< Return to Video

درۆی پاکیزەیی

  • 0:00 - 0:03
    نینس دۆلفیک بروشمان: ئێمە
    لەگەڵ ئەو بڕوایە گەورە بووین
  • 0:03 - 0:06
    کە پەردەی کچێنی نیشانەی پاکیزەییە.
  • 0:07 - 0:09
    بەڵام ئێستا دەرکەوتووە، ئێمە هەڵە بووین
  • 0:10 - 0:11
    ئەوەی دۆزیمانەوە
  • 0:11 - 0:16
    ئەوەیە کە ئەو چیرۆکە باوەی
    دەربارەی پاکیزەیی کچ بیستوومانە
  • 0:16 - 0:20
    لەسەر دوو بیروباوەڕی باوی
    توێکاری لەش بنیاتنراوە.
  • 0:21 - 0:26
    ڕاستییەکە ماوەی زیاتر لە ١٠٠ ساڵە لە
    بواری پزیشکیدا زانراوە،
  • 0:26 - 0:32
    بەڵام بە جۆرێک ئەم دوو بیروباوەڕە
    بەردەوامە لە قورسکردنی ژیان
  • 0:32 - 0:34
    بۆ ژنان لە سەرانسەری جیهاندا.
  • 0:36 - 0:39
    یەکەم بیروباوەڕ دەربارەی خوێنەکەیە.
  • 0:39 - 0:43
    پێمان دەڵێت پەردەی کچێنێ
    دەدڕێت و خوێنی لێدێت
  • 0:43 - 0:46
    کاتێک بۆ یەکەمجار لە ڕێگەی
    زێوە کرداری سێکس ئەنجام دەدات.
  • 0:47 - 0:51
    بە واتایەکی تر، ئەگەر دوای ئەوە
    خوێن لەسەر بەرگی جێگەکە نەبوو،
  • 0:51 - 0:54
    ئەوا ئەو مێینەیە پاکیزە نەبووە.
  • 0:55 - 0:59
    دووەم بیروباوەڕ لێکەوتەیەکی
    لۆجیکی بیروباوەڕی یەکەمیانە.
  • 1:00 - 1:04
    لەبەر ئەوەی وا بیردەکرێتەوە
    پەردەی کچێنی دەدڕێت و خوێنی لێدێت،
  • 1:04 - 1:07
    خەڵک باوەڕیان وایە کە هەر
    دیار نامێنێت
  • 1:07 - 1:13
    یان بەشێوەیەکی تەواوەتی گۆڕانکاری
    بەسەردا دێت دوای یەکەم جوتبوونی مێینەکە.
  • 1:14 - 1:16
    ئەگەر ئەوە ڕاستبوایە،
  • 1:16 - 1:22
    ئەوا دەمانتوانی بە ئاسانی تێبگەین
    کە ئایا مێینەیەک پاکیزەیە یان نا
  • 1:22 - 1:24
    لە ڕێگەی پشکنینی کۆئەندامی زاوزێی مێینە،
  • 1:24 - 1:27
    لە ڕێگەی ئەنجامدانی پشکنینی پاکیزەیی.
  • 1:28 - 1:30
    کەواتە ئەمە دوو بیروباوەڕەکەیە:
  • 1:30 - 1:32
    کچی پاکیزە خوێنی دەبێت،
  • 1:32 - 1:34
    پەردەی کچێنیش بە یەکجاری
    بوونی نامێنێت.
  • 1:35 - 1:38
    ئێستا، لەوانەیە ئەمە
    کێشەیەکی گەورە نەبێت بۆتان.
  • 1:38 - 1:40
    بۆچی دەبێت گرنگی بدەن
  • 1:40 - 1:45
    بە توێیەکی بچووکی شانە لە ناو
    لەشی مێینەدا؟
  • 1:46 - 1:49
    بەڵام لە ڕاستیدا،
    ئەمە زۆر گەورەترە
  • 1:49 - 1:52
    لە هەڵەتێگەشتنێکی توێکاری.
