چۆن شتەکان بە کەسی وەرنەگرین | فریدریک ئیمبۆ | تێد ئێکس میشیلین
-
0:10 - 0:12(دەنگی فیکە لێدانی ناوبژیوانەکە)
-
0:13 - 0:14ئێوارەتان باش!
-
0:14 - 0:16ئێوارەتان باش. چۆنن؟
-
0:17 - 0:19ئێوە باشن؟ باشن!
-
0:19 - 0:21بەخێربێن، بەخیربێن،
بەخێربێن بۆ ئەم یارییە. -
0:21 - 0:25ئەم یارییە ڕێک ۱٨ خوولەک دەخایەنێت.
-
0:25 - 0:28باشە؟ ئێوەش هەمووتان بەشێکن لە هەمان تیم:
-
0:29 - 0:30میکێلین.
-
0:30 - 0:31باشە؟
-
0:31 - 0:35ئینجا برادەران،
ئەمەوێ یارییەکی دادپەروەرانە بێ، و -
0:35 - 0:37ڕێز و ئەرێنی لە یاریگاکە هەبێت.
-
0:38 - 0:40ئەمە گونجاوە بۆ هەمووتان؟
-
0:40 - 0:41زۆر باشە.
-
0:42 - 0:43بەختێکی باش!
-
0:43 - 0:49ساڵێک بەرلە ئێستا، بڕیارمدا
ببمە ناوبژیوانی یاری تۆپی پێ. -
0:49 - 0:52بەڵام ئەمە لەبەر پارە نەبوو.
-
0:52 - 0:54بۆ هەر یارییەک تەنها ٢٠ یۆرۆم وەردەگرت.
-
0:54 - 0:57بۆیە بەڕاستی دەوڵەمەند نەدەبووم
بەو پارەیە، وایە؟ -
0:57 - 1:02نەخێر. بڕیارمدا ببمە ناوبژیوان
لەبەر دوو هۆکاری دیکە. -
1:03 - 1:05یەکەم - بۆ مانەوەم بە لەش و لارێکی ڕێک.
-
1:05 - 1:12دووەم - ئەمویست فێرببم چۆن
شتەکان بە کەسیی وەرنەگرم. -
1:12 - 1:13[چۆن شتەکان بە کەسیی وەرنەگرین؟]
-
1:14 - 1:16وا دیارە هەندێکتان هاوڕان.
-
1:16 - 1:17دەشێ بیربکەنەوە،
-
1:17 - 1:20"بوون بە ناوبژیوان ژینگەیەکی زۆر گونجاوە
-
1:20 - 1:24بۆ ئەوەی فێربین چۆن شتەکان بە کەسیی
وەرنەگرین، وانییە؟" -
1:24 - 1:29چونکە زۆر دەگمەن بینەر بۆ هاندانت
یان بۆ شتی باش هاوار دەکات. -
1:29 - 1:31نەخێر. ئەی بۆچی هاوار دەکەن؟
-
1:31 - 1:32بەردەوام بە،
بەردەوام بە. -
1:32 - 1:34[بینەر:] دۆڕاو! ئایا کوێریت؟"
-
1:34 - 1:36بەڵێ، بەڵێ، وایە!
-
1:36 - 1:39وەکو ناوبژیوان، من سەرزەنشتکراوەکەم.
-
1:40 - 1:42هەمیشە، وادەردەکەوێت من هەڵەم.
-
1:42 - 1:44هەمیشە هەڵەکە لە منەوەیە.
-
1:44 - 1:49هەروەها دەمویست فێرببم چۆن
هەموو ئەمانە بە کەسیی وەرنەگرم. -
1:51 - 1:54چونکە بەڕاستی لەگەڵ ئەمەدا کێشەم هەبوو.
-
1:54 - 1:57بۆ نموونە، کاتێ بەهێواشی ئۆتۆمبێل لێدەخوڕم
-
1:57 - 2:00چونکە ئەمەوێ شوێنێکی دیاریکراو بدۆزمەوە
کە بۆی دەگەڕێم -
2:00 - 2:04هەروەها کەسێک لەدوامەوە ئۆتۆمبێل لێدەخوڕێ،
-
2:04 - 2:05واھەستەکەم بەشوێنمەوەن.
-
2:05 - 2:09بەتایبەت کاتێک دەست بە ھۆڕین لێدان و
ھەڵکردنی لایتەکانیان دەکەن، -
2:10 - 2:12بەشێوەیەکی کەسیی وەریدەگرم.
