< Return to Video

بۆچی زۆر قورسە دەست بە بازرگانی بکەین لە ئەفریقا -- و چۆن بیگۆڕین

  • 0:01 - 0:05
    ئەوەی ئەمڕۆ دەمەوێت لەگەڵتان باسی
    بکەم شتێکە کە بەسەر خۆم هاتووە،
  • 0:05 - 0:08
    ڕاستیەکەی، نزیکەی چوار
    هەفتە پێش ئێستا ئەمە ڕوویدا.
  • 0:08 - 0:14
    ئەوەی کە بیستم
    هەرگیز بڕوام نەدەکرد بیبیستم
  • 0:14 - 0:15
    لەلایەن مرۆڤێکی ترەوە.
  • 0:17 - 0:21
    ئەو وشانە، دڵمیان وردوخاش کرد.
  • 0:22 - 0:25
    لەهەمان کاتدا، هیوای زۆریان پێدام.
  • 0:26 - 0:31
    گشت ئەزمونەکە پابەندبەندی
    منیان نوێ کردەوە
  • 0:31 - 0:34
    بۆ ئەو بیرۆکەی کە ئەمرۆ هاتوم لەگەلتان
    باسی بکەم.
  • 0:34 - 0:41
    دەزانن، بە هەموو کەس
    دەڵێم کە من کەسێکی غەمبارم.
  • 0:41 - 0:44
    ئەوەی کە غەمم دەداتێ
    چیرۆکە مەحاڵەکانە،
  • 0:44 - 0:47
    چیرۆک لە دوای چیرۆک
    چیرۆک لە دوای چیرۆک
  • 0:47 - 0:52
    لەسەر کەسی گەنج، خەڵکەکەم، خەڵکی وەکو من
  • 0:53 - 0:57
    ئێستا لە زەریاکاندا دەمرن
    و کەوتونەتە ژێرەوەی زەریاکان،
  • 0:57 - 0:59
    و دەبنە خواردنی ماسییەکان.
  • 1:01 - 1:04
    پێتوایە ئەمە هەموو شتێکە
    کە دەتوانین بیکەین؟
  • 1:04 - 1:05
    ببین بە خواردنی ماسییەکان؟
  • 1:06 - 1:09
    ئەمە ھەموو شتێکە بیکەین بۆ ئەوانەی
    کۆچ دەکەن بۆ ئەوروپا --
  • 1:09 - 1:11
    لەبەرئەوەی شتەکە بەمشێوەیەیە،
  • 1:11 - 1:13
    ئەوان دەیانەوێت کۆچ بکەن بۆ
    ئەوروپا بۆ دۆزینەوەی کار.
  • 1:13 - 1:15
    تێپەڕبوون بە لیبیادا.
  • 1:15 - 1:19
    دەزانیت چیمان بەسەردێت کە
    هەوڵدەدەین بە لیبیادا بڕۆین
  • 1:19 - 1:20
    و لەوێ دەگیرێین؟
  • 1:20 - 1:23
    باشە، ئێمە وەکو کۆیلەیەک دەفرۆشرێین.
  • 1:24 - 1:28
    بۆ ٣٠٠ دۆلار، هەندێک جار ٥٠٠ دۆلار.
  • 1:31 - 1:35
    هەندێک جار گوێبیستی چیرۆکی خەڵکانێک دەبم
    کە لە فڕۆکە دەکەونە خوارەوە.
  • 1:36 - 1:39
    هەندێک کەس لە ناو ئامێری
    نیشتنەوەی فڕۆکە خۆیان دەشارنەوە
  • 1:39 - 1:41
    یان لە شوێنی شتومەک هەڵگرتن،
  • 1:41 - 1:43
    دواتر دەیاندۆزیتەوە ڕەقبونەتەوە و مردون.
  • 1:44 - 1:48
    ئایا غەمبار نەدەبوویت، ئەگەر وەکو من
    هەر لە منداڵییەوە،
  • 1:48 - 1:51
    گوێبیستی ئەم چیرۆکانە بویتایە
    کە بەردەوام دووبارە دەبنەوە،
  • 1:51 - 1:52
    دووبارە و دووبارە و
    دووبارە؟
  • 1:52 - 1:54
    ئایا غەمبار نابی؟
  • 1:54 - 1:55
    ئەمە دۆخی منە.
