< Return to Video

چی شتێک لە ناو مێشکی ئەو کەسانەدا ھەیە کە خۆیان دەھێنن و دەبەن

  • 0:01 - 0:02
    لەو کاتەی لە کۆلێژ بووم،
  • 0:03 - 0:05
    یەکێک بووم لە
    بەرێوەبەرەکانی حکومی،
  • 0:05 - 0:07
    بەو واتایەی دەبوایە نوسراوی زۆر بنووسم.
  • 0:07 - 0:09
    ئێستا، کە قوتابیەکی ئاسایی
    نوسراوێک دەنوسێت،
  • 0:09 - 0:12
    لەوانەیە کارەکەی ئاوا دابەش بکات.
  • 0:12 - 0:13
    خۆت دەزانی--
  • 0:13 - 0:15
    (پێکەنین)
  • 0:15 - 0:16
    لەوانەیە کەمێك
    بە هێواشی دەست پێبکەی،
  • 0:16 - 0:19
    بەڵام بەشی پێویست لە
    هەفتەی یەکەم تەواو دەکەی
  • 0:19 - 0:20
    و بە ھەندێک ڕۆژی
    سەرقالتر دوای ئەو،
  • 0:20 - 0:23
    ،هەموو شتێك جێبەجێ دەکرێ
    شتەکان مەدەنی دەمێننەوە.
  • 0:23 - 0:24
    (پێکەنین)
  • 0:24 - 0:26
    منیش دەمەوێت ئاوا بکەم.
  • 0:26 - 0:27
    پلانەکە ئاوا دەبێ.
  • 0:27 - 0:30
    هەمووی ئامادە دەکەم،
  • 0:30 - 0:32
    بەڵام دواتر، لە ڕاستیدا، کاتی
    نووسراوەکە دەهات،
  • 0:32 - 0:34
    منیش شتێکی لەو شێوەیەم دەکرد.
  • 0:34 - 0:37
    (پێکەنین)
  • 0:37 - 0:39
    وە ئەمە ڕووی دەدا بۆ هەر
    نووسراوێک کە دەمنوسی.
  • 0:40 - 0:44
    بەڵام دواتر نووسینی ماستەرنامە
    ٩٠-لاپەڕیەکەم هاتە پێش،
  • 0:44 - 0:46
    ئەو نووسراوەی کە پێویستە یەک ساڵ
    کاری لەسەر بکەی.
  • 0:46 - 0:49
    دەمزانی بۆ نوسینێکی لەم شێوەیە، شێوازی
    کار کردنی ئاساییم هەڵبژاردەیەك نەبوو.
  • 0:49 - 0:51
    چونکە پڕۆژەیەکی
    زۆر گەورە بوو.
  • 0:51 - 0:52
    بۆیە پلانم بۆ
    شتەکان دانا،
  • 0:52 - 0:55
    وە بڕیارم دا کە دەبێت بەم شێوەیە بیکەم.
  • 0:56 - 0:57
    ساڵەکە دەبوو بەو شێوەیە بڕوا.
  • 0:57 - 0:59
    بە سووکی دەست پێ دەکەم،
  • 0:59 - 1:02
    وە لە مانگەکانی ناوەڕاست
    زیاتر کار دەکەم،
  • 1:02 - 1:04
    وە لە کۆتاییدا، کارکردنەکەم
    بۆ بەرزترین ئاست دەبەم
  • 1:04 - 1:06
    هەر وەکو پەیژەیەکی بچووک.
  • 1:06 - 1:08
    دەبێ سەرکەوتن بەسەر
    پەیژە چەند گران بێ؟
  • 1:08 - 1:10
    شتێکی گەورە نییە، وایە؟
  • 1:11 - 1:13
    بەڵام دواتر، شتێکی زۆر
    پێکەنیناوی ڕوویدا.
  • 1:13 - 1:14
    ئەو چەند مانگەی سەرەتا؟
  • 1:15 - 1:16
    ھاتن و ڕۆیشتن،
  • 1:16 - 1:17
    و منیش نەمتوانی ھیچ بکەم.
  • 1:17 - 1:20
    بۆیە پلانێکی مەزنی نوێی
    دەستکاری کراومان هەبوو.
  • 1:20 - 1:21
    (پێکەنین)
  • 1:21 - 1:22
    و دواتر--
  • 1:22 - 1:24
    (پێکەنین)
  • 1:24 - 1:27
    بەڵام دوایی مانگەکانی
    ناوەڕاستیش ڕۆیشتن،
  • 1:27 - 1:29
    و لەڕاستیدا یەک وشەم نەنووسی،
  • 1:29 - 1:31
    و ئێمە لێرە بووین.
  • 1:32 - 1:34
    دواتر دوو مانگ بوو بە یەك مانگ،
  • 1:34 - 1:36
    و ئەویش بوو بە ٢ هەفتە.
