چی دەبێتە هۆی ئالوودەبوون بە ماددە سڕکەرەکان، و بۆچی قورسە ڕووبەڕوی ببینەوە؟ - مایک دەیڤس
-
0:07 - 0:12زیاتر لە ٣٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر، گوڵێک لە
تێکستە پزیشکییەکانی -
0:12 - 0:15میسری کۆن دەرکەوت.
-
0:15 - 0:18بە درێژایی دەریای سپی،
شارستانیەتی مینۆنی کۆن -
0:18 - 0:22چەندین ڕێگەیان بۆ بەکارهێنانی هەمان گیا
دۆزییەوە لەبەر کاریگەری بێهۆشییەکەی. -
0:22 - 0:25هەردوو شارستانیەتە کۆنەکە
شتێکیان دۆزییەوە- -
0:25 - 0:28ئۆپیۆم (ئەفیون-تلیاک)
دەرهێنراوێک لە ڕووەکی پۆپی بەو گومانەی -
0:28 - 0:32کە هەردوکیان دەتوانن ببنە هۆی
دڵخۆشی و کەمکردنەوەی ئازار. -
0:32 - 0:35هەرچەندە لەو کاتەوە ئۆپتۆم
بەکاردەهێنرێت، -
0:35 - 0:39لە سەدەی ١٩ دا بوو، کاتێک
یەکێک لە پێکهاتە کیمیاییەکانی -
0:39 - 0:44مۆرفین، ناسێنرا و بۆ بەکارهێنانی
پزیشکی جیاکرایەوە. -
0:44 - 0:48مۆرفین، کۆداین و چەند دەرمانێکی تر
کە ڕاستەوخۆ لە پۆپییەوە دروست دەکرێن -
0:48 - 0:50پێیان دوترێت ماددەی
سڕکەر(ئۆپیۆیدەکان). -
0:50 - 0:55لە سەدەی ٢٠دا، کۆمپانیاکانی دەرمان
بڕێکی زۆر لە دەرمانی دەستکردیان دروست کرد -
0:55 - 0:57کە لەم ماددە سڕکەرانە دەچوون،
-
0:57 - 1:02وەک هیرۆین، هایدرۆکۆدۆن،
ئۆکسی کۆدۆن و فێنتانیل. -
1:02 - 1:05دەستکرد بن یاخود لە ئۆپیۆمەوە دەرهێنرابن،
-
1:05 - 1:09ئەم پێکهاتانە بە
گشتی بە ئۆپیۆیدەکان (سڕکەرەکان) ناسراون. -
1:09 - 1:13دەستکرد یاخود سروشتی، یاسایی یان نایاسایی
دەرمانە سڕکەرەکان -
1:13 - 1:18ئازارشکێنی زۆر بەهێزن، بەڵام
بەڕێژەیەکی زۆر دەبنە هۆی ئالوودەبوون. -
1:18 - 1:20لە ساڵەکانی ١٩٨٠ و ٩٠دەکان،
-
1:20 - 1:25کۆمپانیا دەرمانسازییەکان دەستیان بە
فرۆشتنی ئازارشکێنە سڕکەرەکان کرد، -
1:25 - 1:27بە بێ گوێدان بە کاریگەریی
ئالوودەبوونەکەی -
1:27 - 1:30بە هەردوو کۆمەڵگە پزیشکی و
گشتییەکەش. -
1:30 - 1:34ژمارەی نوسینی ڕەچەتەی
ئازارشکێنە سڕکەرەکان زۆر زیادی کرد، -
1:34 - 1:40بەهەمان شێوەش ژمارەی ئالودەبووان، قەیرانێک
دەستیپێکرد کە تاکو ئێستەش بەردەوامە. -
1:40 - 1:43بۆ تێگەیشتن لەوەی بۆچی ماددە
سڕکەرەکان دەبنە هۆی ئالودەبوون، -
1:43 - 1:48یارمەتیدەر دەبێت بزانین ئەم دەرمانانە چۆن
لە یەکەم بەکارهێنانەوە کار لە جەستە دەکەن، -
1:48 - 1:53تا چەند جارێک بەکارهێنانەوە، و چی دەبێت
دوای بەکارهێنانێکی دریژخایەن بوەستێنرێن؟ -
1:53 - 1:56هەریەک لەم دەرمانانە کیمیاییەکەیان
کەمێک لەیەکتر جیاوازە، -
1:56 - 2:03بەڵام هەمویان کار لە سیسیتمی ئۆپیۆید دەکەن
بە لکان بە وەرگرەکانی ئۆپیۆیدی دەماخەوە. -
2:03 - 2:08ئیندۆرفینی جەستە سیگناڵەکانی ئازار خاو
