چۆن خووەکانی ڕۆژانە دەبنە هۆی توندوتیژی سیاسی؟
-
0:01 - 0:04ئەمڕۆ دەستپێئەکەم بە ڕووداوێکی
تەمومژاوی مێژوویی. -
0:05 - 0:08ساڵی ١٩٥٧، دوو ژنی گەنج هەبوون،
-
0:08 - 0:09هەردووکیان لە ٢٠ەکانی تەمەنیان،
-
0:09 - 0:11هەردووکیان لە هەمان شاردا ئەژیان،
-
0:11 - 0:14هەردووکیان ئەندامی هەمان
گرووپی سیاسی بوون. -
0:15 - 0:19ئەو ساڵە، هەردووکیان بڕیاریان یا
کاری توندتویژی ئەنجام بەن. -
0:19 - 0:23کچێکیان چەکێکی هەڵگرت و نزیکبۆوە
لە سەربازێک لە خاڵی پشکنین. -
0:24 - 0:29کچەکەی تریان قومبەلەیەکی هەڵگرت و
چوو بۆ کافێیەکی قەرەباڵغ. -
0:30 - 0:32بەڵام ئەمە ڕووی یا:
-
0:32 - 0:36یەکێک لەو کچانە هێرشەکەی
ئەنجام یا، -
0:37 - 0:40بەڵام ئەوەی تریان گەڕایەوە.
-
0:41 - 0:43کەواتە چی جیاوازییەکەی درووستکرد؟
-
0:44 - 0:47من مێژووناسی ڕەفتاریم، و
هەڵسوکەوتی دووژمنکارانە، -
0:47 - 0:49ڕۆڵی مێشک لە ڕەوشتدا و
-
0:49 - 0:53توانای بڕیاردان ئەخوێنم
لە جموجۆڵە کۆمەڵایەتییەکاندا. -
0:53 - 0:55زۆر ئەکات. (پێکەنین)
-
0:55 - 0:57کەواتە، وەرگێڕانی ئەوە ئەمەیە:
-
0:57 - 1:02توێژینەوە لەسەر ئەو ساتە ئەکەم
کە کەسەکە بڕیار ئەیات بیتەقێنێت، -
1:02 - 1:07لەگەڵ بڕیارە ڕۆژانەکانی
ئەیگەیەنێتە ئەو ساتە و -
1:07 - 1:13چیرۆکەکانی بەخۆیانی ئەڵێن دەربارەی ئەوەی
بۆچی ڕەفتارەکەیان ڕەوایی هەیە. -
1:13 - 1:15ئێستا، ئەم تەوەرە --
-
1:15 - 1:17تەنیا توێژەرانە نییە بۆ من.
-
1:17 - 1:19ڕاستییەکەی کەمێکیش کەسییە.
-
1:19 - 1:23من لە ناوچەی کووتینای ئایداهۆ گەورەبووم، و
-
1:23 - 1:25ئەمە زۆر گرنگە.
-
1:25 - 1:30ئەمە بەشەکەی ئایداهۆ نییە
بە پەتاتەوە. -
1:30 - 1:32پەتاتەمان نییە. و
-
1:32 - 1:34ئەگەر پرسیارم لێبکەیت دەربارەی پەتاتە،
-
1:34 - 1:35ئەتدۆزمەوە.
-
1:36 - 1:37(پێکەنین)
-
1:37 - 1:40ئەم بەشەی ئایداهۆ ناسراوە
بە دەریاچەی شاخەکان، -
1:40 - 1:42ئەسپسواری،
-
1:42 - 1:43خلیسکێنە.
-
1:44 - 1:47بەداخەوە، سەرەتای ١٩٨٠کان،
-
1:47 - 1:51بوو بە شوێنێکی ناسراویش
وەک بارەگا جیهانییەکانی -
1:51 - 1:53نەتەوە ئاریانەکان.
