< Return to Video

چۆن ئیلهام بە منداڵەکانمان ببەخشین ببن بە خوێنەرێکی هەمیشەیی

  • 0:01 - 0:03
    ،وەک مامۆستایەکی قوتابخانەی بنەرەتی
  • 0:03 - 0:08
    دایکم هەموو شتێکی دەکرد تا
    .توانایەکی باشی خوێندنەوەم هەبێت
  • 0:08 - 0:13
    کۆتایی هەفتەکان لەسەر مێزی چێشتخانە
    وانەی خوێندنەوەمان دەخوێند
  • 0:13 - 0:15
    لەکاتێکدا ھاوڕێکانم
    .لەدەرەوە یاریان دەکرد
  • 0:15 - 0:17
    ،توانای خوێندنەوەم گەشەی دەکرد
  • 0:17 - 0:23
    بەڵام ئەم وانانە هاندەرم
    .بۆ خۆشەویستیم خوێندنەوە نەبوون
  • 0:24 - 0:26
    .خوێندنگەی ئامادەیی ھەموو شتێکی گۆری
  • 0:26 - 0:33
    چیرۆک خوێندنەوە و تاقیکردنەوەی ڕێنوس
    .لە وانەی ئینگلیزی پۆلی دەییەمم بوو
  • 0:33 - 0:37
    بێزار بووم و داوای
    .گواستننەوەم بۆ پۆلێکیتر کرد
  • 0:37 - 0:40
    ،لە وەرزی دووەمی خوێندنمدا
    .گەیشتمە ئاستی ئینگلیزی پێشکەوتوو
  • 0:40 - 0:42
    (پێکەنین)
  • 0:42 - 0:45
    لەم سیمیستەرەدا، دوو رۆمانمان خوێندەوە و
    .دوو ڕاپۆرتیشمان نووسی
  • 0:46 - 0:50
    جیاوازی سەرنج ڕاکێشی
    نێوان ئەو دوو پۆلە ئینگلیزیە
  • 0:50 - 0:54
    .توڕەی کردم و پرسیارگەلێکی لا دروست کردم
    :وەک
  • 0:54 - 0:56
    ئایا ئەو ھەموو سپی
    پێستانە لە کوێوە ھاتوون؟
  • 0:56 - 0:57
    (پێکەنین)
  • 0:57 - 1:01
    لە خوێندنگەکەمان، 70% فێرخواز
    ،پێست ڕەش و لاتینیەکان بوون
  • 1:01 - 1:06
    بەڵام پۆلەکەی من زیاتر
    .فێرخوازی سپی پێستی بوون
  • 1:06 - 1:10
    ئەم ڕووبەڕوبوونەم لەگەڵ
    ڕەگەزپەرستی ڕێکخراو
  • 1:10 - 1:13
    .پەیوەندی من لەگەل خوێندنەوە بۆ ئەبەد گۆڕی
  • 1:13 - 1:17
    ،فێربووم کە تەنھا پشت بە قوتابخانە
    مامۆستا یان پرۆگرامی خوێندن نەبەستم تا
  • 1:17 - 1:19
    .فێرم بکات پێویستە چی فێر ببم
  • 1:19 - 1:24
    ،حەزم لە سەرکێشیە وەک
    لەوەی ببم بە کەسێکی ڕۆشنبیر
  • 1:24 - 1:27
    بڕیارمدا ڕێگە بە خەڵک
    نەدەم فەرمانم لەسەر بکەن
  • 1:27 - 1:29
    .کەی و چی دەخوێنمەوە
  • 1:30 - 1:33
    ،بێ ئەوەی هەست بە خۆم بکەم
    بەربەستێک بووم لەبەردەم
  • 1:33 - 1:35
    .هاندانی خوێندنەوەی منداڵان
  • 1:36 - 1:37
    .ناسنامە
  • 1:37 - 1:40
    لە بڕى گرنکیدان بە کاڕامەیی و
  • 1:40 - 1:44
    ،یارمەتی بەرزبوونەوەی ئاستی فێرخوازان
  • 1:44 - 1:49
    ناچارکردنی فێرخوازان بە
