جوانی نەگوونجان
-
0:01 - 0:05ئەزانم کە تێد دەربارەی زۆر شت
دەدوێت کە گەورەن، -
0:05 - 0:08بەڵام من ئەمەوێت باسی شتێکتان
بۆ بکەم کە زۆر بچووکە. -
0:08 - 0:10ئەوەنە بچووک، کە یەک وشەیە.
-
0:11 - 0:13وشەکەش "نەگونجاندنە".
-
0:13 - 0:17یەکێکە لەو وشانەی کە زۆرم حەزلێیە،
چونکە وشەیەکە پڕ بە واتای خۆیەتی. -
0:17 - 0:21مەبەستم ئەوەیە، کەسێکە
کە نەیتوانیوە لەو شوێنەیا خۆی بگونجێنێت. -
0:22 - 0:24یان کەسێک خراپ خۆی
گونجاندبێت لەو شوێنەیا. -
0:25 - 0:28یان ئەمە: "کەسێک باش خۆی نەگونجاندبێت
-
0:28 - 0:30بۆ بارودۆخ و ژینگە نوێکان."
-
0:31 - 0:34من نەگونجاوێکی هەڵگری کارتێکم
-
0:34 - 0:37وە بۆ کەسەکانی تری ئەم ژوورە لێرەم
کە نەگونجاون لە شوێنی خۆیاندا -
0:37 - 0:39چونکە من هیچ کات تەنیا کەس نیم
-
0:40 - 0:42من چیرۆکێکی نەگونجانتان بۆ دەگێڕمەوە
-
0:43 - 0:46لە سەرەتای تەمەنی سییەکانمدا.
-
0:46 - 0:49خەونی بوون بە نوسەر ڕێک
هاتە بەر دەرگای ماڵەکەم -
0:49 - 0:52لە ڕاستیدا ئەوە بۆ سندوقی پۆستەکەم هات.
-
0:52 - 0:55لە شێوەی نامەیەکدا کە دەیووت
من خەڵاتێکی گەورەم بردۆتەوە. -
0:56 - 0:57بەهۆی کورتە چیرۆکێک کە نوسیبووم.
-
0:58 - 1:02کورتە چیرۆکەکە دەربارەی ژیانم بوو
وەک مەلەوانێکی پێشبڕکێکار. -
1:03 - 1:05وە دەربارەی ژیانە ناخۆشەکەم لە ماڵەوە.
-
1:05 - 1:10هەروەها کەمێک دەربارەی ئەوەی چۆن
خەم و لەدەستدان دەتوانێ شێتت بکات. -
1:12 - 1:17خەڵاتەکە گەشتێک بوو بۆ شاری نیویۆرک
بۆ بینینی سەرنوسەر و بریکارە گەورەکان -
1:17 - 1:18وە نوسەرەکانی تر.
-
1:18 - 1:21بۆیە لەو خەونە دەچوو هەموو
نوسەرێک ئەیەوێت، وانییە؟ -
1:23 - 1:25دەزانن چیم کرد ئەو ڕۆژەی نامەکەم پێ گەیشت؟
-
1:26 - 1:28لەبەر ئەوەی من خۆمم
-
1:28 - 1:30نامەکەم لەسەر مێزی چێشتخانەکە دانا.
-
1:30 - 1:34یەک پەرداخی گەورەی ڤۆدگام پڕکرد
-
1:34 - 1:36لە لیمۆ و سەهۆڵ،
-
1:37 - 1:41بە درێژایی رۆژەکە دانیشتم
بە جلەکانی ژێرەوە، -
1:41 - 1:43تەنیا سەیری نامەکەم ئەکرد
-
1:45 - 1:48بیرم لەو ڕێگایانە دەکردەوە کە
تا ئێستا ژیانی خۆمم پێ تێک داوە. -
1:48 - 1:51من کێم تا بچم بۆ شاری نیویۆرک
-
1:51 - 1:53وە وا خۆم پیشان بدەم کە نوسەرم؟
-
1:54 - 1:55من کێم؟
-
1:55 - 1:56پێتان دەڵێم.
