ئەفسانەی ٢ جەنگاوەرە مەزنەکەی ئارڵاند- ئیزیوڵت گیڵیسپای
-
0:07 - 0:12کۆهلی پاڵەوانی ئۆلیستەر، لە نیمچەدوورگەی
فۆرد لە کۆلی وەستابوو، -
0:12 - 0:16ئامادەبوو بە تەنیا
ڕووبەڕووی سوپایەکی تەواو ببێتەوە— -
0:16 - 0:20هەموو ئەوەش لەبەر خاتری مانگایەک.
-
0:20 - 0:24سوپایەکەش دەگەڕایەوە بۆ
مێدبە شاژنی کۆناکت. -
0:24 - 0:28لە تووڕەیی ئەوەی کەوا هاوسەرەکەی
مانگایەکی سپی زۆر بەهێزی هەبوو، -
0:28 - 0:32بەڵێنیدابوو کەدەست بەسەر مانگایە
قاوەییەکی ئۆلستەر دابگرێت -
0:32 - 0:34بەهەر نرخێک بێت.
-
0:34 - 0:38بەداخەوە، پاشای ئۆلستەر ئەو
کاتەی هەڵبژاردبوو -
0:38 - 0:42تا خواوەند ماکای ناچار بکات بۆ پێشبڕکێیەک
بە گالیسکەکەی لەکاتێکدا دووگیانبوو. -
0:42 - 0:48بەهۆی ئەوەوە خۆی و سوپاکەی
تووشی ئازاری گەدە بوونەوە -
0:48 - 0:54بە ئازاری منداڵ بوون دەچوو—
هەموو ئازاریان هەبوو جگە لە کۆهلین -
0:54 - 0:57هەرچەندە باشترین جەنگاوەربوو لە ئۆلیستەر،
-
0:57 - 1:02کۆهلین دەیزانی ناتوانێت ڕوبەڕوی
سوپاکەی شاژنە مێدبە ببێتەوەبەتەنیا -
1:02 - 1:05داوای کرد کەوا دەستبگرێت بە ڕێوڕەسمە
پیرۆزەکان بۆ جەنگان بە تەنیا -
1:05 - 1:09بۆ بەرنگاربوونەوەی مشەخۆرەکان یەک بە یەک.
-
1:09 - 1:11بەڵام لەگەڵ نزیکبوونەوەی
سوپاکەی شاژنە مێدبە، -
1:11 - 1:16تاکەشتێک کە ئەوی نیگەرانکردبوو
تێکۆشان و ماندوبوونەی کە چاوەڕێیدەکات. -
1:16 - 1:19چەند ساڵێک پێش ئێستا، کۆهۆلین
گەشتێکی کردبوو بۆ سکۆتلەندا -
1:19 - 1:23بۆ ئەوەی ڕاهێنان بکات لەگەڵ سکاخاچ.
-
1:23 - 1:27لەوێدا، چاویکەوت بە جەنگاوەرێکی گەنج
لە کۆناکتەوە ناوی فێردیاد بوو -
1:27 - 1:32شانبەشانی یەکتر ژیان و ڕاهێنانیان کردو،
هەر زوو بوونە هاوڕێی یەکتر -
1:32 - 1:35کاتێک هەر یەکەیان گەڕانەوە
وڵاتەکانی خۆیان، -
1:35 - 1:40کۆهۆلین و فێردیاد هەر یەکەیان
لەبەرەیەکی جەنگ خۆیان دۆزییەوە. -
1:40 - 1:44کۆهۆلین زانی کەوا فێردیاد
لە جەنگاوەرانی سوپای مێدبە یە، -
1:44 - 1:46ئەگەر سەرکەوتوو بێت لەبەزاندنی هێزەکەی،
-
1:46 - 1:49لە کۆتاییدا ڕووبەڕووی یەکتری دەبنەوە.
-
1:49 - 1:54ڕۆژ دوای ڕۆژ، کۆهۆلین بەتەنیا
پارێزگاری لە ئۆلستەر دەکرد. -
1:54 - 1:58سەری هەندێک لە دووژمنەکانی
ناردەوە بۆ کەمپی مێدبە، -
1:58 - 2:01لەکاتێکدا ئاوی ڕووباری فۆرد
تەرمەکانی تری فڕێدابوو. -
2:01 - 2:06لەکاتێکدا، کە دەچووە خەوێکی قوڵەوە
سەدان سەربازی بەڕیز دەکوشت. -
2:06 - 2:10هەرکاتێک شاژنی لە دوورەوە
بینیبوا بەردی تێدەگرت— -
2:10 - 2:12هەرگیز بەرینەکەوت،
-
2:12 - 2:17بەڵام جارێکیان هێندە نزیکبوو بەر
سمۆرەکەی سەر شانی کەوت. -
2:17 - 2:20بەگەڕانەوە بۆ کامپی کۆناکت،
فێردیاد لەبەرچاوان وندەبوو، -
2:20 - 2:23هەمووشتێکی دەکرد
بۆئەوەی خۆی لەو کاتە لابدات -
2:23 - 2:26کە لە شەڕدا ڕووبەڕووی
نزیکترین هاوڕێی ببێتەوە. -
2:26 - 2:30بەڵام شاژن بێئارام بوو تا
دەستبگرێت بەسەر پاداشتی مانگاکە، -
2:30 - 2:34و دەیزانی کە فێردیاد باشترین هەلیەتی
بۆ سەرکەوتن بەسەر کۆهۆلیندا. -
2:34 - 2:37بێزاری کرد و داوای گوێڕایەڵی لێکرد
-
2:37 - 2:41تاوەکو هیچ بژاردەیەکی تری نەما
جگە لە ڕووبەڕووبوونەوە. -
2:41 - 2:46هەردووکیان لای فۆرد ڕووبەڕوو بوونەوە
لە هێز و لێهاتووی وەکو یەک بوون -
2:46 - 2:49کێشەنەبوو چ چەکێکیان بەکارهێنا
-
2:49 - 2:54لە ڕۆژی سێیەمی ڕووبەڕوو بوونەوە،
فێردیاد دەستیکرد بە سەرکەوتن -
2:54 - 2:57بەسەر شەکەتی کۆهۆلین.
