باوباپیرانتان حەزیان لە چی خواردنێک بووە؟
-
0:00 - 0:05ساڵی پار، لەگەڵ ئەم خێزانە
ڕەسەنەی ئەم ناوچەیەی هیندستان ئەژیام. -
0:07 - 0:08دواینیوەڕۆیەکیان،
-
0:08 - 0:11کوڕە بچووکەکە نانی ئەخوارد، و
-
0:11 - 0:16هەر کە منی بینی،
خێرا خواردنەکەی خستە پشتی و شاردییەوە. -
0:17 - 0:21زۆرم پێچوو هەتا قایلم کرد
پیشانم بات چی ئەخوات. -
0:22 - 0:25دەرچوو کە کرمۆکەیە،
-
0:25 - 0:29خواردنێکی باوی خەڵکی
ڕەسەنی مادییا. -
0:29 - 0:31هاوارم کرد،
-
0:31 - 0:33"ئای خوایە، ئەمانە ئەخۆیت!
-
0:33 - 0:35هیوادارم کەمێکیش بۆ من بهێڵیتەوە!"
-
0:36 - 0:39باوەڕپێنەکردنم ئەبینی لە چاوەکانی کوڕەکەیا.
-
0:39 - 0:41"تۆ... ئەمانە ئەخۆیت؟"
-
0:42 - 0:45منیش وتم، "حەزم لەمانەیە،"
-
0:47 - 0:50دیاربوو هیچ متمانەی بە قسەکەم نەبوو.
-
0:51 - 0:55چۆن ئەکرێت ژنێکی ڕۆشنبینی شاری
حەزی لە هەمان خواردنی ئەو بێت؟ -
0:57 - 1:00دواتر، بابەتەکەم لەگەڵ باوکی باسکرد، و
-
1:00 - 1:03دەرچوو کە بابەتێکی زۆر هەستیارە.
-
1:05 - 1:07هەندێک قسەی کرد وەک،
-
1:07 - 1:10"ئاه، بەس کوڕەکەی من حەز ئەکات
خواردنی ئاوا بخوات. -
1:10 - 1:13پێی ئەڵێین، 'واز بێنە. خراپە بۆت.'
-
1:13 - 1:15وەک ئەبینیت، گوێناگرێت.
-
1:15 - 1:18چەندین ساڵە هەموو وازمان
لە خواردنی ئەمە هێناوە." -
1:20 - 1:22پرسیم، "بۆچی؟"
-
1:23 - 1:25"ئەمە خواردنی ڕەسەنی خۆتانە.
-
1:26 - 1:29بەردەستە لە ژینگەکەتانا،
-
1:29 - 1:30بەهای خۆراکی بەرزە، و
-
1:30 - 1:33دڵنیام لەوەی کە -- بەتامیشە.
-
1:34 - 1:36کەواتە بۆچی خواردنی هەڵەیە؟"
-
1:37 - 1:38پیاوەکە بێدەنگ بوو.
-
1:39 - 1:41پرسیم،
-
1:41 - 1:45"پێتان وتراوە کە خواردنەکەتان خراپە،
-
1:45 - 1:48خواردنی دواکەوتووییە،
-
1:48 - 1:50شارستانی نییە؟"
-
1:52 - 1:54بە بێدەنگی سەری لەقاند.