-
1:57 - 1:58من نەگونجاو بوم.
-
1:59 - 2:01وەک کۆمەڵێک منداڵی تر،
-
2:02 - 2:04من لە خێزانێکی توندوتیژ هاتبووم
-
2:04 - 2:07کە بە حاڵ ژیانی خۆمم ڕزگار کرد.
-
2:08 - 2:12من پێشتر دوو هاوسەرگیری سەرنەکەوتووم هەبوو
-
2:12 - 2:15نەک جارێک بەڵکوو دوو جار
وازم لە زانکۆ هێناوە -
2:15 - 2:18.لەوانەیە سێ جاریش بەڵام ئەوەتان پێ ناڵێم
-
2:18 - 2:20(پێکەنین)
-
2:21 - 2:24وە چارەسەرم وەرگرتبوو بەهۆی
بەکارهێنانی دەرمانی هۆشبەرەوە. -
2:25 - 2:29وە دوو پشووی جوانیشم
وەرگرتبوو بۆ ناو بەندیخانە -
2:30 - 2:32کەواتە من لەسەر ڕێگا ڕاستەکە بووم
-
2:34 - 2:36(پێکەنین)
-
2:37 - 2:40بەڵام ئەوەی وایکرد هەست بکەم
کە کەسێکی نەگونجاوم، -
2:40 - 2:44ئەوەبوو کە کچەکەم لە ڕۆژی
لەدایکبوونیدا مرد، و -
2:44 - 2:47تا ئێستا ڕێگایەکم نەدۆزیوەتەوە
تا بتوانم لەگەڵ ئەو ڕاستیەیا بژیم -
2:48 - 2:53دوای مردنی کچەکەم
ماوەیەکی زۆر بێلانە بووم، -
2:53 - 2:55ژیان لە ژێر پردێکدا
-
2:55 - 3:00لە بارودۆخێکی کاریگەری وەک پەستی
زۆمبییەک و لەدەستدانێک -
3:00 - 3:02کە هەندێکمان پێیدا
تێپەڕ دەبین لە ژیانماندا. -
3:02 - 3:05لەوانەیە هەموومان، ئەگەر بەشی پێویست بژین.
-
3:06 - 3:10وەک دەزانن، بێلانەکان جۆرێکن
لە پاڵەوانەکانی نەگونجان. -
3:10 - 3:13چونکە ئەوان وەک ئێمە دەستپێدەکەن
-
3:15 - 3:20کەواتە وەک دەبینن من نەمتوانیوە
:شوێنی خۆم بکەمەوە لە هیچ کایەیەکی ژیاندا -
3:20 - 3:25کچ، هاوسەر، دایک، خوێندن.
-
3:25 - 3:28وە خەونی بوون بە نوسەر
-
3:28 - 3:33وەک بەردێکی بچوک بوو لە قورگمدا.
-
3:35 - 3:38زۆرم لە خۆم کرد تا سواری تەیارەکە بووم
-
3:38 - 3:41وە فڕیم بەرەو شاری نیویۆرک
-
3:41 - 3:42کە نوسەرەکانی لێبوون
-
3:43 - 3:47هاوپۆلە نەگونجاوەکانم، ئەتوانم ببینم کە
سەرتان ئەبریسکێتەوە. -
3:47 - 3:49ئەتوانم لە ژورێکدا بتانناسمەوە.
-
3:49 - 3:51لە سەرەتادا ئەبێت پێت خۆش بێت.
-
3:51 - 3:54تۆ ئەبێت ئەو سێ نوسەرە ناودارە هەلبژێری
کە دەتەوێ بیانبینی -
3:54 - 3:57ئەو هاوڕێیانە دەچن بۆت دەدۆزنەوە.
