هۆکارەکانی پاشەکشەی ئابوری چین؟
-
0:07 - 0:08بۆ هەزاران ساڵ
-
0:08 - 0:12خەڵکی بەریتانیا برۆنزیان بۆ دروست
کردنی کەلوپەل، گەوهەر و وەک دراوی -
0:12 - 0:15مامەڵە بازرگانییەکان بەکار هێناوە.
-
0:15 - 0:19لە دەوروبەری ٨٠٠ ساڵ پێش زایین، ئەمە گۆڕا:
-
0:19 - 0:25بەهای برۆنز دابەزی، بووە هۆی تێکدانی
شیرازەی کۆمەڵایەتی و کێشەی ئابوری -
0:25 - 0:29ئەمڕۆ ئێمە بەم بارە دەڵێن پاشەکشەی ئابوری.
-
0:29 - 0:31هۆکارەکانی پاشەکشەی ئابوری چیین؟
-
0:31 - 0:35وەڵامی ئەم پرسیارە مشتومڕی گەرمی
لە نێوان ئابوریناسان دروست کردووە، -
0:35 - 0:37بەڵام بە هۆکاری لۆژیکانە.
-
0:37 - 0:40پاشەکشەی ئابوری دەکرێت تێکشکانی
هێواشی چالاکییە ئابورییەکان بێت -
0:40 - 0:43لە وڵاتێکدا کە بۆ ماوەی چەند
مانگێک بەردەوام دەبێت -
0:43 - 0:47جۆرێکی تری تێکشکانی ئابورییە کە
دەرئەنجامی جیهانی دەبێت و بۆ چەند ساڵێک -
0:47 - 0:50بەردەوام دەبێت یان شتێک لەو بەینەدا دەبێت.
-
0:50 - 0:51چەند هۆکارێک هەیە کێشەکە قوڵتر دەکەن،
-
0:51 - 0:55گۆڕاوی لە ژمارە نەهاتوو هەیە کە کاریگەری
دەکەنە سەر تەندروست بوونی ئابوری، -
0:55 - 0:59کە دەبێتە هۆی ئەوەی دەست نیشان کردنی
هۆکارێک لە پشت داڕمانی ئابوری قورس بێت. -
0:59 - 1:02بۆیە، با لە وێنە گەورەکەوە دەست پێ بکەین:
-
1:02 - 1:05پاشەکشە کاتێک ڕودەدات
کە تێکچوونێک ڕودەدات -
1:05 - 1:08لە نێوان خواست و کاڵای دابین کراو.
-
1:08 - 1:11ڕێژەی ئەو کاڵا و خزمەتگوزارییانەی
خەڵکی دەیەوێت بیکڕێت -
1:11 - 1:15لاسەنگە لەگەڵ ئەو کاڵا و خزمەتگوزاریانەی
بەرهەم هێنەران دەتوانن بیخەنە ڕوو. -
1:15 - 1:20و لاسەنگی هەیە لە نرخی فرۆشتنی شمەک و
کە دەبێتە هۆی پاشەکشەی ئابوری. -
1:20 - 1:23پەیوەندی ئابوری نێوان خواست و
کاڵا و خزمەتگوزاری بەردەست -
1:23 - 1:27بەندە لەسەر ڕێژەی
ڕێژەی هەڵاوسان و تێکڕای سوود. -
1:27 - 1:32هەڵاوسان کاتێک ڕودەدات کە نرخی کاڵا
و خزمەتگوزاریەکان بەرز دەبێتەوە. -
1:32 - 1:35بە واتایەکی تر، بەهای پارە دادەبەزێت.
-
1:35 - 1:39لەگەڵ ئەوەشدا، هەڵآوسان هەمیشە خراپ نییە.
