نووستن هێزە مەزنەکەتە
-
0:01 - 0:02زۆر سوپاس بۆ ئێوە.
-
0:02 - 0:06ئەمەوێ بە ئەندامی نێرینە دەستپێبکەم.
-
0:07 - 0:08(پێکەنین)
-
0:09 - 0:12پیاوەکانی شەوی پێنج کاتژمێر ئەنوون
-
0:12 - 0:17ئەندامی نێرینەیان بچووکترە لەوانەی
حەوت کاتژمێر یان زیاتر ئەنوون. -
0:17 - 0:20(پێکەنین)
-
0:20 - 0:25لەگەڵ ئەوەشدا، پیاوەکانی شەوی چوار بۆ
پێنج کاتژمێر ئەخەون -
0:25 - 0:28ڕێژەی تێستۆستیرۆنی لەشیان
-
0:28 - 0:31وەک هی کەسێک ئەبێت کە
دە ساڵ لەخۆیان گەورەترە. -
0:33 - 0:37کەواتە کەمخەوی پیاو بە
دە ساڵ پیرت ئەکات -
0:37 - 0:40لەڕووی لایەنە هەستیارەکانی تەندروستییەوە. و
-
0:42 - 0:46بەهەمان شێوە درووستکردنی گرفتی تەندروستی
کۆئەندامی زاوزێی مێینە ئەبینین -
0:46 - 0:48بەهۆی کەمخەوییەوە.
-
0:51 - 0:54ئەمە باشترین هەواڵی ئەمڕۆ ئەبێت.
-
0:54 - 0:56(پێکەنین)
-
0:56 - 0:59لەم خاڵەوە، لەوە ئەچێ خراپتر بێت.
-
0:59 - 1:02نەک تەنیا باسی ئەو هەموو
شتە باشانەتان بۆ ئەکەم -
1:02 - 1:04کە ڕووئەیات بەهۆی خەوی باشەوە،
-
1:04 - 1:08بەڵکو شتە خراپەکانیش کە ڕووئەیەن
کاتێک وەک پێویست ناخەویت، -
1:08 - 1:11بۆ مێشکیشت و بۆ لەشیشت.
-
1:11 - 1:14با بە مێشک دەستپێبکەم و
-
1:14 - 1:17بە کارەکانی فێربوون و بیرەوەری،
-
1:17 - 1:20چونکە ئەوەی بۆمان دەرکەوتووە بەدرێژایی
ئەم دە ساڵەی پێشووتر -
1:20 - 1:23ئەوەیە کە پێویستت بە خەوە دوای فێربوون
-
1:23 - 1:26بۆ ئەوەی پەنجە بە دووگمەی هەڵگرتنا بنێیت
لەسەر ئەو بیرەوەرییە نوێیانە -
1:26 - 1:28بۆ ئەوەی بیرت نەچنەوە.
-
1:29 - 1:34بەڵام بەم دواییە، بۆمان دەرکەوت کە
پێش فێربوونیش پێویستت بە نوستنە -
1:34 - 1:38بۆ ئەوەی مێشکت ئامادە بکەیت،
-
1:38 - 1:40هەر وەک ئیسفنجێکی وشک
-
1:40 - 1:42ئامادەبێت بۆ ئەوەی تەڕبێت
لەناو زانیاری نوێیا. و -
1:43 - 1:46بێ نوستن، هێڵەکانی یادەوەری مێشک
-
1:46 - 1:49پڕ ئەبێ لە ئاو و قورس ئەبێت، و
-
1:49 - 1:51ناتوانیت یادەوەری نوێ هەڵمژیت.
-
1:52 - 1:54کەواتە با زانیارییەکەتان نیشانبەم.
-
1:54 - 1:58لەم توێژینەوەیەیا، بڕیارمان یا کە
بیردۆزەکە تاقی بکەینەوە -
1:58 - 2:01کە تەرخانکردنی هەموو شەوەکە
بیرۆکەیەکی باشە. -
2:02 - 2:05بۆیە کۆمەڵێک کەسمان هێنا و
-
2:05 - 2:08کردمان بە دوو گرووپی تاقیکردنەوەوە:
-
2:08 - 2:12گرووپێکی تێرخەو و
گرووپێکی کەمخەو. -
2:12 - 2:16ئێستا گرووپی تێرخەوەکە، هەشت کاتژمێری
تەواو بۆخۆیان ئەخەون، -
2:16 - 2:19بەڵام گرووپەکەی کەمخەو ئەبن،
بەخەبەر ئەیانهێڵینەوە -
2:19 - 2:21لە تاقیگەکە، لەژێر چاودێریدا.