  • 1:53 - 1:57
    بیروباوەڕەکانی سەر پەردەی کچێنی
    چەندین سەدەیە بوونیان هەیە
  • 1:57 - 2:00
    چونکە گرنگی کلتوریان هەیە.
  • 2:01 - 2:03
    ئەم ئەفسانانە وەک ئامرازێکی
    گەورە بەکارهێنراون
  • 2:03 - 2:07
    لە هەوڵێکدا بۆ کۆنترۆڵکردنی ژنان
  • 2:07 - 2:11
    لە زۆرینەی کلتور، ئایین، و
    بەشەکانی مێژوودا.
  • 2:13 - 2:16
    ژنان متمانەیان پێناکرێت،
  • 2:16 - 2:17
    شەرمەزار دەکرێن،
  • 2:17 - 2:19
    ئازار دەدرێن و
  • 2:19 - 2:22
    لە خراپترین ئەگەریشدا، بە پاساوی
    شەرەف تووشی مەرگ دەبن
  • 2:22 - 2:25
    ئەگەر لە شەوی بووکێنیدا
    خوێنیان نەبێت.
  • 2:26 - 2:31
    هەندێک ژنی تر ڕووبەڕووی
    پشکنینی کچێنی ئابڕووبەر دەبنەوە،
  • 2:31 - 2:34
    ئەمەش تەنها بۆ وەرگیران لە کارێک،
  • 2:35 - 2:37
    بۆ پاراستنی ئابڕووی خۆیان
  • 2:37 - 2:38
    یان بۆ ئەوەی بتوانن
    ھاوسەرگیریی بکەن.
  • 2:39 - 2:41
    بۆ نموونە لە ئەندەنوسیا،
  • 2:41 - 2:46
    بەپێی پەیڕەوی وڵاتەکە ژنان پشکنینیان
    بۆ دەکرێت بۆ چوونە ناو خزمەتی سەربازی.
  • 2:47 - 2:51
    دوای ڕاپەڕینەکەی ساڵی ٢٠١١ی میسڕ،
  • 2:51 - 2:56
    چەند خۆپیشاندەرێکی مێینە
    ناچارکران پشکنینی پاکیزەییان بۆ بکرێت
  • 2:56 - 2:58
    لەلایەن سوپاکەیانەوە.
  • 2:59 - 3:04
    لە ئۆسلۆ، پزیشکەکان پشکنینی
    پەردەی کچێنی بۆ کچە مناڵەکان دەکەن
  • 3:04 - 3:08
    بۆ دڵنیاکردنەوەی خێزانەکانیان
    کە کچەکانیان لەکەدار نەکراون.
  • 3:09 - 3:11
    بە داخەوە، لیستەکە درێژەی هەیە.
  • 3:13 - 3:18
    ژنان زۆر دەترسن لەوەی نەتوانن
    لە ئاست ئەو چاوەڕوانیەی کۆمەڵگەدا بن
  • 3:18 - 3:22
    تەنانەت پەنا بۆ چەندین چارەسەری
    خێرای چاکردنەوەی پاکیزەیی دەبەن
  • 3:22 - 3:24
    بۆ ئەوەی دڵنیابنەوە لە خوێنلێهاتن.
  • 3:25 - 3:27
    لەوانەیە بە نەشتەرگەری
    دەستکاری کردن بکرێت،
  • 3:27 - 3:29
    کە ناسراوە بە "دانانەوەی
    پەردەی کچێنی،"
  • 3:29 - 3:32
    یان دوای سێکس چەند دڵۆپێک خوێنی
    بە درۆ بپرژێنێتە سەر جێگەکە
  • 3:33 - 3:36
    یان پەردەی کچێنی ساختە
    بکڕێت لەسەر ئینتەرنێت،
  • 3:36 - 3:38
    کە خوێنی ساختەی تێدایە و
  • 3:38 - 3:43
    لەگەڵ بەڵێنێکیان بۆ "ماڵئاوایی کردن
    لە نهێنییە قوڵە تاریکەکە."
