< Return to Video

چۆن ئاڵاکان یەکمان ئەخات (و دابەشمان ئەکات)

  • 0:01 - 0:03
    ساڵی ١٩٨٩،
  • 0:03 - 0:05
    هونەرمەندێک بەناوی درێد سکۆت،
  • 0:05 - 0:08
    کە سەکۆی تێدیشی شکۆمەند کرد،
  • 0:08 - 0:10
    پارچەیەکی هونەری دروستکرد لە چیکاگۆ،
  • 0:10 - 0:14
    کە زۆر بە سادەیی ئاڵایەکی ئەمریکای
    لەسەر زەوییەکە دانا و
  • 0:14 - 0:18
    ئینجا ئێوەی بینەری بانگ ئەکرد بۆ ئەوەی
    بچن و لەسەر ئاڵاکە بۆستن و
  • 0:19 - 0:21
    لە جۆرناڵێکا هەستی ئێوەی تۆمار ئەکرد. و
  • 0:22 - 0:27
    بۆ من، یەکێک لە بەهێزترین ئەو شتانەی
    لە جۆرناڵەکەیا نوسراوە، کرۆکەکەی ئەڵێت،
  • 0:27 - 0:29
    بۆچی ئەوەنە ئاساییە بۆمان
  • 0:29 - 0:31
    خەڵکی بێ ماڵ،
  • 0:31 - 0:33
    مرۆڤەکان لەسەر زەوی بکەون،
  • 0:33 - 0:35
    بەڵام ئاڵاکان نابێت؟
  • 0:37 - 0:40
    بۆ هەندێک لە ئێوەش، ئەم پارچە
    هونەرە زۆر بێزارکەرە. و
  • 0:41 - 0:43
    ئەوەش بەجۆرێک مەبەستێکی
    ئەم وتارەیە --
  • 0:43 - 0:46
    بۆ ئەوە نییە بێزار یان توڕەتان بکات
  • 0:46 - 0:51
    بەڵام بۆ ئەوەی بۆتان بسەلمێنم
    کە ئاڵاکان هێزێکی زۆریان هەیە، و
  • 0:51 - 0:54
    تەنانەت ئەگەر پێشتوابێت گرنگی بە ئاڵاکان
    نایەیت، گرنگیان پێ ئەیەیت.
  • 0:54 - 0:56
    ئەزانیت کە گرنگی پێئەیەیت.
  • 0:56 - 0:57
    زۆرباشە.
  • 0:57 - 1:00
    هەتا کۆتاییەکەی،
    هیوادارم ئیلهامتان پێدرابێت
  • 1:00 - 1:03
    بڕۆن و هێزی ئەم ئاڵایانە بەکاربێنن و
    شەڕ بۆ جیهانێکی باشتر بکەن.
  • 1:03 - 1:05
    بەڵام پێش ئەوەی بگەینە ئەوێ،
  • 1:05 - 1:08
    پێویستە لە کۆتایی ئەوبەری
    شەبەنگەکەوە دەستپێبکەین. و
  • 1:08 - 1:12
    پێش ئەوەی شتی دواترتان پیشان بەم،
    پێویستە بڵێم هەر شتێک لێرە نیشانی ئەیەم
  • 1:12 - 1:14
    نیشاندانی پشتیوانی نییە،
  • 1:14 - 1:16
    بەڵکو تەواو پێچەوانەکەیە.
  • 1:16 - 1:20
    بەڵام لە هەموو شتێک زیاتر،
    ئەمەوێ لێرەیا بۆشاییەک دروست بکەم
  • 1:20 - 1:23
    کە تیایا سەیری ئەم ئاڵایانە بکەین،
    ئەم نەخشانە، و
  • 1:23 - 1:26
    بزانین هەستێکی چۆنمان ئەیاتێ.
  • 1:26 - 1:28
    باسی سۆزەکانی خۆمان ئەکەین.
  • 1:28 - 1:30
    ئەوە ئاساییە بۆ هەمووتان؟
  • 1:30 - 1:31
    زۆرباشە.
  • 1:31 - 1:33
    ئامادەن بۆ ئاڵای یەکەمتان؟
  • 1:35 - 1:36
    زۆرباشە، بە دانەیەکی ئاسان دەستپێئەکەین.
  • 1:37 - 1:39
    ئەوە گاڵتەکردنێک بوو. (پێکەنین)
  • 1:39 - 1:44
    کەواتە، هەندێک لە ئێوە لەوانەیە کەمێک
    نائارام بێت لە ژوورێکا لەگەڵ ئەمە.
  • 1:44 - 1:47
    منیش هەست بە نائارامی ئەکەم
    بە وەستان لەبەردەمییا.
  • 1:47 - 1:50
    هەندێک لە ئێوە لەوانەیە هەست
    بە کەمێک شانازی بکەن. و
  • 1:51 - 1:55
    ئەشتوانین لەوە تێبگەین. ئەمە تێکساسە.