  • 1:56 - 1:59
    و دەزانن، لە هەمان کاتدا،
    کاتێک خەڵکەکەم دەمرن،
  • 1:59 - 2:00
    و کەلتورەکەشم دەمرێت.
  • 2:00 - 2:01
    ئەوە، من وتم.
  • 2:01 - 2:03
    چونکە ئێمە کێشەی کلتوری
    خۆبەکەمزانینمان هەیە،
  • 2:03 - 2:07
    بەو واتایەی پێمان وایە هەر شتێک لە ئێمەوە
    بێت بەپێی پێویست باش نیە.
  • 2:07 - 2:08
    بەڵام دەزانن، بە لایەن منەوە،
  • 2:08 - 2:14
    لەبەرئەوەی وا گەورە کرام بە داھێنان
    ڕەخنە بگرم، ئەمە مایکڵ ئانجلۆسە.
  • 2:14 - 2:16
    باوکم وتی، "بە کێشەوە بۆ لای من مەیە
  • 2:16 - 2:18
    تاوەک بیر لە دوو جێگرەوە نەکەیتەوە.
  • 2:18 - 2:19
    با ڕاستیش نەبن،
  • 2:19 - 2:22
    بەڵام تەنها دەمەوێت بزانم کە تۆ
    بیرت لە شتێک کردۆتەوە."
  • 2:22 - 2:26
    بۆیە، ئەم هەڵوێستەم هەیە لە ژیان --
    شتێک هەڵەیە، ڕێگەیەک بۆ چاکردنی بدۆزەوە.
  • 2:26 - 2:28
    و بۆیە دەستم بەو ئیشە کرد
    کە کردوومە،
  • 2:28 - 2:30
    ئەو براندانەی زۆر بەکاریەن،
  • 2:30 - 2:33
    شتی زۆر باشی کلتورە
    ئەفریقیەکەمی لەخۆگرتووە.
  • 2:33 - 2:38
    ئەوەی دەیکەم ھەمووی پێشنیار کراوە
    و نموونەیین لەسەر ئاستی جیهان،
  • 2:38 - 2:42
    و دەیانبەم بۆ یەکێک لە
    باشترین بازاڕەکانی جیهان،
  • 2:43 - 2:44
    کە ئەمریکایە.
  • 2:45 - 2:47
    کۆمپانیای یەکەم
    هی خواردنەوە بوو،
  • 2:47 - 2:50
    دووەم کۆمپانیای گرینگیدان بەپێست بوو،
    سێیەم دانە مانگی داھاتو بەردەست دەبێت،
  • 2:50 - 2:52
    بەگشتی هەمان خاڵی هاوبەشیان هەبوو.
  • 2:54 - 2:57
    کەواتە، بۆچی ئەو خەڵکە وڵات جێدێڵن؟
  • 2:57 - 3:00
    جێی دێڵن چونکە هیچ ئیشێکیان نییە.
  • 3:01 - 3:04
    لەوێ دەڕۆن چونکە ئەو شوێنەی
    ئەوانی لێن، کاری لێ نیە.
  • 3:04 - 3:05
    کەواتە...
  • 3:06 - 3:13
    بەڵام هەژاری، بەڕاستی تێکیان
    دەشکێنێت، ھۆکاری سەرەکی ڕۆشتنیانە،
  • 3:13 - 3:15
    ئێستا، بۆچی خەڵک هەژارە؟
  • 3:15 - 3:17
    خەڵک هەژارە چونکە پارەیان نییە.
  • 3:17 - 3:20
    پارەت نییە چونکە هیچ سەرچاوەی داھاتت نییە.
  • 3:20 - 3:22
    و بۆ زۆرێک لە ئێمە، سەرچاوەیەکی داھات چیە؟
  • 3:22 - 3:25
    بۆ زۆرێک لە ئێمە، سەرچاوەی
    داھات چیە، چییە، پێم بڵێن؟
  • 3:25 - 3:26
    کار، سوپاست دەکەم.