-
1:53 - 1:57هەموو ساڵێک، ئەندامەکانی ڕێکخراوە
نازییە نوێکە -
1:57 - 2:00یەنە دەرەوە و بەناو شارۆچکەکەمانا ئەڕۆن و
-
2:00 - 2:01هەموو ساڵێکیش،
-
2:01 - 2:05ئەندامەکانی شارۆچکەکەمان ئەچنە دەرەوە و
ناڕەزایی دەرئەبڕن لەدژیان. -
2:05 - 2:08ساڵی ٢٠٠١، لە ئامادەیی دەرچووم، و
-
2:08 - 2:13چووم بۆ زانکۆ لە شاری نیو یۆرک.
-
2:13 - 2:17مانگی ئابی ٢٠٠١ گەشتم.
-
2:17 - 2:20وەک هەندێکتان لەوانەیە ئاگادار بن،
-
2:20 - 2:22سێ هەفتە دواتر،
-
2:22 - 2:24دوو باڵەخانە بەرزەکە تەقێنرانەوە.
-
2:24 - 2:28زۆر تاسام بەوە.
-
2:29 - 2:31زۆر تووڕەبووم.
-
2:33 - 2:34ئەمویست شتێک بکەم،
-
2:34 - 2:38بەڵام تەنیا شت کە ئەمتوانی ئەوکاتە
بیری لێبکەمەوە بیکەم -
2:38 - 2:41فێربوونی عەرەبی بوو.
-
2:42 - 2:43دانی پیا ئەنێم،
-
2:43 - 2:49ئەو کچەی ناو پۆلەکە بووم کە ئەمویست
بزانم بۆچی "ئەوان" ڕقیان لە "ئێمە"یە. -
2:49 - 2:53لەبەر هۆکاری زۆر خراپ
خۆم فێری عەرەبی ئەکرد. -
2:53 - 2:55بەڵام شتێکی چاوەڕوان نەکراو ڕووی یا.
-
2:55 - 2:58زەمالەیەکی خوێندنم دەستکەوت
بۆ خوێندن لە ئیسرائیل. -
2:59 - 3:02بۆیە کچەکەی ئایداهۆ
چوو بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست. -
3:02 - 3:06ئەوکاتەش کە لەوێ بووم،
چاوم بە فەڵەستینییە موسوڵمانەکان کەوت، -
3:06 - 3:08فەڵەستینییە مەسیحییەکان،
-
3:08 - 3:09دانیشتووانەکانی ئیسرائیل،
-
3:09 - 3:11چالاکەوانە ئاشتیخوازەکانی ئیسرائیل.
-
3:12 - 3:16ئەوەی فێریبووم ئەوە بوو کە
هەر کردەوەیەک ژینگەناسی هەیە. -
3:17 - 3:18چوارچێوەیەکی هەیە.
-
3:20 - 3:24لەوکاتەوە، بە جیهاندا گەڕاوم،
-
3:24 - 3:28توێژینەوەم لەسەر چالاکییە
توندوتیژییەکان کردووە، -
3:28 - 3:33کارم لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومی و
جەنگاوەرەکانی پێشووی شەڕی عێراق، -
3:33 - 3:34سوریا،
-
3:34 - 3:35ڤێتنام،
-
3:35 - 3:36باڵکان، و
-
3:36 - 3:38کوبا کردووە.
-
3:38 - 3:41دکتۆراکەم لە مێژووا هێناوە، و
-
3:41 - 3:43ئەوەی ئێستا ئەیکەم ئەوەیە
ئەچم بۆ ئەرشیفە جیاوازەکان و -
3:43 - 3:46بەناو بەڵگەنامەکانا ئەگەڕێم،
-
3:46 - 3:49بۆ دانپیانانەکانی پۆلیس ئەگەڕێم،
-
3:49 - 3:52بۆ دۆسییەکانی دادگا،
-
3:52 - 3:57دەفتەری بیرەوەری و مەنەفێستی کەسەکانی
تێوەگلاون لە کاری توندوتیژییەوە. -
3:57 - 4:00ئێستا، هەموو ئەم بەڵگەنامانە کۆئەکەیتەوە --
-
4:00 - 4:02چیت پێئەڵێن؟
-
4:02 - 4:05مێشکمان حەزی لە نهێنی
پشت هۆکارەکەیە، -
4:05 - 4:06ئەوە ڕاستییەکەیە.
