چی شتێک لە ناو مێشکی ئەو کەسانەدا ھەیە کە خۆیان دەھێنن و دەبەن
-
0:01 - 0:02لەو کاتەی لە کۆلێژ بووم،
-
0:03 - 0:05یەکێک بووم لە
بەرێوەبەرەکانی حکومی، -
0:05 - 0:07بەو واتایەی دەبوایە نوسراوی زۆر بنووسم.
-
0:07 - 0:09ئێستا، کە قوتابیەکی ئاسایی
نوسراوێک دەنوسێت، -
0:09 - 0:12لەوانەیە کارەکەی ئاوا دابەش بکات.
-
0:12 - 0:13خۆت دەزانی--
-
0:13 - 0:15(پێکەنین)
-
0:15 - 0:16لەوانەیە کەمێك
بە هێواشی دەست پێبکەی، -
0:16 - 0:19بەڵام بەشی پێویست لە
هەفتەی یەکەم تەواو دەکەی -
0:19 - 0:20و بە ھەندێک ڕۆژی
سەرقالتر دوای ئەو، -
0:20 - 0:23،هەموو شتێك جێبەجێ دەکرێ
شتەکان مەدەنی دەمێننەوە. -
0:23 - 0:24(پێکەنین)
-
0:24 - 0:26منیش دەمەوێت ئاوا بکەم.
-
0:26 - 0:27پلانەکە ئاوا دەبێ.
-
0:27 - 0:30هەمووی ئامادە دەکەم،
-
0:30 - 0:32بەڵام دواتر، لە ڕاستیدا، کاتی
نووسراوەکە دەهات، -
0:32 - 0:34منیش شتێکی لەو شێوەیەم دەکرد.
-
0:34 - 0:37(پێکەنین)
-
0:37 - 0:39وە ئەمە ڕووی دەدا بۆ هەر
نووسراوێک کە دەمنوسی. -
0:40 - 0:44بەڵام دواتر نووسینی ماستەرنامە
٩٠-لاپەڕیەکەم هاتە پێش، -
0:44 - 0:46ئەو نووسراوەی کە پێویستە یەک ساڵ
کاری لەسەر بکەی. -
0:46 - 0:49دەمزانی بۆ نوسینێکی لەم شێوەیە، شێوازی
کار کردنی ئاساییم هەڵبژاردەیەك نەبوو. -
0:49 - 0:51چونکە پڕۆژەیەکی
زۆر گەورە بوو. -
0:51 - 0:52بۆیە پلانم بۆ
شتەکان دانا، -
0:52 - 0:55وە بڕیارم دا کە دەبێت بەم شێوەیە بیکەم.
-
0:56 - 0:57ساڵەکە دەبوو بەو شێوەیە بڕوا.
-
0:57 - 0:59بە سووکی دەست پێ دەکەم،
-
0:59 - 1:02وە لە مانگەکانی ناوەڕاست
زیاتر کار دەکەم، -
1:02 - 1:04وە لە کۆتاییدا، کارکردنەکەم
بۆ بەرزترین ئاست دەبەم -
1:04 - 1:06هەر وەکو پەیژەیەکی بچووک.
-
1:06 - 1:08دەبێ سەرکەوتن بەسەر
پەیژە چەند گران بێ؟ -
1:08 - 1:10شتێکی گەورە نییە، وایە؟
-
1:11 - 1:13بەڵام دواتر، شتێکی زۆر
پێکەنیناوی ڕوویدا. -
1:13 - 1:14ئەو چەند مانگەی سەرەتا؟
-
1:15 - 1:16ھاتن و ڕۆیشتن،
-
1:16 - 1:17و منیش نەمتوانی ھیچ بکەم.
-
1:17 - 1:20بۆیە پلانێکی مەزنی نوێی
دەستکاری کراومان هەبوو. -
1:20 - 1:21(پێکەنین)
-
1:21 - 1:22و دواتر--
-
1:22 - 1:24(پێکەنین)
-
1:24 - 1:27بەڵام دوایی مانگەکانی
ناوەڕاستیش ڕۆیشتن، -
1:27 - 1:29و لەڕاستیدا یەک وشەم نەنووسی،
-
1:29 - 1:31و ئێمە لێرە بووین.
-
1:32 - 1:34دواتر دوو مانگ بوو بە یەك مانگ،
-
1:34 - 1:36و ئەویش بوو بە ٢ هەفتە.
