< Return to Video

باوباپیرانتان حەزیان لە چی خواردنێک بووە؟

  • 0:00 - 0:05
    ساڵی پار، لەگەڵ ئەم خێزانە
    ڕەسەنەی ئەم ناوچەیەی هیندستان ئەژیام.
  • 0:07 - 0:08
    دواینیوەڕۆیەکیان،
  • 0:08 - 0:11
    کوڕە بچووکەکە نانی ئەخوارد، و
  • 0:11 - 0:16
    هەر کە منی بینی،
    خێرا خواردنەکەی خستە پشتی و شاردییەوە.
  • 0:17 - 0:21
    زۆرم پێچوو هەتا قایلم کرد
    پیشانم بات چی ئەخوات.
  • 0:22 - 0:25
    دەرچوو کە کرمۆکەیە،
  • 0:25 - 0:29
    خواردنێکی باوی خەڵکی
    ڕەسەنی مادییا.
  • 0:29 - 0:31
    هاوارم کرد،
  • 0:31 - 0:33
    "ئای خوایە، ئەمانە ئەخۆیت!
  • 0:33 - 0:35
    هیوادارم کەمێکیش بۆ من بهێڵیتەوە!"
  • 0:36 - 0:39
    باوەڕپێنەکردنم ئەبینی لە چاوەکانی کوڕەکەیا.
  • 0:39 - 0:41
    "تۆ... ئەمانە ئەخۆیت؟"
  • 0:42 - 0:45
    منیش وتم، "حەزم لەمانەیە،"
  • 0:47 - 0:50
    دیاربوو هیچ متمانەی بە قسەکەم نەبوو.
  • 0:51 - 0:55
    چۆن ئەکرێت ژنێکی ڕۆشنبینی شاری
    حەزی لە هەمان خواردنی ئەو بێت؟
  • 0:57 - 1:00
    دواتر، بابەتەکەم لەگەڵ باوکی باسکرد، و
  • 1:00 - 1:03
    دەرچوو کە بابەتێکی زۆر هەستیارە.
  • 1:05 - 1:07
    هەندێک قسەی کرد وەک،
  • 1:07 - 1:10
    "ئاه، بەس کوڕەکەی من حەز ئەکات
    خواردنی ئاوا بخوات.
  • 1:10 - 1:13
    پێی ئەڵێین، 'واز بێنە. خراپە بۆت.'
  • 1:13 - 1:15
    وەک ئەبینیت، گوێناگرێت.
  • 1:15 - 1:18
    چەندین ساڵە هەموو وازمان
    لە خواردنی ئەمە هێناوە."
  • 1:20 - 1:22
    پرسیم، "بۆچی؟"
  • 1:23 - 1:25
    "ئەمە خواردنی ڕەسەنی خۆتانە.
  • 1:26 - 1:29
    بەردەستە لە ژینگەکەتانا،
  • 1:29 - 1:30
    بەهای خۆراکی بەرزە، و
  • 1:30 - 1:33
    دڵنیام لەوەی کە -- بەتامیشە.
  • 1:34 - 1:36
    کەواتە بۆچی خواردنی هەڵەیە؟"
  • 1:37 - 1:38
    پیاوەکە بێدەنگ بوو.
  • 1:39 - 1:41
    پرسیم،
  • 1:41 - 1:45
    "پێتان وتراوە کە خواردنەکەتان خراپە،
  • 1:45 - 1:48
    خواردنی دواکەوتووییە،
  • 1:48 - 1:50
    شارستانی نییە؟"
  • 1:52 - 1:54
    بە بێدەنگی سەری لەقاند.
