چ شتيک دەبيتە هۆی دەستەبەرکردنی ژیانێکی باشتر؟ وانەیەک لەلایەن ڕۆبيرت واڵدینگەر
-
0:17 - 0:20چ شتێک تەندروست و دڵخۆش دەمانهێڵێتەوە
-
0:20 - 0:21بەدرێژایی ژیانمان؟
-
0:22 - 0:25گەر تۆ ئێستا وەبەرهێنان بکەیت
-
0:25 - 0:27بۆ داهاتوویەکی باشترت،
-
0:27 - 0:31لەکوێ کات و وزەی خۆت بەکار دەهێنیت؟
-
0:32 - 0:34وەڵامی زۆر هەیە بۆ ئەمە.
-
0:34 - 0:38ئێمە دەوردراوین بەو پرسیارانەی
کە چ شتێک گرنگترینە لە ژیاندا. -
0:40 - 0:43میدیا پڕ بووە لە چیرۆکی ئەو
کەسانەی کە دەوڵەمەند و -
0:43 - 0:46بەناوبانگن و لە کارەکانیاندا لە لوتکەدان.
-
0:47 - 0:49ئێمەش متمانەمان بەم چیرۆکانە هەیە.
-
0:50 - 0:53ڕاپرسییەک کرا لەنێوان ئەو
کەسانەی ٢٣ بۆ ٣٨ ساڵانن -
0:53 - 0:58پرسیاریان لێکرا گرنگترین
ئامانجی ژیانیان چی بووە، -
0:58 - 1:00سەروو لەسەدا ٨٠ـیان وتیان
-
1:00 - 1:04سەرەکیترین ئامانجی
ژیانیان دەوڵەمەند بوونە. -
1:06 - 1:10هەروەها سەدا ٥٠ـی تری
ئەم لاوە پێگەیشتوانە -
1:10 - 1:13وتیان کە سەرەکیترین ئامانجی ژیانیان
-
1:13 - 1:14بەناوبانگ بوونە.
-
1:16 - 1:17(پێکەنین)
-
1:17 - 1:24ئێمەش بەردەوام پێمان دەوترێت
بچنە سەر کار و سەختتر هەوڵ بدەن -
1:24 - 1:26هەروەها زیاتریش بەدەست بهێنن.
-
1:26 - 1:30پێمان دەوترێت کە کۆمەڵێک
شت هەن کە دەبێت جێبەجێیان بکەین -
1:30 - 1:32بۆ ئەوەی ژیانێکی خۆشمان هەبێت.
-
1:32 - 1:34بەڵام ئایا ئەمە ڕاستە؟
-
1:34 - 1:38هەر بەڕاست ئەمە خەڵک بە دڵخۆشی دەهێڵێتەوە
بەدرێژایی ژیانیان؟ -
1:40 - 1:42وێنای تەواوی ژیان،
-
1:42 - 1:47وێنای ئەو هەڵبژاردنانەی کە خەڵک دەیکەن
چۆن ئەم هەڵبژاردانە بە ئامانجیان دەگەیەنێ، -
1:47 - 1:50بەدەستهێنانی ئەمانە هەمووی
نزیک لە مەحاڵەوەن. -
1:52 - 1:55زۆربەی ئەوانەی کە دەربارەی
ژیانی مرۆڤەوە دەیزانین -
1:55 - 1:58لەڕێی پرسیارکردن
لە ڕابردوویانەوە دەیانزانین، -
1:59 - 2:03وەک دەزانین تێگەیشتن
لە شتێک دوای ڕوودانی سوودی نییە. -
2:03 - 2:07زۆربەی ئەو شتانە لەیاد دەکەین
کە لەژیاندا بەسەرماندا دێن، -
2:07 - 2:10هەندێک جاریش یادەوەرییەکان
زیان بە داهێنان دەگەیەنن. -
2:11 - 2:12مارک توەین لەمە تێگەیشتبوو.
-
2:14 - 2:15وەک خۆی دەڵێت،
-
2:16 - 2:20"هەندێک لە شتە خراپترینەکانی
ژیانم تا ئێستا ڕوویان نەداوە." -
2:20 - 2:23(پێکەنین)
-
2:24 - 2:28توێژینەوەیەک دەری خستووە کە ئێمە
تاوەکو بەتەمەنتر بین، بەشێوەیەکی ئەرێنی -
2:28 - 2:30ڕابردوومان دێتەوە یاد.
