چۆن ئاڵاکان یەکمان ئەخات (و دابەشمان ئەکات)
-
0:01 - 0:03ساڵی ١٩٨٩،
-
0:03 - 0:05هونەرمەندێک بەناوی درێد سکۆت،
-
0:05 - 0:08کە سەکۆی تێدیشی شکۆمەند کرد،
-
0:08 - 0:10پارچەیەکی هونەری دروستکرد لە چیکاگۆ،
-
0:10 - 0:14کە زۆر بە سادەیی ئاڵایەکی ئەمریکای
لەسەر زەوییەکە دانا و -
0:14 - 0:18ئینجا ئێوەی بینەری بانگ ئەکرد بۆ ئەوەی
بچن و لەسەر ئاڵاکە بۆستن و -
0:19 - 0:21لە جۆرناڵێکا هەستی ئێوەی تۆمار ئەکرد. و
-
0:22 - 0:27بۆ من، یەکێک لە بەهێزترین ئەو شتانەی
لە جۆرناڵەکەیا نوسراوە، کرۆکەکەی ئەڵێت، -
0:27 - 0:29بۆچی ئەوەنە ئاساییە بۆمان
-
0:29 - 0:31خەڵکی بێ ماڵ،
-
0:31 - 0:33مرۆڤەکان لەسەر زەوی بکەون،
-
0:33 - 0:35بەڵام ئاڵاکان نابێت؟
-
0:37 - 0:40بۆ هەندێک لە ئێوەش، ئەم پارچە
هونەرە زۆر بێزارکەرە. و -
0:41 - 0:43ئەوەش بەجۆرێک مەبەستێکی
ئەم وتارەیە -- -
0:43 - 0:46بۆ ئەوە نییە بێزار یان توڕەتان بکات
-
0:46 - 0:51بەڵام بۆ ئەوەی بۆتان بسەلمێنم
کە ئاڵاکان هێزێکی زۆریان هەیە، و -
0:51 - 0:54تەنانەت ئەگەر پێشتوابێت گرنگی بە ئاڵاکان
نایەیت، گرنگیان پێ ئەیەیت. -
0:54 - 0:56ئەزانیت کە گرنگی پێئەیەیت.
-
0:56 - 0:57زۆرباشە.
-
0:57 - 1:00هەتا کۆتاییەکەی،
هیوادارم ئیلهامتان پێدرابێت -
1:00 - 1:03بڕۆن و هێزی ئەم ئاڵایانە بەکاربێنن و
شەڕ بۆ جیهانێکی باشتر بکەن. -
1:03 - 1:05بەڵام پێش ئەوەی بگەینە ئەوێ،
-
1:05 - 1:08پێویستە لە کۆتایی ئەوبەری
شەبەنگەکەوە دەستپێبکەین. و -
1:08 - 1:12پێش ئەوەی شتی دواترتان پیشان بەم،
پێویستە بڵێم هەر شتێک لێرە نیشانی ئەیەم -
1:12 - 1:14نیشاندانی پشتیوانی نییە،
-
1:14 - 1:16بەڵکو تەواو پێچەوانەکەیە.
-
1:16 - 1:20بەڵام لە هەموو شتێک زیاتر،
ئەمەوێ لێرەیا بۆشاییەک دروست بکەم -
1:20 - 1:23کە تیایا سەیری ئەم ئاڵایانە بکەین،
ئەم نەخشانە، و -
1:23 - 1:26بزانین هەستێکی چۆنمان ئەیاتێ.
-
1:26 - 1:28باسی سۆزەکانی خۆمان ئەکەین.
-
1:28 - 1:30ئەوە ئاساییە بۆ هەمووتان؟
-
1:30 - 1:31زۆرباشە.
-
1:31 - 1:33ئامادەن بۆ ئاڵای یەکەمتان؟
-
1:35 - 1:36زۆرباشە، بە دانەیەکی ئاسان دەستپێئەکەین.
-
1:37 - 1:39ئەوە گاڵتەکردنێک بوو. (پێکەنین)
-
1:39 - 1:44کەواتە، هەندێک لە ئێوە لەوانەیە کەمێک
نائارام بێت لە ژوورێکا لەگەڵ ئەمە. -
1:44 - 1:47منیش هەست بە نائارامی ئەکەم
بە وەستان لەبەردەمییا. -
1:47 - 1:50هەندێک لە ئێوە لەوانەیە هەست
بە کەمێک شانازی بکەن. و -
1:51 - 1:55ئەشتوانین لەوە تێبگەین. ئەمە تێکساسە.