-
1:36 - 1:37ڕۆژێك لە خەو هەڵستام
-
1:38 - 1:40سێ ڕۆژ مابوو بۆ دوا وادە،
-
1:42 - 1:43هێشتا یەك وشەم نەنووسی بوو،
-
1:43 - 1:46بۆیە تاکە شت لە توانام
دابوو بیکەم، کردم: -
1:46 - 1:48لە ماوەی ٧٢ کاتژمێر، ٩٠ لاپەڕەم نووسی،
-
1:48 - 1:51نەك تەنها یەك شەو، بەڵکو دوو
شەو لەسەر یەك نەخەوتم-- -
1:51 - 1:53مرۆڤ نابێ دوو شەو
لەسەریەك نەخەوێ-- -
1:54 - 1:56بە درێژایی حەرەمی زانکۆ ڕامکرد،
-
1:56 - 1:58بە جوڵەی هێواش خۆم هەڵدا،
-
1:58 - 2:00ڕێك پێش کۆتایی هاتنی
کاتی دیاریکراو ڕادەستم کرد. -
2:00 - 2:02وا بیرمکردەوە ئەمە
کۆتایی هەموو شتێكە. -
2:02 - 2:04بەڵام پاش هەفتەیەك
پەیوەندیەکم بۆ دێت، -
2:04 - 2:05زانکۆکەمە.
-
2:06 - 2:07"دەڵێن، "ئایە ئەمە تیم ئێربانیە؟
-
2:07 - 2:09"منیش دەڵێم، "بەڵێ.
-
2:09 - 2:11ئەوانیش دەڵێن، "دەبێ دەربارەی
"ماستەرنامەکەت قسەبکەین. -
2:11 - 2:13"منیش دەڵێم، "باشە.
-
2:13 - 2:15ئەوانیش دەڵێن،
-
2:15 - 2:17باشترین ماستەرنامەیە"
"هەتا ئێستا بینیبێتم. -
2:17 - 2:19(پێکەنین)
-
2:20 - 2:23(چەپڵەلێدان)
-
2:25 - 2:26ئەمە ڕووی نەدا.
-
2:26 - 2:28(پێکەنین)
-
2:28 - 2:31ماستەرنامەیەکی زۆر،
زۆر خراپ بوو. -
2:31 - 2:33(پێکەنین)
-
2:33 - 2:37هەر ویستم چێژ لەو ساتە ببینەم
کە هەمووتان وا بیرتان کردەوە، -
2:38 - 2:39"!ئەو کابرایە سەرسامکەرە"
-
2:39 - 2:41(پێکەنین)
-
2:41 - 2:42نا، نا، زۆر زۆر خراپ بوو.
-
2:43 - 2:47هەر چۆنێك بێت، ئەمڕۆ
کابرایەکی نوسەر- بڵۆگەرم. -
2:47 - 2:49بڵۆگی چاوەڕێکە،
بەڵام بۆچی دەنووسم. -
2:49 - 2:52و چەند ساڵێك پێش ئێستا، بڕیارمدا
دەربارەی کار-دواخستن بنووسم. -
2:52 - 2:56ڕەفتارەکانم هەمیشە سەری لە
کار-دوانەخەرەکانی دەوروبەرم شێواندووە، -
2:56 - 2:59منیش ویستم بۆ کار-دوانەخەرەکانی
دنیا ڕوون بکەمەوە -
2:59 - 3:01کە چ دەگوزەرێ لە ناو
سەری کار دواخەرەکان، -
3:01 - 3:03و بۆچی ئێمە بەو شێوەیەیین.
-
3:03 - 3:04ئێستا، من
گریمانەیەکم هەبوو -
3:04 - 3:07کە مێشکی کار دواخەرەکان
-
3:07 - 3:09لە ڕاستیدا جیاوازبوو
لە مێشکی خەڵکانی تر. -
3:09 - 3:12و بۆ ئەوەی ئەمە تاقی بکەمەوە،
تاقيگەیەکی (MRI)یم دۆزیەوە -
3:12 - 3:14ڕێیان پێدام مێشکی خۆم و
-
3:14 - 3:17مێشکی کار-دوانەخەرێکی
سەلمێندراو بپشکنم،، -
3:17 - 3:18بۆ ئەوەی بەراوردیان بکەم.