-
2:30 - 2:33ئەمە شتێکم بیر دەخاتەوە کە دەڵیت،
-
2:33 - 2:36"هەرگیز درەنگ نییە بۆ بەدەستهێنانی
ژیانێکی منداڵیی خۆش." -
2:36 - 2:39(پێکەنین)
-
2:40 - 2:44بەڵام ئەی چی گەر ئێمە بتوانین
چاودێری تەواوی ژیانیان بکەین -
2:44 - 2:47بە درێژایی کات؟
-
2:47 - 2:51چی گەر توێژینەوە لە ژیانی
خەڵک بکەین لەتەمەنی هەرزەکارییەوە -
2:51 - 2:54تاوەکو گەیشتنیان بە تەمەنی پیری؟
-
2:54 - 2:57بۆ بینینی ئەوەی کە چی خەڵک
دڵخۆش و تەندروست دەهێڵێەوە؟ -
2:58 - 2:59ئێمە ئەمەمان ئەنجام دا.
-
3:00 - 3:03توێژینەوەی هارڤار تایبەت
بە گەشەسەندنی کەسانی باڵغ -
3:03 - 3:07لەوەیە درێژترین توێژینەوەی ژیانی باڵغێک
بووبێت کە تاوەکو ئێستا ئەنجام درابووبێت. -
3:08 - 3:14بۆماوەی ٧٥ ساڵ، ئێمە بەشوێن
ژیانی ٧٢٤ پیاوەوە بووین -
3:16 - 3:21ساڵ دوای ساڵ پرسیارکردن لە کارەکەیان
لە ژیانی ماڵەوەیان، لە تەندرووستییان، -
3:21 - 3:25بێگومان ئەم پرسیارانەمان لێدەکردن
بێ ئەوەی بزانین چیرۆکی ژیانیان -
3:25 - 3:27چۆن دەبێت لەداهاتوودا.
-
3:28 - 3:32توێژینەوەی لەم جۆرە زۆر دەگمەنە.
-
3:32 - 3:36زۆرینەی پڕۆژەکانی لەم جۆرە
بە دەیەیەک پەرتەوازە دەبێت -
3:36 - 3:39چوونکە زۆر خەڵک لە
توێژینەوەکە دێنە دەرەوە، -
3:39 - 3:42یاخود هاوکاری دارایی
توێژینەوەکە کورت دەهێنێت، -
3:42 - 3:44یاخود توێژەرەکان ناتوانن بەردەوام بن،
-
3:44 - 3:48یاخود توێژەرەکان دەمرن و
کەسێک نابێت بەردەوامی پێبدات. -
3:49 - 3:51بەڵام بەهۆی بەخت و
-
3:51 - 3:55بوونی چەند جیلێکی جیاواز لە توێژەر،
-
3:55 - 3:57ئەم توێژینەوەیە
ڕزگاری بووە لە نەمان. -
3:57 - 4:02نزیکەی ٦٠ لەو ٧٢٤ پیاوە
-
4:02 - 4:03هێشتا لە ژیاندا ماون،
-
4:03 - 4:05هێشتا بەردەوامن لە توێژینەوەکە،
-
4:05 - 4:07زۆربەیان لە تەمەنی نەوەدەکانن.
-
4:08 - 4:10ئێستاش دەستمان کردووە بە توێژینەوە
-
4:10 - 4:14لە زیاترە لە ٢،٠٠٠ منداڵی ئەم پیاوانە.
-
4:14 - 4:17منیش چوارەم بەڕێوەبەری ئەم توێژینەوەیەم.
-
4:18 - 4:23لەساڵی ١٩٣٨ـەوە، چاودێری
ژیانی دوو کۆمەڵە لە پیاوانمان کردووە. -
4:23 - 4:25یەکەم کۆمەڵە کە دەستیان بە توێژینەوەکە کرد
-
4:25 - 4:28خوێندکارانی هارڤارد بوون.