-
3:57 - 3:59دەڕۆیت بۆ گرام پارک هۆتێل
-
3:59 - 4:02لەوێ دەتوانی سکۆتچیش بخۆیتەوە
بە درەنگانی شەو -
4:02 - 4:05لەگەڵ خەڵکی سەرنجڕاکێش و زیرەک و خۆبەزلزان
-
4:05 - 4:09وە دەبێ وا پیشان بدەی کە تۆش
.سەرنجراکێش و زیرەک و خۆبەزلزانی -
4:09 - 4:12وە دەرفەتی ئەوەت دەبێت کە کۆمەڵێ
سەرنوسەر و نوسەر و بریکار ببینی -
4:12 - 4:16لەسەر خوانە ئەفسوناویەکانی ئێوارە و نیوەڕۆ
-
4:17 - 4:19.لێم بپرسم چۆن ئەفسوناوی
-
4:20 - 4:22بینەر: چۆن ئەفسوناوی؟
-
4:22 - 4:26لیدیا: من دانپیانانێکم هەیە:
من سێ دەسڕی کەتانم دزی -- -
4:26 - 4:28(پێکەنین)
-
4:28 - 4:30لە سێ چێشتخانەی جیاواز.
-
4:30 - 4:33وە مینیویەکیشم خستە ناو پانتۆڵەکەمەوە.
-
4:33 - 4:35(پێکەنین)
-
4:35 - 4:39من تەنیا کۆمەڵێ یادگارییەکم دەویست
بۆ ئەوەی کە چومە ماڵەوە -
4:39 - 4:41باوەڕ بکەم ئەوە لە ژیانی مندا ڕویداوە.
-
4:41 - 4:42باوەڕدەکەن؟
-
4:43 - 4:45سێ نوسەرەکەی کە دەمویست بیانبینم
-
4:45 - 4:48بریتی بوون لە کارۆڵ مۆسۆ،
لینی تیلمان، پێگی فێلان. -
4:48 - 4:52ئەوان نە زۆر ناسراو نە پیشەگەرترین بوون
-
4:52 - 4:55بەڵام بۆ من، ئەوان ژنە نوسەرە
گەورەکان بوون -
4:56 - 4:59کارۆڵ ماسۆ ئەو کتێبەی نوسی
کە دواتر بوو بە ئینجیلی هونەریم. -
5:00 - 5:03لینی تیلمان ئەو هەلەی پێ بەخشیم
کە بڕوا بکەم -
5:03 - 5:06کە هەلێک هەیە چیرۆکەکەی من
بەشێک بێت لە جیهان -
5:07 - 5:09وە پێگی فێلان بیری هێنامەوە
-
5:09 - 5:14کە لەوانەیە مێشکم گرنگتر بێت لە سنگم.
-
5:16 - 5:18ئەوان ژنە نوسەری رێڕەوی گشتی نەبوون
-
5:18 - 5:22بەڵام ئەوان ڕێڕەوی گشتیان دەبڕی
-
5:22 - 5:23بە چیرۆکەکانی لەشیان
-
5:24 - 5:28حەزدەکەم وا بیر بکەمەوە، بەو شێوەی
ئاو گراند کانیۆن دەبڕێت -
5:29 - 5:31خەریک بوو لە خۆشیدا دەمردم
-
5:31 - 5:35کاتێک لەگەڵ ئەو سێ ژنە نوسەرە سەرو
پەنجا ساڵە کاتم بەسەر دەبرد -
5:35 - 5:38وە ئەو هۆکارەی وای لێ دەکردم
خەریک بوو لە خۆشدا بمرم -
5:38 - 5:40ئەوەبوو من پێشتر خۆشییەکی وام نەبینیبوو
-
5:40 - 5:42وە هەرگیز لە ژورێکی ئاوادا نەبووم
-
5:42 - 5:44دایکم هەرگیز نەچووەتە زانکۆ
-
5:45 - 5:47وە پیشەکەم تا ئەوکات
-
5:47 - 5:52بریتی بوو لە شتێکی بچوکی، خەمگینی، بیهیوا
-
5:53 - 5:57لە شەوەکانی سەرەتام لە نیییۆرک
دەمویست هەر لەوێ بمرم -
5:57 - 6:00ڕێک بەم شێوەیە بووم "ئێستا بمکوژە،
من باشم، ئەمە زۆر جوانە" -
6:01 - 6:04هەندێک لە ئێوە لەم ژورەدا
.تێدەگەن کە دواتر چی ڕویدا -
