کرمە مشەخۆرەکان بەرەو پێشچوونی مرۆڤ دوا دەخەن. بەم شێوەیە لە ناویان دەبەین.
-
0:00 - 0:02ئەمانە کرمن.
-
0:02 - 0:05نەک ئەو جۆرەی بە سکەخشکێ
دەجوڵێنەوە لە ناو خۆڵدا. -
0:05 - 0:07ئەمانە کرمی ئەڵقەیی مشەخۆرن.
-
0:07 - 0:09لە ناو ریخۆڵەکانی مرۆڤدا دەژین.
-
0:09 - 0:12هەریەک لەم کرمانە دەتوانن تا ١٢سم درێژبن،
-
0:12 - 0:15ئەم قووتووە ٢٠٠ دانە کرمی
تێدایە لەبەر هۆکارێک، -
0:15 - 0:17ئەمە ژمارەی ئەو کرمانەیە کە
بە شێوەیەکی گشتی -
0:17 - 0:19لە ناو سکی منداڵێکی
توشبوودا دەدۆزرێتەوە. -
0:19 - 0:22تووشبوون بە کرم بە درێژایی
هەزاران ساڵ بوونیان هەبووە. -
0:22 - 0:24کاریگەرییان هەبووە لەسەر
ئاکامەکانی جەنگ، -
0:24 - 0:26و بوونەتە کۆسپی درێژخایەن
بۆ تەندروستی مرۆڤ. -
0:26 - 0:28کرمی ئەڵقەیی، کرمی قولاپی،
-
0:28 - 0:30کرمی قامچیدار، و کرمی بیلهارزیا
-
0:30 - 0:33تووش بوون بەم کرمانە دەبێتە
هۆی ناڕەحەتی و ئازار. -
0:33 - 0:35ماددە خۆراکییەکان و وزە دەدزن
-
0:35 - 0:37گەشەی جەستەیی و مێشکی لە کار دەخەن.
-
0:37 - 0:40لە زۆربەی حاڵەتەکاندا
ئەم کرمانە کوشندە نین، -
0:40 - 0:42بەڵام بە پێچەوانەوە، کە
ئەمەش بەشێکە لە کێشەکە. -
0:42 - 0:44واتە زۆرێک لە وڵاتان هێشتا
-
0:44 - 0:47نەیانتوانیوە بایەخێکی تەواو بە
دەستەبەرکردنی دەرمانەکان بدەن. -
0:47 - 0:48ئەمەش نرخێکی کۆمەڵایەتی هەیە:
-
0:48 - 0:51ئەو منداڵانەی بێبەش دەبن لە
دەرمانی لە ناوبردنی کرمەکان -
0:51 - 0:52کەمتر ئامادە بن لە قوتابخانەدا.
-
0:52 - 0:55ئەوانەشی گەورە دەبن بەبێ
دەرمانی لە ناوبردنی کرمەکان، -
0:55 - 0:58کەمتر بە بەرهەم دەبن،
و داهاتی کەمتریان دەبێت بەدرێژایی ژیانیان. -
0:58 - 1:00ئەوەی کرمی ریخۆڵە
دەیکات لە ڕاستیدا -
1:00 - 1:01کارێکی کەم توانایە.
-
1:01 - 1:05لە ئێستادا، ١،٧ ملیار مرۆڤ
لە ژێر مەترسی کرمی ریخۆڵەدان. -
1:05 - 1:08٦٠٠ ملیۆن دانەیان لە ئەفریقایە.
-
1:08 - 1:11هەر دۆلارێک لە کۆنتڕۆڵ کردن
و ڕێگری کردن لە کرم بەکارهێنراوە، -
1:11 - 1:15وڵاتە ئەفریقیەکان لە بەرامبەردا
٤٢ دۆلار قازانجیان کردووە. -
1:15 - 1:18هەواڵە باشەکە ئەوەیە کە چارەسەری
لەناو بردنی کرمەکان زۆر ئاسانە. -
1:18 - 1:21وەرگرتنی یەک بۆ سێ دانە حەب
یەک یان دوو جار لە ساڵێکدا -
1:21 - 1:24بەسە بۆ لەناو بردنی سەرجەم کرمەکان
-
1:24 - 1:26و بۆ پاراستنیان لە ئەگەری
تووشبوونەوە لە داهاتوودا. -
1:26 - 1:29لەو کۆمەڵگەیانەی بڵاوبوونەوەی
کرمەکان زۆر باوە، -
1:29 - 1:31چارەسەرەکان هەر لە
قوتابخانەکاندا ئەنجام دەدرێن. -
1:31 - 1:33ئەم پرۆسەیە زۆر خێرا و ئاسانە.
-
1:33 - 1:36بۆ نمونە لە ئەسیوبیا، ٢٠ میلیۆن
منداڵ چارەسەر وەردەگرن -
1:36 - 1:38تەنها لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا.