-
4:28 - 4:31ئەو کۆمەڵەیە بوون کە تۆم برۆکاو
بە "مەزنترین نەوە" ناوی دەبردن. -
4:32 - 4:35هەموویان لەکاتی جەنگی دووەمی
جیهانی کۆلێژیان تەواو کرد، -
4:35 - 4:37دواتریش زۆربەیان ڕۆشتن
بۆ خزمەتی سەربازیی. -
4:38 - 4:40کۆمەڵەی دووەم کە چاودێریمان دەکردن
-
4:40 - 4:44کوڕانی هەژارترین ماڵەکانی بۆستن بوون،
-
4:44 - 4:46ئەو کوڕانە بە دیاریکراوی هەڵبژێردران
-
4:46 - 4:50چونکە ئەوان لە سەربەکێشەترین و
-
4:50 - 4:52خراپترین خێزانەکانەوە بوون
-
4:52 - 4:54لە بۆستن لە سییەکانی سەدەی ڕابردوو.
-
4:54 - 4:59زۆربەیان لە ئەپارتمانە خراپەکاندا دەژیان،
بەبێ ئاوی ساردو گەرم لە وەرزە جیاوازەکان. -
5:01 - 5:03کاتێک کە هاتنە ناو توێژینەوەکە،
-
5:03 - 5:06هەموو ئەو هەرزەکارانە
چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ئەنجام درا. -
5:06 - 5:08تاقیکردنەوەی پزیشکییان پێ ئەنجام درا.
-
5:08 - 5:12ڕۆشتینە ماڵەکانیانەوە و چاوپێکەوتنمان
لەگەڵ دایک و باوکیاندا ئەنجام دا. -
5:12 - 5:14دواتر ئەم هەرزەکارانە
گەورە بوون و باڵغ بوون -
5:14 - 5:17هەموو دۆخەکانی ژیانیان بینی.
-
5:17 - 5:23بوون بە کرێکاری کارگەکان و پارێزەر
و کرێکاری باڵەخانەکان و پزیشک، -
5:23 - 5:25دانەیەکیان بوو بە سەرۆکی
ویلایەتە یەکگرتووەکان. -
5:27 - 5:31هەندێکیان ئاڵودەی خواردنەوە
کحولییەکان بوون، هەندێکییان شیرزۆفینیا. -
5:32 - 5:34هەندێکیان بەسەر پلیکانەی
کۆمەڵایەتییەوە سەرکەوتن -
5:34 - 5:38لە ژێری ژێرەوە بەرەو لوتکە،
-
5:38 - 5:41هەندێکیشییان ئەم گەشتەیان
بە ئاڕاستەی پێچەوانەوە ئەنجام دا. -
5:42 - 5:45دامەزرێنەرانی ئەم توێژینەوەیە
-
5:45 - 5:47بەخەونیش نەیان دەبینی
-
5:47 - 5:52کە دوای ٧٥ ساڵ کەسێکی وەک
من لێرە دەوەستێت و -
5:52 - 5:55پێتان دەڵێت توێژینەوەکە بەردەوامە.
-
5:56 - 6:00هەموو دوو ساڵێک بەشداربووەکان
و ستافی توێژینەوەکە -
6:00 - 6:03پەیوەندی پە پیاوەکانی ئێمەوە
دەکەن و داوا دەکەن -
6:03 - 6:06کۆمەڵێک پرسیاری تریان
بۆ بنێرین دەربارەی ژیانیان. -
6:07 - 6:10زۆربەی پیاوانی بۆستن
پرسیارمان لێدەکەن، -
6:10 - 6:14"بۆچی هێشتا دەتانەوێت توێژینەوە لەسەر من
بکەن؟ ژیانم ئەوەندە جێی بایەخ نییە." -
6:15 - 6:18پیاوانی هارڤارد هەرگیز
ئەم پرسیارەیان نەدەکرد. -
6:18 - 6:23(پێکەنین)
-
6:28 - 6:30بۆ بەدەستهێنانی وەڵامێکی
باش دەربارەی ژیانیان، -
6:30 - 6:33تەنها پرسیارمان بۆ نەدەناردن.
-
6:33 - 6:36بەڵکو لە ژووری دانیشتنەکەیان
چاوپێکەوتنمان لەگەڵ ئەنجام دەدان. -
6:37 - 6:40تۆماری تەندرووستیانمان
لە پزیشکەکانەوە وەردەگرت. -
6:40 - 6:42خوێنیان و وێنەی
تیشکیی مێشکییانمان وەردەگرت، -
6:42 - 6:44قسەمان بۆ منداڵەکانیان دەکرد.
