چۆن ئامارەکان بەلاڕێدا دەبرێن - مارک لیدێل
-
0:07 - 0:09ئامارەکان قایلکەرن.
-
0:09 - 0:13ئەوەندە خەڵکەو، رێکخراوەکان،
و هەموو وڵاتان -
0:13 - 0:18هەندێک لە بڕیارە زۆر گرینگەکانیان
لەسەر داتای ڕێکخراوەکانە. -
0:18 - 0:19بەڵام کێشەیەک هەیە لەگەڵ ئەوە.
-
0:19 - 0:23هەر کۆمەڵە ئامارێک لەوانەیە شتێکی هەبێت
کە لە ناویدا خۆی شاردۆتەوە، -
0:23 - 0:27شتێک کە دەتوانێت ئەنجامەکان بەتەواوی
پێچەوانە بکاتەوە -
0:27 - 0:31بۆ نموونە،بیهێنە پێش چاوت کە پێویستە
لە نێوان دوو نەخۆشخانەدا دانەیەک هەڵبژێری -
0:31 - 0:34بۆ نەشتەرگەری خزمێکی بەتەمەنت.
-
0:34 - 0:36لەدەرەوەی هەر نەخۆشخانەیەک
١٠٠٠ نەخۆش بوون، -
0:36 - 0:40900 کەس لە نەخۆشخانەی ئەی ڕزگاریان بوو،
-
0:40 - 0:43لە کاتێکدا تەنها 800 کەس لە نەخۆشخانەی
بی رزگاریان بوو. -
0:43 - 0:46بۆیە پێدەچێت هەڵبژاردەی نەخۆشخانەی ئەی
باشتربێت. -
0:46 - 0:48بەڵام پێش ئەوەی بڕیاری خۆت بدەیت،
-
0:48 - 0:51ئەوەت لە یاد بێت کە هەموو نەخۆشەکان
ناگەنە نەخۆشخانه -
0:51 - 0:54لەگەڵ هەمان ئاستی تەندروستیدا.
-
0:54 - 0:57و ئەگەر هەر نەخۆشخانەیەک دابەش بکەین
بۆ 1000 نەخۆش -
0:57 - 1:01بۆ ئەوانەی کە بە تەندروستییەکی باش گەیشتن
و ئەوانەی کە بە تەندرووستیەکی خراپ گەیشتن، -
1:01 - 1:04وێنەکە زۆر جیاواز دەردەکەوێ.
-
1:04 - 1:08نەخۆشخانەی ئەی تەنها 100 نەخۆشی
هەبوو کە بە تەندروستییەکی خراپەوە گەشتن -
1:08 - 1:10کە 30 یان ڕزگاریان بووە.
-
1:10 - 1:15بەڵام نەخۆشخانەی بی 400 نەخۆش بوو
و توانییان 210 نەخۆش ڕزگار بکەن. -
1:15 - 1:17کەواتە هەڵبژاردەی نەخۆشخانەی بی باشترە
-
1:17 - 1:21بۆ ئەو نەخۆشانەی کە دەگەنە
نەخۆشخانە بە تەندروستییەکی خراپەوە، -
1:21 - 1:25بە ڕێژەی مانەوە لە 52.5%.
-
1:25 - 1:28ئەی چی ئەگەر تەندروستی خزمەکەت
باشبێت کاتێک دەگاتە نەخۆشخانە؟ -
1:28 - 1:32سەیر ئەوەیە کە نەخۆشخانەی بی هێشتا
هەڵبژاردەی باشترە، -
1:32 - 1:36کە ڕێژەی مانەوەیان لە 98% زیاتر بووە.
-
1:36 - 1:39کەواتە چۆن نەخۆشخانەی ئەی
بە گشتی ڕێژەی مانەوە باشتر دەبێت -
1:39 - 1:45ئەگەر نەخۆشخانەی بی ڕێژەی مانەوەی باشتربێ
بۆ نەخۆشەکان لە هەر یەکێک لەو دوو گروپەدا؟ -
1:45 - 1:49ئەوەی کە ئێمە کەوتوینە سەر ئەو حاڵەتە
لە پارادۆکسەکەی سیمپسۆن، -
1:49 - 1:52هەمان کۆمەڵەی داتاکان دەتوانن دەرکەون
بۆ نیشاندانی ئاراستەی پێچەوانە -
1:52 - 1:55بە پشت بەستن بە چۆنیەتی گروپ کردن.
-
1:55 - 1:59ئەمە زۆرجار روودەدات کاتێک داتای کۆکراوە
گۆڕاوێکی مەرجدراو دەشارێتەوە، -
1:59 - 2:01هەندێک جار بە گۆڕاوێکی ناڕوون ناسراوە،
-
2:01 - 2:07کە ئەمەش هۆکارێکی زیادەی شاراوەیە
کە کاریگەری زۆری لەسەر ئەنجامەکان هەیە. -
2:07 - 2:10لێرەدا، فاکتەرێکی شاراوە ڕێژەیی
ڕێژەی نەخۆشەکانە -
2:10 - 2:13کە بە تەندروستیەکی باش یان خراپ دەگەن.
-
2:13 - 2:17پارادۆکسی سیمپسۆن تەنها
سیناریۆی گریمانەیی نییە. -
2:17 - 2:19لەکاتی جیاواز بەرز دەبێتەوە
لەجیهانێکی ڕاستەقینەدا، -
2:19 - 2:22هەندێک جار لە چەند بوارێکی گرنگدا،
-
2:22 - 2:24لێکۆڵینەوەیەکی بەریتانی دەرکەوت
بۆ دەرخستنی -
2:24 - 2:28ئەوەی کە جگەرەکێشەکان ڕێژەی مانەوەیان
بەرزتر بوو لە جگەرە نەکێشەکان -
2:28 - 2:30زیاتر لە ماوەی بیست ساڵدا.
