< Return to Video

چۆن شتەکان بە کەسی وەرنەگرین | فریدریک ئیمبۆ | تێد ئێکس میشیلین

  • 0:10 - 0:12
    (دەنگی فیکە لێدانی ناوبژیوانەکە)
  • 0:13 - 0:14
    ئێوارەتان باش!
  • 0:14 - 0:16
    ئێوارەتان باش. چۆنن؟
  • 0:17 - 0:19
    ئێوە باشن؟ باشن!
  • 0:19 - 0:21
    بەخێربێن، بەخیربێن،
    بەخێربێن بۆ ئەم یارییە.
  • 0:21 - 0:25
    ئەم یارییە ڕێک ۱٨ خوولەک دەخایەنێت.
  • 0:25 - 0:28
    باشە؟ ئێوەش هەمووتان بەشێکن لە هەمان تیم:
  • 0:29 - 0:30
    میکێلین.
  • 0:30 - 0:31
    باشە؟
  • 0:31 - 0:35
    ئینجا برادەران،
    ئەمەوێ یارییەکی دادپەروەرانە بێ، و
  • 0:35 - 0:37
    ڕێز و ئەرێنی لە یاریگاکە هەبێت.
  • 0:38 - 0:40
    ئەمە گونجاوە بۆ هەمووتان؟
  • 0:40 - 0:41
    زۆر باشە.
  • 0:42 - 0:43
    بەختێکی باش!
  • 0:43 - 0:49
    ساڵێک بەرلە ئێستا، بڕیارمدا
    ببمە ناوبژیوانی یاری تۆپی پێ.
  • 0:49 - 0:52
    بەڵام ئەمە لەبەر پارە نەبوو.
  • 0:52 - 0:54
    بۆ هەر یارییەک تەنها ٢٠ یۆرۆم وەردەگرت.
  • 0:54 - 0:57
    بۆیە بەڕاستی دەوڵەمەند نەدەبووم
    بەو پارەیە، وایە؟
  • 0:57 - 1:02
    نەخێر. بڕیارمدا ببمە ناوبژیوان
    لەبەر دوو هۆکاری دیکە.
  • 1:03 - 1:05
    یەکەم - بۆ مانەوەم بە لەش و لارێکی ڕێک.
  • 1:05 - 1:12
    دووەم - ئەمویست فێرببم چۆن
    شتەکان بە کەسیی وەرنەگرم.
  • 1:12 - 1:13
    [چۆن شتەکان بە کەسیی وەرنەگرین؟]
  • 1:14 - 1:16
    وا دیارە هەندێکتان هاوڕان.
  • 1:16 - 1:17
    دەشێ بیربکەنەوە،
  • 1:17 - 1:20
    "بوون بە ناوبژیوان ژینگەیەکی زۆر گونجاوە
  • 1:20 - 1:24
    بۆ ئەوەی فێربین چۆن شتەکان بە کەسیی
    وەرنەگرین، وانییە؟"
  • 1:24 - 1:29
    چونکە زۆر دەگمەن بینەر بۆ هاندانت
    یان بۆ شتی باش هاوار دەکات.
  • 1:29 - 1:31
    نەخێر. ئەی بۆچی هاوار دەکەن؟
  • 1:31 - 1:32
    بەردەوام بە،
    بەردەوام بە.
  • 1:32 - 1:34
    [بینەر:] دۆڕاو! ئایا کوێریت؟"
  • 1:34 - 1:36
    بەڵێ، بەڵێ، وایە!
  • 1:36 - 1:39
    وەکو ناوبژیوان، من سەرزەنشتکراوەکەم.
  • 1:40 - 1:42
    هەمیشە، وادەردەکەوێت من هەڵەم.
  • 1:42 - 1:44
    هەمیشە هەڵەکە لە منەوەیە.
  • 1:44 - 1:49
    هەروەها دەمویست فێرببم چۆن
    هەموو ئەمانە بە کەسیی وەرنەگرم.
  • 1:51 - 1:54
    چونکە بەڕاستی لەگەڵ ئەمەدا کێشەم هەبوو.
  • 1:54 - 1:57
    بۆ نموونە، کاتێ بەهێواشی ئۆتۆمبێل لێدەخوڕم
  • 1:57 - 2:00
    چونکە ئەمەوێ شوێنێکی دیاریکراو بدۆزمەوە
    کە بۆی دەگەڕێم
  • 2:00 - 2:04
    هەروەها کەسێک لەدوامەوە ئۆتۆمبێل لێدەخوڕێ،
  • 2:04 - 2:05
    واھەستەکەم بەشوێنمەوەن.
  • 2:05 - 2:09
    بەتایبەت کاتێک دەست بە ھۆڕین لێدان و
    ھەڵکردنی لایتەکانیان دەکەن،
  • 2:10 - 2:12
    بەشێوەیەکی کەسیی وەریدەگرم.