-
2:12 - 2:16ئەزانم نابێت بەو شێوە وەریبگرم،
بەڵام ئیتر ڕوودەدات. -
2:16 - 2:18تێدەگەن مەبەستم چییە؟
-
2:19 - 2:22یان کاتێ کەسێک لە خولەکی کۆتاییدا
مەوعیدێک ھەڵدەوەشێنێتەوە، -
2:22 - 2:25واھەستدەکەم ئەوەندە گرنگ نەبووم لای بۆیە.
-
2:25 - 2:29دووبارە، بەشێوەیەکی کەسیی وەریدەگرم.
-
2:30 - 2:32تەنانەت پڕۆفێشناڵیش.
-
2:32 - 2:34من قسەکەرێکی گشتیم، وەکو ئەمشەو.
-
2:34 - 2:35ئەمە ئیشی منە .
-
2:35 - 2:38وتار پێشکەشدەکەم، بەڕاستیش حەزدەکەم
-
2:38 - 2:41ھەتاکو بتوانم گوێگر بۆلای قسەکانم ڕابکێشم.
-
2:42 - 2:46لەبەرئەوە ھەر لەسەرەتاوە ببینم
کەسێک ئاگای لە قسەکانم نییە -
2:46 - 2:49بۆ نموونە، کاتێ کەسێک
خەریکی مۆبایلەکەیەتی -- -
2:50 - 2:52یەکسەر ئەوە ڕوودەدات:
-
2:52 - 2:54بەشێوەیەکی کەسی وەریدەگرم.
-
2:55 - 2:56ئارام بن!
-
2:56 - 2:58ئێوە سەلامەتن ئەمشەو. خەمتان نەبێت.
-
2:58 - 3:00ئازادبن لە بەکارهێنانی مۆبایلەکانتان،
-
3:00 - 3:03تەنانەت دەتوانن لەگەڵ
کەسەکەی تەنیشیشتان قسەبکەن. -
3:03 - 3:05من بە شێوەیەکی کەسی وەریناگرم.
-
3:05 - 3:06بۆچی نا؟
-
3:06 - 3:10لەبەرئەوەی ئێستا لێرە زۆر بەئاگام
لەوەی لەوانەیە ڕووبدات. -
3:10 - 3:14لەوەش گرنگتر، ستراتیژێکم ھەیە
بۆ مامەڵەکردن لەگەڵی. -
3:15 - 3:19بۆیە ئەمشەو حەزدەکەم
ئەم ستراتیژەتان بۆ باسبکەم. -
3:20 - 3:21ئێوەش حەز دەکەن؟
-
3:22 - 3:23زۆر باشە.
-
3:23 - 3:27چونکە ، پێموابێ من تاکە کەس نیم لێرە
-
3:27 - 3:30کە ھەندێجار شتەکان بەکەسی وەردەگرم، ڕاستە؟
-
3:31 - 3:32بیھێننە پێش چاوتان -
-
3:32 - 3:36ھاوڕێکەتان بانگهێشت دەکەن
بچنە سینەما، ئەویش دەڵێ، -
3:36 - 3:38"ئۆو، ببورە، ئیشم ھەیە."
-
3:38 - 3:41بەڵام وێنەیەکی لە سۆشیاڵ میدیا دەبینی
-
3:41 - 3:46کە هەمان شەو لەگەڵ ھاوڕێکانی دیکەی
نانی ئێوارە دەخۆن! -
3:47 - 3:51یان بیهێنە پێش چاوت بە پڕۆژەیەکەوە
زۆر خۆت ماندوو کردووە -
3:51 - 3:53ئەنجامی کۆتاییەکەشی زۆر جێگەی شانازیتە،
-
3:54 - 3:57بەڵام تەنھا شتێک بۆت دێت ڕەخنەیە.
-
3:57 - 3:59بۆیە دێیتەوە ماڵەوە،
-
3:59 - 4:03ئەتەوێ ئەم ئەزموونە ناخۆشە باسبکەیت.
-
4:03 - 4:05بەڵام لەکاتی قسەکردندا،
-
4:05 - 4:09کەسێکی ترھەڵدەستێ
تەلەفزیۆنەکە دائەگیرسێنێ. -
4:10 - 4:13ئێستا، کێ لەئێوە ئەم ھەڵوێستە
بە کەسیی وەردەگرێت؟ -
4:13 - 4:15ئادەی با دەستتان ببینم.
-
4:16 - 4:17زۆربەتان.