-
6:44 - 6:49لەکاتی قسەکردنیان لەگەڵ ژنەکانیان لەسەر
دژوارترین کێشەکانیان ڤیدیۆمان تۆمار دەکرد. -
6:49 - 6:53دەیەی ڕابردوو، کاتێک
داوامان لە ژنەکانیان کرد -
6:53 - 6:55کە بێن و ببن بە ئەندامێک لە توێژینەوەکە،
-
6:55 - 6:58زۆربەی ئافرەتەکان وتیان:
"دەزانن، ئێستا کاتیەتی." -
6:58 - 6:59(پێکەنین)
-
7:01 - 7:02کەوایە چی فێر بووین؟
-
7:02 - 7:08ئەو وانانە چین کە بەدەستهێنراون
لە دەیان هەزار لاپەڕە -
7:08 - 7:11لەو زانیارییانەی کە کۆمان کردوونەتەوە
-
7:11 - 7:12لەسەر ژیانیان؟
-
7:13 - 7:18وانەکان دەربارەی زەنگینی و ناوبانگ
و کارکردنی سەخت و سەختتر نین. -
7:20 - 7:26ڕوونترین پەیام کە لەم توێژینەوە ٧٥
ساڵییەوە بەدەستمان هێناوە ئەمەیە: -
7:26 - 7:31پەیوەندییە باشەکان دڵخۆشتر
و تەندرووستتر دەمانهێڵنەوە. -
7:32 - 7:36سێ وانەی گەورە فێربووین
دەربارەی پەیوەندییەکان. -
7:36 - 7:40یەکەمییان ئەوەیە کە پەیوەندییە
کۆمەڵایەتییەکان زۆر باشن بۆ ئێمە، -
7:40 - 7:43هەروەها تەنهایی دەتکوژێت.
-
7:43 - 7:47وا دەرکەوت کە ئەو کەسانەی پەیوەندییە
کۆمەڵایەتییەکانیان زیاترە -
7:47 - 7:50بە خێزانەکانیانەوە، بە هاوڕێکانیانەوە،
یاخود بە کۆمەڵگاکانیانەوە، -
7:50 - 7:55دڵخۆشترن، جەستەیان
تەندرووستترە و زیاتر دەژین -
7:55 - 7:58لەو کەسانەی کە پەیوەندی
کۆمەڵایەتییان کەمترە. -
7:58 - 8:02هەروەها دەرکەوت کە ئەزموونی
تەنهایی ژەهراوییە. -
8:02 - 8:07ئەو کەسانەی کە زیاتر لەخەڵکەوە دوورن
وەک لەوەی کە خۆیان دەیانەوێت -
8:07 - 8:10بۆیان دەرکەوتووە کە کەمتر دڵخۆشن،
-
8:10 - 8:13تەندرووستییان لە ناوەڕاستی
ژیانیان تێکدەچیت، -
8:13 - 8:15کردارەکانی مێشکیان زووتر دەسەوتێت
-
8:15 - 8:19تەمەنیشییان کورتترە لەو
کەسانەی کە تەنها نین. -
8:20 - 8:23ڕاستییە خەمناکەکەش ئەوەیە
کە لەهەموو کاتێکدا، -
8:23 - 8:28لە هەموو پێنج ئەمریکییەک، زیاتر
لە دانەیەکیان ڕایدەگەیەنێت کە تەنهایە. -
8:29 - 8:31هەروەها دەشزانین کە دەکرێ
لەناو قەرەباڵغیدا تەنها بیت -
8:31 - 8:34دەکرێت لە ژیانی هاوسەرگیریدا تەنها بیت،
-
8:34 - 8:36بۆیە دووەم وانەی گەورە کە فێری بووین
-
8:36 - 8:39ئەوەیە کە ژمارەی هاوڕێکانیت گرنگ نییە،
-
8:39 - 8:43بوون و نەبوونت نییە لەناو پەیوەندییەکدا،
-
8:43 - 8:48بەڵکو جۆری پەیوەندییەکەیە کە گرنگە.