-
3:18 - 3:21لە ڕاستیدا هێناومەتە ئێرە
بۆ ئەوەی نیشانتان بدەم. -
3:21 - 3:24دەمەوێت بە وریاییەوە سەیری بکەن
بزانن هیچ جیاوازیەك بەدی دەکەن. -
3:24 - 3:27دەزانم ئەگەر شارەزایەکی مێشکی
مەشق پێکراو نەبی، زۆر روون نیە، -
3:27 - 3:29بەڵام تەنها سەیرێکی بکەن، باشە؟
-
3:29 - 3:31ئینجا، ئەوەتە مێشکی کەسێکی کار-دوانەخەر.
-
3:32 - 3:34(پێکەنین)
-
3:34 - 3:35ئێستا ...
-
3:36 - 3:38ئەوەتە مێشکی من.
-
3:38 - 3:41(پێکەنین)
-
3:44 - 3:45جیاوازیەك هەیە.
-
3:46 - 3:48هەردوو مێشك بڕیاردەرێکی
مەعقولانەیان تێدایە، -
3:48 - 3:50بەڵام مێشکی کار دواخەرەکە
-
3:50 - 3:53مەیمونێکی چێژ وەرگرتنی
دەستبەجێشی تێدایە. -
3:53 - 3:55ئێستا، ئەوە مانای چیە بۆ
کەسە کار-دواخەرەکە؟ -
3:55 - 3:58چاکە، ههموو شتێك
باشه تا ئەوە روودەدات. -
3:58 - 4:00]کاتێكی گونجاوه تاکو هەندێک
لە کارەکانمان بکەین. نەخێر[ -
4:00 - 4:03بۆیە بڕیاردهره مهعقولهكه
بڕیارهكی مهعقول دەدات -
4:03 - 4:05تا ههندێک شتی بهرههمدار بكات،
-
4:05 - 4:07بهڵام مهیمونهكه
حەزی لەو پلانە نیە، -
4:07 - 4:09بۆیە لهراستیدا ئەو
سوکانەکە وەردەگرێت، -
4:09 - 4:11و دەڵێ "با لاپەڕەیەکی تەواوی
ویکیپدیا بخوێنینەوە -
4:11 - 4:14باسی ئابڕووچوونی نانسی كاریگان/
تۆنیا هاردینگ دهكات، -
4:14 - 4:16چونكه تازە بهبیرم
هاتهوه ئهو شته ڕوویداوە. -
4:16 - 4:17(پێکەنین)
-
4:17 - 4:18پاشان
-
4:18 - 4:20(پێکەنین)
-
4:20 - 4:21پاشان دهچینه لای بەفرگرەکە،
-
4:21 - 4:25تا ببینین ئایە هیچ شتێکی نوێ هەیە
لە ناوی لە ده دهقه لەمەوبەر. -
4:25 - 4:27پاشان خەریکی یوتوب دەبین
-
4:27 - 4:30به ڤیدێۆكانی ڕیچارد فێیمان كه باسی
موگناتیس دهكا دەست پێدەکەین -
4:30 - 4:33پاش ماوهیهكی زۆر زۆر كۆتای پێدێت
بە سهیرکردنی چاوپێکەوتنەکانی -
4:33 - 4:35دایكی جهستن بیبهر.
-
4:35 - 4:37(پێکەنین)
-
4:37 - 4:39"هەموو ئهوانە ماوەیەکی دەوێ،
-
4:39 - 4:43بۆیە ئەمرۆ هیچ شوێنێکمان نامێنی
لەسەر جەدوەلەکەمان بۆ کارکردن. -
4:43 - 4:44ببورە!"
-
4:44 - 4:45(ئاه هەڵكێشان)
-
4:46 - 4:50ئێستا چی ڕوودەدات لێرە؟
-
4:51 - 4:54ئەو مەیمونە چێژوەرگرە
دەستبەجێیە لەوە ناچێ کەسێک بێ -
4:54 - 4:55کە دەتەوێت لە پشت
سوکانەکە بێت. -
4:55 - 4:57ئەو بە تەواوی لە ئێستادا دەژی.
-
4:57 - 5:00ھیچ بیرەوەریەکی ڕابردووی نیە،
ھیچ زانیاری لەسەر داھاتووش نیە، -
5:00 - 5:02و تەنیا دوو شت لای ئەو گرنگە:
-
5:02 - 5:04ئاسان و خۆش.
-
5:04 - 5:07،ئێستا، لە جیهانی ئاژەڵاندا
ئەوە بێ کێشە کاردەکات. -
5:07 - 5:09ئەگەر تۆ سەگێک بیت
-
5:09 - 5:12ئەگەر هەموو ژیانت تەنیا لە کردنی
شتی ئاسان و خۆش بەسەر ببەی، -
5:12 - 5:13تۆ زۆر سەرکەوتووی!