-
4:18 - 4:19بۆچی؟
-
4:20 - 4:22بۆچی شتەکان بەکەسی وەردەگرین؟
-
4:22 - 4:25کەسێک قسەیەک یان شتێکی کرد.. یەکسەر
-
4:25 - 4:31ھەست بە بێتاقەتی، پشتگوێخستن و ئازار و
ناپاکی لەلایەن کەسەکەی دیکەوە دەکەین. -
4:31 - 4:32ئێمە وا بیردەکەینەوە ،
-
4:32 - 4:34ھەڵەی کەسەکەی ترە.
-
4:34 - 4:37ئەو بەرپرسە لەوەی ھەستی پێدەکەین.
-
4:37 - 4:38ئەبێ ئەو سەرزەنشت بکرێت.
-
4:38 - 4:40ئێستا، بوەستن، بوەستن.
-
4:40 - 4:42کێ وا دەڵێت؟
-
4:42 - 4:44چ بەشێکی ئێمەیە قسە دەکات؟
-
4:44 - 4:46[بۆچی؟]
-
4:46 - 4:47[ئیگۆ]
-
4:47 - 4:48ئەوە ئیگۆی ئێمەیە.
-
4:49 - 4:53ئیگۆمان پێیوایە دەوروبەرمان
پێویستە بایەخمان پێبدەن. -
4:53 - 4:56ئیگۆمان نایەوێ ڕەخنەمان لێبگیرێت
نەخێر، بەهیچ جۆرێک! -
4:56 - 4:59ئیگۆمان دەیەوێت گرنگ بێت:
-
4:59 - 5:00"من ڕاستم"!
-
5:02 - 5:04ئەمە ئەوەیە تۆ ئەتەوێت؟
-
5:05 - 5:07ئەتەویت ڕاست بیت؟
-
5:07 - 5:08ئەتەویت ڕاست بیت؟
-
5:08 - 5:09(هەناسە هەڵکێشان)
-
5:09 - 5:11بەڕاستی ماندووکەرە.
-
5:11 - 5:14کاتێک ئێگۆم کۆنترۆڵم دەکات،
هەموو ڕۆژەکە شەڕدەکەم. -
5:14 - 5:17لە کێشەیەکی بەردەوامدام لەگەڵ هەموو جیهان
-
5:18 - 5:19هەروەها ئەمە وزەم کەمدەکات.
-
5:20 - 5:25ئایا زۆر ئاسانتر نابێ
ئەگەر شتەکان بە کەسیی وەرنەگرین؟ -
5:25 - 5:28لەبەرئەوەی ئەو کاتە
هیچ کەس دەسەڵاتی بەسەر تۆدا نییە. -
5:28 - 5:29تۆ ئازادی.
-
5:29 - 5:32پەیوەندی و گونجاویەکی زۆر زیاتر
-
5:32 - 5:33لەنێوان خۆت و دەورووبەر ئەزموون دەکەیت.
-
5:33 - 5:35بەدڵنیاییەوە!
-
5:35 - 5:38چونکە وزەت لە شتی باش بەکاردەهێنیت
-
5:38 - 5:43لەبری ئەوەی لە شەڕێکی بێکۆتا بەکاریبهێنیت
دژ بەو شتانەی تێکتدەدەن. -
5:44 - 5:46بۆیە پرسیارەکە ئەوەیە
-
5:46 - 5:52تۆ دەەتەوێت ڕاست بیت
یان دەتەوێ دڵخۆش بیت؟ -
5:53 - 5:55ئەزانم هەندێک لە ئێوە بیر لە چی دەکەنەوە:
-
5:55 - 5:59"دڵنیام لەوەی دڵخۆش دەبم
لە ئەنجامی ئەوەی کە ڕاستم." -
6:01 - 6:03باشە، چۆن ئەوە دەکەیت؟
-
6:03 - 6:08چۆن دڵخۆش دەبیت بەوەی شتەکان
بە کەسیی وەرنەگریت؟ -
6:08 - 6:13تۆ لە سەرەتای دەستپێکردنی
یاری ژیانتدا وەستاویت، -
6:13 - 6:18لەم یارییەوە فیردەبیت چۆن وازبهێنی لەوەی
ئیتر شتەکان بە کەسی وەرنەگریت. -
6:18 - 6:22بۆیە وەکو ناوبژیواێک
کۆینەکەمم هێناوە بۆهەڵدان. -
6:22 - 6:28هەموو کۆینێک دوو ڕووی هەیە:
خەت و شێر -
6:28 - 6:31هەروەها ئاماژەن بۆ دوو ستراتیژی،
-
6:31 - 6:35دوو ستراتیژی بۆ ئەوەی چیتر شتەکان
بە کەسی وەرنەگری. -
6:36 - 6:38بەڕێز ، بەڕێز ، ئێوارە باش.
