< Return to Video

ئەمە شۆڕشی کاری سەربەخۆیە

  • 0:00 - 0:03
    ناتوانم بیر لەوانە بكەمەوە كە
    لە ژیانیاندا تەنها یەك ئارەزوویان هەیە،
  • 0:03 - 0:06
    و دەیانەوێـت بە درێژایی
    ژیانیان ئەم شتە ئەنجام بدەن.
  • 0:06 - 0:08
    [شێوەی كاركردنمان]
  • 0:10 - 0:14
    نزیكەی ١٥% ی کارکەرە ئەمریكییەكان
    کارەکەیان داڵ بۆ داڵ نیە.
  • 0:14 - 0:18
    پیشەكانیان لە جۆری نیو ڕۆژ یان
    لە بەشێکی ڕۆژە یان ئیشی کاتی دەکەن.
  • 0:18 - 0:21
    دەستەواژەی (پیشەی سەربەخۆ)
    لەگەڵ ئەم شێوازی كاركردنەدا گونجاوە
  • 0:21 - 0:25
    كە خەڵكی بۆ بژێوی ژیانیان
    كۆمەڵێك پیشەی جیاواز بەیەكەوە دەنێن.
  • 0:25 - 0:29
    وشەی "پیشەی سەربەخۆ" لە ڕۆژنامە ئەمریكییە
    ئەفریقییەكاندا ڕەگ و بنچینەی هەیە.
  • 0:29 - 0:32
    لە ساڵانی ١٩٢٠دا ئەم ڕۆژنامانە
    وشەی "چاڵاكی" یان بەكار دەهێنا
  • 0:32 - 0:35
    بۆ ئاماژە كردن بە هەندێك
    جۆری پلانی هەڵخەڵەتێنەر.
  • 0:35 - 0:38
    لە ساڵانی ١٩٥٠ کانەوە، ئەوان
    ووشەی "پیشەی سەربەخۆ" بەكار دەهێنن
  • 0:38 - 0:40
    هەروەها بۆ كاری یاساییش.
  • 0:40 - 0:42
    پیشەی سەربەخۆ كەمێك
    جیاوازترە لە پیشەی دووەم
  • 0:42 - 0:44
    پیشەی دووەم لەبەر پێویستییە.
  • 0:44 - 0:47
    لە كاتێكدا پیشەی سەربەخۆ
    داهاتی زیاتر دەستەبەر دەكات،
  • 0:47 - 0:49
    ئەوە زیاتر ئارەزوو بەخشە.
  • 0:49 - 0:53
    پیشەی سەربەخۆ ڕۆحێكی دەست پێشخەرانەی
    هەمەجۆر بەسەریدا زاڵ دەبێت.
  • 0:53 - 0:55
    چاوپێكەوتنی كارم لەگەڵ
    زیاتر لە ١٠٠ ژن كردووە
  • 0:55 - 0:56
    دەربارەی پیشەی سەربەخۆ
  • 0:56 - 0:58
    كەوا پیشەی سەربەخۆی
    سەركەوتوویان دەست کردووە.
  • 0:58 - 1:01
    بـڕاون لە سندوقی سەیارەكەیدا
    پیشەی "چـای دورگـەی ئـێلیـس"ی کرد
  • 1:01 - 1:05
    ئـارشـا جـۆنـز دروستكردنی ساسی كـاپـیـتەڵ
    سـیـتـی كـۆ مـامـبۆ ی بەناوبانگی دەستپێكرد
  • 1:05 - 1:07
    بە یەك بەرهەم و ژێدەرێكی پـەیپـاڵ.
  • 1:07 - 1:09
    هەموو ئەم ژنانە پیشەی
    سەربەخۆ بەڕێوە دەبەن.
  • 1:09 - 1:11
    ئەمە بە دیاریكراوی چیمان پێدەڵێت؟
  • 1:11 - 1:15
    یەكەم، ئەو خەڵكانە لەناو كۆمەڵگاكانیان
