بۆچی دەبێت "لە چاوەڕوانی گۆدۆ دا" بخوێنیتەوە؟ - ئیسولت گلێسپی
-
0:07 - 0:09پیاوێکی شڕ بە ناوی ئێستراگۆن،
-
0:09 - 0:13لە خۆرئاوابووندا لە نزیک دارێک دادەنیشێت
و کێشەی هەیە لە داکەندنی پووتەکانیدا. -
0:13 - 0:15هەر زوو هاوڕێکەی دێت بۆلای
کە ناوی "ڤلادمیر"ە -
0:15 - 0:17کە بیری هاوڕێ سەرلێشێواوەکەی دەخاتەوە کە
-
0:17 - 0:21دەبێت لێرە چاوەڕێی کەسێک بکەن بەناوی گۆدۆ.
-
0:21 - 0:24ئیتر سوڕێکی بێزارکەر دەست پێدەکات
کە تیایدا ئەو دووانە -
0:24 - 0:26باسی ئەوە دەکەن کە کەی گۆدۆ دێت
و بۆچی ئەمان چاوەڕوانن، -
0:26 - 0:30و ئایا ئەمە ئەو دارەیە کە
دەبوایە لەلایدا چاوەڕوان بن. -
0:30 - 0:33لێرەوە چاوەڕێ کردنی
گۆدۆ تەنها سەیرتر دەبێت - -
0:33 - 0:36بەڵام ئەمە بە شانۆیک دادەنرێت کە
-
0:36 - 0:38شێوازی درامای مۆدێرنی گۆڕی.
-
0:38 - 0:42لەلایەن "ساموێل بێکێت"ەوە نوسراوە
لە نێوان ساڵانی ١٩٤٩ و ١٩٥٥، -
0:42 - 0:46پرسیارێکی سادە بەڵام هەژێنەر دەخاتەڕوو -
-
0:46 - 0:50ئاخۆ دەبێت کارەکتەرەکان چی بکەن؟
-
0:50 - 0:53ئێستراگۆن: با هیچ نەکەین. ئەوە سەلامەتترە.
-
0:53 - 0:57ڤلادمیر: با چاوەڕوانبین
بزانین ئەو چی دەڵێت. -
0:57 - 0:58ئێستراگۆن: کێ؟
-
0:58 - 1:00ڤلادمیر: گۆدۆ
-
1:00 - 1:02ئێستراگۆن: بیرۆکەیەکی چاکە.
-
1:02 - 1:04ئەم جۆرە گفتوگۆ نهێنیئامێز
و بیرکردنەوە بازنەییانە -
1:04 - 1:07تایبەتمەندی سەرەکی "شانۆگەریی پوچگەرایی"ن،
-
1:07 - 1:10جوڵانەوەیەک کە پاش جەنگی جیهانی دووەم
سەری هەڵدا -
1:10 - 1:12و وایکرد هونەرمەندان
سەختبیت بۆیان -
1:12 - 1:15مانا بدۆزنەوە لەو بێ چارەییەدا.
-
1:15 - 1:19پوچگەراکان چیرۆک و کارێکتەر
و زمانیان هەڵوەشاندەوە -
1:19 - 1:22هەتا پرسیار لە ماناکانیان بکەن
-
1:22 - 1:25و نادڵنییاییە قوڵەکانیان
پیشان بدەن لەسەر ڕووتەختی شانۆ. -
1:25 - 1:28لە کاتێکدا ئەمە ڕەنگە
بێبەزەییانە دەربکەوێت، -
1:28 - 1:31پوچی بێهیواییەکەی تێکەڵ بە
دڵخۆشی دەکات. -
1:31 - 1:33ئەمە لە ڕێبازە تایبەتەکەی
"بێکێت"دا ڕەنگی داوەتەوە -
1:33 - 1:36بۆ دیاریکردنی ژانرای ئەدەبی
لە چاوەڕوانی گۆدۆ دا کە -
1:36 - 1:40خۆی داینابو بە "تراژیدیایەک لە دوو بەشدا".
-
1:40 - 1:42بە شێوەیەکی تراجیدی، کارەکتەرەکان
زیندانی بوون لەناو -
1:42 - 1:45مەتەڵێکی بونگەراییدا: بە بێسود چاوەڕوانن
-
1:45 - 1:48بۆ شتێکی نەناسراو کە هەستی
ئامانجداربوونیان پێبدات -
1:48 - 1:50بەڵام تاکە هەستی ئامانجداربوونیان
-
1:50 - 1:53لە کرداری چاوەڕوانییەکەوە سەرچاوە دەگرێت.
