جیڵ بۆڵت تەیڵۆر: لێدانێکی بەهێزی بەئاگا بوون
-
0:00 - 0:03من گەورە بووم بۆ خوێندنی مێشک
-
0:03 - 0:07چونکە برایەکم هەیە دوو چاری نەخۆشی مێشک بووە
-
0:07 - 0:09سکینفیرینیا، وەکو خوشکێک
-
0:09 - 0:13پاشان دواتر، وەک زانایەک دەمویست کە بزانم، بۆچی
-
0:13 - 0:16دەتوانم کە خەونەکانم لێک بدەم
-
0:16 - 0:19لەگەڵ ژیانی ڕاستیمدا، هەروەها دەتوانم خەونەکانم بهێنمە دی؟
-
0:19 - 0:23چی هەیە لە بارەی کێشەی مێشکی براکەمەوە، وە
-
0:23 - 0:26دوچاری ئەو نەخۆشی سکینفیرینیا، کە ناتوانێت
-
0:26 - 0:30خەونەکانی بە دنیای ڕاستیەوە ببەستێتەوە، کەواتە
-
0:30 - 0:32لەبری ئەوە دەبن بە خەیاڵ؟
-
0:33 - 0:35بۆیە بڕیارم دا لە ئەزمونی کارمدا، لێکۆڵینەوە بکەم لەسەر
-
0:35 - 0:38نەخۆشی دەروونی گەورە، وە ماڵەکەشم گواستەوە
-
0:38 - 0:41لە ئیندنیاناوە بۆ بۆستن، کە لەوێ کارم دەکرد لە
-
0:41 - 0:44تاقیگەکەی دکتۆر فڕانسن بینیس، لە زانکۆی هارڤەرد
-
0:44 - 0:50لە بەشی دەروونی ، هەروەها لە تاقیگەدا پرسیارمان دەکرد
-
0:50 - 0:55'' جیاوازی چیە لە نێوان مێشکی ئەو تاکانەی
-
0:55 - 0:57کە دا دەنرێت بە مێشکی خاوەن کۆنتڕۆڵی ئاسایی
-
0:57 - 1:00بە بەراورد لەگەڵ ئەو مێشکانەی کە هی کەسانێکن دوچاری
-
1:00 - 1:05شێرۆفینان دەبن، کێشەی دوجەمسەری یاخود جیابونەوەی خودی؟''
-
1:05 - 1:08ئێمە بە شێوەیەکی بنەڕەتی نەخشەسازی گەردیلە پێکهاتەی
-
1:08 - 1:11مێشک دەکەین: کام خانانە پەیوەندی دەکەن لەگەڵ
-
1:11 - 1:14هەر خانەیەک، هەر کیمیاییەک، پاشان
-
1:14 - 1:17بڕی ئەو مادە کیمیاویانە چەندە؟
-
1:17 - 1:21زۆر مانا بەخش بوو لە ژیانمدا، چونکە من بەرجەستەی
-
1:21 - 1:24ئەم جۆرە لێکۆڵینەوانەم دەکرد لە ڕۆژدا
-
1:24 - 1:27بەڵام لە شەوەکاندا و لە کۆتای هەفتەدا
-
1:27 - 1:32گەشتم کرد وەک بانگخوازێ بۆ NAMI ، کە یەکەی یەکێتی نیشتیمانیە بۆ نەخۆشیەکانی مێشک
-
1:32 - 1:35بەڵام لە بەیانی ١٠ کانونی یەکەمی ساڵی ١٩٩٦دا، هەستام و بۆم دەرکەوت
-
1:35 - 1:39کە خۆشم نا ڕێکوپێکیەک لە مێشکمدا هەیە
-
1:39 - 1:43دەمارێکی خوێنم تەقیبوو لە نیوەی لای ڕاستی مێشکم
-
1:43 - 1:45لە ماوەی چوار کاتژمێردا
-
1:45 - 1:50بینیم کە مێشکم بە تەواوەتی تێکچونێکی گەورەی لە کارەکانیدا هەیە بۆ
-
1:50 - 1:54ڕێکخستنی زانیاری، لە بەیانی خوێن بەربونەکەدا
-
1:54 - 2:00نەم دەتوانی بڕۆم، قسە بکەم، بخوێنمەوە، بنوسم یاخود هەرشتێکی ژیانم بکەم
-
2:00 - 2:04بە تەواوەتی وەک منداڵێکی ساوام لێهات کە لە سکی دایکیایە
-
2:05 - 2:08ئەگەر لەوەو پێش مێشکی مرۆڤتان بینیبێت
-
2:08 - 2:11ئەوا ڕوونە کە دوو بەشی مێشکی مرۆڤ لە یەک جیان
-
2:11 - 2:17هەروەها من مێشکێکی ڕاستەقینەی مرۆڤم بۆ هێناون
-
2:20 - 2:27کەواتە ئەمە مێشکی ڕاستی مرۆڤە
-
2:28 - 2:30ئەمە بەشی پێشەوەیەتی