    ئەمە دیمەنێکی دەگمەن نییە، وانییە؟
  • 1:56 - 1:57
    بەڵام با بە ڕاستییەکان دەستپێبکەین.
  • 1:58 - 2:01
    کەواتە ئەمە ئاڵای یەکێتی ویلایەتەکانی باشور نییە. باشە؟
  • 2:01 - 2:05
    ئەمە ئاڵای شەڕکردنی سوپای
    ڤێرجینیای باکورە
  • 2:05 - 2:07
    بە سەرکردایەتی ژەنەراڵ رۆبێرت لی.
  • 2:07 - 2:10
    کەواتە ئەگەر جاری داهاتوو یەکێک
    پێی وتن ئەمە کەلەپوورییانە،
  • 2:10 - 2:13
    مەگەر خێزانەکەی شەڕیان بۆ یەکەمین
    میلیشیای دیاریکراو کردبێت،
  • 2:13 - 2:15
    ئەوا هەڵەن، باشە؟
  • 2:15 - 2:17
    ڕێگەپێدانی پسپۆڕێکی ئاڵاکانیشتان هەیە
    بۆ ئەوەی ئەوە بکەن.
  • 2:18 - 2:23
    ئەم ئاڵایە زۆر برەوی زیای کرد
    لە ناوەڕاستی ١٩٥٠کان و ٦٠ەکان
  • 2:23 - 2:26
    وەک وەڵامێک بۆ جوڵە گەشەسەندووەکەی
    جوڵەی مافی شارستانی. و
  • 2:26 - 2:28
    ئینجا بێگومان ئەمڕۆش،
  • 2:28 - 2:32
    لای ئێمە وایلێهاتووە نیشانەی یەکێتی
    ویلایەتەکانی باشور بێت.
  • 2:34 - 2:37
    بەڵام پێویست ناکات بیرتان بهێنمەوە
    یەکێتی ویلایەتەکانی باشوور چییە.
  • 2:37 - 2:38
    ئەوە نەتەوە یاخییەکانن
  • 2:38 - 2:41
    کە وەستانەوە دژی ویلایەتە یەکگرتووەکان،
  • 2:41 - 2:43
    جەنگیان بەرپاکرد دژی ویلایەتە یەکگرتووەکان و
  • 2:43 - 2:44
    لە سەردەمێکدا،
  • 2:44 - 2:48
    ئەمە یەکێک بوو لەو شتانەی لە هەموو شتێک
    زیاتر دژی ئەمریکایی بوون بێت.
  • 2:48 - 2:51
    بەڵام هێشتا، ئەم ئاڵایە پارێزراوە
  • 2:51 - 2:55
    بە هەمان ئەو یاسایەی ئاڵای
    ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەپارێزێت
  • 2:55 - 2:57
    لە ویلایەتەکانی فلۆریدا، جۆرجیا،
  • 2:57 - 3:00
    کارۆلاینای باشور، میسیسیپی و لویزیانا.
  • 3:02 - 3:04
    بەڵام با کەمێک بچینە سەر جۆرجیا،
    باشە؟
  • 3:05 - 3:06
    ساڵی ١٩٥٦،
  • 3:06 - 3:10
    چەند ساڵێک دوای ئەوەی نەهێشتنی جیاکاری
    کرا بە مەرج لە خوێندنگە گشتییەکان،
  • 3:10 - 3:13
    جۆرجیا ئاڵاکەیان گۆڕی بۆ ئەمە.
  • 3:15 - 3:18
    پێموابێت هەموو ئەوەی سەیر ئەکات
    ئەکرێت هاوڕا بن
  • 3:18 - 3:21
    کە ئەمە نەئەبوو ئاڵایەک بێت هەموو
    تاکێکی جۆرجیا شانازی بکات بە هەڵکردنی
  • 3:21 - 3:23
    لە دەرەوەی ماڵەکەی، وانییە؟
  • 3:24 - 3:25
    نەخێر.
  • 3:25 - 3:30
    هەر وەک هەموو پەیکەرەکانی ویلایەتە یاخییەکان
    کە لە ناوەڕاستی ١٩٥٠کان و ٦٠ەکان دانران،
  • 3:30 - 3:33
    ئەمە بۆ ئەوە بوو هێمایەک بێت
    بۆ ئەوەی کێ لە دەسەڵاتدایە و
  • 3:33 - 3:35
    کێش لە دەسەڵاتدا نییە.
  • 3:36 - 3:38
    ئەمە وەک ئاڵای جۆرجیا مایەوە
  • 3:38 - 3:40
    هەتا ساڵی ٢٠٠١، و
  • 3:41 - 3:43
    ئەو ساڵە، ئاڵاکەیان گۆڕی
  • 3:43 - 3:44
    بۆ ئەمە.
  • 3:45 - 3:49
    ئێستا، وەک پسپۆڕێکی ئاڵا، ئەتوانم
    پێتان بڵێم: ئەمە زۆر ناشرینە.
