< Return to Video

هۆکارەکانی داڕمانی ئابوری چین؟

  • 0:07 - 0:08
    بۆ هەزاران ساڵ
  • 0:08 - 0:12
    خەڵکی بەریتانیا برۆنزیان بۆ دروست
    کردنی کەلوپەل، گەوهەر و وەک دراوی
  • 0:12 - 0:15
    مامەڵە بازرگانییەکان بەکار هێناوە.
  • 0:15 - 0:19
    لە دەوروبەری ٨٠٠ ساڵ پێش زانین، ئەمە گۆڕا:
  • 0:19 - 0:25
    بەهای برۆنز دابەزی، بووە هۆی تێکدانی
    شیرازەی کۆمەڵایەتی و کێشەی ئابوری
  • 0:25 - 0:29
    ئەمڕۆ ئێمە بەم بارە دەڵێن داڕمانی ئابوری.
  • 0:29 - 0:31
    هۆکارەکانی داڕمانی ئابوری چیین؟
  • 0:31 - 0:35
    وەڵامی ئەم پرسیارە مشتومڕی گەرمی
    لە نێوان ئابوریناسان دروست کردووە،
  • 0:35 - 0:37
    بەڵام بە هۆکاری لۆژیکانە.
  • 0:37 - 0:40
    داڕوخانی ئابوری دەکرێت تێکشکانی
    نزمی چالاکییە ئابورییەکان بێت
  • 0:40 - 0:43
    لە وڵاتێکدا کە بۆ ماوەیەکی
    کەم بەردەوام دەبێت
  • 0:43 - 0:47
    جۆرێکی تری تێکشکانی ئابورییە کە
    دەرئەنجامی جیهانی دەبێت و بۆ چەند ساڵێک
  • 0:47 - 0:50
    بەردەوام دەبێت یان هەردووکیان بەیەکەوە.
  • 0:50 - 0:51
    چەند هۆکارێک هەیە کێشەکە قوڵتر دەکەن،
  • 0:51 - 0:55
    گۆڕاوی لە ژمارە نەهاتوو هەیە کە کاریگەری
    دەکەنە سەر تەندروست بوونی ئابوری،
  • 0:55 - 0:59
    کە دەبێتە هۆی ئەوەی دەست نیشان کردنی
    فاکتەرێک لە پشت داڕمانی ئابوری قورس بێت.
  • 0:59 - 1:02
    بۆیە، با لە وێنە گەورەکەوە دەست پێ بکەین:
  • 1:02 - 1:05
    داڕمان کاتێک ڕودەدات
    کە تێکچوونێک ڕودەدات
  • 1:05 - 1:08
    لە نێوان خواست و کاڵای دابین کراو.
  • 1:08 - 1:11
    پارسەنگی نێوان ڕێژەی ئەو کاڵا و
    خزمەتگوزارییانەی خەڵکی خواستی لەسەرە
  • 1:11 - 1:14
    لەگەڵ ئەو کاڵا و
    خزمەتگوزارییە پێشکەش کراوەکان لارە،
  • 1:14 - 1:20
    هاوسەنگی لە نرخی فرۆشتنی خزمەتگوزاری و
    کاڵا تێکدەچێت و دەبێتە هۆی داڕمانی ئابوری.
  • 1:20 - 1:23
    پەیوەندی ئابوری نێوان خواست و
    کاڵا و خزمەتگوزاری بەردەست
  • 1:23 - 1:27
    بەندە لەسەر ڕێژەی
    هەڵکشانی نرخ و ڕێژەی زیادەی قەرز.
  • 1:27 - 1:32
    هەڵکشان کاتێک ڕودەدات کە نرخی کاڵا
    و خزمەتگوزاریەکان بەرز دەبێتەوە.
  • 1:32 - 1:35
    بە واتایەکیتر، بەهای نەختینە دادەبەزێت.
  • 1:35 - 1:39
    لەگەڵ ئەوەشدا، هەڵکشان هەمیشە خراپ نییە.
  • 1:39 - 1:44
    لە ڕاستیدا، هەڵکشانی کەم،
    دەبێتە هاندانی چالاکی ئابوری.
  • 1:44 - 1:47
    بەڵام هەڵکشانی بەرز بەبێ خواستی زۆر،
  • 1:47 - 1:52
    دەبێتە هۆی کێشە بۆ ئابوری و لە کۆتایشدا
    دەبێتە هۆی دروست بوونی داڕوخانی ئابوری.
  • 1:52 - 1:54