-
1:55 - 2:01ئەمە یەکێک بوو لەو چەندین جارەی کاتی
کارکردنم لەگەڵ خەڵکی ڕەسەنی ناوچەیی هیندستان -
2:01 - 2:04کە بینیم شەرم ئەکەنەوە لە خواردنەکانیان،
-
2:05 - 2:08شەرم بکەیت لەوەی خواردنەکەی
حەز ئەکەی بیخۆیت، -
2:08 - 2:11خواردنەکەی چەندین نەوەیە ئەخورێت،
-
2:11 - 2:13بەجۆرێک کەمترە،
-
2:13 - 2:15تەنانەت نامرۆڤانەتریشە. و
-
2:16 - 2:21ئەم شەرمکردنەش تەنیا بۆ
خواردنی نائاسایی، لینج نییە -
2:21 - 2:24وەک مێروو یان جرج با بڵێین،
-
2:24 - 2:27بەڵکو خواردنی ئاساییش ئەگرێتەوە:
-
2:27 - 2:29سەوزەی کێوی،
-
2:29 - 2:32قارچک، گووڵ --
-
2:32 - 2:36هەر شتێک لە سرووشتدا لێبکرێتەوە
وەک لەوەی بچێنرێت. -
2:37 - 2:41لە هیندستانی ڕەسەن،
ئەم شەرمکردنە لەهەموو شوێنێکە. -
2:42 - 2:44هەرشتێک بێت ئەتوانی بیبزوێنێت.
-
2:44 - 2:49ڕووەک خۆرێک لە چینی سەرەوە
ئەکرێت بە بەڕێوبەری قوتابخانە، -
2:49 - 2:54لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا، منداڵان
بە دایک و باوکیان ئەڵێت قرژاڵ پیسە -
2:54 - 2:55یان خواردنی گۆشت حەرامە.
-
2:56 - 3:00پرۆگرامێکی خۆراکی حکومەت
برنجی سپی بڵ پێشکەش ئەکات، -
3:00 - 3:03ئێستا چیتر کەس نایەوێت برنجی سور
یان هەرزن بخوات. -
3:04 - 3:09هاوکاری قازانج نەویست ئەگاتە ئەم گوندە
بە خشتەیەکی خواردنی نمونەیی بۆ ژنی دووگیان. -
3:09 - 3:11ئەمە خۆیەتی.
-
3:11 - 3:13هەموو دایکەکانی چاوەڕێی منداڵ ئەکەن
هەست بە دڵتەنگی ئەکەن -
3:13 - 3:16پارەی سێو و ترێیان پێنادرێت.
-
3:16 - 3:19خەڵکیش خەریکە ئەو میوانە
لەبیر ئەکەن -
3:19 - 3:21کە ئەکرێت لەسەر زەوی
دارستانەکان لێیکەنەوە. -
3:23 - 3:24کارمەندانی تەندروستی،
-
3:25 - 3:27نێردە ئاینییەکان،
-
3:27 - 3:30کارمەندە حکومییە هەمەجۆرەکان و
-
3:30 - 3:33تەنانەت منداڵە خوێندەوارەکانی خۆشیان
-
3:33 - 3:37هەموویان هاوار بەسەر خەڵکە
ڕەسەنەکەیا ئەکەن -
3:37 - 3:41کە خواردنەکەیان وەک پێویست باش نییە،
-
3:41 - 3:42وەک پێویست شارستانی نییە.
-
3:43 - 3:46بۆیە خواردنەکانیان بەردەوام ئەبێت
لە دیارنەمان، -
3:47 - 3:49هەر جارە و کەمێک.
-
3:50 - 3:54بیر ئەکەمەوە ئەگەر هەمووتان
هەرگیز بیرتان لەوە کردبێتەوە -
3:54 - 3:58ئەگەر کۆمەڵگاکانتان چیرۆکێکی هاوشێوەی
هەبووبێت لەسەر خواردن. -
3:59 - 4:03ئەگەر قسە لەگەڵ نەنکە
٩٠ ساڵانەکەت بکەیت، -
4:04 - 4:07باسی ئەو خۆراکانە ئەکات
کە هەرگیز نەتبینیوە یان نەتبیستوە؟ -
4:09 - 4:11ئاگاداریت لەوەی چەندێک
لە خواردنی کۆمەڵگاکەت -
4:11 - 4:13چیتر بەردەست نییە بۆت؟
-
4:15 - 4:16پسپۆڕە ناوخۆییەکان پێم ئەڵێن
-
4:17 - 4:22ئابووری خۆراکی ئەفریقای باشوور
بە تەواوەتی پشتی بە خواردنی هاوردەکراو بەستووە. -
4:23 - 4:26گەنمەشامی بەزۆری بەکاردێت،
-
4:26 - 4:32لەکاتێکدا گەنمەشامی شیرین، هەرزن،
پیازۆکەکان و پەتاتەکانی ناوچەکە هیچی نەماون. -
4:32 - 4:35بە هەمان شێوە دانەوێڵە کێوی و سەوزەکانیش،
-
4:35 - 4:39لەکاتێکدا خەڵک پەتاتە و پیاز و
کەلەرم و گێزەر ئەخۆن. -
4:40 - 4:42لە وڵاتەکەی من،
-
4:42 - 4:45ئەم لەدەستدانی خواردنە
ناوچەییانە زۆر زەبەلاحە. -
4:45 - 4:49هیندستانی نوێ گیریخواردووە
بەدەست برنج و گەنم و -
4:49 - 4:51نەخۆشی شەکرەوە.
