ئەفسانەی پرۆمسیوەس
-
0:07 - 0:09پێش دروستبوونی مرۆڤایەتی،
-
0:09 - 0:14خواوەندە یۆنانییەکان لە جەنگێکی مەزن بەسەر
.نەتەوەی قەبارە مەزنەکانی تایتن سەرکەوتن -
0:14 - 0:19زۆربەی تایتنەکان لە ناوچوون یان بۆ هەمیشە
.بۆ دۆزەخی تارتارەس دوور دەخرێنەوە -
0:19 - 0:22بەڵام پرۆمیسیوەسی تایتن،
،کە ناوی بە مانایی بینی داهاتوو دێت -
0:22 - 0:28برایەکەی، ئیمپتیەس، قایل دەکات
کە هاوشان لە گەڵ خواوەندەکان بجەنگن، -
0:28 - 0:30لە پایی ئەمەدا، زیوس
متمانە بە ئەم دوو برایە دەکات -
0:30 - 0:34کە هەموو جیهانی بوون بنیات بنێن.
-
0:34 - 0:39ئیمپتیەس بەرپرسی دابەشکردنی دیارییەکانی
خواوەندەکان بۆ بونەوەرەکان دەبێت. -
0:39 - 0:40فڕین بە هەندێکیان دەبەخشێت،
-
0:40 - 0:43مەلە کردن بە ناو ئاودا
بە هەندێکیتر دەبەخشێت -
0:43 - 0:45توانای ڕاکردن لە ناو گژوگیا
بە هەندێکیتریان دەبەخشێت. -
0:45 - 0:47پوولی گەشاوە بە هەندێک،
-
0:47 - 0:48خووری نەرم،
-
0:48 - 0:51و نینۆکی تیژ بە هەندێکیتریان دەبەخشێت.
-
0:51 - 0:55لە هەمان کاتدا، پرۆمیسیوەس
لە گڵ مرۆڤ دروست دەکات. -
0:55 - 0:58لە شێوەی خواوەندەکان مرۆڤ دەئافرێنێت،
-
0:58 - 1:00بەڵام زیۆس سوور بوو لەسەر
ئەوەی مرۆڤ فانی بێت -
1:00 - 1:05و پێویستە دانیشتوانی خوار
شاخی ئۆلەمپەس بپەرستن. -
1:05 - 1:10زیوس دەیویست مرۆڤ بێ هێز و
ملکەچ بن و لە ژێر رەحمی کەشوهەوا بن -
1:10 - 1:13و پێویستیان بە خواوەندەکان بێت بۆ پارستن.
-
1:13 - 1:19بەڵام پرۆمسیوەس چاوەڕوانییەکی
گەورەتری بۆ دروست کراوەکانی دەبێت. -
1:19 - 1:22کاتێک زیۆس داوا لە پرۆمسیوەس دەکات کە
بیر لە قوربانی دانی مرۆڤەکان بکاتەوە، -
1:22 - 1:29پرۆمسیوەسی دانا، پلانێک دابڕێژێت بۆ
ئەوەی توانایی زیاتر بە مرۆڤەکان ببەخشێت. -
1:29 - 1:34گایەکە دەکوژێت و دەیکاتە
دوو بەش و بە زیۆسی دەبەخشێت. -
1:34 - 1:37لە بەشێکیان گۆشت و پێست لە ژێر
-
1:37 - 1:41سکی ئاژەڵەکە دەشارێتەوە.
-
1:41 - 1:45لە بەشەکەیتردا، ئێسکەکان لە
ژێر چەوری ئاژەڵەکە دەشارێتەوە. -
1:45 - 1:48کاتێک زیوس باشترین بەش بۆ خۆی هەڵدەگرێت،
-
1:48 - 1:52پلانەکەی پرۆمسیوەس ئاشکرا
دەبێت و زیوس توڕە دەبێت. -
1:52 - 1:56زیۆس پەست دەبێت، بەکارهێنانی
ئاگر لەسەر زەوی بۆ ئامادەکردنی -
1:56 - 2:00چێشت یان بۆ هەر مەبەستێکیتر یاساغ دەکات.