ئەمە دیمەنێکی دەگمەن نییە، وانییە؟ -
1:56 - 1:57بەڵام با بە ڕاستییەکان دەستپێبکەین.
-
1:58 - 2:01کەواتە ئەمە ئاڵای یەکێتی ویلایەتەکانی باشور نییە. باشە؟
-
2:01 - 2:05ئەمە ئاڵای شەڕکردنی سوپای
ڤێرجینیای باکورە -
2:05 - 2:07بە سەرکردایەتی ژەنەراڵ رۆبێرت لی.
-
2:07 - 2:10کەواتە ئەگەر جاری داهاتوو یەکێک
پێی وتن ئەمە کەلەپوورییانە، -
2:10 - 2:13مەگەر خێزانەکەی شەڕیان بۆ یەکەمین
میلیشیای دیاریکراو کردبێت، -
2:13 - 2:15ئەوا هەڵەن، باشە؟
-
2:15 - 2:17ڕێگەپێدانی پسپۆڕێکی ئاڵاکانیشتان هەیە
بۆ ئەوەی ئەوە بکەن. -
2:18 - 2:23ئەم ئاڵایە زۆر برەوی زیای کرد
لە ناوەڕاستی ١٩٥٠کان و ٦٠ەکان -
2:23 - 2:26وەک وەڵامێک بۆ جوڵە گەشەسەندووەکەی
جوڵەی مافی شارستانی. و -
2:26 - 2:28ئینجا بێگومان ئەمڕۆش،
-
2:28 - 2:32لای ئێمە وایلێهاتووە نیشانەی یەکێتی
ویلایەتەکانی باشور بێت. -
2:34 - 2:37بەڵام پێویست ناکات بیرتان بهێنمەوە
یەکێتی ویلایەتەکانی باشوور چییە. -
2:37 - 2:38ئەوە نەتەوە یاخییەکانن
-
2:38 - 2:41کە وەستانەوە دژی ویلایەتە یەکگرتووەکان،
-
2:41 - 2:43جەنگیان بەرپاکرد دژی ویلایەتە یەکگرتووەکان و
-
2:43 - 2:44لە سەردەمێکدا،
-
2:44 - 2:48ئەمە یەکێک بوو لەو شتانەی لە هەموو شتێک
زیاتر دژی ئەمریکایی بوون بێت. -
2:48 - 2:51بەڵام هێشتا، ئەم ئاڵایە پارێزراوە
-
2:51 - 2:55بە هەمان ئەو یاسایەی ئاڵای
ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەپارێزێت -
2:55 - 2:57لە ویلایەتەکانی فلۆریدا، جۆرجیا،
-
2:57 - 3:00کارۆلاینای باشور، میسیسیپی و لویزیانا.
-
3:02 - 3:04بەڵام با کەمێک بچینە سەر جۆرجیا،
باشە؟ -
3:05 - 3:06ساڵی ١٩٥٦،
-
3:06 - 3:10چەند ساڵێک دوای ئەوەی نەهێشتنی جیاکاری
کرا بە مەرج لە خوێندنگە گشتییەکان، -
3:10 - 3:13جۆرجیا ئاڵاکەیان گۆڕی بۆ ئەمە.
-
3:15 - 3:18پێموابێت هەموو ئەوەی سەیر ئەکات
ئەکرێت هاوڕا بن -
3:18 - 3:21کە ئەمە نەئەبوو ئاڵایەک بێت هەموو
تاکێکی جۆرجیا شانازی بکات بە هەڵکردنی -
3:21 - 3:23لە دەرەوەی ماڵەکەی، وانییە؟
-
3:24 - 3:25نەخێر.
-
3:25 - 3:30هەر وەک هەموو پەیکەرەکانی ویلایەتە یاخییەکان
کە لە ناوەڕاستی ١٩٥٠کان و ٦٠ەکان دانران، -
3:30 - 3:33ئەمە بۆ ئەوە بوو هێمایەک بێت
بۆ ئەوەی کێ لە دەسەڵاتدایە و -
3:33 - 3:35کێش لە دەسەڵاتدا نییە.
-
3:36 - 3:38ئەمە وەک ئاڵای جۆرجیا مایەوە
-
3:38 - 3:40هەتا ساڵی ٢٠٠١، و
-
3:41 - 3:43ئەو ساڵە، ئاڵاکەیان گۆڕی
-
3:43 - 3:44بۆ ئەمە.