  • 3:49 - 3:51
    باشە؟ کێشە نییە بەم ئاڵایە پێبکەنیت.
  • 3:51 - 3:54
    ناشرینە، و لەبەر ئەوەی
    کە زۆر ناشرینە،
  • 3:54 - 3:57
    ئەوەش یەکێکە لەو هۆکارانەی
    دوای دوو ساڵ گۆڕییان.
  • 3:57 - 3:58
    ریفراندۆمێکیان کرد
  • 3:58 - 4:00
    کە ئەیانتوانی هەلبژاردن بکەن
    لەنێوان ئەو شتە و
  • 4:00 - 4:03
    دواتریش ئەوەی کە ئێستا
    ئاڵای جۆرجیایە.
  • 4:04 - 4:06
    ئێستا لەوانەیە هەندێکتان بپرسن،
  • 4:06 - 4:07
    "کەمێک بۆستە، مایکڵ --
  • 4:07 - 4:10
    ئەگەر ئەوەی پێشتر ئاڵای
    یەکێتی ویلایەتەکانی باشور نەبوبێت،
  • 4:10 - 4:12
    ئەی چی ئاڵاکەیان بووە؟
  • 4:14 - 4:18
    جۆرجیا یەکەمین ئاڵای یەکێتی ویلایەتەکانی
    باشوری ئەمریکا هەڵ ئەکات
  • 4:19 - 4:20
    هەتا ئەم ڕۆژەش.
  • 4:20 - 4:22
    تەنیا مۆری ویلایەتەکەی خۆیان لێیاوە.
  • 4:23 - 4:26
    زۆرباشە با کەمێک بگەڕێینەوە
    سەر سۆزی خۆمان.
  • 4:26 - 4:30
    ئەوە هێندەی ئەوەی تریان
    بێتاقەتی نەکردن، وانییە؟
  • 4:30 - 4:32
    ڕاستە؟
  • 4:32 - 4:34
    لەبەر ئەوەش ئاڵاکانم خۆش ئەوێت.
  • 4:34 - 4:37
    سادەترین پارچەی نەخشێنراون،
  • 4:37 - 4:40
    تەنیا دوو یان سێ ڕەنگ،
  • 4:40 - 4:42
    هەندێک خەت یان شریت.
  • 4:42 - 4:46
    بەڵام هێشتا، ئەتوانن قوڵترین سۆز
    بهەژێنن لەناخمانا.
  • 4:46 - 4:49
    ئەکرێت وامان لێبکەن لە شانازیا نوقم بین
  • 4:49 - 4:50
    یان بە ڕقەوە بسووتێین.
  • 4:51 - 4:53
    ئامادەین بۆ ئاڵایەک بمرین
  • 4:54 - 4:55
    یان تەنانەت خەڵکیش بکوژین لەسەری.
  • 4:57 - 5:00
    یەکێک لە دیزاینەرەکانی بەدڵمە
    ناوی والی ئۆلینسە،
  • 5:00 - 5:03
    پێی ئەڵێن باوکی بەبراندکردنی
    نەتەوەکان، و
  • 5:03 - 5:04
    لە وتەیەکی بەناوبانگیدا ئەڵێت کە
  • 5:04 - 5:07
    "هەمووان ئەیانەوێت سەر بە شوێنێک بن و
  • 5:07 - 5:10
    ئینجا ئەشیانەوێت هێمای ئەوە
    نیشان بەن."
  • 5:11 - 5:16
    شتێکی شێتانەشە کە ئەم پارچە کوتاڵانەی
    کە پێکەوە دوراون یان ڕەنگ کراون
  • 5:16 - 5:19
    ئەبن بە کاڵای هێندە پیرۆز، و
  • 5:19 - 5:22
    ئەوەش لەبەر ئەوەیە کە ئەبن
    بە بەشێک لە ناسنامەمان.
  • 5:23 - 5:25
    ئامرازی بەهێزن بۆ یەکخستن
  • 5:26 - 5:29
    بەڵام بەهەمان شێوە بۆ دابەشکردنیش.
  • 5:30 - 5:31
    ئامادەن بۆ ئاڵای دواتر؟
  • 5:34 - 5:35
    باشە.
  • 5:35 - 5:36
    ساتێک وەرگرن.
  • 5:36 - 5:39
    سەیری ناخی خۆتان بکەنەوە هەستتان
    چۆنبوو کاتێک ئەمە هاتە سەر شاشەکە.
  • 5:40 - 5:43
    زۆر بەخێرایی سلایدەکە ئەگۆڕم
  • 5:43 - 5:45
    بۆ ئەوەی وێنەم نەگرن
    لەبەردەمی ئەمەیان.