-
2:22 - 2:26هیچ خەوی کورت یان کافاینیان نابێت،
بۆیە ناخۆش ئەبێت بۆ هەرهەموویان. -
2:27 - 2:28ڕۆژی دوواتریش،
-
2:28 - 2:32هەموو ئەو بەشداربووانە ئەخەینە
ناو ئامێرێکی ئێم ئاڕ ئایەوە و -
2:32 - 2:36داوایان لێئەکەین فێری لیستێکی
چەند زانیارییەکی نوێ ببن -
2:36 - 2:40لەکاتێکا وێنەی چالاکی مێشک ئەگرین. و
-
2:40 - 2:42ئینجا تاقیان ئەکەینەوە
-
2:42 - 2:44بۆ ئەوەی ببینین فێربوونەکە
چەند کاریگەر بووە. -
2:45 - 2:48ئەوەش لەسەر تەوەرە ستوونییەکە
سەیری ئەکەیت. و -
2:49 - 2:51کاتێک ئەو دوو گرووپە
ڕووبەڕووی یەک دائەنێیت، -
2:51 - 2:56ئەوەی ئەیبینیت زۆر جێی بایەخە،
کورتهێنانی لەسەدا چل -
2:56 - 3:00لە توانای مێشک بۆ درووستکردنی
یادەوەری نوێ بەبێ نووستن. -
3:01 - 3:03پێموابێت پێویستە ئەمە جێگەی بایەخبێت،
-
3:03 - 3:05بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی ئەزانین
بەسەر خەو یەت -
3:05 - 3:08لە خەڵکە ڕۆشنبیرەکەی ئێستاماندا.
-
3:09 - 3:10ڕاستییەکەی، زیاتر بیخەینە چوارچێوەوە،
-
3:10 - 3:14جیاوازی نێوان ئەوە ئەبێت
منداڵەکە نمرەی تەواوەتی بێنێت -
3:14 - 3:17بەرامبەر بەوەی شکست بێنێت -- ٤٠ لە سەد.
-
3:18 - 3:22هەوڵماندا بزانین چی هەڵەیەک
ڕووئەیات لەناو مێشکدا -
3:23 - 3:26بۆ درووستبوونی ئەم جۆرە
کێشانەی فێربوون. و -
3:27 - 3:28پێکهاتەیەکیش هەیە ئەکەوێتە
-
3:28 - 3:33بەشی لای چەپ و لای ڕاستی مێشکتەوە،
پێی دەوترێت هایپۆکامپەس. و -
3:33 - 3:35ئەتوانی سەیری هایپۆکامپەس بکەیت
-
3:35 - 3:38وەک سندووقی زانیاری مێشکت.
-
3:39 - 3:42زۆر باشە لە وەرگرتنی
یادەوەری نوێدا و -
3:42 - 3:43ئینجا هەڵگرتنیان. و
-
3:45 - 3:47کاتێک سەیری ئەم پێکهاتەیە ئەکەیت
-
3:47 - 3:50لەو کەسانەدا کە شەوان
باش ئەخەون، -
3:50 - 3:53چەندین چالاکیمان بینی لەسەر
فێربوونی تەندروست. -
3:55 - 3:58هێشتا لەوانەشدا کە کەمخەو بوون،
-
3:58 - 4:01نەمتوانی هیچ جۆرە ئاماژەیەک
یان شتێک بدۆزینەوە. -
4:03 - 4:08بۆیە وەک ئەوە وایە کەم خەوی
سندووقی یادەوەرییەکانتی کوژاندبێتەوە، و -
4:08 - 4:11هەر فایلێکی نوێ کە بێت --
دەگەڕێندرێتەوە و وەرناگیرێت. -
4:12 - 4:16ناتوانیت بەشێوەیەکی کاریگەر
ئەزموونی نوێ بخەیتە ناو بیرەوەرییەوە. -
4:18 - 4:23کەواتە ئەوە ئەو شتە خراپەیە کە ئەکرێت
ڕووبدات ئەگەر خەوت لێ بگیرێتەوە، -
4:23 - 4:26بەڵام با بۆ ساتێک بگەڕێمەوە
سەر گرووپە نموونەییەکەی دووەم. -
4:26 - 4:30ئەو کەسانەتان بیرە کە هەشت کاتژمێری
تەواو خەویان ئەکرد؟ -
4:30 - 4:33ئەتوانین پرسیارێکی زۆر جیاواز بکەین:
-
4:33 - 4:37چی شتێکی جۆرێتییەکەی کارئەندامزانییەکەی
نووستنەکەتە -
4:37 - 4:38کاتێک دەستت ئەکەوێت
-
4:38 - 4:42یادەوەری و توانای فێربوونت بەهێزدەکات
-
4:42 - 4:43هەموو ڕۆژێک؟
-
4:44 - 4:47بە دانانی وەرگری کارەبایی
