بوێری بۆ فێرکردنی کچانی ئەفغانستان
-
0:01 - 0:02کە تەمەنم ١١ ساڵان بوو،
-
0:02 - 0:07بیرمە لە خەو هەستام بە دەنگی پێکەنینێک
کە ماڵەکەی پڕکرد بوو. -
0:07 - 0:09باوکم بوو
کە گوێی لە هەواڵەکانی BBC گرت بوو -
0:09 - 0:14لە رادیۆ رەساسیە بچوکەکەی.
-
0:14 - 0:16زەردەخەنەیەکی گەورە لەسەر دەموچاوی
بوو کە ئەو کات نائاسایی بوو، -
0:16 - 0:20چونکە زۆربەی کاتەکان
هەواڵەکان نائومێدیان دەکرد. -
0:20 - 0:25باوکم هاواری کرد: تاڵیبان رۆشتن!
-
0:25 - 0:28نەمزانی ئەوە واتای چی دەگەیەنێت،
-
0:28 - 0:33بەڵام لەوە تێگەشتم کە باوکم
بەراستی دڵخۆش بوو. -
0:33 - 0:42پێی وتم: ئێستا دەتوانیت بچیتە
قوتابخانەیەکی راستەقینەوە. -
0:42 - 0:47ئەو رۆژەم هەرگیز لە یاد ناچێت.
-
0:47 - 0:52قوتابخانەیەکی راستەقینە.
-
0:52 - 0:55تەمەنم شەش ساڵان بوو کە تاڵیبان
ئەفغانستانی داگیر کرد -
0:55 - 0:59و قوتابخانەی لە کچان قەدەغە کرد.
-
0:59 - 1:02بۆیە لە ماوەی پێنج ساڵی دواتردا، وەکو
کوڕێک جلوبەرگم دەپۆشی -
1:02 - 1:05تاوەکو پاسەوانی خوشکە گەورەکەم بم لە کاتی
چوونی بۆ قوتابخانەیەکی نهێنی -
1:05 - 1:10چونکە چیتر بۆی نەبوو بەتەنها بچێتە دەرەوە
-
1:10 - 1:14ئەوە تاکە رێگە بوو تاوەکو
هەردووکمان بخوێنین. -
1:14 - 1:17هەموو رۆژێک، رێگەیەکی جیاوازمان دەگرتە بەر
-
1:17 - 1:22تاوەکو کەس گومان نەکات کە
ئێمە بۆ کوێ دەچین. -
1:22 - 1:24کتێبەکانمان لە عەلاگەی سەوزەدا هەڵدەگرت
-
1:24 - 1:30تاوەکو وەها دەربکەوێت کە تەنها
بۆ بازاڕی هاتووینەتە دەر. -
1:30 - 1:32قوتابخانەکە لە ماڵێکدا بوو،
-
1:32 - 1:38زیاتر لە ١٠٠ خوێندکار پێکەوە
لە یەک ژووری بچووکدا بووین. -
1:38 - 1:44لە زستاندا خۆش بوو، بەڵآم
لە هاویندا زۆر گەرم بوو. -
1:44 - 1:46دەمانزانی بەم کارە ژیانمان
دەخەینە مەترسییەوە -
1:46 - 1:51مامۆستاکە، خوێندکارەکان، و دایک و باوکمان.
-
1:51 - 1:53هەندێ جار، لە پڕ قوتابخانەکەمان دادەخرا
-
1:53 - 1:57بۆ ماوەی هەفتەیەک چونکە
تاڵیبان گومانیان هەبوو. -
1:57 - 2:00هەمیشە لە خۆمان دەپرسی ئایا ئەوان
دەربارەی ئێمە چی دەزانن. -
2:00 - 2:03ئایا ئێمە چاودێری دەکرێین؟
-
2:03 - 2:06ئایا دەزانن لە کوێ دەژین؟
-
2:06 - 2:09ئێمە ترسا بووین.
