< Return to Video

هەڵبەز و دابەزی پەنابەران

  • 0:00 - 0:03
    لە چەند ساڵی ڕابردوو لایەنی ڕەشی
  • 0:03 - 0:06
    مێژووی بازرگانی بەڵێندەرایەتیم
    بۆ ڕوون بوویەوە.
  • 0:06 - 0:09
    لە ساڵی 2016، خوێندکارێکی قەتەڕی
  • 0:09 - 0:11
    کامپی کارکردنی پەنابەرانی پێشاندام.
  • 0:11 - 0:15
    لەو کاتەوە من کار لەسەر
    سەرخستنی دۆزی پەنابەران دەکەم.
  • 0:15 - 0:18
    لە شەش مانگی ڕابردوو، کارکردن زیاد
    لە 300 هەوربڕ لە ئیمارات
  • 0:18 - 0:21
    وەستێنراوە یان ڕاگیراوە.
  • 0:21 - 0:24
    لە پشت سەردێری ئەم هەواڵانە
  • 0:24 - 0:28
    هەمیشە داهاتووی وێرانی کرێکاران هەیە.
  • 0:28 - 0:30
    ١.١ ملیۆن کریکار کە زۆربەیان
  • 0:30 - 0:33
    خەڵکی هیندستان، پاکستان،
    سیریلانکا و نیپاڵان
  • 0:33 - 0:35
    ئەم کرێکارانە ژیانیان دەخەنە ژێر مەترسی
  • 0:35 - 0:38
    بۆ پەیادا کردنی ژەمێک خۆراک
    بۆ خێزانەکانیان لە نیشتمان.
  • 0:38 - 0:40
    نووسینگەی دابینکردنی هێزی کار،
    هەزاران دۆلار وەردەگرن
  • 0:40 - 0:44
    بۆ دابین کردنی کرێکار، بەڵام کرێکارەکان
    لە کامپدا دەژین و ئاوی خواردنەوەیان نییە
  • 0:44 - 0:48
    ساردکەرەوە نییە و دەست
    بەسەر پاسەپۆرتەکانیان دادەگرن.
  • 0:48 - 0:52
    ئاسانە کە بەرپرسە ناوەخۆییەکان
    و بەزرەکان تاوانبار بکەین
  • 0:52 - 0:56
    لە سەدا 99ی ئەم کرێکارانە لە لایەن
    کەرتی تایبەتەوە دادەمەزرێن،
  • 0:56 - 0:59
    بۆیە هەر دوو لایەن بەرپرسیاری ئەم دۆخەن.
  • 0:59 - 1:02
    Buildsafe UAE
    ئەم گروپە دامەزراوە
  • 1:02 - 1:04
    بەڵام ژمارەکە زۆر گەورەیە.
  • 1:04 - 1:06
    لە مانگی ٨ی ٢٠٠٨ دا،
  • 1:06 - 1:08
    بەرپرسەکانی ئیماڕات بۆیان دەرکەوت کە
  • 1:08 - 1:12
    سەدا٤٠ ی کەمپی کرێکارەکانی وڵات
  • 1:12 - 1:15
    بە ڕێساکانی سەلامەتی،
    تەندروستی و ئاگرکەوتنەوە پابەند نین.
  • 1:15 - 1:18
    لە هاوینی ڕابردوو، زیاتر لە ١٠،٠٠٠ کرێکار
  • 1:18 - 1:21
    دژی پێنەدانی مووچەکانیان، نەبوونی خواردن
  • 1:21 - 1:24
    و نەبوونی شوێنی حەوانەوە
    ڕژانە سەر شەقامەکان.
  • 1:24 - 1:27
    دواتر داڕمانی ئابوری ڕوویدا.
  • 1:27 - 1:29
    کاتێک بەڵێندەرەکان هەرەسیان هێنا،
  • 1:29 - 1:31
    دوای ئەوەی کەوتنە ژێرباری قەرزی کەڵەکەبوو
  • 1:31 - 1:34
    هەموو شتێک بزر بوو،