  • 3:46 - 3:51
    بە ئاگادارکردنەوەی کچان لەوەی
    هیچ کارێک بە نهێنی نامێنێتەوە،
  • 3:52 - 3:55
    هەرچییەک بکەن لەشیان
    هەر ئاشکرایان دەکات،
  • 3:56 - 3:59
    تووشی ترسمان کردوون.
  • 4:00 - 4:03
    کچان دەترسن لەوەی پەردەی کچێنیان
    بدڕێت و ژیانیان تێکچێت
  • 4:03 - 4:05
    لە ڕێگەی وەرزشەوە بێت،
  • 4:05 - 4:06
    یاریکردن،
  • 4:06 - 4:07
    بەکارهێنانی شاف
  • 4:07 - 4:08
    یان چالاکی سێکسکردن.
  • 4:10 - 4:13
    ئێمە ئازادییەکان و دەرفەتەکانی
    ژیانمان لێگرتوونەتەوە.
  • 4:14 - 4:18
    کاتی ئەوەیە کۆتایی بهێنین
    بە درۆی پاکیزەیی
  • 4:18 - 4:21
    کاتی ئەوەیە کۆتایی بە بیروباوەڕە
    هەڵەکان بهێنین لەسەر پەردەی کچێنی
  • 4:21 - 4:23
    بە شێوەیەکی یەکجاری.
  • 4:24 - 4:26
    ئێمە خوێندکاری پزیشکین،
  • 4:26 - 4:28
    کارمەندی تەندروستیی سێکسیین، و
  • 4:28 - 4:32
    نووسەرانی کتێبی "سەرسوڕهێنەرەکانی
    خوارەوە و ناوەوە."ین
  • 4:32 - 4:33
    (پێکەنین)
  • 4:34 - 4:37
    ئەمە کتێبێکی زانستی بەبرەوە
    دەربارەی ئەندامی زاوزێی مێینە.
  • 4:38 - 4:41
    بە پێی ئەزموونی ئێمە،
    خەڵکی باوەڕیان وایە
  • 4:41 - 4:45
    پەردەی کچێنی وەک قەپاغێک وایە کە
    دەرچەی کۆئەندامی زاووزێی مێینەی داپۆشیووە
  • 4:46 - 4:50
    تەنانەت بە زمانی نەرویجی پێی
    دەوترێت تەنکە پێستی پاکیزەیی.
  • 4:50 - 4:53
    بەم شێوەیەش وێنەی شتێکی
    ناسک لامان دروست دەبێت،
  • 4:53 - 4:56
    شتێک کە بە ئاسانی دەدڕێت،
  • 4:56 - 4:58
    شتێک بتوانیت بیدڕێنیت،
  • 4:59 - 5:02
    شتێکی وەک بەرگێکی نایلۆنی.
  • 5:03 - 5:07
    لەوانەیە بپرسن ئەبێ بۆچی ئەمڕۆ
    ئەڵقەی هولا ھۆپمان هێنابێت.
  • 5:08 - 5:09
    نیشانتان دەدەین.
  • 5:11 - 5:13
    (پێکەنین)
  • 5:15 - 5:18
    وەک دەبینن، زۆر قورسە بیشارینەوە
  • 5:18 - 5:20
    کە شتێک بەسەر ئەم ئەڵقەیەدا
    هاتووە، وانییە؟
  • 5:21 - 5:25
    پێش ئەوەی بۆکسی پیابکێشم
    جیاواز بوو لە پاش بۆکسەکە
  • 5:25 - 5:27
    ئێستا نایلۆنەکە دڕاوە، و
  • 5:28 - 5:29
    مەگەر پلاستیکەکەی بگۆڕین،
  • 5:29 - 5:31
    ئەگەرنا ناچێتەوە دۆخی جاران.
  • 5:33 - 5:37
    بۆیە ئەگەر بمانەوێت ئێستا پشکنینی
    پاکیزەیی بۆ ئەم ئەڵقەیە بکەین،
  • 5:37 - 5:38
    لە ئێستایا،
  • 5:38 - 5:40
    زۆر کارێکی ئاسان ئەبێت.