-
8:48 - 8:53وا دەرکەوت کە ژیانکردن لەناوەندی
ناکۆکییەکاندا زۆر خراپە بۆ تەندرووستیمان. -
8:53 - 8:57بۆ نموونە هاوسەرگیرییەکی
پڕ ناکۆکی و بێ مەیل، -
8:58 - 9:04زۆر خراپە بۆ تەندرووستیمان ئەو تێکچوونی
تەندرووستییە لە جیابوونەوەش خراپترە. -
9:04 - 9:09بەڵام ژیانکردن لەوپەڕی خۆشی و پەیوەندییەکی
گەرم و گوڕدا وەک پارێزەرێک وایە. -
9:09 - 9:12کاتێک کە چاودێری پیاوەکانمان
کردن تاوەکو تەمەنی ٨٠ ساڵییان، -
9:12 - 9:15ویستمان سەیرێکی
ناوەڕاستەکانی ژیانیان بکەین -
9:16 - 9:17ببینین بزانین
دەتوانین پێشبینی بکەین -
9:17 - 9:21کە کێ ژیانێکی خۆش و
تەندروستی دەبێت و -
9:21 - 9:23کێ نایبێت.
-
9:23 - 9:27کاتێکیش کە کۆبووینەوە،
هەرشتێک دەمانزانی دەربارەیان -
9:28 - 9:29لە تەمەنی ٥٠ ساڵییان دا،
-
9:30 - 9:32ڕێژەی کۆڵسترۆڵەکەیان نەبوو
لە ناوەڕاستەکانی ژیانیاندا -
9:32 - 9:35کە پێشبینی دەکرد چۆن
گەشە دەکەن و پیر دەبن. -
9:35 - 9:39بەڵکو ڕێژەی دڵخۆشییەکەیان
لە پەیوەندیەکانیان دا بوو. -
9:39 - 9:44ئەو کەسانەی کە دڵخۆشترین بوون
لە پەیوەندییەکانیان دا لە تەمەنی ٥٠ ساڵی -
9:44 - 9:46لە ٨٠ ساڵییدا تەندرووست تر بوون.
-
9:47 - 9:50پەیوەندییەکی نزیک و باش بەدوورمان دەخات
-
9:50 - 9:53لە ناڕەحەتییەکانی پیر بوون.
-
9:54 - 9:58دڵخۆشترین پیاو و ژنەکانمان
-
9:58 - 10:00لە تەمەنی ٨٠ ساڵییدا ڕایان گەیاند،
-
10:00 - 10:03لەو ڕۆژانەی کە ئازاری
زیاتری جەستەیان هەبووە، -
10:03 - 10:05جەویان بە خۆشی ماوەتەوە.
-
10:06 - 10:09بەڵام ئەو کەسانەی کە لە
پەیوەندییەکی ناخۆشدا بوون، -
10:09 - 10:12لەو ڕۆژانەی کە ئازاری جەستەیان زیاتر بووە،
-
10:12 - 10:15ئازارەکەیان زیاتر بووە
بەهۆی ئازاری هەستەکانیانەوە. -
10:17 - 10:22سێیەم وانەی گەورە کە دەربارەی
پەیوەندییەکان و تەندرووستیمانەوە فێریبووین -
10:22 - 10:25ئەوەیە کە پەیوەندییە باشەکان
تەنها جەستەمان ناپارێزێت، -
10:25 - 10:27بەڵکو مێشکیشمان دەپارێزێت.
-
10:28 - 10:32وا دەرکەوت کە بوونت لە پەیوەندییەکی پتەودا
-
10:32 - 10:36لەگەڵ کەسێکی تر لە هەشتاکانی تەمەنت دا
پارێزەرە، -
10:36 - 10:38ئەو کەسانەی لە پەیوەندی دان
-
10:38 - 10:42کە هەست دەکەن دەتوانن لە کاتە
پێویستەکاندا پشت بەیەک ببەستن، -
10:42 - 10:46یادەوەرییەکانی ئەم کەسانە
زیاتر لە هزریان دەمێنێتەوە. -
10:46 - 10:48ئەوکەسانەیشی لە پەیوەندی دان
-
10:48 - 10:51کە هەست ناکەن بتوانن پشت بەیەکتر ببەستن،
-
10:51 - 10:55ئەمانە ئەو کەسانەن کە ئەزموونی
بیرچوونەوەی یادەوەرییەکان دەکەن. -
10:56 - 10:59مەرج نییە هەموو پەیوەندییەکی باش،
بێ کێشە و ناکۆکی بێت. -
10:59 - 11:03هەندێک لە دووانەکانمان کە تەمەنیان
لە هەشتاکاندایە گفتوگۆ لەگەڵ یەکتر دەکەن -
11:03 - 11:04هەموو ڕۆژ نا ڕۆژێک،
-
11:04 - 11:08بەڵام هەر کە هەست بەوە دەکەن کە دەتوانن
پشت بەیەکتر ببەستن -
11:08 - 11:09کاتێک بار و دۆخ سەخت دەبێت،
-
11:10 - 11:13ئەم دەنگە دەنگ و گفتوگۆیانە
کاریگەری لەسەر یادەوەرییەکانیان نابێت. -
11:15 - 11:17بۆیە ئەم پەیامە،
-
11:17 - 11:23کە پەیوەندییەکی نزیک و باش
بۆ تەندرووستی و باشبوونمان باشە، -
11:23 - 11:26ژیرییە، کە بەقەد گردەکان تەمەنی هەیە.