-
3:45 - 3:49ئێستا، وەک پسپۆڕێکی ئاڵا، ئەتوانم
پێتان بڵێم: ئەمە زۆر ناشرینە. -
3:49 - 3:51باشە؟ کێشە نییە بەم ئاڵایە پێبکەنیت.
-
3:51 - 3:54ناشرینە، و لەبەر ئەوەی
کە زۆر ناشرینە، -
3:54 - 3:57ئەوەش یەکێکە لەو هۆکارانەی
دوای دوو ساڵ گۆڕییان. -
3:57 - 3:58ریفراندۆمێکیان کرد
-
3:58 - 4:00کە ئەیانتوانی هەلبژاردن بکەن
لەنێوان ئەو شتە و -
4:00 - 4:03دواتریش ئەوەی کە ئێستا
ئاڵای جۆرجیایە. -
4:04 - 4:06ئێستا لەوانەیە هەندێکتان بپرسن،
-
4:06 - 4:07"کەمێک بۆستە، مایکڵ --
-
4:07 - 4:10ئەگەر ئەوەی پێشتر ئاڵای
یەکێتی ویلایەتەکانی باشور نەبوبێت، -
4:10 - 4:12ئەی چی ئاڵاکەیان بووە؟
-
4:14 - 4:18جۆرجیا یەکەمین ئاڵای یەکێتی ویلایەتەکانی
باشوری ئەمریکا هەڵ ئەکات -
4:19 - 4:20هەتا ئەم ڕۆژەش.
-
4:20 - 4:22تەنیا مۆری ویلایەتەکەی خۆیان لێیاوە.
-
4:23 - 4:26زۆرباشە با کەمێک بگەڕێینەوە
سەر سۆزی خۆمان. -
4:26 - 4:30ئەوە هێندەی ئەوەی تریان
بێتاقەتی نەکردن، وانییە؟ -
4:30 - 4:32ڕاستە؟
-
4:32 - 4:34لەبەر ئەوەش ئاڵاکانم خۆش ئەوێت.
-
4:34 - 4:37سادەترین پارچەی نەخشێنراون،
-
4:37 - 4:40تەنیا دوو یان سێ ڕەنگ،
-
4:40 - 4:42هەندێک خەت یان شریت.
-
4:42 - 4:46بەڵام هێشتا، ئەتوانن قوڵترین سۆز
بهەژێنن لەناخمانا. -
4:46 - 4:49ئەکرێت وامان لێبکەن لە شانازیا نوقم بین
-
4:49 - 4:50یان بە ڕقەوە بسووتێین.
-
4:51 - 4:53ئامادەین بۆ ئاڵایەک بمرین
-
4:54 - 4:55یان تەنانەت خەڵکیش بکوژین لەسەری.
-
4:57 - 5:00یەکێک لە دیزاینەرەکانی بەدڵمە
ناوی والی ئۆلینسە، -
5:00 - 5:03پێی ئەڵێن باوکی بەبراندکردنی
نەتەوەکان، و -
5:03 - 5:04لە وتەیەکی بەناوبانگیدا ئەڵێت کە
-
5:04 - 5:07"هەمووان ئەیانەوێت سەر بە شوێنێک بن و
-
5:07 - 5:10ئینجا ئەشیانەوێت هێمای ئەوە
نیشان بەن." -
5:11 - 5:16شتێکی شێتانەشە کە ئەم پارچە کوتاڵانەی
کە پێکەوە دوراون یان ڕەنگ کراون -
5:16 - 5:19ئەبن بە کاڵای هێندە پیرۆز، و
-
5:19 - 5:22ئەوەش لەبەر ئەوەیە کە ئەبن
بە بەشێک لە ناسنامەمان. -
5:23 - 5:25ئامرازی بەهێزن بۆ یەکخستن
-
5:26 - 5:29بەڵام بەهەمان شێوە بۆ دابەشکردنیش.
-
5:30 - 5:31ئامادەن بۆ ئاڵای دواتر؟
-
5:34 - 5:35باشە.
-
5:35 - 5:36ساتێک وەرگرن.
-
5:36 - 5:39سەیری ناخی خۆتان بکەنەوە هەستتان
چۆنبوو کاتێک ئەمە هاتە سەر شاشەکە. -
5:40 - 5:43زۆر بەخێرایی سلایدەکە ئەگۆڕم
-
5:43 - 5:45بۆ ئەوەی وێنەم نەگرن
لەبەردەمی ئەمەیان. -
5:45 - 5:46(پێکەنین)
-
5:46 - 5:47باشە؟
-
5:47 - 5:50ئەڵمانیا دوای جەنگی جیهانی یەکەم،
-
5:50 - 5:52لە دۆخێکی زۆر خراپدا بوو، و
-
5:52 - 5:57ئەدۆڵف هیتلەری گەنج زۆر شتی هەبوو --
با پێی بڵێین -- "بیرۆکەی زۆر" -
5:57 - 6:00کە چۆن ئەڵمانیا گەشتووە بەو خاڵە و
-
6:00 - 6:01چۆن لەو دۆخە دەریبکەن.
