< Return to Video

بوێری بۆ فێرکردنی کچانی ئەفغانستان

  • 0:01 - 0:02
    کە تەمەنم ١١ ساڵان بوو،
  • 0:02 - 0:07
    بیرمە لە خەو هەستام بە دەنگی پێکەنینێک
    کە ماڵەکەی پڕکرد بوو.
  • 0:07 - 0:09
    باوکم بوو
    کە گوێی لە هەواڵەکانی BBC گرت بوو
  • 0:09 - 0:14
    لە رادیۆ رەساسیە بچوکەکەی.
  • 0:14 - 0:16
    زەردەخەنەیەکی گەورە لەسەر دەموچاوی
    بوو کە ئەو کات نائاسایی بوو،
  • 0:16 - 0:20
    چونکە زۆربەی کاتەکان
    هەواڵەکان نائومێدیان دەکرد.
  • 0:20 - 0:25
    باوکم هاواری کرد: تاڵیبان رۆشتن!
  • 0:25 - 0:28
    نەمزانی ئەوە واتای چی دەگەیەنێت،
  • 0:28 - 0:33
    بەڵام لەوە تێگەشتم کە باوکم
    بەراستی دڵخۆش بوو.
  • 0:33 - 0:42
    پێی وتم: ئێستا دەتوانیت بچیتە
    قوتابخانەیەکی راستەقینەوە.
  • 0:42 - 0:47
    ئەو رۆژەم هەرگیز لە یاد ناچێت.
  • 0:47 - 0:52
    قوتابخانەیەکی راستەقینە.
  • 0:52 - 0:55
    تەمەنم شەش ساڵان بوو کە تاڵیبان
    ئەفغانستانی داگیر کرد
  • 0:55 - 0:59
    و قوتابخانەی لە کچان قەدەغە کرد.
  • 0:59 - 1:02
    بۆیە لە ماوەی پێنج ساڵی دواتردا، وەکو
    کوڕێک جلوبەرگم دەپۆشی
  • 1:02 - 1:05
    تاوەکو پاسەوانی خوشکە گەورەکەم بم لە کاتی
    چوونی بۆ قوتابخانەیەکی نهێنی
  • 1:05 - 1:10
    چونکە چیتر بۆی نەبوو بەتەنها بچێتە دەرەوە
  • 1:10 - 1:14
    ئەوە تاکە رێگە بوو تاوەکو
    هەردووکمان بخوێنین.
  • 1:14 - 1:17
    هەموو رۆژێک، رێگەیەکی جیاوازمان دەگرتە بەر
  • 1:17 - 1:22
    تاوەکو کەس گومان نەکات کە
    ئێمە بۆ کوێ دەچین.
  • 1:22 - 1:24
    کتێبەکانمان لە عەلاگەی سەوزەدا هەڵدەگرت
  • 1:24 - 1:30
    تاوەکو وەها دەربکەوێت کە تەنها
    بۆ بازاڕی هاتووینەتە دەر.
  • 1:30 - 1:32
    قوتابخانەکە لە ماڵێکدا بوو،
  • 1:32 - 1:38
    زیاتر لە ١٠٠ خوێندکار پێکەوە
    لە یەک ژووری بچووکدا بووین.
  • 1:38 - 1:44
    لە زستاندا خۆش بوو، بەڵآم
    لە هاویندا زۆر گەرم بوو.
  • 1:44 - 1:46
    دەمانزانی بەم کارە ژیانمان
    دەخەینە مەترسییەوە
  • 1:46 - 1:51
    مامۆستاکە، خوێندکارەکان، و دایک و باوکمان.
  • 1:51 - 1:53
    هەندێ جار، لە پڕ قوتابخانەکەمان دادەخرا
  • 1:53 - 1:57
    بۆ ماوەی هەفتەیەک چونکە
    تاڵیبان گومانیان هەبوو.
  • 1:57 - 2:00
    هەمیشە لە خۆمان دەپرسی ئایا ئەوان
    دەربارەی ئێمە چی دەزانن.
  • 2:00 - 2:03
    ئایا ئێمە چاودێری دەکرێین؟
  • 2:03 - 2:06
    ئایا دەزانن لە کوێ دەژین؟
  • 2:06 - 2:09
    ئێمە ترسا بووین.
  • 2:09 - 2:16
    بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەر
    دەمانویست بچینەوە قوتابخانە.
  • 2:16 - 2:20
    من بەبەخت بووم کە لە خێزانێکدا گەورە بووم
  • 2:20 - 2:26
    کە خوێندن بەهادار بوو، و
    کچانیش رێزلێگیراو بوون.
  • 2:26 - 2:31
    باپیرم پیاوێکی ناوازە بوو
    لە سەردەمی خۆیدا.