-
1:38 - 1:40جیهان هەنگاوی گەورەی ناوە
-
1:40 - 1:43لە بەدەست خستنی دەرمانی لە ناوبردنی
کرمەکان بۆ ئەوانەی پێویستیانە. -
1:43 - 1:45و حکومەتە ئەفریقیەکان
چاویان لە هاوکاری زیاترە. -
1:45 - 1:47ئێستاش کاتی هاتنەدی ئامانجەکانیانە.
-
1:47 - 1:50رێکخراوی END Fund بەمزووانە
کار لەگەڵ حکومەتدا دەکات -
1:50 - 1:54لە دانانی پلانێک بۆ کەمکردنەوەی ئەو
بارگرانییەی ئەم نەخۆشییە دروستی کردووە. -
1:54 - 1:58پێکەوە کار دەکەن بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی
ڕێکارەکانی رێگری کردن و چارەسەر کردن -
1:58 - 1:59لە خزمەتی هەموواندا دەبێت.
-
1:59 - 2:01ڕێکخراوی END Fund
بیرۆکەیەکی ئازایانەی پێیە: -
2:01 - 2:06بڕوایان وایە کە ئێمە ئەو نەوەیەین تووشبوون
بەم نەخۆشییە بۆ هەمیشە کۆتایی پێدەهێنین. -
2:06 - 2:09كلیلی چارەسەر ئەوە نییە
سەر لە نوێ بەرنامەی نوێ دابڕێژرێتەوە، -
2:09 - 2:12بەڵکو درێژەدان بە رەنجی
بەرنامەکانی تر کە دەمێکە دەست بەکاربوونە. -
2:12 - 2:16لە رێگەی لێکۆڵینەوە لەو
رێگایانەی نەخۆشییەکە دەگوازرێتەوە، -
2:16 - 2:20ڕێکخراوی END Fund پێنج رێگای سەرەکی
دیاریکردووە بۆ دەستکردن بە چاکسازی: -
2:20 - 2:22یەکەم: دابەزاندنی نرخی چارەسەر.
-
2:22 - 2:26چەندین کۆمپانیای دەرمانسازی
چارەسەرەکان بەخۆڕایی دابین دەکەن، -
2:26 - 2:28کەوایە ڕێکخراوەکە هاوبەشی چاکی هەیە
-
2:28 - 2:29لە ڕێکخستنی گەیاندنی شتومەکەکان.
-
2:29 - 2:32بەردەوامیش دەبن لە چاودێری
کردنی بەخشینی دەرمان -
2:32 - 2:35لە ئەگەری مەترسی تووشبوونی نوێدا.
-
2:35 - 2:39لە ئێستادا توانراوە تێچووی دەرمان بۆ هەر
منداڵێک کەمتر لە ٢٥سەنت بێت لە ساڵیکدا. -
2:39 - 2:42دووەم: تیشک خستنەسەر ڕێگریکردن.
-
2:42 - 2:45END Fund داوا لە هاوکارەکانی دەکات
بۆ پەروەردەکردنی کۆمەڵگەکان -
2:45 - 2:46دەربارەی پاکوخاوێنی
-
2:46 - 2:49تاوەکو هەڵسوکەوتی خەڵکەکە بگۆڕن
بۆ نمونە دەربارەی دەستشۆردن، -
2:49 - 2:50و بەکارهێنانی ئاودەست،
-
2:50 - 2:53بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی خەڵکەکە
دووبارە و دووبارە تووشنابنەوە. -
2:53 - 2:56سێیەم: وەبەرهێنان لە بیرۆکەی نوێ.
-
2:56 - 2:58END Fund هاوکار بووە
لە لەناوبردنی کرمەکان -
2:58 - 3:02لە ڕێگەی هێنانەکایەی تەکنیکی داهێنەرانە
کە کاریگەرانە چارەسەری خەڵک دەکەن. -
3:02 - 3:04کە دەبنە هۆی تاقیکردنەوەی
ڕێگای نوێی گەیاندن، -
3:04 - 3:06کردنە ئامانجی ژینگەی گەشەکردنی مشەخۆرەکان
-
3:06 - 3:08و هاندانی گۆڕانکاری لە هەڵسوکەوتدا.
-
3:08 - 3:11چوارەم: چاودێری کردن و هەڵسەنگاندن
-
3:11 - 3:14END Fund بە بەردەوامی داتای ورد و درشت
کۆدەکاتەوە لە سەرجەم بەرنامەکانیدا -
3:14 - 3:17تاوەکو ئاستیان باشتر و باشتر
بێت بە تێپەڕینی کات. -
3:17 - 3:20پێنجەم: زیادکردنی خاوەندارێتی ناوخۆیی.
