ڤایرۆسی کۆڕۆنا چییە. ئیلیزابێت کۆکس
-
0:08 - 0:13دەیەیەک دەبێت زاناکان بە دوای
سەرچاوەی ڤایرۆسێکی نوێی کوشندە دەگەڕێن -
0:13 - 0:17لە شاخە بەرزەکان و ئەشکەوتە
دورەدەستەکانی چین. -
0:17 - 0:21لە کۆتاییدا ڤایرۆسەکە لە
شەمشەمەکوێرەکانی ئەشکەوتی شیتۆ دۆزرایەوە. -
0:21 - 0:23ئەم ڤایرۆسە پێی دەوترێت ڤایرۆسی کۆڕۆنا
-
0:23 - 0:27کە دەبێتە ھۆی بڵاوبوونەوەی پەتایەک کە کێشە
بۆ سیستەمی ھەناسەدان درووست دەکات، -
0:27 - 0:31پێی دەوترێت سارس، لە ٢٠٠٣.
-
0:31 - 0:33ڤایرۆسەكانی کۆڕۆنا، گروپی خێزانێکی ڤایرۆسن
-
0:33 - 0:36کە بە پڕۆتینی شێوە دڕک داپۆشراون
لە شێوەی تاجی شاھانە -
0:36 - 0:38لە کۆڕۆنای لاتینیەوە ھاتووە.
-
0:38 - 0:41سەدان جۆری ڤایرۆسی کۆڕۆنا
ھەیە کە نەدۆزراونەتەوە. -
0:41 - 0:45حەوت جۆریان توشی مرۆڤ دەبن
و ھەندێک جار کوشندەن. -
0:45 - 0:52ڤایرۆشی كۆرۆنای SARS-CoV دهبێته هۆی
SARS و MERS-CoV دهبێته هۆی MERS< -
0:52 - 0:57و ھۆکاری COVID-19 بریتیە
لە SARS-CoV-2. -
0:57 - 1:01لە حەوت ڤایرۆسی کۆڕۆنا کە توشی مرۆڤ دەبن،
چواریان دەبنە ھۆی ھەڵامەت، -
1:01 - 1:05نەخۆشی گوازراوەی خاو
یان توندی قورگ و لووت. -
1:05 - 1:10دووانیان کێشە بۆ سییەکان درووست دەکەن
و کێشەی تەندرووستیتر درووست دەکەن. -
1:10 - 1:15حەوتەمیان کە دەبێتە ھۆی کۆڤید ١٩، دەبێتە
ھۆی سەرھەڵدانی ھەموو نیشانەکان: -
1:15 - 1:19بە ئاسانی بڵاو دەبێتەوە و کاریگەری
خراپی گەورەی لەسەر سییەکان ھەیە. -
1:19 - 1:24کاتێک کەسی تووشبوو دەکۆخێت، پڕشکی
دەرپەڕی دەبێتە ھۆی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە. -
1:24 - 1:28کاتێک پرشکی نەخۆشێک دەچێتە ناو لووت و
دەمی کەسێکیتر، ڤایرۆسەکە دەگوازرێتەوە. -
1:28 - 1:32لە شوێنە داخراوەکان، ڤایرۆسی
کۆڕۆنا بە ئاسانتر دەگوازرێتەوە، -
1:32 - 1:33بە تایبەت لە وشوێنانەی خەڵک لەیەک نزیکن.
-
1:33 - 1:37کەشوھەوای سارد یارمەتیدەرە بۆ وشک
نەبوونەوەی ئاوی پڕشکەکان، -
1:37 - 1:40کە ھۆکاری مانەوەی زیاتری ڤایرۆسەکەیە
تا بۆ کەسێکیتر دەگوازرێتەوە، -
1:40 - 1:44پێش ئەوەی تیشکی سەرو بنەوشەیی
ڤایرۆسەکە تێک بشکێنێت. -
1:44 - 1:47گۆڕانکاری وەرزی کاریگەری ڕاستەوخۆی
لەسەر ڤایرۆسەکە ھەیە. -
1:47 - 1:50بەڵام بەھۆی ئەوەی تا ئێستا کەس
لەم ڤایرۆسە پارێزراو نییە، -
1:50 - 1:55ڤایرۆسەکە چەندین خانەخوێی ھەیە
کە یارمەتی بڵاوبوونەوەی دەدەن. -
1:55 - 2:00لە ناو جەستەدا، پڕۆتینە شێوە دڕکەکان
بە لاشەی خانەخوێ دەلکێت -
2:00 - 2:03و ڕێگە بۆ دەست بەسەر داگرتنی لاشەی
خانەخوێ بۆ ڤایرۆسەکە خۆش دەکات -
2:03 - 2:06تا بتوانێت جینی خۆی
چەند ھێندە لێ بکات. -
2:06 - 2:09ڤایرۆسی کۆڕۆنە جینی خۆی لە
ناو ئار ئێن ئەی ھەڵدەگرێت. -
2:09 - 2:13گشت ڤایرۆسەکان یان ڤایرۆسی
دی ئێن ئەی یا ئار ئێن ئەین. -
2:13 - 2:16ڤایرۆسی ئار ئێن ئەی بچوکترن
و جینی کەمتریان ھەیە، -
2:16 - 2:20ئەمەش ڕێگە خۆشکەرە بۆ ئەوەی بتوانن بچنە
ناو لاشەی زۆرترین خانەخوێ و گەشە بکەن. -
2:20 - 2:24بە شێوەیەکی گشتی، ڤایرۆسی ئار ئێن ئەی
توانایی چاک کردنەوەی ھەڵەکانی نییە، -
2:24 - 2:27بە پێچەوانەی ڤایرۆسی دی ئێن ئەی.