-
5:13 - 5:15(پێکەنین)
-
5:15 - 5:17بۆ مەیمەنەکەش،
-
5:18 - 5:20مرۆڤ تەنیا جۆرێکی ترن لە ئاژەڵ.
-
5:20 - 5:25بۆیە دەبێ تێر خواردن، تێر خەویان
بکەی، و زیاد بکەن بۆ جیلی داهاتوو، -
5:25 - 5:27لەوانەیە لە سەردەمی کۆن
ئەوە بە باشی کاری کردبێ. -
5:27 - 5:30بەڵام ئەگەر تێبینیتان نەکردوە،
ئێستا ئێمە لە سەردەمی کۆن نین. -
5:30 - 5:34ئێمە لە شارستانییەکی پێشکەووتوین،
و مەیمونەکەش نازانێ ئەوە چیە. -
5:34 - 5:36هەر لەبەر ئەمەشە کەسێکی
تر لە مێشکمان هەیە، -
5:36 - 5:38بڕیاردەرە مەعقولانەکە،
-
5:38 - 5:42ئەو توانایەمان پێ دەدات ئەو شتانە بکەین
کە هیچ گیانەوەرێکی تر ناتوانێ بیکات. -
5:42 - 5:44دەتوانین داهاتوومان وێنا بکەین.
-
5:44 - 5:45.دەتوانین وێنە گەورەکە ببینین
-
5:45 - 5:47دەتوانین پلانی
درێژخایەن دابنێین. -
5:47 - 5:49ئەو دەیەوێ حساب بۆ هەمووی بکات.
-
5:49 - 5:52و دەیەوێت هەرچی شتێک
مانادارە لە ئێستادا ئەوە بکەین -
5:52 - 5:55و دەیەوێت هەرچی شتێک مانادارە
لە ئێستادا تەنھا ئەوە بکەین. -
5:55 - 5:56ئێستا، هەندێجار مانادارە
-
5:56 - 5:58شتی ئاسان و خۆش بکەین،
-
5:58 - 6:00بۆ نمونە کە نانی ئێوارە دەخۆی یان دەخەوی
-
6:00 - 6:02یان چێژ وەرگرتن لەو کاتانەی بێ کاریت.
-
6:02 - 6:04ھەر بۆیە تێکەڵبوونێک ھەیە.
-
6:04 - 6:06ھەندێک کات ڕێک دەکەون.
-
6:06 - 6:08بەڵام کاتی تر، زۆر زیاتر مانادارە کە
-
6:08 - 6:12هەندێک شت بکەی گرانترن و کەمتر دڵخۆشکەرن،
-
6:12 - 6:14لەپێناو وێنە گەورەکە.
-
6:14 - 6:15و ئەوە ئەو کاتەیە کە ناکۆکیەکمان دەبێ.
-
6:16 - 6:17و بۆ کار-دواخەرەکە،
-
6:17 - 6:20هەموو جارێک ئەو ناکۆکییە بە
شێوەیەکی دیاریکراو کۆتایی دێت، -
6:20 - 6:24وای لێدەکات زۆربەی کاتەکانی لەو
ناوچە پرتەقاڵییە بەسەر ببات، -
6:24 - 6:28ناوچەیەکی ئاسان و خۆش بە تەواوی
لە دەرەوەی بازنەی مانادارییە. -
6:28 - 6:30من پێی دەڵێم مەیدانە تاریکەکە.
-
6:30 - 6:32(پێکەنین)
-
6:32 - 6:35ئێستا، مەیدانە تاریکەکە ئەو شوێنەیە
-
6:35 - 6:38ئێوە هەمووتان کار-دواخەرەکان
بە باشی دەزانن کوێیە. -
6:39 - 6:41ئەو شوێنەیە کە چالاکیە
خۆشەکانی لێ روودەدات -
6:41 - 6:44لەو کاتانەی کە نابێ
چالاکیە خۆشەکان ڕووبدەن. -
6:44 - 6:46ئەو خۆشيەی هەتە لە مەیدانە تاریکەکە
-
6:46 - 6:49لە ڕاستيدا خۆشی نيە، لەبەر ئەوەی
دەستکەوتێکی بێ ماندووبوونە، -
6:49 - 6:52کەشەکەی پڕە لە تۆمەتباری، ترس،
دڵەڕاوکێ ، ڕق لەخۆبوونەوە -- -
6:52 - 6:54ئەو ھەموو ھەستە خۆشانەی کار-دوانەخەر.