    ڕێژەی زیادەی قەرز، لەلایەکیتردا،
  • 1:54 - 1:58
    واتا ڕێژەی سوودی وەرگیراو لە
    قەرزی کۆمپانیا و کەسەکان دێت.
  • 1:58 - 2:02
    ئەم ڕێژەیە ڕێژەیەکی ساڵانەیە و
    دەچێتە سەر ئەو قەرزەی
  • 2:02 - 2:06
    کە قەرز وەرگرەکە دەیداتەوە تاوەکو
    کۆی گشتی قەرزەکەی تەواو دەبێت.
  • 2:06 - 2:10
    ڕێژەی سودی قەرزی نزم، بەواتای دەست
    کراوەیی کۆمپانیاکان لە وەرگتنی قەرز دێت،
  • 2:10 - 2:12
    کە دەتوانن لە پڕۆژەکان
    وەبەرهێنانی پێ بکەن.
  • 2:12 - 2:17
    ڕێژەی قەرزی بەرز، نرخی بەرهەم
    و خزمەتگوزارییەکان بەرز دەکاتەوە،
  • 2:17 - 2:20
    چالاکییە ئابورییەکانیش خاو دەکاتەوە.
  • 2:20 - 2:23
    ناسەقامگیری هەڵکشان و ڕێژەی سودی قەرز
  • 2:23 - 2:25
    دەتوانن ڕێنیشاندەری تەندروستی ئابوری بن،
  • 2:25 - 2:29
    بەڵام هۆکارەکانی ئەم ناسەقامگیرییە چین؟
  • 2:29 - 2:34
    ناسەقامگیری لە ئەنجامی جەنگ،
    کارەساتی سروشتی،
  • 2:34 - 2:36
    سیاسی درووست دەبێت.
  • 2:36 - 2:37
    بۆ نموونە، بومەلەرزە،
  • 2:37 - 2:42
    دەتوانێت ژێرخانەی پێویستی بەرهەم هێنان
    تێکبشکێنێت وەک نەوت.
  • 2:42 - 2:48
    ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی بەرهەم هێنەرانی
    نەوت نرخی زیاتر بخەنە سەر فرۆشتنی نەوت،
  • 2:48 - 2:52
    کە دەبێتە هۆی وەستانی هاندانی خواست
    و دواتر دەبێتە هۆی داڕوخانی ئابوری.
  • 2:52 - 2:56
    بەڵام هەندێک داڕوخان لە کاتی
    باشی ئابوری درووست دەبن،
  • 2:56 - 2:59
    جار هەیە باشی ئابوری هۆکاری داڕوخانە.
  • 2:59 - 3:03
    هەندێک ئابوریناس پێیان وایە چالاکییە ئەو
    ئابورییانەی لە ئەنجامی فراوانبوونی بازار
  • 3:03 - 3:07
    درووست دەبێت، جار هەیە دەگاتە
    ڕادەی نەتوانینی بەردەوامی پێدان.
  • 3:07 - 3:11
    بۆ نمونە، کۆمپانیاکان و
    کڕیاران لەوانەیە پارە قەرز بکەن
  • 3:11 - 3:15
    و پێیان وایە کە گەشەی ئابوری
    ڕێگەخۆشکەر دەبێت بۆ دانەوەی قەرزەکە.
  • 3:15 - 3:18
    بەڵام ئەگەر ئابوری بەو شێوەی
    چاوەڕوانکراو گەشە نەکات،
  • 3:18 - 3:21
    دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی
    قەرز بە ڕادەیەک بۆیان نەدرێتەوە.
  • 3:21 - 3:25
    بۆ دانەوەی قەرزەکانیان، پێویستە
    نەختینە لە چالاکی ئابوری تر بەدەست بهێنن،
  • 3:25 - 3:27
    کە دەبێتە کەمبونەوەی چالاکییە ئابورییەکان.
  • 3:27 - 3:30
    باری دەرونییش لەوانەیە ببێتە
    هۆکاری داڕمانی ئابوری.
  • 3:30 - 3:35
    ترسان لە داڕمان لەوانەیە ببێتە
    هۆی دروست بوونی داڕمانی ئابوری
  • 3:35 - 3:39