  • 3:26 - 3:28
    ئیش لە کوێیەوە دێت؟
  • 3:29 - 3:30
    لە کوێوە دێت؟
  • 3:32 - 3:34
    بازرگانی، سوپاس.
  • 3:34 - 3:38
    ئێستا، ئەگەر کار ئەوەیە کە
    چارەسەری هەژاری دەکات،
  • 3:38 - 3:41
    و کار لە بازرگانییەوە دێت،
  • 3:41 - 3:42
    پێتان وانییە --
  • 3:42 - 3:45
    بئەوانیش لە بازرگانی بچووک و
    مامناوەندەوە دەسپێدەکەن،
  • 3:45 - 3:47
    پێتان وانییە، لەوانەیە بۆ چرکەیەک،
  • 3:47 - 3:52
    پێویست بێت تیشک بخەینە سەر ئاسانکاری کردن
    بۆ خاوەن بازرگانییە بچوکەکان
  • 3:52 - 3:54
    بۆ ئەوەی دەست بە بازرگانی بکەن؟
  • 3:54 - 3:56
    پێتان وانییە کە شتێکی مەعقولە؟
  • 3:56 - 3:59
    بۆ کە سەیری ڕیزبەندی
    متمانە لە دوینگ بزنس دەکەم
  • 3:59 - 4:00
    لە بانکی جیهانی،
  • 4:00 - 4:02
    کە پلەبەندی هەموو وڵاتێک دەکات
  • 4:02 - 4:05
    لە ڕوی ئەوەی دامەزراندنی کۆمپانیایەک
    تا چەند قورسە یان ئاسانە،
  • 4:05 - 4:08
    تۆ پێم بڵێ بۆچی وڵاتە
    ئەفریقییەکان،
  • 4:08 - 4:09
    ھەر ٥٠ وڵاتەکە،
  • 4:10 - 4:12
    بەزۆری لە ژێرەوی ئەو لیستەن؟
  • 4:15 - 4:16
    لەبەر ئەمەیە کە هەژارین.
  • 4:16 - 4:19
    ئێمە هەژارین چوونکە بە مانای وشە ئەستەمە
  • 4:19 - 4:22
    بارگانی کردن لە وڵاتی ئێمەدا.
  • 4:22 - 4:25
    بەڵام من پێت دەڵێم کە
    مانای ئەمە
  • 4:25 - 4:26
    بۆکەسێکی وەک من چییە.
  • 4:26 - 4:28
    من کارگەیەکی دروستکردنم لە سەنیگال ھەیە.
  • 4:28 - 4:33
    ئایا دەزانی بۆ هەموو کەلوپەلی خاو
    کە لە وڵاتەکەم دەستم ناکەوێت،
  • 4:33 - 4:36
    و پێویستە باجی٤٥٪ گومرگی بدەم بۆ هەرشتێک
    کە دەیهێنمە ناوەوە؟
  • 4:36 - 4:38
    ٤٥٪ باجی گومرگی.
  • 4:39 - 4:42
    دەزانی، هەتاکو بۆ کارتۆنیش
  • 4:42 - 4:44
    بۆ ئەوەی بەرهەمەکانی تیا بنێرم بۆ ئەمریکا،
  • 4:44 - 4:46
    کارتۆنی بەکارهاتوشم دەست ناکەوێ؟
  • 4:46 - 4:47
    ئەستەمە.
  • 4:47 - 4:50
    چونکە بریکارەکان
    نایەنە ئێرە
  • 4:50 - 4:51
    بۆ ئەوەی دەست
    بە بازرگانی بکەن،
  • 4:51 - 4:53
    لەبەر ئەوەی پێیان وایە
    بێسوودە.
  • 4:53 - 4:56
    بۆیە، ئێستا پێویستە بای ٣٠٠٠ دۆلار
    کارتۆن بکڕم
  • 4:56 - 4:58
    لە کۆگاکەمدا دایبنێم،
    بۆ ئەوەی لێم نەبڕێت،
  • 4:58 - 5:00
    چونکە بە دەستم ناگات تا ٥ هەفتەی تر.
  • 5:00 - 5:04
    ڕاستیەکە ئەوەیە لەگەڵ بێماناترین
    یاسادا گیرمان خواردوە.