-
4:52 - 4:57بە تەواوەتیش خواردنەکانمان لەبیرکردووە
وەک ڕەگە شێوە پەتاتە هەمەجۆرەکان، -
4:57 - 5:01شیلەی درەختەکان، ماسی، گوێچکە ماسی،
-
5:01 - 5:03زەیتی تۆوەکان،
-
5:03 - 5:07نەرمە قاوغدارەکان، قارچک، مێرووەکان،
-
5:07 - 5:10گۆشتی گیاندارە بچووکەکانی
مەترسییان لەسەر نییە، -
5:10 - 5:15هەموویان کە بەردەست بوون
لە ناوچەکانی چواردەورمان. -
5:16 - 5:18کەواتە ئەم خواردنە چی لێهات؟
-
5:19 - 5:22بۆچی سەبەتەی خواردنی ئەم سەردەمە
هێندە بچووکە؟ -
5:23 - 5:29ئەتوانین باسی هۆکارە ژینگەیی و
ئابورییە سیاسییە ئاڵۆزەکان بکەین، -
5:29 - 5:33بەڵام لێرەم بۆ ئەوەی زیاتر باسی
ئەم دیاردە مرۆڤانەترەی شەرمەزاری بکەم، -
5:35 - 5:38چونکە شەرمەزاری خاڵە گرنگەکەیە
-
5:38 - 5:42کە خواردن لەسەر قاپەکەت دیارنامێنێت بەهۆیەوە.
-
5:43 - 5:45شەرمەزاری چی ئەکات؟
-
5:46 - 5:49شەرمەزاری واتلێئەکات
هەست بە بچووکی بکەیت، -
5:49 - 5:50بە دڵتەنگی،
-
5:50 - 5:51شایستەنەبوون،
-
5:51 - 5:53نامرۆڤی.
-
5:54 - 5:58شەرمەزاری ناڕازیبوون
لە بیروباوەڕ ئەهێنێت. -
5:58 - 6:00چیرۆکی خۆراکەکان ئەشێوێنێت.
-
6:01 - 6:03با ئەم نموونەیە وەرگرین.
-
6:04 - 6:06ئەتەوێت چۆن شتێکی
-
6:07 - 6:09خۆشی بەربڵاو بخۆیت
-
6:10 - 6:13کە لە هەموو ژینگەکەی چواردەورتا هەیە؟
-
6:13 - 6:15هەموو ئەوەی لەسەرتە بیکەیت
کۆکردنەوەیەتی، -
6:15 - 6:18وشککردنەوەیەتی، و هەڵگرتنی، و
-
6:18 - 6:20ئیتر ماوەی ساڵێک ئەتبێت بۆ ئەوەی
-
6:20 - 6:24وەک چەندین ژەمە خواردنی
هەمەجۆر ئامادەی بکەیت. -
6:25 - 6:29هیندستان خواردنێکی لەو جۆرەی هەبوو،
پێی ئەوترا، "ماهوا،" -
6:29 - 6:30ئەم گووڵە لەویا. و
-
6:31 - 6:35ماوەی سێ ساڵ ئەبێت
توێژینەوە لەسەر ئەم خواردن ئەکەم. -
6:36 - 6:40ناسراوە بەوەی بەها خۆراکییەکەی
زۆر بەرزە لە دابونەریتی ڕەسەن و -
6:40 - 6:42بەپێی توێژینەوەی زانستی.