-
2:09 - 2:16بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەر
دەمانویست بچینەوە قوتابخانە. -
2:16 - 2:20من بەبەخت بووم کە لە خێزانێکدا گەورە بووم
-
2:20 - 2:26کە خوێندن بەهادار بوو، و
کچانیش رێزلێگیراو بوون. -
2:26 - 2:31باپیرم پیاوێکی ناوازە بوو
لە سەردەمی خۆیدا. -
2:31 - 2:34پیاوێکی سەربەخۆی ملکەچنەکەری
ناوچەیەکی دوورەدەستی ئەفغانستان. -
2:34 - 2:38سوور بوو لەوەی کچەکەی، کە دایکی منە،
بچێتە قوتابخانە -
2:38 - 2:44هەر لەبەر ئەوەش باوکی پەیوەندییەکانی
لەگەڵی پچڕاند. -
2:44 - 2:48و دایکە خوێندەوارەکەم بوو بە مامۆستا.
-
2:48 - 2:51ئەوە خۆیەتی.
-
2:51 - 2:54دوو ساڵ پێش ئێستا خانەنشین بوو،
تەنها بۆ ئەوەی -
2:54 - 2:59ماڵەکەمان بکات بە قوتابخانە بۆ کچان و
ئافرەتانی گەڕەکەکەمان. -
2:59 - 3:03و باوکیشم... ئەوە خۆیەتی...
-
3:03 - 3:10یەکەمین کەسی خێزانەکەی بوو
کە بخرێتە بەر خوێندن. -
3:10 - 3:12هیچ گومان لەوەدا نەبوو کە منداڵەکانی
-
3:12 - 3:17بچنە بەر خوێندن، بە کچەکانیشییەوە،
-
3:17 - 3:22سەرەڕای هەبوونی تاڵیبان،
سەرەڕای هەموو مەترسییەکان. -
3:22 - 3:30لای ئەو نەچوونی منداڵەکانی
بۆ قوتابخانە مەترسیدارتر بوو. -
3:30 - 3:33لە ماوی دەسەڵاتی تاڵیباندا، لە بیرمە
-
3:33 - 3:38هەندێ کات هەبوو کە زۆر بێزار دەبووم
لەو ژیانەی تێیدا بووین -
3:38 - 3:42کە هەمیشە ترسا بووین و داهاتوویەکی
روونمان نەدەبینی. -
3:42 - 3:45هەندێ جار دەمویست کۆڵ بدەم،
-
3:45 - 3:49بەڵام باوکم،
-
3:49 - 3:51پێی دەگووتم،
-
3:51 - 3:53گوێ بگرە کچەکەم،
-
3:53 - 3:56دەکرێت هەموو شتێکت لە
دەست بدەیت لە ژیاندا. -
3:56 - 4:01دەکرێت پارەت لێ بدزرێت، یاخود ناچار بکرێیت
ماڵەکەت بەجێ بهێڵیت لە کاتی جەنگدا. -
4:01 - 4:03بەڵام تاکە شت کە بۆ هەمیشە
لەگەڵت دەمێنێتەوە -
4:03 - 4:07ئەوەیە کە لێرەدایە.
-
4:07 - 4:12و ئەگەر پێویست بکات کە خوێنمان بفڕۆشین
بۆ پێدانی تێچووی قوتابخانەکەت، -
4:12 - 4:15ئەوا دەیکەین.
-
4:15 - 4:20کەوایە ئێستاش هەر ناتەوێت بەردەوام بیت؟
-
4:20 - 4:23ئەمڕۆ من تەمەنم ٢٢ ساڵە.
-
4:23 - 4:26لە وڵاتێک گەورە بوومە کە دەیان ساڵی جەنگ
-
4:26 - 4:29بوونەتە هۆی رووخاندنی.
-
4:29 - 4:34کەمتر لە %٦ی ئافرەتانی هاوتەمەنم
توانیویانە دوای خوێندنی ئامادەیی بەردەوام بن، -
4:34 - 4:37و ئەگەر خیزانەکەم زۆر پابەند
نەبوونایە بە خوێندنەکەمەوە، -
4:37 - 4:39منیش یەکێک دەبووم لەوان.
-
4:39 - 4:45لە جێی ئەوە، ئێستا بە شانازییەوە وەکو
دەرچوویەکی کۆلێژی میدڵبێریم راوەستاوم. -
4:45 - 4:55(چەپڵە رێزان)
-
4:55 - 4:58کە گەڕامەوە ئەفغانستان، باپیرم،
-
4:58 - 5:02ئەو کورەی لە ماڵی باوکی دەرکرا بەهۆی
ئەوەی کچەکانی خستەبەر خوێندن، -
5:02 - 5:06یەکێک بوو لەوانەی پێش هەموو کەس
پیرۆزبایی لێ کردم. -
5:06 - 5:08ئەو تەنها بە بڕوانامەی
کۆلێژەکەمەوە خۆی هەڵناکێشێت، -
5:08 - 5:10بەڵکو ئەوەش کە یەکەم ئافرەت بوومە،
-
5:10 - 5:12و یەکەم ئافرەتیشم،
-
5:12 - 5:16کە بە ئۆتۆمبێل بیگەڕێنم بەناو
شەقامەکانی کابوڵدا. -
5:16 - 5:21(چەپڵە رێزان)
-
5:21 - 5:24خێزانەکەم بڕوایان پێمە.
