< Return to Video

سێ یاساکەی نیوتن، لەگەڵ پاسکیلێک - جۆشوا مانلێی

  • 0:14 - 0:17
    هەرگیز تێبینی گرانی دەستپێکی پایدەر
    لێدانی پاسکیلەکەت کردووە
  • 0:17 - 0:20
    بە بەراورد لەوکاتەی
    لە خێراییەکی بەردەوام دایت؟
  • 0:20 - 0:23
    یان پرسیوتە چ شتێک هۆی جوڵانی پاسکیلەکەتە؟
  • 0:23 - 0:27
    یان بیرت کردۆتەوە بۆچی بەرەوپێش دەڕوات
    لەبری ئەوەی بۆ دواوە یان بەلادا بکەوێت؟
  • 0:27 - 0:30
    ڕەنگە ئەوەت نەکردبێت و هەر تۆش وانیت.
  • 0:30 - 0:32
    لە سەدەی 17 دا
  • 0:32 - 0:35
    کە ئیسحاق نیوتن وەسفی
    یاسا بنچینەییەکانی جوڵەی کرد و
  • 0:35 - 0:37
    ئێمەش لەوەڵامی ئەو سێ پرسیارە گەیشتین.
  • 0:37 - 0:41
    ئەوەی نیوین پەی پێ برد بریتی بوو لەوەی
    کە شتەکان بەردەم دەبن لە کردنی ئەو شتانەی
  • 0:41 - 0:44
    کە پێشتر کردوویانە.
    بۆیە کاتێک پاسکیلەکەت دەوه‌ستێت،
  • 0:44 - 0:47
    بەوەستاوی دەمینێتەوە و کاتێ لە ڕۆیشتندایە،
  • 0:47 - 0:48
    بەردەوام دەبێت لە ڕۆیشتن.
  • 0:48 - 0:50
    تەنە جوڵاوەکان بەزۆری لە جوڵەدا دەبن و
  • 0:50 - 0:54
    تەنە وەستاوەکانیش بەزۆری لە وەستاندا
    دەمێننەوە.
  • 0:54 - 0:56
    ئەوە یاسای یەکەمی نیوتنە.
  • 0:56 - 1:00
    فیزیاگەران بەوە دەڵێن یاسای سستی،
    کە ڕێگەیەکە بۆ وتنی ئەوەی
  • 1:00 - 1:04
    کە تەنە جوڵاوەکان لە خۆوە خێرا نابن،
    هێواش نابن و ئاڕاستەیان ناگۆڕن.
  • 1:04 - 1:09
    ئەمە ئەو سستییەیە کە دەبێت بۆ جوڵاندنی
    پاسکیلەکەت بەسەریدا زاڵ بیت.
  • 1:09 - 1:12
    ئیستا دەزانیت دەبێت بەسەر سستییەکەدا زاڵ
    بیت بۆ جوڵەی پاسکیلەکە،
  • 1:12 - 1:14
    بەڵام ئەو شتە چییە ڕێگەت دەدات زاڵ بیت؟
  • 1:14 - 1:18
    وەڵامەکە
    بە یاسایی دووەمی نیوتن ڕووندەکرێتەوە.
  • 1:18 - 1:21
    بەزمانی بیرکارییانە، یاسای دووەم دەڵێت:
  • 1:21 - 1:24
    هێز یەکسانە بە بارستایی لێکدانی تاودان.
  • 1:24 - 1:27
    بۆ زیاد کردنی خێرایی تەنێک،
  • 1:27 - 1:29
    دەبێت هێز بەکاربهێندرێت.
  • 1:29 - 1:31
    هەتا هێزی زیاتر بەکاربهێنیت،
  • 1:31 - 1:34
    تاودانت خێراتر دەبیت.
    هەروەها بارستایی پاسکیلەکە زیاتر دەکات و
  • 1:34 - 1:36
    هەروەها بارستایی خۆشت زیاتر دەبێت،
  • 1:36 - 1:40
    هێزی زیاتر کە هەتە بۆ بەکارهێنان
    بۆ خێرا بوون بەهەمان بڕ.
  • 1:40 - 1:44
    هەر لەبەرئەوەیە لێخوڕینی پاسکیلێک بەکێشی
    10000 پاوەند، زۆر زەحمەت دەبێت.
  • 1:44 - 1:49