-
4:06 - 4:09بۆیە هەر جارێک هێرشێک ئەبینین لە هەواڵەکاندا،
-
4:09 - 4:12بەزۆری یەک پرسیار ئەکەین:
-
4:12 - 4:13بۆچی؟
-
4:13 - 4:14بۆچی ئەوە ڕووی یا؟
-
4:14 - 4:17ئەتوانم پێتان بڵێم کە
هەزارەها مەنەفێستم خوێندۆتەوە، و -
4:17 - 4:22ئەوەی ئەیدۆزیتەوە ئەوەیە کە
لە ڕاستیدا لاساییکەرەوەن. -
4:22 - 4:26لاسایی ئەو جوڵە سیاسییە ئەکەنەوە
کە لێوەی هاتوون. -
4:26 - 4:30بۆیە ڕاستییەکەی زۆرمان پێناڵێن
دەربارەی بڕیاردان -
4:30 - 4:32لەو دۆسییە دیاریکراوەیا.
-
4:32 - 4:37بۆیە پێویستە خۆمان فێرکەین
پرسیارێکی تەواو جیاواز بکەین. -
4:37 - 4:40لەجیاتی "بۆچی"؟ پێویستە بپرسیت "چۆن؟"
-
4:40 - 4:43ئەو کەسانە چۆن ئەم
هێرشانەیان کرد، و -
4:43 - 4:48چۆن ژینگەی بڕیاردانەکەیان
ڕۆڵی هەبووە لە کردارە توندوتیژییەکەیا؟ -
4:49 - 4:54دوو شت هەیە فێری بووم
لە کردنی ئەم جۆرە پرسیارانەوە. -
4:54 - 4:56گرنگترین شت ئەوەیە
-
4:56 - 4:59توندوتیژی سیاسی شتێک نییە
تایبەت بێت بە کلتورێکەوە -
4:59 - 5:00ئێمە درووستی ئەکەین.
-
5:00 - 5:03ئەگەر درکیشی پێبکەین یان نا،
-
5:03 - 5:08خووەکانی ڕۆژانەمان دەبنە هۆی
درووستکردنی توندوتیژی -
5:08 - 5:10لە ژینگەکەماندا.
-
5:10 - 5:15ئەمەش دوو خوون کە بۆم دەرکەوت
هۆکارن بۆ توندوتیژی. -
5:16 - 5:20یەکێک لە یەکەمین شتەکانی
هێرشبەرەکان کردوویانە -
5:20 - 5:23کاتێک خۆیان ئامادەکردووە
بۆ ڕووداوێکی توندوتیژی -
5:23 - 5:27ئەوەیە خۆیان داپۆشیوە
بە بڵقێکی زانیاری. -
5:27 - 5:30هەواڵی ساختەمان بیستووە، وانییە؟
-
5:30 - 5:32ئەمە منی تاساند:
-
5:32 - 5:36هەموو کۆمەڵێک کە توێژینەوەم لەسەر کردووە
جۆرێک لە درووشمی هەواڵی ساختەی هەبووە. -
5:36 - 5:39کۆمەنیستە فەڕەنسییەکان پێیان ئەوت
"ڕاگەیاندنی گەنیو." -
5:39 - 5:43نەتەوەپەرستە فەڕەنسییەکان پێی ئەڵێن
"ڕاگەیاندنی فرۆشراو" و -
5:43 - 5:45"ڕاگەیاندنی ناپاک."
-
5:45 - 5:49جوڵە ئیسلامییەکانی میسڕ پێی ئەڵێن
"ڕاگەیاندنی بەدڕەوشت." و -
5:49 - 5:52کۆمەنیستە میسڕییەکانیش پێیان ئەوت...
