چی وا لە بوورکانەکان دەکات بتەقنەوە؟ - ستیڤن ئەندرسۆن
-
0:07 - 0:12لە شوباتی ١٩٤٢ جوتیارێکی
مەکسیکی بەناوی دایۆمسیۆ پیولیدۆ -
0:12 - 0:16لە کێڵگەی گەنمەشامیەکەیدا
هەستی بە بیستنی دەنگێک کرد. -
0:16 - 0:20بەڵام ئەم دەنگە لە ئاسمانەوە نەدەهات.
-
0:20 - 0:25کە گرماندنی دوکەڵەکان و هاتنە دەرەوەی گازو
دەرپەڕینی بەردەکان، لە سەرچاوەیەکی گەورەوە بوو. -
0:25 - 0:30ئەم قڵیش و درزانە بە بوڕکانی
پاریکوتین ناسراوە، -
0:30 - 0:37لەماوەی ٩ ساڵی دواتر، گڕکانە خۆڵەمێشیەکان ئەم ناوەیان
بە ڕووبەری زیاتر لە ٢٠٠کم چوارگۆشە داپۆشی. -
0:37 - 0:39بەڵام ئەم بوڕکانە نوێیە لە کوێوە هات،
-
0:39 - 0:43ئەمە چ تەقینەوەیەک بوو لەگەڵ
هەڵ چوونێکی بوڕکانی چاوەڕوان نەکراو ؟ -
0:43 - 0:47چیڕۆکی دەست پێکردنی هەر بوڕکانێک لە
بەردی تواوە دەست پێ داکات. -
0:47 - 0:51زۆرجار، ئەم بەردە تواوانە لە ئاوی
زەریاکان پێکهاتوون -
0:51 - 0:56کە دەتوانێت بخزێتە بەشی ناوەوەی زەوی و
تاوەکو نزمترین خاڵی توانەوەی. -
0:56 - 1:00بەتایبەتی، ئەنجامی توانەوەی بەردەکان
لەسەر ڕووی زەوی دەمێنێتەوە -
1:00 - 1:04بەهۆی ئەو هاوسەنگیە وردەی هەرسێ
هۆکارەکەی جیۆلۆجی. -
1:04 - 1:07یەکەمیان پەستانی سەر بەرد.
-
1:07 - 1:12ئەمە وەزن و قورسایی توێکڵی دەرەوەی زەویە
کە پاڵی پێوە دەنێت بۆ بنەوەی ماگمە. -
1:12 - 1:17لە دوەمین هۆکاردا، ماگمە بەرپەرچ دەدرێتەوە
و دەگەڕێتەوە کە پێی دەگوترێت پەستانی شلەوەبوو -
1:17 - 1:20جەنگی نێوان ئەم دوو هێزە دەبێتە
هۆی پێکهێنانی هۆکاری سێیەم: -
1:20 - 1:24بەرگەگرتن و هێزی بەردی
توێکڵی دەرەوەی زەویە. -
1:24 - 1:27بەگشتی، بەردەکە قورس و بەهێزە
-
1:27 - 1:29ئەمەش بۆ پاراستنی ماگمە لە شوێنی خۆی.
-
1:29 - 1:35بەڵام کاتێک ئەم هاوسەنگییە نەمێنێت،
ئەوا دەشێ زنجیرەکە بتەقێتەوە. -
1:35 - 1:37یەکێک لەزۆرترین هۆکارە
باوەکانی هەڵ چوونی گڕکان -
1:37 - 1:40زیاد بوونی پەستانی شلەوەبووە.