6:05 - 6:09سەرەتا ئەوان منیان برد بۆ نوسینگەی
فارەر، ستراوس و گیرۆکس -
6:10 - 6:13فارەر ستراوس، گیرۆکس وەک خەونێکی گەورە
وابوون لای من -
6:13 - 6:17مەبەستم ئەوەیە کە ئیلیۆت و ئۆکۆنەر
لەوێ بڵاو کراونەتەوە -
6:17 - 6:22سەرنوسەرە سەرەکییەکی منی دانیشاند و
ماوەیەکی زۆر قسەی لەگەڵ کردم -
6:22 - 6:24دەیویست قایلم بکات بەوەی
دەتوانم کتێبێک بنوسم -
6:24 - 6:26دەربارەی ژیانم وەک مەلەوانێک
-
6:26 - 6:28ئێوە ئەزانن، وەک یادەوەریەک
-
6:29 - 6:31هەموو ئەو کاتەی ئەو قسەی لەگەڵ دەکردم
-
6:31 - 6:35من دانیشتبووم و پێدەکەنیم
و سەرم دەلەقاند و سڕبووم وەک گەمژەیەک -
6:36 - 6:37دەستم لەسەر سنگم دانابوو
-
6:37 - 6:42لەو کاتەیا هیچ هیچ هیچ شتێ
لە قورگم نەدەهاتە دەر -
6:44 - 6:47بۆیە لە کۆتاییدا ئەو دەستی کێشا
بە شانەکانمدا -
6:47 - 6:49وەک راهێنەرێکی مەلەوانی
-
6:50 - 6:51وە هیوای بەختێکی باشی بۆ خواستم
-
6:51 - 6:54وە هەندێ کتێبی بێبەرامبەری پێ بەخشیم
-
6:54 - 6:56وە رێگای دەرەوەی پیشان دام
-
6:58 - 7:01دوای ئەوە بردیانم بۆ نوسینگەی
دەبلیو دەبلیو نۆرتن -
7:01 - 7:04ئەو شوێنەی زۆر دڵنیا بووم کە یاوەریم دەکەن
لە بیناکەدا -
7:04 - 7:05لەبەر ئەوەی دۆک مارتینزم پۆشیبوو
-
7:06 - 7:08بەڵام ئەوە ڕووی نەدا
-
7:09 - 7:11بوونم لە نوسینگەی نۆرتن
-
7:11 - 7:15هەستێکی وای پێ بەخشیم وەک ئەوەی لە ئاسمانی
شەودا دەستم لە مانگ دابێت -
7:15 - 7:19کاتێ ئەستێرەەکان ناوت ئەدورن
بە درێژایی گەردوونەوە -
7:20 - 7:22مەبەستم ئەوەیە، ئەوەندە شتێکی گرنگ بوو بۆم
-
7:22 - 7:23تێگەیشتن؟
-
7:24 - 7:26سەرنوسەرە سەرەکیەکە، کارۆل هۆک سمیث
-
7:26 - 7:30بەڕووی مندا نوشتایەوە بەو چاوە بچووک و
پڕشنگدار و تیژانەوە و -
7:30 - 7:34وتی: زۆر باشە کەواتە بە زوویی
شتێکم بۆ بنێرە -
7:34 - 7:37سەیرکە، ئێستا زۆربەی خەڵک
بە تایبەتی خەڵکانی تێد -
7:37 - 7:39هەر بە زوویی ڕادەکەن بۆ ،
سندوقی پۆستەکە وایە؟ -
7:40 - 7:43ئەوە بۆ من دە ساڵی ویست تا
بیر لەوە بکەمەوە -
7:43 - 7:47شتێک بخەمە زەرفی نامەوە و مۆرەکەی بلێسمەوە
-
7:49 - 7:50لە ئەخیر شەودا،
-
7:50 - 7:54لە یانەی نشتیمانی هۆنراوەدا وتارێکی درێژم
خوێندەوە -
7:54 - 7:56لە کۆتایی خوێندنەوەکەمدا،
-
7:56 - 8:01کاترین کیدی، کە سەر بە دەزگای
کیدی، هۆیت، پیکارد بوو -
8:01 - 8:03بەرەو ڕووم هات و تەوقەیەکی لەگەڵ کردم و
-
8:03 - 8:06نوێنەرایەتی بۆ پێشنیار کردم،
هەر لەوێ. -
8:09 - 8:12لەوێدا بە جۆرێک وەستابووم ئەتووت کەڕم.