    ئەگەر ببێتە هۆی کێشانەوەی وەبەرهێنان
    و کەمکردنەوەی خەرجییەکان.
  • 3:39 - 3:42
    لە بەرامبەردا، بەرهەمهێنەران
    نرخی بەرهەم هێنان کەم دەکەنەوە
  • 3:42 - 3:45
    بۆ ئەوەی بتوانن لە ئاستی
    کەمی خواستی پێشبینی کراو بن.
  • 3:45 - 3:50
    ئەمەش دەبێتە هۆی یارییەکی
    مەترسیدارتر، کەم کردنەوەی خەرجی و مووچە،
  • 3:50 - 3:53
    کە کەمی خواست قوڵتر دەکات.
  • 3:53 - 3:58
    تەنانەت گرتنەبەری ڕێکار بۆ ڕێگەگرتن
    لە داڕمان لەوەیە ببێتە هۆی داڕمانی ئابوری.
  • 3:58 - 4:02
    کاتێک بارودۆخ باش نییە، حکومەت و
    بانکی ناوەندی ڕەنگە پارە لە سکە بدەن،
  • 4:02 - 4:06
    خەرجییەکان بەرز بکەنەوە و
    ڕێژەی سودی قەرز کەمبکەنەوە.
  • 4:06 - 4:09
    قەرزپێدەرە بچوکەکان ڕێژەی
    سودی قەرز کەم بکەنەوە،
  • 4:09 - 4:12
    وەرگرتنی قەرز هەرزانتر بکەن
    و هانی خەرج کردن بدەن.
  • 4:12 - 4:17
    بەڵام ئەم ڕێکارانە تاسەر کاریگەر نابن
    و پێویستە ڕێکاری پێچەوانە بگرێنە بەر
  • 4:17 - 4:19
    بۆ ڕێگەگرتن لە هەڵکشانی بەرز.
  • 4:19 - 4:23
    ئەمە دەبێتە هۆی داڕمان، ئەگەر خەڵک
    زۆر متمانەی بە قەرزی هەرزان و
  • 4:23 - 4:25
    هاندانی حکومەت هەبێت.
  • 4:25 - 4:30
    داڕمانی برۆنز لە بەریتانیا کاتێک
    ڕویدا کە ئاسن بەفراوانی بەکارهێنرا
  • 4:30 - 4:33
    کە بووە هۆکاری پێشخستنی
    کشتوکاڵ و بەرهەم هێنانی خۆراک.
  • 4:33 - 4:35
    بازاڕی سەردەم زۆر ئاڵۆزترە،
  • 4:35 - 4:39
    تێگەیشتن لە هۆکاری داڕمانی
    ئابوری لە ئێستادا زۆر قورسە.
  • 4:39 - 4:43
    بەڵام لەگەڵ هەر داڕمانێکی ئابوری، کۆمەڵێک
    داتامان دەست دەکەوێت کە یارمەتیدەر دەبن
  • 4:43 - 4:47
    بۆ پێشبینی کردنی داڕمانی
    ئابوری داهاتوو بە سەرکەوتوانە.
Title:
هۆکارەکانی داڕمانی ئابوری چین؟
Speaker:
ریچارد کۆفن
Description:

کۆی وانەکە لەم بەستەر چاو لێ بکە:
https://ed.ted.com/lessons/what-causes-an-economic-recession-richard-coffin

بۆ هەزارەها ساڵ، دانیشتوانی بەریتانیا برۆنزیان بۆ دروستکردنی کەلوپەل، گەوهەر و نەختینەی مامەڵەی بازرگانی بەکار دەهێنا. بەڵام لە دەوروبەری ٨٠٠ ساڵ پێش زانین، ئەمە گۆڕدرا: بەهای برۆنز دابەزی، ئەمە بووە هۆکاری دروستبوونی کێشەی کۆمەڵایەتی و ئابوری، کە ئێمە پێی دەڵێن داڕمانی ئابوری. کەواتە، هۆکارەکانی دروست بوونی داڕمانی ئابوری چین؟ ریچارد کۆفن باسی ناسەقامگیری ئابوریمان بۆ دەکات کە کاریگەری لە سەر بازاڕی سەردەم هەیە.

ئامەدەکردنی: ڕیچارد کۆفین، دەرهێنانی: ستۆدیۆکانی ئۆگەنبلیک.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:48

Kurdish subtitles

Revisions