  • 1:36 - 1:37
    ڕۆژێك لە خەو هەڵستام
  • 1:38 - 1:40
    سێ ڕۆژ مابوو بۆ دوا وادە،
  • 1:42 - 1:43
    هێشتا یەك وشەم نەنووسی بوو،
  • 1:43 - 1:46
    بۆیە تاکە شت لە توانام
    دابوو بیکەم، کردم:
  • 1:46 - 1:48
    لە ماوەی ٧٢ کاتژمێر، ٩٠ لاپەڕەم نووسی،
  • 1:48 - 1:51
    نەك تەنها یەك شەو، بەڵکو دوو
    شەو لەسەر یەك نەخەوتم--
  • 1:51 - 1:53
    مرۆڤ نابێ دوو شەو
    لەسەریەك نەخەوێ--
  • 1:54 - 1:56
    بە درێژایی حەرەمی زانکۆ ڕامکرد،
  • 1:56 - 1:58
    بە جوڵەی هێواش خۆم هەڵدا،
  • 1:58 - 2:00
    ڕێك پێش کۆتایی هاتنی
    کاتی دیاریکراو ڕادەستم کرد.
  • 2:00 - 2:02
    وا بیرمکردەوە ئەمە
    کۆتایی هەموو شتێكە.
  • 2:02 - 2:04
    بەڵام پاش هەفتەیەك
    پەیوەندیەکم بۆ دێت،
  • 2:04 - 2:05
    زانکۆکەمە.
  • 2:06 - 2:07
    "دەڵێن، "ئایە ئەمە تیم ئێربانیە؟
  • 2:07 - 2:09
    "منیش دەڵێم، "بەڵێ.
  • 2:09 - 2:11
    ئەوانیش دەڵێن، "دەبێ دەربارەی
    "ماستەرنامەکەت قسەبکەین.
  • 2:11 - 2:13
    "منیش دەڵێم، "باشە.
  • 2:13 - 2:15
    ئەوانیش دەڵێن،
  • 2:15 - 2:17
    باشترین ماستەرنامەیە"
    "هەتا ئێستا بینیبێتم.
  • 2:17 - 2:19
    (پێکەنین)
  • 2:20 - 2:23
    (چەپڵەلێدان)
  • 2:25 - 2:26
    ئەمە ڕووی نەدا.
  • 2:26 - 2:28
    (پێکەنین)
  • 2:28 - 2:31
    ماستەرنامەیەکی زۆر،
    زۆر خراپ بوو.
  • 2:31 - 2:33
    (پێکەنین)
  • 2:33 - 2:37
    هەر ویستم چێژ لەو ساتە ببینەم
    کە هەمووتان وا بیرتان کردەوە،
  • 2:38 - 2:39
    "!ئەو کابرایە سەرسامکەرە"
  • 2:39 - 2:41
    (پێکەنین)
  • 2:41 - 2:42
    نا، نا، زۆر زۆر خراپ بوو.
  • 2:43 - 2:47
    هەر چۆنێك بێت، ئەمڕۆ
    کابرایەکی نوسەر- بڵۆگەرم.
  • 2:47 - 2:49
    بڵۆگی چاوەڕێکە،
    بەڵام بۆچی دەنووسم.
  • 2:49 - 2:52
    و چەند ساڵێك پێش ئێستا، بڕیارمدا
    دەربارەی کار-دواخستن بنووسم.
  • 2:52 - 2:56
    ڕەفتارەکانم هەمیشە سەری لە
    کار-دوانەخەرەکانی دەوروبەرم شێواندووە،
  • 2:56 - 2:59
    منیش ویستم بۆ کار-دوانەخەرەکانی
    دنیا ڕوون بکەمەوە
  • 2:59 - 3:01
    کە چ دەگوزەرێ لە ناو
    سەری کار دواخەرەکان،
  • 3:01 - 3:03
    و بۆچی ئێمە بەو شێوەیەیین.
  • 3:03 - 3:04
    ئێستا، من
    گریمانەیەکم هەبوو
  • 3:04 - 3:07
    کە مێشکی کار دواخەرەکان
  • 3:07 - 3:09
    لە ڕاستیدا جیاوازبوو
    لە مێشکی خەڵکانی تر.
  • 3:09 - 3:12
    و بۆ ئەوەی ئەمە تاقی بکەمەوە،
    تاقيگەیەکی (MRI)یم دۆزیەوە
  • 3:12 - 3:14
    ڕێیان پێدام مێشکی خۆم و
  • 3:14 - 3:17
    مێشکی کار-دوانەخەرێکی
    سەلمێندراو بپشکنم،،
  • 3:17 - 3:18
    بۆ ئەوەی بەراوردیان بکەم.