-
1:53 - 1:55کە چاوەڕێ دەبن، نوقمی بێزاری دەبن،
-
1:55 - 2:00ترسی ئاینییان دەردەبڕن و
بیر لە خۆکوژی دەکەنەوە. -
2:00 - 2:04بەڵام بە شێوەیەکی کۆمیدی، کۆمیدیایەکی
توند هەیە لەو بارودۆخەدا کە تێیکەوتون -
2:04 - 2:07کە لە قسە و جوڵەکانیاندا دەردەکەوێت.
-
2:07 - 2:10گفتوگۆکانیان پڕە لە وشەی نامۆ،
-
2:10 - 2:12دوبارەبوونەوە و فرەواتایی،
-
2:12 - 2:15هەروەها خۆ هەزەلیکردنی جەستەیی
گۆرانی گووتن و سەما کردن -
2:15 - 2:17و چەندین جار گۆڕینی خێرای کڵاوەکانیان.
-
2:17 - 2:20زۆربەی کات ڕون نییە کە ئایا بینەران دەبێت
-
2:20 - 2:23پێبکەنن یان بگرین - یان ئاخۆ "بێکێت" هیچ
-
2:23 - 2:26جییاواز بووە ئەو دوو شتە بەلایەوە.
-
2:26 - 2:28بێکێت لە دەبلین لەدایک بوو، و ئینگلیزی و
-
2:28 - 2:31فەرەنسی و ئیتالی خوێند پێش ئەوەی
بڕوات بۆ پاریس، -
2:31 - 2:34و لەوێ زۆربەی ژیانی بەڕێ کرد بە
-
2:34 - 2:36نوسینی شانۆ و هۆنراوە و پەخشان.
-
2:36 - 2:39لەگەڵ ئەوەشدا کە بێکێت
خۆشەویستییەکی زۆری بۆ زمان هەبوو -
2:39 - 2:43کاتی بۆ بێدەنگیش دادەنا بە دانانی بۆشایی و
-
2:43 - 2:47و وەستان و ساتی بەتاڵ لەناو کارەکانیدا.
-
2:47 - 2:50ئەمە گرنگترین خاڵی جیاکەرەوەی کارەکانی بوو
-
2:50 - 2:53کێشی نایەکسان و کۆمیدیای تاریک،
-
2:53 - 2:56کە بوو بە شتێکی
باو لەناو شانۆگەری پوچگەراییدا. -
2:56 - 2:59بێکێت کەسایەتییەکی نهێنی ئامێزی
بۆخۆی دروست کرد -
2:59 - 3:02و هیج تێڕوانینێکی دڵنیا
نەدەکردەوە و ڕەتیشی نەدەردەوە -
3:02 - 3:04سەبارەت بە مانای کارەکەی.
-
3:04 - 3:06بینەران بەردەوام
کارەکە هەڵدەسەنگێنن، -
3:06 - 3:09سەرسامانی زیاد دەکرد
بە جیهانە خەیاڵییەکانی -
3:09 - 3:12و کارێکتەرە نهێنی ئامێزەکانی.
-
3:12 - 3:15نەبوونی مانایەکی ڕوون وادەکات
-
3:15 - 3:18گۆدۆ بتوانرێت بێسنور لێکدانەوەی بۆ بکرێت.
-
3:18 - 3:21ڕەخنەگران خوێندنەوەی بێشوماریان
بۆ شانۆییەکە خستوەتە روو، -
3:21 - 3:24کە بووەتە هۆی دروست بوونی
سوڕێک لە نادیاری و خەمڵاندن -
3:24 - 3:28کە وێنەدانەوەیەکە بۆ خودی چیرۆکی دراماکە.
-
3:28 - 3:31خوێندنەوەی بۆ کراوە وەک
هێمایەک بۆ جەنگی سارد -
3:31 - 3:33و بەرگریکردنی فەرەنسا
-
3:33 - 3:36و داگیرکردنی ئێرلەندا لەلایەن بەریتانیاوە.
-
3:36 - 3:38پەیوەندی نێوەن دوو کارێکتەرە
سەرەکییەکەش هەروەها -
3:38 - 3:40بووەتە هۆی گفتوگۆی قوڵ.
