زەردەخەنە جادووی بڵاوبوونەوەی ھەیە | جیۆڤانی مەڕۆکی | TEDxKids@ElCajon
-
0:11 - 0:14پێکەنین جادووی بڵاوبوونەوەی ھەیە.
-
0:14 - 0:18کاتێک بۆ یەکەم جار چاوم بە کەسێک دەکەوێت،
زەردەخەنە دەکەم بۆی، -
0:19 - 0:22تەنانەت پێش ئەوەی بڵێم، "سڵاو!"
-
0:23 - 0:27کاتێک کەسێک زەردەخەنەیەکم بۆ دەکات،
وا دەکات ھەست بە باشی ئەکەم. -
0:27 - 0:29ئەگەر من ڕۆژێکی خراپم ھەبێ،
-
0:29 - 0:34ئەوە ھەمیشە وام لێ دەکات
ھەست بە باشتر بکەم. -
0:34 - 0:38جارێکیان، منداڵێک کەیفی بە من نەھات
-
0:38 - 0:40و نەیھێشت یاری بکەم.
-
0:40 - 0:42ھەستم بە خەمباریەکی زۆر کرد
-
0:42 - 0:47تا ئەو کاتەی ھاوڕێکەم ھات و
داوای کرد یاری بکەم. -
0:47 - 0:51لەو ساتەدا، زەردەخەنە و میھرەبانی
ھاورێکەم دڵی منی بۆ خۆی برد. -
0:52 - 0:57من حەز دەکەم زەردەخەنە بۆ خەڵک
بکەم چونکە ھیچ شتێکی تێناچێت، -
0:57 - 1:00شایەنی ملیۆنێکە.
-
1:00 - 1:02ھەر جارێک زەردەخەنە بۆ کەسێک دەکەم،
-
1:02 - 1:06وایان لێ دەکات دڵ خۆش بن.
-
1:06 - 1:08ھەستێکی زۆر خۆشە.
-
1:09 - 1:12کاتێک باپیرم لە نەخۆشخانە بوو،
-
1:12 - 1:15ئەوان لێیان نەگەڕا سەردانی
بکەم چونکە پەتای وەرزی ھەبوو. -
1:16 - 1:19ئێمە زۆر بیری یەکتریمان دەکرد.
-
1:19 - 1:22بۆیە بڕیارمدا بە ڤیدیۆ قسەی لەگەڵ بکەم.
-
1:22 - 1:26کاتێک وەڵامی دایەوە،
ھەردووکمان زەردەخەنەمان بۆ یەکتر کرد. -
1:26 - 1:28خۆشەویستییەکی بێ وێنە بوو.
-
1:29 - 1:34زەردەخەنەیەک ناتوانرێت بکڕدڕێت،
وەربگیرێت، یان بدزرێت، -
1:34 - 1:37بەڵام نرخەکەی بێ سنوورە.
-
1:37 - 1:40ئێمە ھەموومان پێویستیمان بە تێروانینی
ڕوخسارێکی ڕووخۆش ھەیە. -
1:40 - 1:43ئەوە گەورەترین ھێزە.
-
1:43 - 1:47ئەگەر تۆ زەردەخەنە بکەیت، دەتوانیت
جیھان بکەیتە شوێنێکی باشتر. -
1:47 - 1:49بە ڕووخساری خۆمەوە دیارە.
-
1:49 - 1:52جاری داھاتوو کە بە لای کەسێکدا تێپەڕییت،
-
1:52 - 1:55سەیریان بکە و زەردەخەنەیەکی
جوانی ھاوڕێیانەیان بۆ بکە. -
1:56 - 1:59چونکە ھەستێکی خۆشە بۆ ھەردووکتان.
-
1:59 - 2:03ئێمە ھەرگیز نازانین
ھێزی پێکەنین چەندە گەورەیە. -
2:03 - 2:06بۆیە زەردەخەنە لە
ھەموو جیھان بڵاو بکەنەوە. -
2:07 - 2:08(چەپڵەڕێزان)
-
2:08 - 2:09(کاتێکی خۆش)
- Title:
- زەردەخەنە جادووی بڵاوبوونەوەی ھەیە | جیۆڤانی مەڕۆکی | TEDxKids@ElCajon
- Description:
-
کاتێک تۆ زەردەخەنە بۆ کەسێک دەکەیت، ئەو کەسە زەردەخەنەت بۆ دەکاتەوە ... زەردەخەن جادووی بڵاوبوونەوەی ھەیە. جیۆڤانی مەڕۆکی خوێندکار پۆڵی یەکە لە قوتابخانەی ڤیستا گراندای سەرەتایی.
ئەم ئاخاوتنە پێشکەش کرا لە بۆنەی TEDx بە بەکارھێنانی TED کۆنفڕانس بەڵام بە شێوەیەکی سەربەخۆیانە لە لایەن ڕێکخراوێکی ناوخۆییەوە ڕێکخراوە. زیاتر فێربە لە https://www.ted.com/tedx
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TEDxTalks
- Duration:
- 02:18
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for Smiles are contagious | Giovanni Maroki | TEDxKids@ElCajon | |
![]() |
Rebar Atta accepted Kurdish subtitles for Smiles are contagious | Giovanni Maroki | TEDxKids@ElCajon | |
![]() |
Rebar Atta edited Kurdish subtitles for Smiles are contagious | Giovanni Maroki | TEDxKids@ElCajon | |
![]() |
Rebar Atta edited Kurdish subtitles for Smiles are contagious | Giovanni Maroki | TEDxKids@ElCajon | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for Smiles are contagious | Giovanni Maroki | TEDxKids@ElCajon | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for Smiles are contagious | Giovanni Maroki | TEDxKids@ElCajon |