  • 5:41 - 5:46
    ئاسانە بڵێی ئەم ئەڵقەیە چیتر
    بە پاکیزەیی نەماوەتەوە.
  • 5:47 - 5:49
    (پێکەنین)
  • 5:49 - 5:53
    بەڵام پەردەی کچێنی وەک
    پارچەیەکی پلاستیک نیە
  • 5:53 - 5:55
    کە بتوانی لە خواردنەکەتی بپێچیت،
  • 5:55 - 5:56
    وەک قەپاغیش نییە.
  • 5:56 - 5:58
    لە ڕاستیدا...
  • 6:00 - 6:02
    زیاتر لەمە دەچێت --
  • 6:03 - 6:05
    لاستیکی قژ بەستنی قوماشی.
  • 6:06 - 6:11
    پەردەی کچێنی لێوارێک شانەیە لە
    بەشی دەرەوەی کردنەوەی زێ.
  • 6:12 - 6:16
    و زیاتر لە دۆنەت یان لە
    شێوەیەکی نیوە مانگ دەچێ
  • 6:16 - 6:19
    بە کونێکی گەورە لە ناوەڕاستیدا.
  • 6:20 - 6:21
    بەڵام هەمەجۆرییەکی زۆری هەیە،
  • 6:21 - 6:25
    هەندێک جار پەردەی کچێنی دەکرێ
    لێواری پەڕداری هەبێت،
  • 6:25 - 6:27
    ئەکرێت چەن کونێکی تێدا بێت،
  • 6:27 - 6:30
    یاخوت لە چەند پلێک پێکهاتبێت.
  • 6:31 - 6:35
    بە واتایەکی تر، پەردەی کچێنی بەشێوەیەکی
    سرووشتی هەمەجۆرن لە شێوەدا،
  • 6:35 - 6:40
    و ئەوەش وایکردووە ئەنجامدانی
    پشکنینی پاکیزەیی قورس بێت.
  • 6:42 - 6:45
    ئێستا کەمێک دەزانین لە سەر
    توێکاری پەردەی کچێنی،
  • 6:45 - 6:48
    کاتی ئەوەیە بێینەوە سەر
    دوو بیروباوەڕەکەی خۆمان:
  • 6:48 - 6:50
    پاکیزەکان خوێنیان لێدێت،
  • 6:50 - 6:52
    ئیتر تەواو پەردەی کچێنی نامێنێت.
  • 6:53 - 6:57
    بەڵام مەرج نییە پەردەی کچێنییەکە
    تەواو دڕابێت.
  • 6:58 - 7:02
    پەردەی کچێنی وەک لاستیکی قوماشی
    قژ بەستنە لە کردار و شێوەشدا.
  • 7:03 - 7:06
    دەشتوانی لاسیکی قوماشی قژ بەستن
    بکشێنیت، وانییە؟
  • 7:07 - 7:08
    (پێکەنین)
  • 7:08 - 7:11
    پەردەی کچێنیش دەکشێت.
  • 7:12 - 7:15
    لە ڕاستییدا، توانای کشاندنی زۆرە.
  • 7:16 - 7:18
    بۆ زۆرێک لە ئافرەتانیش،
  • 7:18 - 7:23
    ئەوەندە توانای کشانی دەبێت
    تەنانەت دوای سێکس کردنیش
  • 7:23 - 7:25
    هیچ زیانێکی پێنەگات.
  • 7:27 - 7:32
    لە ژنانی تردا، پەردەکە لەوانەیە کەمێک
    بدڕێت هەتا شوێنی چووک بکاتەوە،
  • 7:33 - 7:35
    بەڵام ئەوە وایلێناکات ئیتر
    بوونی نەمێنێت.
  • 7:35 - 7:38
    بەڵام ڕەنگە کەمێک شێوەی
    جیاواز بێت لە پێشتر.
