چۆن گروپەکانی سەرنج کار دەکەن؟ - هێکتۆر لانز
-
0:00 - 0:09بۆچی هەندێک بەرهەم دەکڕین یان هەندێک
مارکەی دیاریکراو هەڵدەبژێرین؟ -
0:11 - 0:15ئەمە ئەو جۆرە پرسیارەیە کە هەمیشە
بانگەشەکەرەکان کردوویانە، -
0:15 - 0:16و وەڵامێکی ئاسانیان نییە.
-
0:16 - 0:21لەگەڵ ئەوەشدا، ئامرازێکی دەستکرد هەیە
کە یارمەتی کۆمپانیەکان دەدات بۆ گەڕان لەم -
0:21 - 0:23بابەتە، پرسیارە هاوشێوەییەکان،
-
0:23 - 0:25و پێی دەگوترێت گروپی ئامانج.
-
0:25 - 0:29تا چلەکان، توێژینەوەی بازار
زۆرجار چەندێتی بوو -
0:29 - 0:34بەکارهێنانی شتەکان وەک ژمارەی فرۆشتن و
ڕاپرسی کڕیارەکان بۆ شوێنکەوتنی بەکارهێنان. -
0:34 - 0:37بەڵام ئەمە لە جەنگی جیهانی دووەمدا گۆڕا.
-
0:37 - 0:41کۆمەڵناسان ڕۆبێرت مێرتۆن و
پاول لازارسفێڵد -
0:41 - 0:45هەوڵیان دا بۆ زانینی ئەوەی چۆن بەرکەوتنی
بێ وێنە بۆ پروپاگەندەی جەنگ -
0:45 - 0:47کاریگەری لەسەر خەڵک هەیە.
-
0:47 - 0:50لە بری ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک
-
0:50 - 0:53بە پرساری ڕاستەوخۆ و
وەڵامە هەژماردەییەکان، -
0:53 - 0:56توێژەرەکان چاوپێکەوتنی
تایبەتیان ئەنجامدا، -
0:56 - 0:58هەندێک جار لەگەڵ گروپی بچووك،
-
0:58 - 1:01بەشداری پێکردنیان لە گفتوگۆی کراوەتردا.
-
1:01 - 1:04دواتر، ئەم شێوازە لە لایەن پیشەسازی
ڕیکلامەوە هەڵگیرا -
1:04 - 1:06بە هاوکاری ڕاوێژکاران،
-
1:06 - 1:10وەک پسپۆڕی دەروونی نەمسایی
ئێرنێستت دیچتەر، -
1:10 - 1:12کە بۆ یەکمجار دەربڕینی
گرووپی ئامانجی داهێنا. -
1:12 - 1:15ئەم تەکنیکە نوێیە جۆرێک بوو
لە توێژینەوەی جۆری -
1:15 - 1:20کە تیشکی خستە سەر سروشتی
پەسەندی و بیرکردنەوەی خەڵک. -
1:20 - 1:24نەیتوانی بە بازرگانان بڵێت لە سەدا چەندی
خەڵك بەرهەمی تایبەت یان ماڕکە دەکڕن، -
1:24 - 1:27بەڵام دەکرێت زیاتر باسی ئەو
کەسانەیان بۆ بکات کە ئەو -
1:27 - 1:29کارە دەکەن، و هۆیەکانی ئەو کارەیان،
-
1:29 - 1:33و تەنانەت پاڵنەرە نا هۆشیارەکانی
پشت ئەو هۆکارانەش. -
1:33 - 1:37لە جیاتی ئەوەی دەرئەنجامێکی ڕوون بۆ
بازرگانی و فرۆشتن دابین بکرێت، -
1:37 - 1:41گروپەکانی سەرنج بەکاردەهێنرێت
بۆ لێکۆڵینەوەی گەڕان، -
1:41 - 1:43و بەرهەم هێنانی بیرۆکەی
نوێ بۆ بەرهەمەکان -
1:43 - 1:47و بازاڕکردن پەیوەستە بە تێگەیشتنی
قووڵ بۆ خووی کڕیار. -
1:47 - 1:52بۆ نموونە، گروپەکانی ئامانج دەریانخست
کە پێچەوانەی ڕای گشتیە لەو کاتەدا، -
1:52 - 1:58زۆربەی کات، کاتێک کام ئۆتۆمبێڵ دەکڕن،
ژنەکان کاریگەریان زیاترە لە مێردەکانیان، -
1:58 - 2:02بۆیە کریسلەر رێگەکەی گۆڕی بە کڕین و
فرۆشتنی ئۆتۆمبێل راستەوخۆ بۆ ئافرەتان. -
2:02 - 2:06و دکتۆر دیچتەر خۆی گروپی سەرنجی
بۆ مەتێل بەرێوەبرد -
2:06 - 2:09بۆ ئەوەی فێربن کە کچان چیان
دەوێت لە بووکەڵەدا. -
2:09 - 2:12ئەنجامەکە بوکەڵەی باربی ڕەسەن بوو.
