بۆچی زۆر قورسە دەست بە بازرگانی بکەین لە ئەفریقا -- و چۆن بیگۆڕین
-
0:01 - 0:05ئەوەی ئەمڕۆ دەمەوێت لەگەڵتان باسی
بکەم شتێکە کە بەسەر خۆم هاتووە، -
0:05 - 0:08ڕاستیەکەی، نزیکەی چوار
هەفتە پێش ئێستا ئەمە ڕوویدا. -
0:08 - 0:14ئەوەی کە بیستم
هەرگیز بڕوام نەدەکرد بیبیستم -
0:14 - 0:15لەلایەن مرۆڤێکی ترەوە.
-
0:17 - 0:21ئەو وشانە، دڵمیان وردوخاش کرد.
-
0:22 - 0:25لەهەمان کاتدا، هیوای زۆریان پێدام.
-
0:26 - 0:31گشت ئەزمونەکە پابەندبەندی
منیان نوێ کردەوە -
0:31 - 0:34بۆ ئەو بیرۆکەی کە ئەمرۆ هاتوم لەگەلتان
باسی بکەم. -
0:34 - 0:41دەزانن، بە هەموو کەس
دەڵێم کە من کەسێکی غەمبارم. -
0:41 - 0:44ئەوەی کە غەمم دەداتێ
چیرۆکە مەحاڵەکانە، -
0:44 - 0:47چیرۆک لە دوای چیرۆک
چیرۆک لە دوای چیرۆک -
0:47 - 0:52لەسەر کەسی گەنج، خەڵکەکەم، خەڵکی وەکو من
-
0:53 - 0:57ئێستا لە زەریاکاندا دەمرن
و کەوتونەتە ژێرەوەی زەریاکان، -
0:57 - 0:59و دەبنە خواردنی ماسییەکان.
-
1:01 - 1:04پێتوایە ئەمە هەموو شتێکە
کە دەتوانین بیکەین؟ -
1:04 - 1:05ببین بە خواردنی ماسییەکان؟
-
1:06 - 1:09ئەمە ھەموو شتێکە بیکەین بۆ ئەوانەی
کۆچ دەکەن بۆ ئەوروپا -- -
1:09 - 1:11لەبەرئەوەی شتەکە بەمشێوەیەیە،
-
1:11 - 1:13ئەوان دەیانەوێت کۆچ بکەن بۆ
ئەوروپا بۆ دۆزینەوەی کار. -
1:13 - 1:15تێپەڕبوون بە لیبیادا.
-
1:15 - 1:19دەزانیت چیمان بەسەردێت کە
هەوڵدەدەین بە لیبیادا بڕۆین -
1:19 - 1:20و لەوێ دەگیرێین؟
-
1:20 - 1:23باشە، ئێمە وەکو کۆیلەیەک دەفرۆشرێین.
-
1:24 - 1:28بۆ ٣٠٠ دۆلار، هەندێک جار ٥٠٠ دۆلار.
-
1:31 - 1:35هەندێک جار گوێبیستی چیرۆکی خەڵکانێک دەبم
کە لە فڕۆکە دەکەونە خوارەوە. -
1:36 - 1:39هەندێک کەس لە ناو ئامێری
نیشتنەوەی فڕۆکە خۆیان دەشارنەوە -
1:39 - 1:41یان لە شوێنی شتومەک هەڵگرتن،
-
1:41 - 1:43دواتر دەیاندۆزیتەوە ڕەقبونەتەوە و مردون.
-
1:44 - 1:48ئایا غەمبار نەدەبوویت، ئەگەر وەکو من
هەر لە منداڵییەوە، -
1:48 - 1:51گوێبیستی ئەم چیرۆکانە بویتایە
کە بەردەوام دووبارە دەبنەوە، -
1:51 - 1:52دووبارە و دووبارە و
دووبارە؟ -
1:52 - 1:54ئایا غەمبار نابی؟
-
1:54 - 1:55ئەمە دۆخی منە.