-
6:55 - 6:58پرسيارەکە ئەوەيە لەو بارودۆخەی
مەيمونەکە لە پشت سوکانەکەوەيە، -
6:58 - 7:02چۆن کار-دواخەر بتوانێت وا
لە خۆی بکات بچێتە ناوچە شينەکە، -
7:02 - 7:05شوێنێکی کەمتر دڵخۆشکەرە،
بەڵام لەوێ زۆر شتی گرنگ ڕوودەدات؟ -
7:05 - 7:10باشە، دەرکەوت کەسی کار-دواخەر
فريشتەیەکی پارێزگاری هەيە، -
7:10 - 7:13کەسێك بەردەوام
ئاگاداریەتی و چاوی لەسەريەتی -
7:13 - 7:15لە تاريکترين ساتەکانیدا --
-
7:15 - 7:17کەسێک بە ناوی (دێوەزمەی تۆقین).
-
7:17 - 7:20(پێکەنین)
-
7:22 - 7:27ئێستا، دێوەزمەی تۆقین
بێدەنگە زۆربەی کاتەکان، -
7:27 - 7:31بەڵام هەرکاتێک دوا وادەیەک زۆر
نزیک دەبێتەوە لەپڕ بەئاگا دێت -
7:31 - 7:33يان مەترسی شەرمەزاربوون
لەناو خەڵک هەبێت، -
7:33 - 7:36یان کارەساتێکی پيشەيی يان
هەندێک سەرەنجامی ترسناکی تر. -
7:36 - 7:40بە گرنگيەوە، ئەو تاکە شتە
مەيمونەکە بتۆقێنێت. -
7:40 - 7:45بەم دواييە ئەو زۆر
پەیوەندیدار ببوو لە ژيانم، -
7:45 - 7:48لەبەر ئەوەی کەسانی تێد پەيوەنديان
پێوە کردم نزيکەی ٦ مانگ پێش ئێستا -
7:48 - 7:50بانگێشتيان کردم بۆ ئەوەی
لە تێد وتارێک بدەم. -
7:50 - 7:52(پێکەنین)
-
7:55 - 7:57ئێستا، بێگومان، وتم بەڵێ.
-
7:57 - 8:01هەميشە ئەوە خەونم بووە لە
ڕابردوودا لە تێد قسەم کردبێت. -
8:01 - 8:05(پێکەنین)
-
8:05 - 8:09(چەپڵەڕێزان)
-
8:12 - 8:14بەڵام لە ناوەندی ئەو
هەموو جۆش و خرۆشيیە، -
8:14 - 8:17وا دیاربوو برياردەرە مەعقوڵەکە
شتێکی تری لە مێشکە. -
8:18 - 8:20دەيگوت "ئەرێ ئێمە ڕوونە لە
لامان تازە چيمان قبوڵ کرد؟ -
8:20 - 8:23لەوە دەگەين (ئەوەی ئێستا ڕوودەدات)
ئەوە ڕۆژێك لە داهاتوودا ڕوودەدات؟ -
8:23 - 8:26پێويستە هەر ئێستا دانيشين و
کاری لەسەر بکەين." -
8:26 - 8:29مەيمونەکە گوتی "بەتەواوی هاوڕام لەگەڵت،
بەڵام با تەنها گوگڵ ئێرث بکەينەوە -
8:29 - 8:32زووم بکەين بۆ نزمترین شوێنی هيندستان،
کە نزیکەی ٢٠٠ پێ لەسەر زەوییە، -
8:32 - 8:36بۆ ماوەی٢ سەعات بچینە سەرەوە تا
دەگەینە بەرزترین شوێنی وڵاتەکە، -
8:36 - 8:38تا هەستێکی باشترمان هەبێت بۆ هيندستان."
-
8:38 - 8:42(پێکەنین)
-
8:43 - 8:45و ئەو ڕۆژە ئەوەمان کرد.
-
8:45 - 8:47(پێکەنین)
-
8:49 - 8:52شەش مانگ گۆڕا بۆ چوار
دوایی بۆ دوو دوایی بۆ یەك، -
8:53 - 8:56تیمی تێد بڕیاریاندا قسەكەرەكان ڕابگەیەنن.
-
8:56 - 8:58ماڵپەڕەكەم كردەوە، دەموچاوی من لەوێ بوو
-
8:58 - 9:00ڕێك تەماشای دەكردمەوە.
