ئەفسانەی ئۆشین و سەرزەمینی هەمیشە گەنج - ئیزلوت گیلیسپی
-
0:08 - 0:10لە چیرۆکێکی پاڵەوان ئاساییدا،
-
0:10 - 0:12پاڵەوانەکە پلان دەست بە گەشتێکی
سەرکەشی دەکات، -
0:12 - 0:13گۆڕانکاری گەورەی بەسەردا دێت،
-
0:13 - 0:16و بە سەرکەوتووانە بۆ خاڵی
دەست پێکی گەشتەکە دەگەڕێتەوە. -
0:16 - 0:18لە ئەفسانەکانی ئیرلەندا،
ئەفسانەیەک هەیە بە ناوی ئاخچری، -
0:18 - 0:23گەشت کردن بۆ جیهانەکەی تر
بە نەگەڕانەوە کۆتایی دێت. -
0:23 - 0:26چەندین جۆری جیاوازی دونیایەکی دی
لە ئەفسانە ئێرلەندییەکان هەیە، -
0:26 - 0:30بەناوبانگترینیان لە چیرۆکی ئۆشین دایە.
-
0:30 - 0:33ئۆشین کوڕی فیۆن مەکهوڵە کە
سەرکردەی کۆمەڵێک جەنگاوەری بتپەرستە -
0:33 - 0:35بە ناوی فیانا.
-
0:35 - 0:37ڕۆژێک لە کاتی ڕێکردن لەگەڵ هاوەڵەکانی،
-
0:37 - 0:41شازادە نیمف دەچێت بۆ لای،
-
0:41 - 0:43هەردووکیان یەکسەر دەکەونە
داوی خۆشەویستی یەکتر -
0:43 - 0:45و نیمف ئۆشین دەخاتە سەر ئەسپە سپیەکەی
-
0:45 - 0:48و بە یەکەوە تا لێواری ئاوەکانی
ئێرلەندا دەڕۆن. -
0:48 - 0:52کاتێک زۆر دوور دەکەونەوە،
خۆیان لە ناو تەمێکی زێڕین دەبیننەوە، -
0:52 - 0:56خۆیان لە لێواری شانشینێکی
گەشاوە دەبیننەوە بە ناوی تیر نا نۆگ. -
0:56 - 1:00ئەم شانشینە ماڵی تاتوها دی دانان دەبێت،
کە پێشوتر فەرمانڕەوای ئێرلەندا بوون -
1:00 - 1:02زۆر پێش ئۆشین.
-
1:02 - 1:06لە یەکەم چرکەساتی گەیشتنی ئۆشین،
هەموو پێداویستییەکانی دابین دەکرێت. -
1:06 - 1:10لە ئاهەنگێکی مەزن
هاوسەرگیری لەگەڵ نیمف دەکات. -
1:10 - 1:14کاتێک ئارەزوی مۆسیقای دەبێت،
گوێیەکانی پڕ دەبن لە مۆسیقای ئەفسوناویی. -
1:14 - 1:18کاتێک برسی دەبێت، ڕاستەوخۆ
قاپی زێرینی پڕ خواردنی دێتە بەردەم. -
1:18 - 1:23پەسنی دیمەنی جوان و ئەو ڕەنگانەی دەدا
کە هیچ ناوێک نەبوو بۆ پەسن دانیان. -
1:23 - 1:28هەموو شتەکانی دەروبەری، خاک و مرۆڤ
ژیانێکی نایاب و بێ هاوتایان هەبوو. -
1:28 - 1:32بەڵام ئۆشین نەیدەزانی کە خاکی
تیر نا نۆگ خاکی گەنجێتی هەمیشەییە، -
1:32 - 1:36کە کات تیایدا وەستاوە و کەس پیر نابێت.
-
1:36 - 1:40لە ماڵە نوێکەیدا، ئۆشین
وەک پێشوو خەریکی ڕاوو سەرکەشی بوو. -
1:40 - 1:44بەڵام لەم شارەدا، ئۆشین توانایەکی سەیری
دەست کەوتبوو کە -
1:44 - 1:46لە کۆتای هەموو ڕۆژێکی سەرکێشیدا،
-
1:46 - 1:51برینەکانی ئۆشین لە کاتی خەوتنی لە
ئامێزی نیمف جادویانە چاک دەبوونەوە. -
1:51 - 1:56سەرەڕایی ئەوەی سەرکەوتن و
خۆشیی بە ئاسانی لەم خاکەدا بەدەستدەهێنرا، -
1:56 - 2:00ئۆشین بیری فیننا و
سەرکێشییەکانی ئیرلەندای دەکرد. -
2:00 - 2:04دوای سێ ساڵ مانەوە لە تیر نا نۆگ،
ئۆشین زۆر بیری ماڵەوە دەکات. -
2:04 - 2:07پێش ئەوەی بکەوێتە ڕێگە،
نیمف ئاگاداری کردەوە -
2:07 - 2:11کە پێویستە لە ئەسپەکەی نەیەتە خوارەوە
و قاچی بەر هیچ شتێکی زەوی نەکەوێت. -
2:11 - 2:13کاتێک ئۆشین دەگاتە لێواری خاکی ئیرلەندا،
-
2:13 - 2:17هەست دەکات تارماییەک بەسەر جیهاندا کەوتوە.