-
2:30 - 2:34ئەمەش بەشی دواوەی مێشکە کە بە دڕکەپەتکەوەیە و بەرەو خوار شۆڕبۆتەوە
-
2:34 - 2:38ئەمە شێوەی جێگیربونیەتی لە ناو کەلەی سەرمدا
-
2:38 - 2:40کاتێک سەیری مێشک دەکەیت، ئەوە ڕوونە کە
-
2:40 - 2:45هەدوو بەشی مێشک بە پەردەکانیان بە تەواوی جیان لە یەکتر
-
2:46 - 2:48بۆ ئەوانەی کە لە کۆمپیوتەر تێدەگەن
-
2:48 - 2:51بەشی ڕاستی مێشکمان لە پڕۆسێسەرێک دەچێت لە کارەکانیدا
-
2:51 - 2:55بەڵام بەشی چەپ لە کارەکانیدا لە پڕۆسێسەرێکی ئەڵقە ئەڵقە دەچێت
-
2:55 - 2:58هەردوو بەشەکەش پەیوەندی تەواویان لەگەڵ یەک هەیە
-
2:58 - 3:00لە ڕێگەی سەنتەرێکی دەمارییەوە
-
3:00 - 3:04کە لە ٣٠٠ ملیۆن ژێیە خانە پێکهاتووە
-
3:04 - 3:06بەڵام بێجگە لەوە
-
3:06 - 3:10ئەو دوو بەشە بەتەواوی لەیەک جیان
-
3:10 - 3:13چونکە ئەوان بە جیا زانیاری چاک دەکەن
-
3:13 - 3:16هەر بەشەشیان بە جیا بیردەکاتەوە
-
3:16 - 3:20گرنگی بە شتی جیاش دەدەن، دەتوانم بڵێم
-
3:20 - 3:24دوو کەسایەتی جیاوازیشیان هەیە
-
3:25 - 3:32بمبورە، سوپاس، ئەوە خۆش بوو. یاریدەدەرەکە: بەڵێ وابوو
-
3:33 - 3:37بەشی ڕاستی مێشکی ئێمە لە بارەی ئێستامانەوەیە لەم خولەکەدا
-
3:37 - 3:42هەمووی لە بارەی ئێرە و ئێستایە
-
3:42 - 3:45بەشی ڕاستی مێشکمان بیردەکاتەوە بە وێنە
-
3:45 - 3:49وە فێردەبێت بەشێوەیەکی کارەبایی لە ڕێگەی جوڵەی لەشەوە
-
3:49 - 3:54زانیاری، لە شێوەی ووزەدا، بەشێوەیەکی هاوتا یەتە ناوەوە
-
3:54 - 3:56لە ڕێگەی هەموو سیستەمەکانی هەستکردنمانەوە
-
3:56 - 3:59پاشان هێرش دەکەن بەرەو بۆردە گەورەکەو تێیدا کۆدەبنەوە
-
3:59 - 4:03کە ئەم خولەکە لە چی دەچێت
-
4:03 - 4:06کە ئێستا بۆنی چۆنە و تامی چۆنە
-
4:06 - 4:10هەستپێکردنی چۆنە وە هەروەها دەنگی چۆنە
-
4:11 - 4:16من بوونەوەرێکی وزەییم پەیوەندی لەگەڵ وزەکانی دەوروبەرمدا دەبەستم
-
4:16 - 4:19لە ڕێگەی بەئاگایی بەشی ڕاستی مێشکەوە
-
4:19 - 4:23ئێمە بوونەوەری وزەیین بەستراوین بەیەکەوە
-
4:23 - 4:29لە ڕێگەی بەئاگایی بەشی ڕاستی مێشکمانەوە وەک یەک خێزانی گەورەی مرۆڤ
-
4:29 - 4:31هەر لێرەدا
-
4:31 - 4:33هەر ئێستا، ئێمە خوشک وبراین لەسەر ئەم هەسارەیە
-
4:33 - 4:37لێرەدا، بۆ ئەوەی زەوی بکەین بە شوێنێکی باشتر
-
4:37 - 4:43لەم خولەکەدا ئێمە تەواوین، ئێمە یەکێکین، ئێمە جوانین
-
4:44 - 4:49بەشی لای چەپی مێشکم... بەشی لای چەپی مێشکی ئێوەش... جێگەیەکی زۆر جیایە
-
4:49 - 4:53بەشی لای چەپی مێشکمان بە شێوەیەکی ڕێکوپێک بیردەکاتەوە
-
4:53 - 4:55بەشی لای چەپی مێشکمان
-
4:55 - 4:59لە بارەی هەموو شتێکی ڕابردوو و داهاتوەوەیە
-
4:59 - 5:02بەشی لای چەپی مێشکمان نەخشەساز کراوە کە
-
5:02 - 5:05ئەو شتانە وەربگرێت کە لەبارەی ئێستاوەن و دەست بکات بە
-