  • 7:38 - 7:42
    کەواتە بە شێوەیەکی سرووشتی
    ناتوانیت سەیری پەردەی کچێنی بکەیت
  • 7:42 - 7:44
    بۆ زانینی ئەوەی ئایا
    کچەکە پاکیزەیە یان نا.
  • 7:45 - 7:49
    ئەمە ١٠٠ ساڵ لەمەوبەر و ساڵی
    ١٩٠٦ تێبینی کرا
  • 7:49 - 7:52
    لەلایەن پزیشکی نەرویجی،
    ماری جیانسێت.
  • 7:52 - 7:56
    پشکنینی بۆ لەشفرۆشێکی
    تەمەن مامناوەند کرد و
  • 7:57 - 8:02
    پزیشکەکە بۆی دەرکەوت کە ئەندامی
    زاوزێکەی هەر وەک پاکیزەیەکی هەرزەکار وایە.
  • 8:04 - 8:06
    ئەمە ڕێی تێئەچێت، وایە؟
  • 8:06 - 8:10
    چونکە ئەگەر پەردەی کچێنییەکەی قەت
    لە کاتی سێکسدا زیانی پێنەگەشتبێت،
  • 8:10 - 8:12
    ئەی چاوەڕێی بینینی چیمان کردووە؟
  • 8:14 - 8:18
    لەبەر ئەوەی پەردەی کچێنی چەندین
    شێوە و پێکهاتەی هەیە،
  • 8:18 - 8:19
    سەختە بزانین کە ئایا،
  • 8:20 - 8:25
    کونێک یان گرنگجبوونێکی پەردەکە
    بەهۆی زیانپێگەشتنی پێشترەوەیە
  • 8:25 - 8:28
    یان تەنیا هەمەجۆرییەکی توێکاری ئاساییە.
  • 8:29 - 8:32
    نابەجێی پشکنینی پاکیزەیی
  • 8:33 - 8:39
    لە توێژینەوەیەکدا خراوەتە ڕوو کە
    لەسەر ٣٦ هەرزەکاری دووگیان کراوە.
  • 8:40 - 8:42
    کاتێک پزیشکەکان پشکنینیان بۆ پەردەی
    کچێنیان کردووە،
  • 8:42 - 8:45
    توانیویانە نیشانەی ڕوونی بڕین
  • 8:46 - 8:49
    تەنیا لە دوو کچی ئەو ٣٦
    کچەدا بدۆزنەوە.
  • 8:52 - 8:56
    مەگەر باوەڕ بکەن کە ٣٤ کەس
    بە پاکیزەیی مناڵیان دەبێت --
  • 8:56 - 8:58
    (پێکەنین)
  • 8:58 - 9:00
    پێویستە هەموومان هاوڕا بین
  • 9:00 - 9:04
    کە دووەم بیروباوەڕیشمان زەبرێکی
    کووشندەی بەرکەوت.
  • 9:05 - 9:09
    ناتوانی سەیری نێوانی هەردوو
    قاچی ژنێک بکەیت و
  • 9:09 - 9:11
    مێژووی سێکسکردنی بخوێنیتەوە.
  • 9:16 - 9:20
    وەک زۆرێک لە بیروباوەڕەکان،
    بیروباوەڕەکانی سەر پەردەی کچێنیش ڕاست نین.
  • 9:21 - 9:27
    هیچ قەپاغێکی پاکیزەیی نیە کە بەشێوەیەکی
    جادووگەری دوای سێکس نەمێنێت و
  • 9:27 - 9:32
    نیوەی ئەوانەش کە پاکیزەن دەکرێت
    دوای سێکسکردن خوێنیان نەبێت.
  • 9:34 - 9:37
    خۆزگە دەخوازین بمانتوانێبا
    بڵێین بە لابردنی ئەم بیروباوەڕانە
  • 9:37 - 9:39
    ئیتر هەموو شتێک باش ئەبێت،
  • 9:39 - 9:44
    ئەو شەرمکردن، ئابڕووچوون، و
    کوشتنی شەرەفە ئیتر نەمێنێت.