-
8:12 - 8:13ئەمە قەت بەسەر ئێوە هاتووە؟
-
8:14 - 8:16وە خەریک بوو دەست بکەم بە گریان
-
8:16 - 8:20لەبەر ئەوەی هەموو خەڵکی ئەو ژورە زۆر
بە جوانی خۆیان گۆڕیبوو -
8:20 - 8:23هەموو ئەوەی لە دەمم هاتە دەرەوە ئەمە بوو:
-
8:23 - 8:26"نازانم، ئەبێت بیری لێ بکەمەوە"
-
8:27 - 8:31وە ئەو ووتی: "کەواتە باشە" و ڕۆیشت
-
8:33 - 8:39ئەو هەموو دەستە بۆ من کرابوونەوە،
ئەو بەردە بچوکە غەمگینەی ناو قورگم -
8:39 - 8:43ئەبینن، هەوڵ دەدەم شتێکیان پێ بڵیم
لەسەر خەڵکانی وەک خۆم -
8:43 - 8:47خەڵکانی نەگوونجاو -- ئێمە هەموو کاتێ
نازانین چۆن ئاوات بخوازین یان بڵێین بەڵێ -
8:47 - 8:49یان شتی گەورە هەڵبژێرین
-
8:49 - 8:51تەنانەت کاتێک لەبەردەممانە
-
8:51 - 8:53ئەوە شورەییەکە کە ئێمە هەڵیدەگرین
-
8:53 - 8:55ئەوە شورەیی ویستنی شتێکی باشە
-
8:55 - 8:57ئەوە شورەیی هەستکردنە بە شتێکی باش
-
8:57 - 9:01ئەوە شەرمی باوەڕ نەکردنە کە ئێمە
شایستەین لەو ژورەدا بین -
9:01 - 9:03لەگەڵ ئەو کەسانەی ئێمە ڕێزیان دەگرین
-
9:04 - 9:07ئەگەر بمتوانیبایە ، ئەگەڕامەوە دواوە و
ڕاهێنانم بە خۆم دەکرد -
9:07 - 9:12ڕێک وەک ئەو ژنە سەروو پەنجا ساڵانە دەبووم
کە یارمەتییان دام -
9:12 - 9:14کە خۆم فێر بکەم چۆن شتەکانم بوێت
-
9:14 - 9:16کە چۆن هەستم و داوایان بکەم
-
9:16 - 9:20من دەڵێم، "تۆ! بەڵێ تۆ!