-
1:40 - 1:44ماگمە لە چەندین توخم و
ئاوێتەی جۆراو جۆر پێکدێت، -
1:44 - 1:47زۆرێکیان لەناو بەردە تواوەکان دەتوێنەوە،
-
1:47 - 1:53لە خەستبوونەوەیەکی بەرزدا، پێکهاتەکانی
وەکو ئاو و گۆگرد چیتر ناتوێنەوە. -
1:53 - 1:57لەجیاتی ئەمە شێوەی بڵقی گاز
بە پەستانێکی زۆر بەرز دەردەچێت. -
1:57 - 1:59کاتێک ئەم بڵقانە دەگەنە سەرەوە،
-
1:59 - 2:02دەکرێ بتەقن بە مەودای
هێزی تەقینی تفەنگێک. -
2:02 - 2:06کاتێک بە ملیۆنان بڵق بە شێوەی زنجیرە
یەک لەدوای یەک دەتەقن، -
2:06 - 2:10ئەوا ئەم وزەیە دەتوانێت خۆڵەمێشی
بە کۆمەڵ بۆ ناو بەرگە هەوا بنێرێت. -
2:10 - 2:16بەڵام پێش تەقینەوە، وەک بڵقی دوانەئۆکسیدی
کاربۆن لە بیکاربۆناتی سۆدەدا کاردەکەن. -
2:16 - 2:18بوونیان چڕی ماگمە کەم دەکاتەوە،
-
2:18 - 2:23و بەرزبوونەوەی پاڵ هێزی شلە بەرەو
سەرەوەی توێکڵی دەرەوە پاڵی پێوە دەنێت. -
2:23 - 2:28زۆرێک لە زەویناسەکان پێیان وایە ئەم قۆناغە
لە پشتەوەی هەڵ چوونی -
2:28 - 2:30گڕکانەکانی پاریکوتین
لە مەکسیک بووە. -
2:30 - 2:34دوو هۆکاری سروشتی هەیە
بۆ هاتنە دەرەوەو سەرکەوتنی ئەو بڵقانە. -
2:34 - 2:37هەندێکجار، ماگمەی نوێ لە قوڵایی
زەویەوە دروست دەبێت -
2:37 - 2:41ئاویتەی گازی زیاتر
بۆ ناو تێکەلەکە دەهێنێت. -
2:41 - 2:45بەڵام بڵقەکانیش دەکرێ پێک بهێندرێن کاتێک
ماگمە بەرەو سەردابوونەوە دەچێت. -
2:45 - 2:50لەم دۆخی توانەوەیەدا، ماگمە تێکەڵەی
گازی تواوە و کانزای تواوەیە -
2:50 - 2:56ئەم بەردە تواوە، هەندێ لەم کانزایانە رەق
دەکات و پاشان یەک دەگرن و دەبنە کریستاڵ. -
2:56 - 3:00ئەم کردارە زۆرێک لە گازە
تواوەکان پێکیان ناگرێتەوە. -
3:00 - 3:03ئەنجامی خەست بوونەوەیەکی بەزری ئاوێتەکانە
-
3:03 - 3:06ئەم پێکهاتەیش دەبێتە هۆی
تەقینەوەی بڵقەکان. -
3:06 - 3:10هەموو هەڵ چوونە گڕکانیەکان نابێتە هۆی
بەرز بوونەوەی پەستانی شلەوەبوو-- -
3:10 - 3:15هەندێکجار لەسەرەوە کێشی بەردەکە
مەترسی کەم دەکاتەوە. -
3:15 - 3:20هەرەسی زەوی دەتوانێت بڕێکی زۆری
ئەو بەردانە لەسەر بەردی شلەوەبووەکان لاببات -
3:20 - 3:25هاتنە خوارەوەی پەستانی سەر بەردەکان
و هەروەها تەقینەوەی بوڕکانەکان. -
3:25 - 3:28ئەم کردارە بە "هەڵڕشتن" ناسراوە
-
3:28 - 3:31و بەرپرسیارە لە ژمارەیەکی
زۆری هەڵ چوونە گڕکانیەکان، -
3:31 - 3:36کە تەقینەوە لەناکاوەکەی چیای بوڕکانی
ماونت سیت هێڵێنس بوو لەساڵی ١٩٨٠. -
3:36 - 3:39بەڵام ئەم کرداری هەڵڕشتنە دەکرێت
بۆ ماوەیەکی درێژ ڕووبدات -
3:39 - 3:42بەهۆی داڕوشاندن و ڕاماڵین
یاخود توانەوەی سەهۆڵەکان. -
3:42 - 3:45لەڕاستیدا، زۆرێک لە زەویناسەکان لەسەر
توانەوەی سەهۆڵەکان نیگەرانن -
3:45 - 3:50بەهۆی گۆڕانی کەش وهەواوە دەکرێ ببێتە هۆی
بەرز بونەوەی چالاکی گڕکانەکان -
3:50 - 3:54لەکۆتاییدا، گڕکانەکان دەکرێ ڕووبدەن کاتێک توێژ و
چینی بەردەکان هێزیان نامێنێت و کەم دەبێتەوە -
3:54 - 3:57بۆ گەڕانەوە و وەستانی بەردی تواوەی ژێرەوە.