-
2:00 - 2:04بەڵام پرۆمسیوەس ڕەتی دەکاتەوە دروست
کراوەکانی لەم سەرچاوەیە بێ بەهرە بن. -
2:04 - 2:08بۆیە، سەردەکەوێتە شاخی
ئۆڵۆمپەس و ئاگر دەدزێت -
2:08 - 2:11لە شوێنکاری ئەسینا وهيفايستوس.
-
2:11 - 2:17لە لاسکی بەتاڵی گیایەک ئاگرەکە
دەشارێتەوە و بۆ مرۆڤی دەبات. -
2:17 - 2:20ئەمەش یارمەتی مرۆڤ دەدات بۆ ئەوەی سود
لە سەرچاوەکان بۆ سوودی خۆیان ببینێت -
2:20 - 2:25بەمەش بەسەر سروشتی دەوروبەری زاڵ بێت.
-
2:25 - 2:29بە هۆی ئاگرەوە، مرۆڤ دەتوانێت خۆی گەرم
بکاتەوە و خواردنی بە چێژ ئامادە بکات. -
2:29 - 2:33لەگەڵ ئەوەشدا، مرۆڤ دەتوانێت
چەک و جبەخانە دروست بکات. -
2:33 - 2:39ئاگرەکەی پرۆمسیوەس ڕێگە خۆشکەر
دەبێت بۆ گەشەی کۆمەڵایەتی و شارستانی. -
2:39 - 2:44کاتێک زیۆس سەیری خوارەوە
دەکات، تێدەگات چی ڕویداوە. -
2:44 - 2:46پرۆمسیوەس جارێکیتر
شەهامەتی زیۆس بریندار دەکات -
2:46 - 2:49و لە زیۆس هەڵدەگەرێتەوە.
-
2:49 - 2:52زیۆس زۆر پەست دەبێت و سزای قورس دەسەپێنێت.
-
2:52 - 2:56پرۆمسیوەس بۆ هەمیشە
لە قەد پاڵی شاخێک دەبەسترێتەوە. -
2:56 - 3:00هەر ڕۆژێک، هەموو ڕۆژێک سیسارکەکەچەڵێک
سەردانی دەکات و جگەری هەڵدەزڕێنێت -
3:00 - 3:07هەموو شەوێک جگەری پرۆمسیوەس چاک دەبێتەوە
تا بەیانی دووبارە هەڵبزڕێنێت. -
3:07 - 3:10سەڕەڕایی ئەوەی پرۆمسیوەس بە دەست
ئازارێکی بێهاوتا دەناڵێنێت، -
3:10 - 3:14هیچ کاتێک ئامادە نابێت پەشیمان بێت
لەم کارەی بۆ مرۆڤی کردووە. -
3:14 - 3:19بەهۆی بەرەنگاری و خۆڕاگری، ئەو یەکێکە لە
خۆشەویسترین کارەکتەرکانی ناو ئەفسانەکان. -
3:19 - 3:22زانخوازی و ئاڵانگاریەکەشی زۆر باس دەکرێت،
-
3:22 - 3:28لەگەڵ هێنانی زانین، گەشە و هێز بۆ مرۆڤ.
-
3:28 - 3:32یەکێکە لە کەسایەتییە زۆر
باس کراوەکانی تێکستە وێژەییەکان و هونەر. -
3:32 - 3:35پێرسی شێلی درامایەکی هەیە
بە ناوی پرۆمسیوەس نەبەستراو، -
3:35 - 3:39نوسەر پرۆمسیوەس وەک
پاڵەوانێکی ڕۆمانسی پێشکەش دەکات -
3:39 - 3:43کە دەتوانێت خۆی ڕزگار بکات
و هاوسۆزی و زانین بڵاو بکاتەوە. -
3:43 - 3:45سەبارەت بە پرۆمسیوەس، شێلی دەڵێت:
-
3:45 - 3:48پرۆمسیوەس بەرجەستەی بێخەوشیی
-
3:48 - 3:51سروشتی ئەخلاقی و ڕۆشنەفکرییە،
-
3:51 - 3:53کە بە هۆی هاندانی ڕاستەقینە و پاک
-
3:53 - 3:57بۆ باشترین و باڵاترین ئامانج تێدەکۆشێت.