-
9:00 - 9:01و پێشبينى بکەن كێ بەخەبەر هات؟
-
9:01 - 9:04(پێکەنین)
-
9:05 - 9:08ودێوەزمە تۆقینەکە دەستی
کرد بە هۆش لەدەستدان، -
9:08 - 9:11وە چەند چركەیەك دواتر،
هەموو سیستەمەكە شێواوە. -
9:11 - 9:13(پێکەنین)
-
9:16 - 9:19و مەیمونەكە لە بیرت بێ،
تۆقیوە لە دێوەزمەی تۆقینەکە -- -
9:19 - 9:20بوووم، ڕادەكاتە
سەر دارەكە! -
9:20 - 9:21لە كۆتاییدا،
-
9:21 - 9:24لە كۆتایید،ا بڕیاردەرە مەعقولەکە
دەتوانێ سوكانەكە بگرێ -
9:24 - 9:26منیش دەتوانم دەست بكەم
بە کارکردن لەسەر وتارەکەم. -
9:26 - 9:28ئێستا، دێوەزمەی تۆقینەکە
-
9:28 - 9:31هەموو جۆرە هەڵسوکەوتە زۆر شێتانەكانی
کەسی کار-دواخەر ڕوون دەکاتەوە، -
9:31 - 9:34وەك چۆن كەسێكی وەكو من
دەتوانێ دوو هەفتە بەسەر ببات -
9:34 - 9:37و نەتوانێ ڕستەی
یەکەمی وتارێک بنووسێت، -
9:37 - 9:40پاشان موعجیزە ئاسایانە ڕەوشتی
سەرسورهێنەری کارکردن بدۆزێتەوە -
9:40 - 9:43کە هەموو شەوەكە بەخەبەر
بێ و هەشت پەڕ بنووسێت. -
9:44 - 9:47وەئەو بارودۆخە بە تەواوی،
لەگەڵ هەرسێ كاراكتەرەكان -- -
9:47 - 9:49ئەمە سیستەمی کەسی کار دواخەرە.
-
9:50 - 9:54تەواو نیە، بەڵَام لە كۆتاييدا، كاردەكات.
-
9:54 - 9:58ئەوەبوو دوو ساڵ لەمەوبەر بڕیارمدا
لەبارەیەوە بڵۆگەكە بنووسم. -
9:58 - 10:01.کاتێک ئەوەم كرد ،
بە كاردانەوەكان سەرسام بووم. -
10:01 - 10:03بەڕاستی هەزارەها ئیمەیڵ هات،
-
10:03 - 10:06لە جۆرەها خەڵكی جیاواز
لە سەرانسەری دونیا -
10:06 - 10:07كەوا شتگەلێكی جۆراوجۆریان دەكرد.
-
10:07 - 10:10ئەو خەڵكانە پەرستار، فەرمانبەری
بانك، وێنەكێش، ئەندازیار بوون -
10:10 - 10:13زۆر زۆرێك لە خوێندكارانی دکتۆرا.
-
10:13 - 10:15(پێکەنین)
-
10:15 - 10:17و هەموویان هەمان شتیان
دەنووسی، دەیانگوت: -
10:17 - 10:19"منیش ئەو كێشەیەیەم هەیە."
-
10:19 - 10:23بەڵام ئەوەی کاریگەری هەبوو لەسەرم ئەو
جیاوازیەی نێوان نیەتە سادەکەی بڵاوكراوەكە -
10:23 - 10:25و زۆری وچڕی ئەم ئەم ئیمەیڵانەیە.