-
2:17 - 2:22لە سەر ئەو گردەی باوکی کۆشکی لێ بنیات
نابوو، تەنها وێرانەو پوش و گیای دەدی. -
2:22 - 2:25بانگکردنی هاوڕێ و خێزانەکەی
دەنگدانەوەی لە دیوارەکاندا دروست دەکرد. -
2:25 - 2:30پەشۆکاو بوو، بەردەوام بوو تا گەیشتە لای
کێڵگەیەک کە جوتیارەکان ئیشیان تێدا دەکرد. -
2:30 - 2:33جوتیارەکان بە دەست لانەبردنی
بەردێکەوە گیریان خواردبوو، -
2:33 - 2:35ئۆشین قسەکانی نیمفی لە یاد دەچێت،
-
2:35 - 2:39ئۆسین لە ئەسپەکەی دێتە خوارێ،
بەھێزە سەرسوڕهێنەرەکەی بەردەکە لادەبات. -
2:39 - 2:42دڵخۆشی جوتیارەکان
زوو بۆ هاوار کردن دەگۆڕێت. -
2:42 - 2:46ئۆشینی گەنج، دەگۆڕێت بۆ پیاوێکی پیر
کە ڕیشی زەوی گسک دەدات و -
2:46 - 2:48قاچی لە بێهێزیان دەکەوێتە ژێر خۆی.
-
2:48 - 2:50ئەو هاواری بۆ فین و فیننا دەکرد.
-
2:50 - 2:56بەڵام خەڵک ئەم ناوانەیان
٣٠٠ ساڵ لەمەو بەر بەکار دەهێنا. -
2:56 - 2:58کات ناپاکی لە ئۆشین کرد
-
2:58 - 3:03گەڕانەوە بۆ زەوی مرۆڤەکان، ئۆشین
بە شێوازێک پیر دەکات کە گەڕانەوەی نییە. -
3:03 - 3:04لە فۆلکلۆری ئیرلەندیدا،
-
3:04 - 3:08لە قوڵایی بیرەکان خاکی گەنجی
دەبینرێت یان -
3:08 - 3:11لە لێواری ئاسۆی بینیندا،
-
3:11 - 3:13یان لە تاریکی ئەشکەوتەکان دەبینرێت.
-
3:13 - 3:17بەڵام ئەو کەسانەی شارەزایی
چیرۆکی ئۆشینن، چیرۆکێکیتر باس دەکەن، -
3:17 - 3:23میرخاتوونێکی گەشاوە کە لە
سەر ئەسپێکی سپی لە دوورەوە -
3:23 - 3:26هێستا چاوەڕێی گەڕانەوەی
خۆشەویستە تێکشکاوەکەی دەکات.
- Title:
- ئەفسانەی ئۆشین و سەرزەمینی هەمیشە گەنج - ئیزلوت گیلیسپی
- Description:
-
کۆی وانکە لەم بەستەرە چاو لێ بکە:
https://ed.ted.com/lessons/the-myth-of-oisin-and-the-land-of-eternal-youth-iseult-gillespie
لە چیرۆکێکی پاڵەوان ئاساییدا، پاڵەوانەکە دەست بە سەرکەشییەک دەکات، بە گۆڕانکاری زۆردا تێ دەپەڕێت، و
بە سەرکەوتووانە بۆ خاڵی دەستپێکی گەشتەکە دەگەڕێتەوە. ژەنرایەکی ئەفسانەی ئێرلەندی کە ناسراوە بە ئاخجری، دەڵێت گەشتکردن بۆ جیهانەکەی دی بە نەگەڕانەوە کۆتایی دێت. ئیزلوت گیلیسپی باسی ئەفسانەی ئۆشین و زەوی هەمیشە گەنج دەخاتە ڕوو.وانەکە لە لایەن ئیزلوت گیلیسپی، وێنەی جوڵاو لەلایەن پەیپە پانسەر
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 03:50
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for The myth of Oisín and the land of eternal youth - Iseult Gillespie | |
![]() |
Rebar Atta accepted Kurdish (Central) subtitles for The myth of Oisín and the land of eternal youth - Iseult Gillespie | |
![]() |
Rebar Atta edited Kurdish (Central) subtitles for The myth of Oisín and the land of eternal youth - Iseult Gillespie | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for The myth of Oisín and the land of eternal youth - Iseult Gillespie | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for The myth of Oisín and the land of eternal youth - Iseult Gillespie | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for The myth of Oisín and the land of eternal youth - Iseult Gillespie |