-
5:52 - 5:53"هەواڵی ساختە."
-
5:53 - 5:58کەواتە بۆچی گروپەکان ئەم هەموو کاتە
بەسەر ئەبەن بۆ دروستکردنی ئەم بڵقە زانیارییانە؟ -
5:58 - 6:01ڕاستییەکەی وەڵامەکەی زۆر سادەیە.
-
6:01 - 6:05لەسەر بنەمای زانیارییەکەی متمانەی پێئەکەین
بڕیار ئەیەین، وانییە؟ -
6:05 - 6:09کەواتە ئەگەر متمانە بە زانیاری خراپ بکەین،
-
6:09 - 6:12بڕیاری خراپیش ئەیەین.
-
6:12 - 6:15خوێکی تری سەرنجڕاکێشیش
کە بەکاریان هێناوە -
6:15 - 6:18کاتێک ویستویانە هێرشێکی
توندوتیژی بکەن ئەوەیە -
6:18 - 6:22وەک کەسێک سەیری قوربانییەکەیان نەکردووە
-
6:22 - 6:24بەڵکو وەک ئەندامێکی گرووپی دژ.
-
6:25 - 6:27لێرەیا شتەکان سەیر ئەبن.
-
6:28 - 6:32زانستێکی خۆشی مێشک هەیە لەپشتی ئەوەی
بۆچی ئەو جۆرە بیرکردنەوەیە کاریگەرە. -
6:32 - 6:35با بڵێین هەمووتان بکەین
بە دوو تیمەوە: -
6:35 - 6:37تیمی شین،
-
6:37 - 6:38تیمی سوور. و
-
6:38 - 6:41ئینجا داواتان لێئەکەم لە یارییەکدا
ڕکابەری بکەن دژی یەکتر. -
6:41 - 6:45ئەوەی جێگەی پێکەنینە ئەوەیە،
لە چەند میلی چرکەیەکدا، -
6:45 - 6:50دەست ئەکەن بە هەستکردن بە خۆشی --
خۆشی-- -
6:50 - 6:55کاتێک شتی خراپ بەسەر ئەندامەکانی
تیمەکەی تردا یەت. -
6:56 - 7:00ئەوەی جێگەی پێکەنینە لەوەیا ئەوەیە
ئەگەر داوا لە یەکێک لە ئێوەی تیمی شین بکەم -
7:00 - 7:02بڕۆن و بچنە ناو تیمە سوورەکەوە،
-
7:03 - 7:05مێشکتان دووبارە
پێوانەیی ڕێکئەخاتەوە، و -
7:05 - 7:06لەماوەی چەند میلی چرکەیەکدا،
-
7:06 - 7:09دەست ئەکەن بە هەستکردن بە خۆشی
-
7:09 - 7:12کاتێک شتی خراپ بەسەر ئەندامەکانی
تیمەکەی پێشووترتاندا یەت. -
7:14 - 7:21ئەمە نموونەیەکی زۆر باشە لەسەر ئەوەی
بۆچی بیرکردنەوەی ئێمە-ئەوان ئەوەنە مەترسیدارە -
7:21 - 7:22لە ژینگە سیاسییەکەماندا.
-
7:22 - 7:27خوێکی تر کە هێرشبەرەکان بەکاریانهێناوە
بۆ ئەوەی خۆیان خێراترکەن بۆ هێرشێک -
7:27 - 7:29ئەوەیە تیشکیان خستۆتە سەر جیاوازییەکان.
-
7:29 - 7:32بە واتایەکی تر، سەیری قوربانییەکانیان
کردوون، و بیریان کردۆتەوە، -
7:33 - 7:35"هیچ شتێکی هاوبەشم نییە
لەگەڵ ئەو کەسەیا. -
7:35 - 7:37تەواو جیاوازن لەمن."