  • 5:45 - 5:46
    (پێکەنین)
  • 5:46 - 5:47
    باشە؟
  • 5:47 - 5:50
    ئەڵمانیا دوای جەنگی جیهانی یەکەم،
  • 5:50 - 5:52
    لە دۆخێکی زۆر خراپدا بوو، و
  • 5:52 - 5:57
    ئەدۆڵف هیتلەری گەنج زۆر شتی هەبوو --
    با پێی بڵێین -- "بیرۆکەی زۆر"
  • 5:57 - 6:00
    کە چۆن ئەڵمانیا گەشتووە بەو خاڵە و
  • 6:00 - 6:01
    چۆن لەو دۆخە دەریبکەن.
  • 6:02 - 6:05
    چەندین بەشی کتێبەکەی
    "ماین کامفی"ی بۆ ئەوە تەرخانکردووە
  • 6:05 - 6:07
    کە پێشنیاری خوێندنەوەی ناکەم بۆ کەس،
  • 6:07 - 6:09
    کە چۆن ئەڵمانیا جەنگی جیهانی یەکەمی دۆڕاند
  • 6:09 - 6:13
    بەشێکی لەبەر ئەوەی بەریتانیا
    دیزاینی وێنەیی باشتریان هەبووە و
  • 6:13 - 6:14
    پڕووپاگەندەی باشتریشیان هەبووە.
  • 6:15 - 6:18
    کەواتە لەگەڵ سەرکەوتنی پارتی
    نازی بۆ دەسەڵات،
  • 6:18 - 6:22
    هیتلەر یەکێک لە قورسترین ڕێبەرییەکانی
    بەرێوەبردنی پیشاندا.
  • 6:22 - 6:24
    لە ڕێبەرییەکانی بەڕێوەبردنی
    زۆربەی کۆمپانیاکانی ئێستا قورسترە، و
  • 6:24 - 6:28
    لەناویدا، وردەکاری ناونیشانەکان و
    یەکپۆشییەکان و
  • 6:28 - 6:30
    چەندین ئاڵای یاوە.
  • 6:31 - 6:32
    هیتلەر ئەیزانی ئاڵاکان چەند بەهێزن.
  • 6:32 - 6:34
    لە کتێبی "ماین کامف"دا ئەڵێت،
  • 6:34 - 6:37
    "ئاڵا نوێکە.... پێویستە کاریگەر بێت
    وەک پۆستەرێکی گەورە
  • 6:37 - 6:40
    چونکە بۆ سەدان هەزار کەس
  • 6:40 - 6:42
    درووشمێکی سەرسوڕهێنەر
    لەوانەیە یەکەم هۆکار بێت
  • 6:42 - 6:45
    بۆ بەگەڕخستنی خواست
    لەسەر جووڵەیەک."
  • 6:46 - 6:48
    هەرچۆنێک بێت هونەرمەند بووە.
  • 6:48 - 6:52
    زۆر باش ئەیزانی کە هێزی ناسنامەی
    بینایی و یەکپۆشی
  • 6:52 - 6:55
    ئەکرێت دووبارە ناسنامەی
    ئەڵمانی داگیرسێنێتەوە. و
  • 6:55 - 6:59
    بۆ ملیۆنەها ئەڵمانی ئەمە نیشانەیەک بوو
    بەخێرهاتنی لێئەکرا.
  • 7:00 - 7:04
    بەڵام بێگومان، ئەمە نیشانەی
    مردنیش بوو بۆ کەسانی تر.
  • 7:05 - 7:08
    زۆربەی کات وەک چەک
    سەیری ئاڵاکان ناکەین،
  • 7:09 - 7:11
    بەڵام وەک ئاڵای شەڕکردنی یەکێتی
    ویلایەتەکانی باشوور،
  • 7:11 - 7:13
    ئەڵمانەکانیش ئاڵاکەیان بەکارهێنا
  • 7:13 - 7:17
    بۆ ئەوەی وا لەوانە بکەن کە سەر بەو
    بیروباوەڕە نەبوون نائارام بن و
  • 7:17 - 7:18
    کەمتر لەوەش.
  • 7:19 - 7:22
    کاتێک ئاڵایەک درووست ئەکەیت
    یەکسەر دوو شت ئەکەیت:
  • 7:22 - 7:24
    گرووپێک بیروباوەڕێک یەکیخستوون،
  • 7:24 - 7:26
    گرووپێک کە دەبێت ئەو هێمایە
    ببێت بە ناسنامەیان،
  • 7:26 - 7:28
    بەڵام دەرئەنجام گرووپێکیش درووست ئەکەیت
    لە دەرەوەی ئەو بیروباوەڕە.
  • 7:28 - 7:30
    زۆربەی کات بەوەش نازانرێت.
  • 7:30 - 7:31
    بەرهەمی ناسەرەکییە.
  • 7:31 - 7:33
    زۆربەی کات مەبەستەکە نییە.
  • 7:34 - 7:38
    بەڵام ئەڵمانییەکان زۆر ڕوون بوون کە هێمای
    سواستیکا مەبەست لێی کێیە و
  • 7:38 - 7:39
    مەبەست لێی کێ نییە.