-
6:38 - 6:41تۆ کاپتنی ئەم تیپە گەورەیەیت.
-
6:41 - 6:43دەتوانی هەڵبژێری: شێر یان خەت؟
-
6:43 - 6:44("کاپتن") شێر.
-
6:44 - 6:45باشە.
-
6:47 - 6:49بەختت باشە. شێر دەرچوو!
-
6:49 - 6:51ئامادەی بۆ ستراتیژی یەکەم؟
-
6:51 - 6:54باشە، بەمشێوەیەیە.
-
6:54 - 6:55ستراتیژی یەکەم-
-
6:55 - 6:57دەربارەی من نییە.
-
6:58 - 7:00مەبەستت چییە لەوەی دەربارەی من نییە؟
-
7:01 - 7:03نامۆ دیارە، وانییە؟
-
7:03 - 7:09چونکە کاتێ شتەکان بەکەسی وەردەگرم،
بڕوام وایە دەربارەی منە. -
7:09 - 7:12کاتێ کەسێک دەبینم
سەرقاڵی مۆبایلەکەیەتی، بێتاقەت دەبم. -
7:12 - 7:16پێموایە، " کاتێکی زۆر و ھەوڵێکی زۆرم
بۆ پێشکەشکردنی ئەم بابەتە تەرخانکردووە. -
7:17 - 7:18ئەمەوێت جێگەی پێزانین بێت."
-
7:18 - 7:22تەنھا بیر لە "من، و خۆم دەکەمەوە."
-
7:22 - 7:25ئەوە ڕوون و ئاشکرایە، وانییە؟ وایە.
-
7:25 - 7:29بەڵام لە ڕاستیدا، دەربارەی من نییە.
-
7:29 - 7:34چی دەبێ ئەگەر لەڕوانگەی
بەرامبەرەوە سەیری بکەم، -
7:34 - 7:35پرسیار لە خۆم بکەم،
-
7:35 - 7:40"بۆچی ئەو کەسە سەیری مۆبایلەکەی دەکات؟"
-
7:40 - 7:44پێدەچێ نامەیەکی گرنگی بۆ ھاتبێت
کە چاوەڕێی بووە. -
7:45 - 7:50یان بابەتەکەی منی زۆر بە دڵ نییە.
-
7:50 - 7:51ئەکرێت!
-
7:51 - 7:54یان بەپێچەوانەوە، بابەتەکەمی زۆر بەدڵە
-
7:54 - 7:56و دەیەوێ سەرنج و تێبینی
لە مۆبایلەکەیدا بنووسێت -
7:56 - 7:59هەر بەو بۆنەیەوە، زۆر زیرەکانەیە ئەوە بکەن
-
8:00 - 8:05بە سادەیی پێویستە تەرکیزم لەسەر وشەی
"من" بۆ ئێمە "بگۆڕم،" -
8:05 - 8:08ھەروەھا بە کەسیش وەرینەگرم.
-
8:09 - 8:11ئەگەر ھەوڵبدەم لە مەبەستی
بەرامبەر تێبگەم، -
8:12 - 8:16مەجالی تێگەشتنم زیاتر دەکەم
لەبری وەڕەسبوونم. -
8:17 - 8:19ئایا ئەمە شتێکی بیری ئێوە هێنایەوە؟
-
8:20 - 8:23کاتێ ئەتەوێ کوڕەکەت بخەوێنی
بەڵام ئەو نایەوێ بخەوێت. -
8:23 - 8:27خۆی بە زەوییەکەدا دەدات،
لێتدەدات و هاواردەکات "ڕقم لێتە!" -
8:28 - 8:30ئایا ئەمە بەکەسیی وەردەگریت؟
-
8:30 - 8:31نەخێر!
-
8:31 - 8:35نا، وەر ناگریت چونکە دەزانیت
مەبەستی تۆ نییە. -
8:35 - 8:37دەربارەی خۆیەتی کە چی دەوێت و چی پێوەستە.
-
8:37 - 8:42ئەو تووڕەیە چونکە ئەیەوێت کاتێکی زیاتر
بەخەبەر بێت، ئەوە هەموویەتی. -
8:42 - 8:45بۆیە یەکەم ستراتیژی
بۆ ئەوەی بە کەسیی وەرینەگرین ئەوەیە -
8:45 - 8:47دەربارەی من نییە.
-
8:47 - 8:51تەماشای مەبەستی کەسی بەرامبەر بکە.