5:05 - 5:09هەڵبژاردنی وردەکارییەکان، ووردەکاری زیاتر و ووردتر لە بارەی ئەو وردەکارییانەوە
-
5:09 - 5:11دواتر دەیان پاڵێوێت
-
5:11 - 5:15هەموو زانیارییەکان ڕێکدەخات، دەیانلکێنێت
-
5:15 - 5:18لەگەڵ هەموو شتێک کە لەڕابردوودا ئێمە فێری بووین
-
5:18 - 5:21وە پڕۆژە بۆ داهاتوومان لەگەڵ هەموو ئەگەرەکاندا دادەنێت
-
5:22 - 5:26بەشی چەپی مێشکمان، بیردەکاتەوە لە زمان
-
5:26 - 5:29ئەوە ئەو گفتوگۆ بەردەوامەیە کە من و ناخی
-
5:29 - 5:33من دەبەستێتەوە لەگەڵ دنیای دەروەم
-
5:33 - 5:37ئەو دەنگە نزمەیە کە پێم دەڵێت "هێی بیرت نەچێت
-
5:37 - 5:40کە هاتیتەوە لە ڕێگا هەندێک مۆز لەگەڵ خۆت بهێنەوە
-
5:40 - 5:41بەیانی پێویستم پێی دەبێت"
-
5:41 - 5:44ئەو زیرەکیە ژمێرەییە یە کە بیرم دەهێنێتەوە
-
5:44 - 5:47کە چ کاتێک پێویستە جلەکانم بشۆم، بەڵام دەشێت گرنگترین شت
-
5:47 - 5:51ئەو دەنگە بچکۆلەیە بێت کە پێم دەڵێت
-
5:51 - 5:57"من، من" وە هەرکاتێک کە لای چەپی مێشکم پێم دەڵێت، من
-
5:57 - 6:00من جیادەبمەوە
-
6:00 - 6:04من دەبم بە تاکێکی سەربەخۆ، جیادەبمەوە لەشەپۆلی وزەی
-
6:04 - 6:07دەورووبەرم جیا دەبمەوە لە ئێوە
-
6:07 - 6:10ئەم بەشە بوو لە مێشکم لەدەستمدا
-
6:10 - 6:12ئەو بەیانییەی جەڵتەکەە لێیدام
-
6:12 - 6:16ئەو بەیانییەی جەڵتەکەکە لێیدام، بەخەبەر هاتم
-
6:16 - 6:21هەستم بە ئازارێکی زۆر دەکرد لە پشتی چاوی چەپمەوە، جۆرێک بوو لە ئازار
-
6:21 - 6:23وەک ئازارێکی بەستوو ئاسا وابوو، وشککەر، کاتێک هەستی پێدەکەیت
-
6:23 - 6:27کە گاز لە دۆندرمەیەک دەگریت ، توند وشکی کردم
-
6:27 - 6:30پاشان بەڕەڵای کردم، پاشان دووبارە ووشکی کردمەوە
-
6:31 - 6:34پاشان جارێکی تر بەری دام، ئەوە زۆر نائاسایی بوو
-
6:34 - 6:37بۆ من کە توشی هیچ ئازارێک ببم
-
6:37 - 6:39پاشان بیرم کردەوە" باشە با دەستبکەم بە ڕۆتینی ئاسایی ڕۆژانەم
-
6:39 - 6:42بۆیە هەستام و بازمدا بۆ سەر ئامێری ڕاکردنەکە
-
6:42 - 6:45کە ئامێرێکی وەرزشیە بۆ هەموو لەش
-
6:45 - 6:49لەسەر ئامێرە وەرزشیەکە شپرزەبووم و بۆم دەرکەوت
-
6:50 - 6:54دەستەکانم وەکو چنگێکی سەرەتایی گرتبوو بە
-
6:54 - 6:57ئامێری وەرزشیەکەوە، بیرم کردەوە ئەمە زۆر نامۆیە
-
6:57 - 7:00سەیری خوارەوەی لەشم کرد و لەبەر خۆمەوە دەموت واو
-
7:00 - 7:03ڕواڵەتم سەیرە، ئەوەش بیرکردنەوەیەک بوو وەک
-
7:03 - 7:06کە بەئاگاییم لەدەست داوە بۆ چاوتێبڕینی
-
7:06 - 7:09ئاساییانەی واقیع، کە من کەسێکم لەسەر
-
7:09 - 7:12ئامێرێک وە ئەزمون وەردەگرم، بەهۆی بۆشایی نهێنی
-
7:12 - 7:16کاتیک من ئەم ئەزموونەم بەخۆمەوە دەبینی
-
7:17 - 7:19هەمووی بەگشتی نامۆ بوو، وە سەرئێشەکەم
-
7:19 - 7:21بەرەو خراپ بوون دەچوو، بۆیە لە ئامێرەکە دابەزیم
-
7:21 - 7:24بەژووری میوانەکەدا ڕۆشتم بە پێ، وە من
-
