< Return to Video

کامە باشترە : سابوون یان پاککەرەوەی دەستی؟ - ئەلێکس ڕۆزنثال و پاڵ ثۆردارسۆن

  • 0:08 - 0:11
    دەستەکانت، لە نزیکەوە،
    نەرم و لوس دەردەکەون.
  • 0:11 - 0:14
    بە لوتکە و دۆڵ، قەد و درزەکانی
  • 0:14 - 0:18
    شوێنی شاردنەوەی زۆرە بۆ ئەوەی
    ڤایرۆسێک تیایدا بچەسپێت.
  • 0:18 - 0:22
    ئەگەر دەست لە دەموچاوت بدەی،
    دەکرێت توشی ڤایرۆسەکە بیت.
  • 0:22 - 0:27
    بەڵام دوو ڕێگەی سادەی نائاسایی هەیە
    کە دەتوانیت ڕێگری بکەیت لە ڕوودانی:
  • 0:27 - 0:29
    سابوون و ئاو، و پاککەرەوەی دەست.
  • 0:29 - 0:32
    کەواتە کامەیان باشترە؟
  • 0:32 - 0:35
    ڤایرۆسی کۆڕۆنا کە دەبێتە هۆی کۆڤید-١٩
  • 0:35 - 0:41
    یەکێکە لەو ڤایرۆسانەی کە ڕووە پارێزەرەکەی
    دەرەوەی لە دوو چین چەوری پێکهاتووە.
  • 0:41 - 0:46
    ئەم چەوریانە لە شێوەی گەردیلەی دەرزیلەیین
    کە حەز بە ئاو دەکەن،
  • 0:46 - 0:49
    و کلکەکانیش بەهۆیەوە بەرپەچ دەدرێنەوە.
  • 0:49 - 0:55
    لە ژینگەی دەوڵەمەند بە ئاودا، چەوریەکان
    خۆڕسکانە توێکڵی لەم شێوەیە پێک دەهێنن،
  • 0:55 - 0:58
    لەگەڵ سەرەکانی دەرەوە و کلکەکانی ناوەوە.
  • 0:58 - 1:04
    کاردانەوەی هاوبەشیان بەرامبەر ئاو وا لە
    چەوریەکان دەکات کە بەیەکەوە بچەسپێن-
  • 1:04 - 1:07
    ئەمە پێی دەوترێت کاریگەری هایدرۆفۆبیک.
  • 1:07 - 1:12
    ئەم پێکهاتەیەی دەرەوە یارمەتی ئامێری
    گەردیلەی ڤایرۆسەکە دەدات
  • 1:12 - 1:16
    کە پەردەکانی خانە تێک بشکێنێت و
    خانەکانمان بڕفێنێت.
  • 1:16 - 1:20
    بەڵام بە هەزاران خاڵی لاوازی هەیە
  • 1:20 - 1:23
    کە دەکرێت گەردیلە ڕاستەکان لەتی بکەن.
  • 1:23 - 1:26
    ئەمەش ئەم شوێنەیە کە سابوون لێی
    دێتە ژوورەوە.
  • 1:26 - 1:32
    یەک دڵۆپی هەر جۆرێک لە سابوون
    چەند کوادریلیۆنێک گەردیلەی تێدایە
  • 1:32 - 1:36
    پێی دەڵێن ئەمفیفیل، کە لە چەوری
    بایۆلۆجی دەچێت.
  • 1:36 - 1:40
    کلکیان، کە بە هەمان شێوە بە
    ئاو بەرپەچ دەدرێتەوە،
  • 1:40 - 1:45
    پێشبڕکێ دەکەن لەسەر بۆشای لەگەڵ چەوریەکان
    کە توێکڵی ڤایرۆسەکەی لێ دروست دەکرێت.
  • 1:45 - 1:50
    بەڵام ئەوان بە ڕادەی پێویست جیاوازن کە بە
    ڕێکوپێکی پەردەی ڤایرۆسەکە تێکبشکێنن،
  • 1:50 - 1:54
    وا دەکەن کە سەرتاپای شتەکە تێک بشکێت.
  • 1:54 - 1:59
    دواتر ئەم ئەمفیفیلانە بڵقی تایبەت بە
    خۆیان دروست دەکەن لە دەوری گەردەکان
  • 1:59 - 2:03
    بە ئاڕ ئێن ئەی ڤایرۆس و پرۆتینەکانیشەوە.
  • 2:03 - 2:08
    ئاوی پێدابکە، دواتر هەموو
    کەفەکە لێدەبێتەوە.
  • 2:08 - 2:13
    پاککەرەوەکانی دەست کەمتر وەک قەلەڕەش،
    و زیاتر وەک بوومەلەرزەیەک کار دەکەن.
  • 2:13 - 2:16
    کاتێک دەوری ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەدەیت بە ئاو،