-
6:43 - 6:45بۆ خەڵکە ڕەسەنەکە،
-
6:45 - 6:49زۆر بەردەست بوو
ماوەی چوار بۆ شەش مانگی ساڵ. -
6:51 - 6:54بە چەندین ڕێگا، زۆر هاوشێوەیە لەگەڵ
مارولای ناوچەی خۆتان، -
6:54 - 6:57جگە لەوەی گووڵە، نەک میوە.
-
6:58 - 7:00چونکە دارستانەکان زۆری لێیە،
-
7:00 - 7:04خەڵک ئەتوانن بەشی ساڵێک کۆکەنەوە
بۆ ئەوەی بیخۆن و -
7:04 - 7:05بەشی فرۆشتنیش هەڵگرن.
-
7:06 - 7:11بۆم دەرکەوت ٣٥ خواردن هەیە
بە ماهوا درووست ئەکرێت -
7:11 - 7:14کە چیتر کەس لێینانێت.
-
7:15 - 7:20ئەم خواردنە چیتر تەنانەت
وەک خواردنیش ناناسێنرێت، -
7:20 - 7:22بەڵکو وەک ماددەیەکی خاو بۆ مەی.
-
7:23 - 7:26ئەکرێت دەستگیر بکرێیت
ئەگەر لە ماڵەکەتدا هەبێت. -
7:26 - 7:29هۆکارەکەی؟ شەرمکردن.
-
7:29 - 7:33قسەم لەگەڵ خەڵکی ڕەسەنی
هەموو هیندستان کرد -
7:33 - 7:35کە بۆچی چیتر ماهوا ناخورێت. و
-
7:36 - 7:38هەمان وەڵامم وەرگرت لە هەموویان.
-
7:39 - 7:42"ئاه، ئەوکاتە ئەمانخوارد
کە هەژار و برسی بووین. -
7:43 - 7:45ئێستا بۆچی بیخۆین؟
-
7:45 - 7:47برنج یان گەنممان هەیە."
-
7:49 - 7:51لە هەمان کاتیشدا،
-
7:51 - 7:54خەڵکیش هەیە پێ ئەڵێن
ماهوا چەند خواردنێکی باشە. -
7:55 - 7:58هەمووکات چیرۆکی ئەو بەتەمەنانە هەیە
کە حەزیان لە خواردنی ماهوا بوو. -
7:59 - 8:03"ئەم نەنکەی ئێمە،
دە منداڵی بووە، و -
8:03 - 8:08هەر بەردەوامبوو لەوەی کۆشش بکات،
نە ماندوو ئەبوو، نە نەخۆش ئەکەوت." -
8:09 - 8:14هەمان چیرۆک لە هەموو لایەک هەیە.
-
8:15 - 8:16چۆن ئەبێت؟
-
8:16 - 8:19هەمان خواردن
-
8:19 - 8:24وەک خواردنێکی باش و
خواردنی هەژاریش سەیر ئەکرێت، -
8:24 - 8:26لە هەمان ڕستەدا؟
-
8:27 - 8:29بە هەمان شێوە بۆ خواردنەکانی تری دارستان.
-
8:30 - 8:33چیرۆکی جەرگ بڕم بیستووە
-
8:33 - 8:36لەسەر قاتوقڕی و برسێتی،
-
8:36 - 8:39خەڵکەکەی لەسەر خواردنی پاشماوەی
ناو دارستانەکان ژیاون، -
8:40 - 8:42چونکە هیچ خواردنێک نەبووە.