-
7:39 - 7:42دووبارە، ئەمە لەوانەیە
لە چەمکێکی زۆر سادە بچێت، -
7:42 - 7:47بەڵام زانستێکی سەرنجڕاکێش هەیە لەپشت
ئەوەی بۆچی ئەمە کارئەکات. -
7:47 - 7:52با بڵێین ڤیدیۆی چەند دەستێکی
ڕەنگ کراوتان نیشان ئەیەم و -
7:52 - 7:56دەرزی تیژ ئەکرێت بەم دەستانەی
ڕەنگی جیا جیا کراون، -
7:56 - 7:57باشە؟
-
7:58 - 8:00ئەگەر سپی بیت،،
-
8:00 - 8:06ئەگەری هەیە تووشی زۆرترین
هەڵچوون بیت، -
8:06 - 8:08یان زۆرترین ئازاربیت،
-
8:08 - 8:10کاتێک ئەبینیت دەرزییەکە ئەکرێت
بە دەستێکی سپیدا. -
8:12 - 8:15ئەگەر ئەمریکی لاتینی بیت، عەرەب،
ڕەش پێست، -
8:15 - 8:19هەست بە زۆرترین هەڵچوون ئەکەیت
-
8:19 - 8:24کاتێک ئەبینیت دەرزییەکە ئەکرێت
بەو دەستەی لە هی خۆت ئەچێت. -
8:27 - 8:31هەواڵە باشەکە ئەوەیە،
لەڕووی بایۆلۆجییەوە جێگیرکراو نییە. -
8:31 - 8:33ئەوە هەڵسوکەوتێکە فێری ئەبیت.
-
8:33 - 8:38واتە هەتا کاتی زیاتر بەسەر بەرین
لەگەڵ کۆمەڵە ڕەگەزەکانی تردا و -
8:38 - 8:45زیاتر سەیریان بکەین وەک هاوشێوەی خۆمان و
بەشێک لە تیمەکانی خۆمان، -
8:45 - 8:47زیاتر هەست بە ئازاریان ئەکەین.
-
8:47 - 8:49دوایین خوو کە باسی ئەکەم
-
8:49 - 8:55ئەوەیە کاتێک هێرشبەرەکان خۆیان ئامادەکردووە
بۆ ئەوەی بچن و یەکێک لەم کارانە بکەن، -
8:55 - 8:57تیشکیان خستۆتە سەر ئاماژەی دەستپێکردنی
سۆزی دیاریکراو. -
8:57 - 9:03بۆ چەندین مانگ، خۆیان بەستووە بە تیشکخستنە سەر
ئاماژەی دەستپێکردنی توڕەیی، بۆ نموونە. -
9:03 - 9:06بۆیە باسی ئەکەم چونکە ئەمە ئێستا
زۆر بەبرەوە. -
9:06 - 9:10ئەگەر ماڵپەڕەکان یان
هەواڵەکان بخوێنیتەوە، -
9:10 - 9:14قسەکردن لەسەر دوو چەمک ئەبینیت
لە زانستی تاقیگەدا: -
9:14 - 9:17دەستبەسەردا گرتنی ئەمیگدالا و
دەستبەسەرداگرتنی سۆزی. -
9:17 - 9:19دەستبەسەرداگرتنی ئەمیگدالا:
-
9:19 - 9:23ئەو چەمکەیە کە ئاماژەیەکی دەستپێکردنت
پێ نیشان ئەیەم -- با بڵێین چەکێک -- -
9:24 - 9:27مێشکیشت کاردانەوەی ئەبێت
بە وەڵامێکی خۆدرووستکەری -
9:27 - 9:29بۆ ئەو ئاماژەی دەستپێکردنە.
-
9:29 - 9:31دەستبەسەرداگرتنی سۆزی --
چەمکێکی زۆر هاوشێوەیە. -
9:31 - 9:36ئەو بیرۆکەیەیە کە ئاماژەیەکی دەستپێکردنی
توڕەکردنت نیشان ئەیەم، بۆ نموونە، و -
9:36 - 9:41مێشکت کاردانەوەی ئەبێت بە وەڵامێکی
خۆدروستکەری تووڕەبوون -
9:41 - 9:43بۆ ئەو ئاماژە درووستکەرە.