-
6:02 - 6:05چەندین بەشی کتێبەکەی
"ماین کامفی"ی بۆ ئەوە تەرخانکردووە -
6:05 - 6:07کە پێشنیاری خوێندنەوەی ناکەم بۆ کەس،
-
6:07 - 6:09کە چۆن ئەڵمانیا جەنگی جیهانی یەکەمی دۆڕاند
-
6:09 - 6:13بەشێکی لەبەر ئەوەی بەریتانیا
دیزاینی وێنەیی باشتریان هەبووە و -
6:13 - 6:14پڕووپاگەندەی باشتریشیان هەبووە.
-
6:15 - 6:18کەواتە لەگەڵ سەرکەوتنی پارتی
نازی بۆ دەسەڵات، -
6:18 - 6:22هیتلەر یەکێک لە قورسترین ڕێبەرییەکانی
بەرێوەبردنی پیشاندا. -
6:22 - 6:24لە ڕێبەرییەکانی بەڕێوەبردنی
زۆربەی کۆمپانیاکانی ئێستا قورسترە، و -
6:24 - 6:28لەناویدا، وردەکاری ناونیشانەکان و
یەکپۆشییەکان و -
6:28 - 6:30چەندین ئاڵای یاوە.
-
6:31 - 6:32هیتلەر ئەیزانی ئاڵاکان چەند بەهێزن.
-
6:32 - 6:34لە کتێبی "ماین کامف"دا ئەڵێت،
-
6:34 - 6:37"ئاڵا نوێکە.... پێویستە کاریگەر بێت
وەک پۆستەرێکی گەورە -
6:37 - 6:40چونکە بۆ سەدان هەزار کەس
-
6:40 - 6:42درووشمێکی سەرسوڕهێنەر
لەوانەیە یەکەم هۆکار بێت -
6:42 - 6:45بۆ بەگەڕخستنی خواست
لەسەر جووڵەیەک." -
6:46 - 6:48هەرچۆنێک بێت هونەرمەند بووە.
-
6:48 - 6:52زۆر باش ئەیزانی کە هێزی ناسنامەی
بینایی و یەکپۆشی -
6:52 - 6:55ئەکرێت دووبارە ناسنامەی
ئەڵمانی داگیرسێنێتەوە. و -
6:55 - 6:59بۆ ملیۆنەها ئەڵمانی ئەمە نیشانەیەک بوو
بەخێرهاتنی لێئەکرا. -
7:00 - 7:04بەڵام بێگومان، ئەمە نیشانەی
مردنیش بوو بۆ کەسانی تر. -
7:05 - 7:08زۆربەی کات وەک چەک
سەیری ئاڵاکان ناکەین، -
7:09 - 7:11بەڵام وەک ئاڵای شەڕکردنی یەکێتی
ویلایەتەکانی باشوور، -
7:11 - 7:13ئەڵمانەکانیش ئاڵاکەیان بەکارهێنا
-
7:13 - 7:17بۆ ئەوەی وا لەوانە بکەن کە سەر بەو
بیروباوەڕە نەبوون نائارام بن و -
7:17 - 7:18کەمتر لەوەش.
-
7:19 - 7:22کاتێک ئاڵایەک درووست ئەکەیت
یەکسەر دوو شت ئەکەیت: -
7:22 - 7:24گرووپێک بیروباوەڕێک یەکیخستوون،
-
7:24 - 7:26گرووپێک کە دەبێت ئەو هێمایە
ببێت بە ناسنامەیان، -
7:26 - 7:28بەڵام دەرئەنجام گرووپێکیش درووست ئەکەیت
لە دەرەوەی ئەو بیروباوەڕە. -
7:28 - 7:30زۆربەی کات بەوەش نازانرێت.
-
7:30 - 7:31بەرهەمی ناسەرەکییە.
-
7:31 - 7:33زۆربەی کات مەبەستەکە نییە.
-
7:34 - 7:38بەڵام ئەڵمانییەکان زۆر ڕوون بوون کە هێمای
سواستیکا مەبەست لێی کێیە و -
7:38 - 7:39مەبەست لێی کێ نییە.