  • 2:31 - 2:34
    پیاوێکی سەربەخۆی ملکەچنەکەری
    ناوچەیەکی دوورەدەستی ئەفغانستان.
  • 2:34 - 2:38
    سوور بوو لەوەی کچەکەی، کە دایکی منە،
    بچێتە قوتابخانە
  • 2:38 - 2:44
    هەر لەبەر ئەوەش باوکی پەیوەندییەکانی
    لەگەڵی پچڕاند.
  • 2:44 - 2:48
    و دایکە خوێندەوارەکەم بوو بە مامۆستا.
  • 2:48 - 2:51
    ئەوە خۆیەتی.
  • 2:51 - 2:54
    دوو ساڵ پێش ئێستا خانەنشین بوو،
    تەنها بۆ ئەوەی
  • 2:54 - 2:59
    ماڵەکەمان بکات بە قوتابخانە بۆ کچان و
    ئافرەتانی گەڕەکەکەمان.
  • 2:59 - 3:03
    و باوکیشم... ئەوە خۆیەتی...
  • 3:03 - 3:10
    یەکەمین کەسی خێزانەکەی بوو
    کە بخرێتە بەر خوێندن.
  • 3:10 - 3:12
    هیچ گومان لەوەدا نەبوو کە منداڵەکانی
  • 3:12 - 3:17
    بچنە بەر خوێندن، بە کچەکانیشییەوە،
  • 3:17 - 3:22
    سەرەڕای هەبوونی تاڵیبان،
    سەرەڕای هەموو مەترسییەکان.
  • 3:22 - 3:30
    لای ئەو نەچوونی منداڵەکانی
    بۆ قوتابخانە مەترسیدارتر بوو.
  • 3:30 - 3:33
    لە ماوی دەسەڵاتی تاڵیباندا، لە بیرمە
  • 3:33 - 3:38
    هەندێ کات هەبوو کە زۆر بێزار دەبووم
    لەو ژیانەی تێیدا بووین
  • 3:38 - 3:42
    کە هەمیشە ترسا بووین و داهاتوویەکی
    روونمان نەدەبینی.
  • 3:42 - 3:45
    هەندێ جار دەمویست کۆڵ بدەم،
  • 3:45 - 3:49
    بەڵام باوکم،
  • 3:49 - 3:51
    پێی دەگووتم،
  • 3:51 - 3:53
    گوێ بگرە کچەکەم،
  • 3:53 - 3:56
    دەکرێت هەموو شتێکت لە
    دەست بدەیت لە ژیاندا.
  • 3:56 - 4:01
    دەکرێت پارەت لێ بدزرێت، یاخود ناچار بکرێیت
    ماڵەکەت بەجێ بهێڵیت لە کاتی جەنگدا.
  • 4:01 - 4:03
    بەڵام تاکە شت کە بۆ هەمیشە
    لەگەڵت دەمێنێتەوە
  • 4:03 - 4:07
    ئەوەیە کە لێرەدایە.
  • 4:07 - 4:12
    و ئەگەر پێویست بکات کە خوێنمان بفڕۆشین
    بۆ پێدانی تێچووی قوتابخانەکەت،
  • 4:12 - 4:15
    ئەوا دەیکەین.
  • 4:15 - 4:20
    کەوایە ئێستاش هەر ناتەوێت بەردەوام بیت؟
  • 4:20 - 4:23
    ئەمڕۆ من تەمەنم ٢٢ ساڵە.
  • 4:23 - 4:26
    لە وڵاتێک گەورە بوومە کە دەیان ساڵی جەنگ
  • 4:26 - 4:29
    بوونەتە هۆی رووخاندنی.
  • 4:29 - 4:34
    کەمتر لە %٦ی ئافرەتانی هاوتەمەنم
    توانیویانە دوای خوێندنی ئامادەیی بەردەوام بن،
  • 4:34 - 4:37
    و ئەگەر خیزانەکەم زۆر پابەند
    نەبوونایە بە خوێندنەکەمەوە،
  • 4:37 - 4:39
    منیش یەکێک دەبووم لەوان.
  • 4:39 - 4:45
    لە جێی ئەوە، ئێستا بە شانازییەوە وەکو
    دەرچوویەکی کۆلێژی میدڵبێریم راوەستاوم.
  • 4:45 - 4:55
    (چەپڵە رێزان)
  • 4:55 - 4:58
    کە گەڕامەوە ئەفغانستان، باپیرم،
  • 4:58 - 5:02
    ئەو کورەی لە ماڵی باوکی دەرکرا بەهۆی
    ئەوەی کچەکانی خستەبەر خوێندن،
  • 5:02 - 5:06
    یەکێک بوو لەوانەی پێش هەموو کەس
    پیرۆزبایی لێ کردم.