-
11:26 - 11:29ئەمە ئامۆژگاری داپیرە و قەشەکانتانە.
-
11:30 - 11:32بۆچی بەدەست هێنانی ئەمە زۆر سەختە؟
-
11:33 - 11:35بۆ نموونە، بەهۆی زەنگینییەوە، دەزانین
-
11:35 - 11:38کە هەرکات پێداویستییە
سەرەتاییەکانت دابین بوون، -
11:39 - 11:40زەنگینی دڵخۆشت ناکات.
-
11:40 - 11:44گەر تۆ لە پەیداکردنی ٧٥
هەزار دۆلاری ساڵانە -
11:44 - 11:45بچیتە سەر ٧٥ ملیۆن دۆلاری ساڵانە،
-
11:46 - 11:50دەزانین کە تەندرووستیت و دڵخۆشیت
زۆر کەم دەگۆڕێت، -
11:50 - 11:51گەر هەر بگۆڕێت.
-
11:52 - 11:53کاتێکیش کە دێینە سەر ناوبانگ،
-
11:54 - 11:56پەستانی بەردەوامی میدیا
-
11:57 - 11:58لەگەڵ کەمی تایبەتییەکان
-
11:58 - 12:01زۆربەی کەسە بەناوبانگەکان
کەمتر تەندرووست دەکات. -
12:02 - 12:05بە دڵنیاییەوەش کەمتر دڵخۆشییان دەکات.
-
12:06 - 12:09سەبارەت بە کارکردنی سەخت و سەختتر،
-
12:09 - 12:12قسەیەکی باو هەیە کە دەڵیت
هیچ کەسێک هەرگیز -
12:12 - 12:15ئاواتی ئەوە ناخوازێ کاتی
زیاتر لە نووسینگەکەی بەسەر بەرێت. -
12:15 - 12:16(پێکەیین)
-
12:17 - 12:21بۆچێ ئەمە ئەوندە سەخت بەدەست دێت
و ئەوەندە ئاسانیش پشتگوێ دەخرێت؟ -
12:21 - 12:23باشە، ئێمە مرۆڤین.
-
12:23 - 12:26ئەوەی کە بەڕاستی حەزی پێدەکەین
چاککردنێکی خێرایە، -
12:26 - 12:27شتێک دەتوانین بەدەستی بهێنین
-
12:27 - 12:30کە ژیانمان باش دەکات
بەو جۆرە دەیهێڵینەوە. -
12:31 - 12:34پەیوەندییەکان بڵاو و ئاڵۆزن
-
12:34 - 12:38هەروەها سەخت کارکردن بۆ پەیوەست بوون
بە خێزان و هاوڕێکانەوە، -
12:38 - 12:41سەرنجڕاکێش یاخود شۆخوشەنگ نییە.
-
12:41 - 12:44بەڵکو ئەمە ژیانە.