7:24 - 7:26بۆم دەرکەوت کە هەموو شتێ لە لەشمدا
-
7:26 - 7:31زۆر خاو و ناڕێکوپێک بوو، هەموو هەنگاوێکم بە ئەستەم و
-
7:31 - 7:34زۆر بەئەنقەست بوو. وە هیچ ڕەشاقەیەک لە جوڵەو خێرایمدا نەبوو
-
7:34 - 7:37ئەم گرژبونەوەیە هەبوو لە ناوچەی ئەگەرەکانمدا
-
7:37 - 7:41بۆیە من تەنها پشتم بەستبوو بە سیستەمی ناوەکیم
-
7:41 - 7:43وە من وەستابوم لە گەرماوەکە کە خۆم ئامادە بکەم بۆ
-
7:43 - 7:45هەنگاو نان بەرەو دوشەکە، بەڵام لە ڕاستیدا توانیم گوێ بیستی
-
7:45 - 7:48گفتوگۆیەک بم لە ناو لەشمدا، دەنگێکی بچوکم بیست
-
7:48 - 7:51دەیگوت، باشە، ماسولکەکان، دەبێت گرژ ببنەوە
-
7:51 - 7:52ماسولکەکان، خاوببنەوە
-
7:52 - 7:55هاوسەنگی خۆمم لەدەستدا، نوسام بە دیوارەکەوە
-
7:55 - 7:59سەیرێکی قۆڵەکانم کرد و بۆم دەرکەوت
-
7:59 - 8:03کە چی تر ناتوانم سنورەکانی لەشم بناسمەوە
-
8:03 - 8:07نەمدەتوانی بڕیار بدەم لە کوێوە دەست پێبکەم و لە کوێوە کۆتایی بێنم
-
8:07 - 8:10چونکە گەردەکان ووردیلەکانی قۆڵم
-
8:10 - 8:14تێکەڵ بوبون لەگەڵ گەرد و گەردیلەکانی دیوارەکە
-
8:14 - 8:18هەرچی دەمتوانی هەستی پێبکەم ئەم ووزەیە بوو...ووزە
-
8:18 - 8:20پرسیارم لەخۆم دەکرد من چیمە
-
8:20 - 8:23چی ڕوودەدات؟ وە لەوکاتەدا مێشکم وڕێنەی دەکرد
-
8:24 - 8:27لای چەپی مێشکم کە ئیشی فەرمان دەرکردن بوو بەتەواوی بێدەنگ بوو
-
8:27 - 8:30وەک ئەوەی بڵێی کەسێک کۆنتڕۆڵێکی پێیە
-
8:30 - 8:33وە دەستی ناوە بە دوگمەی بێدەنگ کردندا. بەتەواوی بێدەنگ بوو
-
8:33 - 8:36لە ڕاستیدا سەرەتا من حەپەسام کە زانیم خۆم لە
-
8:36 - 8:40ناو مێشک و هزرێکی بێدەنگدام. بەڵام ئەوکاتە دەستبەجێ
-
8:40 - 8:44ئەسیر بووم بەو ووزە سەرنجڕاکێشەی کە لەدەورم بوو
-
8:44 - 8:48چونکە چیتر نەمدەتوانی
-
8:48 - 8:51سنورەکانی لەشم جیا بکەمەوە، هەستم کرد بە فراوانبونێکی گەورەکرد
-
8:51 - 8:55هەستم کرد دەستبەجێ کە ئەو هەموو ووزەیە لەوێیە
-
8:55 - 8:58ئەوە زۆر جوان بوو لەوێدا
-
8:58 - 9:00پاشان لە پڕ بەشی لای چەپی مێشکم کەوتەوە
-
9:00 - 9:03کار، وە پێی وتم تۆ! ئێمە کێشەیەکمان هەیە
-
9:03 - 9:05کێشەیەکمان هەیە، پێویستمان بە هەندێک یارمەتی هەیە
-
9:05 - 9:07من دەڕۆم" ئەه"! کێشەیەکم هەیە
-
9:07 - 9:10کێشەیەکم هەیە "کەواتە ئەوە وەک" باشە باشە، کێشەیەکم هەیە
-
9:10 - 9:13بەڵام ئەو کاتە دەستبەجێ بە لایا هاتم بەرەو دواوە
-
9:13 - 9:16بۆ بەئاگاییم....وە بەهەستێکی پر لە سۆز
-
9:16 - 9:19کە بگەڕێتەوە بۆ ئەم بۆشاییە، خۆشم نازانم چۆن بوو، بەس خۆش بوو
-
9:20 - 9:22بەڵام ئەوێ زۆر زۆر جوان بوو،. بیهێنە بەرچاوت هەستت
-
9:22 - 9:25چۆن دەبێت ئەگەر بەتەواوەتی داببڕێیت لە مێشکت
-
9:25 - 9:28ئەو فەرمانبەرەی کە دەتبەستێتەوە بە جیهانی مادییەوە
-
