چۆن پاشا مەیمونەکە لە دۆزەخ دەرباز دەبێت-شونان تینگ
-
0:09 - 0:12لە قوڵایی شانشینە ژێر ئاوییەکەیاندا،
-
0:12 - 0:15ئەژدیھا خاوەن دەسەڵاتە گەورەکان
لەرزین لە ترسا. -
0:18 - 0:23لە پێش ئەواندا سەن ووکۆنگ بازیدا،
پاشا مەیمونەکە. -
0:25 - 0:30سەر بە کێشە ئەفسانەییەکە لە بەردێکەوە
سەری ھەڵھێنا، کە جادووی پیرۆز فێرکرا بوو، -
0:30 - 0:36ھەروەھا لەو کاتەدا بە نرخترین چەکی گەورە
ئەژدیھاکەی ڕاوەشاند. -
0:36 - 0:37ئەم داردەستە جادووییە،
-
0:37 - 0:41لە بنەڕەتدا ئەوەندە گەورە بوو کە قووڵی
لافاوە مەزنەکەی پێ بپێورێ، -
0:41 - 0:45ئێستا گوێڕایەڵی خواستی پاشا مەیمونەکە بوو
بە دەست لێدانەکەی کرژ بوو. -
0:45 - 0:48بە توانا سەرسوڕمێنەرەکەی ترسا،
-
0:48 - 0:53ئەژدیھاکان بەبەزەییەوە ڕێگەیان بە سەن
ووکۆنگ دا پارێزگاری لە داردەستەکە بکات. -
0:53 - 0:55پاشا مەیمونەکە داردەستەکەی شاردەوە،
-
0:55 - 0:58بەخۆشیەوە خێرا گەڕایەوە بۆ شانشینەکەی
کە ئەم گەنجینەیان نیشان بدا -
0:58 - 1:01بۆ ھۆزی مەیمونە جەنگاوەرەکانی.
-
1:01 - 1:06دوای ئاھەنگ گێڕانێکی بڵاو سەن ووکۆنگ
کەوتە ناو خەوێکی قووڵەوە. -
1:06 - 1:08بەڵام کاتێک دەستی بە خەون بینین کرد،
-
1:08 - 1:11پاشا مەیمونەکە بەخێرایی لە دوو شت گەیشت.
-
1:11 - 1:15یەکەم ئەوە بوو کە ئەمە نوستنێکی ئاسایی
نییە. -
1:15 - 1:19دووەم ئەوە بوو کە ئەو تەنھا نەبوو.
-
1:19 - 1:24لەناکاو، خۆی بینی کە گیرا بوو لەلایەن دوو
شکڵی ترسناکەوە. -
1:24 - 1:27لە سەرەتادا پاشا مەیمونەکە نەیدەزانی کە
کێ بە دیلی گرتبوو. -
1:27 - 1:30بەڵام کاتێک ڕایانکێشا بەرەو دەروازەکانی
شارەکە، -
1:30 - 1:34سەن ووکۆنگ بە بارودۆخە کوشندەکەی زانی.
-
1:34 - 1:38ئەوان کۆکەرەوەی ڕۆح بوون ئەرکیان
گواستنەوەی نەماوەکان بوو -
1:38 - 1:40بۆ جیھانی مردووەکان.
-
1:40 - 1:42ئەوە ناوچەی خاوەن دەسەڵاتەکانی مردن بوو،
-
1:42 - 1:47کە بێبەزەییانە ڕۆحەکانیان جیا دەکردەوە و
سزا ترسناکەکانیان دادەنا. -
1:49 - 1:53لێرەوە، شانشینی مردن لە پێشی دانرابوو.
-
1:53 - 1:56دەیتوانی شوێنی خاوەن دەسەڵاتەکانی مردن
ببینێت، -
1:56 - 1:59ھەروەھا پردە ئەفسانەییەکەی سەر ڕووباری
نای ھی. -
1:59 - 2:04لەسەر پردەکە ئافرەتێکی پیر ھەبوو کە
کاسەیەک شۆربای دەدا بە ڕۆحە لێھاتووەکان. -
2:04 - 2:08دوای خواردنەوەی، ڕۆحەکان ژیانی پێشوویان
لە بیر دەکرد، -
2:08 - 2:11ھەروەھا دەنێردرانەوە بۆ جیھانی زیندوو
لە شێوەیەکی نوێدا. -
2:11 - 2:15لە خوارتر ئەو ڕۆحانەی لێبوو کە گرینگ
نەبوون لە نوێبوونەوەدا. -
2:15 - 2:17لەم تۆڕەڕێ بادراوەی ژوورەکاندا،
-
2:17 - 2:21ڕۆحە بەدبەختەکان ئازاریان دەچەشت
لە ژوورە بێکۆتاکانی سزاداندا— -
2:21 - 2:27لە کێوەکانەوە قەڵبەی نوکتیژ،
بۆ گۆماوێکی خوێن و دەبەیەک ڕۆنی کوڵاو. -
2:27 - 2:33بەڵام سەن ووکۆنگ ئەشکەنجەدان و
نوێبوونەوەی قبوڵ نەدەکرد. -
2:33 - 2:36ھەروەک کۆکەرەوەی ڕۆحەکان ھەوڵیاندا
ڕایبکێشن بەناو دەروازەکاندا، -
2:36 - 2:41پاشا مەیمونەکە بەخێرایی داردەستەکەی دەرکرد
و خۆی لەژێر دەستیان دەرکرد. -
2:41 - 2:45جەنگەکەی جاڕدراو تەقەتەقی چەکەکانی لە
ھەموو دۆزەخ دەنگیدایەوە. -
2:45 - 2:49ھەستیان بە تێکچونێک کرد
دە خاوەن دەسەڵاتەکەی مردن ھێرشیان بۆ برد. -
2:49 - 2:52بەڵام ھەرگیز بەرگریەکی لەو شێوەیەیان
لە ڕۆحێکی تیاچوو نەبینیبوو. -
2:52 - 2:54ئەم بونەوەرە نائاساییە چی بوو؟
-
2:54 - 2:58ئایا ئەو تیاچوویەک بوو، خودا بوو—یان ھەر