لەسەر هەموو سەر، -
4:47 - 4:51بۆمان دەرکەوت کە شەپۆلی گەورە و
بەهێز هەیە لە مێشکەوە -
4:51 - 4:55لە قووڵترین قۆناغەکانی
نووستندا ڕووئەیەن -
4:55 - 4:57کە بەسەریاندا ئەڕۆن
-
4:57 - 5:00ئەم بەرزبوونەوە جوانانەی
چالاکی کارەبایی -
5:00 - 5:02کە پێیان دەڵێین تەشیلەیی نووستن. و
-
5:03 - 5:07چالاکی کۆکراوەی جۆرێتی ئەم شەپۆلانەی
نووستنی قووڵی مێشکن -
5:08 - 5:12کە شەوانە وەک شێوازی
گواستنەوەی فایل کاردەکات، -
5:12 - 5:16لە هەڵگرێکی یادەوەری کورتەوە
ئەیگوازێتەوانێ -
5:16 - 5:20بۆ شوێنێکی تری هەڵگرتنی هەمیشەیی
لەناو مێشکدا، و -
5:20 - 5:24بەوەش ئەیانپارێزێت، و
وایان لێئەکات سەلامەت بن. -
5:25 - 5:28وە گرنگیشە لەوە تێبگەین
-
5:28 - 5:33چی لەکاتی خەودا بەڕاستی مامەڵە ئەکات
لەگەڵ ئەم سوودانەی بیرەوەریدا، -
5:33 - 5:37چونکە لێکەوتەی تەندروستی و
کۆمەڵایەتی ڕاستەقینەی هەیە -
5:37 - 5:39با لە بارەی یەک بواریشەوە پێتان بڵێم
-
5:39 - 5:42کە ئەم کارەمان گواستۆتەوە بۆی،
لەڕووی کلینیکییەوە، -
5:42 - 5:45کە لە بواری بەساڵاچوون و
خڵەفاندایە. -
5:47 - 5:50چونکە هیچ نهێنییەکی تیا نییە،
کە لەگەڵ بەتەمەن بوونماندا، -
5:50 - 5:54تواناکانی فێربوون و یادەوەریمان
بەرەو کاڵبوونەوە و نەمان ئەچن. -
5:55 - 5:57بەڵام ئەوەی دۆزیومانەتەوە ئەوەیە
-
5:57 - 6:03کە هێمایەکی کارئەندامزانی بەتەمەنبوون
ئەوەیە کە خەوتنت تێکئەچێت، -
6:04 - 6:07بەتایبەتی جۆرێتی قوڵی نوستن
کە خەریکین باسی ئەکەین. -
6:09 - 6:12تەنیا ساڵی پاریش،
بەڵگەمان بڵاوکردەوە -
6:12 - 6:15کە دوو شت هەیە
ناکرێت پێکەوە ڕووبەن، -
6:15 - 6:18بەشێوەیەکی بەرچاو بەیەکەوە بەستراونەتەوە.
-
6:19 - 6:22پێشنیاری ئەوە ئەکات
کە تێکچوونی خەوی قوڵ -
6:22 - 6:24هۆکارێکە بەکەم سەیر ئەکرێت
-
6:24 - 6:28کە ئەبێتە هۆی دابەزینی توانای فێربوون یان
دابەزینی بیرەوەری -
6:28 - 6:32لە بەساڵاچووندا، و بەم دواییەش
بۆمان دەرکەوتووە کە، -
6:32 - 6:34لە نەخۆشی ئەلزەهایمەریشدا ڕووئەیات.
-
6:36 - 6:40ئێستا، ئەزانم ئەمە هەواڵێکی
تەواو ناخۆشە. -
6:40 - 6:42لەناو سندوقی نامەکەیایە.
بەرەو ڕووت یەت. -
6:42 - 6:45بەڵام ڕووپۆشێکی زیوی هەیە
کە دەکرێ بۆی بکرێت. -
6:46 - 6:51جیاواز لە زۆرێک لە هۆکارەکانی تر
کە ئەزانین پەیوەندیان هەیە بە بەتەمەنبوونەوە، -
6:51 - 6:54بۆ نموونە گۆڕانکاری لە پێکهاتەی
فیزیایی مێشکدا، -
6:54 - 6:57کە هەتا بڵێی چارەسەرکردنی قورسە.
-
6:57 - 7:02بەڵام بوونی خەو وەک پارچەیەکی
دیارنەماوی مەتەڵی ڕوونکەرەوەی -
7:02 - 7:05بەساڵاچوون و ئەلزەهایمەر سەرنجڕاکێشە
-
7:05 - 7:07چونکە لەوانەیە بتوانین
شتێک لەبارەیەوە بکەین. -
7:09 - 7:12یەکێک لەو ڕێگایانەشی ئەیگرینە بەر
بۆ نزیکبوونەوە لەمە لە سەنتەری نوستنەکەم -
7:12 - 7:15بە بەکارهێنانی حەبی خەوتن نییە.