  • 1:55 - 2:01
    ئەمە یەکێک بوو لەو چەندین جارەی کاتی
    کارکردنم لەگەڵ خەڵکی ڕەسەنی ناوچەیی هیندستان
  • 2:01 - 2:04
    کە بینیم شەرم ئەکەنەوە لە خواردنەکانیان،
  • 2:05 - 2:08
    شەرم بکەیت لەوەی خواردنەکەی
    حەز ئەکەی بیخۆیت،
  • 2:08 - 2:11
    خواردنەکەی چەندین نەوەیە ئەخورێت،
  • 2:11 - 2:13
    بەجۆرێک کەمترە،
  • 2:13 - 2:15
    تەنانەت نامرۆڤانەتریشە. و
  • 2:16 - 2:21
    ئەم شەرمکردنەش تەنیا بۆ
    خواردنی نائاسایی، لینج نییە
  • 2:21 - 2:24
    وەک مێروو یان جرج با بڵێین،
  • 2:24 - 2:27
    بەڵکو خواردنی ئاساییش ئەگرێتەوە:
  • 2:27 - 2:29
    سەوزەی کێوی،
  • 2:29 - 2:32
    قارچک، گووڵ --
  • 2:32 - 2:36
    هەر شتێک لە سرووشتدا لێبکرێتەوە
    وەک لەوەی بچێنرێت.
  • 2:37 - 2:41
    لە هیندستانی ڕەسەن،
    ئەم شەرمکردنە لەهەموو شوێنێکە.
  • 2:42 - 2:44
    هەرشتێک بێت ئەتوانی بیبزوێنێت.
  • 2:44 - 2:49
    ڕووەک خۆرێک لە چینی سەرەوە
    ئەکرێت بە بەڕێوبەری قوتابخانە،
  • 2:49 - 2:54
    لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا، منداڵان
    بە دایک و باوکیان ئەڵێت قرژاڵ پیسە
  • 2:54 - 2:55
    یان خواردنی گۆشت حەرامە.
  • 2:56 - 3:00
    پرۆگرامێکی خۆراکی حکومەت
    برنجی سپی بڵ پێشکەش ئەکات،
  • 3:00 - 3:03
    ئێستا چیتر کەس نایەوێت برنجی سور
    یان هەرزن بخوات.
  • 3:04 - 3:09
    هاوکاری قازانج نەویست ئەگاتە ئەم گوندە
    بە خشتەیەکی خواردنی نمونەیی بۆ ژنی دووگیان.
  • 3:09 - 3:11
    ئەمە خۆیەتی.
  • 3:11 - 3:13
    هەموو دایکەکانی چاوەڕێی منداڵ ئەکەن
    هەست بە دڵتەنگی ئەکەن
  • 3:13 - 3:16
    پارەی سێو و ترێیان پێنادرێت.
  • 3:16 - 3:19
    خەڵکیش خەریکە ئەو میوانە
    لەبیر ئەکەن
  • 3:19 - 3:21
    کە ئەکرێت لەسەر زەوی
    دارستانەکان لێیکەنەوە.
  • 3:23 - 3:24
    کارمەندانی تەندروستی،
  • 3:25 - 3:27
    نێردە ئاینییەکان،
  • 3:27 - 3:30
    کارمەندە حکومییە هەمەجۆرەکان و
  • 3:30 - 3:33
    تەنانەت منداڵە خوێندەوارەکانی خۆشیان
  • 3:33 - 3:37
    هەموویان هاوار بەسەر خەڵکە
    ڕەسەنەکەیا ئەکەن
  • 3:37 - 3:41
    کە خواردنەکەیان وەک پێویست باش نییە،
  • 3:41 - 3:42
    وەک پێویست شارستانی نییە.
  • 3:43 - 3:46
    بۆیە خواردنەکانیان بەردەوام ئەبێت
    لە دیارنەمان،
  • 3:47 - 3:49
    هەر جارە و کەمێک.
  • 3:50 - 3:54
    بیر ئەکەمەوە ئەگەر هەمووتان
    هەرگیز بیرتان لەوە کردبێتەوە
  • 3:54 - 3:58
    ئەگەر کۆمەڵگاکانتان چیرۆکێکی هاوشێوەی
    هەبووبێت لەسەر خواردن.
  • 3:59 - 4:03
    ئەگەر قسە لەگەڵ نەنکە
    ٩٠ ساڵانەکەت بکەیت،
  • 4:04 - 4:07
    باسی ئەو خۆراکانە ئەکات
    کە هەرگیز نەتبینیوە یان نەتبیستوە؟
  • 4:09 - 4:11
    ئاگاداریت لەوەی چەندێک
    لە خواردنی کۆمەڵگاکەت
  • 4:11 - 4:13
    چیتر بەردەست نییە بۆت؟
  • 4:15 - 4:16
    پسپۆڕە ناوخۆییەکان پێم ئەڵێن
  • 4:17 - 4:22
    ئابووری خۆراکی ئەفریقای باشوور
    بە تەواوەتی پشتی بە خواردنی هاوردەکراو بەستووە.