9:28 - 9:31بۆیە من لێرەم لەم بۆشاییەدا....وە کاری من... هەر
-
9:31 - 9:34فشارێک کە لەلایەن کارەکەمەوە بێت....هیچی نەما
-
9:34 - 9:37وە هەستم بەجۆرێک سووک بوون کرد لە لەشمدا، بیهێنە بەرچاوی خۆت
-
9:37 - 9:41هەموو پەیوەندیەکانت لە دنیای مادییداو هەر
-
9:41 - 9:44فشارێک کە لەوانەوە بێت،،، نەما
-
9:44 - 9:49هەستم بە جۆرێک لە ئارامی کرد
-
9:49 - 9:54بیهێنە بەرچاوی خۆت هەستی لەدەستدانی ٣٧ ساڵی پەیوەندی سۆزداریت چۆن دەبێت
-
9:54 - 9:59( پێکەنین ) ئۆو! هەستم بە جۆرێک لە گەیشتن بە ترۆپکی
-
10:00 - 10:03چێژ وەرگرتن کرد. زۆر جوان بوو
-
10:03 - 10:05جارێکی تریش بەشی لای چەپی مێشکم کەوتەوە کار و دەیگوت
-
10:05 - 10:07هێی، دەبێت ئاگادار بیت
-
10:07 - 10:09دەبێت ئێمە یارمەتیمان پێبگات. " بیرم دەکردەوە" دەبێت من یارمەتیم پێبگا
-
10:09 - 10:11پێویستە ووریا بم
-
10:11 - 10:13بۆیە لە حەمامەکە چوومە دەرەوە بەشێوەیەکی میکانیکیانە
-
10:13 - 10:15جلەکانم لەبەرکرد و دەگەڕام بە ناو شوقەکەمدا
-
10:15 - 10:17بیرم دەکردەوە، دەبێت بچمە سەر کار، دەبێت بچمە سەر کار
-
10:17 - 10:20دەتوانم سەیارە لێبخوڕم؟ دەتوانم سەیارە لێبخوڕم؟
-
10:20 - 10:22لەو ساتەدا قۆڵی ڕاستم بەتەواوەتی
-
10:22 - 10:25بە لایەکمەوە ئیفلیج بوو. پاشان بۆم دەرکەوت
-
10:25 - 10:28ئۆو خوایە! من توشی جەڵتە دەبم! من توشی جەڵتە دەبم
-
10:28 - 10:31یەکسەر دوای ئەوە مێشکم پێی وتم، واو
-
10:31 - 10:37ئەمە زۆر خۆشە (پێکەنین)، ئەمە زۆر خۆشە
-
10:37 - 10:39چەند زانای بواری مێشک ئەو هەلەی دەبێت
-
10:39 - 10:42کە لێکۆڵینەوە لەسەر مێشکی خۆی بکات لە ناوەوە؟
-
10:42 - 10:44پێکەنین
-
10:44 - 10:48پاشان ئەوە بە مێشکمدا هات، بەڵام من ژنێکی زۆر سەرقاڵم
-
10:48 - 10:51پێکەنین، کاتم نیە بۆ ئەوەی توشی جەڵتە ببم
-
10:51 - 10:53بۆیە وتم" باشە، ناتوانم جەڵتەکە لە ڕوودان بوەستێنم
-
10:53 - 10:56بۆیە ئەمە بۆ یەک دوو هەفتە دەکەم
-
10:56 - 10:58دوایی دەست بە ڕۆتینی ژیانم دەکەمەوە، باشە
-
10:58 - 11:00بۆیە دەبێت پەیوەندی بکەم بە فریاگوزاریەوە، دەبێت پەیوەندی بکەم بە کارەکەمەوە
-
11:00 - 11:02ژمارەی ئەو شوێنەی کارم تێدا دەکرد بیرچوبۆوە
-
11:02 - 11:04بیرم کەوتەوە کە لەنوسینگەکەم کارتێکی زانیاریم هەبوو
-
11:04 - 11:07ژمارەکەی خۆشمی لەسەربوو، بۆیە چووم بۆ ژووری کارکردنەکەم
-
11:07 - 11:10دەستەیەک کە سێ ئینج لە کارتی زانیاری بوو دەرمکرد
-
11:10 - 11:13لەبەشی سەرەوەیەوە سەیرم دەکرد و بیرم دەکردەوە
-
11:13 - 11:17دەمتوانی بە چاوی مێشکم سەیری بکەم کە کارتی زانیاریەکەی خۆم چۆن بووە
-
11:17 - 11:19نەمدەتوانی بڵێم ئەمە
-
11:19 - 11:22کارتەکەی خۆمە یان نا، چونکە تەنها شتێک کە دەمبینی خاڵی ورد بوو
-
11:22 - 11:24خاڵی ورد، هی ووشە تۆخکراوەکان
-