  • 2:12 - 2:16
    ئەزانم نابێت بەو شێوە وەریبگرم،
    بەڵام ئیتر ڕوودەدات.
  • 2:16 - 2:18
    تێدەگەن مەبەستم چییە؟
  • 2:19 - 2:22
    یان کاتێ کەسێک لە خولەکی کۆتاییدا
    مەوعیدێک ھەڵدەوەشێنێتەوە،
  • 2:22 - 2:25
    واھەستدەکەم ئەوەندە گرنگ نەبووم لای بۆیە.
  • 2:25 - 2:29
    دووبارە، بەشێوەیەکی کەسیی وەریدەگرم.
  • 2:30 - 2:32
    تەنانەت پڕۆفێشناڵیش.
  • 2:32 - 2:34
    من قسەکەرێکی گشتیم، وەکو ئەمشەو.
  • 2:34 - 2:35
    ئەمە ئیشی منە .
  • 2:35 - 2:38
    وتار پێشکەشدەکەم، بەڕاستیش حەزدەکەم
  • 2:38 - 2:41
    ھەتاکو بتوانم گوێگر بۆلای قسەکانم ڕابکێشم.
  • 2:42 - 2:46
    لەبەرئەوە ھەر لەسەرەتاوە ببینم
    کەسێک ئاگای لە قسەکانم نییە
  • 2:46 - 2:49
    بۆ نموونە، کاتێ کەسێک
    خەریکی مۆبایلەکەیەتی --
  • 2:50 - 2:52
    یەکسەر ئەوە ڕوودەدات:
  • 2:52 - 2:54
    بەشێوەیەکی کەسی وەریدەگرم.
  • 2:55 - 2:56
    ئارام بن!
  • 2:56 - 2:58
    ئێوە سەلامەتن ئەمشەو. خەمتان نەبێت.
  • 2:58 - 3:00
    ئازادبن لە بەکارهێنانی مۆبایلەکانتان،
  • 3:00 - 3:03
    تەنانەت دەتوانن لەگەڵ
    کەسەکەی تەنیشیشتان قسەبکەن.
  • 3:03 - 3:05
    من بە شێوەیەکی کەسی وەریناگرم.
  • 3:05 - 3:06
    بۆچی نا؟
  • 3:06 - 3:10
    لەبەرئەوەی ئێستا لێرە زۆر بەئاگام
    لەوەی لەوانەیە ڕووبدات.
  • 3:10 - 3:14
    لەوەش گرنگتر، ستراتیژێکم ھەیە
    بۆ مامەڵەکردن لەگەڵی.
  • 3:15 - 3:19
    بۆیە ئەمشەو حەزدەکەم
    ئەم ستراتیژەتان بۆ باسبکەم.
  • 3:20 - 3:21
    ئێوەش حەز دەکەن؟
  • 3:22 - 3:23
    زۆر باشە.
  • 3:23 - 3:27
    چونکە ، پێموابێ من تاکە کەس نیم لێرە
  • 3:27 - 3:30
    کە ھەندێجار شتەکان بەکەسی وەردەگرم، ڕاستە؟
  • 3:31 - 3:32
    بیھێننە پێش چاوتان -
  • 3:32 - 3:36
    ھاوڕێکەتان بانگهێشت دەکەن
    بچنە سینەما، ئەویش دەڵێ،
  • 3:36 - 3:38
    "ئۆو، ببورە، ئیشم ھەیە."
  • 3:38 - 3:41
    بەڵام وێنەیەکی لە سۆشیاڵ میدیا دەبینی
  • 3:41 - 3:46
    کە هەمان شەو لەگەڵ ھاوڕێکانی دیکەی
    نانی ئێوارە دەخۆن!
  • 3:47 - 3:51
    یان بیهێنە پێش چاوت بە پڕۆژەیەکەوە
    زۆر خۆت ماندوو کردووە
  • 3:51 - 3:53
    ئەنجامی کۆتاییەکەشی زۆر جێگەی شانازیتە،
  • 3:54 - 3:57
    بەڵام تەنھا شتێک بۆت دێت ڕەخنەیە.
  • 3:57 - 3:59
    بۆیە دێیتەوە ماڵەوە،
  • 3:59 - 4:03
    ئەتەوێ ئەم ئەزموونە ناخۆشە باسبکەیت.
  • 4:03 - 4:05
    بەڵام لەکاتی قسەکردندا،
  • 4:05 - 4:09
    کەسێکی ترھەڵدەستێ
    تەلەفزیۆنەکە دائەگیرسێنێ.
  • 4:10 - 4:13
    ئێستا، کێ لەئێوە ئەم ھەڵوێستە
    بە کەسیی وەردەگرێت؟
  • 4:13 - 4:15
    ئادەی با دەستتان ببینم.