-
1:56 - 1:59و دەزانن، لە هەمان کاتدا،
کاتێک خەڵکەکەم دەمرن، -
1:59 - 2:00و کەلتورەکەشم دەمرێت.
-
2:00 - 2:01ئەوە، من وتم.
-
2:01 - 2:03چونکە ئێمە کێشەی کلتوری
خۆبەکەمزانینمان هەیە، -
2:03 - 2:07بەو واتایەی پێمان وایە هەر شتێک لە ئێمەوە
بێت بەپێی پێویست باش نیە. -
2:07 - 2:08بەڵام دەزانن، بە لایەن منەوە،
-
2:08 - 2:14لەبەرئەوەی وا گەورە کرام بە داھێنان
ڕەخنە بگرم، ئەمە مایکڵ ئانجلۆسە. -
2:14 - 2:16باوکم وتی، "بە کێشەوە بۆ لای من مەیە
-
2:16 - 2:18تاوەک بیر لە دوو جێگرەوە نەکەیتەوە.
-
2:18 - 2:19با ڕاستیش نەبن،
-
2:19 - 2:22بەڵام تەنها دەمەوێت بزانم کە تۆ
بیرت لە شتێک کردۆتەوە." -
2:22 - 2:26بۆیە، ئەم هەڵوێستەم هەیە لە ژیان --
شتێک هەڵەیە، ڕێگەیەک بۆ چاکردنی بدۆزەوە. -
2:26 - 2:28و بۆیە دەستم بەو ئیشە کرد
کە کردوومە، -
2:28 - 2:30ئەو براندانەی زۆر بەکاریەن،
-
2:30 - 2:33شتی زۆر باشی کلتورە
ئەفریقیەکەمی لەخۆگرتووە. -
2:33 - 2:38ئەوەی دەیکەم ھەمووی پێشنیار کراوە
و نموونەیین لەسەر ئاستی جیهان، -
2:38 - 2:42و دەیانبەم بۆ یەکێک لە
باشترین بازاڕەکانی جیهان، -
2:43 - 2:44کە ئەمریکایە.
-
2:45 - 2:47کۆمپانیای یەکەم
هی خواردنەوە بوو، -
2:47 - 2:50دووەم کۆمپانیای گرینگیدان بەپێست بوو،
سێیەم دانە مانگی داھاتو بەردەست دەبێت، -
2:50 - 2:52بەگشتی هەمان خاڵی هاوبەشیان هەبوو.
-
2:54 - 2:57کەواتە، بۆچی ئەو خەڵکە وڵات جێدێڵن؟
-
2:57 - 3:00جێی دێڵن چونکە هیچ ئیشێکیان نییە.
-
3:01 - 3:04لەوێ دەڕۆن چونکە ئەو شوێنەی
ئەوانی لێن، کاری لێ نیە. -
3:04 - 3:05کەواتە...
-
3:06 - 3:13بەڵام هەژاری، بەڕاستی تێکیان
دەشکێنێت، ھۆکاری سەرەکی ڕۆشتنیانە، -
3:13 - 3:15ئێستا، بۆچی خەڵک هەژارە؟
-
3:15 - 3:17خەڵک هەژارە چونکە پارەیان نییە.
-
3:17 - 3:20پارەت نییە چونکە هیچ سەرچاوەی داھاتت نییە.
-
3:20 - 3:22و بۆ زۆرێک لە ئێمە، سەرچاوەیەکی داھات چیە؟
-
3:22 - 3:25بۆ زۆرێک لە ئێمە، سەرچاوەی
داھات چیە، چییە، پێم بڵێن؟ -
3:25 - 3:26کار، سوپاست دەکەم.
-
3:26 - 3:28ئیش لە کوێیەوە دێت؟
-
3:29 - 3:30لە کوێوە دێت؟
-
3:32 - 3:34بازرگانی، سوپاس.