-
1:39 - 1:44لە ڕاستیدا، هەڵاوسانی کەم،
دەبێتە هاندانی چالاکی ئابوری. -
1:44 - 1:47بەڵام هەڵاوسانی بەرز بەبێ خواستی زۆر،
-
1:47 - 1:52دەبێتە هۆی کێشە بۆ ئابوری و لە کۆتایشدا
دەبێتە هۆی دروست بوونی پاشەکشەی ئابوری. -
1:52 - 1:54ڕێژەی سوود، لە هەمان کاتدا،
-
1:54 - 1:58بەندە لەسەر وەرگرتنی قەرز بۆ
خەڵک و کۆمپانیاکان. -
1:58 - 2:02ئەم ڕێژەیە ڕێژەیەکی ساڵانەیە و
دەچێتە سەر ئەو قەرزەی -
2:02 - 2:06کە قەرز وەرگرەکە دەیداتەوە تاوەکو
کۆی گشتی قەرزەکەی تەواو دەبێت. -
2:06 - 2:10ڕێژەی سودی قەرزی نزم، بەواتای دەست
کراوەیی کۆمپانیاکان لە وەرگرتنی قەرز دێت، -
2:10 - 2:12کە دەتوانن لە پڕۆژەکان
وەبەرهێنانی پێ بکەن. -
2:12 - 2:17ڕێژەی قەرزی بەرز، نرخی بەرهەم
و خزمەتگوزارییەکان بەرز دەکاتەوە، -
2:17 - 2:20چالاکییە ئابورییەکانیش خاو دەکاتەوە.
-
2:20 - 2:23ناسەقامگیری هەڵکشان و ڕێژەی سودی قەرز
-
2:23 - 2:25دەتوانن ڕێنیشاندەری تەندروستی ئابوری بن،
-
2:25 - 2:29بەڵام هۆکارەکانی ئەم ناسەقامگیرییە چین؟
-
2:29 - 2:34ناسەقامگیری لە ئەنجامی جەنگ،
کارەساتی سروشتی، -
2:34 - 2:36سیاسی درووست دەبێت.
-
2:36 - 2:37بۆ نموونە، بومەلەرزە،
-
2:37 - 2:42دەتوانێت ئەو ژێرخانەی پێویستە بۆ
بەرهەم هێنان تێکبشکێنێت وەک نەوت. -
2:42 - 2:48ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی بەرهەم هێنەرانی
نەوت نرخی زیاتر بخەنە سەر فرۆشتنی نەوت، -
2:48 - 2:52کە دەبێتە هۆی وەستانی هاندانی خواست
و دواتر دەبێتە هۆی پاشەکشەی ئابوری. -
2:52 - 2:56بەڵام هەندێک پاشەکشە لە کاتی
باشی ئابوری درووست دەبن، -
2:56 - 2:59جار هەیە دەبێتە هۆی سەرکەوتنی ئابوری.
-
2:59 - 3:03هەندێک ئابوریناس پێیان وایە ئەو چالاکییە
ئابورییانەی لە ئەنجامی فراوانبوونی بازار -
3:03 - 3:07درووست دەبێت، جار هەیە دەگاتە
ڕادەی نەتوانینی بەردەوامی پێدان. -
3:07 - 3:11بۆ نمونە، کۆمپانیاکان و
کڕیاران لەوانەیە پارە قەرز بکەن -
3:11 - 3:15و پێیان وایە کە گەشەی ئابوری
ڕێگەخۆشکەر دەبێت بۆ دانەوەی قەرزەکە. -
3:15 - 3:18بەڵام ئەگەر ئابوری بەو شێوەی
چاوەڕوانکراو گەشە نەکات، -
3:18 - 3:21دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی
قەرز بە ڕادەیەک بۆیان نەدرێتەوە. -
3:21 - 3:25بۆ دانەوەی قەرزەکانیان، پێویستە
پارە لە چالاکی ئابوری تر بەدەست بهێنن، -
3:25 - 3:27کە دەبێتە کەمبونەوەی چالاکییە ئابورییەکان.
-
3:27 - 3:30باری دەرونییش لەوانەیە ببێتە
هۆکاری پاشەکشەی ئابوری. -
3:30 - 3:35ترسان لە پاشەکشە لەوانەیە ببێتە
هۆی دروست بوونی پاشەکشەی ئابوری -
3:35 - 3:39ئەگەر ببێتە هۆی کێشانەوەی وەبەرهێنان
و کەمکردنەوەی خەرجییەکان لەلایەن خەڵکەوە. -
3:39 - 3:42لە بەرامبەردا، بەرهەمهێنەران
نرخی بەرهەم هێنان کەم دەکەنەوە -
3:42 - 3:45بۆ ئەوەی بتوانن لە ئاستی
کەمی خواستی پێشبینی کراو بن. -
3:45 - 3:50ئەمەش دەبێتە هۆی یارییەکی مەترسیدارتر،
وەک کەم کردنەوەی خەرجی و مووچە، -
3:50 - 3:53کە کەمی خواست قوڵتر دەکات.