دەکەنەوە بە لکانیان بەم وەرگرانەوە. -
2:08 - 2:12دەرمانە سڕکەرەکان زۆر بەهێزتر و بۆ
ماوەیەکی زیاتر بەم وەرگرانەوە دەلکێن. -
2:12 - 2:17کەواتە ئۆپیۆیدەکان دەتوانن ئازاری زۆر
سەختتر چارەبکەن بەراورد بە ئیندۆرفینەکان. -
2:17 - 2:23وەرگرەکانی ئۆپیۆید هەر لە میزاجەوە تاکو
فرمانە سروشتیەکانی جەستە کاریگەرییان هەیە -
2:23 - 2:27بەم فرمانانەوەشەوە، بەهێزی و ماوەی
پێکەوە لکانی ئۆپیۆیدەکان -
2:27 - 2:30مانای ئەوەیە کاریگەرییەکەیان زۆر
ئاشکرا و بەربڵاوترە -
2:30 - 2:34لە سیگناڵە سروشتییەکانی
گەردەکانی جەستە. -
2:34 - 2:39کاتێک دەرمانێک دەلکێت بە وەرگری ئۆپیۆیدەوە
هانی دەردانی هۆرمۆنی دۆپامین دەدات، -
2:39 - 2:42کە ئەمەش پەیوەستە بە هەستی
چێژەوە، ڕەنگە بەرپرس بێت -
2:42 - 2:47لەو هەستی خۆشییەی کە
ماددە سەڕکەرەکان دەیبەخشن. -
2:47 - 2:51لە هەمان کاتتدا، ئۆپیۆید دەردانی هۆڕمۆنی
نۆرئەدریناڵین کەمدەکاتەوە، -
2:51 - 2:57کە کاریگەری لەسەر ئاگایی، هەناسەدان،
هەرسکردن و پەستانی خوێن هەیە. -
2:57 - 3:01ئەو بڕەی بۆ چارەسەر بەکاردێت ئەوەندە
نۆرئەدریناڵین کەمدەکاتەوە کە کاریگەری -
3:01 - 3:03لاوەکی وەک قەبزی هەبێت.
-
3:03 - 3:09لەبڕی زیاتردا ئۆپیۆیدەکان دەتوانن لێدانی
دڵ وهەناسە تا ئاستێکی مەترسیدار کەمبکەنەوە -
3:09 - 3:12وە ببنە هۆی لەهۆشخۆچوون و
تەنانەت مردنیش. -
3:14 - 3:18بە تێپەڕبوونی کات، جەستە بەرگری
بۆ ئۆپیۆیدەکان دروستدەکات. -
3:18 - 3:21ڕەنگە ژمارەی وەرگرەکانی
ئۆپیۆید کەمبکاتەوە، -
3:21 - 3:24یاخود وەرگرەکان وەڵامدانەوەیان
کەمتربێت. -
3:24 - 3:29بۆ ئەزموونکردنی هەمان دەردانی دۆپامین و
هەمان کاریگەری لەسەر میزاج وەک پێشتر -
3:29 - 3:32خەڵک دەبێت بڕی زیاتر و
زیاتر بەکاربهێنن- -
3:32 - 3:36سوڕێک کە دەبێتە هۆی
پشت پێبەستن و ئالوودەبوون. -
3:36 - 3:40کە خەڵک ئۆپیۆیدەکان زیاتر وەردەگرن
بۆ قەرەبووکردنەوەی بەرگرییەکەیان، -
3:40 - 3:43ئاستی نۆرئەدریناڵین کەمتر و
کەمتر دەبێتەوە، -
3:43 - 3:46تا خاڵێک کە کاردەکاتە سەر
فرمانە سەرەتاییەکانی جەستە. -
3:46 - 3:51جەستەش بە زیادکردنی وەرگرەکانی
نۆرئەدریناڵین قەرەبووی دەکاتەوە -
3:51 - 3:55بۆیە ڕیژەیەکی زۆر کەمتری
نۆرئەدریناڵین هەستپێدەکات. -
3:55 - 3:57ئەمەش هەستیاری بۆ
نۆرئەدریناڵین زیاددەکات -
3:57 - 4:00ڕێدەدات جەستە ئاسایی
فرمانەکانی خۆی جێبەجێ بکات- -
4:00 - 4:05لە ڕاستیدا، جەستە پشت بە ئۆپیۆید دەبەستێت
بۆ ڕاگرتنی ئەم هاوسەنگییە تازەیە. -
4:05 - 4:10کاتێک کەسێک کە ئالوودەی ئپۆیۆیدەکانە
لەناکاو دەوەستێت لە بەکارهێنانیان، -
4:10 - 4:13ئەم هاوسەنگییە تێکدەچێت.