-
3:34 - 3:38ئێستا، ئەگەر کار ئەوەیە کە
چارەسەری هەژاری دەکات، -
3:38 - 3:41و کار لە بازرگانییەوە دێت،
-
3:41 - 3:42پێتان وانییە --
-
3:42 - 3:45بئەوانیش لە بازرگانی بچووک و
مامناوەندەوە دەسپێدەکەن، -
3:45 - 3:47پێتان وانییە، لەوانەیە بۆ چرکەیەک،
-
3:47 - 3:52پێویست بێت تیشک بخەینە سەر ئاسانکاری کردن
بۆ خاوەن بازرگانییە بچوکەکان -
3:52 - 3:54بۆ ئەوەی دەست بە بازرگانی بکەن؟
-
3:54 - 3:56پێتان وانییە کە شتێکی مەعقولە؟
-
3:56 - 3:59بۆ کە سەیری ڕیزبەندی
متمانە لە دوینگ بزنس دەکەم -
3:59 - 4:00لە بانکی جیهانی،
-
4:00 - 4:02کە پلەبەندی هەموو وڵاتێک دەکات
-
4:02 - 4:05لە ڕوی ئەوەی دامەزراندنی کۆمپانیایەک
تا چەند قورسە یان ئاسانە، -
4:05 - 4:08تۆ پێم بڵێ بۆچی وڵاتە
ئەفریقییەکان، -
4:08 - 4:09ھەر ٥٠ وڵاتەکە،
-
4:10 - 4:12بەزۆری لە ژێرەوی ئەو لیستەن؟
-
4:15 - 4:16لەبەر ئەمەیە کە هەژارین.
-
4:16 - 4:19ئێمە هەژارین چوونکە بە مانای وشە ئەستەمە
-
4:19 - 4:22بارگانی کردن لە وڵاتی ئێمەدا.
-
4:22 - 4:25بەڵام من پێت دەڵێم کە
مانای ئەمە -
4:25 - 4:26بۆکەسێکی وەک من چییە.
-
4:26 - 4:28من کارگەیەکی دروستکردنم لە سەنیگال ھەیە.
-
4:28 - 4:33ئایا دەزانی بۆ هەموو کەلوپەلی خاو
کە لە وڵاتەکەم دەستم ناکەوێت، -
4:33 - 4:36و پێویستە باجی٤٥٪ گومرگی بدەم بۆ هەرشتێک
کە دەیهێنمە ناوەوە؟ -
4:36 - 4:38٤٥٪ باجی گومرگی.
-
4:39 - 4:42دەزانی، هەتاکو بۆ کارتۆنیش
-
4:42 - 4:44بۆ ئەوەی بەرهەمەکانی تیا بنێرم بۆ ئەمریکا،
-
4:44 - 4:46کارتۆنی بەکارهاتوشم دەست ناکەوێ؟
-
4:46 - 4:47ئەستەمە.
-
4:47 - 4:50چونکە بریکارەکان
نایەنە ئێرە -
4:50 - 4:51بۆ ئەوەی دەست
بە بازرگانی بکەن، -
4:51 - 4:53لەبەر ئەوەی پێیان وایە
بێسوودە. -
4:53 - 4:56بۆیە، ئێستا پێویستە بای ٣٠٠٠ دۆلار
کارتۆن بکڕم -
4:56 - 4:58لە کۆگاکەمدا دایبنێم،
بۆ ئەوەی لێم نەبڕێت، -
4:58 - 5:00چونکە بە دەستم ناگات تا ٥ هەفتەی تر.
-
5:00 - 5:04ڕاستیەکە ئەوەیە لەگەڵ بێماناترین
یاسادا گیرمان خواردوە. -
5:05 - 5:07بۆیە ناتوانین بازرگانی بکەین.
-
5:07 - 5:10وەک ئەمە وایە لەناو دۆشاو مەلە بکەی.
-
5:10 - 5:13کەواتە، دەتوانیت چی بکەی لەبارەی ئەوە؟
-
5:14 - 5:18ئەمڕۆ پێم وتن کە کەسێک
شتانێکی پێوتم کە سەرنجی ڕاکێشام، -
5:18 - 5:22چونکە هەمان شتم بۆ کارمەندەکانم
لە سەنیگال ڕوونکردەوە. -
5:22 - 5:24و یەک لەوان دەستی بە گریان کرد --
ناوی یاهارایە. -
5:24 - 5:25دەستی بە گریان کرد.