  • 1:34 - 1:36
    پاسپۆڕت، دۆسییەکان،
  • 1:36 - 1:38
    و تکیتی گەڕانەوەی کرێکارانیش.
  • 1:38 - 1:42
    لە ئێستادا، هەزاران کرێکار
    گیریان خواردووە.
  • 1:42 - 1:44
    هیچ ڕێگەیەک بۆ گەڕانەوە بۆ نیشتیمان نییە.
  • 1:44 - 1:47
    هیچ ڕێگەیەک نییە کە بیسەلمێنێت کە
    سەردانی ئیماڕاتیان کردووە.
  • 1:47 - 1:50
    ئەمە هەڵبەز و دابەزی ژیانی کرێکارانە.
  • 1:50 - 1:53
    وەک بەڵێندەرێک، ئەندازیارێک، دیزاینەرێک
  • 1:53 - 1:55
    و وەک گەشەپێدەرێک پرسیارێک دەکەم،
  • 1:55 - 1:57
    ئەگەر ئاگاداری ئەم بارودۆخەی،
  • 1:57 - 2:00
    کاتێک هەموو ڕۆژێک
    سەردانی شوێنی کار دەکەیت،
  • 2:00 - 2:02
    ئایا ئەم پێشێل کردنەی مافی مرۆڤت
  • 2:02 - 2:04
    لات ئاساییە یان ناڕازیت؟
  • 2:04 - 2:07
    کاریگەرییە ژینگەییەکان لەولا دابنێین.
  • 2:07 - 2:09
    با باسی لایەنی ئەخلاقی ئەم بابەتە بکەین.
  • 2:09 - 2:12
    باشی بنیاتنانی
  • 2:12 - 2:15
    کۆمەڵگەیەکی دۆستی ژینگە لە چیدایە ئەگەر
  • 2:15 - 2:18
    ئەو کرێکارانەی کە ئەم پڕۆژە
    نایابە دروست دەکەن
  • 2:18 - 2:21
    بچەوسێنرێنەوە؟
  • 2:21 - 2:23
    لە ماوەی ڕابردوو، پێیان
    گوتم زیادەڕەوی لەم
  • 2:23 - 2:25
    بابەتە دەکەم، بەڵام ڕاستیتان دەوێت
  • 2:25 - 2:27
    پێویستە زیاتریش بکەم.
  • 2:27 - 2:31
    با لە یادمان نەچێت کێ باجی
    ئەم داڕمانە ئابورییە دەدات.
  • 2:31 - 2:34
    لە داهاتوو، کاتێک پەرێشانی کارەکەمانین،
    یان خەریکی دیزاینێکین
  • 2:34 - 2:38
    و دەمانەوێت کرێکارەکان ئیش بکەن
    ئەو ڕاستیانەمان لە یاد بێت.
  • 2:38 - 2:41
    باو ئەو پیاوانەمان لە یاد بێت
    کە دەمرن بۆ ئەوەی ئیش بکەن.
  • 2:41 - 2:43
    سوپاس.
  • 2:43 - 2:45
    (چەپڵەڵێدان)
Title:
هەڵبەز و دابەزی پەنابەران
Speaker:
کامیڕۆن سینکلەیر
Description:

کامیڕۆن سینکلەیر لە کۆنفڕانسی تێد گڵۆبدا، باسی کاریگەرییە خراپەکانی داڕمانی ئابوری دەکات لەسەر پڕۆژە گەورە و کرێکارە پەنابەرەکان. هەزاران کرێکاری دروست کردنی باڵاخانەکان بەبێ پارە و شوێنی حەوانە لە ناڕەحەتیدان. ڕووی دەمی لە هاوڕی ئەنداززیار و بەڵێندەرەکان دەکات و دەڵێت دەبێت کادانەوەیەکی ئەخلاقی شایستە بە کرێکارەکانمان هەبێت.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
02:46

Kurdish subtitles

Revisions