-
7:40 - 7:45ساڵی ١٩٣٥، جولەکەکان لێیان قەدەغەکرا
ئاڵای ئەڵمانیا هەڵکەن. -
7:46 - 7:48بەم شێوەیەش،
-
7:48 - 7:52ئەڵمانییەکان، لەوانەیە لە هەموو کاتێکی تری
مێژوو زیاتر، -
7:52 - 7:54هێزی دوو لایەنەی ئاڵایان بەکارهێنابێت
-
7:54 - 7:57بۆ یەکخستن و لە هەمان کاتیشدا دابەشکردن.
-
7:58 - 8:00ئاڵاکان وەک چەکی ناسنامە بەکارهێنران. و
-
8:01 - 8:05ئێستا، ساڵی ٢٠١٩، ئاڵای نازی
قەدەغەکراوە و نابێت -
8:05 - 8:07هیچ کەس لە ئەڵمانیا هەڵیکات و
-
8:07 - 8:10هیچ کەسیش لە نەمسا، هەنگاریا و
ڕووسیا و ئۆکرانیا. -
8:11 - 8:12بیری لێکەنەوە.
-
8:12 - 8:14پارچەیەک قوماشە، بەڵام قەدەغەکراوە.
-
8:15 - 8:17ئەوە بە ڕووکەش، لە شێتانە ئەچێت.
-
8:18 - 8:20بەڵام پێموانییە کەس لێرە
بۆچوونێکی دژی ئەوە هەبێت -
8:20 - 8:22کە ئەوە شتێکی باشە.
-
8:23 - 8:24زۆر لە چەکێک ئەچێت.
-
8:26 - 8:28وەک ئاڵاناسێک،
-
8:28 - 8:31هەندێک جار سەرنجڕاکێشترین
شت دەربارەی ئاڵایەک -
8:31 - 8:32زیاتر دەربارەی نەخشەکەی نییە،
-
8:33 - 8:36بەڵکو یاساکانی چواردەوری ئاڵاکەیە.
-
8:36 - 8:38بۆ نموونە،
-
8:38 - 8:41لە هیندستان، پێویستە کاتێک
ئاڵای هیندستان درووست ئەکەیت، -
8:41 - 8:45کوتاڵێک بەکاربێنیت کە بە دەست
چنراوە و پێی ئەوترێت "خادی." -
8:45 - 8:48ئەگەر ئاڵا لە هەر شتێکی تر
درووست بکەیت، -
8:48 - 8:51ئەکرێت بۆ ماوەی سێ ساڵ
بچیتە زیندانەوە. -
8:51 - 8:52شێتانەیە.
-
8:52 - 8:54لێرە لە تێکساس،
-
8:54 - 8:56هەموو بیستوومانە
-
8:56 - 9:00کە ئاڵای تێکساس تەنیا ئاڵای ویلایەتێکە
ئەتوانێت بۆ هەمان بەرزی بەرزبکرێتەوە -
9:00 - 9:01وەک ئاڵای ئەمریکا، وانییە؟
-
9:01 - 9:03چونکە پێش ئەوەی ویلایەت بین
نەتەوە بووین. -
9:03 - 9:05کێ لێرە ئەوەی بیستووە؟
-
9:05 - 9:06بەڵێ.
-
9:06 - 9:10لێرەم هەتا پێتان بڵێم ئەوە
بە تەواوەتی هەڵەیە. باشە؟ -
9:10 - 9:15پێش هەموو شتێک، یەکەمین ویلایەت نین
کە پێشتر نەتەوەیەک بووبێتین. و -
9:15 - 9:19دووەمیش، ئاڵای هەموو ویلایەتێک ئەکرێت
هێندەی ئاڵای ئەمریکا بەرز بکرێتەوە -
9:19 - 9:21بەپێی یاسای ئاڵای ئەمریکا. و
-
9:22 - 9:25پێویست ناکات لێتان بپرسم کە
هەستتان چییە لەم بارەیەوە، باشە؟ -
9:25 - 9:28هەموومان گەورەبووین و هەموو بەیانییەک
هەستاوین دڵسۆزیمان بۆ ئەمە دووپاتکردۆتەوە، -
9:28 - 9:32ئەمانزانی کە هەرگیز نابێت ڕێگە بەین
بەر زەوی بکەوێت. -
9:32 - 9:36زۆر بە گرنگییەوە ئەڕوانینە یاساکانی ئاڵا
لە ویلایەتە یەکگرتووەکان. -
9:37 - 9:41بیرتانە، بەم دواییە چەند یاریزانێکی خولی
تۆپی پێی ئەمریکا لەکاتی سرودی نەتەوەیی چونە سەر ئەژنۆ. -
9:41 - 9:43مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
-
9:43 - 9:45ئەوان یاسای ئاڵایان پێشێل کرد.