-
2:30 - 2:33یانی تا دابەش کردنی بەشداربووان
لەلایەن گرووپی تەمەنەوە -
2:33 - 2:38نیشانی دا کە جگەرە نەکێشەکان
بە شێوەیەکی بەرچاو بەتەمەن تر بوون، -
2:38 - 2:41و بەم شێوەیە، زیاتر
لە ماوەی دادگاییکردندا دەمرن -
2:41 - 2:44بە وردی لەبەرئەوەی ئەوان بە گشتی
زیاتر دەژیان. -
2:44 - 2:47لێرە گروپە بە تەمەنەکان
ئەوانە گۆڕاوی ناڕوونن، -
2:47 - 2:50و زۆر گرنگە بۆ ڕاست
لێکدانەوەی داتاکان. -
2:50 - 2:52لە نموونەیەکی تردا،
-
2:52 - 2:54شیکردنەوەیەک بۆ
کەیسەکانی سزای لە سێدارەدانی فلۆریدا -
2:54 - 2:58وادیار بوو دەریدەخات کە هیچ جیاوازییەکی
ڕەگەزی نییە لە سزاداندا -
2:58 - 3:02لە نێوان تاوانبارە ڕەش و سپیەکان
بە تاوانی کوشتن تاوانبار کراوە. -
3:02 - 3:06به ڵام به شکردنی کەیس کە بەهۆی پێشبرکێکەوە
قوربانیەکە چیرۆکێکی جیاوازی باس کرد -
3:06 - 3:08لە هەر بارێکدا،
-
3:08 - 3:11تاوانبارە ڕەشپێستەکان زیاتر لە
سزای لە سێدارەدان بدرێن. -
3:11 - 3:15بەگشتی ڕێژەی سزای بەرگریکارە
سپی پێستەکان کەمێک زیاترە -
3:15 - 3:19بەهۆی ئەوەوە بوو
کە حاڵەتەکان لەگەڵ قوربانیانی سپی -
3:19 - 3:21زیاتربوو
بۆ ئەوەی سزای مردن دەربکات -
3:21 - 3:24لەو حاڵەتانەی کە قوربانیەکە ڕەش پێست بووە،
-
3:24 - 3:28و زۆربەی کوشتنەکان لە نێوان
خەڵکی هەمان ڕەگەزن. -
3:28 - 3:31چۆن خۆمان بە دوور بگرین لە ناکۆکییەکان؟
-
3:31 - 3:35بەداخەوە،
هیچ وەڵامێکی گونجاو نییە. -
3:35 - 3:39داتاکان دەتوانرێن بکرێنە گروپ و
دابەش بکرێن لە هەر ڕێگایەکەوە بێت، -
3:39 - 3:42و لەوانەیە هەندێک جار ژمارەکان
وێنەیەکی وردتر بدەن -
3:42 - 3:47لەوەی کە داتا دابەش کراون بۆ چەواشەکردن
یان پۆلێنی هەڕەمەکی. -
3:47 - 3:52هەموو ئەوەی دەتوانین بیکەین ئەوەیە بەوردی
حاڵەتی ڕاستەقینەی ئامارەکان باس بکەین -
3:52 - 3:56و ڕەچاوی ئەوە بکە لەوانەیە
گۆڕانکاریەکی شاراوە دەرکەوێت -
3:56 - 3:59ئەگینا خۆمان بێ دەسەڵات نیشان
دەدەین بەرامبەر ئەوانەی داتا بەکاردێنن -
3:59 - 4:03بۆ یاری کردن بەوانیترو
بەرزکردنەوەی کارنامەی خۆیان
- Title:
- چۆن ئامارەکان بەلاڕێدا دەبرێن - مارک لیدێل
- Speaker:
- مارک لیدێڵ
- Description:
-
وانەی تەواو نیشان بدە: http://ed.ted.com/lessons/how-statistics-can-be-misleading-mark-liddell
ئامارەکان قایلکەرن ئەوەندەش کە خەڵک و ڕێکخراو و تەواوی وڵاتان هەندێک لە بڕیارە گرنگەکانیان لەسەر داتای ڕێکخراو دەدەن. بەڵام هەر کۆمەڵە ئامارێک لەوانەیە شتێکی ناڕوونی هەبێت کە لە ناویدا بێت کە دەتوانێت ئەنجامەکان بەتەواوی پێچەوانە بکاتەوە. مارک لیدێل لێکۆڵینەوە لە پارادۆکسەکەی سیمپسۆن دەکات
پەندی مارک لیدێل ئه نیمەیشن له ڕێگای ستۆدیۆی ئەنیمەیشنی تیماوس
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:19
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for How statistics can be misleading | |
![]() |
Daban Q Jaff accepted Kurdish (Central) subtitles for How statistics can be misleading | |
![]() |
Rezhin Ahmad edited Kurdish (Central) subtitles for How statistics can be misleading | |
![]() |
Rezhin Ahmad edited Kurdish (Central) subtitles for How statistics can be misleading | |
![]() |
Rezhin Ahmad edited Kurdish (Central) subtitles for How statistics can be misleading | |
![]() |
Rezhin Ahmad edited Kurdish (Central) subtitles for How statistics can be misleading | |
![]() |
Rezhin Ahmad edited Kurdish (Central) subtitles for How statistics can be misleading | |
![]() |
Rezhin Ahmad edited Kurdish (Central) subtitles for How statistics can be misleading |