  • 4:16 - 4:17
    زۆربەتان.
  • 4:18 - 4:19
    بۆچی؟
  • 4:20 - 4:22
    بۆچی شتەکان بەکەسی وەردەگرین؟
  • 4:22 - 4:25
    کەسێک قسەیەک یان شتێکی کرد.. یەکسەر
  • 4:25 - 4:31
    ھەست بە بێتاقەتی، پشتگوێخستن و ئازار و
    ناپاکی لەلایەن کەسەکەی دیکەوە دەکەین.
  • 4:31 - 4:32
    ئێمە وا بیردەکەینەوە ،
  • 4:32 - 4:34
    ھەڵەی کەسەکەی ترە.
  • 4:34 - 4:37
    ئەو بەرپرسە لەوەی ھەستی پێدەکەین.
  • 4:37 - 4:38
    ئەبێ ئەو سەرزەنشت بکرێت.
  • 4:38 - 4:40
    ئێستا، بوەستن، بوەستن.
  • 4:40 - 4:42
    کێ وا دەڵێت؟
  • 4:42 - 4:44
    چ بەشێکی ئێمەیە قسە دەکات؟
  • 4:44 - 4:46
    [بۆچی؟]
  • 4:46 - 4:47
    [ئیگۆ]
  • 4:47 - 4:48
    ئەوە ئیگۆی ئێمەیە.
  • 4:49 - 4:53
    ئیگۆمان پێیوایە دەوروبەرمان
    پێویستە بایەخمان پێبدەن.
  • 4:53 - 4:56
    ئیگۆمان نایەوێ ڕەخنەمان لێبگیرێت
    نەخێر، بەهیچ جۆرێک!
  • 4:56 - 4:59
    ئیگۆمان دەیەوێت گرنگ بێت:
  • 4:59 - 5:00
    "من ڕاستم"!
  • 5:02 - 5:04
    ئەمە ئەوەیە تۆ ئەتەوێت؟
  • 5:05 - 5:07
    ئەتەویت ڕاست بیت؟
  • 5:07 - 5:08
    ئەتەویت ڕاست بیت؟
  • 5:08 - 5:09
    (هەناسە هەڵکێشان)
  • 5:09 - 5:11
    بەڕاستی ماندووکەرە.
  • 5:11 - 5:14
    کاتێک ئێگۆم کۆنترۆڵم دەکات،
    هەموو ڕۆژەکە شەڕدەکەم.
  • 5:14 - 5:17
    لە کێشەیەکی بەردەوامدام لەگەڵ هەموو جیهان
  • 5:18 - 5:19
    هەروەها ئەمە وزەم کەمدەکات.
  • 5:20 - 5:25
    ئایا زۆر ئاسانتر نابێ
    ئەگەر شتەکان بە کەسیی وەرنەگرین؟
  • 5:25 - 5:28
    لەبەرئەوەی ئەو کاتە
    هیچ کەس دەسەڵاتی بەسەر تۆدا نییە.
  • 5:28 - 5:29
    تۆ ئازادی.
  • 5:29 - 5:32
    پەیوەندی و گونجاویەکی زۆر زیاتر
  • 5:32 - 5:33
    لەنێوان خۆت و دەورووبەر ئەزموون دەکەیت.
  • 5:33 - 5:35
    بەدڵنیاییەوە!
  • 5:35 - 5:38
    چونکە وزەت لە شتی باش بەکاردەهێنیت
  • 5:38 - 5:43
    لەبری ئەوەی لە شەڕێکی بێکۆتا بەکاریبهێنیت
    دژ بەو شتانەی تێکتدەدەن.
  • 5:44 - 5:46
    بۆیە پرسیارەکە ئەوەیە
  • 5:46 - 5:52
    تۆ دەەتەوێت ڕاست بیت
    یان دەتەوێ دڵخۆش بیت؟
  • 5:53 - 5:55
    ئەزانم هەندێک لە ئێوە بیر لە چی دەکەنەوە:
  • 5:55 - 5:59
    "دڵنیام لەوەی دڵخۆش دەبم
    لە ئەنجامی ئەوەی کە ڕاستم."
  • 6:01 - 6:03
    باشە، چۆن ئەوە دەکەیت؟
  • 6:03 - 6:08
    چۆن دڵخۆش دەبیت بەوەی شتەکان
    بە کەسیی وەرنەگریت؟
  • 6:08 - 6:13
    تۆ لە سەرەتای دەستپێکردنی
    یاری ژیانتدا وەستاویت،
  • 6:13 - 6:18
    لەم یارییەوە فیردەبیت چۆن وازبهێنی لەوەی
    ئیتر شتەکان بە کەسی وەرنەگریت.