-
9:45 - 9:47ئەڵێت لەکاتی سروودی نەتەوەییدا،
-
9:47 - 9:49بەسەرنجەوە بووەستە،
دەست بخەرە سەر دڵت، و هتد. -
9:49 - 9:52بەڵام وەک ئاڵا ناسێک
ئەوەی سەرنجڕاکێش بوو لەلام -
9:52 - 9:55ئەوەبوو نەمبینی کەس تووڕەبێت
-
9:55 - 9:57کاتێک شتێکی ئاوا ڕوویدا.
-
9:58 - 10:02یاسای ئاڵا ئەڵێت، "ئاڵا هەرگیز نابێت
بە تەختی یان ئاسۆیی بگوازرێتەوە، -
10:02 - 10:04بەڵکو بەردەوام بە شەکاوەیی و بەرزی."
-
10:04 - 10:06بۆیە لە کاتی هەمان سروودی
نەتەوەییدا، -
10:06 - 10:08ئەمەش کرا و کەس توڕە نەبوو.
-
10:09 - 10:11یان ئەمە. ئەمە هەمووکات ڕووئەیات.
-
10:11 - 10:13یاسای ئاڵا ڕوونە:
-
10:13 - 10:18"هیچ بەشێکی ئاڵا نابێت وەک پۆشاک
یان جلی وەرزشی بەکاربێت." -
10:18 - 10:20ئەمە تیپی بەیسبۆڵی ئەی ئێمی تێکساسە
-
10:20 - 10:23نامانەوێ تووشی کێشەیان بکەین،
بەڵام ئەمە هەمووکات ڕووئەیات، -
10:23 - 10:25بەتایبەتی لە تشرینی دووەمدا.
-
10:26 - 10:29من دڵنیام، گرنتیشتان ئەکەم کاتێک
ئەمشەو لێرە ئەڕۆن، -
10:29 - 10:31لە پشتی ئوتومبێل یان بارهەڵگری کەسێکدا
-
10:31 - 10:33ئاڵایەکی ڕەش و سپی ئەمریکی ئەبینن
بە شریتێکی شین، -
10:33 - 10:35هێڵێکی شینی باریکەوە، وانییە؟
-
10:35 - 10:36ژیانی شینەکان گرنگە.
-
10:37 - 10:39ئەوە بە چەندین ڕێگا یاسای
ئاڵا پێشێل ئەکات. -
10:39 - 10:43بەڵام هەموو ئەو شتانە
بە هەمان مەبەست ئەکرێت. -
10:43 - 10:45کەس لێرە نییە بۆ مشتومڕکردن لەگەڵ ئەوە.
-
10:45 - 10:48بەڵام بێگومان بەشێکی ئەو
یاسای ئاڵایە پێشێل ئەکەن -
10:48 - 10:50بەشی "ڕێز بۆ ئاڵاکە،"
-
10:50 - 10:52کەواتە بە کردنی ئەمە
بە جلە ڕەسمییەکەتەوە، -
10:52 - 10:56بەشێوەیەکی ڕەسمی بێڕێزی ئەکەیت
بەرامبەر بە ئاڵاکە. -
10:57 - 10:58ئەوەشی سەرنجڕاکێشە بەلامەوە
-
10:58 - 11:01ئەوەیە کە ئەو یاریزانانەی
لەکاتی سروودی نەتەوەیی کەوتنە سەر ئەژنۆ و -
11:01 - 11:04ئەو کەسانەی کە نیشانەی ژیانی شینەکان
گرنگەیان کردووە بە ئوتومبێلەکانییانەوە -
11:04 - 11:07هەردوو لایان لە جەمسەری ئەوسەری
پرسێکی زۆر گەورەدان -
11:08 - 11:11بەڵام هەردووکیان هەمان یاسا
پێشێل ئەکەن، -
11:12 - 11:16یاسایەک کە لەسەدا سەد
جەختی لەسەر نەکراوەتەوە. -
11:18 - 11:22ڕاستییەکەی، پارچە هونەرییەکەی
١٩٨٩ی درێد سکۆت بوو -
11:22 - 11:26کە بووە هۆی ئەوەی دادگای باڵا
فەرمان دەرکات کە یاسای ئاڵا تەنیا ڕێبەرییە. -
11:26 - 11:28دادگایی ناکرێیت لەسەر پێشێلکردنی
یاسای ئاڵا. -
11:28 - 11:31زۆرت لێناکرێت بۆ ئەوەی
نیشتیمانپەروەر بیت. -
11:32 - 11:37کەواتە بۆچی ئەم هەموو یاسا بچووکانە
هەبێت لەسەر بەکارهێنانی ئاڵاکەمان -
11:37 - 11:39ئەگەر نەتوانین بیانچەسپێنین؟
-
11:40 - 11:43ئەویش لەبەر ئەوەی وڵات
-
11:43 - 11:45کۆکراوەیەکی ناسکی بیرۆکەیە.