-
3:57 - 4:01هاوسەری شێلی، ماری، بە شێوازێکیتر
پرۆمسیوەس دەخاتە ڕوو: -
4:01 - 4:06لە ڕۆمانەکەی:
فرانکشتاین: پرۆمسیوەسی سەردەم. -
4:06 - 4:09ئەمە دەرخەری ئەوەیە کە گەندەڵی
لە پێکهاتەی سروشت دەکرێت -
4:09 - 4:12باسی کۆمەڵێک پرسیاری ئەخلاقی دەکات
-
4:12 - 4:16سەبارەت بە زانست و تەکنەلۆژی سەردەم.
-
4:16 - 4:18وەک پاڵەوان، بەرهەڵستکار، یان تەڵەکەباز
-
4:18 - 4:23پرۆمسیوەس وەک هێمای توانایی
دەست بەسەر داگرتنی سروشت دەردەکەوێت، -
4:23 - 4:24و لە کۆتایدا،
-
4:24 - 4:29ئەو وەبیرهێنەرەوەیە بۆ ئەو ڕاستییەی کاری
کەسیی لەوانەیە ببێتە هۆی ئاوەدانی جیهان.
- Title:
- ئەفسانەی پرۆمسیوەس
- Description:
-
کۆی وانەکە لەم بەستەرە چاو لێبکە: https://www.patreon.com/teded
پێش دروستبوونی مرۆڤایەتی، خواوەندە گریکەکان لە جەنگێکی مەزن، بە سەر نەتەوەی قەبارە مەزنەکانی، تایتن سەردەکەون. زۆربەی تاینتەکان لە ناوچوون، یان بۆ هەمیشە بۆ دۆزەخی تارتارەس دوورد دەخرێنەوە. بەڵام پرۆمیسیوەسی تایتن، کە ناوی بە مانای بینی داهاتوو دێت، براکەی، ئیمپتیەس، قایلدەکات هاوشان لەگەڵ خواوەندەکان بجەنگن. ئیزلوت گلیپسیەس باسی ئەفسانەی پرۆمسیوەس دەکات.
وانەکە لە لایەن ئیزلوت گلیپسیەس ئامادە کراوە و لە لایەن لیا کراوجزکی کاری دەرهێنانی بۆ کراوە.
سوپاس ئەم کەسانە دەکرێت کە هاوکار بوون لە ئامادە کردنی ئەم ئاخاوتنە:
Yalda A., Susan Herder, Andrew Bosco, Craig Sheldon, Javier Aldavaz, Bruno Pinho, Rishi Pasham, Nick Johnson, Alex Kongkeo, Levi Cook, Peter Koebel, Misaki Sato, Runarm, Maxi Kobi Einy, Ilya Bondarik, Darren Toh, Bozhidar Karaargirov, Boytsov Ilya, Marc Veale, Rodrigo Carballo, Humberto A OjedaGomez, Daniel Day, SookKwan Loong, Jhuval, Nik Maier. - Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:47
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for The myth of Prometheus - Iseult Gillespie | |
![]() |
Sarhand Rasul accepted Kurdish (Central) subtitles for The myth of Prometheus - Iseult Gillespie | |
![]() |
Sarhand Rasul edited Kurdish (Central) subtitles for The myth of Prometheus - Iseult Gillespie | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for The myth of Prometheus - Iseult Gillespie | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for The myth of Prometheus - Iseult Gillespie |