  • 4:23 - 4:26
    گەنمەشامی بەزۆری بەکاردێت،
  • 4:26 - 4:32
    لەکاتێکدا گەنمەشامی شیرین، هەرزن،
    پیازۆکەکان و پەتاتەکانی ناوچەکە هیچی نەماون.
  • 4:32 - 4:35
    بە هەمان شێوە دانەوێڵە کێوی و سەوزەکانیش،
  • 4:35 - 4:39
    لەکاتێکدا خەڵک پەتاتە و پیاز و
    کەلەرم و گێزەر ئەخۆن.
  • 4:40 - 4:42
    لە وڵاتەکەی من،
  • 4:42 - 4:45
    ئەم لەدەستدانی خواردنە
    ناوچەییانە زۆر زەبەلاحە.
  • 4:45 - 4:49
    هیندستانی نوێ گیریخواردووە
    بەدەست برنج و گەنم و
  • 4:49 - 4:51
    نەخۆشی شەکرەوە.
  • 4:52 - 4:57
    بە تەواوەتیش خواردنەکانمان لەبیرکردووە
    وەک ڕەگە شێوە پەتاتە هەمەجۆرەکان،
  • 4:57 - 5:01
    شیلەی درەختەکان، ماسی، گوێچکە ماسی،
  • 5:01 - 5:03
    زەیتی تۆوەکان،
  • 5:03 - 5:07
    نەرمە قاوغدارەکان، قارچک، مێرووەکان،
  • 5:07 - 5:10
    گۆشتی گیاندارە بچووکەکانی
    مەترسییان لەسەر نییە،
  • 5:10 - 5:15
    هەموویان کە بەردەست بوون
    لە ناوچەکانی چواردەورمان.
  • 5:16 - 5:18
    کەواتە ئەم خواردنە چی لێهات؟
  • 5:19 - 5:22
    بۆچی سەبەتەی خواردنی ئەم سەردەمە
    هێندە بچووکە؟
  • 5:23 - 5:29
    ئەتوانین باسی هۆکارە ژینگەیی و
    ئابورییە سیاسییە ئاڵۆزەکان بکەین،
  • 5:29 - 5:33
    بەڵام لێرەم بۆ ئەوەی زیاتر باسی
    ئەم دیاردە مرۆڤانەترەی شەرمەزاری بکەم،
  • 5:35 - 5:38
    چونکە شەرمەزاری خاڵە گرنگەکەیە
  • 5:38 - 5:42
    کە خواردن لەسەر قاپەکەت دیارنامێنێت بەهۆیەوە.
  • 5:43 - 5:45
    شەرمەزاری چی ئەکات؟
  • 5:46 - 5:49
    شەرمەزاری واتلێئەکات
    هەست بە بچووکی بکەیت،
  • 5:49 - 5:50
    بە دڵتەنگی،
  • 5:50 - 5:51
    شایستەنەبوون،
  • 5:51 - 5:53
    نامرۆڤی.
  • 5:54 - 5:58
    شەرمەزاری ناڕازیبوون
    لە بیروباوەڕ ئەهێنێت.
  • 5:58 - 6:00
    چیرۆکی خۆراکەکان ئەشێوێنێت.
  • 6:01 - 6:03
    با ئەم نموونەیە وەرگرین.
  • 6:04 - 6:06
    ئەتەوێت چۆن شتێکی
  • 6:07 - 6:09
    خۆشی بەربڵاو بخۆیت
  • 6:10 - 6:13
    کە لە هەموو ژینگەکەی چواردەورتا هەیە؟
  • 6:13 - 6:15
    هەموو ئەوەی لەسەرتە بیکەیت
    کۆکردنەوەیەتی،
  • 6:15 - 6:18
    وشککردنەوەیەتی، و هەڵگرتنی، و
  • 6:18 - 6:20
    ئیتر ماوەی ساڵێک ئەتبێت بۆ ئەوەی
  • 6:20 - 6:24
    وەک چەندین ژەمە خواردنی
    هەمەجۆر ئامادەی بکەیت.
