< Return to Video

درۆی پاکیزەیی

  • 0:01 - 0:03
    وەک زۆرێک  لە ئێوە
  • 0:03 - 0:06
    ئێمە لەگەڵ ئەو بڕوایەدا گەورەبووین
    کە پەردەی کچێنی نیشانەی پاکیزەییە.
  • 0:07 - 0:09
    بەڵام ئێستا دەرکەوتووە کە ئێمە هەڵە بووین
  • 0:10 - 0:11
    ئەوەی دۆزیمانەوە
  • 0:11 - 0:16
    ئەوەیە کە ئەو چیرۆکە باوەی
    دەربارەی پاکیزەیی کچ بیستوومانە
  • 0:16 - 0:20
    لەسەر دوو بیروباوەڕی باوی
    توێکاری لەش بنیاتنراوە.
  • 0:21 - 0:26
    ڕاستییەکە ماوەی زیاتر لە ١٠٠ ساڵە لە
    بواری پزیشکیدا زانراوە،
  • 0:26 - 0:32
    بەڵام بەجۆرێک ئەم دوو بیروباوەڕە
    بەردەوامە لە قورسکردنی ژیان
  • 0:32 - 0:34
    بۆ ژنان لە سەرانسەری جیهاندا.
  • 0:36 - 0:39
    یەکەم بیروباوەڕ دەربارەی خوێنەکەیە.
  • 0:39 - 0:43
    پێمان دەڵێت پەردەی کچێنێ
    دەدڕێت و خوێنی لێدێت
  • 0:43 - 0:46
    کاتێک بۆ یەکەمجار لە ڕێگەی
    زێوە کرداری سێکس ئەنجام دەدات.
  • 0:47 - 0:51
    بە واتایەکی تر، ئەگەر دوای ئەوە
    خوێن لەسەر بەرگی جێگەکە نەبوو،
  • 0:51 - 0:54
    ئەوا ئەو مێینەیە پاکیزە نەبووە.
  • 0:55 - 0:59
    دووەم بیروباوەڕ لێکەوتەیەکی
    لۆجیکی بیروباوەڕی یەکەمیانە.
  • 1:00 - 1:04
    لەبەر ئەوەی وا بیردەکرێتەوە
    پەردەی کچێنی دەدڕێت و خوێنی لێدێت،
  • 1:04 - 1:07
    خەڵک باوەڕیان وایە کە هەر
    دیار نامێنێت
  • 1:07 - 1:13
    یان بەشێوەیەکی تەواوەتی گۆڕانکاری
    بەسەردا دێت دوای یەکەم جوتبوونی مێینەکە.
  • 1:14 - 1:16
    ئەگەر ئەوە ڕاستبوایە،
  • 1:16 - 1:22
    ئەوا دەمانتوانی بە ئاسانی تێبگەین
    کە ئایا مێینەیەک پاکیزەیە یان نا
  • 1:22 - 1:24
    (لە ڕێگەی پشکنینی زێوە (کۆئەندامی زاوزێی مێینە
  • 1:24 - 1:27
    لە رێگەی ئەنجامدانی پشکنینی پاکیزەیی.
  • 1:28 - 1:30
    کەواتە ئەمە دوو بیروباوەڕەکەیە:
  • 1:30 - 1:32
    کچی پاکیزە خوێنی دەبێت،
  • 1:32 - 1:34
    پەردەی کچێنیش بە یەکجاری
    بوونی نامێنێت.
  • 1:35 - 1:38
    ئێستا، لەوانەیە ئەمە
    کێشەیەکی گەورە نەبێت بۆتان.
  • 1:38 - 1:40
    بۆچی دەبێت گرنگی بەن
  • 1:40 - 1:45
    بە توێیەکی بچووکی شانە لە ناو
    لەشی مێینەدا؟
  • 1:46 - 1:49
    بەڵام لە ڕاستیدا،
    ئەمە زۆر گەورەترە
  • 1:49 - 1:52
    لە هەڵەتێگەشتنێکی توێکاری.