-
7:16 - 7:20بەداخەوە، ئامێری کولن و خەوی
سرووشتی درووست ناکەن. -
7:22 - 7:25لەجیاتی ئەوە، بە پشت بەستن بەمە
شێوازێک بنیات ئەنێین. -
7:25 - 7:28پێی ئەوترێت بزواندنی مێشک
بە تەزووی کارەبایی ڕاستەوخۆ. -
7:28 - 7:31بڕێکی کەم لە ڤۆڵتی
ئەخەیتە ناو مێشکەوە، -
7:31 - 7:34هێندە کەم کە هەستی پێناکەیت،
-
7:34 - 7:36بەڵام کاریگەرییەکی هەیە ئەپێورێت.
-
7:37 - 7:43ئێستا ئەگەر ئەم بزواندنە بکەیت
لەکاتی خەوی کەسێکی گەنجی تەندروستدا، -
7:43 - 7:48بەشێوەیەک بگونجێت لەگەڵ ئەو
شەپۆلە دەمارییانەی خەوی قوڵدا، -
7:48 - 7:52نەک تەنیا ئەتوانیت قەبارەی شەپۆلە دەمارییەکانی
خەوی قوڵ بەهێزتر بکەیت، -
7:52 - 7:57بەڵکو بەو کارە، ئەکرێت بەشێوەیەک
ئەو سوودە لەسەر بیرەوەری بکەین بە دوو هێندە -
7:57 - 7:59کە لە خەوەوە دەستت ئەکەوێت.
-
7:59 - 8:02ئێستا پرسیارەکە ئەوەیە کە ئایا
ئەتوانین ئەمە بکەین -
8:02 - 8:06هەمان ئەم کارە بەردەستە،
ئەم پارچە تەکنەلۆجیا جوڵاوە -
8:06 - 8:09بۆ ئەوانەی تەمەنیان زیاترە و
خڵەفانیشیان هەیە. -
8:11 - 8:15ئەتوانین جۆرێتییەکی تەندروستی
خەوی قوڵ بگەڕێنینەوە، و -
8:15 - 8:20بەوە ئەتوانین هەندێک لە لایەنەکانی
ڕزگار بکەین -
8:20 - 8:21لە فێربوون و کاری یادەوەریدا؟
-
8:21 - 8:24ئێستا ئەوە هیوا ڕاستەقینەکەمە.
-
8:24 - 8:27ئەوە یەکێکە لە ئامانجەکانمان
کە هەوڵی بۆ ئەیەین. -
8:29 - 8:33ئەوەش نموونەیەکی کاریگەری
نووستنە لەسەر مێشک، -
8:33 - 8:36بەڵام نووستن بۆ لەشیشت
زۆر گرنگە. -
8:37 - 8:41پێشتر باسی کەمخەوی و کاریگەرییەکەیمان
لەسەر کۆئەندامی زاوزێ کردووە. -
8:42 - 8:47یان ئەتوانم باسی کەمخەوی و
کۆئەندامی سوڕی خوێنتان بۆ بکەم، و -
8:47 - 8:50هەموو ئەوەی پێی ئەچێت یەک کاتژمێرە.
-
8:50 - 8:55چونکە تاقیکردنەوەیەکی جیهانی کراوە
لەسەر ١.٦ ملیار کەس -
8:55 - 9:00لە ٧٠ وڵاتدا، لە ساڵێکدا دوو جار، و
-
9:00 - 9:02پێی ئەوترێت هەڵگرتنی کاتی ڕۆژ.
-
9:03 - 9:06لە بەهاردا، کاتێک
یەک کاتژمێری خەو لەدەست ئەیەین، -
9:06 - 9:12ئەبینین بۆ ڕۆژی دواتر ڕێژەی جەڵتەی دڵ
بەڕێژەی لەسەدا ٢٤ زیاد ئەکات. -
9:15 - 9:18لە بایزیشدا، کاتێک کاتژمێرێکی
زیایە خەومان دەست ئەکەوێت، -
9:18 - 9:22کەمبوونەوە بەڕێژەی لەسەدا ٢١
ئەبینین لە جەڵتەی دڵدا. -
9:24 - 9:25ئەوە سەرسوڕهێنەر نییە؟
-
9:27 - 9:33هەمان ئاماریش ئەبینیت، بۆ پێکدادانی ئوتومبێڵ،
ڕووداوەکانی هاتووچۆ، و -
9:33 - 9:35تەنانەت ڕێژەی خۆکووشتنیش.
-
9:37 - 9:40بەڵام وەک کەسێک کە قوڵتر ئەڕۆم،
ئەمەوێ تیشک بخەمە سەر ئەمە: -
9:40 - 9:42کەمخەوی و کۆئەندامی بەرگری.
-
9:43 - 9:48لێرەشا ئەم پێکهاتە شینانەی
ناو وێنەکەتان پێ ئەناسێنم. -
9:48 - 9:51پێیان ئەوترێت خانەی بکوژی سرووشتی، و
-
9:51 - 9:56ئەتوانیت وەک کاربەدەستێکی خزمەتگوزاری نهێنی
بیر لەم خانە بکوژە سرووشتیانە بکەیتەوە -
9:56 - 9:58لە کۆئەندامی بەرگریتدا.