  • 6:25 - 6:29
    هیندستان خواردنێکی لەو جۆرەی هەبوو،
    پێی ئەوترا، "ماهوا،"
  • 6:29 - 6:30
    ئەم گووڵە لەویا. و
  • 6:31 - 6:35
    ماوەی سێ ساڵ ئەبێت
    توێژینەوە لەسەر ئەم خواردن ئەکەم.
  • 6:36 - 6:40
    ناسراوە بەوەی بەها خۆراکییەکەی
    زۆر بەرزە لە دابونەریتی ڕەسەن و
  • 6:40 - 6:42
    بەپێی توێژینەوەی زانستی.
  • 6:43 - 6:45
    بۆ خەڵکە ڕەسەنەکە،
  • 6:45 - 6:49
    زۆر بەردەست بوو
    ماوەی چوار بۆ شەش مانگی ساڵ.
  • 6:51 - 6:54
    بە چەندین ڕێگا، زۆر هاوشێوەیە لەگەڵ
    مارولای ناوچەی خۆتان،
  • 6:54 - 6:57
    جگە لەوەی گووڵە، نەک میوە.
  • 6:58 - 7:00
    چونکە دارستانەکان زۆری لێیە،
  • 7:00 - 7:04
    خەڵک ئەتوانن بەشی ساڵێک کۆکەنەوە
    بۆ ئەوەی بیخۆن و
  • 7:04 - 7:05
    بەشی فرۆشتنیش هەڵگرن.
  • 7:06 - 7:11
    بۆم دەرکەوت ٣٥ خواردن هەیە
    بە ماهوا درووست ئەکرێت
  • 7:11 - 7:14
    کە چیتر کەس لێینانێت.
  • 7:15 - 7:20
    ئەم خواردنە چیتر تەنانەت
    وەک خواردنیش ناناسێنرێت،
  • 7:20 - 7:22
    بەڵکو وەک ماددەیەکی خاو بۆ مەی.
  • 7:23 - 7:26
    ئەکرێت دەستگیر بکرێیت
    ئەگەر لە ماڵەکەتدا هەبێت.
  • 7:26 - 7:29
    هۆکارەکەی؟ شەرمکردن.
  • 7:29 - 7:33
    قسەم لەگەڵ خەڵکی ڕەسەنی
    هەموو هیندستان کرد
  • 7:33 - 7:35
    کە بۆچی چیتر ماهوا ناخورێت. و
  • 7:36 - 7:38
    هەمان وەڵامم وەرگرت لە هەموویان.
  • 7:39 - 7:42
    "ئاه، ئەوکاتە ئەمانخوارد
    کە هەژار و برسی بووین.
  • 7:43 - 7:45
    ئێستا بۆچی بیخۆین؟
  • 7:45 - 7:47
    برنج یان گەنممان هەیە."
  • 7:49 - 7:51
    لە هەمان کاتیشدا،
  • 7:51 - 7:54
    خەڵکیش هەیە پێ ئەڵێن
    ماهوا چەند خواردنێکی باشە.
  • 7:55 - 7:58
    هەمووکات چیرۆکی ئەو بەتەمەنانە هەیە
    کە حەزیان لە خواردنی ماهوا بوو.
  • 7:59 - 8:03
    "ئەم نەنکەی ئێمە،
    دە منداڵی بووە، و
  • 8:03 - 8:08
    هەر بەردەوامبوو لەوەی کۆشش بکات،
    نە ماندوو ئەبوو، نە نەخۆش ئەکەوت."
  • 8:09 - 8:14
    هەمان چیرۆک لە هەموو لایەک هەیە.
  • 8:15 - 8:16
    چۆن ئەبێت؟
  • 8:16 - 8:19
    هەمان خواردن
  • 8:19 - 8:24
    وەک خواردنێکی باش و
    خواردنی هەژاریش سەیر ئەکرێت،
  • 8:24 - 8:26
    لە هەمان ڕستەدا؟
  • 8:27 - 8:29
    بە هەمان شێوە بۆ خواردنەکانی تری دارستان.
  • 8:30 - 8:33
    چیرۆکی جەرگ بڕم بیستووە
  • 8:33 - 8:36
    لەسەر قاتوقڕی و برسێتی،
  • 8:36 - 8:39
    خەڵکەکەی لەسەر خواردنی پاشماوەی
    ناو دارستانەکان ژیاون،
  • 8:40 - 8:42
    چونکە هیچ خواردنێک نەبووە.