-
4:13 - 4:17ئاستی نۆرئەدریناڵین لەماوە یەک ڕۆژی
وەستان لە بەکارهێنانەکەوە بەرزدەبێتەوە. -
4:17 - 4:20بەڵام جەستە کاتێکی زیاتری
دەوێت تاکو لە هەموو -
4:20 - 4:23ئەو وەرگرانەی نۆرئەدریناڵین
ڕزگاری ببێت کە دروستی کردن. -
4:23 - 4:25ئەمەش مانای ئەوەیە کە
ماوەیەکی کاتی هەیە -
4:25 - 4:28کە جەستە زۆر هەستیارە بەرانبەر
نۆرئەدریناڵین. -
4:28 - 4:31ئەم زۆر هەستیاربوونەش دەبێتە هۆی
نیشانەکانی کشانەوە لە ئالوودەبوونەکە -
4:31 - 4:35وەک ئازاری ماسولکە، ئازاری گەدە،
بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و ڕشانەوە. -
4:35 - 4:40هەرچەندە کاتییە، بەڵام کشانەوە لە ئۆپیۆید
دەکرێت ببێتە هۆی لاوازییەکی زۆر. -
4:40 - 4:44لە حاڵەتە مەترسیدارەکاندا، کەسێک کە
لە کشانەوەدایە، دەکرێت -
4:44 - 4:47بۆ چەندین ڕۆژ تەنانەت
هەفتەش نەخۆشبێت. -
4:47 - 4:50ئەو کەسانەی ئالوودەبوی ئۆپیۆیدەکانن
مەرج نییە دەرمانەکان بۆ ئەوە بەکاربهێنن -
4:50 - 4:54کە جارێکی تر هەست بە چێژ بکەن، بەڵکو ڕەنگە
بۆ ئەوە بێت کە لە نەخۆشبوون بەدووربن. -
4:54 - 4:58ئەمەش چەندین زیانی هەیە وەک لە دەستدانی
داهات یاخود کار لە کاتی کشانەوەکە، -
4:58 - 5:02یاخود نەبوونی کەسێک کە چاودێرییان
بکات لە کاتی کشانەوەکەدا. -
5:02 - 5:05ئەگەر کەسێک جارێکی دیکە
بگەڕێتەوە بۆ بەکارهێنانی ئۆپیۆیدەکان، -
5:05 - 5:08ئەوا لە مەترسییەکی زیاتردان
بۆ زیادبەکارهێنان(overdose) -
5:08 - 5:12چونکە ئەوەی بڕێکی ستاندارد بوو لە
کاتێکدا کە بەرگرییەکەیان زۆر بوو، -
5:12 - 5:14دەکرێت ئێستە کوشندە بێت.
-
5:14 - 5:18لە ١٩٨٠ـوە، مردنی لەناکاو
بەهۆی زیادبەکارهێنانی ئۆپیۆیدەکانەوە -
5:18 - 5:21لە ویلایەتە ئەکگرتووەکان
دووهێندە زیادی کردووە، -
5:21 - 5:25وە ئالوودەبوون بە ئۆپیۆیدەکان لە
جیهاندا بڵاوبووەتەوە. -
5:25 - 5:30لە کاتێکدا ڕەچەتەی ئازارشکێنی ئۆپیۆیدەکان
زیاتر ڕێکخراوە، -
5:30 - 5:33حاڵەتەکانی زیادبەکارهێنان و
ئالوودەبوون هێشتا لە زیادبووندان -
5:33 - 5:36بە تایبەتی لە ناو گەنجەکاندا.
