هەبوونی ئۆتیزم لە ڕاستیدا وەک چی وایە
-
0:02 - 0:07ئۆتیزم شتێکە زۆر کەس
لەبارەیەوە ئەزانن. -
0:08 - 0:10بۆ نموونە، هەندێک کەس وا ئەزانن
-
0:10 - 0:14ئەوانەی ئۆتیزمیان هەیە
نێرینەیەکی پێست کاڵن -
0:14 - 0:17بە یەک تۆن قسە ئەکەن و
-
0:17 - 0:20بەردەوام لەسەر یەک تەوەر
قسە ئەکەن و ئەیکەنەوە. -
0:21 - 0:26هەندێک کەس وا بیر ئەکەنەوە ئەوانەی
ئۆتیزمیان هەیە ڕاست و هەڵە نازانن، -
0:26 - 0:28خۆیان لە سەرنج لائەیەن و
-
0:28 - 0:32زۆرکات شتی هەڵە لە کاتی هەڵەیا ئەڵێن.
-
0:32 - 0:36هەندێک کەس وا بیر ئەکەنەوە ئەوانەی
ئۆتزیمیان هەیە سەیرن و -
0:36 - 0:38هەستی پێکەنین و بەزەییان نییە.
-
0:40 - 0:43ئەگەر هاوڕابن لەگەڵ ئەوەیا کە وتم،
-
0:43 - 0:44ببورن پێتان ئەڵێم،
-
0:45 - 0:48بەڵام تێڕوانینێکی ڕاستتان نییە
لەسەر ئۆتیزم. -
0:49 - 0:50چۆن ئەزانم؟
-
0:51 - 0:54چونکە من ئۆتیزمم هەیە.
-
0:54 - 0:59منیش خووم بە هەندێک شتەوە گرتووە
وەک ئەلیکترۆنیات و -
0:59 - 1:02گواستنەوەی گشتییەوە،
-
1:02 - 1:04بەڵام ئەوە پێناسەم ناکات.
-
1:05 - 1:08هەر یەکێک لە ئێمە جیاوازین و
تایبەتین بە شێوازی خۆمان. -
1:09 - 1:13بەڵام، زانیارییەکی ئەوتۆ نییە
-
1:13 - 1:16دەربارەی ئەوەی ژیان
وەک نەخۆشێکی ئۆتیزم چییە، -
1:16 - 1:19بۆیە خەڵک زۆر جار پەنا ئەبەنە
بەر باوەڕی ناو خەڵک. -
1:20 - 1:22زۆرجاریش ئەوانە لە
ڕاگەیاندنەکانەوە ئەبینین. -
1:23 - 1:27هەندێک لەو بیروباوەڕە گشتیانەی
لەسەر ڕاگەیاندنەکان دەرئەخرێت -
1:27 - 1:29نامۆ بوونە لەڕووی کۆمەڵایەتییەوە،
-
1:29 - 1:31نەبوونی سۆز دەربڕین،
-
1:31 - 1:33تەنانەت هەبوونی بلیمەتی نائاسایی.
-
1:36 - 1:41نەبوونی زانیاری لەسەر ئۆتیزمیش
لەویاشا ناوەستێت. -
1:41 - 1:44ئەزانن هەندێک کەس هەوڵ ئەیەن چارەسەری
تەواوەتی بدۆزنەوە بۆ ئۆتیزم؟ -
1:44 - 1:47ئەوە لەبەر ئەوەی وەک
شتێکی خراپ ئەیبینن، -
1:47 - 1:48وەک نەخۆشییەک.
-
1:49 - 1:51چەندین کەس ململانێی بیرۆکەکە ئەکەن و
-
1:51 - 1:56بەلای ئێمەوە، پێمان وایە ئۆتیزم
نەخۆشی نییە. -
1:56 - 2:00تەنیا ڕێگایەکی تری بیرکردنەوە و
سەیرکردنی جیهانە. -
2:01 - 2:04کارکردنی مێشکی ئێمە جیاوازە
لە مێشکی زۆربەی خەڵک. -
2:05 - 2:08بیری لێکەرەوە وەک بەراوردکردنی
پلەیستەیشن و ئێکس بۆکس. -
2:08 - 2:11هەردووکیان ئامێری یاریکردنی باشن
پرۆگرامیان جیاوازە. -
2:12 - 2:16بەڵام ئەگەر یاری ئێکس بۆکسەکەت بخەیتە
ناو پلەیستەیشنەکەتەوە، -
2:16 - 2:21کار ناکات، چونکە پلەیستەیشنەکە
بەشێوەیەکی جیاواز کار ئەکات. -
2:25 - 2:27کە سەیری ئاوێنە ئەکەم،
-
2:27 - 2:29کەسێک ئەبینم جیاواز بیر ئەکاتەوە.