  • 8:43 - 8:45
    ئەگەر کەمێک قوڵتر ببیتەوە،
  • 8:45 - 8:49
    دەرئەکەوێت مەسەلە
    نەبوونی خواردن نەبووە
  • 8:49 - 8:52
    بەڵکو نەبوونی خواردنێکی
    سەردەمی وەک برنج بووە.
  • 8:52 - 8:54
    لێم پرسین،
  • 8:54 - 8:58
    چۆن فێربوویت ئەو خواردنە بەناو
    پاشەڕۆیە ئەخورێت؟
  • 8:59 - 9:04
    کێ پێی وتیت هەندێک ڕەگی کێوی تاڵی
    هاوشێوەی پەتاتە ئەکرێت شیرین بکرێت
  • 9:04 - 9:06
    بەوەی شەو لەناو جۆگەکەیا بەجێی بێڵیت؟
  • 9:07 - 9:10
    یان چۆن گۆشتی ناو قاوغی
    لولوپێچێک دەرکەیت؟
  • 9:10 - 9:13
    یان چۆن تەڵە بۆ جرجێکی کێوی دابنێیت؟"
  • 9:14 - 9:17
    لەو کاتەیایە دەست ئەکەن
    بە خووراندنی سەریان، و
  • 9:17 - 9:20
    درک بەوە ئەکەن کە
    لە گەورەکانیانەوە فێری بوون،
  • 9:21 - 9:27
    کە باوباپیرانیان بۆ چەندین سەدە لەسەر
    ئەم خواردنانە ژیاون و ماونەتەوە
  • 9:27 - 9:29
    پێش ئەوەی برنج بێت، و
  • 9:29 - 9:33
    ئەوکاتە زۆر لە نەوەکانی ئێستا
    لەشیان تەندروستتر بووە.
  • 9:34 - 9:36
    کەواتە خواردنی ڕەسەن ئاوای لێهاتووە،
  • 9:38 - 9:39
    شەرمکردن لێی ئاوای لێهاتووە:
  • 9:39 - 9:46
    ونکردنی خواردن و دابونەریتی خواردنی کۆن
    لە ژیان و یادەوەری خەڵک
  • 9:46 - 9:48
    بێ ئەوەی تەنانەت درکیشی پێبکەن.
  • 9:50 - 9:53
    کەواتە چۆن ئەمە چاککەینەوە؟
  • 9:54 - 10:00
    چۆن سیستمە جوان و ئاڵۆزەکانی
    خواردنە سرووشتییەکانمان بگێڕینەوە،
  • 10:01 - 10:06
    خواردنەکانی بە خۆشەویستییەوە لەلایەن دایکە زەوییەوە
    بەپێی ئاوازی خۆی دراوە پێمان،
  • 10:07 - 10:11
    خواردنەکانی بە شادییەوە لەلایەن
    ژنە ڕەسەنەکانەوە ئامادە ئەکرا و
  • 10:11 - 10:14
    لەلایەن باوباپیرانمانەوە بە شادی و
    سوپاسگوزارییەوە ئەخورا،
  • 10:15 - 10:19
    خواردنەکەی تەندروست، ناوخۆیی، سرووشتی،
  • 10:20 - 10:22
    هەمەجۆر، و خۆش بوو،
  • 10:22 - 10:25
    پێویستی بە بەخێوکرن نەبوو،
  • 10:25 - 10:27
    زیانی نەئەگەیاند بە ژینگەکەمان،
  • 10:28 - 10:29
    هیچی تێنەئەچوو؟
  • 10:30 - 10:32
    هەموو ئەم خواردنەمان ئەوێت، و
  • 10:32 - 10:35
    پێموانییە پێویست بکات
    پێتان بڵێم بۆچی.
  • 10:36 - 10:40
    پێویست ناکات هیچتان پێبڵێم
    لەسەر قەیرانی جیهانی خۆراک،
  • 10:40 - 10:43
    گۆڕانی کەشوهەوا، قەیرانی ئاو،
  • 10:43 - 10:44
    ماندوێتی خاک،
  • 10:44 - 10:46
    هەرەسهێنانی سیستمی کشتوکاڵی،
  • 10:46 - 10:47
    هەموو ئەوانە.