  • 6:18 - 6:22
    بۆیە وەکو ناوبژیواێک
    کۆینەکەمم هێناوە بۆهەڵدان.
  • 6:22 - 6:28
    هەموو کۆینێک دوو ڕووی هەیە:
    خەت و شێر
  • 6:28 - 6:31
    هەروەها ئاماژەن بۆ دوو ستراتیژی،
  • 6:31 - 6:35
    دوو ستراتیژی بۆ ئەوەی چیتر شتەکان
    بە کەسی وەرنەگری.
  • 6:36 - 6:38
    بەڕێز ، بەڕێز ، ئێوارە باش.
  • 6:38 - 6:41
    تۆ کاپتنی ئەم تیپە گەورەیەیت.
  • 6:41 - 6:43
    دەتوانی هەڵبژێری: شێر یان خەت؟
  • 6:43 - 6:44
    ("کاپتن") شێر.
  • 6:44 - 6:45
    باشە.
  • 6:47 - 6:49
    بەختت باشە. شێر دەرچوو!
  • 6:49 - 6:51
    ئامادەی بۆ ستراتیژی یەکەم؟
  • 6:51 - 6:54
    باشە، بەمشێوەیەیە.
  • 6:54 - 6:55
    ستراتیژی یەکەم-
  • 6:55 - 6:57
    دەربارەی من نییە.
  • 6:58 - 7:00
    مەبەستت چییە لەوەی دەربارەی من نییە؟
  • 7:01 - 7:03
    نامۆ دیارە، وانییە؟
  • 7:03 - 7:09
    چونکە کاتێ شتەکان بەکەسی وەردەگرم،
    بڕوام وایە دەربارەی منە.
  • 7:09 - 7:12
    کاتێ کەسێک دەبینم
    سەرقاڵی مۆبایلەکەیەتی، بێتاقەت دەبم.
  • 7:12 - 7:16
    پێموایە، " کاتێکی زۆر و ھەوڵێکی زۆرم
    بۆ پێشکەشکردنی ئەم بابەتە تەرخانکردووە.
  • 7:17 - 7:18
    ئەمەوێت جێگەی پێزانین بێت."
  • 7:18 - 7:22
    تەنھا بیر لە "من، و خۆم دەکەمەوە."
  • 7:22 - 7:25
    ئەوە ڕوون و ئاشکرایە، وانییە؟ وایە.
  • 7:25 - 7:29
    بەڵام لە ڕاستیدا، دەربارەی من نییە.
  • 7:29 - 7:34
    چی دەبێ ئەگەر لەڕوانگەی
    بەرامبەرەوە سەیری بکەم،
  • 7:34 - 7:35
    پرسیار لە خۆم بکەم،
  • 7:35 - 7:40
    "بۆچی ئەو کەسە سەیری مۆبایلەکەی دەکات؟"
  • 7:40 - 7:44
    پێدەچێ نامەیەکی گرنگی بۆ ھاتبێت
    کە چاوەڕێی بووە.
  • 7:45 - 7:50
    یان بابەتەکەی منی زۆر بە دڵ نییە.
  • 7:50 - 7:51
    ئەکرێت!
  • 7:51 - 7:54
    یان بەپێچەوانەوە، بابەتەکەمی زۆر بەدڵە
  • 7:54 - 7:56
    و دەیەوێ سەرنج و تێبینی
    لە مۆبایلەکەیدا بنووسێت
  • 7:56 - 7:59
    هەر بەو بۆنەیەوە، زۆر زیرەکانەیە ئەوە بکەن
  • 8:00 - 8:05
    بە سادەیی پێویستە تەرکیزم لەسەر وشەی
    "من" بۆ ئێمە "بگۆڕم،"
  • 8:05 - 8:08
    ھەروەھا بە کەسیش وەرینەگرم.
  • 8:09 - 8:11
    ئەگەر ھەوڵبدەم لە مەبەستی
    بەرامبەر تێبگەم،
  • 8:12 - 8:16
    مەجالی تێگەشتنم زیاتر دەکەم
    لەبری وەڕەسبوونم.
  • 8:17 - 8:19
    ئایا ئەمە شتێکی بیری ئێوە هێنایەوە؟
  • 8:20 - 8:23
    کاتێ ئەتەوێ کوڕەکەت بخەوێنی
    بەڵام ئەو نایەوێ بخەوێت.
  • 8:23 - 8:27
    خۆی بە زەوییەکەدا دەدات،
    لێتدەدات و هاواردەکات "ڕقم لێتە!"
  • 8:28 - 8:30
    ئایا ئەمە بەکەسیی وەردەگریت؟
  • 8:30 - 8:31
    نەخێر!
  • 8:31 - 8:35
    نا، وەر ناگریت چونکە دەزانیت
    مەبەستی تۆ نییە.