    كۆمەڵێك هەل دەبینن.
  • 1:15 - 1:19
    لێرەدا ئامانج بوون بە هاوشێوەی
    كۆكاكۆلا یان گووگڵ نیە.
  • 1:19 - 1:23
    پێوانەكە مەزنە، بەڵام لەم بازرگانییە
    سەركەوتووەدا جوانیی هەیە
  • 1:23 - 1:26
    كە بۆ بینەرێکی دیاریكراو درووست كراوە.
  • 1:26 - 1:29
    دووەم، خەڵكی بەشێوەیەكی بەرچاو
    ئارەزوو دەکەن خۆیان سەرۆکی خۆیان بن.
  • 1:30 - 1:32
    بوون بە بەڕێوەبەری خۆت
    پێویستی بە مەشقكردنە.
  • 1:32 - 1:35
    ئەو ملوێنەرانەی خۆیان دروست کردووە:
    دەبێت سیفەتێكی گەورەی هاوبەشیان هەبێت
  • 1:35 - 1:38
    ئەوان بڕیارەكان دەدەن،
    بەرپرسیارەتی خۆیان ھەڵ دەگرن
  • 1:38 - 1:40
    و بەرەو ڕووی ئاڵنگارییەكان دەوەستنەوە.
  • 1:40 - 1:44
    پیشەی سەربەخۆ ڕێگایەکی باشە
    بۆ ئەوەی خۆ بەڕێوەبەریی ئەزموون بكەیت
  • 1:44 - 1:48
    و بزانی ئایا ئەو ئەزموونانەت هەیە
    پێش ئەوەی بە تەواوی هەنگاوی خۆت بنێیت.
  • 1:48 - 1:50
    سێیەم، خەڵكی فرە ئارەزوون.
  • 1:50 - 1:54
    دەمەوێت تیشك بخەمە سەر ئەوەی
    دەستپێكردنی هەموو پیشەیەكی سەربەخۆ
  • 1:54 - 1:55
    لەبەر ئەوە نەبووە ئەو کەسە
    ڕقی لە پیشەكەی بێت.
  • 1:55 - 1:58
    زۆربەیان بە سادەیی دەستیان پێكرد
    چونكە خەڵكی حەزیان لە
  • 1:58 - 2:00
    كۆمەڵێك شتی جیاوازە.
  • 2:00 - 2:03
    لـیزا پـرایس، كە دەستی بە كۆمپانیای
    ئارایشتگا و قژ كرد، كچەكەی كـاڕۆڵ،
  • 2:03 - 2:07
    كاری لە بەرهەمهێنانی تەلەفزیۆنی دەكرد
    كاتێك ده‌ستی به‌ ئیشی سه‌ربه‌خۆ کرد.
  • 2:07 - 2:08
    ئەو گووتی لەڕاستیدا حەزی لە كارەكەی بوو.
  • 2:08 - 2:12
    ئەوە ڕاست بوو كە ئەو هەموو ڕۆژێك
    بە هەستێكی خۆشەوە دەگەڕایەوە ماڵەوە
  • 2:12 - 2:13
    كە ئەوی پەلكێشی ئەزموونكردنی
  • 2:13 - 2:16
    درووستكرنی بۆن و زەیتی
    قژ لە مەتبەخەكەیدا كرد.
  • 2:16 - 2:17
    ئێمە هەمیشە وا فێركراوین
  • 2:17 - 2:20
    پێویستە بزانین كاتێك گەورە بووین
    حەزدەكەین چی بكەین.
  • 2:20 - 2:22
    بەڵام كاتێك تۆ فرە ئارەزوویت،
  • 2:22 - 2:24
    دەتەوێت خۆت نوقمی ئەو
    شتە جیاوازانە بكەیت.
  • 2:24 - 2:27
    ئەوە مانای ئەوە نییە كە
    تۆ بە پیشەكەتەوە پەیوەست نیت،
  • 2:27 - 2:30