-
2:29 - 2:31ئاه، قژێکی جوانیش ئەبینم.
-
2:31 - 2:33(پێکەنین)
-
2:33 - 2:39(چەپڵەلێدان)
-
2:39 - 2:41بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە،
-
2:41 - 2:45بەڕاست نەخۆشم ئەگەر بەشێوەیەکی
جیاواز بیر بکەمەوە؟ -
2:48 - 2:53کێشەی سەرەکی ئەوانەی ئۆتیزمیان هەیە
لە کۆمەڵگای ئەمڕۆیا -
2:53 - 2:56ئەوەیە جیهان بۆ ئێمە بنیات نەنراوە.
-
2:56 - 3:00چەندین شت هەیە کە ئەکرێت
تەواو بێزارمان بکات. -
3:00 - 3:02بۆ نموونە،
-
3:02 - 3:07ئەوەی من زۆر بێزار ئەکات هەمووکات
دەنگی بەرزە، -
3:07 - 3:10واتە هەرگیز دەنگی موزیکەکەم
زۆر بەرز ناکەمەوە و -
3:11 - 3:15خۆشم زۆر هەواداری
ئاهەنگی گەورە نیم. -
3:15 - 3:19بەڵام ئەوانەی تری ئۆتیزمیان هەیە
ئەکرێت بێزار ببن -
3:19 - 3:22بە شتی تری وەک ڕووناکییەکی زۆر
یان بۆنێکی بەهێز -
3:22 - 3:24یان پێکهاتنێکی لینج
-
3:25 - 3:28هەمووی ئەگەری هەیە ببێتە هۆی
درووستبونی دڵەڕاوکێ. -
3:29 - 3:34بیر لە هەموو کۆبوونەوە کۆمەڵایەتییەکان
بکەنەوە کە لە ڕابردووا بۆی چوون. -
3:34 - 3:36موزیکێکی دەنگ بەرزی لەسەر بووە؟
-
3:37 - 3:39ڕووناکی زۆر هەبووە؟
-
3:40 - 3:44چەندین بۆنی خواردنی هەمەجۆر هەبووە
لە هەمان کاتدا؟ -
3:44 - 3:48بە یەک جار چەندین گفتوگۆ ئەکرا؟
-
3:49 - 3:52لەوانەیە ئەو شتانە ئێوەی بێزار نەکردبێت،
-
3:52 - 3:55بەڵام بۆ کەسێک کە ئۆتیزمی هەیە،
-
3:55 - 3:57ئەکرێت زۆر بێزار کەر بن.
-
3:58 - 4:03بۆیە لەو دۆخانەدا هەڵسوکەوتەکە ئەکەین کە
پێی ئەوترێت خۆ بزواندن -
4:03 - 4:06کە وەک جوڵە یان دەنگ دەرکردنی
بەردەوام -
4:06 - 4:12یان جوڵەی شێتانەیە کە لەوانەیە
لە ئاسایی بچێت یان نەچێت. -
4:13 - 4:15هەندێک کەس قۆڵیان ڕائەوەشێنن
-
4:15 - 4:19یان دەنگێک دەر ئەکەن.
-
4:20 - 4:23بەڵێ، هەر بۆ دەرچوونە لەو دۆخە.
-
4:25 - 4:27زۆر جار پێویستە بۆ ئێمە ئەو
ڕەفتارە خۆ بزوێنەرییە بکەین. -
4:28 - 4:31بەڵام، زۆرجار مۆڕەمان لێئەکرێت
دوای کردنی و -
4:31 - 4:33ناچار ئەبین بیشارینەوە.
-
4:34 - 4:38کاتێک ئاوا بەو شێوەیە زۆرمان لێئەکرێت
هەڵسوکەوتی ئۆتیزمیمان بشارینەوە، -
4:38 - 4:39پێی ئەوترێت پەردەپۆشکردن.
-
4:41 - 4:44هەندێک کەسیش باشتر پەردەپۆشی ئەکەن.
-
4:45 - 4:51هەندێک جار هێندە باش بۆی ئەکەم
کە خەڵک هەر ناشزانن ئۆتیزمم هەیە -
4:51 - 4:55هەتا ئەوکاتە بە تەواوەتی دەریئەخەم بۆیان.
-
4:56 - 5:00بەڵام لە کۆتاییەکەیا، بەڕاستی
فشاری دەروونی درووست ئەکات. -
5:00 - 5:03تەنانەت شتێکی وەک کردنی ئەرکی
ڕۆژانەم لە شەواندا -
5:03 - 5:05زۆر ماندووکەر ئەبێت.