-
3:53 - 3:58تەنانەت گرتنەبەری ڕێکار بۆ ڕێگەگرتن لە
پاشەکشە لەوەیە ببێتە هۆی داڕمانی ئابوری. -
3:58 - 4:02کاتێک بارودۆخ باش نییە، حکومەت و
بانکی ناوەندی ڕەنگە پارە لە سکە بدەن، -
4:02 - 4:06خەرجییەکان بەرز بکەنەوە و
ڕێژەی سودی قەرز کەمبکەنەوە. -
4:06 - 4:09قەرز پێدەرە بچوکەکان ڕێژەی دەتوانن
سودی قەرز کەم بکەنەوە، -
4:09 - 4:12وەرگرتنی قەرز هەرزانتر بکەن
و هانی خەرج کردن بدەن. -
4:12 - 4:17بەڵام ئەم ڕێکارانە تاسەر کاریگەر نابن
و پێویستە ڕێکاری پێچەوانە بگرێنە بەر -
4:17 - 4:19بۆ ڕێگەگرتن لە هەڵاوسانی زۆر بەرز.
-
4:19 - 4:23ئەمە دەبێتە هۆی پاشەکشەی ئابوری، ئەگەر
خەڵک زۆر پشت ببەستێت بە قەرزی هەرزان و -
4:23 - 4:25هاندانی حکومەت هەبێت.
-
4:25 - 4:30پاشەکشەی برۆنز لە بەریتانیا لە کۆتاییدا
تەواو بوو کاتێک ئاسن بەفراوانی بەکارهێنرا -
4:30 - 4:33کە بووە هۆکاری پێشخستنی
کشتوکاڵ و بەرهەم هێنانی خۆراک. -
4:33 - 4:35بازاڕی سەردەم زۆر ئاڵۆزترە،
-
4:35 - 4:39تێگەیشتن لە هۆکاری پاشەکشەی
ئابوری لە ئێستادا زۆر قورسە. -
4:39 - 4:43بەس هەر پاشەکشەیەکی ئابوری، کۆمەڵێک
زانیاریمان دەداتێ کە یارمەتیدەر دەبن -
4:43 - 4:47بۆ پێشبینی کردن و کاردانەوەی پاشەکشەی
ئابوری داهاتوو بە سەرکەوتوانە.
- Title:
- هۆکارەکانی پاشەکشەی ئابوری چین؟
- Speaker:
- ریچارد کۆفن
- Description:
-
کۆی وانەکە لەم بەستەر چاو لێ بکە:
https://ed.ted.com/lessons/what-causes-an-economic-recession-richard-coffinبۆ هەزارەها ساڵ، دانیشتوانی بەریتانیا برۆنزیان بۆ دروستکردنی کەلوپەل، گەوهەر و نەختینەی مامەڵەی بازرگانی بەکار دەهێنا. بەڵام لە دەوروبەری ٨٠٠ ساڵ پێش زانین، ئەمە گۆڕدرا: بەهای برۆنز دابەزی، ئەمە بووە هۆکاری دروستبوونی کێشەی کۆمەڵایەتی و ئابوری، کە ئێمە پێی دەڵێن پاشەکشەی ئابوری. کەواتە، هۆکارەکانی دروست بوونی داڕمانی ئابوری چین؟ ریچارد کۆفن باسی ناسەقامگیری ئابوریمان بۆ دەکات کە کاریگەری لە سەر بازاڕی سەردەم هەیە.
وانە لەلایەن ڕیچارد کۆفن، دەرهێنراوە لەلایەن ستۆدیۆی Augenblick.
ئامەدەکردنی: ڕیچارد کۆفین، دەرهێنانی: ستۆدیۆکانی ئۆگەنبلیک.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:48
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for What causes an economic recession? | |
![]() |
Rebar Atta accepted Kurdish (Central) subtitles for What causes an economic recession? | |
![]() |
Rebar Atta edited Kurdish (Central) subtitles for What causes an economic recession? | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for What causes an economic recession? | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for What causes an economic recession? |