تۆش بەشێکیت لەم ژورە" -
9:20 - 9:23پڕشنگەکە دەکەوتە سەر هەمومان و
-
9:23 - 9:26ئێمە هیچ نین بەبێ یەکتری
-
9:27 - 9:30لە جیاتی ئەوە، ڕۆشتمەوە بۆ ئۆریگۆن
-
9:30 - 9:36کاتێک دەمبینی هەمیشە سەوز و باران
دەهاتنەوە بەر ئاسۆم، -
9:36 - 9:40لە ناوفڕۆکەکەدا کۆمەڵی بوتڵی بچوکم
خواردەوە "هەست بە غەمباری بکە بۆ خۆت" -
9:41 - 9:46بیرم لەوە دەکردەوە، کە ئەگەر من نوسەر
بومایە، نوسەرێکی نەگونجاو دەبووم -
9:47 - 9:48ئەوەی من دەمەوێ بیڵێم
-
9:48 - 9:50گەڕامەوە بۆ ئۆریگۆن بە بێ هیچ ڕێککەوتنێک
-
9:50 - 9:52بە بێ هیچ کاربەدەستێک
-
9:52 - 9:54بەڵام دڵ و مێشکم پڕبوو لە یادگاری
-
9:54 - 9:57لەو دانیشتنانە
-
9:57 - 10:00لەگەڵ ئەو نوسەرە جوانانە
-
10:00 - 10:04یادگارییەکان تاکە خەڵات بوون
کە من بەدەستم هێنا -
10:05 - 10:08وە هێشتا، لە ماڵەوە لە تاریکیدا
-
10:09 - 10:11کە تەنها جلەکانی
ژێرەوەم لەبەردا بێت -
10:12 - 10:14هێشتا دەمتوانی گوێم لە دەنگیان بێت
-
10:14 - 10:18دەیانگووت: "ڕێگا بە هیچ کەسێ مەدە کە هەوڵ
دەدات بێدەنگت بکات" -
10:18 - 10:20یان چیرۆکەکەت بگۆڕێ."
-
10:21 - 10:25دەیانگووت: "دەنگەکەت ببەخشە بە چیرۆکێک
کە تەنها تۆ دەزانیت چۆن بیگێڕیتەوە" -
10:25 - 10:27دەیانگووت: "هەندێ جار گێڕانەوەی چیرۆکێک
-
10:27 - 10:30ئەو شتەیە کە ژیانت ڕزگار دەکات"
-
10:32 - 10:35ئێستا من، وەک دەبینن، ژنێکم لە سەرووی
پەنجا ساڵ -
10:36 - 10:37وە نوسەرم
-
10:39 - 10:40وە دایکێکم
-
10:40 - 10:42وە بووم بە مامۆستا
-
10:43 - 10:45هەڵیبێنن خۆشەویستترین خوێندکارەکانم کێن.
-
10:47 - 10:48هەرچەندە ئەوە ئەو ڕۆژە ڕووینەدا
-
10:48 - 10:51کە نامەی خەونەکانم گەیشتە سندوقی نامەکە،
-
10:51 - 10:52من یاداشتێکم نووسی،
-
10:52 - 10:54ناوم نا "مێژووی ڕوداوەکانی ئاو"
-
10:55 - 11:00لە ناویدا ئەو چیرۆکانەی تێدایە کە چەند
جار ئەبوو خۆم پێک بهێنایەتەوە -
11:00 - 11:02لەبەر ئەوەی بڕیارەکانم منیان شێواندبوو
-
11:03 - 11:08چیرۆکەکانی کە چۆن شکستە دیارەکانم
تەنیا ڕێگایەکی نامۆ بوون -
11:08 - 11:10بۆ شتێکی جوان
-
11:10 - 11:14هەموو ئەوەی من دەبوو بیکەم
ئەوەبوو دەنگم ببەخشم بە چیرۆکێک -
11:16 - 11:20لە زۆربەی کلتورەکاندا ئەفسانە هەیە
دەربارەی شوێنکەوتنی خەونەکانت -
11:21 - 11:22ئەوە پێی دەوترێ گەشتی پاڵەوانەکە
-
11:24 - 11:26بەڵام من ئەفسانەیەکی تر پەسەند دەکەم
-
11:26 - 11:27کە ئەوە کەمێک لایداوە لەوەی پێشوو
-
11:27 - 11:28یان لەژێریەوەیەتی
-
11:29 - 11:31ئەوە پێی دەوترێ ئەفسانەی نەگوونجان
-
11:32 - 11:33وە بەم شێوەیەیە:
-
11:34 - 11:36تەنانەت لە کاتی شکستدا
-
11:36 - 11:38لەو کاتەشدا، تۆ جوانیت
-
11:40 - 11:41تۆ ئاگات لەوە نییە،
-
11:41 - 11:44بەڵام تۆ توانات هەیە خۆت پێک بهێنیتەوە
-
11:44 - 11:45بە بەردەوامی.