-
10:25 - 10:28ئەم خەڵكە زۆر بە بێهیواییانە دەیاننوسی
-
10:28 - 10:31كەوا کار دواخستن چی
بەسەر ژیانی ئەوانەوە هێناوە، -
10:31 - 10:33كەوا ئەم مەیموونە چی
بەسەر ئەوان هێناوە. -
10:35 - 10:38و بیرم لەوە كردەوە، ووتم،
-
10:38 - 10:41باشە، ئەگەر سیستەمی کار-دواخەرەكە
كاردەكات، کەوایە ئەوە چی ڕوودەدات؟ -
10:41 - 10:44بۆ ئەم هەموو خەڵكە لە
شوێنێكی وا تاریكدان؟ -
10:44 - 10:47چاکە، دەردەكەوێ كەوا
دوو جۆر کار دواخستن هەیە. -
10:48 - 10:51هەموو ئەو شتانەی ئەمڕۆ باسم کردن،
ئەو نموونانەی هێنانمەوە، -
10:51 - 10:52ھەموویان دوا
وادەیان ھەیە. -
10:52 - 10:53و کاتێک دوا وادە ھەیە،
-
10:53 - 10:56کاریگەریەکانی دواخستن بۆ
ماوەیەکی کورت دەبێت -
10:56 - 10:58چونکە دێوەزمەی تۆقینەکە
دێتە ناو بابەتەکە. -
10:58 - 11:00بەڵام جۆری دووەم ھەیە لە دواخستن
-
11:00 - 11:03لەو بارودۆخانەدا
ڕوودەدات کە دوا وادە نیە. -
11:03 - 11:06جا ئەگەر پیشەیەکت ویست
تیایدا تۆ خۆت دەستپێکەر بووی -- -
11:06 - 11:08شتێك لە بواری ھونەری،
شتێكی دەستپێشخەری -- -
11:08 - 11:11لە سەرەتادا ئەم جۆرە کارانە دوا
وادەیان نیە، چونکە ھیچ شتێك ڕوونادات، -
11:11 - 11:13تا دەچیە دەرەوە و کارە
قورسەکان جێبەجێ دەکەی و -
11:13 - 11:16تەوژم وەردەگری، وا لە شتەکان
دەکەی دەست بە جوڵە بکەن. -
11:16 - 11:19ھەروەھا جۆرەها شتى گرنگ
لە دەرەوەی پیشەکەتدا ھەیە -
11:19 - 11:20کە دوا وادەیان نیە،
-
11:20 - 11:23وەک بینینی خانەوادەکەت یان
وەرزش کردن و گرنگیدان بە تەندروستیت، -
11:23 - 11:25کارکردن لەسەر پەیوەندیەکانت
-
11:25 - 11:28یان کۆتایی هێنان بە پەیوەندیەك خراپ.
-
11:28 - 11:33ئێستا ئەگەر تاکە میکانیزمی کەسی
دواخەر بۆ جێبەجێکردنی ئەو کارە سەختانە -
11:33 - 11:35دێوەزمەی تۆقین بێت، ئەوە کێشەیە،
-
11:35 - 11:37چونکە لە گشت ئەو
بارودۆخانە کە دوا وادەیان نیە، -
11:37 - 11:39دێوەزمەی تۆقین بە دیارناکەوێت.
-
11:39 - 11:41ھیچی نیە تا لە پێناوی
ھەڵسێت لە خەو، -
11:41 - 11:43بۆیە کاریگەریەکانی
دواخستن، کۆتاییان نایێت؛ -
11:43 - 11:45هەر درێژ دەبنەوە هەتا هەتایە.
-
11:46 - 11:49و لەو کار دواخستنەی مەودا- درێژ
-
11:49 - 11:52زۆر کەمتر دیارە و زۆر
کەمتر باسی لێوە دەکرێت -
11:52 - 11:55لە جۆرە دواخستنە پێكەنيناویتر،
کە مەودا-کورتە و دوا وادەی ھەیە. -
11:55 - 11:58زۆربەی کات ئازارەکەی بە
بێدەنگی و بە تەنيایی دەچێژرێت. -
11:59 - 12:00و دەکرێ ببێتە سەرچاوەیەک
-
12:00 - 12:04بۆ پەشیمانی و خەمناکی ماوە درێژ.
-
12:05 - 12:07و بیرم کردەوە، لەبەر ئەوەیە
ئەو خەڵکە ئیمەیڵ دەنێرن، -
12:07 - 12:09و هەر لە بەر ئەوەشە
لە بارێکی وا خراپدان. -
12:09 - 12:12لەبەر ئەوە نیە ئەوان کارکردن بۆ
پڕۆژەکانیان دوادەخەن. -
12:12 - 12:16ئەو کار دواخستنە مەودا-درێژە هەندێکجار
وای لێ کردوون واهەست بکەن لە ھەمان کاتدا، -
12:16 - 12:18بینەرێک بن لە ژیانی خۆیاندا.