-
8:43 - 8:45ئەگەر کەمێک قوڵتر ببیتەوە،
-
8:45 - 8:49دەرئەکەوێت مەسەلە
نەبوونی خواردن نەبووە -
8:49 - 8:52بەڵکو نەبوونی خواردنێکی
سەردەمی وەک برنج بووە. -
8:52 - 8:54لێم پرسین،
-
8:54 - 8:58چۆن فێربوویت ئەو خواردنە بەناو
پاشەڕۆیە ئەخورێت؟ -
8:59 - 9:04کێ پێی وتیت هەندێک ڕەگی کێوی تاڵی
هاوشێوەی پەتاتە ئەکرێت شیرین بکرێت -
9:04 - 9:06بەوەی شەو لەناو جۆگەکەیا بەجێی بێڵیت؟
-
9:07 - 9:10یان چۆن گۆشتی ناو قاوغی
لولوپێچێک دەرکەیت؟ -
9:10 - 9:13یان چۆن تەڵە بۆ جرجێکی کێوی دابنێیت؟"
-
9:14 - 9:17لەو کاتەیایە دەست ئەکەن
بە خووراندنی سەریان، و -
9:17 - 9:20درک بەوە ئەکەن کە
لە گەورەکانیانەوە فێری بوون، -
9:21 - 9:27کە باوباپیرانیان بۆ چەندین سەدە لەسەر
ئەم خواردنانە ژیاون و ماونەتەوە -
9:27 - 9:29پێش ئەوەی برنج بێت، و
-
9:29 - 9:33ئەوکاتە زۆر لە نەوەکانی ئێستا
لەشیان تەندروستتر بووە. -
9:34 - 9:36کەواتە خواردنی ڕەسەن ئاوای لێهاتووە،
-
9:38 - 9:39شەرمکردن لێی ئاوای لێهاتووە:
-
9:39 - 9:46ونکردنی خواردن و دابونەریتی خواردنی کۆن
لە ژیان و یادەوەری خەڵک -
9:46 - 9:48بێ ئەوەی تەنانەت درکیشی پێبکەن.
-
9:50 - 9:53کەواتە چۆن ئەمە چاککەینەوە؟
-
9:54 - 10:00چۆن سیستمە جوان و ئاڵۆزەکانی
خواردنە سرووشتییەکانمان بگێڕینەوە، -
10:01 - 10:06خواردنەکانی بە خۆشەویستییەوە لەلایەن دایکە زەوییەوە
بەپێی ئاوازی خۆی دراوە پێمان، -
10:07 - 10:11خواردنەکانی بە شادییەوە لەلایەن
ژنە ڕەسەنەکانەوە ئامادە ئەکرا و -
10:11 - 10:14لەلایەن باوباپیرانمانەوە بە شادی و
سوپاسگوزارییەوە ئەخورا، -
10:15 - 10:19خواردنەکەی تەندروست، ناوخۆیی، سرووشتی،
-
10:20 - 10:22هەمەجۆر، و خۆش بوو،
-
10:22 - 10:25پێویستی بە بەخێوکرن نەبوو،
-
10:25 - 10:27زیانی نەئەگەیاند بە ژینگەکەمان،
-
10:28 - 10:29هیچی تێنەئەچوو؟
-
10:30 - 10:32هەموو ئەم خواردنەمان ئەوێت، و
-
10:32 - 10:35پێموانییە پێویست بکات
پێتان بڵێم بۆچی. -
10:36 - 10:40پێویست ناکات هیچتان پێبڵێم
لەسەر قەیرانی جیهانی خۆراک، -
10:40 - 10:43گۆڕانی کەشوهەوا، قەیرانی ئاو،
-
10:43 - 10:44ماندوێتی خاک،
-
10:44 - 10:46هەرەسهێنانی سیستمی کشتوکاڵی،
-
10:46 - 10:47هەموو ئەوانە.