-
2:27 - 2:29بۆیە کاتێک ڤایرۆسی ئار ئێن
ئەی دوو ھێندە دەبێت، -
2:29 - 2:33ئەگەری ھەڵە زۆرە، بەم ھەڵانە
دەوترێت گۆڕانی جینی. -
2:33 - 2:37بەشێکی زۆر لەم گۆڕانە
جینیانە بێ سوود و تهنانهت زیان بهخشن. -
2:37 - 2:40بەڵام بەشێکیان دەبنە ھۆی گونجانی
زیاتری ڤایرۆسەکان لەگەڵ ژینگە سەختەکان، -
2:40 - 2:43وەک خانەخوێیەکی تازە.
-
2:43 - 2:47درم بە ھۆی گواستنەوەی ڤایرۆس لە
ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ درووست دەبێت. -
2:47 - 2:50ئەمه لە حالەتەکانی ئەو
ڤایرۆسانەی کە بوونە ھۆی -
2:50 - 2:56حاڵەتەکانی درمی ئیبۆڵا، زیکا و
سارس و پەتایی کۆڤید -١٩ ڕاست بوو. -
2:56 - 2:59کاتێک لە ناو جەستەی مڕۆڤن، ئەم
ڤایرۆسانە گۆڕانی جینی درووست دەکەن -
2:59 - 3:02بەڵام بە ڕێژەیەک نییە ببێتە ھۆی
درووست بوونی ڤایرۆسێکی تازە. -
3:02 - 3:05بەڵام بە ڕێژەیەکە گۆڕان بە سەر
ڤایرۆسە ڕەسەنەکە دادێت. -
3:05 - 3:10ڤایرۆسی کۆڕۆنا جیاوازیەكی کەمی لەگەڵ
ڤایرۆسەکانی ئار ئێن ئەی ھەیە. -
3:10 - 3:13ئەوان یەکێکن لە ڤایرۆسە گەورەکان،
واتا جینی زۆریان ھەیە. -
3:13 - 3:17کە دەبێتە گۆڕانکاری جینی زیان
بەخش بە خودی ڤایرۆسەکەش. -
3:17 - 3:21بۆ ڕێگەگرتن لە زیان گەیاندن بە ڤایرۆسەکە،
کۆڕۆنا تایبهتمهندیهكی ناوازهی ههیه: -
3:21 - 3:25ئەنزیمێک دەردەدات کە ھەڵە و
کێشەکانی زۆر بوون چارەسەر دەکات. -
3:25 - 3:28ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی
ڤایرۆسی کۆڕۆنا زیاتر جێگیر بێت، -
3:28 - 3:31ڕێژەی گۆڕانی جینی خاوتر بێت
لە چاوی ڤایرۆسە ئێن ئار ئەیەکانیتر. -
3:31 - 3:34لەگەڵ ئەوەی ترسێنەر دێتە بەر چاو،
-
3:34 - 3:37ڕێژەی کەمی گۆڕانی جینی
نیشانەیەکی موژدەبەخشە -
3:37 - 3:39کاتێک بمانەوێت ئەم ڤایرۆسە لە ناو ببەین.
-
3:39 - 3:42دوای تووش بوون بەم ڤایرۆسە، سیستەمی
بەرگریمان میکڕۆبەکان دەناسێتەوە -
3:42 - 3:45لە ناویان دەبەن و بە ئاسانی تێکیان
دەشکێنن ئەگەر دووبارە تووشمان ببێتەوە -
3:45 - 3:47بۆیە دووبارە تووشی نەخۆشیمان ناکەنەوە.