  • 5:05 - 5:07
    بۆیە ناتوانین بازرگانی بکەین.
  • 5:07 - 5:10
    وەک ئەمە وایە لەناو دۆشاو مەلە بکەی.
  • 5:10 - 5:13
    کەواتە، دەتوانیت چی بکەی لەبارەی ئەوە؟
  • 5:14 - 5:18
    ئەمڕۆ پێم وتن کە کەسێک
    شتانێکی پێوتم کە سەرنجی ڕاکێشام،
  • 5:18 - 5:22
    چونکە هەمان شتم بۆ کارمەندەکانم
    لە سەنیگال ڕوونکردەوە.
  • 5:22 - 5:24
    و یەک لەوان دەستی بە گریان کرد --
    ناوی یاهارایە.
  • 5:24 - 5:25
    دەستی بە گریان کرد.
  • 5:26 - 5:27
    ووتم، "بۆ دەگریت؟"
  • 5:27 - 5:30
    وتی، "من دەگریم
    چونکە گەشتوومەتە ئەو بڕوایەی---
  • 5:30 - 5:33
    کە هەمیشە ئێمە وەک
    خەڵکی هەژار دەبینن --
  • 5:33 - 5:37
    گەشتوومەتە ئەو بڕوایەی کە،
    بەڵێ، لەوانەیە ئێمە پلە نزم بین.
  • 5:37 - 5:39
    چونکە، گەر وانیە، بۆچی
  • 5:40 - 5:42
    ئێمە هەمیشە
    لە باری سواڵکردنداین؟"
  • 5:43 - 5:44
    ئەوە ئەو شتە بوو کە دڵمی شکاند.
  • 5:44 - 5:46
    بەڵام لە هەمان کاتدا،
  • 5:46 - 5:49
    پاش ئەوەی ئەو هۆکارانەی بۆ ئێوەم باسکرد
    بۆ ئەویشم باسکرد،
  • 5:49 - 5:51
    ئەو وتی،: بەڵام ئێستا دەزانم
    کە من کێشەکە نیم.
  • 5:51 - 5:54
    کێشەکە ئەو ژینگەیەیە کە تیایدا دەژیم
    ئەوە کێشەی منە."
  • 5:54 - 5:56
    گوتم : "بەڵێ."
  • 5:56 - 5:58
    و ئەوەش ئەوە بوو هیوای دامێ --
  • 5:58 - 6:02
    کاتێک خەڵک هیوایان دەبێت،
    گۆڕانکاری لە بارەی ژیانیاندا دەکەن.
  • 6:02 - 6:04
    کەواتە، هەندێک لە چارەسەرەکانی ئێمە چین؟
  • 6:04 - 6:06
    ئەگەر کارەکان
    چارەسەرێک بن،
  • 6:06 - 6:09
    پێتان وانیە، کە
    ئێمە دەبێت سادەی بکەین
  • 6:09 - 6:11
    ژینگەی بازرگانی
    هەموو ئەم وڵاتانە؟
  • 6:11 - 6:13
    پێتان وانیە؟
  • 6:13 - 6:14
    لەگەڵ ئێوەدا،
  • 6:14 - 6:17
    حەز دەکەم هەموو هاوڕێکانت
    لە ٥٠ وڵاتەکەی ترەوە
  • 6:17 - 6:20
    کە لە خوارەوەی ئەو لیستەدان
    هەمان شت بکەن.
  • 6:20 - 6:22
    تۆ ئەوە بکە، ئێمە ئەوەی تری دەکەین.
  • 6:22 - 6:24
    من بەشی خۆم لە یاریەکە دەکەم،
    ئەی تۆ چی دەکەی؟
  • 6:24 - 6:25
    (چەپڵە لێدان)
  • 6:25 - 6:27
    تۆ چی دەکەی؟
  • 6:27 - 6:29
    (چەپڵە لێدان)
  • 6:29 - 6:30
    تۆ چی دەکەی؟
  • 6:30 - 6:31
    (چەپڵە لێدان)
  • 6:31 - 6:33
    و ئێوەش،
    هەموو ئەو کەسانەی لێرە لەم ژوورن،
  • 6:33 - 6:35
    بەجێتان دێڵم لەگەڵ دوو فەرمانی ڕۆشتن.