-
5:36 - 5:39زۆربەی ئالوودەبوونەکانی پێشتر
لە کەسە تەمەن مامناوەندییەکاندا بوو -
5:39 - 5:42کە ئالووەدەبووی ئەو ئازار شکێنانە دەبوون
کە وەک ڕەچەتە بۆیان نوسرابوو، -
5:42 - 5:46یاخود لە هاوڕێ یان ئاندامانی خێزانەوە
وەریانگرتبوو کە ڕەچەتەیان هەبوو. -
5:46 - 5:51لە ئێستەدا، گەنجان زۆرکات بەم ڕێگەیانە
بە ڕەچەتەی ئۆپیۆیدەکان دەناسرێن -
5:51 - 5:56بەڵام لەمەوە دەڕۆن بۆ هیرۆین و ئۆپیۆیدە
دەستکردەکان کە هەرزانترن و -
5:56 - 5:58ئاسانتر دەستدەکەوێت.
-
5:58 - 6:01لە پشتی توندکردنەوەی ڕێکخستنی
ئازارشکێنە ئۆییۆیدەکان، -
6:01 - 6:06دەتوانین چیبکەین تاکو بەرزبوونەوەی ژمارەی
ئالوودەبوون و زیادبەکارهێنان کەم بکەینەوە؟ -
6:06 - 6:10دەرمانێک بە ناوی نالۆکسۆن لە ئێستەدا
باشترین بەرگریمانە بۆ زیادبەکارهێنان. -
6:10 - 6:15نالۆکسۆن دەلکێت بە وەرگرەکانی ئۆپیۆیدەوە
بەڵام چالاکیان ناکات. -
6:15 - 6:18ڕێگری لە ئۆپیۆیدەکانی دیکە
دەکات لە لکان بە وەرگرەکانەوە، -
6:18 - 6:23تەنانەت لە وەرگرەکانیشیان دەکاتەوە
تاکوە زیادبەکارهێنانەکە کەم بکاتەوە. -
6:23 - 6:26ئالوودەبوون بە ئۆپیۆیدەکان زۆر
بە دەگمەن نەخۆشییەکی بە ئەنقەستە؛ -
6:26 - 6:29زۆرجار، ئەو کەسانەی پشتیان بە
ئۆپیۆیدەکان بەستووە لە ململانێدان -
6:29 - 6:31لەگەڵ حاڵەتە دەروونیەکاندا.
-
6:31 - 6:34پرۆگرامی ناو نەخۆشخانە و دەرەوەی
نەخۆشخانەش هەن کە -
6:34 - 6:38چارەسەر بە دەرمان و خزمەتگوزاری
تەندروستی و چارەسەری دەرونیش بەکاردێنن. -
6:38 - 6:41بەڵام زۆرینەی ئەم پڕۆگرامانە
زۆر گرانن، -
6:41 - 6:44ئەوانەش کە هەرزانتر بن ڕەنگە
لیستێکی چاوەڕوانی دورودرێژیان هەبێت. -
6:44 - 6:49زۆرجاریش پێویستی بە تەواو
پاکبوونەوە لە یۆپیۆیدەکان هەیە -
6:49 - 6:51پێس دەستپێکردنی چارەسەر.
-
6:51 - 6:55هەردوو ماوەی کشانەوەکە لە دەرمان و
چەند مانگ مانەوە لە چاکسازییەکە -
6:55 - 7:01ئەستەمە بۆ ئەوانەی مەترسی لەدەست دانی
کار یاخود شوێنی نیشتەجێبوونیان هەیە. -
7:01 - 7:05ئەم پڕگرامانە ئامانجیان
دیاریکردنی هەندێک لەم ئاستەنگیانە و -
7:05 - 7:08نەهێشتنی خراپ بەکارهێنانی
ئۆپیۆیدەکانە، بە بەکارینانی تێکەڵەیەک -
7:08 - 7:11لە دەرمان و چارەسەری کردەیی (ڕەفتاری).