-
5:26 - 5:27ووتم، "بۆ دەگریت؟"
-
5:27 - 5:30وتی، "من دەگریم
چونکە گەشتوومەتە ئەو بڕوایەی--- -
5:30 - 5:33کە هەمیشە ئێمە وەک
خەڵکی هەژار دەبینن -- -
5:33 - 5:37گەشتوومەتە ئەو بڕوایەی کە،
بەڵێ، لەوانەیە ئێمە پلە نزم بین. -
5:37 - 5:39چونکە، گەر وانیە، بۆچی
-
5:40 - 5:42ئێمە هەمیشە
لە باری سواڵکردنداین؟" -
5:43 - 5:44ئەوە ئەو شتە بوو کە دڵمی شکاند.
-
5:44 - 5:46بەڵام لە هەمان کاتدا،
-
5:46 - 5:49پاش ئەوەی ئەو هۆکارانەی بۆ ئێوەم باسکرد
بۆ ئەویشم باسکرد، -
5:49 - 5:51ئەو وتی،: بەڵام ئێستا دەزانم
کە من کێشەکە نیم. -
5:51 - 5:54کێشەکە ئەو ژینگەیەیە کە تیایدا دەژیم
ئەوە کێشەی منە." -
5:54 - 5:56گوتم : "بەڵێ."
-
5:56 - 5:58و ئەوەش ئەوە بوو هیوای دامێ --
-
5:58 - 6:02کاتێک خەڵک هیوایان دەبێت،
گۆڕانکاری لە بارەی ژیانیاندا دەکەن. -
6:02 - 6:04کەواتە، هەندێک لە چارەسەرەکانی ئێمە چین؟
-
6:04 - 6:06ئەگەر کارەکان
چارەسەرێک بن، -
6:06 - 6:09پێتان وانیە، کە
ئێمە دەبێت سادەی بکەین -
6:09 - 6:11ژینگەی بازرگانی
هەموو ئەم وڵاتانە؟ -
6:11 - 6:13پێتان وانیە؟
-
6:13 - 6:14لەگەڵ ئێوەدا،
-
6:14 - 6:17حەز دەکەم هەموو هاوڕێکانت
لە ٥٠ وڵاتەکەی ترەوە -
6:17 - 6:20کە لە خوارەوەی ئەو لیستەدان
هەمان شت بکەن. -
6:20 - 6:22تۆ ئەوە بکە، ئێمە ئەوەی تری دەکەین.
-
6:22 - 6:24من بەشی خۆم لە یاریەکە دەکەم،
ئەی تۆ چی دەکەی؟ -
6:24 - 6:25(چەپڵە لێدان)
-
6:25 - 6:27تۆ چی دەکەی؟
-
6:27 - 6:29(چەپڵە لێدان)
-
6:29 - 6:30تۆ چی دەکەی؟
-
6:30 - 6:31(چەپڵە لێدان)
-
6:31 - 6:33و ئێوەش،
هەموو ئەو کەسانەی لێرە لەم ژوورن، -
6:33 - 6:35بەجێتان دێڵم لەگەڵ دوو فەرمانی ڕۆشتن.