  • 2:16 - 2:21
    کاریگەری هایدرۆفۆبیک هێز دەبەخشێت بە
    بەندەکانی ناو پەردەکە.
  • 2:21 - 2:24
    پرۆتینە گەورەکانیش هەمان کاریگەریان لەسەرە
  • 2:24 - 2:28
    ئەمەش نوکە تیژەکەی ڤایرۆسەکە لەو شوێنەدا
    دروست دەکات
  • 2:28 - 2:32
    و بە شێوەیەک کە وایان لێ دەکات
    خانەکانت توش بکەن.
  • 2:32 - 2:36
    ئەگەر ڤایرۆسەکە لە هەوادا وشک بکەیتەوە،
    جێگیربوونی خۆی دەهێڵێتەوە.
  • 2:36 - 2:41
    بەڵام ئێستا دەوری بدە بە ڕێژەیەکی زۆر
    لە ماددە کحولیەکان،
  • 2:41 - 2:46
    وەک ئیثانۆل یان ئیسۆپرۆپنۆل کە لە
    زۆربەی پاککەرەوەکانی دەستدا هەیە.
  • 2:46 - 2:48
    ئەمەش وا لە هایدرۆفۆبیکەکە دەکات
    کە کاریگەریەکەی نەمێنێت،
  • 2:48 - 2:51
    شوێنیش دەدات بە گەردیلەکان
    بۆ ئەوەی تیایدا بجوڵێن.
  • 2:51 - 2:57
    کاریگەریەکەی وەک ئەوەیە کە هەموو بزمار
    و گڵ و گەچەکانی ناو خانوویەک دەربهێنیت
  • 2:57 - 2:59
    و دواتر بومەلەرزەیەک لێی بدات.
  • 2:59 - 3:04
    پەردەی خانەکە دەڕوخێت و ئەو
    پرۆتینانە ورد دەبن.
  • 3:04 - 3:08
    لە هەر کام لە شێوازەکان، کرداری
    ڕاستەقینەی لەناوبردنی ڤایرۆسەکە
  • 3:08 - 3:10
    لە یەک دوو چرکەدا ڕوودەدات.
  • 3:10 - 3:14
    بەڵام پزیشکەکان بەلایەنی کەمەوە پێشنیاری
    ٢٠ چرکە دەکەن بۆ شوشتنی دەستەکان
  • 3:14 - 3:18
    بەهۆی دیمەنی ئاڵۆزی دەستت.
  • 3:18 - 3:24
    دەبێت سابوون و پاککەرەوە بگاتە هەموو
    بەشێک، بە ناوپەل و سەری پەنجەکانیشتەوە،
  • 3:24 - 3:27
    بەشی دەرەوەی دەستەکانت،
    هەروەها نێوانی پەنجەکانیشت،
  • 3:27 - 3:29
    تا بە دروستی پارێزگاریت لێبکات.
  • 3:29 - 3:32
    کاتێک دێتە سەر باسی بڵاوبوونەوەی
    ڤایرۆسی کۆڕۆنا،
  • 3:32 - 3:37
    پزیشکان پێشنیاری شوشتنی دەستەکانتان دەکەن
    بە سابوون و ئاو لە هەر کاتێکدا کە بکرێت.
  • 3:37 - 3:41
    هەرچەندە هەردووکیان بە نزیکەیی بە هەمان
    شێوە کاریگەرن لە لەناوبردنی ڤایرۆسەکە،
  • 3:41 - 3:44
    سابوون و ئاو دوو سوودی هەیە:
  • 3:44 - 3:49
    سەرەتا هەرچی پیسی هەیە لایدەبات کە دەکرێت
    گەردی ڤایرۆسەکە بشارێتەوە تێیدا.
  • 3:49 - 3:50
    بەڵام لەوە گرینگتر ئەوەیە،
  • 3:50 - 3:54
    داپۆشینی تەواوەتی دەستەکانت بە
    سابوون و ئاو ئاسانترە
  • 3:54 - 3:56
    بۆ ماوەی ٢٠ چرکە.
  • 3:56 - 4:01
    بێگومان، پاککەرەوەی دەست گونجاوترە
    بۆ بەکارهێنان.
  • 4:01 - 4:06
    لە نەبوونی ئەمەشدا، تا دەکرێت پاککەرەوەی
    دەست بەکاربهێنە
  • 4:06 - 4:09
    دەستەکانت بشۆ تا ئە کاتەی وشک دەبن.
  • 4:09 - 4:12
    بەداخەوە، ملیارەها لە خەڵک
  • 4:12 - 4:15
    دەستیان ناگات بە ئاوی پاکی خواردنەوە
  • 4:15 - 4:20
    کە کێشەیەکی گەورەیە لە هەر کاتێکدا