-
7:11 - 7:14ئەم پڕۆگرامانە خۆیان بەدوردەگرن لە
نیشانەکانی کشانەوە، بەو دەرمانانەی -
7:14 - 7:18کە دەلکێن بە وەرگرەکانی ئۆپیۆیدەکانەوە
بەڵام کاریگەری چالاکییە دەروونیەکانیان -
7:18 - 7:24نییە وەک ئازار شکێنەکان، هیرۆین و
ئۆپیۆیدەکانی دیکە. -
7:24 - 7:26مێثادۆن و بوپرینۆفین
-
7:26 - 7:29دوو دەرمانی سەرەکین لە ئێستەدا کە
بەردەست بن بۆڕاگرتنی ئۆپیۆیدەکان، -
7:29 - 7:32بەڵام پزیشکان پێویستیان بە مۆڵەتی
تایبەت هەیە تابیانکەن بە ڕەچەتە -
7:32 - 7:35لەگەڵ ئەوەی کە ڕاهێنانێکی تایبەت
یاخود بڕوانامەیەک پێویست -
7:35 - 7:38نییە بۆ نوسینی ئازارشکێنە
سڕکەرەکان وەک ڕەچەتە. -
7:38 - 7:40بوپرینۆرفینیش دەکرێت زۆر
بە دەگمەن دەست بکەوێت -
7:40 - 7:43تەنانەت بازاڕی ڕەشی
هەیە. -
7:43 - 7:47هێشتا ڕێگەیەکی درێژ هەیە بۆ
ڕووبەڕوبونەوەی ئالوودەبوون بە ئۆپیۆید، -
7:47 - 7:51بەڵام سەرچاوەی زۆر باش هەن بۆ
تێگەیشتن لەو چارەسەرانی بەردەستن. -
7:51 - 7:55...
-
7:55 - 7:57...
-
7:57 - 8:02...
-
8:02 - 8:08...
-
8:08 - 8:12...
- Title:
- چی دەبێتە هۆی ئالوودەبوون بە ماددە سڕکەرەکان، و بۆچی قورسە ڕووبەڕوی ببینەوە؟ - مایک دەیڤس
- Speaker:
- مایک دەیڤس
- Description:
-
کۆیی وانکە لەم بەستەرە چاو لێ بکە:
https://ed.ted.com/lessons/what-causes-opioid-addiction-and-why-is-it-so-tough-to-combat-mike-davisلە ساڵەکانی ١٩٨٠ و ٩٠ کان، کۆمپانیا دەرمانسازییەکان دەستیان بە فرۆشتنی ئازارشکێنە سڕکەرەکان کرد،
بە بێ گوێدان بە کاریگەریی ئالوودەبوونەکەی. ژمارەی نوسینی ڕەچەتەی ئازارشکێنە سڕکەرەکان زۆر زیادی کرد، بەهەمان شێوەش ژمارەی ئالودەبووان، قەیرانێک دەستی پێکرد کە تاکو ئێستەش بەردەوامە. چی وا دەکات ماددە سڕکەرەکان زۆر ببنە هۆی ئالوودەبوون؟
مایک دەیڤس ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە دەتوانین چی بکەین تاکو ئەم زیادبوونی ژمارەی ئالوودەبوون و زیادبەکارهێنانی دەرمانانە پێچەوانە بکەینەوە.وانکە لە لایەن مایک دەیڤس و کاری دەرهێنان لە لایەن گود باد هابیت
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 08:19
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for What causes opioid addiction, and why is it so tough to combat? | |
![]() |
Daban Q Jaff accepted Kurdish (Central) subtitles for What causes opioid addiction, and why is it so tough to combat? | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for What causes opioid addiction, and why is it so tough to combat? | |
![]() |
Lona Hamasalih edited Kurdish (Central) subtitles for What causes opioid addiction, and why is it so tough to combat? | |
![]() |
Lona Hamasalih edited Kurdish (Central) subtitles for What causes opioid addiction, and why is it so tough to combat? | |
![]() |
Lona Hamasalih edited Kurdish (Central) subtitles for What causes opioid addiction, and why is it so tough to combat? | |
![]() |
Lona Hamasalih edited Kurdish (Central) subtitles for What causes opioid addiction, and why is it so tough to combat? |