-
3:40 - 3:43خویندنەوەیان بۆ کراوە وەک
ڕزگاربووانی کۆتایی جیهان -
3:43 - 3:46دووکەسی پیربوو، هاوڕێی پەککەوتە
-
3:46 - 3:51و تەنانەت وەک
بەرجەستەکردنی "ئید" و "ئیگۆ" ی فرۆید. -
3:51 - 3:54لە وتەیەکی بەناوبانگیدا، بێکێت وتی
تاکە شتێک کە دەتوانێت -
3:54 - 3:57لێی دڵنیا بێت ئەوەیە
کە ڤلادمیر و ئێستراگۆن -
3:57 - 4:00"کڵاوی بازنەیی"یان لاسەردا بوو
-
4:00 - 4:03هەر وەک گومانە ڕەخنەییەکان
و چیرۆکە شێتکەرەکان -
4:03 - 4:05زمانیان زۆر جار
دەڕواتە بازنەیەکی دوبارەبووەوە -
4:05 - 4:08کە دەکەونە دەمەقاڵێ و گاڵتەکردن،
ڕێڕەوی بیرکردنەوەیان بزر دەکەن، -
4:08 - 4:11و ڕێک لەو شوێنەوە دەست
پێدەکەنەوە کە جێیان هێشتبوو: -
4:11 - 4:14ڤلادمیر: ڕەنگە بتوانین
دووبارە دەست پێبکەینەوە -
4:14 - 4:16ئێستراگۆن: ئەوە دەبێت ئاسان بێت
-
4:16 - 4:19ڤلادمیر: سەرەتاکان سەختن
-
4:19 - 4:22ئێستراگۆن: دەتوانیت لە
هەرشتێکەوە دەست پێ بکەیت -
4:22 - 4:24ڤلادمیر: بەڵێ، بەڵام دەبێ بڕیار بدەیت.
-
4:24 - 4:28بێکێت بیرمان دەخاتەوە
کە هەروەک ژیانی ڕۆژانەمان، -
4:28 - 4:31جیهانی دەرەوە هەمیشە مەنتیقی نییە.
-
4:31 - 4:35دەکرێت هەم ڕاستی تێدابێت و هەم خەیاڵ،
-
4:35 - 4:37ئاشنایی و نامۆیی.
-
4:37 - 4:41و هەرچەندە داڕشتنێکی
ڕێکوپێک هێشتاش دڵخۆشکەرە، -
4:41 - 4:46باشترین شانۆ وامان لێدەکات
بیربکەینەوە -و چاوەڕوان بین.
- Title:
- بۆچی دەبێت "لە چاوەڕوانی گۆدۆ دا" بخوێنیتەوە؟ - ئیسولت گلێسپی
- Speaker:
- ئیسولت گلێسپی
- Description:
-
وانەکە بە تەواوی ببینە لە:
https://ed.ted.com/lessons/why-should-you-read-waiting-for-godot-iseult-gillespieدوو پیاو، ئێستراگۆن و ڤلادمیر، لە تەنیشت دارێکدا یەکتر دەبینن لە خۆرئاوابووندا هەتا چاوەڕوانی کەسێک بن بە ناوی "گۆدۆ." ئیتر سوڕێکی بێزارکەر دەست پ ێدەکات کە هەردوکیان باس لەوە دەکەن کەی گۆدۆ دێت، بۆچی ئەمان چاوەڕوانن و ئایا ئەمان لای هەمان دار چاوەڕێن کە دەبوایە لەوێبن. شانۆگەرییەکە پرسیاریێکی سادە بەڵام وروژێنەر دەخاتە روو – کارێکتەرەکان دەبێت چی بکەن؟ ئیسوڵت گلێسپی هەموو ئەو شتانەت بۆ بۆس دەکات کە پێویستە بیزانیت دەربارەی ئەم شانۆگەرییە تراژیدی-کۆمیدییە.
وانەیەک لەلایەن ئیسولت گلێسپی، دەرهێنانی تۆماس پیکاردۆ-ئیسپایلات.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 05:03
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for Why should you read "Waiting for Godot"? | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for Why should you read "Waiting for Godot"? | |
![]() |
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for Why should you read "Waiting for Godot"? | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for Why should you read "Waiting for Godot"? | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for Why should you read "Waiting for Godot"? | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for Why should you read "Waiting for Godot"? | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for Why should you read "Waiting for Godot"? | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for Why should you read "Waiting for Godot"? |