-
10:48 - 10:52بەڵام بۆ من، هۆکارە گرنگەکان
کە بۆچی ئەم خواردنانەمان ئەوێت -
10:52 - 10:54ئەوانەی لە قوڵاییەوە هەستیپێئەکەین،
-
10:55 - 10:58چونکە خواردن زۆر شتە.
-
10:58 - 11:02خواردن بەخێوکردنە، ئاسوودەییە،
-
11:02 - 11:05داهێنانە، کۆمەڵگایە،
-
11:05 - 11:09شادییە، ئارامی، ناسنامە، و
-
11:09 - 11:10چەندین شتی تریش.
-
11:11 - 11:13پەیوەندیمان چۆنە لەگەڵ خواردنەکانمان
-
11:13 - 11:15پێناسەی زۆر شتی ژیانمان ئەکات.
-
11:16 - 11:18پێناسەی پەیوەندیمان ئەکات لەگەڵ لەشماندا،
-
11:19 - 11:21چونکە دەرئەنجام لەشمان خۆراکە.
-
11:22 - 11:26پێناسەی هەستی بنچینەیی
پەیوەندیمان ئەکات -
11:26 - 11:27لەگەڵ بوونماندا.
-
11:28 - 11:32لەم ڕۆژەدا لەهەموو شتێک زیاتر
پێویستمان بەم خواردنانەیە -
11:32 - 11:35بۆ ئەوەی بتوانین پێناسەی
شوێنی خۆمان بکەینەوە وەک مرۆڤ -
11:35 - 11:38لەناو نەخشەی سرووشتی چواردەوردا.
-
11:39 - 11:41ئایا ئەمڕۆ پێویستمان بەوەیە
دووبارە پێناسە بکەینەوە؟ -
11:44 - 11:48بۆ من، وەڵامە ڕاستەقینەکە خۆشەویستییە،
-
11:49 - 11:54چونکە خۆشەویستی تەنیا شتە بەرەنگاری
شەرملێکردن ببێتەوە. و -
11:56 - 12:00چۆن خۆشەویستی زیاتری خۆمان بهێنین
بۆ ئەم پەیوەندییەمان لەگەڵ خواردنەکانمان؟ -
12:02 - 12:06بۆ من، خۆشەویستی بەزۆری،
-
12:06 - 12:10دەربارەی ئامادەبوونتە
بۆ هێواشبوونەوە، -
12:11 - 12:14بۆ ئەوەی کاتی خۆت وەرگریت
بۆ هەستپێکردن، -
12:14 - 12:18گوێگرتن، و پرسیارکردن.
-
12:20 - 12:22لەوانەیە گوێگرتن بێت لە لەشی خۆمان.
-
12:23 - 12:30چییان ئەوێ لە خوار خووی
خواردنمان، و بیروباوەڕمان و -
12:30 - 12:32ئالوودەبوونمانەوە؟
-
12:32 - 12:36لەوانەیە کات وەرگرتن بێت
بۆ هەڵسەنگاندنی ئەو بیروباوەڕانە. -
12:37 - 12:39لە کوێوە هاتوون؟
-
12:40 - 12:42لەوانەیە گەڕانەوە بێت بۆ منداڵیمان.
-
12:43 - 12:45ئەوکاتە چی خواردنێکمان حەز لێبوو، و
-
12:46 - 12:47چی شتێک گۆڕاوە؟
-
12:48 - 12:53لەوانەیە بەسەربردنی ئێوارەیەکی
ئارام بێت لەگەڵ گەورەیەکا، -
12:53 - 12:56گوێگرتن لە یادەوەری خواردنەکانیان،
-
12:56 - 12:59یان تەنانەت یارمەتیدانیان لە ئامادەکردنی
شتێکدا کە حەزیان لێیە و -
12:59 - 13:00پێکەوە خواردنی ژەمێک.
-
13:02 - 13:06خۆشەویستی ئەکرێت دەربارەی
بیرهاتنەوەی ئەوەبێت -
13:06 - 13:08کە مرۆڤایەتی فراوانە و
-
13:08 - 13:10هەڵبژاردنی خواردنەکان ئەگۆڕێت.