-
9:43 - 9:47پێموابێت ژنان زیاتر تووشی ئەمە ئەبن
وەک لە پیاوان. (پێکەنین) -
9:47 - 9:48(پێکەنین)
-
9:48 - 9:51ئەو جۆرە لە باسکردنی دەستبەسەرداگرتن
سەرنجمان ڕائەکێشێت. -
9:51 - 9:54تەنیا وشەی "دەستبەسەرداگرتن"
سەرنجمان ڕائەکێشێت. -
9:55 - 9:56مەسەلەکە ئەوەیە،
-
9:56 - 10:00زۆربەی کات، ئاماژەی دەستپێکردن
بەو شێوەیە نابێت لە ژیانی ڕاستیدا. -
10:01 - 10:02ئەگەر مێژوو بخوێنیت،
-
10:02 - 10:07ئەوەی ئەیدۆزیتەوە ئەوەیە کە ڕۆژانە
بۆردوومان ئەکرێین بە سەدان هەزار -
10:07 - 10:09ئاماژەی دەستپێکردنەوە.
-
10:09 - 10:11بۆیە ئەوەی ئەیکەین
فێربوونی فیلتەرکردنە. -
10:11 - 10:13هەندێک لە ئاماژەکان
بۆ دەستپێکردن فەرامۆش ئەکەین، -
10:13 - 10:15سەرنجیش بەوانی تر ئەیەین.
-
10:15 - 10:19بۆ توندوتیژی سیاسی،
ئەمە زۆر گرنگ ئەبێت، -
10:19 - 10:25چونکە واتاکەی ئەوە بووە کە هێرشکەرەکان
زۆربەی کات ئاماژەی دەستپێکردنی توڕەبوونیان نەبینیوە و -
10:25 - 10:26لەناکاو هاتبێتنەوە هۆش خۆیان.
-
10:27 - 10:28لەجیاتی ئەوە،
-
10:28 - 10:35سیاسییەکان، چالاکەوانە کۆمەڵایەتییەکان
چەندین هەفتە، مانگ و ساڵیان بەسەربردووە -
10:35 - 10:40لە پڕکردنی ژینگە بە ئاماژەکانی دەستپێکردنی
توڕەیی، بۆ نموونە، و -
10:40 - 10:42هێرشکەرەکانیش،
-
10:42 - 10:44سەرنجیان یاوە بەو ئاماژەی دەستپێکردنانە،
-
10:44 - 10:47متمانەیان پێکردوون،
-
10:47 - 10:48تیشکیان خستۆتە سەریان،
-
10:49 - 10:51تەنانەت ئەو ئاماژانەی
دەستپێکردنیشیان لەبەرکردووە. -
10:51 - 10:58هەموو ئەمە نیشانی ئەیات چەند گرنگە
مێژوو بخوێنیت. -
10:58 - 11:02بینینی کارکردنی ئاماژەی دەستپێکردن
لە ڕێکخستنی تاقیگەدا شتێکە. و -
11:02 - 11:05ئەو تاقیکردنەوانەی تاقیگە
هەتا بڵێیت گرنگن. -
11:05 - 11:09چەندین زانیاری نوێمان ئەیەنێ
دەربارەی ئەوەی لەشمان چۆن کار ئەکات. -
11:10 - 11:15بەڵام هەروەها گرنگیشە ببینیت ئەو
ئاماژەی دەستپێکردنانە لە ژیانی ڕاستیدا چۆن کار ئەکەن. -
11:19 - 11:23کەواتە هەموو ئەمە چیمان پێئەڵێت
لەسەر توندوتیژی سیاسی؟ -
11:24 - 11:27توندوتیژی سیاسی
پەیوەست نییە بە کلتورێکەوە. -
11:28 - 11:33کاردانەوەیەکی خۆبەڕێوەبەر و
پێشتردیاریکراو نییە بۆ بزوێنەری چواردەور. -
11:34 - 11:35خۆمان بەرهەمی ئەهێنین.