-
11:45 - 11:48تەنیا لە مێشکی خۆماندا بوونی هەیە.
-
11:49 - 11:50ئەتوانم ئەمە ببینم؟ سوپاس.
-
11:52 - 11:58هەندێک جار ئاڵا تەنیا هێمای جەستەیی
ئەو بیرۆکەیەیە. -
11:58 - 12:04وانییە؟ هەندێک جار یەکگرتووییمان
تەنیا بە دەزووی بچووک بچووک پێکەوەبەستراوە. -
12:05 - 12:06ئەوەش بەهێزە.
-
12:07 - 12:11یاسای ئاڵا بۆ ئەوەیە ئەو بیرۆکە
ناسکە بپارێزێت و بیهێڵێتەوە، -
12:11 - 12:14لە هەمان کاتیشدا مافەکەت
بۆ شکاندنی بپارێزێت. و -
12:15 - 12:18ئەوەش تایبەتە
لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا، وانییە؟ -
12:18 - 12:20ئەوەش تایبەتە لە ئاڵاکەماندا.
-
12:20 - 12:22ئاڵاکەمان سەرسوڕهێنەرە.
-
12:22 - 12:25لە هەر ئاڵایەکی تری جیهان
زیاتر گۆڕاوە. -
12:25 - 12:29یاسایەکی هەیە ئەڵێت کاتێک
ویلایەتێکی نوێ دروست ئەکرێت، -
12:29 - 12:31پێویستە ئەستێرەیەک زیاد بکرێت
بۆ یەکێتی ئاڵاکە، و -
12:31 - 12:35ئەو زیادکردنەش پێویستە لە ڕۆژی
چواری تەمووزدا بکرێت. -
12:36 - 12:41ئاڵاکەمان تایبەتە چونکە مەبەست لێی
گەشەکردنێتی لەگەڵ گەشەکردنی خۆمان. -
12:41 - 12:43بە دیزاین و بە یاساش،
-
12:43 - 12:46مەبەست لێی گۆڕینێتی لەگەڵ گۆڕینی خۆمان.
-
12:46 - 12:48هێمایەکی زیندووی کۆکراوەی
خەسڵەتەکانمانە، -
12:48 - 12:51فرەچەشنیمان لە ئەستێرەکان و
-
12:51 - 12:52یەکگرتووییمان.
-
12:53 - 12:58دیاری ئەوەمان هەیە لە ویلایەتە یەکگرتوەکان
ئاڵایەکمان هەبێت هەمووی لەخۆ بگرێت. -
12:58 - 13:01ئەگەر ئاڵای نازی چەکی ناسنامە بێت،
-
13:01 - 13:06ئاڵای ویلایەتە یەکگرتووەکان، تەنیا بە نەخشە،
جیاواز لەو دەر ئەکەوێت. و -
13:07 - 13:11ئەبێ بڵێم وەک ئاڵا ناسێک لە ساڵی ٢٠١٩،
-
13:11 - 13:12بەکارهێنانی ئەم ئاڵایە
-
13:12 - 13:15وەک چەکی ناسنامە دژی هەرکەسێک
-
13:15 - 13:18بێڕێزی بەرامبەر ئەکات زۆر زیاتر
لەوەی ڕێگەبدرێت بەر زەوی بکەوێت -
13:19 - 13:22یان هەر یەکێک لە یاسا بچووکەکانی تر
کە ڕۆژانە پێشێلی ئەکەین. -
13:23 - 13:24وانییە؟
-
13:26 - 13:30ئەم ئاڵایە هێمای یەکگرتووییمانە.