  • 7:40 - 7:45
    ساڵی ١٩٣٥، جولەکەکان لێیان قەدەغەکرا
    ئاڵای ئەڵمانیا هەڵکەن.
  • 7:46 - 7:48
    بەم شێوەیەش،
  • 7:48 - 7:52
    ئەڵمانییەکان، لەوانەیە لە هەموو کاتێکی تری
    مێژوو زیاتر،
  • 7:52 - 7:54
    هێزی دوو لایەنەی ئاڵایان بەکارهێنابێت
  • 7:54 - 7:57
    بۆ یەکخستن و لە هەمان کاتیشدا دابەشکردن.
  • 7:58 - 8:00
    ئاڵاکان وەک چەکی ناسنامە بەکارهێنران. و
  • 8:01 - 8:05
    ئێستا، ساڵی ٢٠١٩، ئاڵای نازی
    قەدەغەکراوە و نابێت
  • 8:05 - 8:07
    هیچ کەس لە ئەڵمانیا هەڵیکات و
  • 8:07 - 8:10
    هیچ کەسیش لە نەمسا، هەنگاریا و
    ڕووسیا و ئۆکرانیا.
  • 8:11 - 8:12
    بیری لێکەنەوە.
  • 8:12 - 8:14
    پارچەیەک قوماشە، بەڵام قەدەغەکراوە.
  • 8:15 - 8:17
    ئەوە بە ڕووکەش، لە شێتانە ئەچێت.
  • 8:18 - 8:20
    بەڵام پێموانییە کەس لێرە
    بۆچوونێکی دژی ئەوە هەبێت
  • 8:20 - 8:22
    کە ئەوە شتێکی باشە.
  • 8:23 - 8:24
    زۆر لە چەکێک ئەچێت.
  • 8:26 - 8:28
    وەک ئاڵاناسێک،
  • 8:28 - 8:31
    هەندێک جار سەرنجڕاکێشترین
    شت دەربارەی ئاڵایەک
  • 8:31 - 8:32
    زیاتر دەربارەی نەخشەکەی نییە،
  • 8:33 - 8:36
    بەڵکو یاساکانی چواردەوری ئاڵاکەیە.
  • 8:36 - 8:38
    بۆ نموونە،
  • 8:38 - 8:41
    لە هیندستان، پێویستە کاتێک
    ئاڵای هیندستان درووست ئەکەیت،
  • 8:41 - 8:45
    کوتاڵێک بەکاربێنیت کە بە دەست
    چنراوە و پێی ئەوترێت "خادی."
  • 8:45 - 8:48
    ئەگەر ئاڵا لە هەر شتێکی تر
    درووست بکەیت،
  • 8:48 - 8:51
    ئەکرێت بۆ ماوەی سێ ساڵ
    بچیتە زیندانەوە.
  • 8:51 - 8:52
    شێتانەیە.
  • 8:52 - 8:54
    لێرە لە تێکساس،
  • 8:54 - 8:56
    هەموو بیستوومانە
  • 8:56 - 9:00
    کە ئاڵای تێکساس تەنیا ئاڵای ویلایەتێکە
    ئەتوانێت بۆ هەمان بەرزی بەرزبکرێتەوە
  • 9:00 - 9:01
    وەک ئاڵای ئەمریکا، وانییە؟
  • 9:01 - 9:03
    چونکە پێش ئەوەی ویلایەت بین
    نەتەوە بووین.
  • 9:03 - 9:05
    کێ لێرە ئەوەی بیستووە؟
  • 9:05 - 9:06
    بەڵێ.
  • 9:06 - 9:10
    لێرەم هەتا پێتان بڵێم ئەوە
    بە تەواوەتی هەڵەیە. باشە؟
  • 9:10 - 9:15
    پێش هەموو شتێک، یەکەمین ویلایەت نین
    کە پێشتر نەتەوەیەک بووبێتین. و
  • 9:15 - 9:19
    دووەمیش، ئاڵای هەموو ویلایەتێک ئەکرێت
    هێندەی ئاڵای ئەمریکا بەرز بکرێتەوە
  • 9:19 - 9:21
    بەپێی یاسای ئاڵای ئەمریکا. و
  • 9:22 - 9:25
    پێویست ناکات لێتان بپرسم کە
    هەستتان چییە لەم بارەیەوە، باشە؟
  • 9:25 - 9:28
    هەموومان گەورەبووین و هەموو بەیانییەک
    هەستاوین دڵسۆزیمان بۆ ئەمە دووپاتکردۆتەوە،
  • 9:28 - 9:32
    ئەمانزانی کە هەرگیز نابێت ڕێگە بەین
    بەر زەوی بکەوێت.
  • 9:32 - 9:36
    زۆر بە گرنگییەوە ئەڕوانینە یاساکانی ئاڵا
    لە ویلایەتە یەکگرتووەکان.