  • 10:48 - 10:52
    بەڵام بۆ من، هۆکارە گرنگەکان
    کە بۆچی ئەم خواردنانەمان ئەوێت
  • 10:52 - 10:54
    ئەوانەی لە قوڵاییەوە هەستیپێئەکەین،
  • 10:55 - 10:58
    چونکە خواردن زۆر شتە.
  • 10:58 - 11:02
    خواردن بەخێوکردنە، ئاسوودەییە،
  • 11:02 - 11:05
    داهێنانە، کۆمەڵگایە،
  • 11:05 - 11:09
    شادییە، ئارامی، ناسنامە، و
  • 11:09 - 11:10
    چەندین شتی تریش.
  • 11:11 - 11:13
    پەیوەندیمان چۆنە لەگەڵ خواردنەکانمان
  • 11:13 - 11:15
    پێناسەی زۆر شتی ژیانمان ئەکات.
  • 11:16 - 11:18
    پێناسەی پەیوەندیمان ئەکات لەگەڵ لەشماندا،
  • 11:19 - 11:21
    چونکە دەرئەنجام لەشمان خۆراکە.
  • 11:22 - 11:26
    پێناسەی هەستی بنچینەیی
    پەیوەندیمان ئەکات
  • 11:26 - 11:27
    لەگەڵ بوونماندا.
  • 11:28 - 11:32
    لەم ڕۆژەدا لەهەموو شتێک زیاتر
    پێویستمان بەم خواردنانەیە
  • 11:32 - 11:35
    بۆ ئەوەی بتوانین پێناسەی
    شوێنی خۆمان بکەینەوە وەک مرۆڤ
  • 11:35 - 11:38
    لەناو نەخشەی سرووشتی چواردەوردا.
  • 11:39 - 11:41
    ئایا ئەمڕۆ پێویستمان بەوەیە
    دووبارە پێناسە بکەینەوە؟
  • 11:44 - 11:48
    بۆ من، وەڵامە ڕاستەقینەکە خۆشەویستییە،
  • 11:49 - 11:54
    چونکە خۆشەویستی تەنیا شتە بەرەنگاری
    شەرملێکردن ببێتەوە. و
  • 11:56 - 12:00
    چۆن خۆشەویستی زیاتری خۆمان بهێنین
    بۆ ئەم پەیوەندییەمان لەگەڵ خواردنەکانمان؟
  • 12:02 - 12:06
    بۆ من، خۆشەویستی بەزۆری،
  • 12:06 - 12:10
    دەربارەی ئامادەبوونتە
    بۆ هێواشبوونەوە،
  • 12:11 - 12:14
    بۆ ئەوەی کاتی خۆت وەرگریت
    بۆ هەستپێکردن،
  • 12:14 - 12:18
    گوێگرتن، و پرسیارکردن.
  • 12:20 - 12:22
    لەوانەیە گوێگرتن بێت لە لەشی خۆمان.
  • 12:23 - 12:30
    چییان ئەوێ لە خوار خووی
    خواردنمان، و بیروباوەڕمان و
  • 12:30 - 12:32
    ئالوودەبوونمانەوە؟
  • 12:32 - 12:36
    لەوانەیە کات وەرگرتن بێت
    بۆ هەڵسەنگاندنی ئەو بیروباوەڕانە.
  • 12:37 - 12:39
    لە کوێوە هاتوون؟
  • 12:40 - 12:42
    لەوانەیە گەڕانەوە بێت بۆ منداڵیمان.
  • 12:43 - 12:45
    ئەوکاتە چی خواردنێکمان حەز لێبوو، و
  • 12:46 - 12:47
    چی شتێک گۆڕاوە؟
  • 12:48 - 12:53
    لەوانەیە بەسەربردنی ئێوارەیەکی
    ئارام بێت لەگەڵ گەورەیەکا،
  • 12:53 - 12:56
    گوێگرتن لە یادەوەری خواردنەکانیان،
  • 12:56 - 12:59
    یان تەنانەت یارمەتیدانیان لە ئامادەکردنی
    شتێکدا کە حەزیان لێیە و
  • 12:59 - 13:00
    پێکەوە خواردنی ژەمێک.