  • 6:35 - 6:36
    بڕۆ ناو یاریەکە،
  • 6:36 - 6:39
    و بەو ڕێگەیەی دەچیتە ناو ئەو
    ئەوەیە خۆت پەروەردە بکەیت،
  • 6:39 - 6:40
    لە دەوری خۆت
    هۆشیاری دروست بکەیت،
  • 6:40 - 6:43
    و پاشان داکۆکی بکەیت لەسەر
    چارەسەریەکانی حکومەتی ئەلیکترۆنی.
  • 6:43 - 6:46
    وتی، "ئۆھ، گەندەڵی،
    چۆن شەڕی گەندەڵی بکەین؟"
  • 6:46 - 6:48
    باشە، لە ڕاستیدا،
    من لێرەم تا پێت بڵێم
  • 6:48 - 6:51
    کە بەڵێ، دەتوانیت بیکەیت
    زۆر بە ئاسانی.
  • 6:51 - 6:54
    پێویستیت بە کەس نییە پێت بڵێت
    کەی و چۆن بیکەیت.
  • 6:54 - 6:55
    لەڕاستیدا ئەوە یەک شتە،
  • 6:55 - 6:58
    کە پێویست ناکات چاوەڕێ بکەیت
    کەسێکی تر بیکات، بۆیە تۆ بیکە.
  • 6:58 - 7:01
    بەپێچەوانەوە، مەیە و پێم بڵێی
    کە تۆ دەتەوێت گەندەڵی چاک بکەیت.
  • 7:01 - 7:04
    تۆ و ٥٠ هاوڕێکەت
    لە ٥٠ وڵاتەکەی ترەوە
  • 7:04 - 7:06
    کە لە خوارەوەی ئەو لیستەدان.
  • 7:06 - 7:08
    بەو شێوەیە شەڕی گەندەڵی دەکەیت.
  • 7:08 - 7:12
    ئەگەر تۆ تەنها داوای لە سەدا ٥ م
    لێبکردمایە بۆ هاوردەکردنی شتەکانم بۆ وڵات،
  • 7:12 - 7:13
    کەرەستە خاوەکانم،
  • 7:13 - 7:14
    لە بڕی سەدا ٤٥،
  • 7:14 - 7:17
    ئایا بەڕاستی پێت وایە
    پێویستی دەکرد من بچم بەرتیل بدەم؟
  • 7:17 - 7:19
    ئەمە ئەوەیە کە گەندەڵی زیاد دەکات.
  • 7:19 - 7:23
    یاسای خراپ، کۆمەڵێک یاسای ترسناک و بێمانا.
  • 7:23 - 7:26
    (چەپڵە لێدان) (خۆشی دەربڕین)
  • 7:26 - 7:27
    ڕاستە؟
  • 7:27 - 7:32
    (چەپڵە لێدان)
  • 7:32 - 7:34
    دەتەوێت شەڕی گەندەڵی بکەیت؟
  • 7:34 - 7:35
    ئەوە ئەو شتەیە
    کە تۆ دەیکەیت.
  • 7:35 - 7:38
    و دووبارە، بیرت بێت پێویست ناکات
    چاوەڕێی هیچ کەسێک بکەیت.
  • 7:38 - 7:39
    دەتوانیت خۆت
    بەتەنیا بیکەیت.
  • 7:39 - 7:42
    مەگەر ئەوەی کە تۆ بڵێی
    هیچ شکۆیەکت نەماوە.
  • 7:42 - 7:44
    و ئەوە کێشەیەکی ترە.
  • 7:44 - 7:51
    باشە، کەواتە لێرەوە
    من قسەی سادەم بۆ "سەرکردەکانمان" هەیە.
  • 7:52 - 7:53
    ئەمە دەتوانێت دوو ڕێگەدا بڕوات.
