< Return to Video

خۆ ھاندان|برێندن کلارک |TEDxYouth@BarnstableHS

  • 0:05 - 0:08
    سوپاس بۆ ئەم
    دەستپێکە جوانە
  • 0:08 - 0:09
    زۆر باشە.
  • 0:09 - 0:11
    لێرەم بۆ ئەوەی قسە بکەم دەربارەی ھاندان
  • 0:11 - 0:14
    و فێربووم لەو چەند
    ساڵە کەمەم لەسەر زەوی.
  • 0:14 - 0:16
    کە ھاندان کلیلێکە
  • 0:16 - 0:18
    کاریگەری لەسەر گۆڕێنی ھەرشتێکە کە دەیکەیت.
  • 0:18 - 0:22
    دەتوانیت کاغەزێک دابنێیت کە،
    بەبێ ھاندان و ھەوڵدان نوسراوە،
  • 0:22 - 0:24
    و کاغەزێکی تر کە بە
    پاڵنەر و سۆزەوە نوسراوە
  • 0:24 - 0:25
    لەتەنیشت یەکتر؛
  • 0:25 - 0:27
    ئەوە ڕوونە کە کێ دەباتەوە.
  • 0:27 - 0:30
    ھاندان ھۆکارێکی کاریگەرە.
  • 0:30 - 0:33
    بڕوام وایە، لە ھەموو ئەو
    شتانەی کە ئێمە ڕۆژانە دەیکەین
  • 0:33 - 0:35
    ئەگەر ھاندانت نەبێت
    لەو شتەی کە دەیکەیت،
  • 0:35 - 0:39
    دواتر ناتوانی شتەکە
    بەدەست بێنیت
  • 0:39 - 0:42
    ھەمووکەسێک ھاندەری ھەیە بۆ
    ئەوشتانەی کە بەسۆزن بۆیان.
  • 0:42 - 0:45
    ئەوشتانەی سەرنجت ڕادەکێشن،
    ئەوشتانەی ھانت دەدەن،
  • 0:45 - 0:46
    و بێگومان ھاندانت دەبێت
  • 0:46 - 0:49
    ئەگەر وەرزش دەکەیت، یان
    شانۆگەریەک،یان لەناو باندێکیت،
  • 0:49 - 0:51
    تۆ ھاندەرێکت دەبێت بۆ
    بەجێھێنانی ئەو ئەرکە
  • 0:51 - 0:53
    دۆزینەوەی ھاندەر
    تاقیکردنەوەی ڕاستەقینە
  • 0:53 - 0:56
    ئەگەر توانیت بیدۆزیەوە
    لە شتێک کەوا بەدڵت نیە.
  • 0:56 - 1:00
    حەز دەکەم،لەشارەوانی
    شارۆچکەکەم دابنیشم
  • 1:00 - 1:02
    و کتێبی ٤٠٤ پەڕی بودجەی
    بارنستەیبل بخوێنمەوە
  • 1:02 - 1:06
    بەلام ئەوانیتر لەوانەیە پەری
    زۆر نەدۆزنەوە کە زۆر سەرنجراکێشبن.
  • 1:07 - 1:11
    بەھەرحاڵ، ھاندان دەتواندرێت
    بدۆزرێتەوە لە ھەرشتێک کە دەکەیت
  • 1:12 - 1:14
    حەزدەکەم سەیری بکەم،
    لە لایەنی دۆزینەوەی ھاندان
  • 1:14 - 1:17
    تەنھا خۆت دابنئ
    لەشوێنی کەسێکی تر.
  • 1:17 - 1:20
    کاتێک کە پرسیار دەکەیت،
    "بۆچی دەبێت ئەمە بکەم؟
  • 1:20 - 1:23
    ‎بۆچی دەبێت ‎کات و
    ھەوڵی بۆ تەرخان بکام؟"
  • 1:23 - 1:25
    تەنھا تیشك بخە سەر
    ئەوەی کە دەیکەیت
  • 1:25 - 1:27
    و بڵێ"ئەمە یارمەتی ئەو
    کەسەدەدات لەبەر ئەوە... "
  • 1:27 - 1:29
    یان "ئەو کەسە سوپاسگوزار دەبێت
  • 1:29 - 1:32
    ھەوڵ و ھاندانی من
    بۆ ئەمە پێویستە چونکە ... "
  • 1:32 - 1:34
    ‎ھەمیشە زانیومە
    ‎کە ئەم سوپاسگوزاریە
  • 1:34 - 1:37
    ‎کە ئەوانی تر ھەیانە
    ‎بۆ ئەو ھەوڵانە کە داومە،
  • 1:37 - 1:38
    ئەمە ھانم دەدات،
  • 1:38 - 1:41
    ئەو ڕاستیەی کە کەسێک دەستخۆشی
    بکات لەو شتەی کە کردوومە.
  • 1:41 - 1:44
    بۆیە کاتێک مامۆستا ئەرکێک یان
    شتێکت دەداتێ بۆئەوەی ئەنجامی بدەی،
  • 1:44 - 1:47
    و تۆ دەڵێی "ئەمە گەمژەیە من