  • 8:35 - 8:37
    دەربارەی خۆیەتی کە چی دەوێت و چی پێوەستە.
  • 8:37 - 8:42
    ئەو تووڕەیە چونکە ئەیەوێت کاتێکی زیاتر
    بەخەبەر بێت، ئەوە هەموویەتی.
  • 8:42 - 8:45
    بۆیە یەکەم ستراتیژی
    بۆ ئەوەی بە کەسیی وەرینەگرین ئەوەیە
  • 8:45 - 8:47
    دەربارەی من نییە.
  • 8:47 - 8:51
    تەماشای مەبەستی کەسی بەرامبەر بکە.
  • 8:51 - 8:54
    کاتێک شۆفێرێک زۆر نزیک دەبێتەوە و
    لایتەکانیت تێدەکات
  • 8:54 - 8:57
    ئەگەری زۆرە بەهۆی ئەوەی پەلەیەتی وادەکات.
  • 8:57 - 9:00
    مەبەستی من نییە، دەبینن؟
  • 9:00 - 9:03
    ڕێک هێندە سادەیە.
  • 9:05 - 9:07
    لەڕووی تیۆرییەوە.
  • 9:07 - 9:11
    بەڵام لە ژیانی واقیعیدا
    دەردەکەوێ کە زۆر قوورسە.
  • 9:12 - 9:14
    خووشکان و برایان، ئایا دەزانن،
  • 9:14 - 9:18
    ڕۆژانە چەند بیرکردنەوە بە مێشکماندا دێت؟
  • 9:20 - 9:22
    ٥٠ هەزار!
  • 9:22 - 9:25
    هەروەها بیربکەنەوە چەندێک لەوانە ئەرێنین؟
  • 9:26 - 9:28
    تەنها ١٠ هەزار.
  • 9:28 - 9:35
    کەواتە لە ٪٨٠ بیرکردنەوەمان نێگەتیڤە.
  • 9:35 - 9:37
    ئەوە زۆرە، وانییە؟
  • 9:38 - 9:41
    کاتێک دوو هاورێ دەبینی پێکەوە قسە دەکەن و،
  • 9:41 - 9:45
    ئینجا سەیرێکی تۆش دەکەن و پێدەکەنن،
  • 9:45 - 9:46
    تۆ پێتوایە،
  • 9:46 - 9:51
    "ئۆو، لەوانەیە پێڵاوە تازەکەمیان
    بینیبێت و حەزی لێبکەن"؟
  • 9:51 - 9:53
    نەخێر!
  • 9:53 - 9:54
    یان پێتوایە،
  • 9:54 - 9:56
    بە من پێدەکەنن.
  • 9:56 - 9:59
    چرپە چرپ لەبارەی منەوە دەکەن".
  • 9:59 - 10:02
    بۆیە زۆری دەوێت خۆت ڕاست بکەیتەوە و بڵێی،
  • 10:02 - 10:04
    "بوەستە. هیچ نازانم!
  • 10:04 - 10:08
    پێدەچێ بە شتێک پێبکەنن
    هیچ پەیوەندی بە منەوە نەبێت."
  • 10:09 - 10:13
    بۆیە بینینی نیازی ئەرێنی کەسی بەرامبەر
  • 10:13 - 10:18
    پێویستی بە مەشق کردن و ڕاهێنانی زۆرە.
  • 10:19 - 10:22
    هەر بۆیە من بوومە ناوبژیوان:
  • 10:22 - 10:27
    بۆ ئەوەی ڕاهێنان بە مێشکم بکەم کە
    شتەکان بە کەسی وەرنەگرێت.
  • 10:27 - 10:30
    هەفتەی کاتژمێر و نیوێک بە درێژایی یارییەک،
  • 10:30 - 10:32
    ڕاهێنان بە مێشکم دەکەم.
  • 10:32 - 10:34
    ئەمە دەڵێم مەبەستم ڕاهێنانی تۆپی پێیە.
  • 10:34 - 10:36
    ئێستا، پێش یارییەکە خۆم گەرم دەکەم.
  • 10:36 - 10:38
    نەک تەنها جەستەیی، بەڵکو مێشکیشم.
  • 10:38 - 10:42
    هەندێک ئامؤژگاری خۆم دەکەم
    لە ژووری خۆگۆڕینەکە:
  • 10:42 - 10:43
    "فرێدریک، ئاگادار بە.
  • 10:43 - 10:46
    زۆر شت لە یارییەکەدا کارت تێدەکات.
  • 10:46 - 10:49
    هەندێ بڕیاردەدەیت کە
    بەدڵی هەموو کەس نابێ
  • 10:49 - 10:52
    هەروەها هاوارت تێدەکەن و
    شتی ناخۆشت پێدەڵین."
  • 10:52 - 10:53
    بۆیە بە خۆم دەڵێم،
  • 10:53 - 10:56
    "فرێدریک، بەکەسیی وەرینەگریت.