-
11:35 - 11:37خووەکانی ڕۆژانەمان بەرهەمی ئەهێنێت.
-
11:39 - 11:43با بگەڕێینەوە، بۆ ئەو دوو ژنەی
کە لە سەرەتایا باسمان کرد. -
11:44 - 11:50ژنی یەکەم سەرنجی یاوە بەو
هەڵمەتی خراپکارییە گەورانە، -
11:50 - 11:51بۆیە چەکەکەی هەڵگرتووە و
-
11:51 - 11:53نزیک بۆتەوە لە سەربازی
خاڵێکی پشکنین. -
11:55 - 11:59لەو ساتەدا، شتێکی زۆر سەرنجڕاکێش ڕوویداوە.
-
11:59 - 12:02سەیری ئەو سەربازەی کردووە، و
-
12:02 - 12:04بیری کردۆتەوە،
-
12:06 - 12:09"هەمان تەمەنی خۆمی هەیە.
-
12:09 - 12:11لە خۆم ئەچێت."
-
12:13 - 12:15چەکەکەی داگرتووە، و
دوورکەوتۆتەوە. -
12:16 - 12:19تەنیا بەو یەکتۆز لێکچوونە.
-
12:20 - 12:24کچی دووەم ئەنجامێکی
تەواو جیاوازی هەبووە. -
12:26 - 12:28گوێی لە هەڵمەتەکانی
خراپەکارییەکان گرتووە، -
12:28 - 12:31بەڵام چواردەوری خۆی گرتووە
بەو کەسانەی -
12:31 - 12:33کە پشتیوانی توندوتیژی بوون،
-
12:33 - 12:36هاوەڵەکانیشی پشتیوانی توندوتیژی بوون.
-
12:37 - 12:40خۆی داپۆشیوە بە بڵقێکی زانیاری ساختە.
-
12:41 - 12:44بۆ چەندین مانگ تیشکی خستۆتە سەر
ئاماژەی دەستپێکردنی سۆزی. -
12:44 - 12:50خۆی فێرکردووە هەندێک ڕێگری کلتوری
دژی توندوتیژی تێپەڕێنێت. -
12:50 - 12:52ڕاهێنانی لەسەر پلانەکەی کردووە،
-
12:52 - 12:54خووى نوێی فێری خۆی کردووە، و
-
12:54 - 12:58کە کاتی هاتووە،
قومبەلەکەی بردووە بۆ کافێکە، و -
12:58 - 13:01هێرشەکەی ئەنجامییاوە.
-
13:04 - 13:06ئەمە هەڵچوون نەبووە.
-
13:07 - 13:09ئەمە فێربوون بووە.
-
13:10 - 13:14جەمسەرگیری لە کۆمەڵگاکەماندا
هەڵچوون نییە، -
13:14 - 13:16فێربوونە.
-
13:16 - 13:19هەموو ڕۆژێک خۆمان فێری ئەمانە ئەکەین:
-
13:19 - 13:21هەواڵەکانی ئەیکەینەوە،
-
13:21 - 13:23سۆزەکانی تیشک ئەخەینە سەریان،
-
13:23 - 13:28بیرکردنەوەکانی خۆمانی پێ ئاسوودە ئەکەین
لەسەر تیمە سوورەکە یان تیمە شینەکە. -
13:28 - 13:31هەموو ئەمانە ڕۆڵ دەگێڕن
لە فێربوونەکەدا، -
13:31 - 13:32ئەگەر درکی پێبکەین یان نا.
-
13:33 - 13:34هەواڵە باشەکە ئەوەیە
-
13:36 - 13:41ئەو کەسانەی توێژینەوەیان لەسەر ئەکەم
بڕیاری خۆیان یاوە، -
13:41 - 13:44هێشتا ئەتوانین ئاراستەی خۆمان بگۆڕین.