  • 3:18 - 3:21
    لە ڕاستیدا هێناومەتە ئێرە
    بۆ ئەوەی نیشانتان بدەم.
  • 3:21 - 3:24
    دەمەوێت بە وریاییەوە سەیری بکەن
    بزانن هیچ جیاوازیەك بەدی دەکەن.
  • 3:24 - 3:27
    دەزانم ئەگەر شارەزایەکی مێشکی
    مەشق پێکراو نەبی، زۆر روون نیە،
  • 3:27 - 3:29
    بەڵام تەنها سەیرێکی بکەن، باشە؟
  • 3:29 - 3:31
    ئینجا، ئەوەتە مێشکی کەسێکی کار-دوانەخەر.
  • 3:32 - 3:34
    (پێکەنین)
  • 3:34 - 3:35
    ئێستا ...
  • 3:36 - 3:38
    ئەوەتە مێشکی من.
  • 3:38 - 3:41
    (پێکەنین)
  • 3:44 - 3:45
    جیاوازیەك هەیە.
  • 3:46 - 3:48
    هەردوو مێشك بڕیاردەرێکی
    مەعقولانەیان تێدایە،
  • 3:48 - 3:50
    بەڵام مێشکی کار دواخەرەکە
  • 3:50 - 3:53
    مەیمونێکی چێژ وەرگرتنی
    دەستبەجێشی تێدایە.
  • 3:53 - 3:55
    ئێستا، ئەوە مانای چیە بۆ
    کەسە کار-دواخەرەکە؟
  • 3:55 - 3:58
    چاکە، هه‌موو شتێك
    باشه‌ تا ئەوە روودەدات.
  • 3:58 - 4:00
    ]کاتێكی گونجاوه‌ تاکو هەندێک
    لە کارەکانمان بکەین. نەخێر[
  • 4:00 - 4:03
    بۆیە بڕیارده‌ره‌ مه‌عقوله‌كه‌
    بڕیاره‌كی مه‌عقول دەدات‌
  • 4:03 - 4:05
    تا هه‌ندێک شتی به‌رهه‌مدار بكات،‌
  • 4:05 - 4:07
    به‌ڵام مه‌یمونه‌كه‌
    حەزی لەو پلانە نیە،
  • 4:07 - 4:09
    بۆیە له‌راستیدا ئەو
    سوکانەکە وەردەگرێت،
  • 4:09 - 4:11
    و دەڵێ "با لاپەڕەیەکی تەواوی
    ویکیپدیا بخوێنینەوە
  • 4:11 - 4:14
    باسی ئابڕووچوونی نانسی كاریگان/
    تۆنیا هاردینگ ده‌كات،
  • 4:14 - 4:16
    چونكه تازە‌ به‌بیرم
    هاته‌وه‌ ئه‌و شته‌ ڕوویداوە.‌
  • 4:16 - 4:17
    (پێکەنین)
  • 4:17 - 4:18
    پاشان
  • 4:18 - 4:20
    (پێکەنین)
  • 4:20 - 4:21
    پاشان ده‌چینه‌ لای بەفرگرەکە،‌
  • 4:21 - 4:25
    تا ببینین ئایە هیچ شتێکی نوێ هەیە
    لە ناوی لە ده‌ ده‌قه‌ لەمەوبەر.
  • 4:25 - 4:27
    پاشان خەریکی یوتوب دەبین
  • 4:27 - 4:30
    به‌ ڤیدێۆكانی ڕیچارد فێیمان كه‌ باسی
    موگناتیس ده‌كا دەست پێدەکەین
  • 4:30 - 4:33
    پاش ماوه‌یه‌كی زۆر زۆر كۆتای پێدێت
    بە سه‌یرکردنی چاوپێکەوتنەکانی
  • 4:33 - 4:35
    دایكی جه‌ستن بیبه‌ر.
  • 4:35 - 4:37
    (پێکەنین)
  • 4:37 - 4:39
    "هەموو ئه‌وانە ماوەیەکی دەوێ،
  • 4:39 - 4:43
    بۆیە ئەمرۆ هیچ شوێنێکمان نامێنی
    ‌لەسەر جەدوەلەکەمان بۆ کارکردن.
  • 4:43 - 4:44
    ببورە!"
  • 4:44 - 4:45
    (ئاه هەڵكێشان)
  • 4:46 - 4:50
    ئێستا چی ڕوودەدات لێرە؟
  • 4:51 - 4:54
    ئەو مەیمونە چێژوەرگرە
    دەستبەجێیە لەوە ناچێ کەسێک بێ
  • 4:54 - 4:55
    کە دەتەوێت لە پشت
    سوکانەکە بێت.
  • 4:55 - 4:57
    ئەو بە تەواوی لە ئێستادا دەژی.