-
2:12 - 2:14کەواتە گروپی سەرنج چۆن کار دەکات؟
-
2:14 - 2:18سەرەتا، کۆمپانیا لە نێوان شەش تا دە
بەشدار دادەمەزرێنن -
2:18 - 2:23بەپێی گەیشتن بە پێوەرە دیاریکراوەکان
ئامانجی توێژینەوەکانیان دەهێنیتە دی. -
2:23 - 2:26دەکرێت دایکی منداڵانی نێوان
پێنج و حەوت بن، -
2:26 - 2:31یان هەرزەکاران پلانیان هەیە لە سێ
مانگی داهاتوودا مۆبایلێکی نوێ بکڕن. -
2:31 - 2:35ئەمە زۆرجار دەکرێت لە ڕێگەی دامەزراوی
پرۆفیشناڵ کە لیستی خەڵک بەڕێوە دەبەن -
2:35 - 2:39کە ڕازی بوون بە بەشداری کردن لە
گروپی سەرنج بۆ پارەدان و خەڵات کردنی تر. -
2:39 - 2:44لە میانەی دانیشتنێکدا داوا لە باشداربووان
دەکرێت وەڵامی چەند داواکارییەکی جۆراوجۆر -
2:44 - 2:46بدەنەوە، لە لایەن بەڕێوبەری گروپەوە،
-
2:46 - 2:48وەک هاوبەشکردنی بۆچوونەکانیان
لەسەر بەرهەمێکی -
2:48 - 2:52دیاریکراو، یان کاردانەوە
سۆزداریەکانیان بۆ بانگەشەیەک. -
2:52 - 2:55تەنانەت لەوانەیە داوایان لی بکرێت کە
بە ڕواڵەت ئەرکی نا پەیوەست ئەنجام بدەن، -
2:55 - 2:59وەک ئەوەی مارکەکان وەک ئاژەڵ
لە باخچەی ئاژەڵان وێنا بکەن. -
2:59 - 3:02بیرۆکەکە ئەوەیە کە ئەمە
دەتوانێت زانیاری بەسوود -
3:02 - 3:03لە بارەی هەستی بەشداربوان ئاشکرا بکات
-
3:03 - 3:07کە پرسیاری سادەیان پێناگات.
-
3:07 - 3:11لە دەرەوەی ئەم بنەما سەرەکیانە،
زۆر جیاوازی هەیە. -
3:11 - 3:14گروپی سەرنج لەوانەیە دوو
یان زیاتر بەڕێوبەری هەبێت -
3:14 - 3:17رەنگە وەرگرتنی لایەنی
پێچەوانەی پرسیارێک، -
3:17 - 3:20یان توێژەرێک لە گروپی تەرکیزدا شاراوە بێت
-
3:20 - 3:25نەناسراو بۆ بەشداربووانی تر بۆ ئەوەی
ببینن کە چۆن وەڵامەکانیان کاریگەریان -
3:25 - 3:28لەسەر دەبێت. هەروەها ڕەنگە هەموو
پرۆسەکە لەلایەن توێژەرەوەکان چاودێری -
3:28 - 3:31بکرێت، لە ڕێگەی ئاوێنەیەکی یەک لایەنەوە.
-
3:31 - 3:33بەڵام هەرچەندە دەتوانن بەهای
تێگەیشتن دابینکەن، -
3:33 - 3:36بەڵام گروپەکانی سەرنج سنورداری خۆیان هەیە،
-
3:36 - 3:39و یەکێک لە سەرەکیترینیان ئەوەیە کە
کردارە سادەکەی چاودێری کردنی شتێک -
3:39 - 3:41دەتوانێت بیگۆڕێت.