  • 9:37 - 9:41
    بیرتانە، بەم دواییە چەند یاریزانێکی خولی
    تۆپی پێی ئەمریکا لەکاتی سرودی نەتەوەیی چونە سەر ئەژنۆ.
  • 9:41 - 9:43
    مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
  • 9:43 - 9:45
    ئەوان یاسای ئاڵایان پێشێل کرد.
  • 9:45 - 9:47
    ئەڵێت لەکاتی سروودی نەتەوەییدا،
  • 9:47 - 9:49
    بەسەرنجەوە بووەستە،
    دەست بخەرە سەر دڵت، و هتد.
  • 9:49 - 9:52
    بەڵام وەک ئاڵا ناسێک
    ئەوەی سەرنجڕاکێش بوو لەلام
  • 9:52 - 9:55
    ئەوەبوو نەمبینی کەس تووڕەبێت
  • 9:55 - 9:57
    کاتێک شتێکی ئاوا ڕوویدا.
  • 9:58 - 10:02
    یاسای ئاڵا ئەڵێت، "ئاڵا هەرگیز نابێت
    بە تەختی یان ئاسۆیی بگوازرێتەوە،
  • 10:02 - 10:04
    بەڵکو بەردەوام بە شەکاوەیی و بەرزی."
  • 10:04 - 10:06
    بۆیە لە کاتی هەمان سروودی
    نەتەوەییدا،
  • 10:06 - 10:08
    ئەمەش کرا و کەس توڕە نەبوو.
  • 10:09 - 10:11
    یان ئەمە. ئەمە هەمووکات ڕووئەیات.
  • 10:11 - 10:13
    یاسای ئاڵا ڕوونە:
  • 10:13 - 10:18
    "هیچ بەشێکی ئاڵا نابێت وەک پۆشاک
    یان جلی وەرزشی بەکاربێت."
  • 10:18 - 10:20
    ئەمە تیپی بەیسبۆڵی ئەی ئێمی تێکساسە
  • 10:20 - 10:23
    نامانەوێ تووشی کێشەیان بکەین،
    بەڵام ئەمە هەمووکات ڕووئەیات،
  • 10:23 - 10:25
    بەتایبەتی لە تشرینی دووەمدا.
  • 10:26 - 10:29
    من دڵنیام، گرنتیشتان ئەکەم کاتێک
    ئەمشەو لێرە ئەڕۆن،
  • 10:29 - 10:31
    لە پشتی ئوتومبێل یان بارهەڵگری کەسێکدا
  • 10:31 - 10:33
    ئاڵایەکی ڕەش و سپی ئەمریکی ئەبینن
    بە شریتێکی شین،
  • 10:33 - 10:35
    هێڵێکی شینی باریکەوە، وانییە؟
  • 10:35 - 10:36
    ژیانی شینەکان گرنگە.
  • 10:37 - 10:39
    ئەوە بە چەندین ڕێگا یاسای
    ئاڵا پێشێل ئەکات.
  • 10:39 - 10:43
    بەڵام هەموو ئەو شتانە
    بە هەمان مەبەست ئەکرێت.
  • 10:43 - 10:45
    کەس لێرە نییە بۆ مشتومڕکردن لەگەڵ ئەوە.
  • 10:45 - 10:48
    بەڵام بێگومان بەشێکی ئەو
    یاسای ئاڵایە پێشێل ئەکەن
  • 10:48 - 10:50
    بەشی "ڕێز بۆ ئاڵاکە،"
  • 10:50 - 10:52
    کەواتە بە کردنی ئەمە
    بە جلە ڕەسمییەکەتەوە،
  • 10:52 - 10:56
    بەشێوەیەکی ڕەسمی بێڕێزی ئەکەیت
    بەرامبەر بە ئاڵاکە.
  • 10:57 - 10:58
    ئەوەشی سەرنجڕاکێشە بەلامەوە
  • 10:58 - 11:01
    ئەوەیە کە ئەو یاریزانانەی
    لەکاتی سروودی نەتەوەیی کەوتنە سەر ئەژنۆ و
  • 11:01 - 11:04
    ئەو کەسانەی کە نیشانەی ژیانی شینەکان
    گرنگەیان کردووە بە ئوتومبێلەکانییانەوە
  • 11:04 - 11:07
    هەردوو لایان لە جەمسەری ئەوسەری
    پرسێکی زۆر گەورەدان
  • 11:08 - 11:11
    بەڵام هەردووکیان هەمان یاسا
    پێشێل ئەکەن،
  • 11:12 - 11:16
    یاسایەک کە لەسەدا سەد
    جەختی لەسەر نەکراوەتەوە.
  • 11:18 - 11:22
    ڕاستییەکەی، پارچە هونەرییەکەی
    ١٩٨٩ی درێد سکۆت بوو
  • 11:22 - 11:26
    کە بووە هۆی ئەوەی دادگای باڵا
    فەرمان دەرکات کە یاسای ئاڵا تەنیا ڕێبەرییە.