11:24 - 11:27خاڵی ووردی باگراوندەکەو خاڵی ووردی نیشانەکان بوو
-
11:27 - 11:29نەمدەتوانی بڵێم ئەمە هی خۆمە
-
11:29 - 11:32پاشان چاوەڕێی ئەوەم دەکرد کە پێی دەڵێم شەپۆلێک بۆ ڕوون بوونەوە
-
11:32 - 11:35لەو ساتەدا، دەتوانم
-
11:35 - 11:38جارێکی تر بگەڕێمەوە بۆ واقیعی ڕاستەقینەو بتوانم بڵێم
-
11:38 - 11:40ئەوە ئەو کارتە نیە... ئەوە ئەو کارتە نیە... ئەوە ئەو کارتە نیە
-
11:40 - 11:44چل و پێنج خولەکی وویست کە تەنها ئینچێک بێمە خوارەوە
-
11:44 - 11:46لەو دەستەیە لە کارتەکان
-
11:47 - 11:49لەو کاتەشدا بۆ چل و پێنج خولەکەکە، خوێنبەربونەکە
-
11:49 - 11:51زیاتر گەورەتر دەبوو لە بەشی لای چەپی مێشکم
-
11:51 - 11:54من تێنەدەگەیشتم لە ژمارەکان، لە تەلەفونەکە تێنەدەگەیشتم
-
11:54 - 11:56بەڵام ئەوە تاکە نەخشەیەک بوو کە هەمبوو
-
11:56 - 11:59بۆیە تەلەفونەکەم گرت بەدەستمەوە لێرەدا دامنا. کارتی زانیاری کارەکەم گرت بەدەستمەوە
-
11:59 - 12:01ڕێک لێرەدا دامنا
-
12:01 - 12:05دەستم کرد بەبەراوردکردنی شێوەی هەڕەمەکی سەر کارتەکە
-
12:05 - 12:08لەگەڵ شێوە هەڕەمەکیەکانی سەر دوگمەی تەلەفونەکە
-
12:08 - 12:11بەڵام لەو کاتەدا بۆ جارێکی تر دەکەومەوە، دۆخێک کە خۆشم نازانم چۆنە
-
12:11 - 12:14بیریشم نامێنێت کە هاتمەوە،
-
12:14 - 12:15پەیوەندیم کردووە بەو ژمارانەوە
-
12:15 - 12:19بۆیە دەبوو بەزۆر دەستە ڕەقبووەکەم وەک پارچەیەک تەختە بەکاربهێنم
-
12:19 - 12:22ئەو ژمارانە داپۆشم کە دانە دانە دەستم نابو پیایاندا
-
12:22 - 12:25بۆ ئەوەی بگەڕێمەوە باری ئاسایی
-
12:25 - 12:30تابتوانم بڵێم، ئێستا پەیوەندیم کردوە بەو ژمارەیەوە
-
12:30 - 12:32پاش کەمێک، ژمارەکان پەیوەندییان پێوە دەکرێت
-
12:32 - 12:34گوێم دەگرت لە تەلەفونەکە
-
12:34 - 12:37هاوکارەکەم وەڵامی دامەوە و پێی وتم
-
12:38 - 12:43وو وو وو (پێکەنین) بۆ خۆم بیرم دەکردەوە
-
12:43 - 12:49ئۆو خوایە! ئەوە لەدەنگی گۆڵدن ڕێتریڤەر دەچێت
-
12:50 - 12:52بۆ ئەوەی پێبڵێم... بەڕوونی لە مێشکمدا، پێی بڵێم
-
12:52 - 12:54جێڵت لەگەڵە! پێویستم بەیارمەتیە
-
12:55 - 12:58ئەوەش بەدەممدا دەهات، وو وو وو وو وو
-
12:58 - 13:00بیرم دەکردەوە، ئۆو خوایە! دەنگم وەک دەنگی گۆڵدن ڕێتریڤەرە
-
13:00 - 13:03بۆیە نەمتوانی بزانم... نەشمزانی کە
-
13:03 - 13:06ناتوانم قسە بکەم و لە زمانیش تێبگەم هەتا هەوڵمدا
-
13:06 - 13:09بۆیە تێگەیشت کە من پێویستم بە یارمەتیە و یارمەتی دام
-
13:09 - 13:13پاش کەمێک ، من گوازرامەوە
-
13:13 - 13:17بە ئۆتۆمبێلێکی فریاگوزاری خێرا بۆ نەخۆشخانەی (ماساچوستس) بە ناو بۆستندا
-
13:17 - 13:19وەک تۆپێکی بچوک گرژ بوو بوم
-
13:19 - 13:26هەستم دەکرد وەک باڵۆنێکم کە هەوای کەم تێدا بێت
-
13:26 - 13:29تەنها، وەک دەرەوەی باڵۆنەکە