-
5:06 - 5:08هەندێک کەس بیر ئەکەنەوە،
-
5:09 - 5:11بەهۆی توانای پەردەپۆشکردنمان،
-
5:11 - 5:14ئەوە چارەسەری تەواوەتی ئەبێت بۆ ئۆتیزم.
-
5:14 - 5:17بەڵام، بەڕاستی هەموو ئەوەی ئەیکات
ئەوەیە وامان لێئەکات شەرمەزار بین -
5:17 - 5:19لە نیشاندانی ڕاستی خۆمان.
-
5:24 - 5:29باوەڕێکی تری باو کە زۆرجار
بەستراوەتەوە بە ئۆتیزمەوە -
5:29 - 5:31ئەوەیە کە ئێمە نیشاندانی سۆزمان نییە.
-
5:32 - 5:34دووبارە، ئەوە ڕاست نییە.
-
5:35 - 5:37ڕاستییەکەی من سۆزێکی زۆرم هەیە.
-
5:38 - 5:40هەر ئەوەیە باش نیم لە دەرخستنیا.
-
5:41 - 5:43هەرکاتێک هاوڕێیەک هەوڵ ئەیات
-
5:43 - 5:46هەندێک لە ناڵاندنەکانی خۆیم پێبڵێت
کە پیایا ئەڕوات، -
5:46 - 5:49زۆرجار نازانم کە چۆن وەڵامی
خۆمیان بۆ دەربڕم. -
5:49 - 5:52لەبەر ئەوەشە کە هێندە
سۆز دەرنابڕم -
5:52 - 5:54هێندەی هاوڕێ ئاساییەکانی ترم.
-
5:57 - 6:01دەربڕینی سۆزی،
چەندێک زۆر یان کەم بێت، -
6:01 - 6:03قورسە بۆ من. و
-
6:04 - 6:06ئەوەش لەبەر ئەوەیە لە ناخەوە ئەتەقمەوە
-
6:06 - 6:10لەگەڵ هەر هەستێک کە کەسێک
هەر جارێک پیایا ئەڕوات. -
6:11 - 6:14هەرچەند بێگومان، ناتوانم
بەو شێوەیە دەری ببڕم. -
6:15 - 6:19ئەگەرنا، با بڵێین، دڵخۆشی، بۆ نموونە،
-
6:19 - 6:22وەک هەناسەبڕکێیەکی شادییانەی
گەورە دەر ئەکەوێت، -
6:22 - 6:26لەگەڵ دەست بەیەکدا یان و دەنگ دەرکردنی
"ووهووو." -
6:26 - 6:27(پێکەنین)
-
6:28 - 6:30لەکاتێکدا لەوانەیە تەنیا
زەردەخەنەیەک بکەیت. -
6:30 - 6:32(پێکەنین)
-
6:34 - 6:38ئەگەر لەکاتی وەرگرتنی
دیارییەکی ساڵیادی لەدایکبوون بێت -
6:38 - 6:43یان گوێگرتن بێت لە هەر چیرۆکێکی
تراژیدیا لە هەواڵەکانا، -
6:43 - 6:48بەڕاستی ناتوانم هیچ کاردانەوەیەکم
هەبێت بێ تەقینەوە، -
6:48 - 6:53بۆیە دووبارە، ئەبێ دایپۆشم بۆ ئەوەی
ئاسایی دەرکەوم. -
6:54 - 6:57هەستەکانی ناخم بێ سنوورن،
-
6:57 - 7:01بەڵام مێشکم تەنیا ڕێگەم پێئەیات
قورسترینەکان یان هیچ دەربڕم. -
7:04 - 7:06بۆیە من....
-
7:06 - 7:10زۆر باش نیم لە سۆز دەربڕینا و
-
7:10 - 7:13پەیوەندی بەستنم جیاوازە، و
-
7:13 - 7:18بەهۆی ئەوەشەوە، دەستنیشانکرام بە
نەخۆشی زنجیرەی ئۆتیزم. -
7:19 - 7:23ئەم دەستنیشانکردنە یارمەتی خۆم و
هاوڕێکانم و ماڵەوەم ئەیات -
7:23 - 7:26بزانن مێشکم چۆن کار ئەکات.
-
7:28 - 7:29لە جیهانیشدا،
-
7:29 - 7:32بە نزیکەیی لەسەدا یەکی دانیشتووان
-
7:32 - 7:35دەستنیشان ئەکرێن بە یەکێک لە
زنجیرەکانی ئۆتیزم. و -
7:35 - 7:37ئەم ژمارەیە لە زۆربوونایە.