-
13:30 - 13:34هەرگیز نابێت ئەمە وەک چەکێک
بەکاربێنین دژی کەسی تر. -
13:34 - 13:38زۆر بە قووڵی هاوڕام لەگەڵ ئەو کەسەی
کە لە جۆرناڵی درێد سۆکتا نوسیوێتی، -
13:38 - 13:43"هەرگیز نابێت هێما بەرز بنرخێنین
بەسەر ئەو شتەیا کە هێمایە بۆی. -
13:43 - 13:47هەرگیز نابێت پارچەیەک کوتاڵ بەرز بنرخێنین
بەسەر ژیانی مرۆڤێکەوە." -
13:48 - 13:51ئەگەر بەنیازیشن پارچەیەک کوتاڵ
بەکاربێنن وەک چەکێک، -
13:51 - 13:53هەرگیز نابێت ئەمە بەکاربێنن،
-
13:53 - 13:56بەتایبەتی کاتێک بەردەوام شوێنی هەبووە
بۆ ئەستێرەی زیاتر. -
13:57 - 14:00هیوادارم ئێستا، هەستتان
بە هێزی ئاڵاکان کردبێت، و -
14:01 - 14:03ئەتوانن ببینن چییان پێئەکرێت.
-
14:04 - 14:06کەواتە چی ئەبێت ئەگەر
ئەو هێزە وەرگرین، و -
14:06 - 14:09بەکاریبێنین بۆ شەڕکردن
بۆ شتێکی مەزنتر؟ -
14:11 - 14:13ئەمە ئاڵای زەوییە،
-
14:14 - 14:17نەخشەکەی لەلایەن ئۆسکار پێرنیفێڵدی
سویدییەوە دانراوە. -
14:18 - 14:20بۆ چرکەیەک بیهێننە بەرچاوتان لەگەڵم:
-
14:20 - 14:24چی ئەبێت ئەگەر گرنگی
بە مرۆڤبوونمان بەین -
14:24 - 14:26بەشێوەیەک زیاتر بێت
-
14:26 - 14:28لە گرنگیدانمان بە نەتەوایەتیمان؟
-
14:29 - 14:33لەکاتێکدا ئەبین بە شارستانییەتێک کە
ئەچێتە بۆشایی ئاسمان و سەر ئەستێرەکان، -
14:33 - 14:35نەتەوەکانمان چی ئەگەیەنێت
-
14:35 - 14:39کاتێک ئەچیتە سەر ڕووی مەریخ
یان هەر هەسارەیەکی تر؟ -
14:40 - 14:42ئینجا بێگومان، لێرە لەسەر زەوی،
-
14:43 - 14:46کاتێک هەسارەکەمان دووچاری
گۆڕانی کەشوهەوا ئەبێتەوە، -
14:46 - 14:50لەوانەیە کەشوهەوا لە تەمەنی مناڵەکانمان
یان مناڵەکانی ئەواندا بۆ ژیان نەشێت، -
14:50 - 14:54لەو باوەڕەیام هێمایەکی بەهێزمان بوێت،
ئاڵایەک، -
14:54 - 14:57بۆ ئەوەی یەکمان بخات بۆ شەڕکردن،
-
14:57 - 14:58نەک تەنیا وەک نەتەوەکان،
-
14:58 - 15:00بەڵکو وەک بوونەوەرێک.
-
15:01 - 15:03زۆر سوپاس
-
15:03 - 15:05(چەپڵەلێدان)
- Title:
- چۆن ئاڵاکان یەکمان ئەخات (و دابەشمان ئەکات)
- Speaker:
- مایکڵ گرین
- Description:
-
ئاڵاکان یەکێکن لە سادەترین و لەهەمان کاتیشدا بەهێزترین پارچەی نەخشێنراو کە داهێنرابێت. ئەتوانن وامان لێبکەن لە شانازییا نوقم بین، لە ڕقا بسوتێین -- و تەنانەت ئیلهام بەین بە خەڵک بەهۆیەوە بمرن یان خەڵک بکوژن. پیاسەیەکی کورت بکە بەناو مێژووا کاتێک گرین باسی جۆشە هێماییە زۆرەکەی پشتی ئاڵاکان ئەکات کە یەکمان ئەخات و دابەشیشمان ئەکات، بانگێشتمان ئەکات بۆ ئەوەی داهاتووییەک بێنینە بەرچاومان کە بتوانین پێکەوە بچینە ژێر یەک ناسنامەی کۆکراوە: مرۆڤایەتی.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 15:18
![]() |
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for How flags unite (and divide) us | |
![]() |
Hiwa Foundation accepted Kurdish subtitles for How flags unite (and divide) us | |
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for How flags unite (and divide) us | |
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for How flags unite (and divide) us | |
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for How flags unite (and divide) us | |
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for How flags unite (and divide) us | |
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for How flags unite (and divide) us | |
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for How flags unite (and divide) us |