کێ یەکەم نوسەری جیھان بوو؟ - سورەییا فێڵد فیۆریۆ
-
0:07 - 0:10٤٣٠٠ ساڵ لەمەو بەر
لە سۆمەری کۆن، -
0:10 - 0:16بەھێزترین کەسایەتی شاری ئێر دورخرایەوە
بۆ ناو بیابانی گەورە. -
0:16 - 0:18ناوی ئەو ئینھیدوانا بوو.
-
0:18 - 0:22ئەو گەورە قەشەی خودای مانگ و یەکەم
نوسەری ناسراویی مێژوو بوو. -
0:22 - 0:28لە کاتی دورکەوتنەوەی، ئەو ٤٢ سرودی ئاینی و
سێ داستانی بە ھۆنراوە نوسیوە. -
0:28 - 0:31و ئەمە کۆتایی ئەو نەبوو لەگەڵ وڵاتی سۆمەر.
-
0:31 - 0:35ئینھیدوانا ١٧٠٠ ساڵ پێش
سافۆ دەژیا. -
0:35 - 0:37١٥٠٠ ساڵ پێش ھۆمیرۆس،
-
0:37 - 0:41و نزیکەی ٥٠٠ ساڵ بەر لە باوکە ئیبراھیم
کە لە ئینجیل ناوی ھاتووە. -
0:41 - 0:46ئەو لە میزۆپۆتامیا لە دایک بوو، زەوی نێوان
ڕووباری دیجلە و فوڕات. -
0:46 - 0:49و شوێنی لە دایک بوونی یەکەم شار و
کلتوری بەرز. -
0:49 - 0:53باوکی پاشا سارگۆنی گەورە بوو، بنیادنەری
یەکەم ئیمپراتۆریەت لە مێژوودا، -
0:53 - 0:58کە شارە سەربەخۆکانی میزۆپۆتامیای داگیر کرد
لە ژێر ئاڵایەکی یەگرتوودا. -
0:58 - 1:02سارگۆن سامییەکی باکووری بوو کە بە ئەکەدی
قسەی دەکرد، -
1:02 - 1:06و شارە کۆنەکانی تری سۆمەریی ئەویان وەک
داگیرکەرێک دەبینی. -
1:06 - 1:09ئەوان زۆر جار شۆڕشیان دەکرد بۆ
بەدەستھێنانەوەی سەربەخۆیی، -
1:09 - 1:12و شکاندنی بنەماڵەی دەسەڵاتداری نوێ.
-
1:12 - 1:14بۆ لێک نزیک کردنەوەی کلتورەکان،
-
1:14 - 1:18سارگۆن کچەکەی دیاری کرد، ئینھیدوانا،
وەک قەشەی گەورە -
1:18 - 1:20لە پەرستگا زۆر گرنگەکانی ئیمپراتۆریەتەکە.
-
1:20 - 1:23کچەکەی خێزانی شاھانە بەشێوەیەکی ئاسایی
خزمەتی ئاینیی کرد، -
1:23 - 1:28و ئەو و دەیتوانی بخوێنێتەوە و بنوسێت
بە ھەردوو زمانی ئەکەدی و سۆمەری، -
1:28 - 1:30و دەیتوانی کردە بیرکاریەکان بکات.