-
9:58 - 10:03زۆر باشن لە ناسینەوەی پێکهاتە
مەترسیدار و نەخوازراوەکاندا و -
10:03 - 10:04لە لەناوبردنیاندا.
-
10:05 - 10:09ڕاستییەکەی، ئەوەی لێرەیا ئەیکەن
لەناوبردنی لوێکی شێرپەنجەییە. -
10:11 - 10:17کەواتە ئەوەی حەز ئەکەیت هەتبێت
ژمارەیەکی زۆر لەم خانە بەرگریانەیە -
10:17 - 10:19بەردەوام هەبن، و
-
10:19 - 10:22بەداخەوە، ئەو شتەت نابێت ئەگەر
وەک پێویست خەوت نەبێت. -
10:24 - 10:25ئەمەش تاقیکردنەوەکەیە،
-
10:25 - 10:29بەدرێژایی شەوێکی تەواوەتی
خەوت لێ ناگیرێتەوە، -
10:29 - 10:33تەنیا خەوەکەت کەمئەکرێتەوە
بۆ چوار کاتژمێر -
10:33 - 10:35بۆ یەک شەو، و
-
10:35 - 10:38ئینجا سەیر ئەکەین بزانین چەندێک
کەمبوونەوەی ڕیژەی سەدیمان ئەبێت -
10:38 - 10:40لە چالاکییەکانی خانەکانی بەرگری
کە تووشی ئەبیت. -
10:41 - 10:44وە کەمیش نییە -- لەسەدا ١٠ نییە،
-
10:44 - 10:46لەسەدا ٢٠یش نییە.
-
10:46 - 10:50کەمبوونەوەیەک هەبوو بە ڕێژەی
لەسەدا ٧٠ لە چالاکی خانە بکوژە سرووشتییەکاندا. -
10:52 - 10:56ئەوەش دۆخێکی لاوازبوونی
کۆئەندامی بەرگرییە، و -
10:57 - 11:00لەوانەشە تێبگەن لەوەی بۆچی
ئێستا پەیوەندی ئەدۆزینەوە -
11:00 - 11:04لەنێوان خەوی کورتخایەن و
-
11:04 - 11:08مەترسییەکەت بۆ درووستبوونی
چەندین جۆری شێرپەنجە. -
11:10 - 11:13لە ئێستایا، ئەو لیستە شێرپەنجەی
ریخۆڵە لەخۆئەگرێت، -
11:13 - 11:16شێرپەنجەی پرۆستات و
شێرپەنجەی مەمکیش. -
11:18 - 11:23ڕاستییەکەی، ئێستا پەیوەندی نێوان کەمی
خەو و شێرپەنجە زۆر بەهێزە -
11:23 - 11:26بەشێوەیەک ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی
-
11:26 - 11:30هەموو جۆرێکی کاری شەفتی شەوانی
پۆڵێن کردووە بۆسەر -
11:30 - 11:33ئەگەری درووستکەری شێرپەنجە،
-
11:33 - 11:36بەهۆی تێکدانی ریتمی خەو و هەستانتەوە.
-
11:38 - 11:41بۆیە لەوانەیە ئەو ڕاستییە گشتییە
کۆنەت بیستبێت -
11:41 - 11:43کە ئەوکاتەی ئەمریت ئەتوانی بنوویت.
-
11:43 - 11:45بۆیە ئەمەم زۆر بەلاوە گرنگە --
-
11:45 - 11:47ئامۆژگارییەکی دانایانە نییە.
-
11:48 - 11:53ئەمەمان بە ئەنجامدانی توێژینەوە لەسەر
ملیۆنەها خەڵک بۆ دەرکەوتووە. -
11:53 - 11:55ئەوە ڕاستییەکی سادەیە:
-
11:55 - 11:59هەتا کەمتر بخەویت،
ژیانت کورتتر ئەبێت. -
11:59 - 12:02خەوی کورت پێشبینی هەموو
مردنە پێشوەختەکان ئەکات. -
12:05 - 12:09ئەگەر زیادبوونی مەترسییەکانت
بۆ درووستبوونی شێرپەنجە -
12:09 - 12:11یان نەخۆشی ئەلزەهایمەر
-
12:11 - 12:16وەک پێویست پاڵنەرت نەبووە،
-
12:16 - 12:19تەنانەت ئەو ڕاستییەشمان دۆزیوەتەوە
کە کەمخەوی تەنانەت ئەبێتە داخورانی -
12:19 - 12:23کرۆکی ژیانی بایلۆجی خۆی،
-
12:25 - 12:27کۆدی بۆماوەیی دی ئێن ئەیەکەت.