-
3:47 - 3:51گۆڕانکاری جینی دەبێتە ھۆی نەناسراوی
ڤایرۆسەکان لە لایەن سیستەمی بەرگریمانەوە -
3:51 - 3:54بۆیە لەناوبردنیان ئەستەم دەبێت.
-
3:54 - 3:58دەبێتە ھۆی ئەوەی پێکوتە و دژەڤایرۆسەکان
کەمتر کاریگەر و بە سوود بن، -
3:58 - 4:01چونکە پێکوتە و دژە ڤایرۆسەکان بۆ
ڤایرۆسێکی تایبەت بەرھەم دێت. -
4:01 - 4:04بۆیە، ھەموو ساڵێک پێویستمان
بە دژەڤایرۆسێکی تایبەت بۆ ھەڵامەت ھەیە، -
4:04 - 4:09ئەنفلەوەنزا بە ڕێژەیەک گۆڕانی جینی بەسەر
دادێت ھەمیشە شێوەی نوێ بەرھەم دەھێنێت. -
4:09 - 4:12ڕێژەی کەمی گۆڕانی جینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا واتا
-
4:12 - 4:15سیستەمی بەرگریمان، دەرمان و پێکوتەکان
-
4:15 - 4:18بتوانن ڤایرۆسەکە بناسنەوە دوای
ئەوەی دێنە ناو لاشەمانەوە، -
4:18 - 4:21بۆیە، باشتر دەتوانن پارێزگاریمان لێ بکەن.
-
4:21 - 4:26لەگەڵ ئەوەشدا، ئێمە دڵنیا نین جەستە تا کەی
دەتوانێت لەبەرامبەر کۆڕۆنا پارێزراو بێت. -
4:26 - 4:29تا ئێستا ھیچ پێکوتەیەکی پەسند کراو بۆ
چارەسەری ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەردەست نییە. -
4:29 - 4:33گرنگیمان بە دۆزینەوەی پێکوتەی لە
ناو بردنی ڤایرۆسی ھەڵامەت نەداوە، -
4:33 - 4:36لەگەڵ ئەوەی زانایان خەریکن چارەسەری
سارس و میرس گەشە پێدەدەن، -
4:36 - 4:40درمەکە پێش تاقی کردنەوەی
دەرمانەکان کۆتایی ھات. -
4:40 - 4:43لەگەڵ داگیر کردنی ژینگەی
ئاژەڵە جیاوازەکان، -
4:43 - 4:49گواستنەوەی جۆرێکیتری ڤایرۆسی کۆڕۆنا
بۆ مروڤ چاوەڕوان کراوە، -
4:49 - 4:54ئەگەر توێژینەوە لە نەزانراوەکان بکەین،
لەوەیە ڕێگە لە کوشندەیی ڤارۆسەکە بگرین.
- Title:
- ڤایرۆسی کۆڕۆنا چییە. ئیلیزابێت کۆکس
- Speaker:
- ئیلیزابێت کۆکس
- Description:
-
کۆی وانەکە لەم بەستەرە چاو لێ بکە:
https://ed.ted.com/lessons/what-is-a-coronavirus-elizabeth-coxنزیکەی دەیەیەک دەبێت زانایان بە دوای سەرچاوەی ڤایرۆسێکی کوشندە لە شاخە بەرزەکان و ئەشکەوتە دورەدەستەکانی چین دەگەڕێن. لە کۆتایدا توانیان ئەم ڤایرۆسە لە شەمشەمەکوێرەکانی شاخی شیتۆ بدۆزنەوە، ئەو ڤایرۆسەی کە توێژینەوەی لەسەر دەکرا بریتیە لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا کە هۆکاری سەرهەڵدانی درم و پەتایی جیاوازە بە تایبەت هێرش دەکاته سەر سییەکانی مرۆڤ وەک پەتایی سارس لە ٢٠٠٣. ڤایرۆسی کۆڕۆنا چییە و چۆن بڵاو دەبێتەوە؟ ئیلیزابێت کۆکس وەڵامی ئەم پریسیارانە دەداتەوە.
وانەکە لە لایەن ئیلیزابێت کۆکس و لە لایەن ئەنتۆنی بوگاتی کاری دەرهێنانی بۆ کراوە.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:55
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for What is a coronavirus? | |
![]() |
Razaw Bor accepted Kurdish (Central) subtitles for What is a coronavirus? | |
![]() |
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for What is a coronavirus? | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for What is a coronavirus? | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for What is a coronavirus? |