-
1:30 - 1:34یەکەم نوسینی جیھان وەک سیستەمێکی
ژمێریاری لە سۆمەرەوە دەرکەوت، -
1:34 - 1:39ڕێی دەدا بە بازرگانەکان بدوێن لە دوریەکی
زۆرەوە لەگەڵ بازرگانانی دەرەوە. -
1:39 - 1:43سیستەمە ھێماییەکەیان گەشەی کرد بوو
بۆ نووسین -
1:43 - 1:46نزیکەی ٣٠٠ ساڵ بەر لە لە دایک بوونی
ئینھیدوانا. -
1:46 - 1:49ئەم شێوازە سەرەتاییەی نووسین،
پێی دەوترا بزماری، -
1:49 - 1:54بە قەڵەمی دارین دەنووسرا، دەپەستێورا لەسەر
لەوحەی قوڕینی نەرم تا شێوەی مێخی وەربگرێت. -
1:54 - 1:56بەڵام ھەتا کاتی ئینھیدوانا،
-
1:56 - 2:00ئەم نووسینە بە زۆری شێوەی پاراستنی تۆمار و
لەبەرگیراوەی وەرگرت، -
2:00 - 2:05زیاتر لە کارە بنەڕەتیەکەی بۆ
تاکی نوسەر. -
2:05 - 2:10شارەکەی ئینھیدوانا ''ئێر'' شارێکی ٣٤ ھەزار
کەسی بوو لەگەڵ شەقامی تەنگ و -
2:10 - 2:14خانووی خشتی چەند نھۆم، عەمباری دانەوێڵە،
و جۆگەی ئاودێری تیا بوو. -
2:14 - 2:17و قەشەی گەورە، ئینھیدوانا توانی دانەوێڵە
زەخیرە بکاتە بۆ شارەکە، -
2:17 - 2:21چاودێری سەدان کرێکاری پەرستگەی دەکرد،
خەونە پیرۆزەکانی لێک دەدایەوە، -
2:21 - 2:24و سەرۆکایەتی ڤیستیڤاڵی مانگانەی
"مانگی نوێ و -
2:24 - 2:27ئاھەنگی یەکسان بوونی شەو و ڕۆژ دەکرد.
-
2:27 - 2:31ئینھیدوانا دەستی کرد بە یەکخستنی
کلتوری کۆنی سۆمەریی -
2:31 - 2:33لەگەڵ شارستانیەتی نوێی ئەکەدی.
-
2:33 - 2:36بۆ بەدەستھێنانی ئەمە، ٤٢ سروودی
ئاینی نووسی -
2:36 - 2:39کە ئەفسانەی ھەردوو نەتەوەکەی
تێکەڵ کرد. -
2:39 - 2:42ھەر شارێکی میزۆپۆتامیا بەڕێوە دەبرا لەلایەن
خوایەکی پارێزەرەوە، -
2:42 - 2:46بۆیە سروودەکانی تەرخان کردبوو بۆ ئەو
خودایانەی کە شارە گرنگەکانیان بەڕێوە دەبرد. -
2:46 - 2:50ئەو ڕێزی پەرستگەی شارەکان دەگرت
تایبەتمەندیەکانی خواکانی دەپەرست، -
2:50 - 2:54و پەیوەندی نێوان خوای ڕوون دەکردەوە
بە خواوەندەکانەوە لە پەرستگە دا. -
2:54 - 2:58لە نوسینەکانیدا،
خواکانی بە مرۆڤ چواندووە" -
2:58 - 3:04ئەوان ئازار دەچێژن، شەڕ دەکەن، خۆشەویستی
دەکەن و وەڵامی داواکانی مرۆڤ دەدەنەوە. -
3:04 - 3:06بە نرخترین کاری وێژەیی ئینھیدوانا
-
3:06 - 3:11ئەو ھۆنراوەیە بوو کە بۆ ئینانای نووسی
خوای شەڕ و ئارەزوو، -
3:11 - 3:15وزە ئاژاوەیی و پیرۆزەکە کە
درەوشانەوە دەدات بە گەردوون. -
3:15 - 3:18ئینانا خۆشی دەبینی لە ھەمو جۆرەکانی
دەستەواژەی ڕەگەزی -
3:18 - 3:22و زۆر بەھێز بوو کە تەنانەت
سنورەکانی ڕەگەزیی تێدەپەڕاند، -
3:22 - 3:28ئەوانەی دەچوونە لای، بریتی بوون لە سۆزانی،
خەسێندراو، و پۆشەرانی جلی ڕەگەزی بەرامبەر. -
3:28 - 3:33ئینھیدوانا ئینانای دانا لە سەرووی پەرستگە
وەک بەھێزترین خوداوەند. -
3:33 - 3:38ھۆنراوەکانی بۆ ئینانا، یەکەم جار بوو نوسەرێک
جێناوی من بەکار بھێنێت لە نوسینەکەیدا، -
3:38 - 3:43و یەکەم جار بوو نووسین بەکار بێت بۆ
پەی بردن، بە ھەستە قوڵ و نھێنیەکان. -
3:43 - 3:47دوای مردنی باوکی ئینھیدوانا،
پاشا سارگۆن، -
3:47 - 3:51جەنەڕاڵێک سوودی لەم بۆشاییە سیاسیە
وەرگرت و دەستەڵاتی گرتە دەست. -
3:51 - 3:56وەک ئەندامێکی بەھێزی بنەماڵەی دەسەڵاتدار
ئینھیدوانا ئامانج بوو، -
3:56 - 3:58و جەنەڕاڵەکە ئەوی دور خستەوە لە ئێر.