  • 11:26 - 11:28
    دادگایی ناکرێیت لەسەر پێشێلکردنی
    یاسای ئاڵا.
  • 11:28 - 11:31
    زۆرت لێناکرێت بۆ ئەوەی
    نیشتیمانپەروەر بیت.
  • 11:32 - 11:37
    کەواتە بۆچی ئەم هەموو یاسا بچووکانە
    هەبێت لەسەر بەکارهێنانی ئاڵاکەمان
  • 11:37 - 11:39
    ئەگەر نەتوانین بیانچەسپێنین؟
  • 11:40 - 11:43
    ئەویش لەبەر ئەوەی وڵات
  • 11:43 - 11:45
    کۆکراوەیەکی ناسکی بیرۆکەیە.
  • 11:45 - 11:48
    تەنیا لە مێشکی خۆماندا بوونی هەیە.
  • 11:49 - 11:50
    ئەتوانم ئەمە ببینم؟ سوپاس.
  • 11:52 - 11:58
    هەندێک جار ئاڵا تەنیا هێمای جەستەیی
    ئەو بیرۆکەیەیە.
  • 11:58 - 12:04
    وانییە؟ هەندێک جار یەکگرتووییمان
    تەنیا بە دەزووی بچووک بچووک پێکەوەبەستراوە.
  • 12:05 - 12:06
    ئەوەش بەهێزە.
  • 12:07 - 12:11
    یاسای ئاڵا بۆ ئەوەیە ئەو بیرۆکە
    ناسکە بپارێزێت و بیهێڵێتەوە،
  • 12:11 - 12:14
    لە هەمان کاتیشدا مافەکەت
    بۆ شکاندنی بپارێزێت. و
  • 12:15 - 12:18
    ئەوەش تایبەتە
    لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا، وانییە؟
  • 12:18 - 12:20
    ئەوەش تایبەتە لە ئاڵاکەماندا.
  • 12:20 - 12:22
    ئاڵاکەمان سەرسوڕهێنەرە.
  • 12:22 - 12:25
    لە هەر ئاڵایەکی تری جیهان
    زیاتر گۆڕاوە.
  • 12:25 - 12:29
    یاسایەکی هەیە ئەڵێت کاتێک
    ویلایەتێکی نوێ دروست ئەکرێت،
  • 12:29 - 12:31
    پێویستە ئەستێرەیەک زیاد بکرێت
    بۆ یەکێتی ئاڵاکە، و
  • 12:31 - 12:35
    ئەو زیادکردنەش پێویستە لە ڕۆژی
    چواری تەمووزدا بکرێت.
  • 12:36 - 12:41
    ئاڵاکەمان تایبەتە چونکە مەبەست لێی
    گەشەکردنێتی لەگەڵ گەشەکردنی خۆمان.
  • 12:41 - 12:43
    بە دیزاین و بە یاساش،
  • 12:43 - 12:46
    مەبەست لێی گۆڕینێتی لەگەڵ گۆڕینی خۆمان.
  • 12:46 - 12:48
    هێمایەکی زیندووی کۆکراوەی
    خەسڵەتەکانمانە،
  • 12:48 - 12:51
    فرەچەشنیمان لە ئەستێرەکان و
  • 12:51 - 12:52
    یەکگرتووییمان.
  • 12:53 - 12:58
    دیاری ئەوەمان هەیە لە ویلایەتە یەکگرتوەکان
    ئاڵایەکمان هەبێت هەمووی لەخۆ بگرێت.
  • 12:58 - 13:01
    ئەگەر ئاڵای نازی چەکی ناسنامە بێت،
  • 13:01 - 13:06
    ئاڵای ویلایەتە یەکگرتووەکان، تەنیا بە نەخشە،
    جیاواز لەو دەر ئەکەوێت. و
  • 13:07 - 13:11
    ئەبێ بڵێم وەک ئاڵا ناسێک لە ساڵی ٢٠١٩،
  • 13:11 - 13:12
    بەکارهێنانی ئەم ئاڵایە
  • 13:12 - 13:15
    وەک چەکی ناسنامە دژی هەرکەسێک
  • 13:15 - 13:18
    بێڕێزی بەرامبەر ئەکات زۆر زیاتر
    لەوەی ڕێگەبدرێت بەر زەوی بکەوێت
  • 13:19 - 13:22
    یان هەر یەکێک لە یاسا بچووکەکانی تر
    کە ڕۆژانە پێشێلی ئەکەین.
  • 13:23 - 13:24
    وانییە؟
  • 13:26 - 13:30
    ئەم ئاڵایە هێمای یەکگرتووییمانە.
  • 13:30 - 13:34
    هەرگیز نابێت ئەمە وەک چەکێک
    بەکاربێنین دژی کەسی تر.
