< Return to Video

ئەفسانەی ئەزتەکەکان خواوەندی بێ هاوتایی خۆر ناناوات. کەی ئەلمیری رید

  • 0:07 - 0:12
    ناناوات، لاوازترین خواوەندەکانی ئەزتەکەکان
    نەخۆش بوو و زیپەک روخساری داپۆشی بوو،
  • 0:12 - 0:15
    دەستنیشانکرا تا
    جیهانێکی نوێ بنیات بنێت.
  • 0:15 - 0:19
    چوار جیهان هەبوون، کە هەر دانەیەکیان
    خواوەندێکی خۆری تایبەت بە خۆی هەبوو.،
  • 0:19 - 0:22
    یەک لە دوای یەک تێک دەشکێنرێن:
  • 0:22 - 0:25
    یەکەم لە لایەن جاگوارەوە،
    دووەم لە لایەن باوە،
  • 0:25 - 0:29
    سێیەم بە ئاگر و چوارەمیش بە لافاوەوە.
  • 0:29 - 0:31
    بۆ درووست کردنی جیهانی پێنجەم، خۆر،
  • 0:31 - 0:33
    خواوەند كيتسالكواتل کە مارێکی دڕندە دەبێت،
  • 0:33 - 0:37
    رۆدەچێتە جیهانی خوارەوە و
    هێسکی کەسانی مردوو کۆدەکاتەوە،
  • 0:37 - 0:40
    خوێنی خۆیی پێیان دەبەخشێت
    بۆ بنیات نانی ژیانێکی تازە.
  • 0:40 - 0:42
    بەڵام بۆ ئەوەی بژین
    پێویستیان بە جیهانێکی تازەیە،
  • 0:42 - 0:46
    پێویستی دەکرد خواوەندێکی تر
    بچێتە ئاسمان و ببێتە خۆری پێنجەم.
  • 0:46 - 0:51
    خواوەندی ڕۆزی و
    ئاگر ناناواتیان بەربژێر کرد بۆ ئەم ئەرکە،
  • 0:51 - 0:54
    ئەم لە کاتێکدا، خواوەندی
    باران و خواوەندی وەرزەکان
  • 0:54 - 0:59
    تيكسيستاكاتی زەنگینیان بۆ
    ئەم ئەرکە بەربژێر کرد.
  • 0:59 - 1:03
    بەربژێرەکان دەبوایە چوار ڕۆژ بەڕۆژوو
    بن و دواتر خوێنیان وەک قوربانی ببەخشن.
  • 1:03 - 1:07
    ناناوات تەنها گەڵای کاتەسی دەبێت
    بۆ ئەوەی خۆی بریندار بکات و خوێن ببەخشێت،
  • 1:07 - 1:10
    لاسکی قامیشی لا دەبێت بۆ ئەوەی
    لە خوێنی خۆی وێنە بکێشێت،
  • 1:10 - 1:11
    بەڵام سوور بوو هەوڵی باش دەدات.
  • 1:11 - 1:15
    لە هەمان کاتدا، تيكسيستاكات
    بە سەروەتەکەی دەنازێت و
  • 1:15 - 1:20
    پەڕی گرانبەها و پەڕێ ڕازاوە بەکار دەهێنێت
  • 1:20 - 1:22
    بۆ بریندار کردنی خۆی و قوربانیدان.
  • 1:22 - 1:25
    دوای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژەکە،
    ئاگر هەموو جیهان دەتەنێتەوە.
  • 1:25 - 1:29
    تيكسيستاكات لە خۆ بایی، چوار جار
    لە ئاگرەکە نزیک دەبێتەوە،
  • 1:29 - 1:32
    هەر چوار جار لە ترسان دەگەڕێتەوە دواوە.
  • 1:32 - 1:34
    ناناواتی سادە بەرەو ئاگرەکە هەنگاو دەنێت.