-
8:51 - 8:54کاتێک شۆفێرێک زۆر نزیک دەبێتەوە و
لایتەکانیت تێدەکات -
8:54 - 8:57ئەگەری زۆرە بەهۆی ئەوەی پەلەیەتی وادەکات.
-
8:57 - 9:00مەبەستی من نییە، دەبینن؟
-
9:00 - 9:03ڕێک هێندە سادەیە.
-
9:05 - 9:07لەڕووی تیۆرییەوە.
-
9:07 - 9:11بەڵام لە ژیانی واقیعیدا
دەردەکەوێ کە زۆر قوورسە. -
9:12 - 9:14خووشکان و برایان، ئایا دەزانن،
-
9:14 - 9:18ڕۆژانە چەند بیرکردنەوە بە مێشکماندا دێت؟
-
9:20 - 9:22٥٠ هەزار!
-
9:22 - 9:25هەروەها بیربکەنەوە چەندێک لەوانە ئەرێنین؟
-
9:26 - 9:28تەنها ١٠ هەزار.
-
9:28 - 9:35کەواتە لە ٪٨٠ بیرکردنەوەمان نێگەتیڤە.
-
9:35 - 9:37ئەوە زۆرە، وانییە؟
-
9:38 - 9:41کاتێک دوو هاورێ دەبینی پێکەوە قسە دەکەن و،
-
9:41 - 9:45ئینجا سەیرێکی تۆش دەکەن و پێدەکەنن،
-
9:45 - 9:46تۆ پێتوایە،
-
9:46 - 9:51"ئۆو، لەوانەیە پێڵاوە تازەکەمیان
بینیبێت و حەزی لێبکەن"؟ -
9:51 - 9:53نەخێر!
-
9:53 - 9:54یان پێتوایە،
-
9:54 - 9:56بە من پێدەکەنن.
-
9:56 - 9:59چرپە چرپ لەبارەی منەوە دەکەن".
-
9:59 - 10:02بۆیە زۆری دەوێت خۆت ڕاست بکەیتەوە و بڵێی،
-
10:02 - 10:04"بوەستە. هیچ نازانم!
-
10:04 - 10:08پێدەچێ بە شتێک پێبکەنن
هیچ پەیوەندی بە منەوە نەبێت." -
10:09 - 10:13بۆیە بینینی نیازی ئەرێنی کەسی بەرامبەر
-
10:13 - 10:18پێویستی بە مەشق کردن و ڕاهێنانی زۆرە.
-
10:19 - 10:22هەر بۆیە من بوومە ناوبژیوان:
-
10:22 - 10:27بۆ ئەوەی ڕاهێنان بە مێشکم بکەم کە
شتەکان بە کەسی وەرنەگرێت. -
10:27 - 10:30هەفتەی کاتژمێر و نیوێک بە درێژایی یارییەک،
-
10:30 - 10:32ڕاهێنان بە مێشکم دەکەم.
-
10:32 - 10:34ئەمە دەڵێم مەبەستم ڕاهێنانی تۆپی پێیە.
-
10:34 - 10:36ئێستا، پێش یارییەکە خۆم گەرم دەکەم.
-
10:36 - 10:38نەک تەنها جەستەیی، بەڵکو مێشکیشم.
-
10:38 - 10:42هەندێک ئامؤژگاری خۆم دەکەم
لە ژووری خۆگۆڕینەکە: -
10:42 - 10:43"فرێدریک، ئاگادار بە.
-
10:43 - 10:46زۆر شت لە یارییەکەدا کارت تێدەکات.
-
10:46 - 10:49هەندێ بڕیاردەدەیت کە
بەدڵی هەموو کەس نابێ -
10:49 - 10:52هەروەها هاوارت تێدەکەن و
شتی ناخۆشت پێدەڵین." -
10:52 - 10:53بۆیە بە خۆم دەڵێم،
-
10:53 - 10:56"فرێدریک، بەکەسیی وەرینەگریت.
-
10:56 - 10:58مەبەستیان من نییە.
-
10:59 - 11:01تەنها ئەیانەوێت خۆیان ڕاست بن.
-
11:01 - 11:05ئەوان تەنیا دەیانەوێ یانەکەیان بیباتەو."
-
11:05 - 11:06ئەبینن؟
-
11:06 - 11:10کاتێک تەرکیزم لەسەر
مەبەستی کەسی بەرامبەرە، -
11:10 - 11:12پێویست بەوە ناکات بە کەسیی وەریبگرم.
