چ شتێك هۆکارە بۆ بۆنی ناخۆشی دەم؟
-
0:07 - 0:13نەفرەتێك هەیە کە مرۆڤایەتی
ئازار داوە لە کۆنەوە. -
0:13 - 0:16یۆنانیەکان بە جوینی ڕایزنی
بۆندار بەرەنگاری بوونەتەوە، -
0:16 - 0:19لە کاتێکدا چینیەکان پەنایان بۆ
توێکڵی هێلکە بردووە. -
0:19 - 0:21لە یاسا ئایینیەکانی جولەکەی کۆندا،
-
0:21 - 0:25ئەوە تەنانەت یاسای بنچینەیی بووە
بۆ جیابوونەوە. -
0:25 - 0:32ئەو کارەساتە سامناکە بۆنی دەمە،
بە شێیوەیەکی تر ناسراوە بە هەناسەی ناخۆش. -
0:32 - 0:36بەڵام چی هۆکارە بۆ ئەوە،
و بۆچی ترسێکی زۆری جیهانییە؟ -
0:36 - 0:39باشە، بیر لە هەندێك لە ناخۆشترین بۆنەکان
بکەوە کە بە خەیاڵتدا دێت، -
0:39 - 0:44وەك خۆڵ و خاشاك، پیسایی و گۆشتی بۆگەن.
-
0:44 - 0:48هەموو ئەو بۆنانە لە چالاکی
ئۆرگانیزمی بچووکەوە دێن، -
0:48 - 0:50بە تایبەتی بەکتریا،
-
0:50 - 0:52چەندە قێزەون دەردەکەوێت،
-
0:52 - 0:59ئەوا بەکتریای هاوشێوە لە ژینگەی
شێداری ناو دەمتدا دەژیت. -
0:59 - 1:00مەترسە.
-
1:00 - 1:03هەبوونی بەکتریا لە جەستەتدا
تەنها شتێکی ئاسایی نییە، -
1:03 - 1:06لەڕاستیدا زۆر پێویستە
بۆ هەموو شتێك، -
1:06 - 1:09وەکو هەرس کردن و بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی.
-
1:09 - 1:13بەڵام وەکو هەموو شتێکی زیندوو،
بەکتریا پێویستی بە خواردنە. -
1:13 - 1:16بەکتریای ناو دەمت
لەسەر لینجی و -
1:16 - 1:17پاشماوەی خواردن و
-
1:17 - 1:20و ڕیشاڵی خانە مردووەکان
دەژین. -
1:20 - 1:23بۆ ئەوەی خۆراکەکان هەڵمژێت
لە رێگەی توێژاڵی خانەوە، -
1:23 - 1:27پێویستە ماددە ئەندامییەکان شی بکاتەوە
بۆ چەند گەردێکی بچووکتر. -
1:27 - 1:32بۆ نموونە، پڕۆتینەکان شی دەکەنەوە بۆ
ترشە ئەمینییە پێکهێنەرەکان -
1:32 - 1:36و دواتر ئەوانەش زیاتر شی دەکەنەوە
بۆ ئاوێتەی هەمەجۆر. -
1:36 - 1:39هەندێك لە بۆنە پیسەکان
بەرهەمی ئەو کارلێکانەن، -
1:39 - 1:42وەکو کبریتیدی هایدرۆجین و کادافیرین،
-
1:42 - 1:44بە دزەکردن بە ناو هەوادا
-
1:44 - 1:48و ڕێگەی خۆی دەگرێت بەرەو
لووتەکان بە ئاسانی. -
1:48 - 1:52هەستیاری ئێمە بەو بۆنانە و
لێکدانەوەیان وەکو بۆنێکی ناخۆش -
1:52 - 1:57ڕەنگە میکانیزمی گەشەداری
ئاگادارمان بکاتەوە لە خواردنی بۆگەن -
1:57 - 1:59و هەبوونی نەخۆشی.
-
1:59 - 2:02بۆن کردن یەکێکە لە بەهێزترین
و سەرەکیترین هەستەکانمان، -
2:02 - 2:06رۆڵێکی گەورە دەگێرێت لە
ڕاکێشانمان بۆ هاوڕێ چاوەڕوان کراوەکانمان. -
2:06 - 2:11لە ڕاپرسیەکدا، ٥٩% پیاوان و ٧٠% ئافرەتان
-
2:11 - 2:15گوتویانە کە ناچنە ژوان
لەگەڵ کەسانێك کە بۆنی دەمیان هەیە، -
2:15 - 2:17لەوانەیە لەبەر ئەوە بێت
کە ئەمریکییەکان تەنها -
2:17 - 2:22ساڵانە ١ بلیۆن دۆلار خەرج دەکەن
بۆ بەرهەمە هەمەجۆرەکانی بۆنی دەم. -
2:22 - 2:25خۆشبەختانە، زۆربەی بۆنی دەمە ناخۆشەکان
بە ئاسانی چارەسەر کراوە. -
2:25 - 2:29خراپترین بەرهەمی ناوەندی بۆنکردنەکان
لە بەکتریای گرام نێگەتیڤەوە دێت -
2:29 - 2:32کە لە بۆشایی نێوان پووکەکان و دداندا
-
2:32 - 2:34و لە دواوەی زماندا دەژیت.