  • 1:53 - 1:57
    بیروباوەڕەکانی سەر پەردەی کچێنی
    چەندین سەدەیە بوونیان هەیە
  • 1:57 - 2:00
    چونکە گرنگی کلتوریان هەیە.
  • 2:01 - 2:03
    ئەم ئەفسانانە وەک ئامرازێکی
    گەورە بەکارهێنراون
  • 2:03 - 2:07
    لە هەوڵێکدا بۆ کۆنترۆڵکردنی ژنان
  • 2:07 - 2:11
    لە زۆرینەی کلتور، ئایین، و
    بەشەکانی مێژوودا.
  • 2:13 - 2:16
    ژنان متمانەیان پێناکرێت،
  • 2:16 - 2:17
    شەرمەزار دەکرێن،
  • 2:17 - 2:19
    ئازار دەدرێن و
  • 2:19 - 2:22
    لە خراپترین ئەگەریشدا، بە پاساوی
    شەرەف تووشی مەرگ دەبن
  • 2:22 - 2:25
    ئەگەر لە شەوی بووکێنیدا
    خوێنیان نەبێت.
  • 2:26 - 2:31
    هەندێک ژنی تر ڕووبەڕووی
    پشکنینی کچێنی ئابڕووبەر دەبنەوە،
  • 2:31 - 2:34
    ئەمەش تەنها بۆ وەرگیران لە کارێک،
  • 2:35 - 2:37
    بۆ پاراستنی ئابڕووی خۆیان
  • 2:37 - 2:38
    یان بۆ ئەوەی بتوانن ھاوسەرگیریی بکەن.
  • 2:39 - 2:41
    بۆ نموونە لە ئەندەنوسیا،
  • 2:41 - 2:46
    بەپێی پەیڕەوی وڵاتەکە ژنان پشکنینیان
    بۆ دەکرێت بۆ چوونە ناو خزمەتی سەربازی.
  • 2:47 - 2:51
    دوای ڕاپەڕینەکەی ساڵی ٢٠١١ی میسڕ،
  • 2:51 - 2:56
    چەند خۆپیشاندەرێکی مێینە
    ناچارکران پشکنینی پاکیزەییان بۆ بکرێت
  • 2:56 - 2:58
    لەلایەن سوپاکەیانەوە.
  • 2:59 - 3:04
    لە ئۆسلۆ، پزیشکەکان پشکنینی
    پەردەی کچێنی بۆ کچە مناڵەکان دەکەن
  • 3:04 - 3:08
    بۆ دڵنیاکردنەوەی خێزانەکانیان
    کە کچەکانیان لەکەدار نەکراون.
  • 3:09 - 3:11
    بە داخەوە، لیستەکە درێژەی هەیە.
  • 3:13 - 3:18
    ژنان زۆر دەترسن لەوەی نەتوانن
    لە ئاست ئەو چاوەڕوانیەی کۆمەڵگەدا بن
  • 3:18 - 3:22
    تەنانەت پەنا بۆ چەندین چارەسەری
    خێرای چاکردنەوەی پاکیزەیی دەبەن
  • 3:22 - 3:24
    بۆ ئەوەی دڵنیابنەوە لە خوێنلێهاتن.
  • 3:25 - 3:27
    لەوانەیە بە نەشتەرگەری
    دەستکاری کردن بکرێت،
  • 3:27 - 3:29
    کە ناسراوە بە "دانانەوەی
    پەردەی کچێنی،"
  • 3:29 - 3:32
    یان دوای سێکس چەند بتڵێک خوێنی
    درۆینە بپرژێنێتە سەر جێگەکە
  • 3:33 - 3:36
    یان پەردەی کچێنی ساختە
    بکڕێت لە سەر ئینتەرنێت،
  • 3:36 - 3:38
    کە خوێنی ساختەی تێدایە و
  • 3:38 - 3:43
    لەگەڵ بەڵێنێکیان بۆ "ماڵئاوایی کردن
    لە نهێنییە قوڵە تاریکەکە."