شتێکی تر؟ -
2:58 - 3:01خاوەن دەسەڵاتەکان ڕاوێژیان کرد
بە کتێبی ژیان و مردن— -
3:01 - 3:05پەڕتووکە گەورەکە کە کاتی مردنی
ھەموو ڕۆحە زیندووەکانی نیشاندا. -
3:05 - 3:08نەیدەزانی ئەم گیانەوەرە نامۆیە
لەژێر چ جۆرێکە، -
3:08 - 3:12خاوەن دەسەڵاتەکانی مردن لەسەرەتادا
ھەوڵیان دەدا سەن ووکۆنگ بدۆزنەوە؛ -
3:12 - 3:15بەڵام پاشا مەیمونەکە دەیزانی سەیری کوێ
بکات. -
3:15 - 3:19بەداخەوە، تۆمارەکان بانگەشەی خاوەن
دەسەڵاتەکانی مردنیان چەسپاند— -
3:19 - 3:24سەن ووکۆنگ تۆمار کرا کە بمرێت
لەو شەوەدا. -
3:24 - 3:26بەڵام پاشا مەیمونەکە نەدەترسا.
-
3:28 - 3:31ئەمە دوور بوو لەوەی کاتێک یەکەم
جار بەرەنگاری چارەنووس بووەوە -
3:31 - 3:33لە بەدواداگەڕانی ژیری و توانا.
-
3:33 - 3:37یاخیگەریەکانی پێشووی توانای گۆڕانی
جەستەی بۆ پەیدا کردبوو، -
3:37 - 3:43سواربوونی ھەورەکان بەخێرایی سەرگێژخواردن،
فەرمانڕەوایی ھۆزەکەی بە جادو و ھونەری جەنگ -
3:43 - 3:47لەم تەنگژەیەدا،
دەرفەتێکی تری بینی. -
3:47 - 3:49بە بریقەی پەنجە گورجەکانی،
-
3:49 - 3:52پاشا مەیمونەکە ناوی خۆی لە پەڕتوکەکەوە
لێدا. -
3:52 - 3:54پێش خاوەن دەسەڵاتەکانی
مردن وەڵام بدەنەوە -
3:54 - 3:58ناوی مەیمونەکانی ھۆزەکەی بینی و
ھی ئەوانیشی لابرد. -
4:01 - 4:04لە بەندی مردن ڕزگاری کردن،
-
4:04 - 4:08سەن ووکۆنگ دەستی بە ململانێ کرد
دژی دۆزەخ. -
4:08 - 4:11بە کارامەیی جەنجاڵی بێکۆتای ڕۆحە
توڕەکانی بەزاند— -
4:11 - 4:14پێش چوونەدەرەوەی لە شانشینەکە.
-
4:14 - 4:20پێش ئەوەی لە زەویەکە بدات سەن
ووکۆنگ لەناکاو لەجێگەکە ھەستا -
4:20 - 4:23لەسەرەتادا بیریدەکردەوە گەشتەکە
خەون بوو بێت، -
4:23 - 4:26بەڵام پاشا مەیمونەکە ھەستی دەکرد
نەمریەکەی دەردەپەڕێ -
4:26 - 4:30لە لوتکەی سەریەوە بۆ لوتکەی کلکی.
-
4:30 - 4:35بە ھاواری سەرکەوتن، جەنگاوەرەکانی خەبەر
کردەوە بۆ بەشداری سەرکێشی نوێ— -
4:35 - 4:38خولێکی تری ئاھەنگگێڕان دەستی پێکرد.
- Title:
- چۆن پاشا مەیمونەکە لە دۆزەخ دەرباز دەبێت-شونان تینگ
- Speaker:
- شونان تینگ
- Description:
-
پاشا مەیمونەکە، سەربەکێشە ئەفسانەییەکە لەبەردێکەوە سەری ھەڵھێنا کە جادووی پیرۆز فێر کرا بوو، بە نرخترین چەکی ئەژدیھا خاوەن دەسەڵاتەکەی دزی بوو: داردەستی جادوویی. دەگەڕایەوە بۆ شانشینەکەی بۆ نیشاندانی گەنجینەکەی بە جەنگاوەرە مەیمونەکانی ھۆزەکەی، خۆی بینیەوە کە گیرابوو لەلایەن دوو کۆکەرەوەی ڕۆح، ڕایاندەکێشا بۆ مردن. شونان تینگ گەشتی پاشا مەیمونەکە بۆ دۆزەخ دەگێڕێتەوە.
وانەکە لە لایەن شونان تینگ، لە لایەن محمد بابەخونی و یاجی چاو کاری دەرهێنانی بۆ کراوە.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:43
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for How the Monkey King escaped the underworld | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for How the Monkey King escaped the underworld | |
![]() |
Razaw Bor accepted Kurdish (Central) subtitles for How the Monkey King escaped the underworld | |
![]() |
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for How the Monkey King escaped the underworld | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for How the Monkey King escaped the underworld | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for How the Monkey King escaped the underworld |