  • 4:57 - 5:00
    ھیچ بیرەوەریەکی ڕابردووی نیە،
    ھیچ زانیاری لەسەر داھاتووش نیە،
  • 5:00 - 5:02
    و تەنیا دوو شت لای ئەو گرنگە:
  • 5:02 - 5:04
    ئاسان و خۆش.
  • 5:04 - 5:07
    ،ئێستا، لە جیهانی ئاژەڵاندا
    ئەوە بێ کێشە کاردەکات.
  • 5:07 - 5:09
    ئەگەر تۆ سەگێک بیت
  • 5:09 - 5:12
    ئەگەر هەموو ژیانت تەنیا لە کردنی
    شتی ئاسان و خۆش بەسەر ببەی،
  • 5:12 - 5:13
    تۆ زۆر سەرکەوتووی!
  • 5:13 - 5:15
    (پێکەنین)
  • 5:15 - 5:17
    بۆ مەیمەنەکەش،
  • 5:18 - 5:20
    مرۆڤ تەنیا جۆرێکی ترن لە ئاژەڵ.
  • 5:20 - 5:25
    بۆیە دەبێ تێر خواردن، تێر خەویان
    بکەی، و زیاد بکەن بۆ جیلی داهاتوو،
  • 5:25 - 5:27
    لەوانەیە لە سەردەمی کۆن
    ئەوە بە باشی کاری کردبێ.
  • 5:27 - 5:30
    بەڵام ئەگەر تێبینیتان نەکردوە،
    ئێستا ئێمە لە سەردەمی کۆن نین.
  • 5:30 - 5:34
    ئێمە لە شارستانییەکی پێشکەووتوین،
    و مەیمونەکەش نازانێ ئەوە چیە.
  • 5:34 - 5:36
    هەر لەبەر ئەمەشە کەسێکی
    تر لە مێشکمان هەیە،
  • 5:36 - 5:38
    بڕیاردەرە مەعقولانەکە،
  • 5:38 - 5:42
    ئەو توانایەمان پێ دەدات ئەو شتانە بکەین
    کە هیچ گیانەوەرێکی تر ناتوانێ بیکات.
  • 5:42 - 5:44
    دەتوانین داهاتوومان وێنا بکەین.
  • 5:44 - 5:45
    .دەتوانین وێنە گەورەکە ببینین
  • 5:45 - 5:47
    دەتوانین پلانی
    درێژخایەن دابنێین.
  • 5:47 - 5:49
    ئەو دەیەوێ حساب بۆ هەمووی بکات.
  • 5:49 - 5:52
    و دەیەوێت هەرچی شتێک
    مانادارە لە ئێستادا ئەوە بکەین
  • 5:52 - 5:55
    و دەیەوێت هەرچی شتێک مانادارە
    لە ئێستادا تەنھا ئەوە بکەین.
  • 5:55 - 5:56
    ئێستا، هەندێجار مانادارە
  • 5:56 - 5:58
    شتی ئاسان و خۆش بکەین،
  • 5:58 - 6:00
    بۆ نمونە کە نانی ئێوارە دەخۆی یان دەخەوی
  • 6:00 - 6:02
    یان چێژ وەرگرتن لەو کاتانەی بێ کاریت.
  • 6:02 - 6:04
    ھەر بۆیە تێکەڵبوونێک ھەیە.
  • 6:04 - 6:06
    ھەندێک کات ڕێک دەکەون.
  • 6:06 - 6:08
    بەڵام کاتی تر، زۆر زیاتر مانادارە کە
  • 6:08 - 6:12
    هەندێک شت بکەی گرانترن و کەمتر دڵخۆشکەرن،
  • 6:12 - 6:14
    لەپێناو وێنە گەورەکە.
  • 6:14 - 6:15
    و ئەوە ئەو کاتەیە کە ناکۆکیەکمان دەبێ.
  • 6:16 - 6:17
    و بۆ کار-دواخەرەکە،
  • 6:17 - 6:20
    هەموو جارێک ئەو ناکۆکییە بە
    شێوەیەکی دیاریکراو کۆتایی دێت،
  • 6:20 - 6:24
    وای لێدەکات زۆربەی کاتەکانی لەو
    ناوچە پرتەقاڵییە بەسەر ببات،
  • 6:24 - 6:28
    ناوچەیەکی ئاسان و خۆش بە تەواوی
    لە دەرەوەی بازنەی مانادارییە.
  • 6:28 - 6:30
    من پێی دەڵێم مەیدانە تاریکەکە.
  • 6:30 - 6:32
    (پێکەنین)
  • 6:32 - 6:35
    ئێستا، مەیدانە تاریکەکە ئەو شوێنەیە
  • 6:35 - 6:38
    ئێوە هەمووتان کار-دواخەرەکان
    بە باشی دەزانن کوێیە.