  • 5:06 - 5:08
    ئەو تەنها بە بڕوانامەی
    کۆلێژەکەمەوە خۆی هەڵناکێشێت،
  • 5:08 - 5:10
    بەڵکو ئەوەش کە یەکەم ئافرەت بوومە،
  • 5:10 - 5:12
    و یەکەم ئافرەتیشم،
  • 5:12 - 5:16
    کە بە ئۆتۆمبێل بیگەڕێنم بەناو
    شەقامەکانی کابوڵدا.
  • 5:16 - 5:21
    (چەپڵە رێزان)
  • 5:21 - 5:24
    خێزانەکەم بڕوایان پێمە.
  • 5:24 - 5:29
    خەونی گەورە دەبینم، بەڵام خێزانەکەم لە خۆم
    زیاتر خەونی گەورەتریان هەیە بۆم.
  • 5:29 - 5:33
    هەر بۆیە باڵوێزی جیهانی 10x10م.
  • 5:33 - 5:36
    کە کەمپینێکی جیهانییە بۆ
    پەروەردەکردنی ئافرەتان.
  • 5:36 - 5:38
    هەر بۆیە بە هاوبەشی خاوەندارێتی SOLAم کرد.
  • 5:38 - 5:41
    یەکەم و رەنگە تاکە قوتابخانەی
    نیشتەجێبوون بێت
  • 5:41 - 5:43
    تایبەت بە کچان لە ئەفغانستان.
  • 5:43 - 5:48
    وڵاتێک کە تا ئێستاش مەترسیدارە
    بۆ کچان کە بچنە قوتابخانە.
  • 5:48 - 5:52
    ئەوەی سەرسامکەرە ئەوەیە کە لە
    قوتابخانەکەمدا خوێندکاری وەها دەبینم
  • 5:52 - 5:58
    کە ئامانجی بەرزیان هەیە و
    بە دوای هەلدا دەگەڕێن.
  • 5:58 - 6:01
    و بەخێوکەرەکانیان و باوکیان دەبینم
  • 6:01 - 6:05
    کە هەر وەکو باوکی من داکۆکیان لێ دەکەن،
  • 6:05 - 6:14
    ئەمەش سەرەڕای هەبوونی
    دژایەتییە ورە روخێنەرەکان.
  • 6:14 - 6:17
    هەر وەکو ئەحمەد، ئەمە ناوێکی خوازراوە،
  • 6:17 - 6:19
    و ناشتوانم روخساری پیشانتان بدەم،
  • 6:19 - 6:23
    بەڵام ئەحمەد باوکی
    یەکێک لە خوێندکارەکانمە.
  • 6:23 - 6:27
    کەمتر لە مانگێک بەر لە ئێستا، خۆی و کچەکەی
  • 6:27 - 6:30
    لە رێگە بوون لە قوتابخانەکەوە
    بەرەو لادێکەی خۆیان،
  • 6:30 - 6:37
    لە هەوڵیکی کوشتن رزگاریان بوو
  • 6:37 - 6:42
    بە بۆمبی لاڕێگە بە چەند خولەکێک.
  • 6:42 - 6:45
    هەر کە گەشتە ماڵەوە،
    زەنگێکی موبایلی پێگەیشت
  • 6:45 - 6:48
    دەنگێک هەڕەشەی لێ کرد
  • 6:48 - 6:51
    کە ئەگەر کچەکەی بنێرێتەوە قوتابخانە،
  • 6:51 - 6:54
    ئەوا دووبارە هەوڵی کوشتنی دەدەنەوە.
  • 6:54 - 6:58
    ئەویش پێی گووتن: ئەگەر
    دەتانەوێت ئێستا بمکوژن،
  • 6:58 - 7:02
    بەڵام من داهاتووی کچەکەم ناشێوێنم
  • 7:02 - 7:06
    بەهۆی بیروبۆچونە کۆن
    و دواکەوتووەکانتانەوە.
  • 7:06 - 7:09
    ئەو دەرەنجامەی پێی
    گەشتووم لەسەر ئەفغانستان،
  • 7:09 - 7:12
    ئەمەش شتێکە زۆرجار
    لە رۆژئاوادا پشتگوێ خراوە،
  • 7:12 - 7:16
    کە لە پشتی هەریەک لە
    ئێمەوە کە سەرکەوتوو دەبین
  • 7:16 - 7:23
    باوکێک هەیە کە بەهای کچەکەی دەزانێت
  • 7:23 - 7:28
    و سەرکەوتنی کچەکەی بە
    سەرکەوتنی خۆی دەزانێت.
  • 7:28 - 7:31
    ئەمە مانای ئەوە نییە کە دایکەکانمان
    کلیلی سەرکەوتنی ئێمە نین.