-
12:28 - 12:32بۆیە لەم توێژینەوەیەیا،
کۆمەڵێک کەسی تەندروستیان هێناوە و -
12:32 - 12:36ڕێگەیان پێدراوە شەوی تەنیا
شەش کاتژمێر بخەون -
12:36 - 12:37بۆ ماوەی هەفتەیەک، و
-
12:37 - 12:41ئینجا دواتر پێوانەییان کردووە بۆ
گۆڕانکاری لە چالاکی جینەکانیانا -
12:41 - 12:44بەراورد بە هەمان ئەو کەسانە خۆیان
-
12:44 - 12:46ئەوکاتەی شەوانە هەشت کاتژمێر ئەنووستن.
-
12:47 - 12:49دوو دۆزینەوەی هەستیاریش هەبوو.
-
12:50 - 12:55یەکەمیان، ٧١١ جینی دیار و گرنگ
-
12:55 - 12:58بەهۆی ئەو چالاکییەیانەوە تێکچوون،
-
12:58 - 12:59بەهۆی کەمی خەوەوە.
-
13:00 - 13:03ئەنجامی دووەم ئەوەبوو
کە نیوەی ئەو جینانە -
13:03 - 13:06چالاکییەکانیان زیادیکردبوو.
-
13:06 - 13:08نیوەکەی تریشیان کەمیکردبوو.
-
13:08 - 13:12ئەم جینانە کە بەهۆی کەمخەوییەوە
کوژابوونەوە -
13:12 - 13:15جینەکانی پەیوەندیداربوون بە
کۆئەندامی بەرگرییەوە، -
13:15 - 13:18بۆیە جارێکی تر، ئەبینیت کە
ئەبێتە کەمبوونەوەی بەرگری. -
13:19 - 13:22لە بەراورددا، ئەو جینانەی
کە چالاکییەکانیان زیادیکردبوو -
13:22 - 13:25یان خێراتر بووبوون بەهۆی
کەمی خەوەوە، -
13:25 - 13:29پەیوەندیداربوون بە پەرەسەندنی
لووی شێرپەنجەیی، -
13:29 - 13:34هەروەها جینەکانی پەیوەندیداربوون
بە هەوکردنی درێژخایەنی ناو لەش، و -
13:34 - 13:37جینەکانی پەیوەندیداربوون بە سترێسەوە، و
-
13:37 - 13:40دەرئەنجامیش نەخۆشییەکانی
کۆئەندامی دڵ و سوڕی خوێن. -
13:41 - 13:45هەر بە سادەیی هیچ لایەنێکی
تەندروست باشی نییە -
13:45 - 13:48کە لەگەڵ دەرکەوتنی نیشانەی
کەم خەوی بگەڕێتە دواوە و -
13:48 - 13:50بێ زیان لێی دەرچێت.
-
13:51 - 13:54وەک بۆرییەکی ئاوی شکاوی
ناو ماڵەکەت وایە. -
13:54 - 13:58نەخەوتن دڵۆپە ئەکاتە ناو
هەموو کون و درزێکی -
13:58 - 14:00کارئەندامی لەشتەوە،
-
14:00 - 14:04تەنانەت یاری بە ئەلف و بێی
دی ئێن ئەیەکەشت ئەکات -
14:04 - 14:07کە تەندروستی ڕۆژانەت دائەڕێژێت.
-
14:10 - 14:13لەم خاڵەشدا، پێویستە بیر بکەیتەوە،
-
14:13 - 14:15"ئای خوایە، چۆن دەستکەم
بەوەی باشتر بخەوم؟ -
14:15 - 14:17ڕێنماییەکانت چین
بۆ خەوێکی باش؟" -
14:18 - 14:23لەسەروو خۆلادان لە کاریگەرە
زیانگەیەنەر و ئازاردەرەکەی -
14:23 - 14:26کحول و کافایین لەسەر خەو، و
-
14:26 - 14:28ئەگەر ئەناڵێنیت بەدەست
نوستنەوە لە شەواندا، -
14:28 - 14:30خۆت بەدوور ئەگریت
لە سەرخەوی ڕۆژ، -
14:30 - 14:32دوو ئامۆژگاریم هەیە بۆتان.
-
14:33 - 14:36یەکەمیان ڕێکخستنە.
-
14:36 - 14:39لە هەمان کاتدا بچۆ جێگەوە،
لە هەمان کاتدا هەستە، -
14:39 - 14:42گرنگ نییە ئەگەر ڕۆژی ئاسایی
یان ڕۆژی پشوو بێت. -
14:42 - 14:45ڕێکخستن پاشایە، و
-
14:45 - 14:47لەنگەر بە خەوەکەت ئەگرێت و
-
14:47 - 14:51چەندێتی و جۆرێتی
خەوەکەت باشتر ئەکات. -
14:52 - 14:55دووەمیان بە فێنکی بیهێڵەرەوە.