  • 1:34 - 1:37
    خواوەندەکانی تر بۆیەی سپیان پێدا دەکەن
    و بە پەڕ لاشەی ناناوات دادەپۆشن.
  • 1:37 - 1:40
    بەبێ بیرکردنەوە، خۆی دەخاتە ناو ئاگرەکە.
  • 1:40 - 1:43
    لە ناو ئاگرەکە، هەڵۆیەکی
    ڕەش بەرز دەبێتەوە،
  • 1:43 - 1:46
    ناناوات دەگرێت و
    بۆ ئاسمان بەرزی دەکاتەوە.
  • 1:46 - 1:49
    لەوێدا، خواوەند و خوابانووی
    ڕۆزی ناناوات دەشۆن،
  • 1:49 - 1:53
    لەسەر کورسیەکی لە پەڕ درووست کراو
    دایدەنیشێنن و تاجێکی سوریش دەکەنە سەری.
  • 1:53 - 1:55
    بەهۆی سەرسامی بە ناناوات،
  • 1:55 - 2:00
    تيكسيستاكات خۆی دەخاتە ناو پاشماوەی
    ئاگرەکە، ژیلەمۆی سارد بووەوە.
  • 2:00 - 2:05
    جاگوارێک بازدەداتە ناو ئاگرەکە، بەڵام نەی-
    توانی تيكسيستاكات هەڵبگرێت بەرەو ئاسمان.
  • 2:05 - 2:10
    کاتێک تيكسيستاكات دەگاتە ئاسۆ،
    کۆمەڵێک خواوەند بەرگی بالیەی لەبەر دەکەن.
  • 2:10 - 2:14
    لەگەڵ ئەوەشدا وەک ناناوات دەگەشایەوە.
  • 2:14 - 2:17
    بەڵأم بە هۆی ئەوەی لە خۆبایی
    دەبێت و ئازایی دەرناخات،
  • 2:17 - 2:21
    یەکێک لە خواوەندەکان کەروێشکێک
    هەڵدەگرێت و بە دەموچاوی دادەدات،
  • 2:21 - 2:23
    کە گەشانەوەکەی کەم دەبێتەوە.
  • 2:23 - 2:26
    بەڵام جیهانی پێنجەم هێشتا بنیات نەنرا بوو.
  • 2:26 - 2:29
    ناناوات، خواوەندی خۆر، بۆ ماوەی
    چوار ڕۆژ لە ئاسمان دەگەشایەوە
  • 2:29 - 2:32
    بەبێ ئەوەی لە ئاسماندا ببزوێت
    بە پێچەوانەی خواوەندەکانی پێشووتری خۆر.
  • 2:32 - 2:36
    لە ماڵەوەیاندا، تيوتيواكان،
    خوداوەندەکان قەلەق دەبن.
  • 2:36 - 2:40
    ئەوان بازێکی ئۆبیسیان دەنێرن
    بۆ ئەوەی بزانن چی دەگوزەرێت.
  • 2:40 - 2:44
    ناناوات وەڵام دەداتەوە کە خۆی کردووە
    بە قوربانی بۆ ئەوەی ببێتە خواوەندی خۆر،
  • 2:44 - 2:47
    ئێستا پێویستی بە خوێنی
    خواوەندەکانی دیکە هەیە بۆ ئەوەی
  • 2:47 - 2:50
    بۆ ئەوەی بتوانێت لە ئاسمان ببزوێت.
  • 2:50 - 2:55
    بەهۆی توڕەبوونی، خواوەندی بەرەبەیان
    تیرێک لە خواوەندی خۆر دەگرێت.
  • 2:55 - 2:57
    خواوەندی خۆر تیرێکی تێدەگرێتەوە،
  • 2:57 - 3:00
    تیرە کوارتێزە بە پەڕ داپۆشراوەکە بەر
    ڕوخساری خواوەندی بەرەبەیان دەکەوێت،
  • 3:00 - 3:01
    دەبێتە سەهۆڵ.
  • 3:01 - 3:04
    پێش ئەوەی بڕیاری بەپەلە بدەن،