  • 7:31 - 7:36
    لە راستیدا، زۆرجار ئەوان
    گفتوگۆکەر و قایلپێکەری سەرەکین
  • 7:36 - 7:39
    بۆ دابینکردنی داهاتوویەکی
    پرشنگ بۆ کچەکانیان،
  • 7:39 - 7:43
    بەڵام لە تێگەشتنی کۆمەڵگەیەکی
    وەکو ئەفغانستان،
  • 7:43 - 7:46
    دەبێت پاڵپشتی پیاوانمان بەدەست خستبێت.
  • 7:46 - 7:50
    لەژێر دەسەڵاتی تاڵیباندا، رێژەی
    ئەو کچانەی دەچوونە قوتابخانە
  • 7:50 - 7:52
    یەک دانە بوو لە سەدان کچ...
  • 7:52 - 7:54
    لە بیرتان بێت، نایاسایی بوو.
  • 7:54 - 7:59
    بەڵام ئەمڕۆ، زیاتر لە ٣ میلیۆن کچ
    لە قوتابخانە دەخوێنن لە ئەفغانستان.
  • 7:59 - 8:07
    (چەپڵە رێزان)
  • 8:07 - 8:13
    ئەفغانستان زۆر جیاوازە لە ئەمریکا.
  • 8:13 - 8:18
    ئەمریکییەکان گوڕانکارییەکان بێبەها دەبینن.
  • 8:18 - 8:21
    دەترسم کە ئەم گۆڕانکارییانە نەمێننەوە
  • 8:21 - 8:25
    لە دوای رۆشتنی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا.
  • 8:25 - 8:29
    بەڵام کە دەگەڕێمەوە ئەفغانستان،
  • 8:29 - 8:34
    کاتێک خوێندکارەکانی
    نێو قوتابخانەکەم دەبینم
  • 8:34 - 8:36
    و دایک و باوکیان کە داکۆکیان لێ دەکەن،
  • 8:36 - 8:41
    کە هانیان دەدەن، داهاتوویەکی گەش دەبینم
  • 8:41 - 8:44
    و گۆڕانکارییەکی هەمیشەیی.
  • 8:44 - 8:53
    بۆ من، ئەفغانستان وڵاتی هیوا
    و ئەگەری بێسنوورە.
  • 8:53 - 8:56
    و هەموو رۆژێک
  • 8:56 - 8:59
    کچەکانی SOLA ئەوەم بیر دەخەنەوە.
  • 8:59 - 9:03
    هەر وەکو من، ئەوانیش خەونی گەورە دەبینن.
  • 9:03 - 9:04
    سوپاس.
  • 9:04 - 9:15
    (چەپڵە رێزان)
Title:
بوێری بۆ فێرکردنی کچانی ئەفغانستان
Speaker:
شەبانە بەسیج-راسیخ
Description:

وێنای وڵاتێک بکە کە کچان بە دزییەوە دەچنە دەرەوە بۆ ئەوەی بچنە قوتابخانە، و لە ئەگەری گرتنیاندا رووبەڕووی ئاکامی کوشندە دەبنەوە بەهۆی ئەوەی دەخوێنن. ئەفغانستان بەم شێوەیە بوو لە ژێر دەسەڵاتی تاڵیباندا، و شوێنەواری مەترسیداریشی لە دوای خۆی بەجێهێشتووە تاوەکو ئەمڕۆ. شەبانە بەسیج-راسیخی تەمەن ٢٢ ساڵ لە ئێستادا قوتابخانەیەک بەڕێوە دەبات تایبەت بۆ کچانی ئەفغانستان. ئەو ئاهەنگ دەگێڕێت و شانازی دەکات بە بڕیاری خێزانەکەی کە باوەریان بە کچەکانیان بووە... و باس لە چیرۆکی یەکێک لەو باوکە بوێرانە دەکات کە رووبەڕووی هەڕەشە ناوخۆیەکان بووەتەوە. (لە TEDxWomen تۆمارکراوە)

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
09:36
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for Dare to educate Afghan girls Jun 2, 2020, 8:01 AM
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for Dare to educate Afghan girls Jun 2, 2020, 8:01 AM
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for Dare to educate Afghan girls Jun 2, 2020, 8:01 AM
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for Dare to educate Afghan girls Jun 2, 2020, 8:00 AM
Mardin Abdalqadir edited Kurdish subtitles for Dare to educate Afghan girls Jun 1, 2020, 6:25 PM
Mardin Abdalqadir edited Kurdish subtitles for Dare to educate Afghan girls May 31, 2020, 10:05 PM
Mardin Abdalqadir edited Kurdish subtitles for Dare to educate Afghan girls May 31, 2020, 7:19 PM
Mardin Abdalqadir edited Kurdish subtitles for Dare to educate Afghan girls May 31, 2020, 6:27 PM
Show all

Kurdish subtitles

Revisions