هەرگیز کۆتایی نایەت. -
12:44 - 12:49ئەو کەسانەی لە توێژینەوە ٧٥ ساڵییەکەماندا
بوون و کە لەکۆتاییدا دڵخۆشترین بوون -
12:50 - 12:56ئەوانە بوون کە کاریان دەکرد بۆ گۆڕانکاری
کردن لە هاوڕێی کارەوە بۆ هاوڕێی ڕۆحیی. -
13:00 - 13:03وەکو ئەو کەسانەی کە لە
٢٣ بۆ ٣٨ ساڵیدا بوون لە ڕاپرسییەکەمان، -
13:03 - 13:07زۆربەی پیاوەکان کە وەک لاوێکی
باڵع بوو دەستیان پێکرد -
13:07 - 13:11بەتەواوی پێیان وابوو کە ناوبانگ و
زەنگینی و دەستکەوتی مەزن -
13:11 - 13:15ئەوانە بوون کە دەیانویست بەدوایان بکەون
بۆ بەدەستهێنانی ژیانێکی خۆش. -
13:15 - 13:20بەڵام دواتر و دواتر، دوای ٧٥ ساڵ،
توێژینەوەکەمان دەری خست -
13:20 - 13:25کە ئەو کەسانەی کە باشترینیان بەدەست هێناوە
ئەو کەسانە بوون کە لە پەیوەندیدا بوون، -
13:25 - 13:29لەگەڵ خێزان و هاوڕێ و کۆمەڵگادا.
-
13:30 - 13:32کەوایە ئەی تۆ؟
-
13:32 - 13:36با بڵێین تۆ ٢٥ یا ٤٠ یاخود ٦٠ ساڵیت.
-
13:37 - 13:40بوون لەناو پەیوەندییەکدا چۆن
دەردەکەوێ بەلاتەوە؟ -
13:41 - 13:44ئەگەرەکان ناکۆتان.
-
13:45 - 13:51لەوەیە شتێک بێت وەک گۆڕینی کات بەسەربردن
بەدیار شاشەیەکەوە لەگەڵ خەڵک ئاسان بێت -
13:51 - 13:55یاخود دووبارە هێنانەژیانەوەی پەیوەندییەک
بە ئەنجامدانی شتێکی نوێ بەیەکەوە، -
13:56 - 13:58ڕێکردنێکی درێژ
ژوانی شەوانە، -
13:59 - 14:04یاخود پەیوەندی بەو ئەندامەی خێزانەکەتەوە
بکە کە چەندین ساڵە قسەتان نەکردووە، -
14:04 - 14:07لەبەر ئەوەی ئەم ناخۆشییانە باون لەخێزان دا
-
14:07 - 14:09دڵت گەورە بێت
-
14:09 - 14:11بەرانبەر ئەو کەسانەی کە ڕق هەڵدەگرن.
-
14:13 - 14:17حەز دەکەم بە وتەیەکی تری
مارک توەین کۆتایی پێ بهێنم. -
14:19 - 14:21سەدەیەک زیاتری پێشوو،
-
14:21 - 14:24ئەو سەیری ژیانی ڕابردووی خۆی دەکرد،
-
14:24 - 14:25دواتر ئەمەی نووسی:
-
14:26 - 14:30"کات نییە، ژیان کورتە،
-
14:30 - 14:35"بۆ ناکۆکیی، داوای لێبوردن،
دڵ شکاندن، و ڕوونکردنەوە." -
14:36 - 14:39کات تەنها بۆ خۆشەویستی هەیە،
-
14:39 - 14:43بۆیە خێرا بە بۆ ئەمە."
-
14:44 - 14:49ژیانی باش بە پەیوەندی باش بنیاد دەنرێت.
-
14:49 - 14:51ئەم بیرۆکەیەش شایەنی بڵاوبوونەوەیە.
-
14:51 - 14:52سوپاس.
-
14:52 - 14:58(چەپڵەڵێدان)
- Title:
- چ شتيک دەبيتە هۆی دەستەبەرکردنی ژیانێکی باشتر؟ وانەیەک لەلایەن ڕۆبيرت واڵدینگەر
- Description:
-
چ شتيک تەندروست و دڵخۆش دەمانهيڵيتەوە بە دريژایی ژیانمان؟ ئەگەر تۆ ئيستا وەبەرهينان دەکەیت، بۆ دەستەبەرکردنی داهاتویەکی باستر، لەکوي کات و وزەی خۆت بەکارفەهينیت؟ ئەگەر پيتوایە بۆ پارەیا ئەوا تۆ بەتەنها نیت بە گوێرەی فەیلەسوف ڕۆبيرت ويڵینگەر تۆ بەهەڵەدا چویت، وەکو کەسيکی ٧٥ سالی کە کاتی خۆی بۆ ئامادەکردنی چەند تويژینەوەیەکی گرنگ لەسەر هەرزەکاران تەرخان کردووە.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TEDxTalks
- Duration:
- 15:04