-
11:13 - 11:16کاتێک ئەم ستراتیژە زۆر بە وردی
جێبەجێدەکەم. -
11:16 - 11:20دانی پێدا دەنێم،
زۆر هەست بە ئاسوودەیی دەکەم لە یاریگەدا. -
11:20 - 11:23کاتێک ڕاهێنەرەکە، یاریزانان یان هاندەران
-
11:23 - 11:26بە بڕیارەکانم ڕازی نین،
-
11:26 - 11:29کەمتر باڵانسم تێکدەچێت.
-
11:30 - 11:34خووشکان برایان، ئەم ستراتیژە،
ئێشی خۆی دەکات! -
11:36 - 11:39بەڵام هەموو کات نا، بەداخەوە.
-
11:39 - 11:43چونکە هەندێک قسەم پێدەڵێن
وەک لێرەدا بەڕاستی دەمارم دەگرێت: -
11:43 - 11:46" تۆ دۆڕاوی. پیشەیەکی دیکە هەڵبژێرە!
-
11:46 - 11:48ئەزانی چی؟ بڕۆ بۆ ماسی گرتن!"
-
11:48 - 11:50ئۆو!
-
11:52 - 11:55لەوانەیە ڕاستبکەن.
-
11:56 - 11:58پێدەچی بڕیارێکی هەڵەم دابێت.
-
11:58 - 12:00لەوانەیە من دۆڕاو بم.
-
12:00 - 12:03بەڕاستی، هەندێکجار ئاوا بیر دەکەمەوە.
-
12:05 - 12:06ئەوە دەبینن؟
-
12:07 - 12:10هەموو کۆینێک ڕوویەکی تری هەیە.
-
12:10 - 12:15کاتێک ستراتیژی یەکەم کە ئەڵێیت
- دەربارەی من نییە - بەکەڵک نەهات، -
12:16 - 12:19ئەوە بە سادەیی مانای ئەوەیە
"دەربارەی منە!" -
12:19 - 12:21[دەربارەی منە.[
-
12:22 - 12:25پێویستە بچمە بەردەم ئاوێنە و
پرسیار لە خۆم بکەم. -
12:25 - 12:28وەکو ناوبژیوانێکی تازە،
هێشتا هەست بە قەلەقی دەکەم. -
12:28 - 12:29بەتایبەتی من.
-
12:29 - 12:32کە قەت یاری تۆپی پێم نەکردووە.
-
12:32 - 12:33دەربارەی خۆمە
-
12:33 - 12:36چونکە هەندێکجار پەیوەندی
بە قەلەقی خۆمەوە هەیە، -
12:37 - 12:38گومانم لە خۆم هەیە .
-
12:39 - 12:42یان بەشێک لە خۆم هەیە کە
لەگەڵی ڕێک ناکەوم. -
12:44 - 12:47خووشکان و برایان، لە مەبەستەکەم تێدەگەن؟
-
12:47 - 12:49هەتا ئەگەر بزانم
-
12:49 - 12:52شۆفێرێک پەلەیەتی،
بۆیە ئەوەندە نزیکە لە ئۆتۆمبێلەکەی منەوە، -
12:52 - 12:57هۆڕین لێدەدات، فوول لایتم تێدەکات،
هێشتا بە کەسی وەریدەگرم. -
12:57 - 12:59بۆیە ئەبێت پرسیار لە خۆم بکەم.
-
12:59 - 13:03دەشێت من زۆر خاو بووبم.
-
13:03 - 13:04ئاگام لێیەتی.
-
13:04 - 13:09حەزم لەو لایەنە هەڵەشەی خۆم نییە.
-
13:09 - 13:12بۆچی بە کەسیی وەریبگرم، ڕاستە؟
-
13:12 - 13:14کاتێک دەڵێم،
-
13:14 - 13:17"خوشکان و برایان،
ئێوە پرتەقاڵن،" -
13:17 - 13:20کێ ئەمە بە کەسی وەردەگرێت؟
-
13:20 - 13:21هیچ کەس، ڕاستە؟
-
13:21 - 13:22بۆچی نا؟
-
13:22 - 13:27چونکە هیچ شتێک نییە لە ئێوەدا
بڕوا بکات کە بەڕاستی پڕتەقاڵ بێت. -
13:27 - 13:28پڕتەقاڵ؟
-
13:29 - 13:33مەگەر قژتان پڕتەقاڵی بێت ئەوکاتە بەدڵنیایی
هەستێکی ناخۆشتان بۆ دروست دەبێت. -
13:33 - 13:35کە ئەمە خۆشبەختانە من ناگرێتەوە.