  • 10:56 - 10:58
    مەبەستیان من نییە.
  • 10:59 - 11:01
    تەنها ئەیانەوێت خۆیان ڕاست بن.
  • 11:01 - 11:05
    ئەوان تەنیا دەیانەوێ یانەکەیان بیباتەو."
  • 11:05 - 11:06
    ئەبینن؟
  • 11:06 - 11:10
    کاتێک تەرکیزم لەسەر
    مەبەستی کەسی بەرامبەرە،
  • 11:10 - 11:12
    پێویست بەوە ناکات بە کەسیی وەریبگرم.
  • 11:13 - 11:16
    کاتێک ئەم ستراتیژە زۆر بە وردی
    جێبەجێدەکەم.
  • 11:16 - 11:20
    دانی پێدا دەنێم،
    زۆر هەست بە ئاسوودەیی دەکەم لە یاریگەدا.
  • 11:20 - 11:23
    کاتێک ڕاهێنەرەکە، یاریزانان یان هاندەران
  • 11:23 - 11:26
    بە بڕیارەکانم ڕازی نین،
  • 11:26 - 11:29
    کەمتر باڵانسم تێکدەچێت.
  • 11:30 - 11:34
    خووشکان برایان، ئەم ستراتیژە،
    ئێشی خۆی دەکات!
  • 11:36 - 11:39
    بەڵام هەموو کات نا، بەداخەوە.
  • 11:39 - 11:43
    چونکە هەندێک قسەم پێدەڵێن
    وەک لێرەدا بەڕاستی دەمارم دەگرێت:
  • 11:43 - 11:46
    " تۆ دۆڕاوی. پیشەیەکی دیکە هەڵبژێرە!
  • 11:46 - 11:48
    ئەزانی چی؟ بڕۆ بۆ ماسی گرتن!"
  • 11:48 - 11:50
    ئۆو!
  • 11:52 - 11:55
    لەوانەیە ڕاستبکەن.
  • 11:56 - 11:58
    پێدەچی بڕیارێکی هەڵەم دابێت.
  • 11:58 - 12:00
    لەوانەیە من دۆڕاو بم.
  • 12:00 - 12:03
    بەڕاستی، هەندێکجار ئاوا بیر دەکەمەوە.
  • 12:05 - 12:06
    ئەوە دەبینن؟
  • 12:07 - 12:10
    هەموو کۆینێک ڕوویەکی تری هەیە.
  • 12:10 - 12:15
    کاتێک ستراتیژی یەکەم کە ئەڵێیت
    - دەربارەی من نییە - بەکەڵک نەهات،
  • 12:16 - 12:19
    ئەوە بە سادەیی مانای ئەوەیە
    "دەربارەی منە!"
  • 12:19 - 12:21
    [دەربارەی منە.[
  • 12:22 - 12:25
    پێویستە بچمە بەردەم ئاوێنە و
    پرسیار لە خۆم بکەم.
  • 12:25 - 12:28
    وەکو ناوبژیوانێکی تازە،
    هێشتا هەست بە قەلەقی دەکەم.
  • 12:28 - 12:29
    بەتایبەتی من.
  • 12:29 - 12:32
    کە قەت یاری تۆپی پێم نەکردووە.
  • 12:32 - 12:33
    دەربارەی خۆمە
  • 12:33 - 12:36
    چونکە هەندێکجار پەیوەندی
    بە قەلەقی خۆمەوە هەیە،
  • 12:37 - 12:38
    گومانم لە خۆم هەیە .
  • 12:39 - 12:42
    یان بەشێک لە خۆم هەیە کە
    لەگەڵی ڕێک ناکەوم.
  • 12:44 - 12:47
    خووشکان و برایان، لە مەبەستەکەم تێدەگەن؟
  • 12:47 - 12:49
    هەتا ئەگەر بزانم
  • 12:49 - 12:52
    شۆفێرێک پەلەیەتی،
    بۆیە ئەوەندە نزیکە لە ئۆتۆمبێلەکەی منەوە،
  • 12:52 - 12:57
    هۆڕین لێدەدات، فوول لایتم تێدەکات،
    هێشتا بە کەسی وەریدەگرم.
  • 12:57 - 12:59
    بۆیە ئەبێت پرسیار لە خۆم بکەم.
  • 12:59 - 13:03
    دەشێت من زۆر خاو بووبم.
  • 13:03 - 13:04
    ئاگام لێیەتی.
  • 13:04 - 13:09
    حەزم لەو لایەنە هەڵەشەی خۆم نییە.