-
3:20 - 3:22لە سەرجەم پایەکانی پرۆسەکەدا،
-
3:22 - 3:25END Fund کاردەکات لەگەڵ
حکومەت و پشکدارە ناوخۆکایەکاندا -
3:25 - 3:29بۆ هاندانی وەبەرهێنانی هاوبەش بە مەبەستی
پشتگیری لە هەوڵەکانی لەناوبردنی کرمەکان. -
3:29 - 3:31هەورەها کارکردن لەگەڵ
خێرخوازە ئەفریقییەکان -
3:31 - 3:34و سەرکردە خاوەنکارەکان بۆ
بەشداری کردن لەم هەوڵانەدا. -
3:34 - 3:37هەلێکی گەورە هەیە بۆ کارکردن
بە هەرەوەزی بۆ دروستکردنی سیستەمێکی نوێ -
3:37 - 3:41لە پێناو بنبڕکردنی نەخۆشی بۆ
دەیەی داهاتوو و دەیەکانی دوتریش. -
3:41 - 3:42بەشێک لەو پارەیەی END Fund پێویستیەتی
-
3:42 - 3:45ڕاستەوخۆ دەڕوات بۆ دابەشکردنی
چارەسەری لەناوبردنی کرمەکان -
3:45 - 3:47بۆ ئەو ناوچانەی پێویستیانە
-
3:47 - 3:50و بەشێکی تر دەڕوات بۆ کارئاسانی
لە دەستاودەست کردنی بەرنامەکان -
3:50 - 3:51بۆ خاوەنداریتی ناوخۆیی.
-
3:51 - 3:55پێکەوە، ئەم هەوڵانە دەبنە هۆی دروستبوونی
بەرنامەکانی ڕێگریکردن و چارەسەرکردن -
3:55 - 3:57کە بە هەمیشەیی دەمێننەوە لە داهاتوودا.
-
3:57 - 4:01ئەگەر ئەم پلانە بە تەواوی پارەی بۆ
تەرخانبکرێت لە شەش ساڵی داهاتوودا، -
4:01 - 4:05دەیان میلیۆن کەس چارەسەری
لەناوبردنی کرمەکانی پێدەگات. -
4:05 - 4:09لەگەڵ ئەمەشدا، وڵاتان دەتوانن سوڕی
بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکان بپچڕێنن -
4:09 - 4:10لە سەرجەم ئاستەکاندا.
-
4:10 - 4:14لە هەمووشی گرنگتر، خەڵکی
بەرەو پێشچونێکی بەرچاو ئەزموون دەکەن -
4:14 - 4:17لە ڕووی تەندووستی دەروونی،
جەستەیی، و کۆمەڵایەتییەوە. -
4:17 - 4:19ئەو ئەگەرە بهێنە پێش چاوی خۆت
-
4:19 - 4:22کە خەڵکی چیتر خەمی ئەم شتانە ناخۆن
-
4:22 - 4:25و دەتوانن وزەکانیان
لەم شتانەدا بەکاربهێنن. -
4:25 - 4:27(دەنگی پێکداچووی خوێندکاران)
-
4:27 - 4:30(چەپڵەلێدان و گۆرانی گوتن)
-
4:30 - 4:33(دڵخۆشی)
- Title:
- کرمە مشەخۆرەکان بەرەو پێشچوونی مرۆڤ دوا دەخەن. بەم شێوەیە لە ناویان دەبەین.
- Speaker:
- ئێڵن ئاگڵەر
- Description:
-
مێژووی کرمە مشەخۆرەکان دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ کە هۆکاری نەخۆشیین و دەبنە هۆی سنووردارکردنی تواناسازی مرۆڤ. بەڵام لە ئێستادا، چارەسەر کردنیان تەنها پێویستی بە وەرگرتنی چەند حەبێکە یەک یان دوو جار لە ساڵێکدا. ئێڵن ئاگڵەر و تیمەکەی لە رێکخراوی END Fund وێنای جیهانێک دەکەن دوور لە تووشبوون بە نەخۆشی کرمەکان لە کاتێکدا ١،٧ میلیۆن خەڵک لەژێر مەترسی تووشبووندان. ببینە و فیربە چۆن هەوڵدەدەن بۆ کەمکردنەوەی خەرجی چارەسەر، توندکردنەوەی ڕێگرییەکان، پاڵپشتی کردنی حکومەت، و برەودان بە سەرکردایەتی ناوخۆیی. ئەم پلانە پڕ لە ئاواتە بەشێکە لە پرۆژە بوێرانەکەی دەست پێشخەریی TED بۆ هاندان و پارە تەرخانکردن بۆ گۆڕانکاری جیهانی.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 04:48
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for Parasitic worms hold back human progress. Here's how we can end them | |
![]() |
Razaw Bor accepted Kurdish (Central) subtitles for Parasitic worms hold back human progress. Here's how we can end them | |
![]() |
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for Parasitic worms hold back human progress. Here's how we can end them | |
![]() |
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for Parasitic worms hold back human progress. Here's how we can end them | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for Parasitic worms hold back human progress. Here's how we can end them | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for Parasitic worms hold back human progress. Here's how we can end them |