-
13:35 - 13:40بەلام- کاتێک کەسێک پێمدەڵێ،
"فرێدریک، تۆ زۆر خۆپەرستیت." -
13:41 - 13:42ئای!
-
13:42 - 13:43ئەمە بەکەسیی وەدەگرم.
-
13:43 - 13:47هەروەها ئەمە تەنها کاتێک ڕوودەدات
کە ئەزانم هەندێ ڕاستی تێدایە . -
13:48 - 13:50ئەگەر ڕاست بم لەگەڵتان،
-
13:50 - 13:55خۆم ئەزانم کە هەندێکجار
داواکارییەکانی خەڵک بە جددی وەرناگرم. -
13:57 - 13:59کاتێک ڕەخنەت لێدەگیرێت و
-
13:59 - 14:01ئازارت دەدات،
-
14:01 - 14:06چانسی ئەوە زیاترە کە پەیوەندی
بە مناڵیتەوە هەبێت. -
14:07 - 14:10لەوانەیە بە مناڵی زۆر باش نەبووبیت.
-
14:10 - 14:12کاتێک دێیتەوە بۆ ماڵەوە و
٩ت هێناوە لە ١٠، -
14:12 - 14:15پێتدەڵێن "هێی، بۆچی
نمرەی تەواوت نەهێناوە؟" -
14:16 - 14:17دەبینن؟
-
14:17 - 14:23تەنها دەتوانین کاتێک شتەکان
بە کەسی وەربگرین کە دەمارمان بگرێت. -
14:24 - 14:28هەروەها ئەمە ئەو کاتەیە هەندێک
هاوسۆزی لەگەل خۆت دەرببڕی. -
14:29 - 14:33ئۆو، ئەمە بەئازارە!
-
14:34 - 14:37زۆر دوور دەڕۆم بۆ تێگەشتن و پێزانینی،
-
14:38 - 14:40ئەگەر نەگەشتم بەو هەستە ،
هەست بە بێتاقەتی دەکەم. -
14:40 - 14:42دەبینن؟
-
14:42 - 14:44هەروەها دەشتوانن -بۆچی نا؟
قسەبکە. -
14:44 - 14:48بە کەسەکەی دیکە بڵێ
لەناخەوە هەست بە چی دەکەیت. -
14:48 - 14:52"هێی، من لە ناوەڕاستی قسەکانمدام،
-
14:52 - 14:54کەچی تۆ هەڵدەستی
تەلەفزیۆنەکە دادەگیرسێنی؟ -
14:54 - 14:57وا هەستدەکەم
وەک ئەوەی گرنگی بە قسەکانم نەدەیت. -
14:57 - 14:59ئەوە جوان نییە."
-
14:59 - 15:02بە خستنەڕووی ئەوەی لە دڵتە،
بە پیشاندانی لاوازیت. -
15:02 - 15:05بە وتنی ئەوەی هەست بەچی دەکەی
بەبێ ئەوەی سەرزەنشتی بەرامبەر بکەیت، -
15:05 - 15:09وا دەکەیت بەرامبەر زیاتر لێت تێبگات و
-
15:09 - 15:11گرنگیت پێبدات.
-
15:12 - 15:14تێگەشتن مەبەستم چییە؟
-
15:15 - 15:16لە کۆتاییدا -
-
15:16 - 15:19چۆن شتەکان بە کەسی وەرنەگرین.
-
15:20 - 15:23یەکەم - دەربارەی من نییە!
-
15:24 - 15:27بڕوانە مەبەستی کەسی بەرامبەر.
-
15:27 - 15:28ئەگەر ئەمە سوودی نەبوو:
-
15:28 - 15:31دووەم - دەربارەی منە.
-
15:31 - 15:34لەگەڵ خۆت قسەبکە و هاوسۆزی دەرببڕە.
-
15:37 - 15:38خووشکان و برایان،
-
15:38 - 15:41تکا دەکەم، تکایەکی جدیانە،
بە کەسیی وەریمەگرن، -
15:41 - 15:46بەڵام هیوامە دوو شت بەکەسی وەربگرن
-
15:46 - 15:47لە چەند کاتژمێر و
ڕۆژی داهاتوودا. -
15:47 - 15:51ئەگەر وەرتانگرت، ئەتوانن
هەردوو ستراتیژەکە تاقیبکەنەوە. -
15:52 - 15:58بیهێننە پێش چاوتان، بیهێننە پێش چاوتان
ئەگەر ڕاهێنان لەسەر ئەمانە بکەین. -
15:58 - 16:02پەیوەندییەکانمان گەوروتر و بەهێزتر ناکات؟
-
16:03 - 16:06پێکەوە دەتوانین جیهانێکی
باشتر دروست بکەین. -
16:07 - 16:08ئایا ئەوە مەزن نابێت؟
-
16:10 - 16:14هەروەها وەکو ناوبژیوان،
پارەشی پێ پەیدا دەکەم. -
16:15 - 16:19کێ حەزی لە ٢٠ یۆرۆ نییە بۆ ئەوەی فێر ببێت
چۆن شتەکان بە کەسی وەرنەگرێت؟ -
16:19 - 16:20با دەستتان ببینم.