-
14:56 - 14:59پێویستە پلەی گەرمی ناوکی
لەشت دابەزێت -
14:59 - 15:03بە دوو بۆ سێ پلەی گەرمی فەهرنهایت
بۆ دەستکردن بە خەو و -
15:03 - 15:05ئینجا بۆ ئەوەی بە نوستوویی بمێنیتەوە، و
-
15:05 - 15:07لەبەر ئەو هۆکارەشە هەمووکات
ئاسانترە بەلاتەوە -
15:07 - 15:10لە ژوورێکدا کە ساردە خەوت لێبکەوێت
-
15:10 - 15:11وەک لە ژوورێکی زۆر گەرم.
-
15:12 - 15:16بۆیە هەوڵ بە پلەی گەرمی جێگەی
نوستنەکەت ٦٥ پلەی فەهرنهایت بێت، -
15:16 - 15:18یان نزیکەی ١٨ی سیلیزی.
-
15:18 - 15:20ئەوە باشترین ئەبێت بۆ نووستنی
زۆربەی خەڵک. و -
15:22 - 15:26لە کۆتاییشدا،
لە هەنگاوێک گەڕانەوە بۆ دواوە، -
15:26 - 15:29وتارە هەستیارەکە چییە لێرەیا؟
-
15:31 - 15:33لەوانەیە ئەمە بێت:
-
15:33 - 15:38نووستن، بەداخەوە، خۆشییەکی ژیان
نییە بەدەستی خۆتبێت. -
15:39 - 15:44نووستن پێویستییەکی زیندەییە
کە سازشی لەسەر ناکرێت. -
15:45 - 15:48سیستمی پشتیوانی ژیانتە، و
-
15:49 - 15:53باشترین هەوڵی دایکە سروشتە
بۆ بەدەسهێنانی نەمری. -
15:55 - 15:59خراپبوونی نووستن لەناو
وڵاتە پیشەسازییەکاندا -
15:59 - 16:04کاریگەری کارەساتباری هەیە لەسەر
تەندروستیمان، و سەلامەتیمان، -
16:04 - 16:07تەنانەت سەلامەتی و فێربوونی
منداڵەکانیشمان. -
16:08 - 16:11بەربڵاوییەکی کەمبوونەوەی خەوی بێدەنگە، و
-
16:11 - 16:15بەخێرایی ئەبێت بە یەکێک لە گەورەترین
ململانێکانی تەندروستی گشتی -
16:15 - 16:17کە لە سەدەی بیست و یەکدا
ڕووبەڕووی ئەبینەوە. -
16:20 - 16:25لەو باوەڕەیام ئێستا کاتی ئەوەبێت
مافەکانمان وەرگرینەوە -
16:25 - 16:27بۆ ئەوەی شەو بە تەواوەتی بنووین، و
-
16:28 - 16:30بێ ئەو شەرمەزاربوونە
-
16:30 - 16:34یان ئەو لەکەی تەمەڵییە.
-
16:35 - 16:41بەوەش، ئەتوانین یەک بگرینەوە لەگەڵ
بەهێزترین ئەکسیری ژیان، -
16:42 - 16:45چەقۆی تەندروستی سوپای سویسری.
-
16:47 - 16:49بە تەواوبوونی درووشمی سەر سەکۆکە،
-
16:49 - 16:51بە سادەیی ئەڵێ، شەوشاد،
بەهیوای بەختێکی باش، و -
16:51 - 16:53لەسەروو هەمووشییەوە ...
-
16:55 - 16:57هیوادارم باش بنوون.
-
16:57 - 16:58بێگومان زۆر سوپاس بۆ ئێوە.
-
16:58 - 17:03(چەپڵەلێدان)
-
17:03 - 17:04زۆر سوپاس.
-
17:04 - 17:07(چەپڵەلێدان)
-
17:07 - 17:08زۆر سوپاس بۆ ئێوە.
-
17:08 - 17:11نا نا نا تکایە کەمێک بۆستە.
-
17:11 - 17:14کارێکی باشت کرد ڕاتنەکرد.
بەوە ئەزانم. -
17:14 - 17:15ئەوە زۆر ترسێنەر بوو.
-
17:15 - 17:18مات ۆڵکەر: سەرچاو.
دەیڤد: بەڵێ، سوپاس، سوپاس. -
17:18 - 17:23ئەگەر کاتمان نەبێت بۆ نووستن
ئەی چی بکەین؟ -
17:24 - 17:27چی بکەین ئەگەر شەوانە تەپا و تل بکەین و
خەومان لێنەکەوێت لە جێگەکەیا -
17:27 - 17:30یان شەفتی شەوانمان هەبێت؟
-
17:30 - 17:32لەوەیا ڕاست ئەکەیت،
ناتوانین خەو ڕێک بکەینەوە. -
17:33 - 17:34خەوتن وەک بانقێک نییە.