-
6:35 - 6:36بڕۆ ناو یاریەکە،
-
6:36 - 6:39و بەو ڕێگەیەی دەچیتە ناو ئەو
ئەوەیە خۆت پەروەردە بکەیت، -
6:39 - 6:40لە دەوری خۆت
هۆشیاری دروست بکەیت، -
6:40 - 6:43و پاشان داکۆکی بکەیت لەسەر
چارەسەریەکانی حکومەتی ئەلیکترۆنی. -
6:43 - 6:46وتی، "ئۆھ، گەندەڵی،
چۆن شەڕی گەندەڵی بکەین؟" -
6:46 - 6:48باشە، لە ڕاستیدا،
من لێرەم تا پێت بڵێم -
6:48 - 6:51کە بەڵێ، دەتوانیت بیکەیت
زۆر بە ئاسانی. -
6:51 - 6:54پێویستیت بە کەس نییە پێت بڵێت
کەی و چۆن بیکەیت. -
6:54 - 6:55لەڕاستیدا ئەوە یەک شتە،
-
6:55 - 6:58کە پێویست ناکات چاوەڕێ بکەیت
کەسێکی تر بیکات، بۆیە تۆ بیکە. -
6:58 - 7:01بەپێچەوانەوە، مەیە و پێم بڵێی
کە تۆ دەتەوێت گەندەڵی چاک بکەیت. -
7:01 - 7:04تۆ و ٥٠ هاوڕێکەت
لە ٥٠ وڵاتەکەی ترەوە -
7:04 - 7:06کە لە خوارەوەی ئەو لیستەدان.
-
7:06 - 7:08بەو شێوەیە شەڕی گەندەڵی دەکەیت.
-
7:08 - 7:12ئەگەر تۆ تەنها داوای لە سەدا ٥ م
لێبکردمایە بۆ هاوردەکردنی شتەکانم بۆ وڵات، -
7:12 - 7:13کەرەستە خاوەکانم،
-
7:13 - 7:14لە بڕی سەدا ٤٥،
-
7:14 - 7:17ئایا بەڕاستی پێت وایە
پێویستی دەکرد من بچم بەرتیل بدەم؟ -
7:17 - 7:19ئەمە ئەوەیە کە گەندەڵی زیاد دەکات.
-
7:19 - 7:23یاسای خراپ، کۆمەڵێک یاسای ترسناک و بێمانا.
-
7:23 - 7:26(چەپڵە لێدان) (خۆشی دەربڕین)
-
7:26 - 7:27ڕاستە؟
-
7:27 - 7:32(چەپڵە لێدان)
-
7:32 - 7:34دەتەوێت شەڕی گەندەڵی بکەیت؟
-
7:34 - 7:35ئەوە ئەو شتەیە
کە تۆ دەیکەیت. -
7:35 - 7:38و دووبارە، بیرت بێت پێویست ناکات
چاوەڕێی هیچ کەسێک بکەیت. -
7:38 - 7:39دەتوانیت خۆت
بەتەنیا بیکەیت. -
7:39 - 7:42مەگەر ئەوەی کە تۆ بڵێی
هیچ شکۆیەکت نەماوە. -
7:42 - 7:44و ئەوە کێشەیەکی ترە.
-
7:44 - 7:51باشە، کەواتە لێرەوە
من قسەی سادەم بۆ "سەرکردەکانمان" هەیە. -
7:52 - 7:53ئەمە دەتوانێت دوو ڕێگەدا بڕوات.
-
7:54 - 7:56دەتوانێت بەڕێگە ناخۆشەکەدا بڕوات،
-
7:56 - 7:58چونکە سەدان
ملیۆن گەنجمان هەیە -
7:58 - 8:01کە پڕ وزەن بۆ ژیانکردن،
-
8:01 - 8:04و ئەگەر ئەوان ڕوانینیان نەبێت بۆ ژیان،
-
8:04 - 8:06ئەوان بەرەو شۆڕش دەڕۆن.
-
8:06 - 8:07ئەوان بەرەو توندوتیژی دەڕۆن.
-
8:08 - 8:09و هیچ کام لە ئێمە ئەوە ناخوازێت.
-
8:09 - 8:10هیچ ، هیچ کام لە ئێمە.
-
8:11 - 8:12ئەوە یەکەم ڕێگەیە.