-
13:11 - 13:15ئەکرێت دەربارەی نیشاندانی
ڕێز و مەراق بێت -
13:15 - 13:17لەجیاتی لۆمەکردن
-
13:17 - 13:20کاتێک ئەبینین کەسێک چێژ ئەبینێت
لە خواردنێک کە پێی ئاشنا نین. -
13:22 - 13:26خۆشەویستی ئەکرێت دەربارەی
تەرخانکردنی کات بێت بۆ پرسیارکردن، -
13:27 - 13:28بۆ هەڵکۆڵین بۆ زانیاری،
-
13:28 - 13:30هەوڵدان بۆ درووستکردنی پێکەوە بەستن.
-
13:31 - 13:35لەوانەیە تەنانەت پیاسەیەکی
ئارامیش بێت بەناو سەوزاییەکدا -
13:35 - 13:40بۆ ئەوەی بزانیت ئایا هەندێک ڕووەکی
دیاریکراو قسەت لەگەڵ ئەکەن. -
13:40 - 13:41ئەوە ڕووئەیات.
-
13:41 - 13:43هەمووکات قسە لەگەڵ من ئەکەن.
-
13:45 - 13:46لە هەموو شتێکیش زیاتر،
-
13:47 - 13:51خۆشەویستی متمانەکردن کە
ئەم هەنگاوە بچووکانە بۆ گەڕان -
13:51 - 13:55توانای ئەوەی هەیە بمانگەیەنێت
بە شتێکی گەورەتر، -
13:56 - 13:59هەندێک جار بۆ هەندێک وەڵامی زۆر سەرسامکەر.
-
14:00 - 14:03جارێکیان ژنێک کە کاری
لەسەر گژوگیای پزیشکی ئەکرد پێی وتم -
14:03 - 14:06کە خۆشەویستی پیاسەکردنە بەسەر
دایکە زەویدا -
14:06 - 14:09وەک خۆشەویستترین منداڵی،
-
14:10 - 14:15متمانە بەوە بکەیت کە
مەرامێکی ڕاستگۆیانەی هەیە و -
14:15 - 14:17ئەزانێت چۆن ڕێبەری هەنگاوەکانمان بکات.
-
14:18 - 14:20هیوادارم ئیلهامم پێبەخشیبێتن
-
14:20 - 14:23بۆ ئەوەی دەستبکەنەوە بە بیرکردنەوە
لە خواردنی باوباپیرانتان. -
14:23 - 14:25سوپاس بۆ گوێگرتنتان.
-
14:25 - 14:27(چەپڵەلێدان)
- Title:
- باوباپیرانتان حەزیان لە چی خواردنێک بووە؟
- Speaker:
- ئەپارنا پالاڤی
- Description:
-
لە سەرانسەری جیهاندا، کلتورەکانی خواردنە ڕەسەنەکان خەریکن دیار نامێنن بەهۆی کشتوکاڵی بەپیشەسازی کراوەوە و خەریکە ئەگۆڕێت بۆ خواردنێکی نموونەیی بەپێی بیروباوەڕی خۆرئاوا. پسپۆڕی خۆراک ئەپارنا پالاڤی ئەمانگێڕێت بەسەر لێکۆڵینەوەکەی کە بۆچی خواردنە باوە کۆنەکان بێ ئەوەی هەستی پێبکەین دیارنەمان لە ژیان و یادەوەری خەڵک -- و چارەسەرێک نیشان ئەیات بۆ زیندووکردنەوەی پەیوەندیمان لەگەڵ خواردنەکانی ئەیخۆین.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 14:40
![]() |
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for What foods did your ancestors love? | |
![]() |
Hiwa Foundation accepted Kurdish subtitles for What foods did your ancestors love? | |
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for What foods did your ancestors love? | |
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for What foods did your ancestors love? | |
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for What foods did your ancestors love? | |
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for What foods did your ancestors love? | |
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for What foods did your ancestors love? |