  • 3:46 - 3:51
    بە ئاگادارکردنەوەی کچان لەوەی
    هیچ کارێک بە نهێنی نامێنێتەوە،
  • 3:52 - 3:55
    کە هەرچییەک بکەن لەشیان
    هەر ئاشکرایان دەکات،
  • 3:56 - 3:59
    تووشی ترسمان کردوون.
  • 4:00 - 4:03
    کچان دەترسن لەوەی پەردەی کچێنیان
    بدڕێت و ژیانیان تێکچێت
  • 4:03 - 4:05
    لە ڕێگەی وەرزشەوە بێت،
  • 4:05 - 4:06
    یاریکردن،
  • 4:06 - 4:07
    بەکارهێنانی شاف
  • 4:07 - 4:08
    یان چالاکی سێکسکردن.
  • 4:10 - 4:13
    ئێمە ئازادییەکان و دەرفەتەکانی
    ژیانمان لێگرتوونەتەوە.
  • 4:14 - 4:18
    کاتی ئەوەیە کۆتایی بهێنین
    بە درۆی پاکیزەیی
  • 4:18 - 4:21
    کاتی ئەوەیە کۆتایی بە بیروباوەڕە
    هەڵەکان بهێنین لەسەر پەردەی کچێنی
  • 4:21 - 4:23
    بە شێوەیەکی یەکجاری.
  • 4:24 - 4:26
    ئێمە خوێندکاری پزیشکین،
  • 4:26 - 4:28
    کارمەندی تەندروستیی سێکسیین، و
  • 4:28 - 4:32
    نووسەرانی کتێبی "سەرسوڕهێنەرەکانی
    خوارەوە و ناوەوە."ین
  • 4:32 - 4:33
    (پێکەنین)
  • 4:34 - 4:37
    ئەمە کتێبێکی زانستی بەبرەوە
    دەربارەی ئەندامی زاوزێی مێینە.
  • 4:38 - 4:41
    بە پێی ئەزموونی ئێمە،
    خەڵکی باوەڕیان وایە
  • 4:41 - 4:45
    پەردەی کچێنی وەک قەپاغێک وایە کە
    دەرچەی کۆئەندامی زاووزێی مێینەی داپۆشیوە
  • 4:46 - 4:50
    تەنانەت بە زمانی نەرویجی پێی
    دەوترێت تەنکە پێستی پاکیزەیی.
  • 4:50 - 4:53
    بەم شێوەیەش وێنەی شتێکی
    ناسک لامان دروستدەبێت،
  • 4:53 - 4:56
    شتێک کە بە ئاسانی دەدڕێت،
  • 4:56 - 4:58
    شتێک بتوانیت بیدڕێنیت،
  • 4:59 - 5:02
    شتێکی وەک بەرگێکی نایلۆنی.
  • 5:03 - 5:07
    لەوانەیە بیرتان کردێتەوە ئەبێ بۆچی ئەمڕۆ
    ئەڵقەی هولامان هێنابێت.
  • 5:08 - 5:09
    نیشانتان دەدەین.
  • 5:11 - 5:13
    (پێکەنین)
  • 5:15 - 5:18
    وەک دەبینن، زۆر قورسە بیشارینەوە
  • 5:18 - 5:20
    کە شتێک بەسەر ئەم ئەڵقەیەدا
    هاتووە، وانییە؟
  • 5:21 - 5:25
    پێش ئەوەی بۆکسی پیابکێشم
    جیاواز بوو لە پاش بۆکسەکە
  • 5:25 - 5:27
    ئێستا نایلۆنەکە دڕاوە، و
  • 5:28 - 5:29
    مەگەر پلاستیکەکەی بگۆڕین،
  • 5:29 - 5:31
    ئەگەرنا ناچێتەوە دۆخی جاران.
  • 5:33 - 5:37
    بۆیە ئەگەر بمانەوێت ئێستا پشکنینی
    پاکیزەیی بۆ ئەم ئەڵقەیە بکەین،
  • 5:37 - 5:38
    لە ئێستایا،
  • 5:38 - 5:40
    زۆر کارێکی ئاسان ئەبێت.