-
2:34 - 2:36بە شوردن و پاککردنەوەی نێوانی ددانەکانمان،
-
2:36 - 2:39بەکارهێنانی پاککەرەوەی دەمی
دژە بەکتریا لەکاتی خەودا، -
2:39 - 2:43و پاککردنەوەی بەشی دواوەی زمان بە نەرمی
بە خورێنەری پلاستیکی -
2:43 - 2:46و تەنانەت خواردنی نانی بەیانی تەندروست،
-
2:46 - 2:50ئێمە دەتوانین زۆربەی ئەو بەکتریایانە
لا ببەین لەگەڵ سەرچاوەی خواردنیان. -
2:50 - 2:53لە هەندێك باردا،
ئەو پێوانەیە ڕەنگە تەواو نەبێت -
2:53 - 2:57بەهۆی کێشە ددانیەکان،
نەخۆشیەکانی لووت، نەخۆشیە دەگمەنەکان، -
2:57 - 3:01وەکو نەخۆشیەکانی جگەر
و شەکرەی ناجێگیر. -
3:01 - 3:04ڕەوشتەکانی وەکو جگەرە کێشان
و زیادەڕەوی لە خواردنەوە -
3:04 - 3:07بەهەمان شێیوە بۆنی ناخۆشی ناسراویان هەیە.
-
3:07 - 3:09بێ گوێدانە هۆکارەکان،
-
3:09 - 3:12بۆنی ناخۆش بە نزیکی هەمیشە
دەگەڕێتەوە بۆ دەم -
3:12 - 3:16و نەك لە گەدەوە
یاخود لە شوێنێکی تری جەستە. -
3:16 - 3:17بەڵام یەکێک لە گەورەترین
ئاڵەنگارییەکان -
3:17 - 3:22دیاریکردنی بۆنەکەیە لە
شوێنی سەرەتادا، -
3:22 - 3:24و ئەمەش ناڕوونە.
-
3:24 - 3:26لەوانەیە ئەوە بێت کە
ئێمە زۆر ڕاهاتووین -
3:26 - 3:29بە بۆنی ناوەوەی
دەمی خۆمان تاکو بڕیاڕی لەسەر بدەین. -
3:29 - 3:32و شێوازەکانی وەك دانانی دەستت لەسەر دەمت،
-
3:32 - 3:36یاخود لێسانەوە و بۆن کردنی مەچەکت
هیچ یەك لەمانە کارێکی تەواو ناکات. -
3:36 - 3:39لێکۆڵینەوەیەك نیشانداوە کە
سەرەڕای ئەوەی خەڵک ئەوە دەکەن -
3:39 - 3:41ئەوان ئاماژە بەوە دەکەن کە
بە شێوەیەکی کەسی بۆن بکەن -
3:41 - 3:45بە گوێرەی ئەوەی بیر دەکەنەوە
کە چەند خراپ دەبێت. -
3:45 - 3:48بەڵام لێرەدا ڕێگەیەکی سادە هەیە،
ئەگەر کۆمەڵایەتییانە قورس بێت، -
3:48 - 3:51ڕێگەیەك بۆ زانینی ئەوەی بۆنی دەمت چۆنە:
-
3:51 - 3:54تەنها هەناسەیەکی قوڵ هەڵمژە.
و پرسیار لە هاوڕێیەك بکە
- Title:
- چ شتێك هۆکارە بۆ بۆنی ناخۆشی دەم؟
- Speaker:
- مێل ڕۆزنبێرگ
- Description:
-
تەواوی وانەکە لێرە ببینە: http://ed.ted.com/lessons/what-causes-bad-breath-mel-rosenberg
بۆنی دەم نەفرەتێکە کە ئازاری مرۆڤایەتی داوە لە کۆنەوە. بەڵای چی هۆکارە بۆ ئەوە، و بۆچی ترسێکی زۆری جیهانییە؟ مێل رۆسینبێرگ بنچینەکانی بۆنی ناخۆشی دەم پوختە دەکات - و دەتوانیت چی بکەیت کاتێك لێت دەدات.
وانەیەک لەلایەن مێل ڕۆسینبێرگ، ئەنیمەیشن لەلایەن ئەندریو فۆیرستەر.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:14
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for What causes bad breath? | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for What causes bad breath? | |
![]() |
Aga Ismael accepted Kurdish (Central) subtitles for What causes bad breath? | |
![]() |
Aga Ismael edited Kurdish (Central) subtitles for What causes bad breath? | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for What causes bad breath? | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for What causes bad breath? |