  • 6:39 - 6:41
    ئەو شوێنەیە کە چالاکیە
    خۆشەکانی لێ روودەدات
  • 6:41 - 6:44
    لەو کاتانەی کە نابێ
    چالاکیە خۆشەکان ڕووبدەن.
  • 6:44 - 6:46
    ئەو خۆشيەی هەتە لە مەیدانە تاریکەکە
  • 6:46 - 6:49
    لە ڕاستيدا خۆشی نيە، لەبەر ئەوەی
    دەستکەوتێکی بێ ماندووبوونە،
  • 6:49 - 6:52
    کەشەکەی پڕە لە تۆمەتباری، ترس،
    دڵەڕاوکێ ، ڕق لەخۆبوونەوە --
  • 6:52 - 6:54
    ئەو ھەموو ھەستە خۆشانەی کار-دوانەخەر.
  • 6:55 - 6:58
    پرسيارەکە ئەوەيە لەو بارودۆخەی
    مەيمونەکە لە پشت سوکانەکەوەيە،
  • 6:58 - 7:02
    چۆن کار-دواخەر بتوانێت وا
    لە خۆی بکات بچێتە ناوچە شينەکە،
  • 7:02 - 7:05
    شوێنێکی کەمتر دڵخۆشکەرە،
    بەڵام لەوێ زۆر شتی گرنگ ڕوودەدات؟
  • 7:05 - 7:10
    باشە، دەرکەوت کەسی کار-دواخەر
    فريشتەیەکی پارێزگاری هەيە،
  • 7:10 - 7:13
    کەسێك بەردەوام
    ئاگاداریەتی و چاوی لەسەريەتی
  • 7:13 - 7:15
    لە تاريکترين ساتەکانیدا --
  • 7:15 - 7:17
    کەسێک بە ناوی (دێوەزمەی تۆقین).
  • 7:17 - 7:20
    (پێکەنین)
  • 7:22 - 7:27
    ئێستا، دێوەزمەی تۆقین
    بێدەنگە زۆربەی کاتەکان،
  • 7:27 - 7:31
    بەڵام هەرکاتێک دوا وادەیەک زۆر
    نزیک دەبێتەوە لەپڕ بەئاگا دێت
  • 7:31 - 7:33
    يان مەترسی شەرمەزاربوون
    لەناو خەڵک هەبێت،
  • 7:33 - 7:36
    یان کارەساتێکی پيشەيی يان
    هەندێک سەرەنجامی ترسناکی تر.
  • 7:36 - 7:40
    بە گرنگيەوە، ئەو تاکە شتە
    مەيمونەکە بتۆقێنێت.
  • 7:40 - 7:45
    بەم دواييە ئەو زۆر
    پەیوەندیدار ببوو لە ژيانم،
  • 7:45 - 7:48
    لەبەر ئەوەی کەسانی تێد پەيوەنديان
    پێوە کردم نزيکەی ٦ مانگ پێش ئێستا
  • 7:48 - 7:50
    بانگێشتيان کردم بۆ ئەوەی
    لە تێد وتارێک بدەم.
  • 7:50 - 7:52
    (پێکەنین)
  • 7:55 - 7:57
    ئێستا، بێگومان، وتم بەڵێ.
  • 7:57 - 8:01
    هەميشە ئەوە خەونم بووە لە
    ڕابردوودا لە تێد قسەم کردبێت.
  • 8:01 - 8:05
    (پێکەنین)
  • 8:05 - 8:09
    (چەپڵەڕێزان)
  • 8:12 - 8:14
    بەڵام لە ناوەندی ئەو
    هەموو جۆش و خرۆشيیە،
  • 8:14 - 8:17
    وا دیاربوو برياردەرە مەعقوڵەکە
    شتێکی تری لە مێشکە.
  • 8:18 - 8:20
    دەيگوت "ئەرێ ئێمە ڕوونە لە
    لامان تازە چيمان قبوڵ کرد؟
  • 8:20 - 8:23
    لەوە دەگەين (ئەوەی ئێستا ڕوودەدات)
    ئەوە ڕۆژێك لە داهاتوودا ڕوودەدات؟
  • 8:23 - 8:26
    پێويستە هەر ئێستا دانيشين و
    کاری لەسەر بکەين."
  • 8:26 - 8:29
    مەيمونەکە گوتی "بەتەواوی هاوڕام لەگەڵت،
    بەڵام با تەنها گوگڵ ئێرث بکەينەوە
  • 8:29 - 8:32
    زووم بکەين بۆ نزمترین شوێنی هيندستان،
    کە نزیکەی ٢٠٠ پێ لەسەر زەوییە،
  • 8:32 - 8:36
    بۆ ماوەی٢ سەعات بچینە سەرەوە تا
    دەگەینە بەرزترین شوێنی وڵاتەکە،
  • 8:36 - 8:38
    تا هەستێکی باشترمان هەبێت بۆ هيندستان."