    ،لەبەر کردنی لیستێک لە وشە قورسەکان
  • 1:49 - 1:53
    :پێویستە ئەو پڕسیارە لە خۆمان بکەین
  • 1:53 - 1:57
    چۆن دەتوانین وا
    لە منداڵان بکەین ببن خوێنەر؟
  • 1:57 - 2:03
    دەیشان (یاریزانێکە)، لە بڕۆنکس
    ،وانەم پی وتووە بلیمەت بوو
  • 2:03 - 2:07
    .یارمەتیدا چۆن شێوەکان بناسمەوە
  • 2:07 - 2:10
    ،ڕۆژێک لە وانەی بیرکاریدا
    خۆم گەیاندە دەیشان، پێم گوت
  • 2:10 - 2:13
    ".دیشان، تۆ لە بیرکاری لێهاتوویت"
  • 2:13 - 2:15
    ،ئەویش سەیری کردم و وەڵامی دامەوە
  • 2:15 - 2:18
    "!من تەنها لێهاتوو نیم، بەڵکو بلیمەتم"
  • 2:18 - 2:19
    (پێکەنین)
  • 2:19 - 2:22
    باشە دەیشان، ڕاستە؟
  • 2:22 - 2:23
    خوێندنەوە؟
  • 2:23 - 2:25
    .چیرۆکێکی تەواو جیاوازە
  • 2:25 - 2:27
    .بەڕێز ئایرەبی، ناتوانم بخوێنمەوە"
  • 2:27 - 2:30
    ".ھەرگیز فێری خوێندنەوە نابم
  • 2:30 - 2:33
    .من دەیشانم فێری خوێندنەوە کرد
  • 2:33 - 2:39
    بەڵام ژمارەیەکی زۆر لە ڕەش پێستەکان
    .گیریان بە دەست نەخوێندەواری خواردووە
  • 2:39 - 2:41
    بەگوێرەی وەزارەتی پەروەردەی
    ،ویلایەتە یەکگرتوەکان
  • 2:41 - 2:45
    زیاتر لە 85% فێرخوازە
    .کوڕە ڕەش پێستەکانی دەرچووی پۆڵی چوارەم
  • 2:45 - 2:48
    .خوێنەرێکی باش نین
  • 2:48 - 2:50
    !٪٨٥
  • 2:50 - 2:55
    ،بۆ ئەوەی منداڵانمان فێری خوێندنەوە بکەین
  • 2:55 - 2:58
    .دەبێت کلتورێکی ڕۆشنیر و بەتوانامان ھەبێت
  • 2:58 - 3:03
    مونلایتنگ بۆماوەی هەشت ساڵە
    ،وەک کۆمیدی وەستاوی سەر ستەیج کاردەکات
  • 3:03 - 3:06
    تێگەیشتم گرنگترین لایەنی
    کەلتورێکی سەرکەوتوو
  • 3:06 - 3:10
    ئەوەیە کە توانای وەرگێڕانی
  • 3:10 - 3:13
    ئەوەی هەبێت کە کەسێک
    چی دەزانێت و چی دەتوانێ بکات
  • 3:13 - 3:19
    .لەبارەی پەیوەندی یان ئەزموونی منداڵی
  • 3:19 - 3:21
    ،پێش ئەوەی بێنمە سەر شانۆ
    .ئامادەبوان ھەڵدەسەنگێنم
  • 3:22 - 3:24
    ئایا سپی پێستن، یا خەڵکی لاتینین؟
  • 3:24 - 3:28
    پیرن، گەنجن، شارەزا و کۆنەپەرستن؟
  • 3:29 - 3:31
    پاشان خۆم ڕێکدەخەمەوە و نوکتەکانم دەگۆڕم
  • 3:31 - 3:34
    .بە شێوازێک زۆرترین پێبکەنن
  • 3:34 - 3:38
    لە کەنیسە چەند جارێک نوکتەی بێمانام گوت
  • 3:39 - 3:41
    .بەڵام کەس پێنەکەنی
  • 3:41 - 3:42
    (پێکەنین)
  • 3:42 - 3:48