-
13:29 - 13:33هەستم بە بێهێزی دەکرد.. هەستم دەکرد بە ڕۆحم کە خۆی بەدەستەوە دەدات
-
13:33 - 13:39لەو کاتەشدا ئەوەم بۆ دەرکەوت کە من
-
13:39 - 13:42چی تر من ناتوانم کۆنترۆڵی ژیانی خۆم بکەم
-
13:42 - 13:45یان ئەوەتا پزیشکەکان لاشەی من ڕزگار دەکەن و هەلێکی ترم
-
13:45 - 13:48پێ دەبەخشن تا بژیم، یان ڕەنگە ئەمە تەنها
-
13:48 - 13:50ساتی گواستنەوەی من بێت
-
13:55 - 13:59کاتێک پاشنیوەڕۆی دواتر خەبەرم بویەوە توشی شۆک بووم
-
13:59 - 14:04کە بۆم دەرکەوت هێشتا من زیندوم، کاتێک هەستم بە خۆبەدەستەوەدانی ڕۆحم کرد
-
14:04 - 14:07گوتم ماڵئاوا ئەی ژیانم
-
14:07 - 14:11مێشکم تیامابوو لە نێوان دوو
-
14:11 - 14:15بیرۆکەی زۆر جیاوازی ڕاستیدا، ئاگادارکردن دەهاتە ناوەوە
-
14:15 - 14:18لە ڕێگەی سیستەمی هەستەکانمەوە هەستم بە ئازارێکی پوخت کرد
-
14:19 - 14:23ڕوناکی مێشکمی دەسوتاند وەک ئاگرێکی گەشاوە، دەنگەکانیش
-
14:23 - 14:27زۆر ئازادانەو بەرزبوو کە نەمدەتوانی وەری بگرم و
-
14:27 - 14:31هیچ دەنگێک جیا بکەمەوە
-
14:31 - 14:35تەنها شت کە دەمویست هەڵهاتن بوو. چونکە نەمدەتوانی
-
14:35 - 14:40ئەو بارودۆخەی کە لاشەمی تیابوو لە بۆشاییدا دیاری بکەم، هەستم بە فراوانی و گەورەیی دەکرد
-
14:40 - 14:44وەک جنۆکەیەک کە لە شووشەکەی ئازاد کرابێت
-
14:45 - 14:50ڕۆحیشم ئازاد دەبوو، وەک نەهەنگێکی گەورە
-
14:50 - 14:55کە دەسوڕێتەوە لە دەریای بێدەنگی تروپکی چێژدا
-
14:56 - 15:04بەختەوەری. بەختەوەریم دۆزییەوە. بیرم دێت بیرم دەکردەوە
-
15:04 - 15:07مەحاڵە جارێکی تر بتوانم
-
15:07 - 15:12خۆم بەو گەورەییەوە بخەمە ناو جەستە بچمۆلەکەم
-
15:14 - 15:18بەڵام پاشان بۆم دەرکەوت، من هێشتا زیندوم، من هێشتا زیندوم
-
15:18 - 15:22بەختەوەری هەمیشەییم دۆزییەوە، ئەگەر من
-
15:22 - 15:25بەختەوەریم دۆزیوەتەوە و هێشتا زیندوم، دوای ئەوە هەموو کەسێک
-
15:25 - 15:32دەتوانێت لە ژیاندا بەختەوەری بدۆزێتەوە. وێنەی جیهانێکم کێشا
-
15:32 - 15:36پڕبوو لە جوانی، ئارامی، بەزەیی
-
15:36 - 15:39خۆشویستنی ئەو کەسانەی کە دەزانن
-
15:39 - 15:43ڕەنگە لەهەر کاتێکدا بێنە ئەم جیهانەوە. وە دەتوانن کە
-
15:43 - 15:47بە ئەنقەست هەنگاو بنێن بۆ بەشی ڕاستی
-
15:47 - 15:52لای چەپی مێشکیان و ئەم ئارامیە بدۆزنەوە. پاشان
-
15:52 - 15:56بۆم دەرکەوت کە دەبێت ئەم ئەزمونە دیاریەکی چەند بەنرخ بێت
-
15:56 - 16:00دەبێت گورزێکی چەند توند بێت
-
16:01 - 16:10بۆ ئەوەی چۆن ژیان بەسەردەبەین، ئەوەش هانیدام تا چاک ببمەوە
-
16:10 - 16:13دوو هەفتەو نیو دوای خوێنبەربونەکە
-
16:13 - 16:15پزیشکەکان نەشتەرگەرییان بۆ کردم و پارچە خوێنە مەیووەکەیان لابرد
-
16:15 - 16:18کە بەقەدەر تۆپێکی گۆڵف دەبوو لە قەبارەدا کە فشاری دەکردە سەرسەنتەری زمان لە مێشکمدا