-
17:34 - 17:36ناتوانیت قەرزێک کۆ بکەیتەوە و
-
17:36 - 17:39هیوای ئەوە بخوازیت کاتێکی تر
پارەکە بەیتەوە. -
17:39 - 17:42ئەبێ تێبینی ئەوەش بکەم هۆکاری ئەوەی
کە زۆر کارەساتبارە و -
17:42 - 17:45تەندروستیمان ئاوا بەخێرایی تێکئەچێت،
-
17:45 - 17:48یەکەمیان، لەبەر ئەوەی مرۆڤەکان
تەنیا بوونەوەرن -
17:48 - 17:50کە بە مەبەست خەو
لە خۆیان ئەگرنەوە -
17:50 - 17:53بێ هیچ هۆکارێک.
-
17:53 - 17:54لەبەر ئەوەی زیرەکین.
-
17:54 - 17:59ئەو خاڵەشم خستە ڕوو چونکە
واتای ئەوەیە دایکە سرووشت، -
17:59 - 18:00بەدرێاژیی ماوەی پەرەسەندن،
-
18:00 - 18:05هەرگیز ناچار نەبووە ڕووبەڕووی
ئەم ململانێی کەم خەوییە ببێتەوە. -
18:05 - 18:09بۆیە هەرگیز پەرەی بە قەرەبووکردنەوە نەیاوە، و
-
18:09 - 18:11لەبەر ئەوەشە کاتێک کەم ئەخەویت،
-
18:11 - 18:15شتەکان زۆر بەخێرایی تێکئەچن،
لەناو مێشکیش و لەشیشدا. -
18:15 - 18:18بۆیە پێویستە تەنیا شتە گرنگەکان
بخەیتە پێشەوە. -
18:18 - 18:21باشە، ئەمدیو و ئەودیو لە جێگەیا،
-
18:21 - 18:23چی بکەم بۆ ئەوەیان؟
-
18:23 - 18:27ئەگەر ماوەیەکی زۆر بەخەبەر
ئەمێنیتەوە لە جێگەیا، -
18:27 - 18:31پێویستە لە جێگەکە بێیتە دەرەوە و
بچیتە ژوورێکی تر و -
18:31 - 18:32شتێکی جیاواز بکەیت.
-
18:32 - 18:36هۆکارەکەی ئەوەیە مێشکت زۆر
بەخێرایی ژوورەکەت ئەبەستێتەوە -
18:36 - 18:39بە شوێنی هەستانتەوە، و
-
18:39 - 18:41پێویستە ئەو پەیوەندییە بپچڕێنیت.
-
18:41 - 18:44بۆیە تەنیا کاتێک خەوت هات
بگەڕێرەوە ناو جێگاکەت، و -
18:44 - 18:48بەو شێوەیەش دووبارە فێری پەیوەندییەکە
ئەبیتەوە کە پێشتر هەتبووە، -
18:48 - 18:50کە ئەویش سیسەمەکەت
شوێنی نووستنتە. -
18:50 - 18:52لێکچواندنەکەی بەم شێوەیەیە،
-
18:52 - 18:56هەرگیز لەسەر مێزی نانخواردن
بۆ ئەوە دانانیشیت برسیت بێت -
18:56 - 18:59ئیتر بۆچی ئەچیتە ناو جێگاوە
بۆ ئەوەی خەوت بێت؟ -
19:00 - 19:02زۆر سوپاس بۆ ئەم بە ئاگا هێنانەوەیە.
-
19:02 - 19:03کارێکی باشت کرد، مات.
-
19:03 - 19:05شایەنی نییە.
زۆر سوپاس بۆتۆش
- Title:
- نووستن هێزە مەزنەکەتە
- Speaker:
- مات ۆڵکەر
- Description:
-
مات ۆڵکەر دەڵێت، نوستن سیستمی پشتیوانی ژیانتە و باشترین هەوڵی دایکە سرووشتە بەرەو نەمری. لەم مەلەکردنەدا بەناو زانستی نوستندا، ۆڵکەر باسی چەند شتێکی سەرسوڕهێنەر ئەکات کە ڕووئەیەن کاتێک ئەنوویت -- و شتە خراپەکانیش کە ئەکرێت ڕووبەن کاتێک ناخەویت، بۆ مێشکیشت و لەشیشت. زیاتر فێربە لەسەر کاریگەری نووستن لەسەر فێربوون و بیرەوەریت و سیستمی بەرگریت و تەنانەت کۆدی جیناتیشت -- هەروەها چەند ڕێنماییەکی یارمەتیدەریش بۆ ئەوەی بتوانیت چاوت دابەخەیت.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 19:18
![]() |
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for Sleep is your superpower | |
![]() |
Hiwa Foundation accepted Kurdish subtitles for Sleep is your superpower | |
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for Sleep is your superpower | |
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for Sleep is your superpower | |
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for Sleep is your superpower | |
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for Sleep is your superpower | |
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for Sleep is your superpower | |
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for Sleep is your superpower |