    لە کۆمەڵگەدا، ئەزمونی خۆێندنەوە
    ،بۆ منداڵان دروست دەکەین
  • 3:48 - 3:51
    .کە ھاوتای نوکتە گێرانەوەی ناو کەنیسە بێت
  • 3:52 - 3:55
    پاشان دەپرسین بۆچی
    .زۆربەی منداڵان ناخوێنەوە
  • 3:55 - 3:58
    مامۆستا و فەیلەسوف پاولۆ فرێیر
  • 3:58 - 4:01
    باوەڕی وایە فێرکردن و
    .وانە گوتنەوە پێویستی بە دوو ڕێگەیە
  • 4:02 - 4:05
    فێرخواز نابێ وەک سەتڵێکی بەتاڵ
    سەیر بکرێت و بە زانست پڕ بکرێتەوە
  • 4:06 - 4:08
    .بەڵکو خوڵقێنەری زانستن
  • 4:10 - 4:13
    پرۆگرامەکانی خوێندن و سیاسەتی خوێندنگەکان
  • 4:14 - 4:16
    داوا لە قوتابیەکان دەکەن
    بە ڕێک و پێکی دابنیشن
  • 4:16 - 4:19
    .یان بە بێ دەنگی کار بکەن
  • 4:19 - 4:22
    ئەم دۆخە حەزی و ئارەزووی کەسی
  • 4:22 - 4:27
    .شارەزای تایبەتی فێرخوا پشتگوێ دەخات
  • 4:27 - 4:29
    .بەتایبەتی فێرخوازە ڕەشپێستەکان
  • 4:30 - 4:33
    زۆربەی پەرتوکەکانی منداڵان
    ڤێرژنی ڕەش پێستەکانیان هەیە
  • 4:33 - 4:37
    ،جەخت لەسەر بابەتیەکانی وەک: کۆیلایەتی
    مافەکانی شارستانی و ژیاننامە دەکەنەوە
  • 4:37 - 4:42
    کەمتر لە ٪٢ مامۆستاکانی ئەمریکا
    .ڕەش پێست و لە ڕەگەزی نێرن
  • 4:42 - 4:45
    زۆربەی ئەو کوڕانە لە لایەن
    .دایک و بەبێ باوک بەخێوکراون
  • 4:46 - 4:51
    لە ژیانیاندا پیاوێکی
    .ڕەش پێستیان نەبینیوە بخوێنێتەوە
  • 4:52 - 4:56
    یان هەرگیز لە لایەن پیاوێکی
    .ڕەش پێست هاننەرداون تا بخوێننەوە
  • 4:58 - 5:02
    چ هۆکارێکی کەلتوری یان کۆمەڵایەتی هەیە تا
  • 5:03 - 5:05
    هاندەری کوڕە ڕەشەکان بێت
  • 5:05 - 5:07
    تێبگەن خوێندنەوە گرنگە؟
  • 5:08 - 5:11
    .ھەربۆیە سەرتاشخانەی پەرتوکم دروست کرد
  • 5:12 - 5:15
    شوێنێکی قازانج نەویستی نوسین و خویندنەوەیە
  • 5:15 - 5:18
    شوێنێکی خوێندنەوەی ئارام لە
    ،ناو سەرتاشخانەکان بەردەست دەکات
  • 5:20 - 5:21
    :ئەرکەکە ڕوونە
  • 5:21 - 5:25
    .وا لە گەنجەکان بکەین بخوێننەوە
  • 5:25 - 5:29
    زۆربەی گەنجەکان مانگی
    .جارێک یان دوو جار دەچنە سەرتاشخانە
  • 5:30 - 5:33
    ھەندێکیان ئەوەندەی
    .سەرتاش دەبینن ئەوەندە باوکیان نابینن
  • 5:35 - 5:38
    سەرتاشخانەکە گۆڕاوە بۆ
    شوێنی خوێندنەوە کوڕەکان
  • 5:38 - 5:43
    کۆمەڵێک گەنج و پیاوی ڕەش پێست هاتنە ناو
    ئەم پڕۆسەیە کە پێشتر هیچ ئەزمونێکیان نەبوو