  • 9:46 - 9:48
    بەڵام بێگومان ئەوەندە ئاسان نییە.
  • 9:49 - 9:52
    سەرکووت کردنی سێکسی ژنان
    لە لایەنێکی زۆر قوڵترەوە دێت
  • 9:52 - 9:58
    وەک لە هەڵەتێگەشتنێکی توێکاری سادە
    دەربارەی خەسڵەتەکانی پەردەی کچێنی.
  • 9:59 - 10:05
    زیاتر بۆ کۆنترۆڵکردنی کلتوری و ئاینی
    ئازادی سێکسی ژنانە.
  • 10:05 - 10:07
    و گۆڕینی ئەوەش قورسترە.
  • 10:08 - 10:10
    بەڵام پێویستە هەوڵبەین.
  • 10:12 - 10:16
    وەک پیشەگەری پزیشکی،
    خۆمان بۆ ئەمە تەرخان ئەکەین.
  • 10:17 - 10:22
    دەمانەوێت هەموو کچێک، دایک و باوک و
    مێردی داهاتوو بزانن
  • 10:22 - 10:25
    پەردەی کچێنی چییە و
    تایبەتمەندی و جۆرەکانی چین.
  • 10:26 - 10:27
    دەمانەوێ بزانن کە
  • 10:27 - 10:31
    ناکرێت پەردەی کچێنی وەک
    بەڵگەی پاکیزەیی بەکاربێت.
  • 10:32 - 10:37
    بەو شێوەیەش، دەتوانین یەکێک لە
    بەهێزترین ئامرازەکان لابەرین
  • 10:37 - 10:39
    کە ئێستا بەکاردێت بۆ
    کۆنترۆڵکردنی کچە گەنجەکان.
  • 10:42 - 10:44
    دوای ئەوەی ئەمەمان پێگووتن،
  • 10:44 - 10:47
    لەوانەیە بپرسن ئەی شوێنگرەوەی چییە،
  • 10:49 - 10:53
    ئەگەر نەتوانین پەردەی کچێنی
    وەک بەڵگەی پاکیزەیی بەکاربێنین،
  • 10:53 - 10:55
    ئەی ئەبێ چی بەکاربێنین؟
  • 10:58 - 11:00
    پێمان باشە هیچ بەکار نەیەت.
  • 11:01 - 11:03
    (چەپڵەلێدان)
  • 11:03 - 11:04
    ئەگەر تۆ ---
  • 11:04 - 11:08
    (چەپڵەلێدان)
  • 11:10 - 11:14
    بەڕاستی ئەتەوێ بزانی کەسەکە
    پاکیزەیە یان نا،
  • 11:15 - 11:16
    لێی بپرسە.
  • 11:16 - 11:17
    (پێکەنین)
  • 11:17 - 11:22
    بەڵام ئەوە هەڵبژاردنی خۆیەتی
    چۆن وەڵامی ئەو پرسیارە ئەیاتەوە.
  • 11:24 - 11:25
    زۆر سوپاس.
  • 11:25 - 11:27
    (چەپڵەلێدان)
Title:
درۆی پاکیزەیی
Speaker:
نینا دۆڵڤیک برۆنچمان، ئیلین ستۆکین داهڵ
Description:

هێشتا پەردەی کچێنی بەشێکی لەشی مێینەیە کە زۆرترین هەڵەتێگەشتن هەیە بۆی. نینا دۆڵڤیک برۆنچمان، ئیلین ستۆکین داهڵ باسی کارەکانی خۆیان دەکەن لە بەهێزکردنی گەنجاندا لە ڕێگەی ڕۆشنبیری باشتری سێکسکردن، و شیکردنەوەی بیروباوەڕە بە برەو (و زیانبەخشەکان)ی پێمان وتراوە لە سەر پاکیزەیی مێینە و پەردەی کچێنی.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
12:25

Kurdish (Central) subtitles

Revisions