  • 13:09 - 13:12
    بۆچی بە کەسیی وەریبگرم، ڕاستە؟
  • 13:12 - 13:14
    کاتێک دەڵێم،
  • 13:14 - 13:17
    "خوشکان و برایان،
    ئێوە پرتەقاڵن،"
  • 13:17 - 13:20
    کێ ئەمە بە کەسی وەردەگرێت؟
  • 13:20 - 13:21
    هیچ کەس، ڕاستە؟
  • 13:21 - 13:22
    بۆچی نا؟
  • 13:22 - 13:27
    چونکە هیچ شتێک نییە لە ئێوەدا
    بڕوا بکات کە بەڕاستی پڕتەقاڵ بێت.
  • 13:27 - 13:28
    پڕتەقاڵ؟
  • 13:29 - 13:33
    مەگەر قژتان پڕتەقاڵی بێت ئەوکاتە بەدڵنیایی
    هەستێکی ناخۆشتان بۆ دروست دەبێت.
  • 13:33 - 13:35
    کە ئەمە خۆشبەختانە من ناگرێتەوە.
  • 13:35 - 13:40
    بەلام- کاتێک کەسێک پێمدەڵێ،
    "فرێدریک، تۆ زۆر خۆپەرستیت."
  • 13:41 - 13:42
    ئای!
  • 13:42 - 13:43
    ئەمە بەکەسیی وەدەگرم.
  • 13:43 - 13:47
    هەروەها ئەمە تەنها کاتێک ڕوودەدات
    کە ئەزانم هەندێ ڕاستی تێدایە .
  • 13:48 - 13:50
    ئەگەر ڕاست بم لەگەڵتان،
  • 13:50 - 13:55
    خۆم ئەزانم کە هەندێکجار
    داواکارییەکانی خەڵک بە جددی وەرناگرم.
  • 13:57 - 13:59
    کاتێک ڕەخنەت لێدەگیرێت و
  • 13:59 - 14:01
    ئازارت دەدات،
  • 14:01 - 14:06
    چانسی ئەوە زیاترە کە پەیوەندی
    بە مناڵیتەوە هەبێت.
  • 14:07 - 14:10
    لەوانەیە بە مناڵی زۆر باش نەبووبیت.
  • 14:10 - 14:12
    کاتێک دێیتەوە بۆ ماڵەوە و
    ٩ت هێناوە لە ١٠،
  • 14:12 - 14:15
    پێتدەڵێن "هێی، بۆچی
    نمرەی تەواوت نەهێناوە؟"
  • 14:16 - 14:17
    دەبینن؟
  • 14:17 - 14:23
    تەنها دەتوانین کاتێک شتەکان
    بە کەسی وەربگرین کە دەمارمان بگرێت.
  • 14:24 - 14:28
    هەروەها ئەمە ئەو کاتەیە هەندێک
    هاوسۆزی لەگەل خۆت دەرببڕی.
  • 14:29 - 14:33
    ئۆو، ئەمە بەئازارە!
  • 14:34 - 14:37
    زۆر دوور دەڕۆم بۆ تێگەشتن و پێزانینی،
  • 14:38 - 14:40
    ئەگەر نەگەشتم بەو هەستە ،
    هەست بە بێتاقەتی دەکەم.
  • 14:40 - 14:42
    دەبینن؟
  • 14:42 - 14:44
    هەروەها دەشتوانن -بۆچی نا؟
    قسەبکە.
  • 14:44 - 14:48
    بە کەسەکەی دیکە بڵێ
    لەناخەوە هەست بە چی دەکەیت.
  • 14:48 - 14:52
    "هێی، من لە ناوەڕاستی قسەکانمدام،
  • 14:52 - 14:54
    کەچی تۆ هەڵدەستی
    تەلەفزیۆنەکە دادەگیرسێنی؟
  • 14:54 - 14:57
    وا هەستدەکەم
    وەک ئەوەی گرنگی بە قسەکانم نەدەیت.
  • 14:57 - 14:59
    ئەوە جوان نییە."
  • 14:59 - 15:02
    بە خستنەڕووی ئەوەی لە دڵتە،
    بە پیشاندانی لاوازیت.
  • 15:02 - 15:05
    بە وتنی ئەوەی هەست بەچی دەکەی
    بەبێ ئەوەی سەرزەنشتی بەرامبەر بکەیت،
  • 15:05 - 15:09
    وا دەکەیت بەرامبەر زیاتر لێت تێبگات و
  • 15:09 - 15:11
    گرنگیت پێبدات.
  • 15:12 - 15:14
    تێگەشتن مەبەستم چییە؟
  • 15:15 - 15:16
    لە کۆتاییدا -
  • 15:16 - 15:19
    چۆن شتەکان بە کەسی وەرنەگرین.
  • 15:20 - 15:23
    یەکەم - دەربارەی من نییە!
  • 15:24 - 15:27
    بڕوانە مەبەستی کەسی بەرامبەر.