  • 13:02 - 13:06
    خۆشەویستی ئەکرێت دەربارەی
    بیرهاتنەوەی ئەوەبێت
  • 13:06 - 13:08
    کە مرۆڤایەتی فراوانە و
  • 13:08 - 13:10
    هەڵبژاردنی خواردنەکان ئەگۆڕێت.
  • 13:11 - 13:15
    ئەکرێت دەربارەی نیشاندانی
    ڕێز و مەراق بێت
  • 13:15 - 13:17
    لەجیاتی لۆمەکردن
  • 13:17 - 13:20
    کاتێک ئەبینین کەسێک چێژ ئەبینێت
    لە خواردنێک کە پێی ئاشنا نین.
  • 13:22 - 13:26
    خۆشەویستی ئەکرێت دەربارەی
    تەرخانکردنی کات بێت بۆ پرسیارکردن،
  • 13:27 - 13:28
    بۆ هەڵکۆڵین بۆ زانیاری،
  • 13:28 - 13:30
    هەوڵدان بۆ درووستکردنی پێکەوە بەستن.
  • 13:31 - 13:35
    لەوانەیە تەنانەت پیاسەیەکی
    ئارامیش بێت بەناو سەوزاییەکدا
  • 13:35 - 13:40
    بۆ ئەوەی بزانیت ئایا هەندێک ڕووەکی
    دیاریکراو قسەت لەگەڵ ئەکەن.
  • 13:40 - 13:41
    ئەوە ڕووئەیات.
  • 13:41 - 13:43
    هەمووکات قسە لەگەڵ من ئەکەن.
  • 13:45 - 13:46
    لە هەموو شتێکیش زیاتر،
  • 13:47 - 13:51
    خۆشەویستی متمانەکردن کە
    ئەم هەنگاوە بچووکانە بۆ گەڕان
  • 13:51 - 13:55
    توانای ئەوەی هەیە بمانگەیەنێت
    بە شتێکی گەورەتر،
  • 13:56 - 13:59
    هەندێک جار بۆ هەندێک وەڵامی زۆر سەرسامکەر.
  • 14:00 - 14:03
    جارێکیان ژنێک کە کاری
    لەسەر گژوگیای پزیشکی ئەکرد پێی وتم
  • 14:03 - 14:06
    کە خۆشەویستی پیاسەکردنە بەسەر
    دایکە زەویدا
  • 14:06 - 14:09
    وەک خۆشەویستترین منداڵی،
  • 14:10 - 14:15
    متمانە بەوە بکەیت کە
    مەرامێکی ڕاستگۆیانەی هەیە و
  • 14:15 - 14:17
    ئەزانێت چۆن ڕێبەری هەنگاوەکانمان بکات.
  • 14:18 - 14:20
    هیوادارم ئیلهامم پێبەخشیبێتن
  • 14:20 - 14:23
    بۆ ئەوەی دەستبکەنەوە بە بیرکردنەوە
    لە خواردنی باوباپیرانتان.
  • 14:23 - 14:25
    سوپاس بۆ گوێگرتنتان.
  • 14:25 - 14:27
    (چەپڵەلێدان)
Title:
باوباپیرانتان حەزیان لە چی خواردنێک بووە؟
Speaker:
ئەپارنا پالاڤی
Description:

لە سەرانسەری جیهاندا، کلتورەکانی خواردنە ڕەسەنەکان خەریکن دیار نامێنن بەهۆی کشتوکاڵی بەپیشەسازی کراوەوە و خەریکە ئەگۆڕێت بۆ خواردنێکی نموونەیی بەپێی بیروباوەڕی خۆرئاوا. پسپۆڕی خۆراک ئەپارنا پالاڤی ئەمانگێڕێت بەسەر لێکۆڵینەوەکەی کە بۆچی خواردنە باوە کۆنەکان بێ ئەوەی هەستی پێبکەین دیارنەمان لە ژیان و یادەوەری خەڵک -- و چارەسەرێک نیشان ئەیات بۆ زیندووکردنەوەی پەیوەندیمان لەگەڵ خواردنەکانی ئەیخۆین.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
14:40

Kurdish (Central) subtitles

Revisions