-
11:45 - 11:47ئەوە جوانی تۆیە.
-
11:48 - 11:49تۆ دەتوانی سەرخۆش بیت،
-
11:49 - 11:52دەتوانی ڕزگاربوویەکی دەستی توند و تیژی بیت
-
11:52 - 11:53دەتوانی بەندکراوێکی کۆن بیت
-
11:53 - 11:55دەتوانی بێ لانەیەک بیت
-
11:55 - 11:58دەتوانی هەموو پارە و ئیش و
هاوسەرەکەشت لەدەست بدەی -
11:58 - 12:00یان ژنەکەت، یان لە هەموویان خراپتر
-
12:00 - 12:01منداڵەکەت لە دەست بدەیت
-
12:02 - 12:04تەنانەت دەتوانی مێشکت لەدەست بدەی
-
12:04 - 12:08تۆ ئەتوانی لە ناوەڕاستی شکستەکەتدا
بە مردوویی بوەستی -
12:08 - 12:11وە هێشتا، من تەنها بۆ ئەوە لێرەم پێت بڵێم،
-
12:11 - 12:13تۆ زۆر جوانی.
-
12:13 - 12:15وە چیرۆکەکەت شایستەی بیستنە
-
12:15 - 12:20لەبەر ئەوەی تۆ، نەگونجاوێکی
دەگمەن و ئاشکرا و گەورەی -
12:20 - 12:22ئێوەی وەچەی تازە
-
12:23 - 12:25تەنها کەسن لەم ژورەدا
-
12:25 - 12:26کە دەتوانن چیرۆکەکە بگێڕنەوە
-
12:26 - 12:29بەو شێوەیەی تەنها ئێوە دەتوانن
-
12:30 - 12:31منیش گوێتان لێ دەگرم
-
12:33 - 12:34سوپاس
-
12:34 - 12:45(چەپڵە)
- Title:
- جوانی نەگوونجان
- Speaker:
- لیدیا یوکناڤیچ
- Description:
-
بۆ هەموو ئەوانەی پێیان وایە ئەوان سەر بە ئێرە نین: جوانیەک هەیە لە نەگونجاندا.
نوسەر لیدیا یوکناڤیچ گەشتە سەرکێشییەکانی خۆی باس دەکات لە کۆمەڵە چیرۆکێکی پارچە پارچەدا دەربارەی. لەدەستان، شەرم، وە پرۆسەی هێواشی قبوڵکردنی خود. "تەنانەت لە کاتی شکستدا، لەو کاتەشدا، تۆ جوانیت، تۆ ئاگات لەوە نییە، بەڵام تۆ توانات هەیە خۆت پێک بهێنیتەوە، بە بەردەوامی، ئەوە جوانی تۆیە" - Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 12:58
![]() |
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for The beauty of being a misfit | |
![]() |
hiwa foundation accepted Kurdish subtitles for The beauty of being a misfit | |
![]() |
hiwa foundation edited Kurdish subtitles for The beauty of being a misfit | |
![]() |
hiwa foundation edited Kurdish subtitles for The beauty of being a misfit | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for The beauty of being a misfit | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for The beauty of being a misfit | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for The beauty of being a misfit | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for The beauty of being a misfit |