-
12:18 - 12:22بێ ئومێدیەکەیان هی ئەوە نیە
ئەوان نەیانتوانیووە خەونەکەیان بهێننەدی؛ -
12:22 - 12:25هی ئەوەیە ئەوان هەر نەیانتوانیووە
دەست بە بەدیهێنانیان بکەن. -
12:25 - 12:29جا ئەو ئیمەیڵانەم خوێندەوە و
کەمێک بۆم ڕوون بوویەوە -- -
12:30 - 12:34کە باوەڕ ناکەم هیچ
کار دوانەخەرێک بوونی هەبێت. -
12:34 - 12:37ئەمە ڕاستە - وا بیر دەکەمەوە
هەمووتان کار دواخەرن. -
12:38 - 12:40ئێستا، لەوانەیە هەمووتان
وا سەر لێشێواو نەبن. -
12:40 - 12:41وەکو هەندێکمان،
-
12:41 - 12:43(پێکەنین)
-
12:43 - 12:46هەندێکتان لەوانەیە پەیوەندییەکی
دروستتان هەبێت لەگەڵ دوا وادەکان، -
12:46 - 12:49بەڵام لەبیرتان بێت:
پەنهانیترین فێڵی مەیموونەکە -
12:49 - 12:50ئەوکاتانەیە دوا
وادەکان بوونیان نیە. -
12:51 - 12:53ئێستا، من دەمەوێت کۆتا
شتتان پێ نیشان بدەم. -
12:53 - 12:56من بەمە دەڵێم ساڵنامەی ژیان.
-
12:56 - 13:01ئەوە هەر چوارگۆشەیەک بۆ
هەفتەیەکە لە ژیانێکی ٩٠ ساڵییەکدا. -
13:01 - 13:03ئەمانە چوارگۆشەی زۆر نین،
-
13:03 - 13:06بەتایبەتی لە کاتێکدا
ئێمە زۆربەیمان بەکارهێناوە. -
13:07 - 13:12بۆیە باوەڕم وایە ئێمە پێویستە سەرنجێکی
جدی و درێژ بدەینە ئەم ساڵنامەیە. -
13:13 - 13:16پێویستە بیر لەوە بکەینەوە
بەڕاستی چ شتێک دوادەخەین، -
13:16 - 13:19چونکە هەمووان کەمتەرخەمی
لە شتێکدا دەکەن لە ژیانیاندا. -
13:21 - 13:24پێویستە ئێمە ئاگاداری مەیمونی
چێژوەرگری دەستبەجێ بین. -
13:25 - 13:28ئەمە کارێکە بۆ هەموومان.
-
13:29 - 13:31و لەبەر ئەوەی چوارگۆشە زۆری لێ نیە،
-
13:31 - 13:33ئەمە کارێکە ڕەنگە پێویست بکا
ئەمڕۆ دەست پێ بکەیت. -
13:33 - 13:36باشە، لەوانەیە ئەمرۆ نا، بەڵام ...
-
13:36 - 13:38(پێکەنین)
-
13:38 - 13:39ئێوە دەزانن.
-
13:40 - 13:41لە کاتێکی نزیکدا.
-
13:41 - 13:43سوپاستان دەکەم.
-
13:43 - 13:51(چەپڵەڕێزان)
- Title:
- چی شتێک لە ناو مێشکی ئەو کەسانەدا ھەیە کە خۆیان دەھێنن و دەبەن
- Speaker:
- تیم ئوربەن
- Description:
-
تیم ئوربان دەزانێت کار دواخستن مانای نیە، باڵام ئەو هەرگیز نەیتوانیووە واز لەو خووەی بهێنێ کە کارەکانی لە کۆتا
دەقەکان بکات. لەم ئاخاوتنە پێکەنیناویی و نوێیەدا، ئوربەن گەشتێکمان YouTube binges, Wikipedia rabbit holes پێدەکات — و ھانمان دەدات بە قوڵتر بیر بکەینەوە سەبارەت بە ڕاستی ئێمە کار دواخەرین، پێش ئەوەی کاتمان نەمێنێت. - Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 14:03
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for Inside the mind of a master procrastinator | |
![]() |
Razaw Bor accepted Kurdish subtitles for Inside the mind of a master procrastinator | |
![]() |
Razaw Bor edited Kurdish subtitles for Inside the mind of a master procrastinator | |
![]() |
Razaw Bor edited Kurdish subtitles for Inside the mind of a master procrastinator | |
![]() |
Razaw Bor edited Kurdish subtitles for Inside the mind of a master procrastinator | |
![]() |
Razaw Bor edited Kurdish subtitles for Inside the mind of a master procrastinator | |
![]() |
Razaw Bor edited Kurdish subtitles for Inside the mind of a master procrastinator | |
![]() |
Razaw Bor edited Kurdish subtitles for Inside the mind of a master procrastinator |