ماشمێلۆکە مەخۆ!
-
0:00 - 0:03من لێرەم چونکە پەیامێکی زۆر گرنگم هەیە:
-
0:03 - 0:05پێم وایە دۆزیمانەتەوە
-
0:05 - 0:08گرنگترین هۆکاری سەرکەوتن.
-
0:08 - 0:13لە نزیک ئێرە دۆزراوەتەوە، لە ستانفۆرد.
-
0:13 - 0:17پسپۆڕێکی دەروونزانی تاقیکردنەوەیەکی
لەگەڵ منداڵانی تەمەن چوار ساڵدا کرد -
0:17 - 0:21لە ژوورێکدا بە تەنیا بە جێیهێشتن.
-
0:21 - 0:24پاشان بە منداڵە چوار ساڵانەکەی گوت،
-
0:24 - 0:27جۆننی، لێرە لەگەڵ ئەم ماشمیلۆیە
بە جێتدەهێڵم -
0:27 - 0:29بۆ ماوەی ۱٥ خولەک.
-
0:29 - 0:33ئەگەر دوای گەڕانەوەم
ئەم ماشمیلۆیە لێرە مابوو، -
0:33 - 0:37دانەیەکی تر وەردەگریت، کەواتە دەبیتە
خاوەنی دوو ماشمیلۆ". -
0:37 - 0:40داواکردن لە منداڵێکی چوار ساڵ بۆ ئەوەی
١٥ خولەک چاوەڕێ بکات -
0:40 - 0:42بۆ شتێکی لەم جۆرە،
-
0:42 - 0:46هاوشێوەی ئەوەیە بە ئێمە بڵێن، ''لە ماوەی
دوو کاتژمێردا قاوەیەکتان بۆ دەهێنین.'' -
0:46 - 0:47(پێکەنین)
-
0:47 - 0:49ڕێک هەمان شتە.
-
0:49 - 0:54کاتێک مامۆستاکە ژوورەکەی
بە جێهێشت چی ڕوویدا؟ -
0:54 - 0:58هەر کە دەرگاکەی داخست...
-
0:58 - 1:00ڕێک دووان لە منداڵەکان
ماشمیلۆکەیان خوارد. -
1:00 - 1:03پێنج چرکە، ۱۰ چرکە، ٤۰ چرکە، ٥۰ چرکە،
-
1:03 - 1:05دوو خولەک، چوار خولەک، هەشت خولەک.
-
1:05 - 1:08لە ۱٤ خولەک و نیو نزیک بوونەوە.
-
1:08 - 1:09(پێکەنین)
-
1:09 - 1:13نەیانتوانی، نەیانتوانی چاوەڕێ بکەن.
-
1:13 - 1:16ئەوەی کە جێگەی سەرنج بوو،
یەکێک لەو سێ منداڵە -
1:16 - 1:21سەیری ماشمیلۆکەی دەکرد و
بەم شێوەیە بۆنی دەکرد و ... -
1:21 - 1:23سەیری دەکرد.
-
1:23 - 1:25دای دەنایەوە.
-
1:25 - 1:30ئەوان لە دەوری دەسوڕانەوە.
یاریان بە جل و بەرگەکانیان دەکرد -
1:30 - 1:33ئەو منداڵە چوار ساڵە لەوە تێگەیشتبوو
-
1:33 - 1:36کە گرینگترین بنەمای سەرکەوتن،
-
1:36 - 1:40ئەوەیە توانای ئەوەت هەبێت
بەرامبەر دواکەوتنی خۆشیەکان خۆڕاگر بیت. -
1:40 - 1:42خۆڕاگرتن:
-
1:42 - 1:45باشترین و گرینگترین هۆکارە بۆ سەرکەوتن.
-
1:45 - 1:48لە دوای ۱٥ ساڵ، ۱٤ یان ۱٥ ساڵی دواتر،
-
1:48 - 1:50بەردەوام بوون لە کارەکانیان.
-
1:50 - 1:52چ شتێکیان بۆ دەرکەوت؟
-
1:52 - 1:55ڕۆیشتن چاودێری منداڵەکان
بکەن تەمەنیان گەشتبوو بە ۱٨ و ۱۹ ساڵ. -
1:55 - 1:58بۆیان دەرکەوت ڕێژەی لە سەدا سەدی
-
1:58 - 2:02ئەو منداڵەنەی کە ماشمیلۆکەیان نەخوارد بوو،
سەرکەوتوو بوون. -
2:02 - 2:04پلەی باشیان بە دەست هێنا بوو.
زۆر زیرەک بوون. -
2:04 - 2:06زۆر دڵخۆش دەژیان،
خاوەن پلانی خۆیان بوون. -
2:06 - 2:09پەیوەندی زۆر باشیان لەگەڵ
مامۆستاکان و خوێنکارەکاندا هەبوو. -
2:09 - 2:10هەموو شتێکیان
بە باشی ئەنجام دەدا. -
2:10 - 2:13ڕێژەیەکی زۆر لەو منداڵانەش
کە ماشمیلۆکەیان خوارد، -
2:13 - 2:14لە کێشەدا بوون.
-
2:14 - 2:15نەگەیشتبوون بە خوێندنی زانکۆ.