  • 7:54 - 7:56
    دەتوانێت بەڕێگە ناخۆشەکەدا بڕوات،
  • 7:56 - 7:58
    چونکە سەدان
    ملیۆن گەنجمان هەیە
  • 7:58 - 8:01
    کە پڕ وزەن بۆ ژیانکردن،
  • 8:01 - 8:04
    و ئەگەر ئەوان ڕوانینیان نەبێت بۆ ژیان،
  • 8:04 - 8:06
    ئەوان بەرەو شۆڕش دەڕۆن.
  • 8:06 - 8:07
    ئەوان بەرەو توندوتیژی دەڕۆن.
  • 8:08 - 8:09
    و هیچ کام لە ئێمە ئەوە ناخوازێت.
  • 8:09 - 8:10
    هیچ ، هیچ کام لە ئێمە.
  • 8:11 - 8:12
    ئەوە یەکەم ڕێگەیە.
  • 8:12 - 8:14
    یان ڕێگەی دووەم کە
    کە ڕێگا باشەکەیە،
  • 8:14 - 8:17
    هەموو ئەمانە بە ئاشتی، بە بەرهەم ڕوودەدەن،
    و هەموو شتێک باشە.
  • 8:17 - 8:20
    تۆش ئەو شتە دەکەیت کە پێویستە بیکەیت
    ڕێگە لەمن ناگریت
  • 8:20 - 8:24
    ڕێگە دەدەی بە کەسانی وەک من کار بکەین
    ئێمەش ئەو ئیشانە دەڕەخسێنین کە پێویستن،
  • 8:24 - 8:27
    و دواتر ئەفریقا دەبێتە
    ئەم وڵاتە زۆر سەرکەوتووەی
  • 8:27 - 8:30
    کە نەخشە دەکرێت ببێت، کە دەبوو
    ماوەیکی زۆر لەمەو پێش ببوایە.
  • 8:30 - 8:33
    ئەوها دەبێت، هەموو کەس دڵخۆشن،
    لەگەڵ ڕەوتی ژیان دەڕۆن.
  • 8:33 - 8:34
    کە بە دوو ڕێگە دەکرێت --
  • 8:34 - 8:37
    توندوتیژی هەڵدەبژێری یان
    ئارامی، ڕێگەیەکی بەبەرهەم.
  • 8:37 - 8:39
    من ڕێگەی ئارام و
    بەبەرهەمم دەوێت.
  • 8:39 - 8:42
    هیچ کام لە ئێمە نابێت هەرگیز،
    تەنانەت هەوڵ بدەین بیربکەینەوە
  • 8:42 - 8:44
    دەربارەی ئەوەی کە چی تر
    ڕوودەدات ئەگەر ئارامی هەڵنەبژێرین.
  • 8:44 - 8:45
    کەواتە، تکایە.
  • 8:45 - 8:46
    کاتی ئەوە هاتووە.
  • 8:46 - 8:50
    ئەم جۆرە وێنەیە -- خۆشگوزەرانی،
    خۆشی، مرۆڤ گەشانەوە --
  • 8:50 - 8:52
    ئەوە ئەوەیە من دەیبینم ئەگەر
    ئێمە کاری خۆمان بکەین.
  • 8:52 - 8:53
    سوپاس.
  • 8:53 - 8:55
    چەپڵە لێدان) (خۆشی دەربڕین)
  • 8:56 - 8:57
    سوپاس.
  • 8:57 - 8:58
    (چەپڵە لێدان)
Title:
بۆچی زۆر قورسە دەست بە بازرگانی بکەین لە ئەفریقا -- و چۆن بیگۆڕین
Speaker:
ماگەت وەید
Description:

زۆرێک لە وڵاتانی ئەفریقا لەبەر هۆکارێکی سادە هەژارن، بازرگان ماگەت وەید دەڵێت : حکومەتەکان بەربەستی زۆریان بۆ دەستپێکردن و بەڕێوەبردنی بازرگانی دروست کردووە. لەم وتارە خەمخۆریەدا، وەید بەرەنگارییەکانی ئەنجامدانی بازرگانی لە کیشوەرەکە شیدەکاتەوە و هەندێک چارەسەری تایبەت بە خۆی پێشکەش دەکات - و بانگی سەرکردەکان دەکات بۆ ئەوەی بە ڕۆڵی خۆیان ھەڵسن.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
09:12

Kurdish (Central) subtitles

Revisions