    کاری باشترم ھەیە بیکەم.
  • 1:47 - 1:49
    پێم باشترە بچمە دەرەوە
    یاری تۆپی پێ بکەم."
  • 1:49 - 1:50
    ھەر شتێک بێت،
  • 1:50 - 1:55
    سەیری بکەو بلێ، "ئەو کەسە
    کارەکە بەرز دەنرخێنێت.
  • 1:55 - 1:57
    ‎ئەو کەسە ھەوڵی
    ‎دروستکردنی ئەرکەکەی داوە.
  • 1:57 - 2:00
    ئێستا دەیبینێت و دەینرخێنێت."
  • 2:00 - 2:02
    ئەمە دەکەم لە ھەموو ئەرکێک کە پێم دەدرێت
  • 2:02 - 2:05
    و ‎ھەموو ئەو شتانەی
    کە بۆم ھاتوون.
  • 2:05 - 2:08
    و ئەمەش ھەمیشە شتێکە کە پێموایە
    پێویستە بچینە دەرەوە و سەیری بکەین
  • 2:08 - 2:10
    کاتێک دەچینە دەرەوە بۆ
    چارەسەر کردنی کێشەیەک.
  • 2:11 - 2:13
    لەوانەیە خەڵك ئارەزووی
    پرکردنەوەی فۆڕمی نەبێت.
  • 2:13 - 2:16
    بەلام بیر لەوە بکەوە کە چەند
    یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەسانی تر
  • 2:16 - 2:20
    بیر لەو بەرپرسیاریەتییە بکەوە کە
    دەتوانیت یارمەتی کەسانی تری پێبدەیت.
  • 2:20 - 2:23
    ئەو جۆرە یارمەتیدانە
    و پێزانینە ھانت دەدەن.
  • 2:23 - 2:27
    پۆشینی جلو بەرگی شیك
    ئارەزووی ڕۆژانەمە
  • 2:27 - 2:32
    و من ئەوە ناکەم تەنھا بۆ چێژ وەرگرتن؛
    ئەوە دەکەم لەبەر ئەوەی خەڵکی پێدەزانن.
  • 2:32 - 2:34
    خەڵکی دەبینێت کە کاتی زیاد وەردەگرم
  • 2:34 - 2:37
    بۆ ئەوەی خۆم ئامادەبکەم بۆ
    ھەرچیەک کە دەیکەم،
  • 2:37 - 2:40
    و ئەوان سوپاسم دەکەن بۆ ئەوە،
    ئەم سوپاسگوزاریە و دەستخۆشیانە،
  • 2:40 - 2:42
    بەڕاستی ھانم دەدەن بچمەدەرەوە
  • 2:42 - 2:44
    ھەرچیەک بێتە پێشم
    ئەنجامی بدەم.
  • 2:44 - 2:46
    بۆیە دەمەوێت بە کورتی کۆتای پێبێنم
  • 2:46 - 2:51
    ھاندان زۆر گرینگە لە
    ھەرشتێک کە دەیکەیت،
  • 2:51 - 2:54
    و بەبێ ھاندان، بەڕاستی ناتوانی
    ئەوە بەدەست بێنی کە دەدتەوێت،
  • 2:54 - 2:56
    و لەگەڵ ھاندان ئارەزووی
    گۆڕانکاریت دەبێت،
  • 2:56 - 2:58
    ئارەزووی دروستکردنی جیاوازی،
  • 2:58 - 2:59
    و ئارەزووت دەبێت
  • 2:59 - 3:01
    بچیتە دەرەوە و ڕێگای شتەکان
    بگۆڕیت کە کراون
  • 3:01 - 3:04
    جیاوازی لەو شتانە دەدۆزیەوە
    کە دەتەوێت ئەنجامی بدەیت،
  • 3:04 - 3:06
    سوپاس بۆ کاتەکەتان و گوێگرتنتان.
  • 3:06 - 3:07
    (چەپڵە لێدان)
Title:
خۆ ھاندان|برێندن کلارک |TEDxYouth@BarnstableHS
Description:

قسەکەری لاو برێندن کلارک فەلسەفەی هاندان و ستراتیژی بردنەوەی خۆی بەش دەکات برێندن قوتابی قۆناغی ئامادەییە و بەڕێوەبەری ئەنجومەنی گەنجانی بارنستەبل.

ئەم گفتوگۆیە لە بۆنەیەکی TEDx دا بە بەکارهێنانی فۆرماتی کۆنفرانسی TED بەڵام بە شێوەیەکی سەربەخۆ لەلایەن کۆمەڵگای ناوخۆییەوە ڕێکخرابوو. زیاتر فێربە لە http://ted.com/tedx

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDxTalks
Duration:
03:11

Kurdish (Central) subtitles

Revisions