-
13:45 - 13:49لەوانەیە هەرگیز ئێمە
ئەو بڕیارە نەیەین کە ئەوان یاویانە، -
13:49 - 13:53بەڵام ئەکرێت بوەستین لەوەی
ڕۆڵمان هەبێت لەو ژینگەی توندوتیژی دروستکەرانە. -
13:54 - 13:58ئەتوانین بچینە دەر لەو
بڵقی هەواڵانەی تیایداین، -
13:58 - 14:02ئەکرێت زیاتر بەئاگا بین بۆ ئەو
ئاماژەی دەستپێکردنە سۆزییانەی -
14:02 - 14:03تیشک ئەخەینە سەریان،
-
14:03 - 14:06ئەو داوی خراپەکارییە گەورەیەی
کلیکی لەسەر ئەکەین. -
14:06 - 14:08بەڵام لەهەموی گرنگتر،
-
14:08 - 14:12ئەکرێت چیتر سەیری یەکتر نەکەین وەک
ئەندامەکانی تیمی سور -
14:12 - 14:14یان تیمی شین.
-
14:14 - 14:20چونکە ئەگەر مەسیحی بین،
یان موسوڵمان، جولەکە، و بێباوەڕ، -
14:20 - 14:22دیموکراسیی یان کۆماری،
-
14:22 - 14:24ئێمە مرۆڤین.
-
14:24 - 14:25ئێمە مرۆڤین.
-
14:26 - 14:29زۆربەی جار خووی زۆر هاوشێوەمان هەیە.
-
14:30 - 14:32جیاوازیمان هەیە.
-
14:32 - 14:34ئەو جیاوازییانە جوانن، و
-
14:34 - 14:37ئەو جیاوازییانە زۆر گرنگن.
-
14:37 - 14:43بەڵام داهاتوومان پشتی بە خۆمان بەستووە و
پێویستە مەیدانی هاوبەش بدۆزینەوە -
14:43 - 14:45لەگەڵ لایەنەکەی تر.
-
14:46 - 14:49لەبەر ئەوەشە زۆر گرنگە،
-
14:49 - 14:52ڕاهێنان بە مێشکمان بکەینەوە و
-
14:52 - 14:56چیتر ڕۆڵ نەگێڕین لەو ژینگانەی
توندوتیژی درووست ئەکەن. -
14:56 - 14:57زۆر سوپاس.
-
14:57 - 14:59(چەپڵەلێدان)
- Title:
- چۆن خووەکانی ڕۆژانە دەبنە هۆی توندوتیژی سیاسی؟
- Speaker:
- کریستیان ماری ئەبو ساراه
- Description:
-
چی ئەبێتە پاڵنەری ئەوەی کەسێک توندوتیژییەک بکات پاڵنەرەکەی سیاسی بێت؟ وەڵامە هەژێنەرەکە لە خووی ڕۆژانەیایە. مێژووناسی ڕەفتاری مرۆڤ کریستیان ماری ئەبو ساراه تێگەشتنی ڕاچڵەکێنەرمان ئەیاتێ لەسەر ئەوەی چۆن هەڵبژاردنە دنیاییەکان دەبێتە هۆی جەمسەرگیرییەکانی کردەوەی توندڕەویی و تەنانەت کردەوەی کوشندەشی لێئەکەوێتەوە -- و ڕوونی ئەکاتەوە چۆن ئەم هەڵسوکەوتانە بناسینەوە و تێیانپەڕێنین بۆ دووبارە دۆزینەوەی مەیدانێکی هاوبەش.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 15:13
![]() |
Hiwa Foundation II approved Kurdish (Central) subtitles for How do daily habits lead to political violence? | |
![]() |
Hiwa Foundation accepted Kurdish (Central) subtitles for How do daily habits lead to political violence? | |
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish (Central) subtitles for How do daily habits lead to political violence? | |
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish (Central) subtitles for How do daily habits lead to political violence? |