  • 5:44 - 5:46
    ئەم پرۆگرامە ڕەگەزییە
  • 5:46 - 5:50
    لیستک کتێبی منداڵان بەکارھێنا کە
    .لەلایەن منداڵە ڕەش پێستەکان پێشنیاز کراون
  • 5:50 - 5:53
    .ئەم پەڕتوکانە پەڕتوکی دڵخوازیان بوو
  • 5:55 - 5:59
    ڕاپۆرتی خێزان و منداڵان لە ٢٠١٦
    :بۆمان ئاشکرا دەکات
  • 5:59 - 6:03
    منداڵان لە کاتی ھەڵبژاردنی پەرتوک
    چاو بۆ یەک شت دەگێرن
  • 6:04 - 6:06
    .ئەویش ئەو کتێبەیە کە دڵخۆشیان دەكات
  • 6:07 - 6:13
    ئەگەر لە یارمەتیدانی
    ڕەش پێست و منداڵان بۆ خوێندنەوە
  • 6:13 - 6:14
    ،بۆ خوێندنەوەی دەرەکی
  • 6:15 - 6:18
    پێویستە کتێبی تایبەت بە
    کورە ڕەشپێستەکان دیاریبکەین
  • 6:18 - 6:19
    بۆ خوێندنەوەی سەرەتایی
  • 6:19 - 6:24
    ھەندێک لەو پەرتوکانەی
    ھەرزەکار حەزی لێیە بگۆردرێن
  • 6:24 - 6:29
    بۆ پەرتوکی گاڵتە ئامێز
    پێکەنیناوی و ترسناکی وەک گرۆس گرێج
  • 6:30 - 6:30
    (پێکەنین)
  • 6:34 - 6:39
    پێی دەڵێن چڵکن"
    "گرێج پێیان دەڵێ وەک شەکر بە تامە
  • 6:39 - 6:40
    (پێکەنین)
  • 6:40 - 6:43
    ئەم پێکەنینە، کاردانەوە ئەرێنیە
  • 6:43 - 6:47
    ،یا کاردانەوە پۆخڵەی هەندێک لە ئێوە کردتان
  • 6:47 - 6:48
    (پێکەنین)
  • 6:48 - 6:52
    ڕەش پێستەکان شایەنی ئەوەن
    .و پێویستیان بەم هاندانە هەیە
  • 6:53 - 6:57
    بۆ لە ناوبردنی نایەکسانی و ناحەقی
    کە سیستەمی خوێندی ئەمریکی داگیرکردووە
  • 6:57 - 7:01
    .دەبێت ئەزموونی خوێندندنەوە دابمەرێنین
  • 7:01 - 7:04
    تا وا لە منداڵەکان بکەین سێ شت بڵێن
  • 7:05 - 7:07
    .من خوێنەرم
  • 7:07 - 7:09
    .سوپاستان دەکەم
  • 7:09 - 7:10
    (چەپڵە)
  • 7:10 - 7:14
    (چەپڵە)
Title:
چۆن ئیلهام بە منداڵەکانمان ببەخشین ببن بە خوێنەرێکی هەمیشەیی
Speaker:
ئاڵڤین ئاربی
Description:

بەگوێرەی ڕاپۆرتی وەارەتی پەروەردەی ئەمریکا لە سەدا هەشتا و پینجی فێرخواە ڕەش پێستەکانی ڕەگەی نێر لە خوێندنەوە باش نین. چ جۆرە ئەمونێکی خوێندنەوەمان پێویستە بۆ ئەوەی کەلتوری خوێندنەوە لە لایەن فێرخواان
خۆشەویست بکەین؟
ئاڵڤین ئارابی، ماۆستا و نووسەر، لەم ڤیدیۆیەدا بەربەستەکانی بەردەم خویندنەوەی فێرخواە ڕەش پێستەکان چین. و پێمان دەڵێت چی پێویستە بۆ ئەوەی هانی فێرخواەکان بکرێت بۆ ئەوەی ببنە خوێنەر.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
07:27

Kurdish subtitles

Revisions