-
3:57 - 4:00گازە ترشەکان و گەرمی
لە ماگمە ڕزگاریان دەبێت -
4:00 - 4:05دەتوانێت لەمیانەی کرداری بەرەو دوا هاتنی
ئاوی گەرم بەردەکان دابخورێنێت. -
4:05 - 4:08وردە وردە بەردە رەقەکە
دەگۆڕێت بۆ قوڕی ساز ونەرم. -
4:08 - 4:12توێژی بەردەکە دەکرێ لاواز ببێت بەهۆی
چالاکیەکانی گۆڕانی توێکی زەوی. -
4:12 - 4:17بومەلەرزەکان دەتوانن درز و قڵیش دروست بکەن و
ڕێگە بە ڕزگاربونی بەردە تواوەکان دەدەن بۆ سەرەوە، -
4:17 - 4:20و توێکڵی دەرەوەی زەوی دەکرێ
فراوان و تەنک ببێت -
4:20 - 4:23وەک چینێکی نیشتو لە یەکتر جیادەبنەوە.
-
4:23 - 4:27بەداخەوە، زانین دەربارەی ئەوەی
چ شتێک دەبێتە هۆی هەڵچوونە گڕکانیەکان -
4:27 - 4:29وا ناکات کە پێشبینی کردنیان ئاسان بێت.
-
4:29 - 4:32لە کاتێکدا زاناکان بەنزیکەیی
ئاستی کێش و هێزی -
4:32 - 4:34توێکڵی دەرەوەی
زەویان دیاری کردووە، -
4:34 - 4:37قوڵی و گەرمی بەردە شلەوەبووەکان
و نیشتەنیەکان پێوانەکان دەگۆڕن -
4:37 - 4:40ئەمەش لە پەستانی بەردە
شلەوەبوەکان زۆر قورس دەبێت. -
4:40 - 4:44زانا گڕکان ناسەکان بە بەردەوامی بەدوای
زانستی زانیاری نوێدا دەگەڕێن -
4:44 - 4:47بۆ شکاندن و کپ کردنی ناوچە بەردەڵانیەکان.
-
4:47 - 4:50گەشەسەندن لە درک کردنی
گەرمی ڕێگە بە زانایان دەدات -
4:50 - 4:52تاوەکو توێژینەوە لە ناوچە
گەرمەکانی ژێر زەوی بکەن. -
4:52 - 4:56زاناکان دەتوانن توێژینەوە لەسەر ئەو
گازانە بکەن کە بوار دەداتە ماگمە بێنە دەرەوە -
4:56 - 5:02و تیشکە لەیزەرەکان دەتوانن بەوردی کاریگەری
بەرزبونەوەی ماگما لەسەر شێوەی بوڕکانەکان دیاری بکات. -
5:02 - 5:07خۆشبەختانە، ئەم ئامێرانە یارمەتیمان دەدەن
تا زیاتر لەو هەڵچوونانە تێبگەین -
5:07 - 5:09و هەروەها تەقینەوەی
هەڵچوونە بوڕکانیەکانیش.
- Title:
- چی وا لە بوورکانەکان دەکات بتەقنەوە؟ - ستیڤن ئەندرسۆن
- Speaker:
- ستیڤن ئەندرسۆن
- Description:
-
تەواوی وانەکە لێرە ببینە: https://ed.ted.com/lessons/what-makes-volcanoes-erupt-steven-anderson
لە شوباتی ،١٩٩٤٢جوتیارێکی مەکسیکی بەناوی دایۆمسیۆ پیولیدۆ، لە کێڵگەی گەنمەشامیەکەیدا هەستی بەبیستنی دەنگێک کرد.بەڵام ئەم دەنگە لە ئاسمانەوە نەدەهات. کە گرماندنی دوکەڵەکان و هاتنە دەرەوەی گازو دەرپەڕینی بەردەکان، لەسەرچاوەیەکی گەورەوە بوو. ئەم قڵیش و درزانە بە بوڕکانی پاریکوتین ناسراوە، بەڵام ئەم بوڕکانە نوێیە لە کوێوە هات، ئەمە چ تەقینەوەیەک بوو لەگەڵ هەڵچوونێکی بوڕکانی چاوەڕوان نەکراو ؟
وانەیەک لەلایەن ستیڤن ئەندرسۆن، دەرهێنانی لەلایەن ستۆدیۆی کابۆنگ.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 05:10
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for What makes volcanoes erupt? | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for What makes volcanoes erupt? | |
![]() |
Ramyar Kamal accepted Kurdish subtitles for What makes volcanoes erupt? | |
![]() |
Ramyar Kamal edited Kurdish subtitles for What makes volcanoes erupt? | |
![]() |
Ayan Organization edited Kurdish subtitles for What makes volcanoes erupt? | |
![]() |
saba gushad edited Kurdish subtitles for What makes volcanoes erupt? | |
![]() |
saba gushad edited Kurdish subtitles for What makes volcanoes erupt? | |
![]() |
saba gushad edited Kurdish subtitles for What makes volcanoes erupt? |