  • 8:38 - 8:42
    (پێکەنین)
  • 8:43 - 8:45
    و ئەو ڕۆژە ئەوەمان کرد.
  • 8:45 - 8:47
    (پێکەنین)
  • 8:49 - 8:52
    شەش مانگ گۆڕا بۆ چوار
    دوایی بۆ دوو دوایی بۆ یەك،
  • 8:53 - 8:56
    تیمی تێد بڕیاریاندا قسەكەرەكان ڕابگەیەنن.
  • 8:56 - 8:58
    ماڵپەڕەكەم كردەوە، دەموچاوی من لەوێ بوو
  • 8:58 - 9:00
    ڕێك تەماشای دەكردمەوە.
  • 9:00 - 9:01
    و پێشبينى بکەن كێ بەخەبەر هات؟
  • 9:01 - 9:04
    (پێکەنین)
  • 9:05 - 9:08
    ودێوەزمە تۆقینەکە دەستی
    کرد بە هۆش لەدەستدان،
  • 9:08 - 9:11
    وە چەند چركەیەك دواتر،
    هەموو سیستەمەكە شێواوە.
  • 9:11 - 9:13
    (پێکەنین)
  • 9:16 - 9:19
    و مەیمونەكە لە بیرت بێ،
    تۆقیوە لە دێوەزمەی تۆقینەکە --
  • 9:19 - 9:20
    بوووم، ڕادەكاتە
    سەر دارەكە!
  • 9:20 - 9:21
    لە كۆتاییدا،
  • 9:21 - 9:24
    لە كۆتایید،ا بڕیاردەرە مەعقولەکە
    دەتوانێ سوكانەكە بگرێ
  • 9:24 - 9:26
    منیش دەتوانم دەست بكەم
    بە کارکردن لەسەر وتارەکەم.
  • 9:26 - 9:28
    ئێستا، دێوەزمەی تۆقینەکە
  • 9:28 - 9:31
    هەموو جۆرە هەڵسوکەوتە زۆر شێتانەكانی
    کەسی کار-دواخەر ڕوون دەکاتەوە،
  • 9:31 - 9:34
    وەك چۆن كەسێكی وەكو من
    دەتوانێ دوو هەفتە بەسەر ببات
  • 9:34 - 9:37
    و نەتوانێ ڕستەی
    یەکەمی وتارێک بنووسێت،
  • 9:37 - 9:40
    پاشان موعجیزە ئاسایانە ڕەوشتی
    سەرسورهێنەری کارکردن بدۆزێتەوە
  • 9:40 - 9:43
    کە هەموو شەوەكە بەخەبەر
    بێ و هەشت پەڕ بنووسێت.
  • 9:44 - 9:47
    وەئەو بارودۆخە بە تەواوی،
    لەگەڵ هەرسێ كاراكتەرەكان --
  • 9:47 - 9:49
    ئەمە سیستەمی کەسی کار دواخەرە.
  • 9:50 - 9:54
    تەواو نیە، بەڵَام لە كۆتاييدا، كاردەكات.
  • 9:54 - 9:58
    ئەوەبوو دوو ساڵ لەمەوبەر بڕیارمدا
    لەبارەیەوە بڵۆگەكە بنووسم.
  • 9:58 - 10:01
    .کاتێک ئەوەم كرد ،
    بە كاردانەوەكان سەرسام بووم.
  • 10:01 - 10:03
    بەڕاستی هەزارەها ئیمەیڵ هات،
  • 10:03 - 10:06
    لە جۆرەها خەڵكی جیاواز
    لە سەرانسەری دونیا
  • 10:06 - 10:07
    كەوا شتگەلێكی جۆراوجۆریان دەكرد.
  • 10:07 - 10:10
    ئەو خەڵكانە پەرستار، فەرمانبەری
    بانك، وێنەكێش، ئەندازیار بوون
  • 10:10 - 10:13
    زۆر زۆرێك لە خوێندكارانی دکتۆرا.
  • 10:13 - 10:15
    (پێکەنین)
  • 10:15 - 10:17
    و هەموویان هەمان شتیان
    دەنووسی، دەیانگوت:
  • 10:17 - 10:19
    "منیش ئەو كێشەیەیەم هەیە."
  • 10:19 - 10:23
    بەڵام ئەوەی کاریگەری هەبوو لەسەرم ئەو
    جیاوازیەی نێوان نیەتە سادەکەی بڵاوكراوەكە
  • 10:23 - 10:25
    و زۆری وچڕی ئەم ئەم ئیمەیڵانەیە.
  • 10:25 - 10:28
    ئەم خەڵكە زۆر بە بێهیواییانە دەیاننوسی
  • 10:28 - 10:31
    كەوا کار دواخستن چی
    بەسەر ژیانی ئەوانەوە هێناوە،
  • 10:31 - 10:33
    كەوا ئەم مەیموونە چی
    بەسەر ئەوان هێناوە.