-
5:24 - 5:29خەونی گەورە دەبینم، بەڵام خێزانەکەم لە خۆم
زیاتر خەونی گەورەتریان هەیە بۆم. -
5:29 - 5:33هەر بۆیە باڵوێزی جیهانی 10x10م.
-
5:33 - 5:36کە کەمپینێکی جیهانییە بۆ
پەروەردەکردنی ئافرەتان. -
5:36 - 5:38هەر بۆیە بە هاوبەشی خاوەندارێتی SOLAم کرد.
-
5:38 - 5:41یەکەم و رەنگە تاکە قوتابخانەی
نیشتەجێبوون بێت -
5:41 - 5:43تایبەت بە کچان لە ئەفغانستان.
-
5:43 - 5:48وڵاتێک کە تا ئێستاش مەترسیدارە
بۆ کچان کە بچنە قوتابخانە. -
5:48 - 5:52ئەوەی سەرسامکەرە ئەوەیە کە لە
قوتابخانەکەمدا خوێندکاری وەها دەبینم -
5:52 - 5:58کە ئامانجی بەرزیان هەیە و
بە دوای هەلدا دەگەڕێن. -
5:58 - 6:01و بەخێوکەرەکانیان و باوکیان دەبینم
-
6:01 - 6:05کە هەر وەکو باوکی من داکۆکیان لێ دەکەن،
-
6:05 - 6:14ئەمەش سەرەڕای هەبوونی
دژایەتییە ورە روخێنەرەکان. -
6:14 - 6:17هەر وەکو ئەحمەد، ئەمە ناوێکی خوازراوە،
-
6:17 - 6:19و ناشتوانم روخساری پیشانتان بدەم،
-
6:19 - 6:23بەڵام ئەحمەد باوکی
یەکێک لە خوێندکارەکانمە. -
6:23 - 6:27کەمتر لە مانگێک بەر لە ئێستا، خۆی و کچەکەی
-
6:27 - 6:30لە رێگە بوون لە قوتابخانەکەوە
بەرەو لادێکەی خۆیان، -
6:30 - 6:37لە هەوڵیکی کوشتن رزگاریان بوو
-
6:37 - 6:42بە بۆمبی لاڕێگە بە چەند خولەکێک.
-
6:42 - 6:45هەر کە گەشتە ماڵەوە،
زەنگێکی موبایلی پێگەیشت -
6:45 - 6:48دەنگێک هەڕەشەی لێ کرد
-
6:48 - 6:51کە ئەگەر کچەکەی بنێرێتەوە قوتابخانە،
-
6:51 - 6:54ئەوا دووبارە هەوڵی کوشتنی دەدەنەوە.
-
6:54 - 6:58ئەویش پێی گووتن: ئەگەر
دەتانەوێت ئێستا بمکوژن، -
6:58 - 7:02بەڵام من داهاتووی کچەکەم ناشێوێنم
-
7:02 - 7:06بەهۆی بیروبۆچونە کۆن
و دواکەوتووەکانتانەوە. -
7:06 - 7:09ئەو دەرەنجامەی پێی
گەشتووم لەسەر ئەفغانستان، -
7:09 - 7:12ئەمەش شتێکە زۆرجار
لە رۆژئاوادا پشتگوێ خراوە، -
7:12 - 7:16کە لە پشتی هەریەک لە
ئێمەوە کە سەرکەوتوو دەبین -
7:16 - 7:23باوکێک هەیە کە بەهای کچەکەی دەزانێت
-
7:23 - 7:28و سەرکەوتنی کچەکەی بە
سەرکەوتنی خۆی دەزانێت. -
7:28 - 7:31ئەمە مانای ئەوە نییە کە دایکەکانمان
کلیلی سەرکەوتنی ئێمە نین. -
7:31 - 7:36لە راستیدا، زۆرجار ئەوان
گفتوگۆکەر و قایلپێکەری سەرەکین -
7:36 - 7:39بۆ دابینکردنی داهاتوویەکی
پرشنگ بۆ کچەکانیان، -
7:39 - 7:43بەڵام لە تێگەشتنی کۆمەڵگەیەکی
وەکو ئەفغانستان، -
7:43 - 7:46دەبێت پاڵپشتی پیاوانمان بەدەست خستبێت.