-
8:12 - 8:14یان ڕێگەی دووەم کە
کە ڕێگا باشەکەیە، -
8:14 - 8:17هەموو ئەمانە بە ئاشتی، بە بەرهەم ڕوودەدەن،
و هەموو شتێک باشە. -
8:17 - 8:20تۆش ئەو شتە دەکەیت کە پێویستە بیکەیت
ڕێگە لەمن ناگریت -
8:20 - 8:24ڕێگە دەدەی بە کەسانی وەک من کار بکەین
ئێمەش ئەو ئیشانە دەڕەخسێنین کە پێویستن، -
8:24 - 8:27و دواتر ئەفریقا دەبێتە
ئەم وڵاتە زۆر سەرکەوتووەی -
8:27 - 8:30کە نەخشە دەکرێت ببێت، کە دەبوو
ماوەیکی زۆر لەمەو پێش ببوایە. -
8:30 - 8:33ئەوها دەبێت، هەموو کەس دڵخۆشن،
لەگەڵ ڕەوتی ژیان دەڕۆن. -
8:33 - 8:34کە بە دوو ڕێگە دەکرێت --
-
8:34 - 8:37توندوتیژی هەڵدەبژێری یان
ئارامی، ڕێگەیەکی بەبەرهەم. -
8:37 - 8:39من ڕێگەی ئارام و
بەبەرهەمم دەوێت. -
8:39 - 8:42هیچ کام لە ئێمە نابێت هەرگیز،
تەنانەت هەوڵ بدەین بیربکەینەوە -
8:42 - 8:44دەربارەی ئەوەی کە چی تر
ڕوودەدات ئەگەر ئارامی هەڵنەبژێرین. -
8:44 - 8:45کەواتە، تکایە.
-
8:45 - 8:46کاتی ئەوە هاتووە.
-
8:46 - 8:50ئەم جۆرە وێنەیە -- خۆشگوزەرانی،
خۆشی، مرۆڤ گەشانەوە -- -
8:50 - 8:52ئەوە ئەوەیە من دەیبینم ئەگەر
ئێمە کاری خۆمان بکەین. -
8:52 - 8:53سوپاس.
-
8:53 - 8:55چەپڵە لێدان) (خۆشی دەربڕین)
-
8:56 - 8:57سوپاس.
-
8:57 - 8:58(چەپڵە لێدان)
- Title:
- بۆچی زۆر قورسە دەست بە بازرگانی بکەین لە ئەفریقا -- و چۆن بیگۆڕین
- Speaker:
- ماگەت وەید
- Description:
-
زۆرێک لە وڵاتانی ئەفریقا لەبەر هۆکارێکی سادە هەژارن، بازرگان ماگەت وەید دەڵێت : حکومەتەکان بەربەستی زۆریان بۆ دەستپێکردن و بەڕێوەبردنی بازرگانی دروست کردووە. لەم وتارە خەمخۆریەدا، وەید بەرەنگارییەکانی ئەنجامدانی بازرگانی لە کیشوەرەکە شیدەکاتەوە و هەندێک چارەسەری تایبەت بە خۆی پێشکەش دەکات - و بانگی سەرکردەکان دەکات بۆ ئەوەی بە ڕۆڵی خۆیان ھەڵسن.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 09:12
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for Why it's too hard to start a business in Africa -- and how to change it | |
![]() |
Rebar Atta accepted Kurdish (Central) subtitles for Why it's too hard to start a business in Africa -- and how to change it | |
![]() |
Rebar Atta edited Kurdish (Central) subtitles for Why it's too hard to start a business in Africa -- and how to change it | |
![]() |
Rebar Atta edited Kurdish (Central) subtitles for Why it's too hard to start a business in Africa -- and how to change it | |
![]() |
Rebar Atta edited Kurdish (Central) subtitles for Why it's too hard to start a business in Africa -- and how to change it | |
![]() |
Rebar Atta edited Kurdish (Central) subtitles for Why it's too hard to start a business in Africa -- and how to change it | |
![]() |
Rebar Atta edited Kurdish (Central) subtitles for Why it's too hard to start a business in Africa -- and how to change it | |
![]() |
Rebar Atta edited Kurdish (Central) subtitles for Why it's too hard to start a business in Africa -- and how to change it |