    ئەوەش ئەو هێزەیە کە بەهۆی لاقەکانت بەرەو
    خوار پاڵدەنرێت لەسەر پایدەرەکان، و
  • 1:49 - 1:52
    ڕێگەت دەدا بەسەر یاسای سستی نیوتن زاڵ بیت.
  • 1:52 - 1:55
    هەتا توندتر پایدەرەکان پاڵ بنێی،
    هێزەکە زیاتر دەبێت و
  • 1:55 - 1:57
    تاودانت خێراتر دەبێت.
  • 1:57 - 1:59
    ئێستا با بچینە سەر پرسیاری سێیەم:
  • 1:59 - 2:01
    کاتێک پاسکیلەکەت دەخەیتە باری جوڵە،
  • 2:01 - 2:03
    بۆچی بەرەو پێش دەڕوات؟
  • 2:03 - 2:05
    بەپێی یاسای سێیەمی نیوتن، بۆ هەموو کارێک
  • 2:05 - 2:08
    کاردانەوەیەکی یەکسان و پێچەوانە هەیە.
  • 2:08 - 2:12
    بۆ تێگەیشتن لەوە، بیربکەوە چی ڕوودەدات
    کاتێک تۆپێکی هەڵبەزاوە بەردە دەیتەوە.
  • 2:12 - 2:14
    کاتێک تۆپەکە بەر زەوی دەکەوێت،
  • 2:14 - 2:16
    هێزێک لەسەر زەوی بەرەو خوار پەیدا دەبێ.
  • 2:16 - 2:18
    ئەمە کارە.
  • 2:18 - 2:21
    زەوییەکە کاردانەوەی بە پاڵنانی لەسەر
    تۆپەکە دەبێت بە هەمان هێز،
  • 2:21 - 2:24
    بەڵام بە ئاڕاستەی پێچەوانە بەرەو سەرەوە،
  • 2:24 - 2:27
    کە وا دەکات تۆپەکە
    بۆسەرەوە بۆلات هەڵ ببەزێتەوە.
  • 2:27 - 2:29
    پێکەوە، زەوی و تۆپەکە شتێک پەیدا دەکەن
  • 2:29 - 2:32
    پێی دەڵێن کار و کاردانەوە،
    کاتێک دێتە سەر باسی پاسکیلەکەت،
  • 2:32 - 2:36
    کەمێک ئالۆزتر دەبێت.
    کاتێک ویلی پاسکیلەکەت بەئاڕاستەی کاتژمێر
  • 2:36 - 2:39
    دەسوڕێنەوە،
    ئەوا هەربەشێکی تایەکان بەر زەوی دەکەوێت و
  • 2:39 - 2:41
    بەرەو دواوە پاڵدەنێن بەپێچەوانەی زەوی:
  • 2:41 - 2:45
    کارەکان: زەوی بەهەمان هێز بەرەو پێش
    پێچەوانەی هەر تایەیەک
  • 2:45 - 2:49
    بەرەو پێشەوە پاڵدەنێت:
    کاردانەوەکان.
  • 2:49 - 2:53
    چوونکە تۆ دوو تایەی پاسکیلت هەیە و
    هەریەکەیان کارو کاردانەوە درووست دەکات
  • 2:53 - 2:57
    لەگەڵ زەوی.
    هەروەها لەبەرئەوەی زەوی بەڕاستی گەورەیە
  • 2:57 - 2:59
    بە بەراورد بە پاسکیلەکەت
    زەوی زۆر کەم
  • 2:59 - 3:02
    بەهۆی هێزی پەیدا بوو بەهۆی پاڵنانی تایەکان
    بەرەو دواوە، دەجوڵێت.
  • 3:02 - 3:12
    بەڵام تۆ بەرەو پێشەوە پاڵ دەندرێیت.
Title:
سێ یاساکەی نیوتن، لەگەڵ پاسکیلێک - جۆشوا مانلێی
Description:

بۆچی زەحمەتە پاسکیلێک بەکێشی 10،000 پاوەند لێ بخوڕیت؟ ئەم ڕوونکردنەوە سادەیە پیشانی دەدات چۆن سێ یاساکەی جوڵەی نیوتن، ڕەنگە یارمەتیت بدا پاسکیلەکەت لێ بخوڕیت.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
03:33

Kurdish (Central) subtitles

Revisions