-
2:57 - 3:01بەڵام کۆهۆلین کۆتا فێڵی لە هەگبەدا مابوو:
-
3:01 - 3:05مامۆستاکەیان بە نهێنی
بەتەنیا بە ئەوی گوتبوو. -
3:05 - 3:09پێیگوتبوو چۆن بانگی گای بۆلگ بکات،
-
3:09 - 3:13ڕمێکی جادوویی بوو لە ئێسکی دڕندەی دەریا
-
3:13 - 3:16کەوا لە بنکی دەریادا بوو.
-
3:16 - 3:23کۆهۆلین ڕمەکەی لە فێردیاددا و
تاوەکو مردن، ڕووخان. -
3:23 - 3:27مێدبە دەرفەتی خۆی وەرگرت و هێرشی کرد
لەگەڵ ئەو سوپایەی کە مایبوو -
3:27 - 3:29بۆ دەستگرتن بەسەر مانگا قاوەییەکە.
-
3:29 - 3:33لە کۆتاییدا، پیاوانی ئۆلیستەر لە نەخۆشییە
جادوویەکەیان چاکبوونەوە، -
3:33 - 3:36دەرپەڕین بۆ بەدوا
-
3:36 - 3:40بەڵام زۆر درەنگ کەوتبوون: چونکە شاژنە
مێدبە سنورەکانی سەلامەتی بەزاندبوو، -
3:40 - 3:43مانگا قاوەیەکەی لەگەڵ خۆیدا ڕادەکێشا.
-
3:43 - 3:47هەرکە گەیشتەوە ماڵەوە، مێدبە
داواکاری جەنگێکی تری کرد، -
3:47 - 3:52ئەمجارەیان لە نێوان مانگا قاوەییەکە
و مانگا سپییەکەی هاوسەرەکەی. -
3:52 - 3:56مانگاکان لە هێزدا وەکو یەک بوون،
تەواوی شەوەکە تێیاندەکۆشا، -
3:56 - 4:00یەکتریان ڕادەکێشا بە تەواوی ئیرلەندادا.
-
4:00 - 4:04لە کۆتاییدا، مانگا قاوەییەکە
مانگا سپییەکەی کوشت، -
4:04 - 4:08شاژنە مێدبە لە کۆتاییدا دڵی ئاوی خواردەوە
-
4:08 - 4:11بەڵام سەرکەوتنی مانگا قاوەییەکە
هیچ واتایەکی نەبوو بۆ ئەو. -
4:11 - 4:16ماندوو، بریندار و، نائومێد بوو..
-
4:16 - 4:21پاش ماوەیەکی کەم، بە دڵشکاوی مرد
زەوییەکی لە دوای خۆی بەجێهێشت -
4:21 - 4:26کە بۆ ساڵانی داهاتوە وێراندەبێت ب
هۆی جەنگەکانی مێدبەوە.
- Title:
- ئەفسانەی ٢ جەنگاوەرە مەزنەکەی ئارڵاند- ئیزیوڵت گیڵیسپای
- Speaker:
- ئیزیوڵت گیڵیسپای
- Description:
-
هەموو وانەکە لەم بەستەرەوە ببینە: https://ed.ted.com/lessons/the-myth-of-ireland-s-two-greatest-warriors-iseult-gillespie
کۆهلی پاڵەوانی ئۆلیستەر ئامادەبوو بە تەنیا ڕووبەڕووی سوپایەکی تەواو ببێتەوە هەموو ئەوەش لەبەر خاتری مانگایەک.، سوپایەکەش دەگەڕایەوە بۆ مێدبە شاژنی کۆناکت. لە تووڕەیی ئەوەی کەوا هاوسەرەکەی
مانگایەکی سپی زۆر بەهێزی هەبوو، بەڵێنیدابوو کە بەهەر نرخێک بێت دەست بەسەر مانگایە قاوەییەکی ئۆلستەر دابگرێت. ئیزیوڵت گیڵیسپای: ئەفسانەی ٢ جەنگاوەرە مەزنەکەی ئارڵاند ڕووندەکاتەوە - Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:28
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for The myth of Ireland's two greatest warriors | |
![]() |
Daban Q Jaff accepted Kurdish (Central) subtitles for The myth of Ireland's two greatest warriors | |
![]() |
Gyaband shera edited Kurdish (Central) subtitles for The myth of Ireland's two greatest warriors | |
![]() |
Gyaband shera edited Kurdish (Central) subtitles for The myth of Ireland's two greatest warriors | |
![]() |
Gyaband shera edited Kurdish (Central) subtitles for The myth of Ireland's two greatest warriors |