-
2:15 - 2:18نمرەکانیان خراپ بوو، هەندێکیان وازیان
لە خوێندن هێنا بوو. -
2:18 - 2:20بەشێکی کەمیان بە نمرەی خراپ لە
خوێندن بەردەوام بوون. -
2:20 - 2:22ژمارەیەکی کەمیشیان
نمرەکانیان باش بوو. -
2:22 - 2:24پرسیارێک لە مێشکمدا هەبوو:
ئایا منداڵانی ئیسپانی -
2:24 - 2:27هەمان شێوازی کاردانەوەی
منداڵانی ئەمریکی دەبێت؟ -
2:27 - 2:30بۆیە ڕۆیشتم بۆ کۆڵۆمبیا.
تاقیکردنەوەیەکم ڕێک خست -
2:30 - 2:33شتێکی زۆر خۆش ڕوویدا. منداڵی چوار،
تا شەش ساڵانمان بەکارهێنا. -
2:33 - 2:36با من نیشانتان بدەم چی ڕوویدا.
-
2:51 - 2:55(پێکەنین ) (ئیسپانی)
-
4:32 - 4:34کەواتە، لە کۆڵۆمبیا چی ڕوویدا؟
-
4:34 - 4:37منداڵە ئیسپانیەکان، لە نێوان سێ منداڵ
دوو لە منداڵەکان ماشمیلۆکەیان خوارد -
4:37 - 4:39تەنها یەکێکیان نەیخوارد.
-
4:39 - 4:41؛ئەم کچە بچووکە زۆر سەرنج ڕاکێش بوو
-
4:41 - 4:43بەشی ناوەوەی ماشمیلۆکەی خوارد.
-
4:43 - 4:44(پێکەنین)
-
4:44 - 4:48بە مانایەکی تر، ئەو دەیویست
وا بیر بکەینەوە کە نەیخواردووە، -
4:48 - 4:50بەڵام خوارد بووی.
-
4:50 - 4:53دەمانزانی کە ئەو سەرکەوتوو دەبێت،
بەڵام پێویست بوو سەیری بکەین -
4:53 - 4:54(پێکەنین)
-
4:54 - 4:57ئەو هەرگیز نەڕۆیشتووە لە بانک کار بکات،
-
4:57 - 4:59یان کاری تۆمارکردنی پارەی نەخت بکات.
-
4:59 - 5:01بەڵام سەرکەوتوو دەبێت.
-
5:01 - 5:03ئەمە بەسەر هەموو شتێکدا جێبەجێ دەبێت
-
5:03 - 5:06تەنانەت لە فرۆشتنیشدا. کەسێکی فرۆشیار کە--
-
5:06 - 5:10کڕیارەکە پێی دەڵێت، ''من ئەوەم دەوێت ئەویش
پێی بڵێت فەرموو ئەوەتا.'' -
5:10 - 5:11ئەو کەسەی ماشمیلۆکەی خواردبوو.
-
5:11 - 5:13ئەگەر فرۆشیارەکە پێی بڵێت،
خولەکێک چاوەڕێ بکە'' -
5:13 - 5:16با پرسیارێکت لێ بکەم بۆ ئەوەی بزانم
هەڵبژاردنێکی باشت کردووە.'' -
5:16 - 5:18لەو کاتەدا شتی زیاتر دەفرۆشێت
-
5:18 - 5:22ئەم کردارە بۆ هەموو
هەنگاوەکانی ژیان گونجاوە. -
5:22 - 5:25لەگەڵ کۆریەکاندا کۆتایی بەمە دەهێنم.
-
5:25 - 5:27دەزانن چی؟ ئەمە زۆر باشە
-
5:27 - 5:29کە پەرتووکێکی ماشمیلۆمان بۆ منداڵان دەوێت.
-
5:29 - 5:32ئێمە درووستمان کرد،
ئێستا لە هەموو کۆریادا هەیە. -
5:32 - 5:34تەواوی ئەو بنەمایە فێری منداڵەکان دەکەن.
-
5:34 - 5:36دەبێت لێرەش لە ئەمریکا
فێری ئەم بنەمایە ببین، -
5:36 - 5:38لەبەرئەوەی قەرزێکی گەورەمان لەسەرە.
-
5:38 - 5:41خواردنی ماشمیلۆ لای ئێمە
زیاترە لەوەی بەرهەمیدەهێنین. -
5:41 - 5:42زۆر سوپاستان دەکەم.
- Title:
- ماشمێلۆکە مەخۆ!
- Speaker:
- جواکیم دی پۆسادا
- Description:
-
لەم کورتە ڤیدیۆیەی TED دا، جواکیم دی پۆسادا تاقیکردنەوەیەکی زانستی دەربارەی دڵخۆشیەکی دواخراو بڵاودەکاتەوە هەروەها چۆن دەتوانێت پێشبینی داهاتوویەکی سەرکەتوو بکات، لەگەڵ کورتە ڤیدیۆیەکی گرنگ کە باس لە هەوڵدان و خۆڕاگری منداڵان لە نەخواردنی ماشمیلۆ دەکات.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 05:44
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for Don't eat the marshmallow! | |
![]() |
Wafa Edris accepted Kurdish subtitles for Don't eat the marshmallow! | |
![]() |
Wafa Edris edited Kurdish subtitles for Don't eat the marshmallow! | |
![]() |
Wafa Edris edited Kurdish subtitles for Don't eat the marshmallow! | |
![]() |
Wafa Edris edited Kurdish subtitles for Don't eat the marshmallow! | |
![]() |
Wafa Edris edited Kurdish subtitles for Don't eat the marshmallow! | |
![]() |
Wafa Edris edited Kurdish subtitles for Don't eat the marshmallow! | |
![]() |
Daban Q Jaff rejected Kurdish subtitles for Don't eat the marshmallow! |