-
3:41 - 3:44ئەم بنەمایە پێی دەوترێت
خۆ تێهەڵقورتاندنی چاودێر. -
3:44 - 3:46بەشداربووان وەڵامی ئەوەیان داوەتەوە
-
3:46 - 3:49لەوانەیە کاریگەری لەسەر دروست
بێت بەهۆی بوونی توێژەرەوەکان، -
3:49 - 3:51فشاری کۆمەلایەتی لەلایەن
ئەوانی تری گروپەکە، -
3:51 - 3:55یان بە سادەیی بزانن کە ئەوان
لە گروپی سەرنجدا بەشیان دەبێت. -
3:55 - 4:00و لەبەر ئەوەی توێژەرەوان زۆرجار قەبارەی
نمونەیەکی بچووک لە ڕێکخستنێکی دیاریکراو -
4:00 - 4:03بەکاردێنن. سەختە ئەنجامەکانیان گشتگیربکەن.
-
4:03 - 4:05ئەو دەرکەوتنانەی کە توێژەران لە
گرووپەکانی سەرنج پێی دەگەن -
4:05 - 4:09زۆرجار لە ڕێگەی تاقیکردنەوە و
کۆکردنەوەی داتاوە تاقی دەکرێتەوە. -
4:09 - 4:14ئەو ژمارانە لە پرسیارەکاندا دادەنرێ وەک
ئەوەی چەند کڕیاری شاراوە هەیە -
4:14 - 4:16و ئەوان ئامادەن چ نرخێک بدەن.
-
4:16 - 4:20ئەم بەشەی پرۆسەکە دەگۆڕێت وەک ئەوەی
تەکنەلۆژیا گەشە دەکات. -
4:20 - 4:24بەڵام گروپەکانی سەرنج بە زۆری بۆ
دەیان ساڵ وەک خۆیان ماونەتەوە. -
4:24 - 4:27ڕەنگە کاتێک دێتە سەر
پرسیارە گرنگ و گەورەکان، -
4:27 - 4:31هیچ جێگرەوەیەک بۆ خەڵک نییە کە
بەڕاستی لەگەڵ یەکتردا مامەڵە بکەن.
- Title:
- چۆن گروپەکانی سەرنج کار دەکەن؟ - هێکتۆر لانز
- Speaker:
- هێکتۆر لانز
- Description:
-
پیشاندانی وانەی تەواو:
http://ed.ted.com/lessons/how-do-focus-groups-work-hector-lanzگروپی سەرنج لەلایەن ڕێکخراوەکان و تاکەکانەوە بە شێوەیەکی فراوان بەکارهێنراون بۆ ئەوەی بزانرێت بەرهەم و بیرۆکەکانیان لەلایەن بینەرەوە چۆن وەردەگیرێت. لە بەکارهێنانی بەرهەمی ناوماڵەوە تا ناوبانگی سیاسەتمەدارێک، بە نزیکەیی هەموو شتێک بە تەکنیکە دەتوانریت بدۆزرێتەوە. بەڵام گروپەکانی سەرنج چۆن پێکەوە دائەنرێن؟ و چۆن بە پلەی یەکەم هاتوون؟ هێکتۆر لانز چۆنیەتی کارکردنی گروپەکانی سەرنج ڕوون دەکاتەوە.
وانە لەلایەن هێکتۆر لانز، ئەنیمەیشن لەلایەن کۆمپۆت کۆلێکتیڤ
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:47
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for How do focus groups work? | |
![]() |
Daban Q Jaff accepted Kurdish (Central) subtitles for How do focus groups work? | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for How do focus groups work? | |
![]() |
Tawar Araz edited Kurdish (Central) subtitles for How do focus groups work? | |
![]() |
Tawar Araz edited Kurdish (Central) subtitles for How do focus groups work? | |
![]() |
Tawar Araz edited Kurdish (Central) subtitles for How do focus groups work? | |
![]() |
Tawar Araz edited Kurdish (Central) subtitles for How do focus groups work? | |
![]() |
Tawar Araz edited Kurdish (Central) subtitles for How do focus groups work? |