  • 10:35 - 10:38
    و بیرم لەوە كردەوە، ووتم،
  • 10:38 - 10:41
    باشە، ئەگەر سیستەمی کار-دواخەرەكە
    كاردەكات، کەوایە ئەوە چی ڕوودەدات؟
  • 10:41 - 10:44
    بۆ ئەم هەموو خەڵكە لە
    شوێنێكی وا تاریكدان؟
  • 10:44 - 10:47
    چاکە، دەردەكەوێ كەوا
    دوو جۆر کار دواخستن هەیە.
  • 10:48 - 10:51
    هەموو ئەو شتانەی ئەمڕۆ باسم کردن،
    ئەو نموونانەی هێنانمەوە،
  • 10:51 - 10:52
    ھەموویان دوا
    وادەیان ھەیە.
  • 10:52 - 10:53
    و کاتێک دوا وادە ھەیە،
  • 10:53 - 10:56
    کاریگەریەکانی دواخستن بۆ
    ماوەیەکی کورت دەبێت
  • 10:56 - 10:58
    چونکە دێوەزمەی تۆقینەکە
    دێتە ناو بابەتەکە.
  • 10:58 - 11:00
    بەڵام جۆری دووەم ھەیە لە دواخستن
  • 11:00 - 11:03
    لەو بارودۆخانەدا
    ڕوودەدات کە دوا وادە نیە.
  • 11:03 - 11:06
    جا ئەگەر پیشەیەکت ویست
    تیایدا تۆ خۆت دەستپێکەر بووی --
  • 11:06 - 11:08
    شتێك لە بواری ھونەری،
    شتێكی دەستپێشخەری --
  • 11:08 - 11:11
    لە سەرەتادا ئەم جۆرە کارانە دوا
    وادەیان نیە، چونکە ھیچ شتێك ڕوونادات،
  • 11:11 - 11:13
    تا دەچیە دەرەوە و کارە
    قورسەکان جێبەجێ دەکەی و
  • 11:13 - 11:16
    تەوژم وەردەگری، وا لە شتەکان
    دەکەی دەست بە جوڵە بکەن.
  • 11:16 - 11:19
    ھەروەھا جۆرەها شتى گرنگ
    لە دەرەوەی پیشەکەتدا ھەیە
  • 11:19 - 11:20
    کە دوا وادەیان نیە،
  • 11:20 - 11:23
    وەک بینینی خانەوادەکەت یان
    وەرزش کردن و گرنگیدان بە تەندروستیت،
  • 11:23 - 11:25
    کارکردن لەسەر پەیوەندیەکانت
  • 11:25 - 11:28
    یان کۆتایی هێنان بە پەیوەندیەك خراپ.
  • 11:28 - 11:33
    ئێستا ئەگەر تاکە میکانیزمی کەسی
    دواخەر بۆ جێبەجێکردنی ئەو کارە سەختانە
  • 11:33 - 11:35
    دێوەزمەی تۆقین بێت، ئەوە کێشەیە،
  • 11:35 - 11:37
    چونکە لە گشت ئەو
    بارودۆخانە کە دوا وادەیان نیە،
  • 11:37 - 11:39
    دێوەزمەی تۆقین بە دیارناکەوێت.
  • 11:39 - 11:41
    ھیچی نیە تا لە پێناوی
    ھەڵسێت لە خەو،
  • 11:41 - 11:43
    بۆیە کاریگەریەکانی
    دواخستن، کۆتاییان نایێت؛
  • 11:43 - 11:45
    هەر درێژ دەبنەوە هەتا هەتایە.
  • 11:46 - 11:49
    و لەو کار دواخستنەی مەودا- درێژ
  • 11:49 - 11:52
    زۆر کەمتر دیارە و زۆر
    کەمتر باسی لێوە دەکرێت
  • 11:52 - 11:55
    لە جۆرە دواخستنە پێكەنيناویتر،
    کە مەودا-کورتە و دوا وادەی ھەیە.
  • 11:55 - 11:58
    زۆربەی کات ئازارەکەی بە
    بێدەنگی و بە تەنيایی دەچێژرێت.
  • 11:59 - 12:00
    و دەکرێ ببێتە سەرچاوەیەک
  • 12:00 - 12:04
    بۆ پەشیمانی و خەمناکی ماوە درێژ.
  • 12:05 - 12:07
    و بیرم کردەوە، لەبەر ئەوەیە
    ئەو خەڵکە ئیمەیڵ دەنێرن،
  • 12:07 - 12:09
    و هەر لە بەر ئەوەشە
    لە بارێکی وا خراپدان.