  • 3:04 - 3:07
    خواوەندەکان کۆدەبنەوە و
    بیر دەکەنەوە کە چی بکەن.
  • 3:07 - 3:10
    بە دڵنیاییەوە، هیچیان نەیاندەویست
    خۆیان بکەنە قوربانی،
  • 3:10 - 3:13
    بەڵام هیچیان نەیاندەویست
    وەک خواوەندی بەرەبەیان بکەن.
  • 3:13 - 3:17
    جگە لەوەش، ناناوات خۆی بەخشی
    بۆ ئەوەی ژیان بە زەوی ببەخشێت،
  • 3:17 - 3:19
    بۆیە، چۆن دەتوانن داواکەی ڕەت بکەنەوە؟
  • 3:19 - 3:22
    بە بیریان هاتوە کە چۆن تيكسيستاكاتی ترسنۆک
  • 3:22 - 3:26
    لە کۆتایدا توانی
    لاسایی ئازایەتی ناناوات بکات.
  • 3:26 - 3:30
    لە کۆتایدا، پێنج خواداوەندی کە
    بڕیاریاندا کە خۆیان بکەنە قوربانی.
  • 3:30 - 3:34
    یەک لە دوای یەک، خواوەندی مردن
    چەقویەکی لە دڵیانی دەدا،
  • 3:34 - 3:37
    و جەستەیان دەبەخشرایە خواوەند خۆری نوێ.
  • 3:37 - 3:39
    کە دوا خواوەند کرا بە قوربانی،
  • 3:39 - 3:43
    خواوەند كيتسالكواتل دیسان ژیان
    دەبەخشێتە ئاگرە مەزنەکەی ڕابردوو،
  • 3:43 - 3:46
    لە کۆتایدا خۆر دەتوانێت لە ئاسمان بجوڵێت،
  • 3:46 - 3:48
    سەردەمی خواوەندی خۆری پێنجەم دەست پێدەکات.
  • 3:48 - 3:52
    سوپاس بۆ ئەو خواوەندە لاوازەی
    کە ئازایەتی دەبەخشێتە خواوەندەکانی تر،
  • 3:52 - 3:54
    خۆر لە خولگەی ڕۆژانەی خۆی دەسوڕێتەوە،
  • 3:54 - 3:58
    و مانگی کەروێشک-رووخسار
    لە دەوری بە لاوازی دەسوڕێتەوە.
Title:
ئەفسانەی ئەزتەکەکان خواوەندی بێ هاوتایی خۆر ناناوات. کەی ئەلمیری رید
Speaker:
کەی ئەلمیری رید
Description:

کۆی وانەکە لەم بەستەرە چاو لێ بکە:

https://ed.ted.com/lessons/the-aztec-myth-of-the-unlikeliest-sun-god-kay-almere-read

ناناوات، لاوازترین خواوەندەکانی ئەزتەک، نەخۆش بوو و زیپەک روخساری داپۆشی بوو. دەستنیشان دەکرێت تا جیهانێکی تر بنیات بنێت. چوار جیهان دەبێت هەر دانەیەکیان خواوەندێکی خۆری تایبەت بە خۆی دەبێت. بۆ ئەوەی خواوەندی پێنجەمی خۆر درووست بێت، پێویستە یەکێک لە خواوەندەکان قوربانی بدات و بچێتە ناو ئاگر و ڕزگاری بێت. ئایا ناناوات لەم ئەرکە سەرکەوتوو دەبێت؟ کەی رید باسی ئەفسانەی خۆر دەکات.

وانەکە لە لایەن کەی ریدەوە ئامادە کراوە و کاری دەرهێنانیشی لە لایەنە تۆماس پیچاردۆ ئیسپایلیەت بۆ کراوە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
03:58

Kurdish (Central) subtitles

Revisions