  • 15:27 - 15:28
    ئەگەر ئەمە سوودی نەبوو:
  • 15:28 - 15:31
    دووەم - دەربارەی منە.
  • 15:31 - 15:34
    لەگەڵ خۆت قسەبکە و هاوسۆزی دەرببڕە.
  • 15:37 - 15:38
    خووشکان و برایان،
  • 15:38 - 15:41
    تکا دەکەم، تکایەکی جدیانە،
    بە کەسیی وەریمەگرن،
  • 15:41 - 15:46
    بەڵام هیوامە دوو شت بەکەسی وەربگرن
  • 15:46 - 15:47
    لە چەند کاتژمێر و
    ڕۆژی داهاتوودا.
  • 15:47 - 15:51
    ئەگەر وەرتانگرت، ئەتوانن
    هەردوو ستراتیژەکە تاقیبکەنەوە.
  • 15:52 - 15:58
    بیهێننە پێش چاوتان، بیهێننە پێش چاوتان
    ئەگەر ڕا‌هێنان لەسەر ئەمانە بکەین.
  • 15:58 - 16:02
    پەیوەندییەکانمان گەوروتر و بەهێزتر ناکات؟
  • 16:03 - 16:06
    پێکەوە دەتوانین جیهانێکی
    باشتر دروست بکەین.
  • 16:07 - 16:08
    ئایا ئەوە مەزن نابێت؟
  • 16:10 - 16:14
    هەروەها وەکو ناوبژیوان،
    پارەشی پێ پەیدا دەکەم.
  • 16:15 - 16:19
    کێ حەزی لە ٢٠ یۆرۆ نییە بۆ ئەوەی فێر ببێت
    چۆن شتەکان بە کەسی وەرنەگرێت؟
  • 16:19 - 16:20
    با دەستتان ببینم.
  • 16:20 - 16:21
    با دەستتان ببینم.
  • 16:21 - 16:23
    ئۆو، زۆربەتان.
  • 16:25 - 16:28
    ئێستا کێ هێشتا ٢٠ یۆرۆکەی دەوێت؟
  • 16:35 - 16:37
    ئێستا کێ هێشتا ٢٠ یۆرۆکەی دەوێت؟
  • 16:41 - 16:43
    ئێستا کێ هێشتا ٢٠ یۆرۆکەی دەوێت؟
  • 16:49 - 16:51
    هەروەها کێ ‌هێشتا ئەیەوێت؟
  • 16:52 - 16:55
    ؟بۆچی هێشتا ئەم ٢٠ یۆرۆتان دەوێت
  • 16:55 - 16:58
    (کەسێک لە ئامادەبووان)
    چونکە هێشتا هەر ٢٠ یۆرۆیە.
  • 16:58 - 17:04
    لەوانەیە خەڵک هێرش بکەنە سەرت،
    ڕەخنەت لێبگرن، یان پشتگوێت بخەن.
  • 17:05 - 17:12
    ئەتوانن بە قسەکانیان بتبڕن، تفت لێبکەن،
    هەتا بەسەریشتدا بڕۆن.
  • 17:12 - 17:14
    بەڵام بیرت بێت:
  • 17:15 - 17:17
    ئەوان هەرچی بڵێن و بیکەن،
  • 17:19 - 17:21
    تۆ هەمیشە نرخ و بەهای خۆت دەپارێزیت.
  • 17:23 - 17:24
    سووپاس.
  • 17:24 - 17:26
    (چەپڵەڕێزان)
Title:
چۆن شتەکان بە کەسی وەرنەگرین | فریدریک ئیمبۆ | تێد ئێکس میشیلین
Description:

فرێدریک ئیمبۆ بەشی شانۆی لە ڕۆیاڵ کۆنسێرڤەتیڤ لە شاری گینت خوێندووە. هەروەها لە زۆر زنجیرەی تەلەفزیۆنیدا بەشداری کردووە. ئیمبوورلینی دامەزراندووە و تاوەکو ئێستا ئەزموونی زیاتر لە ١٥ ساڵی لە هاندان و پشتگیریکردنی خەڵک هەیە. بە ئامانجی گەشەپێدانی بەهرەی پەیوەندییەکانیان، فرێدریک وتار، وۆرکشۆپ، کۆرسی ڕاهێنان و ڕاهێنانی کەسی پێشکەش بەو کەسانە دەکات کە ئامادەن گوێبگرن.

ئەم وتارە لە مەراسیمێکی تێد ئێکس پێشکەشکراوە بە بەکارهێنانی فۆرماتی کۆنفرانسی تێد، بەڵام بەشێوەیەکی سەربەخۆ لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە ڕێکخراوە. بۆ زانیاری زیاتر سەردانی بکە: https://www.ted.com/tedx

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDxTalks
Duration:
17:37

Kurdish subtitles

Revisions