-
16:20 - 16:21با دەستتان ببینم.
-
16:21 - 16:23ئۆو، زۆربەتان.
-
16:25 - 16:28ئێستا کێ هێشتا ٢٠ یۆرۆکەی دەوێت؟
-
16:35 - 16:37ئێستا کێ هێشتا ٢٠ یۆرۆکەی دەوێت؟
-
16:41 - 16:43ئێستا کێ هێشتا ٢٠ یۆرۆکەی دەوێت؟
-
16:49 - 16:51هەروەها کێ هێشتا ئەیەوێت؟
-
16:52 - 16:55؟بۆچی هێشتا ئەم ٢٠ یۆرۆتان دەوێت
-
16:55 - 16:58(کەسێک لە ئامادەبووان)
چونکە هێشتا هەر ٢٠ یۆرۆیە. -
16:58 - 17:04لەوانەیە خەڵک هێرش بکەنە سەرت،
ڕەخنەت لێبگرن، یان پشتگوێت بخەن. -
17:05 - 17:12ئەتوانن بە قسەکانیان بتبڕن، تفت لێبکەن،
هەتا بەسەریشتدا بڕۆن. -
17:12 - 17:14بەڵام بیرت بێت:
-
17:15 - 17:17ئەوان هەرچی بڵێن و بیکەن،
-
17:19 - 17:21تۆ هەمیشە نرخ و بەهای خۆت دەپارێزیت.
-
17:23 - 17:24سووپاس.
-
17:24 - 17:26(چەپڵەڕێزان)
- Title:
- چۆن شتەکان بە کەسی وەرنەگرین | فریدریک ئیمبۆ | تێد ئێکس میشیلین
- Description:
-
فرێدریک ئیمبۆ بەشی شانۆی لە ڕۆیاڵ کۆنسێرڤەتیڤ لە شاری گینت خوێندووە. هەروەها لە زۆر زنجیرەی تەلەفزیۆنیدا بەشداری کردووە. ئیمبوورلینی دامەزراندووە و تاوەکو ئێستا ئەزموونی زیاتر لە ١٥ ساڵی لە هاندان و پشتگیریکردنی خەڵک هەیە. بە ئامانجی گەشەپێدانی بەهرەی پەیوەندییەکانیان، فرێدریک وتار، وۆرکشۆپ، کۆرسی ڕاهێنان و ڕاهێنانی کەسی پێشکەش بەو کەسانە دەکات کە ئامادەن گوێبگرن.
ئەم وتارە لە مەراسیمێکی تێد ئێکس پێشکەشکراوە بە بەکارهێنانی فۆرماتی کۆنفرانسی تێد، بەڵام بەشێوەیەکی سەربەخۆ لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە ڕێکخراوە. بۆ زانیاری زیاتر سەردانی بکە: https://www.ted.com/tedx
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TEDxTalks
- Duration:
- 17:37
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for How not to take things personally | Frederik Imbo | TEDxMechelen | |
![]() |
Razaw Bor accepted Kurdish subtitles for How not to take things personally | Frederik Imbo | TEDxMechelen | |
![]() |
Razaw Bor edited Kurdish subtitles for How not to take things personally | Frederik Imbo | TEDxMechelen | |
![]() |
Razaw Bor edited Kurdish subtitles for How not to take things personally | Frederik Imbo | TEDxMechelen | |
![]() |
Razaw Bor edited Kurdish subtitles for How not to take things personally | Frederik Imbo | TEDxMechelen | |
![]() |
Razaw Bor edited Kurdish subtitles for How not to take things personally | Frederik Imbo | TEDxMechelen | |
![]() |
Razaw Bor edited Kurdish subtitles for How not to take things personally | Frederik Imbo | TEDxMechelen | |
![]() |
Razaw Bor edited Kurdish subtitles for How not to take things personally | Frederik Imbo | TEDxMechelen |