  • 12:09 - 12:12
    لەبەر ئەوە نیە ئەوان کارکردن بۆ
    پڕۆژەکانیان دوادەخەن.
  • 12:12 - 12:16
    ئەو کار دواخستنە مەودا-درێژە هەندێکجار
    وای لێ کردوون واهەست بکەن لە ھەمان کاتدا،
  • 12:16 - 12:18
    بینەرێک بن لە ژیانی خۆیاندا.
  • 12:18 - 12:22
    بێ ئومێدیەکەیان هی ئەوە نیە
    ئەوان نەیانتوانیووە خەونەکەیان بهێننەدی؛
  • 12:22 - 12:25
    هی ئەوەیە ئەوان هەر نەیانتوانیووە
    دەست بە بەدیهێنانیان بکەن.
  • 12:25 - 12:29
    جا ئەو ئیمەیڵانەم خوێندەوە و
    کەمێک بۆم ڕوون بوویەوە --
  • 12:30 - 12:34
    کە باوەڕ ناکەم هیچ
    کار دوانەخەرێک بوونی هەبێت.
  • 12:34 - 12:37
    ئەمە ڕاستە - وا بیر دەکەمەوە
    هەمووتان کار دواخەرن.
  • 12:38 - 12:40
    ئێستا، لەوانەیە هەمووتان
    وا سەر لێشێواو نەبن.
  • 12:40 - 12:41
    وەکو هەندێکمان،
  • 12:41 - 12:43
    (پێکەنین)
  • 12:43 - 12:46
    هەندێکتان لەوانەیە پەیوەندییەکی
    دروستتان هەبێت لەگەڵ دوا وادەکان،
  • 12:46 - 12:49
    بەڵام لەبیرتان بێت:
    پەنهانیترین فێڵی مەیموونەکە
  • 12:49 - 12:50
    ئەوکاتانەیە دوا
    وادەکان بوونیان نیە.
  • 12:51 - 12:53
    ئێستا، من دەمەوێت کۆتا
    شتتان پێ نیشان بدەم.
  • 12:53 - 12:56
    من بەمە دەڵێم ساڵنامەی ژیان.
  • 12:56 - 13:01
    ئەوە هەر چوارگۆشەیەک بۆ
    هەفتەیەکە لە ژیانێکی ٩٠ ساڵییەکدا.
  • 13:01 - 13:03
    ئەمانە چوارگۆشەی زۆر نین،
  • 13:03 - 13:06
    بەتایبەتی لە کاتێکدا
    ئێمە زۆربەیمان بەکارهێناوە.
  • 13:07 - 13:12
    بۆیە باوەڕم وایە ئێمە پێویستە سەرنجێکی
    جدی و درێژ بدەینە ئەم ساڵنامەیە.
  • 13:13 - 13:16
    پێویستە بیر لەوە بکەینەوە
    بەڕاستی چ شتێک دوادەخەین،
  • 13:16 - 13:19
    چونکە هەمووان کەمتەرخەمی
    لە شتێکدا دەکەن لە ژیانیاندا.
  • 13:21 - 13:24
    پێویستە ئێمە ئاگاداری مەیمونی
    چێژوەرگری دەستبەجێ بین.
  • 13:25 - 13:28
    ئەمە کارێکە بۆ هەموومان.
  • 13:29 - 13:31
    و لەبەر ئەوەی چوارگۆشە زۆری لێ نیە،
  • 13:31 - 13:33
    ئەمە کارێکە ڕەنگە پێویست بکا
    ئەمڕۆ دەست پێ بکەیت.
  • 13:33 - 13:36
    باشە، لەوانەیە ئەمرۆ نا، بەڵام ...
  • 13:36 - 13:38
    (پێکەنین)
  • 13:38 - 13:39
    ئێوە دەزانن.
  • 13:40 - 13:41
    لە کاتێکی نزیکدا.
  • 13:41 - 13:43
    سوپاستان دەکەم.
  • 13:43 - 13:51
    (چەپڵەڕێزان)
Title:
چی شتێک لە ناو مێشکی ئەو کەسانەدا ھەیە کە خۆیان دەھێنن و دەبەن
Speaker:
تیم ئوربەن
Description:

تیم ئوربان دەزانێت کار دواخستن مانای نیە، باڵام ئەو هەرگیز نەیتوانیووە واز لەو خووەی بهێنێ کە کارەکانی لە کۆتا
دەقەکان بکات. لەم ئاخاوتنە پێکەنیناویی و نوێیەدا، ئوربەن گەشتێکمان YouTube binges, Wikipedia rabbit holes پێدەکات — و ھانمان دەدات بە قوڵتر بیر بکەینەوە سەبارەت بە ڕاستی ئێمە کار دواخەرین، پێش ئەوەی کاتمان نەمێنێت.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
14:03

Kurdish subtitles

Revisions