-
3:58 - 4:02خوشکەزاکەی،
پاشا ئەفسانەییەکەی سۆمەری نەرام-سین، -
4:02 - 4:07لە کۆتاییدا شکستی بە یاخیبوونەکە ھێنا و
پوری گەڕاندەوە وەک قەشەی گەورە. -
4:07 - 4:12بە گشتی، ئینھیدوانا خزمەتی کرد وەک
قەشەی گەورە بۆ ماوەی ٤٠ ساڵ. -
4:12 - 4:14دوای مردنی بوو،
خواوەندێکی بچووک، -
4:14 - 4:19و ھۆنراوەکانی لەبەرگیرانەوە و دەخوێندران
و دەوترانەوە لە ھەموو ئیمپراتۆریەتەکەدا -
4:19 - 4:21بۆ ماوەی زیاتر لە ٥٠٠ ساڵ.
-
4:21 - 4:24ھۆنراوەکانی کاری کردە سەر
"پەرتووکی عیبری "پەیمانی کۆن، -
4:24 - 4:27و داستانەکانی ھۆمیرۆس، و سروودە
ئاینیەکانی مەسیحیەت. -
4:27 - 4:31ئەمڕۆ، میراتیی ئینھیدوانا ھێشتا
بوونی ماوە، -
4:31 - 4:34لەسەر ئەو تاتە قوڕانەی کە
لەو کاتەوە تا ئێستا بێ زیان ماونەتەوە.
- Title:
- کێ یەکەم نوسەری جیھان بوو؟ - سورەییا فێڵد فیۆریۆ
- Speaker:
- سورەییا فێڵد فیۆریۆ
- Description:
-
تەواوی وانەکە لێرە ببینە: https://ed.ted.com/lessons/who-was-the-world-s-first-author-soraya-field-fiorio
٤،٣٠٠ ساڵ لەمەوبەر لە سۆمەی کۆن، بەھێزترین کەس لە شاری ئێر دورخرایەوە بۆ بیابانی گەورە. ناوی ئێنھێدوانا بوو، بە تێپەڕ بوونی کات لە دور، چل و دوو سرودی ئاینی و سێ ھۆنراوەی داستانی نوسی—ئەمە کۆتایی ئەو نەبوو دووبارە ھاتەوە بۆ سۆمەر. ئەم ئافرەتە کێ بوو، و بۆچی دورخرایەوە؟ سورەییا فێڵد فیۆریۆ زانیاری ژیانی یەکەم نووسەری مێژوو باس دەکات.
وانەیەک لەلایەن سورەییا فێڵد فیۆریۆ، دەرھێنراوە لەلایەن لاورا وایت.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:34
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for Who was the world's first author? | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for Who was the world's first author? | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for Who was the world's first author? | |
![]() |
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for Who was the world's first author? | |
![]() |
saba gushad edited Kurdish subtitles for Who was the world's first author? | |
![]() |
saba gushad edited Kurdish subtitles for Who was the world's first author? | |
![]() |
saba gushad edited Kurdish subtitles for Who was the world's first author? | |
![]() |
saba gushad edited Kurdish subtitles for Who was the world's first author? |