  • 5:41 - 5:46
    ئاسانە بڵێی ئەم ئەڵقەیە چیتر
    بە پاکیزەیی نەماوەتەوە.
  • 5:47 - 5:49
    (پێکەنین)
  • 5:49 - 5:53
    بەڵام پەردەی کچێنی وەک
    پارچەیەکی پلاستیک وانییە
  • 5:53 - 5:55
    کە بتوانی لە خواردنەکەتی بپێچیت،
  • 5:55 - 5:56
    وەک قەپاغیش نییە.
  • 5:56 - 5:58
    لە راستیدا....
  • 6:00 - 6:02
    زیاتر لەمە دەچێت --
  • 6:03 - 6:05
    لاستیکی قژ بەستنی قوماشی.
  • 6:06 - 6:11
    پەردەی کچێنی لێوارێک شانەیە لە
    بەشی دەرەوەی کردنەوەی زێ. و
  • 6:12 - 6:16
    زیاتر لە دۆنەت یان لە
    شێوەیەکی نیوە مانگ دەچێت
  • 6:16 - 6:19
    بە کونێکی گەورە لە ناوەڕاستیدا.
  • 6:20 - 6:21
    بەڵام هەمەجۆرییەکی زۆری هەیە، و
  • 6:21 - 6:25
    هەندێک جار پەردەی کچێنی دەکرێ
    لێواری پەڕداری هەبێت،
  • 6:25 - 6:27
    ئەکرێت چەن کونێکی تێدا بێت،
  • 6:27 - 6:30
    یاخوت لە چەند پلێک پێکهاتبێت.
  • 6:31 - 6:35
    بە واتایەکی تر، پەردەی کچێنی بەشێوەیەکی
    سرووشتی هەمەجۆرن لە شێوەدا، و
  • 6:35 - 6:40
    ئەوەش وایکردووە ئەنجامدانی
    پشکنینی پاکیزەیی قورس بێت.
  • 6:42 - 6:45
    ئێستا کە کەمێک دەزانین لە سەر
    توێکاری پەردەی کچێنی،
  • 6:45 - 6:48
    کاتی ئەوەیە بێینەوە سەر
    دوو بیروباوەڕەکەی خۆمان:
  • 6:48 - 6:50
    پاکیزەکان خوێنیان لێدێت،
  • 6:50 - 6:52
    ئیتر تەواو پەردەی کچێنی نامێنێت.
  • 6:53 - 6:57
    بەڵام مەرج نییە پەردەی کچێنییەکە
    تەواو دڕابێت.
  • 6:58 - 7:02
    پەردەی کچێنی وەک لاستیکی قوماشی
    قژ بەستنە لە کردار و شێوەشدا.
  • 7:03 - 7:06
    دەشتوانی لاسیکی قوماشی قژ بەستن
    بکشێنیت، وانییە؟
  • 7:07 - 7:08
    (پێکەنین)
  • 7:08 - 7:11
    پەردەی کچێنیش دەکشێت.
  • 7:12 - 7:15
    لە ڕاستیدا توانای کشاندنی زۆرە.
  • 7:16 - 7:18
    بۆ زۆرێک لە ئافرەتانیش،
  • 7:18 - 7:23
    ئەوەندە توانای کشانی دەبێت
    تەنانەت دوای سێکس کردنیش
  • 7:23 - 7:25
    هیچ زیانێکی پێنەگات.
  • 7:27 - 7:32
    لە ژنانی تردا، پەردەکە لەوانەیە کەمێک
    بدڕێت هەتا شوێنی چووک بکاتەوە،
  • 7:33 - 7:35
    بەڵام ئەوە وایلێناکات ئیتر
    بوونی نەمێنێت.
  • 7:35 - 7:38
    بەڵام ڕەنگە کەمێک شێوەی
    جیاواز بێت لە پێشتر.