  • 13:34 - 13:38
    زۆر بە قووڵی هاوڕام لەگەڵ ئەو کەسەی
    کە لە جۆرناڵی درێد سۆکتا نوسیوێتی،
  • 13:38 - 13:43
    "هەرگیز نابێت هێما بەرز بنرخێنین
    بەسەر ئەو شتەیا کە هێمایە بۆی.
  • 13:43 - 13:47
    هەرگیز نابێت پارچەیەک کوتاڵ بەرز بنرخێنین
    بەسەر ژیانی مرۆڤێکەوە."
  • 13:48 - 13:51
    ئەگەر بەنیازیشن پارچەیەک کوتاڵ
    بەکاربێنن وەک چەکێک،
  • 13:51 - 13:53
    هەرگیز نابێت ئەمە بەکاربێنن،
  • 13:53 - 13:56
    بەتایبەتی کاتێک بەردەوام شوێنی هەبووە
    بۆ ئەستێرەی زیاتر.
  • 13:57 - 14:00
    هیوادارم ئێستا، هەستتان
    بە هێزی ئاڵاکان کردبێت، و
  • 14:01 - 14:03
    ئەتوانن ببینن چییان پێئەکرێت.
  • 14:04 - 14:06
    کەواتە چی ئەبێت ئەگەر
    ئەو هێزە وەرگرین، و
  • 14:06 - 14:09
    بەکاریبێنین بۆ شەڕکردن
    بۆ شتێکی مەزنتر؟
  • 14:11 - 14:13
    ئەمە ئاڵای زەوییە،
  • 14:14 - 14:17
    نەخشەکەی لەلایەن ئۆسکار پێرنیفێڵدی
    سویدییەوە دانراوە.
  • 14:18 - 14:20
    بۆ چرکەیەک بیهێننە بەرچاوتان لەگەڵم:
  • 14:20 - 14:24
    چی ئەبێت ئەگەر گرنگی
    بە مرۆڤبوونمان بەین
  • 14:24 - 14:26
    بەشێوەیەک زیاتر بێت
  • 14:26 - 14:28
    لە گرنگیدانمان بە نەتەوایەتیمان؟
  • 14:29 - 14:33
    لەکاتێکدا ئەبین بە شارستانییەتێک کە
    ئەچێتە بۆشایی ئاسمان و سەر ئەستێرەکان،
  • 14:33 - 14:35
    نەتەوەکانمان چی ئەگەیەنێت
  • 14:35 - 14:39
    کاتێک ئەچیتە سەر ڕووی مەریخ
    یان هەر هەسارەیەکی تر؟
  • 14:40 - 14:42
    ئینجا بێگومان، لێرە لەسەر زەوی،
  • 14:43 - 14:46
    کاتێک هەسارەکەمان دووچاری
    گۆڕانی کەشوهەوا ئەبێتەوە،
  • 14:46 - 14:50
    لەوانەیە کەشوهەوا لە تەمەنی مناڵەکانمان
    یان مناڵەکانی ئەواندا بۆ ژیان نەشێت،
  • 14:50 - 14:54
    لەو باوەڕەیام هێمایەکی بەهێزمان بوێت،
    ئاڵایەک،
  • 14:54 - 14:57
    بۆ ئەوەی یەکمان بخات بۆ شەڕکردن،
  • 14:57 - 14:58
    نەک تەنیا وەک نەتەوەکان،
  • 14:58 - 15:00
    بەڵکو وەک بوونەوەرێک.
  • 15:01 - 15:03
    زۆر سوپاس
  • 15:03 - 15:05
    (چەپڵەلێدان)
Title:
چۆن ئاڵاکان یەکمان ئەخات (و دابەشمان ئەکات)
Speaker:
مایکڵ گرین
Description:

ئاڵاکان یەکێکن لە سادەترین و لەهەمان کاتیشدا بەهێزترین پارچەی نەخشێنراو کە داهێنرابێت. ئەتوانن وامان لێبکەن لە شانازییا نوقم بین، لە ڕقا بسوتێین -- و تەنانەت ئیلهام بەین بە خەڵک بەهۆیەوە بمرن یان خەڵک بکوژن. پیاسەیەکی کورت بکە بەناو مێژووا کاتێک گرین باسی جۆشە هێماییە زۆرەکەی پشتی ئاڵاکان ئەکات کە یەکمان ئەخات و دابەشیشمان ئەکات، بانگێشتمان ئەکات بۆ ئەوەی داهاتووییەک بێنینە بەرچاومان کە بتوانین پێکەوە بچینە ژێر یەک ناسنامەی کۆکراوە: مرۆڤایەتی.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
15:18
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for How flags unite (and divide) us
Hiwa Foundation accepted Kurdish subtitles for How flags unite (and divide) us
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for How flags unite (and divide) us
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for How flags unite (and divide) us
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for How flags unite (and divide) us
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for How flags unite (and divide) us
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for How flags unite (and divide) us
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for How flags unite (and divide) us
Show all

Kurdish subtitles

Revisions