-
7:46 - 7:50لەژێر دەسەڵاتی تاڵیباندا، رێژەی
ئەو کچانەی دەچوونە قوتابخانە -
7:50 - 7:52یەک دانە بوو لە سەدان کچ...
-
7:52 - 7:54لە بیرتان بێت، نایاسایی بوو.
-
7:54 - 7:59بەڵام ئەمڕۆ، زیاتر لە ٣ میلیۆن کچ
لە قوتابخانە دەخوێنن لە ئەفغانستان. -
7:59 - 8:07(چەپڵە رێزان)
-
8:07 - 8:13ئەفغانستان زۆر جیاوازە لە ئەمریکا.
-
8:13 - 8:18ئەمریکییەکان گوڕانکارییەکان بێبەها دەبینن.
-
8:18 - 8:21دەترسم کە ئەم گۆڕانکارییانە نەمێننەوە
-
8:21 - 8:25لە دوای رۆشتنی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا.
-
8:25 - 8:29بەڵام کە دەگەڕێمەوە ئەفغانستان،
-
8:29 - 8:34کاتێک خوێندکارەکانی
نێو قوتابخانەکەم دەبینم -
8:34 - 8:36و دایک و باوکیان کە داکۆکیان لێ دەکەن،
-
8:36 - 8:41کە هانیان دەدەن، داهاتوویەکی گەش دەبینم
-
8:41 - 8:44و گۆڕانکارییەکی هەمیشەیی.
-
8:44 - 8:53بۆ من، ئەفغانستان وڵاتی هیوا
و ئەگەری بێسنوورە. -
8:53 - 8:56و هەموو رۆژێک
-
8:56 - 8:59کچەکانی SOLA ئەوەم بیر دەخەنەوە.
-
8:59 - 9:03هەر وەکو من، ئەوانیش خەونی گەورە دەبینن.
-
9:03 - 9:04سوپاس.
-
9:04 - 9:15(چەپڵە رێزان)
- Title:
- بوێری بۆ فێرکردنی کچانی ئەفغانستان
- Speaker:
- شەبانە بەسیج-راسیخ
- Description:
-
وێنای وڵاتێک بکە کە کچان بە دزییەوە دەچنە دەرەوە بۆ ئەوەی بچنە قوتابخانە، و لە ئەگەری گرتنیاندا رووبەڕووی ئاکامی کوشندە دەبنەوە بەهۆی ئەوەی دەخوێنن. ئەفغانستان بەم شێوەیە بوو لە ژێر دەسەڵاتی تاڵیباندا، و شوێنەواری مەترسیداریشی لە دوای خۆی بەجێهێشتووە تاوەکو ئەمڕۆ. شەبانە بەسیج-راسیخی تەمەن ٢٢ ساڵ لە ئێستادا قوتابخانەیەک بەڕێوە دەبات تایبەت بۆ کچانی ئەفغانستان. ئەو ئاهەنگ دەگێڕێت و شانازی دەکات بە بڕیاری خێزانەکەی کە باوەریان بە کچەکانیان بووە... و باس لە چیرۆکی یەکێک لەو باوکە بوێرانە دەکات کە رووبەڕووی هەڕەشە ناوخۆیەکان بووەتەوە. (لە TEDxWomen تۆمارکراوە)
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 09:36
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for Dare to educate Afghan girls | |
![]() |
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for Dare to educate Afghan girls | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for Dare to educate Afghan girls | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for Dare to educate Afghan girls | |
![]() |
Mardin Abdalqadir edited Kurdish subtitles for Dare to educate Afghan girls | |
![]() |
Mardin Abdalqadir edited Kurdish subtitles for Dare to educate Afghan girls | |
![]() |
Mardin Abdalqadir edited Kurdish subtitles for Dare to educate Afghan girls | |
![]() |
Mardin Abdalqadir edited Kurdish subtitles for Dare to educate Afghan girls |