  • 7:38 - 7:42
    کەواتە بە شێوەیەکی سرووشتی
    ناتوانیت سەیری پەردەی کچێنی بکەیت
  • 7:42 - 7:44
    بۆ زانینی ئەوەی ئایا
    کچەکە پاکیزەیە یان نا.
  • 7:45 - 7:49
    ئەمە ١٠٠ ساڵ لەمەوبەر و ساڵی
    ١٩٠٦ تێبینی کرا
  • 7:49 - 7:52
    لەلایەن پزیشکی نەرویجی،
    ماری جیانسێت.
  • 7:52 - 7:56
    پشکنینی بۆ لەشفرۆشێکی
    تەمەن مامناوەند کرد و
  • 7:57 - 8:02
    پزیشکەکە بۆی دەرکەوت کە ئەندامی
    زاوزێکەی هەر وەک پاکیزەیەکی هەرزەکار وایە.
  • 8:04 - 8:06
    ئەمە ڕێی تێئەچێت، وانییە؟
  • 8:06 - 8:10
    چونگە ئەگەر پەردەی کچێنییەکەی قەت
    لە کاتی سێکسدا زیانی پێنەگەشتبێت،
  • 8:10 - 8:12
    ئەی چاوەڕێی بینینی چیمان کردووە؟
  • 8:14 - 8:18
    لەبەر ئەوەی پەردەی کچێنی چەندین
    شێوە و پێکهاتەی هەیە،
  • 8:18 - 8:19
    سەختە بزانین کە ئایا،
  • 8:20 - 8:25
    کونێک یان گرنگجبوونێکی پەردەکە
    بەهۆی زیانپێگەشتنی پێشترەوەیە
  • 8:25 - 8:28
    یان تەنیا هەمەجۆرییەکی توێکاری ئاساییە.
  • 8:29 - 8:32
    نابەجێی پشکنینی پاکیزەیی
  • 8:33 - 8:39
    لە توێژینەوەیەکدا خراوەتە ڕوو کە
    لەسەر ٣٦ هەرزەکاری دووگیان کراوە.
  • 8:40 - 8:42
    کاتێک پزیشکەکان پشکنینیان بۆ پەردەی
    کچێنیان کردووە،
  • 8:42 - 8:45
    توانیویانە نیشانەی ڕوونی بڕین
  • 8:46 - 8:49
    تەنیا لە دوو کچی ئەو ٣٦
    کچەدا بدۆزنەوە.
  • 8:52 - 8:56
    مەگەر باوەڕ بکەن کە ٣٤ کەس
    بە پاکیزەیی مناڵیان دەبێت --
  • 8:56 - 8:58
    (پێکەنین)
  • 8:58 - 9:00
    پێویستە هەموومان هاوڕا بین
  • 9:00 - 9:04
    کە دووەم بیروباوەڕیشمان زەبرێکی
    کووشندەی بەرکەوت.
  • 9:05 - 9:09
    ناتوانی سەیری نێوانی هەردوو
    قاچی ژنێک بکەیت و
  • 9:09 - 9:11
    مێژووی سێکسکردنی بخوێنیتەوە.
  • 9:16 - 9:20
    وەک زۆرێک لە بیروباوەڕەکان،
    بیروباوەڕەکانی سەر پەردەی کچێنیش ڕاست نین.
  • 9:21 - 9:27
    هیچ قەپاغێکی پاکیزەیی نییە کە بەشێوەیەکی
    جادووگەری دوای سێکس نەمێنێت و
  • 9:27 - 9:32
    نیوەی ئەوانەش کە پاکیزەن دەکرێت
    دوای سێکسکردن خوێنیان نەبێت.
  • 9:34 - 9:37
    هیواداربووین بتوانین بڵێین بە لابردنی
    ئەم بیروباوەڕانە
  • 9:37 - 9:39
    ئیتر هەموو شتێک باش ئەبێت،
  • 9:39 - 9:44
    ئەو شەرمکردن، ئابڕووچوون، و
    کوشتنی شەرەفە ئیتر نەمێنێت.
  • 9:46 - 9:48
    بەڵام بێگومان ئەوەنە ئاسان نییە.