-
16:18 - 16:20من لێرەم لەگەڵ دایکمدا
-
16:20 - 16:28کە فریشتەیەکی ڕاستەقینەیە لە ژیانمدا. هەشت ساڵی ویست تا بەتەواوی چاک بومەوە
-
16:29 - 16:34کەواتە ئێمە کێین؟ ئێمە هێزی ژیانین لە گەردوندا
-
16:34 - 16:39لەگەڵ بەڵگەی داهێنان و دوو بیری گرنگ
-
16:39 - 16:43ئێمە هێزمان هەیە تا هەڵبژێرین، خولەک بە خولەک
-
16:43 - 16:47کێ وە چۆن بین لە جیهاندا
-
16:48 - 16:50هەر ڵێرەدا، ئێستا من دەتوانم پێ بنێمە ناو
-
16:50 - 16:54هزری بەشی لای ڕاستی مێشکم، کە ئێمەی لێین
-
16:54 - 16:58من هێزی ژیانم بۆ گەردون
-
16:58 - 17:01من توانای ژیانم هەیە بۆ پەنجا تریلیۆن لە
-
17:01 - 17:06گەردی جوانی بلیمەتیم کە شێوەی من پێکدەهێنن، لەگەڵ هەموو ئەوەی کە هەیە
-
17:07 - 17:10یاخود دەتوانم پێ بنێمە ناو هۆشیاری
-
17:10 - 17:14لای چەپی مێشکمە، کە تێیدا دەبم بە تاکێکی سەربەخۆ
-
17:14 - 17:17مادییەک. جیابۆوە لە شەپۆلەکانی تر
-
17:18 - 17:21جیا لە تۆ. من دکتۆر جیل بۆڵت تەیڵۆرم
-
17:21 - 17:28زیرەک، دەمارخانە ناس. ئەمانە "ئێمە" کانین لە ناوەوەی مندا
-
17:32 - 17:39کامەیان هەڵدەبژێری؟ دەبێت کامەیان هەڵبژێریت و کەی؟
-
17:41 - 17:45باوەڕم وایە کە هەتا کاتی زیاتر بەسەر بەرین
-
17:45 - 17:48لە هەڵبژاردنی چون بەرەو ئارامی ناخماندا
-
17:48 - 17:51لە بەشی لای ڕاستی مێشکمان،زیاتر ئاشتی
-
17:51 - 17:55دەخەینە جیهانەوە، زەوی زیاتر ئاشتی خواز و ئارام دەبێت
-
17:55 - 18:00وا هەستم کرد ئەو بیرۆکەیە شایەنی هاوبەشی پێکردن بێت
- Title:
- جیڵ بۆڵت تەیڵۆر: لێدانێکی بەهێزی بەئاگا بوون
- Speaker:
- Jill Bolte Taylor
- Description:
-
جیڵ بڵۆت تەیلەر هەلی لێکۆڵینەوەیەکی بۆ ڕەخساوە کە چەند زانایەکی مێشک دەخوازن بەدەستی بهێنن: جەڵتەیەکی بەهێز لێی داوە، وە چاودێری کارکردنی مێشکی خۆی دەکات، جووڵە، قسەکردن، ئاگایی خۆیی ... یەک لەدوای یەک لەکار دەکەون. چیرۆکێکی سەرسئڕهێنەرە.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 18:21
![]() |
Dimitra Papageorgiou approved Kurdish subtitles for My stroke of insight | |
![]() |
Hiwa Foundation II accepted Kurdish subtitles for My stroke of insight | |
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for My stroke of insight | |
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for My stroke of insight | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for My stroke of insight | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for My stroke of insight | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for My stroke of insight | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for My stroke of insight |