    ئەوە تەنها بەواتای ئەوە دێت كەوا
    تۆ پیشەی ترت هەیە كە دڵخۆشیت بۆ دەهێنێت.
  • 2:30 - 2:35
    و ئەوە من بۆ كۆتا شت دەبات کە
    شۆڕشی پیشەی سەربەخۆ نیشانمان دەدات:
  • 2:35 - 2:37
    خەڵكی دەیانەوێت گرەو لەسەر خۆیان بكەن.
  • 2:37 - 2:41
    پیشە سەربەخۆكان سەرنجڕاكێشن
    چونكە ئاسانتر ئەم دەرفەتە دەهێنن
  • 2:41 - 2:43
    كاتێك تۆ هەنێك داهاتت دێتە دەست.
  • 2:43 - 2:45
    تەنانەت ئەگەر پیشەی
    سەربەخۆ سەركەوتووش نەبێت،
  • 2:45 - 2:47
    ئەوا هێشتا وەبەرهێنانە لە خودی خۆتدا.
  • 2:47 - 2:50
    لە ٤١% ی ئەو گەنجانەی
    كە پیشەی سەربەخۆیان هەیە
  • 2:50 - 2:53
    دەڵێن ئەم زانیارییانەیان لەگەڵ
    خاوەن كاره‌كانیان باس کردووە.
  • 2:53 - 2:56
    ئەوان نیگەران نین لەوەی
    بەڕێوەبەرەكەیان كاردانەوەی نەرێنی هەبێت.
  • 2:56 - 3:00
    ئەوان تێگەیشتن لەو فێر بوون و گەشەیەی
    کە پیشەی سەربەخۆ دەیھێنێت.
  • 3:00 - 3:02
    هەمووان بەدوای هەستی
    دڵنیایی بووندا دەگەڕێن.
  • 3:02 - 3:06
    لە ٣٨% ی بەتەمەنەكان دەربارەی پیشەكەیان
    هەست بە كەمێك پەشیمانی دەكەن.
  • 3:06 - 3:07
    هیچ كەس ئەوەی ناوێت.
  • 3:07 - 3:11
    ڕاستییەكە ئەوەیە كە كۆمەڵێك ڕێگا هەیە
    بۆ دۆزینەوەی دڵخۆشی
  • 3:11 - 3:12
    بەهۆی ئەو شتەی دەیکەین.
  • 3:12 - 3:14
    پیشە سەربەخۆكان
    ئەو هیوایە دەگرنە باوەش
  • 3:14 - 3:16
    كە دەكرێ ئێمە ببین
    بەو كەسەێ كە بڕیار دەدات
  • 3:16 - 3:19
    لە چۆنیەتی بەسەربردنی ژیانی پیشەییمان.
Title:
ئەمە شۆڕشی کاری سەربەخۆیە
Speaker:
نیکیلا ماتیۆز ئوکومی
Description:

نەوەکانی ڕابردوو کۆمپانیایەکیان دەدۆزیەوە تا کاری لێ بکەن و دواتر دەیان ساڵ لەو کۆمپانیایە دەمانەوە. بەڵام ئەم هاوکێشەیە لە ئێستادا گۆرانکاری بەسەر داهاتووە، ئێستا نەک هەمان ئیشی ئەو کات بەردەست نییە بەڵکوی جۆری ئەم جۆرە ئیشانەش لە ناو چووین. ئۆکومی باسی ئەمە دەکات کە خۆی پۆدکاستەرە و باسی ئەوەش دەکات کە چۆن روحیەتی دەست پێشخەری لە کڕۆکی ژیانی ئەمڕۆ دایە هەر چەندە ئەگەر لە پاڵ ئیشە کلاسیکیەکانیش بێت.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED Series
Duration:
03:32

Kurdish (Central) subtitles

Revisions