  • 9:49 - 9:52
    سەرکووتکردنی سێکسی ژنان
    لە لایەنێکی زۆر قوڵترەوە یەت
  • 9:52 - 9:58
    وەک لە هەڵەتێگەشتنێکی توێکاری سادە
    دەربارەی خەسڵەتەکانی پەردەی کچێنی.
  • 9:59 - 10:05
    زیاتر بۆ کۆنترۆڵکردنی کلتوری و ئاینی
    ئازادی سێکسی ژنانە. و
  • 10:05 - 10:07
    گۆڕینی ئەوەش قورسترە.
  • 10:08 - 10:10
    بەڵام پێویستە هەوڵبەین.
  • 10:12 - 10:16
    وەک پیشەگەری پزیشکی،
    خۆمان بۆ ئەمە تەرخان ئەکەین.
  • 10:17 - 10:22
    دەمانەوێت هەموو کچ، دایک و باوک و
    مێردەکانی داهاتوو بزانن
  • 10:22 - 10:25
    پەردەی کچێنی چییە و
    تایبەتمەندی و جۆرەکانی چین.
  • 10:26 - 10:27
    دەمانەوێ بزانن کە
  • 10:27 - 10:31
    ناکرێت پەردەی کچێنی بەکاربێت
    وەک بەڵگەی پاکیزەیی.
  • 10:32 - 10:37
    بەو شێوەیەش، دەتوانین یەکێک لە
    بەهێزترین ئامرازەکان لابەرین
  • 10:37 - 10:39
    کە ئێستا بەکاردێت بۆ
    کۆنترۆڵکردنی کچە گەنجەکان.
  • 10:42 - 10:44
    دوای ئەوەی ئەمەمان پێوتن،
  • 10:44 - 10:47
    لەوانەیە بپرسن ئەی شوێنگرەوەی چییە،
  • 10:49 - 10:53
    ئەگەر نەتوانین پەردەی کچێنی
    بەکاربێنین وەک بەڵگەی پاکیزەیی،
  • 10:53 - 10:55
    ئەی ئەبێ چی بەکاربێنین؟
  • 10:58 - 11:00
    پێمان باشە هیچ بەکار نەیەت.
  • 11:01 - 11:03
    (چەپڵەلێدان)
  • 11:03 - 11:04
    ئەگەر تۆ ---
  • 11:04 - 11:08
    (چەپڵەلێدان)
  • 11:10 - 11:14
    بەڕاستی ئەتەوێ بزانی کەسەکە
    پاکیزەیە یان نا،
  • 11:15 - 11:16
    لێی بپرسە.
  • 11:16 - 11:17
    (پێکەنین)
  • 11:17 - 11:22
    بەڵام ئەوە هەڵبژاردنی خۆیەتی
    چۆن وەڵامی ئەو پرسیارە ئەیاتەوە.
  • 11:24 - 11:25
    زۆر سوپاس.
  • 11:25 - 11:27
    (چەپڵەلێدان)
Title:
درۆی پاکیزەیی
Speaker:
نینا دۆڵڤیک برۆنچمان، ئیلین ستۆکین داهڵ
Description:

هێشتا پەردەی کچێنی بەشێکی لەشی مێینەیە کە زۆرترین هەڵەتێگەشتن هەیە بۆی. نینا دۆڵڤیک برۆنچمان، ئیلین ستۆکین داهڵ باسی کارەکانی خۆیان دەکەن لە بەهێزکردنی گەنجاندا لە ڕێگەی ڕۆشنبیری باشتری سێکسکردن، و شیکردنەوەی بیروباوەڕە بە برەو (و زیانبەخشەکان)ی پێمان وتراوە لە سەر پاکیزەیی مێینە و پەردەی کچێنی.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
12:25
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for The virginity fraud
Hiwa Foundation II accepted Kurdish subtitles for The virginity fraud
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for The virginity fraud
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for The virginity fraud
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for The virginity fraud

Kurdish subtitles

Revisions