-
7:38 - 7:41بەڵام هێشتا کەمینەیەکی گەورەین.
-
7:41 - 7:45هێشتا زۆر کەس هەن کە وەک
یەکسان نامانبینن لەگەڵ -
7:45 - 7:46خەڵکی تردا.
-
7:48 - 7:50ئەمە خێزانەکەمە.
-
7:51 - 7:54لە خێزانەکەشمدا،
-
7:54 - 7:58یەک کەسی تر هەیە کە
ئەویش ئۆتیزمی هەیە. -
7:58 - 8:00دایکم.
-
8:00 - 8:03بەڵێ، ژنانی گەورەش ئەکرێت
ئۆتیزمیان هەبێت. -
8:05 - 8:08باوکم و براکەم هەردووکیان
ئۆتیزمیان نییە. -
8:09 - 8:13هەندێک جار ئەکرێت کەمێک قورس بێت
پەیوەندی بکەین لەگەڵ یەکتریا، -
8:13 - 8:14بەڵام،
-
8:15 - 8:18هەندێک جار شتێک ئەڵێم وەک،
-
8:18 - 8:21"ئاه، بنکەی بەیەکگەشتنی تۆرۆنتۆ، وانییە؟"
-
8:21 - 8:25بیر ئەکەمەوە ئەتوانم
-
8:25 - 8:28یارمەتیان بەم بتوانن
هەندێک لایەنیان بیرکەوێتەوە. -
8:28 - 8:33کاتێک سەریان لێئەشێوێت، زۆرجار
لەسەر ئەوە درێژەی پێئەیەم. -
8:34 - 8:38زۆرجاریش ئەبێت هەندێک شت بڵێین
-
8:38 - 8:41بە چەندین ڕێگای جیاواز بۆ ئەوەی
هەمووان تێبگەن. -
8:42 - 8:44بەڵام، سەرەڕای هەموو ئەوە،
-
8:44 - 8:48هەموو یەکمان خۆش ئەوێت و
ڕێز لەیەکتر ئەگرین وەک یەکسان. -
8:48 - 8:51لەم کتێبەیا "نیورۆ ترایبس،"
-
8:51 - 8:57ستیڤ سیڵبەرمانی نوسەر باس ئەکات
کە ئۆتیزم و گرفتەکانی تر -
8:57 - 9:00ئەبێت وەک مرۆڤی ئاسایی ببینرێن،
-
9:00 - 9:03بەشێکی سرووشتی لە مرۆڤەکان و
-
9:03 - 9:05نەک گرفتێک.
-
9:05 - 9:08ئەمە شتێکە کە بەتەواوەتی
هاوڕام لەگەڵیا. -
9:09 - 9:13ئەگەر ئۆتیزم وەک بەشێک لە
هەمەچەشنی مرۆڤ ببینرێت، -
9:13 - 9:20ئەوکاتە جیهان وا نەخشە ئەکێشرێت
باشتر بێت بۆ ئۆتیزمەکان. -
9:21 - 9:23شەرم لەوە ناکەم ئۆتیزمم هەیە.
-
9:24 - 9:27لەوانەشە وەک ئێوە بیرنەکەمەوە،
-
9:27 - 9:29یان وەک ئێوە هەڵسوکەوت بکەم،
-
9:29 - 9:32بەڵام هێشتا مرۆڤێکم و
من نەخۆش نیم. -
9:34 - 9:35زۆر سوپاس
-
9:35 - 9:39(چەپڵەلێدان)
- Title:
- هەبوونی ئۆتیزم لە ڕاستیدا وەک چی وایە
- Speaker:
- ئیسان لیسی
- Description:
-
ئیسان لیسی ئەڵێت، "ئۆتیزم نەخۆشی نییە؛ تەنیا شێوازێکی تری بیرکردنەوەیە،". بە پیشاندانی کەمێک لە ئەزموونەکانی خۆی لە ژیانا، لیسی بیروباوەڕە بەهەڵادابەرەکان نیشان ئەیات لەسەر ئۆتیزم، تێڕوانینەکانی باس ئەکات لەسەر هەڵسوکەوتە باوەکانی وەک جوڵەی خۆبزوێنەری بەردەوام و پەردەپۆشکردنی ناخیان و هانی تێگەشتنێکی فراوانتر ئەیات بۆ زنجیرە گرفتی ئۆتیزم.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 09:52
![]() |
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for What it's really like to have autism | |
![]() |
Hiwa Foundation accepted Kurdish subtitles for What it's really like to have autism | |
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for What it's really like to have autism | |
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for What it's really like to have autism |