    بەڵام بەتایبەتی لەکاتی بڵاوبونەوەدا.
  • 4:20 - 4:25
    توێژەران و گروپە فریاگوزارییەکان کار
    دەکەن تا چارەسەرێک بۆ ئەو کۆمەڵگایانە
  • 4:25 - 4:30
    دابین بکەن بۆ نموونە ئامێرێک کە خوێ،
    ئاو، و پاتری سەیارە بەکاردەهێنێت
  • 4:30 - 4:34
    بۆ دروستکردنی ئاوی کلۆرین کە نەخۆشیە
    زیانبەخشەکان ئەکوژێت
  • 4:34 - 4:37
    و سەلامەتیشە بۆ شوشتنی دەستەکان.
  • 4:37 - 4:41
    بۆیە لەهەر شوێنێک کە بکرێت، سابوون و ئاو
    بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنا پێشنیار دەکرێت،
  • 4:41 - 4:45
    بەڵام ئایا ئەوە مانای ئەوەیە کە باشترینە
    بۆ هەموو بڵاوبونەوە ڤایرۆسیەکان؟
  • 4:45 - 4:47
    مەرج نییە.
  • 4:47 - 4:51
    زۆربەی ئەنفلەوەنزا باوەکان بەهۆی
    ڕاینۆ ڤایرۆسەوەیە
  • 4:51 - 4:55
    کە پێکهاتەی پرۆتینی ئەندازەیی هەیە
    پێی دەوترێت کاپسید
  • 4:55 - 4:57
    لەجیاتی پەردەی چەوری.
  • 4:57 - 5:00
    کاپسید خاڵی لاوازی زۆر نییە
  • 5:00 - 5:03
    کە تیایدا ئەمفیفیلەکانی سابوون دەتوانن
    لەیەکی جیا بکەنەوە،
  • 5:03 - 5:06
    بۆیە کاتی زیاتری دەوێت تا سابوون
    کاریگەر بێت.
  • 5:06 - 5:10
    لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک لە پرۆتینەکانی
    ڕووی هێشتا لاوازن
  • 5:10 - 5:13
    بۆ کاریگەری ناجێگیری پاککەرەوەی دەست.
  • 5:13 - 5:18
    لەم حاڵەتانە و هاوشێوەکانیدا، ڕەنگە
    پاککەرەوەیەکی دەست کاریگەرتر بێت،
  • 5:18 - 5:23
    بەتایبەتی ئەگەر دەستەکانت بشۆیت
    بۆ لابردنی تەنە پاشماوەکان.
  • 5:23 - 5:27
    باشترین ڕێگا بۆ ئەوەی بزانیت کامەیان
    بەکاربهێنیت بۆ هەر بڵاوبونەوەیەک
  • 5:27 - 5:31
    ئەوەیە کە کامەیان باشترینە بۆ ئەو
    شتانەی کە پەیوەندی بە نەخۆشیەوە هەیە
  • 5:31 - 5:35
    دوای ئامۆژگاریەکانی پسپۆڕانی پزیشکی
    متمانە پێکراو بکەون.
Title:
کامە باشترە : سابوون یان پاککەرەوەی دەستی؟ - ئەلێکس ڕۆزنثال و پاڵ ثۆردارسۆن
Speaker:
ئەلێکس ڕۆزنثال و پاڵ ثۆردارسۆن
Description:

پیشاندانی وانەی تەواو: https://ed.ted.com/lessons/which-is-better-soap-or-hand-sanitizer-alex-rosenthal-and-pall-thordarson

دەستەکانت، لە نزیکەوە، وا دەردەکەون کە لوس بن. بە لوتکە و دۆڵ، قەد و درزەکانەوە، شوێنی زۆری هەیە بۆ شاردنەوەی ڤایرۆسەکە تاوەکو پێوەی بلکێت. ئەگەر دەست لە دەموچاوت بدەی، ڤایرۆسەکە دەتوانێت تووشت بکات. بەڵام دوو ڕێگای سادەی نائاسایی هەیە کە دەتوانیت ڕێگری بکەیت لە ڕوودانی ئەمە : سابوون و ئاو، و پاککەرەوەی دەست. کەواتە کامە باشترە؟ ئالێکس ڕۆزنثال و پاڵ ثۆردارسۆن لێکۆڵینەوە دەکەن.

له ده رهێنانی ئه لێکس ڕۆزنثال و پاڵ ثۆردارسۆن له ده رهێنانی ستۆدیۆی ئارترەیک.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
05:36

Kurdish (Central) subtitles

Revisions